tgindex
داهێن پرێس

داهێن پرێس

Статистика

دەزگای میدیایی داھێن پرێس

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
4
Всего постов
27
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
6 910
−10 за 4 дн.
Сутки
+2
+0,03%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
608
27 постов
Вовлечённость
8,8%
к подписчикам
Постов в день
0,6
всего 27
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
296
1/48двое суток
339
1/72трое суток
365

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • "هەفتەی داهاتوو کاتی هاتنی مووچە و رەوانەکردنی لیستە" جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لەسەر بنەمای قسەی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق دەبێت هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت. دەشڵێت: دەبێت هەر لە هەفتەی داهاتوودا، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە رێکارەکانی ناردنی لیست و ئامادەکاری بۆ مووچەی مانگی هەشت بکات.

  • حکومەتی هەرێم نرخی بەنزینی بازرگانی بۆ 750 دینار کەم دەکاتەوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دادابەزاندنی نرخی بەنزینی بازرگانی بۆ 750 دینار بۆ هەر لیترێک بە پاڵپشتیی دارایی حکومەت دا، کە لە ئەمڕۆوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

  • یاری دۆمینەی کوردی دادەخرێت سڵاوتان لێبێت، ٨ مانگ پێش ئێستا دەستم کرد بە درووستکردنی ئەم یاریە و هەوڵم دا شتێکی جیاواز بکەم، و کەمترین کێشەی هەبێت و سوپاس بۆخوا توانیم شتێکی زۆر گونجاو بکەم. لە چەند رۆژێکی پێشوودا وەشانی نوێمان بەردەست کرد، و خۆشحاڵم بە ئەو ڕاستیەی کە هیچ ڕیکلامێکمان نیە، بەڵام نزیکەی ١٠٥ هەزار داگرتنمان هەیە خودی خۆی یاریەکی کوردی وەک دۆمینە شتێکی نوێ بوو بۆ ئێمە، و بۆ ئێوەش، و لە سەرەتاوە زۆر جوان بوو، پڕ بوو لە یاری بەردەوام و خەڵکیش ئەتوانم بڵێم ئاسوودەبوون لەگەڵی. لەوانەیە ئاگاداربن ئەم ماوەیە بابەتێکی زۆر ئاڵۆز و بەربڵاو هەیە لەسەر خراپی ئەم جۆرە یاریانە، و حاجی کاروانیش قسەیەکی هەبوو لەسەری، من لێرەوە پێتان دەڵێم ١٠٠/١٠٠ قسەکەی ڕاست و درووستە! بە ڕاستی پێوستی بە کەسێکی دیندار نیە بۆ بینینی ئەو خراپانەی لە ناو یاری کوردیتا ڕوودەدەن، بڕوا ئەکەن شەوی وا هەیە چات و گفتووگۆی وا دێتە بەردەممان ڕوومان نایە سەیری شاشەکە بکەین، ئەمەش لە بەینی کچ و کوڕ دا ڕوو دەدات کە تەمەنیان زۆریان فەرقە، و زۆر زۆر هەستێکی ناخۆشم بۆ درووست بووە- بە ڕاستی لە ئێستادا چەندین کێشەی عایلەیی درووستکردووە و ماڵی چەندین کەسی وێران کردووە لەوانەیە ئێستا بڵێیت، دۆمینە نەبێت لە سناپیش ئەم شتانە دەکرێت، بەڵام دۆمینە بووەتە قەڵغانێک بۆ هەمووان کە ئەوان وەکوو یاری ئاماژەی پێدەکەن، و چات و نامەی دەنگی بۆ زۆر ئاجێندای خراپ بەکاردێنن. بەڕاستی چیتر ناتوانم ئەم خراپەکاریانە لەسەر شانی خۆم دابنێم، و دۆمینەی کوردی دادەخرێت. زۆر زۆر سوپاسی بەردەوام بوون و پشگیریتان دەکەم. رەوەنداحمد شاسوار

  • ئه‌وانه‌ی ده‌نگی خۆیان به‌ 25 هه‌زار دینار فرۆشت ئێستا به‌ هه‌زاران 25ـی باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.! د. جه‌مال كۆچه‌ر:

