🎓Zankolife📚
Статистикаزانکۆلایف پێگەیەک لەژیانی قوتابیان و خوێندکاران لێرە زانیاری و هەواڵ بە دروستی وەربگرە💯
- Последний пост
- 10 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 815
- 1/48двое суток
- 933
- 1/72трое суток
- 1 007
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
فەرمانی دامەزراندنی (لە جیاتی دانانی) 995 مامۆستای سەر بە وەزارەتی پەروەدە هەڵوەشاوە..
без подписи
باژۆن بە بەگ #ڕازیەستان
🔴بەپەلە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری ڕاگرتنی دامەزراندن بە شێوازی (لەجێدانان) بۆ فەرمانبەران و مامۆستایانی وانەبێژی گرێبەست دەرکرد و داوا دەکات هیچ ناوێک بۆ ئەو مەبەستە بەرز نەکرێتەوە .بەداخەوە هەواڵێکی ناخۆش:: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی(لەجێگەی دانان) بۆ (١٠٠٠) فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست بەپێی نووسراوێکی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کراوە، کارکردن بە بڕگەی دووی نووسراوێکی پێشوویان ڕاگیراوە. نووسراوەکە تایبەتە بە پرسی لەجێگەی دانانی ئەو فەرمانبەر و مامۆستا وانەبێژانەی کە بە گرێبەست لەسەر داهاتی ناوخۆ دامەزراون. نزیکەی (١٠٠٠) هەزار گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستبەکارنەبوون بریابوو بە پرۆسەیەکی شەفاف لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی شوێنیان پر بکرێتەوە بەخاڵبەندی
🔴سەبارەت بەپشتگیری وبڕوانامە بۆدامەزراندن بەشێوەی گرێبەست لەخوێندنی باڵا 🔸دەرچوویەک بروانامەی هەبیت و پێشتر بروانامەی بە نمرەی وەرگرتبێت پێویست بە پشتگیری دەرچوون ناکات 🔸هەر دەرچوویەک پێشتر پشتگیری دەرچوونی کردبێت و ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار کرابێت پێویست ناکات پشتگیری دەرچوون نوێ بکاتەوە 🔹هەر دەرچوویەک پێشتر پشتگیری دەرچوونی کردبێت و ئاراستەی شوێنێکی دیاریکراو کرابێت واباشترە پشتگیری دەرچوون نوێ بکاتەوە 🔶واتە ئەگەر تەنها پشتگیرییەکەت کردووە ئاراستەی هیچ شوێنێکت نەکردووە تەنها بۆخۆتت کردووە ئەمە دەبێت وپێویست بەنوێبونەوە ناکات بەڵام ئاراستەی فەرمانگەیەک یان شوێنێکی ئەهلیت کردووە ئەمە واباشترە پشتگیری نوێ بکەیت
без подписи
سێ یەکەمەکانی هەرێمی کوردستان لە بەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوە وە دواتر لە ناو وەزارەت پێشوازیان لێکرا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە گوێیان لێبگیرێت
без подписи
🔵ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکەینەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱۱ی ٨ی ۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم. 🔴 لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری قوتابی بابەتی ماوەی خولی دووەم پێویستە بە زووترین کات پەروەردەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە بەمەبەستی چاککردنەوەی زانیاریەکان. ⬇️ https://tinyurl.com/X2pol12-2026 لیژنەی بالای تاقیکردنەوەگشتیەکان ٢٩ی ٧ی ٢٠٢٦
قوتابیانی پۆلی 12 دەتوانن لێرەوە ئەنجامی پەڵپ گرتنەکانتان وەربگرنەوە https://www.azmwnakan.com
без подписи
без подписи
بۆ زانیاری زیاتر ناوەرۆکی رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بخوێنەوه
گواستنەوەی خوێندکاران و قوتابیانی (دیبلۆم، بەکالۆریۆس) لەنێوان زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان (ئەهلیەکان) بدەستی پێکرد. سەرجەم قوتابی/خوێندکارانی زانکۆبو پەیمانگە تایبەتەکان(ئەهلیەکان )، دەتوانن گواستنەوە بکەن بەپێی ئەو مەرجانەی لە ناو رێنماییەکاندا هاتووە بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی ٢٠٢٦/٧/٢٠ تاکو ڕێکەوتی ٣١ /٨ /٢٠٢٦
هەتا دنیا دنیایە هەر بەخۆی بابی تۆپانێیە😎
ڕێنمایی تایبەت بە وەرگرتنی قوتابیان لە تەمەن و ساڵانی کەوتنی قوتابیان
ئاگاداربن.. ئەو قوتابیانەی بەهۆکاری نەخۆشی دەروونی دەیانەوێت گواستنەوە بکەن ئاگاداری ئەوەبن ئەگەر گواستنەوەکەت قبووڵ کرا دەبێت یەک ساڵ له نەخۆشخانەی دەروونی بیت تا چارەسەر وەردەگریت پاشان دەستدەکەیتەوە بەخوێندن.
🔴چۆن لەڕێگەی لیژنەی پزیشکییەوە داوای گواستنەوە دەکرێ بەنەخۆشى 🔸سەرەتا ئەچیتە عەیادە بۆلای دکتۆرێک پێی دەڵێیت دکتۆر من فڵانە نەخۆشیم هەیە ئەمەوێ کتابێکم بۆبکەی بۆلیژنەی پزیشکی بۆگواستنەوەمەلەزانکۆیان پەیمانگا ئەویش دەنوسێت بۆبەڕێزان لەلیژنەی پزیشکی ئەم خوێندکارە پێویستی بەچاودێری هەیە ونەخۆشی( )هەیە وهاوکاریتان جێگەی ڕێزە.. 🔹دواتر وێنەی ئەو کتابە دەگریت کە دکتۆرەکە بۆى کردوویت لەگەڵ هەویەی زانکۆت و کارتی نیشتیمانی وکارتی دەرچوونت لەزانکۆ وکارتی زانیاری هەمووی دەکەیتە فایلێکى پی دی ئێف لەشوێنی بەڵگەنامە دایدەنێیت، دوای کەزانکۆی یەکەم ڕازی بوو تۆماتیکى داواکارییەکەت دەروات بۆتۆمارى گشتى زانکۆى دووەم ئەوانیش دەینێرن بۆلیژنەى پزیشکى دوای ئەوە لیژنەی پزیشکی ڕازیبوو کتابەکەدەرواتەوە بۆ تۆماری گشتی زانکۆی دووەم دوای لەوێوە دەڕوات بۆسەرۆک بەشی زانکۆی دووەم ئەوانیش رازى بوون کتابەکە دەروات بۆ وەزارەت
без подписи