  • без подписи

  • وەزیرى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، ئامادەیمان دەربڕیوە بەنزینى پاڵپشتیکراو بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکەین، بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ئێمەى گوت، خۆمان بەنزین دابین دەکەین ڕۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوت دەدەینە هەرێم بۆ ئەوەی نرخی سوتەمەنی وەكو عێراق بێت

  • کاتێک ئێمە دەمانگوت هەندێک کۆمپانیا وەک خاوەن ماڵ ، مامەڵە دەکەن و حکومەت تەنها تەماشاکارە، و هاوڵاتیان بە کرێچی دەبینن، هەندێک بە تۆمەت و ڕەتکردنەوە وەڵامیان دەدایەوە. ئێستا خۆی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوی فەرمی خۆیدا دەڵێت تەنها لە دوای ڕاگەیاندنی کۆمپانیاکان ئاگادار بووەتەوە کە غازی کۆرمۆر بۆ عێراق دەنێردرێت و هیچ ڕەزامەندییەکی پێشووی نەداوە. تەنانەت پرسە گورگانەشیان نەکردووە بە حکومەتی هەرێم، ڕاستەوخۆ خۆیان فرۆشیار و حکومەتی عێراق کڕیار! سامانی سروشتی هەرێمتان چۆن تاڵان فرۆش کردووە! گرێبەستی سەقەتتان ئەوەندە کردووە!!!! بۆ کارەبای هەرێم وەک وەزیری کارەبا دەڵێت مانگانە زیاد لە 50 ملیۆن دۆلار دەدەنە غاز لە کۆرمۆر! ئەگەر حکومەتی هەرێم ئاگادار نەبووە، کێ بڕیار دەدات غاز و نەوت بۆ کوێ بڕوات؟ کێ نرخ دیاری دەکات؟ یان وەک ئێستای بەنزین باخ بەرەڵاتان کردووە؟ حکومەت لەسەر سامانە سروشتییەکانی هەرێم چەند دەسەڵاتی ڕاستەقینەی هەیە؟ مافی خەڵکی هەرێم لە داهات و بەڕێوەبردنی ئەم سامانانە چۆن پارێزراوە؟ بە پێی هەڵسوکەوتی دانا غاز لە ڕابردوودا و ئێستای ڕاگەیەنراوەکە بێت ، هیچ دەسەڵاتێکی نییە حکومەت و هاوڵاتیان مافیان پارێزراو نییە! ئەگەر، وەک لە ڕاگەیەندراوی حکومەتدا هاتووە، کۆمپانیاکان بەبێ ڕەزامەندی حکومەت بڕیاری هەناردەکردنی غازیان داوە، ئەمە تەنها پێشێلکردنی گرێبەست نییە؛ بەڵکو خۆ بە خاوەن ماڵ زانین و حساب نەکردن بۆ هەرێم و قەوارەی هەرێمە! لەبەر ئەوە ئەگەر حکومەت بە جددیەتی با گرێبەستی دانا غاز ، یان لانیکەم ئەو بەشانەی پەیوەندیدار بە مافی بڕیاردان، نرخدانان، داهات، سوود و دەسەڵاتی حکومەت، بۆ ڕای گشتی بڵاو بکرێتەوە..... هەرچەندە ، لە ڕابردوودا،ئەگەر سکاڵا هەبووبێت، گرێبەستەکان ئەوەندە سەقەتن و بە شێوەیەکە ، کە لە ڕووی یاساییەوە زۆربەی کات حکومەت دۆڕاوە! هەمیشە لەبەرژەوەندی کۆمپانیاکان کراوە!! کاوە شێخ عەلی

  • 6 авг.560111

    د. جەمال کۆچەر: خوا وەکیل لەماوەی دوو مانگ کێشەی مووچە چارە دەکەم داهاتی هەرێممان بدەنێ ، نەمکرد لە سێدارەم بدەن

  • مووچە مسۆگەرە ریاز تەمیمی، ئەندامی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، رایگەیاند، لێژنەكە كار لەسەر پێكهێنانی تیمێك دەكات بۆ پێداچوونەوە بە سەرجەم گرێبەستەكانی كۆكردنەوەی داهات لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا، بە ئامانجی زانینی قەبارەی داهاتی بەدەستهاتوو و رێژەی ئەو پشكەی كە دەوڵەت بەدەستی دەهێنێت بەراورد بە پشكی وەبەرهێنەر. روونیشیكردەوە، هەندێك گرێبەست هەن كە تێیدا پشكی وەبەرهێنەر دەگاتە 75%ی داهاتەكان بەرانبەر بە 25% بۆ دەوڵەتە یان كەمتر ، جەختیشی لەسەر پێویستیی زانینی ئەو بنەمایانە كردەوە كە ئەو رێژانەیان دیاریكردووە و تا چەند سوودێكی ڕاستەقینە بۆ گەنجینەی گشتی دابین دەكەن. لە كۆتاییشدا، دوپاتی كردەوە، موچەی ساڵی 2026 مسۆگەرە، بەڵام قۆناغی داهاتوو پێویستی بە پێداچوونەوە بە خەرجییەكاندا هەیە، جەختیشی لەسەر پێویستیی پێشوازیكردن لە ساڵی 2027 بە چارەسەری دارایی راستەقینە كردەوە كە پشت بە زیادكردنی سەرچاوەكان و چاكسازی ببەستێت و دووربكەوێتەوە لە پەنابردن بۆ قەرزكردن.

  • ​سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرای کرد کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەئەنجامگەیاندنی ڕێکارە داراییەکان، و پێشبینی دەکرێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا (ڕۆژی دووشەممە یاخود سێشەممە) پرۆسەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

  • حکومەتی عێراق بۆ دەربازبوون لە قەیرانی دارایی و دابینکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران، کە بڕەکەی نزیکەی 8 تریلیۆن دینارە، بیر لە فرۆشتنی بەشێک لە مڵک و ماڵەکانی دەوڵەت دەکاتەوە. لە نێو ئەم پێشنیازانەدا، فرۆشتنی نزیکەی هەزار کۆشک و تەلاری سەردەمی سەدام حوسێن هەیە بۆ ئەوەی پارەی ئامادە بۆ خەزێنەی دەوڵەت دابین بکرێت. عێراق لە ئێستادا نزیکەی 100 تریلیۆن دینار قەرزی لەسەرە و حکومەت وەک چارەسەری کاتی بیر لە بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار یان قەرزکردنی 10 تریلیۆن دیناری تر دەکاتەوە. ئەم دۆخە مەترسیدارە لە کاتێکدایە کە ڕەخنەیەکی زۆر لە خەرجییە زیادەکانی دەوڵەت وەک گەشتەکانی دەرەوە و نۆژەنکردنەوەی هۆڵەکانی پەرلەمان دەگیرێت. .

  • فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، بە نووسراوی فەرمی داوای لە پەرلەمان کردووە لە نزیکترین دانیشتندا میوانداری بکات، تاوەکو بە وردی ڕوونکردنەوە لەسەر دۆخی دارایی، ئاڵنگارییەکان و ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەیان بدات

  • بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی 12ی ئیسرائیلی، پێشبینی دەکرێت لە ئاییندەیەکی نزیکدا گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە دۆخی ئەمنی و ئابووری ناوچەکەدا ڕووبدات، بە جۆرێک کە پلانی نوێ بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان و ئاسانکاریکردن بۆ هاتووچۆی دەریایی הוُڕ بخرێتەگەڕ. خاڵە سەرەکییەکانی پلانەکە: ڕاگرتنی جەنگ: بڕیارە لە ماوەی 60 ڕۆژی داهاتوودا کۆتایی بە جەنگ و پێکدادانەکان بهێنرێت و ئاگربەست ڕابگەیەنرێت. کردنەوەی گەرووی هورمز: ڕێڕەوی ئاوی و هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بەڕووی جموجوڵی نێودەوڵەتیدا دەکرێتەوە. ئاسانکاری بازرگانی: هاوکات لەگەڵ کردنەوەی گەرووەکە، سەرجەم باج و ڕسومات لەسەر کەشتییە بازرگانییەکان هەڵدەکەن و چیتر هیچ بڕە پارەیەک وەک باج لە کەشتییەکان وەرناگیرێت. چاودێران پێیان وایە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوانە کاریگەرییەکی گەورەی دەبێت لەسەر ئارامی ناوچەکە و کەمکردنەوەی قەیرانە ئابوورییە جیهانییەکان پەیوەست بە ڕێڕەوە دەریاییەکانەوە.

  • گەرمای بەهێز تاڕادەیەک کۆتایی دێت ئەم هوڕە بایەی چەند ڕۆژێکە چالاکە لەسەر ناوچە جیاوازەکان، تاوەکو سێشەممه چالاکی بەردەوامە هەمان ڕۆژ چالاکی کۆتایی دێت و بای شەماڵ لەسێشەمەو بەولاوە بەگشتی بەڕووی ناوچەکاندا چالاک دەبێتەوە بۆ دوای ناوەڕاستی ئە م هەفتە پلەکانی گەرما دادەبەزنەوە بەڕێژەی 2 بۆ 3 پلە و ئەمڕۆش بۆ درەنگانو شەو زیاتر لەناوچەی جیا جیا و بەزۆریش شاخاویەکان ئەگەری بارانی کەمو ڕودانی هەورە بروسک هەیە

  • پاش ١٠ ڕۆژ لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵێک تۆمەتی ناڕەوا و هەڵبەستراو، ئەمڕۆ سەروەت خورشید، بەڕێوەبەری پێشووی ڤێتێرنەری ناحیەی شوان لە کەرکوک، ئازاد کرا. پاش لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوت کە سەرجەم ئەو تۆمەتانەی پەیوەست بە گەندەڵی خرابوونە پاڵی، تەنها چەواشەکاری بوون و هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نەبووە. ناوبراو توانی بە شێوەیەکی یاسایی و فەرمی بێبەریبوونی خۆی لەو تۆمەتانە بسەلمێنێت و بە بێتاوانی ئازاد بکرێت.

  • ئاكسیۆس: 🔻 شازادە محەمەد بن سەلمان پەیوەندی بە ترەمپەوە كردووەو داوای كردووە هێرش نەكاتە سەر ئێران ماڵپەڕی "ئاكسیۆس" لە زاری دوو بەرپرسی ئەمریكی و سەرچاوەیەكی ترەوە بڵاوكردووەتەوە، محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسەی کردووەو نیگەرانی خۆی لە پلانەکانی بۆ هێرشی سەربازیی فراوانی نوێ بۆ سەر ئێران دەربڕیوە. بەرپرسێکی ئەمریکی بە "ئاکسیۆس"ی وتووە، سعودییەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕیووەو داوای روونکردنەوەیان کردووە لەسەر پلانی کارکردن. سەرچاوەی دووەمی ئاگادار لەو پەیوەندییە رایگەیاندووە، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، داوای لە ترەمپ کردووە توندوتیژییەکەی کەم بکاتەوەو هێرش نەكاتە سەر ئێران. هاوكات وڵاتانی دیكەی ناوچەکەش لەوانە، قەتەر، ئیماراتی عەرەبی، تورکیا و پاکستان، فشار دەخەنە سەر ئەمریکا و ئێران بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنەكان لە ناوچەكە. پێشتر عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ عاسم مونیر، فەرماندەی گشتی سوپای پاکستان قسەی کرد کە ڕۆڵی سەرەکی ناوبژیوانی نێوان واشنتۆن و تاران گێڕاوە. عراقچی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی تورکیاو سعودیە سەبارەت بە ئەگەری هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا قسەی کردووە. دوای پەیوەندییە تەلەفونییەكانیش، عراقچی رایگەیاند، بە هاوتا سعودیەکەی راگەیاندووە، هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانەی ئەمریکا یان ئیسرائیل، یان بەشداریکردن یان هاوکاریی وڵاتانی ناوچەکە لەم جۆرە کردەوانەدا، روبەڕوی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێران دەبێتەوە.

  • 🚨 هەواڵی بەپەلە... سێ فڕۆکەی سووتەمەنی‌هەڵگری ئەمریکی لە جۆری KC-35R لە بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە عەرەبستانی سعودی دەرچوون.

  • عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی ئەمنیدا لەبارەی دۆخی ناوچەکە دووپاتی کردەوە کە ڕێگە نادەن لە خاکی عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێ

  • میدیای سەربازیی ئێران لە ئێستاوە تا 72 کاتژمێری دیکە هەموو ناوچەکە لەبەردەم گرژی و ئاڵۆزییەکی بێ وێنەدایە

  • پەڕەی فەرمی کۆشکی سپی:خودایە سەربازەکانمان بپارێزە.