tgindex
دەردی دووری 🖤

دەردی دووری 🖤

Статистика

بەخێربێن ببورن ئەگەر تێکستەکانم خەفەت ئەبەخشێ، ئێمە ئاشنای دڵخۆشی نین... @baha_akoy

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
13 авг.
Постов за неделю
3
Всего постов
22
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
11 100
−13 за 3 дн.
Сутки
−9
−0,08%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
2 122
22 постов
Вовлечённость
19,1%
к подписчикам
Постов в день
0,4
всего 22
Упоминаний
4
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
468
1/48двое суток
536
1/72трое суток
578

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • без подписи

  • без подписи

  • ‎لە ژیاندا قورسترین سات ئەوەیە کە کەسێک لە دەست بدەیت کە پێت وابوو هەرگیز جێت ناهێڵێت. دوای ئەوەی دەڕوات ، هەموو شت وەک خۆی دمێنێتەوە ، بەڵام تۆ هەست دەکەیت شتێکی گەورە لە ژیانت ون بووە. هەندێک جار لە ناو خەڵکدا پێ دەکەنی ، بەڵام لە ناو دڵتدا هەر ئازارێکی بێدەنگ هەیە. بیرکردنەوە لەو ساتەی پێکەوە تێپەڕیون جوانە ، بەڵام هەمان کات دڵیش دەشکێنێت، چونکە دەزانیت ئەو کاتانە ناگەڕێنەوە. هەندێک کەس دوور دەبن، بەڵام یادەوەرییام هەر لە دڵدا دمێنێتەوە، وەک برینێکی بێدەنگ لە کات ناتوانێت تەواو چاکی بکاتەوە..

  • 9 авг.1 287418

    ئەو کاتەی پێویستم پێت بوو نەبوویت، ئێستا کە فێری بێ تۆیی بووم، ئیتر هاتن و نەهاتنت هیچ جیاوازییەکی نییە. مرۆڤ کە جارێک لە ناوەوە مرد، ئیتر بۆ هیچ گەڕانەوەیەک ناگریت. کاتێک دڵم سارد بووەوە، ئیتر هەموو شتێک کۆتایی هات. تازە بێیتەوە یان نەیەیتەوە، نە خەمەکانم کەم دەکەنەوە و نە پێکەنینەکانم دەگەڕێننەوە؛ تۆ ئیتر بۆ من کەسێکی نامۆیت. تۆ لای خۆتەوە وەک هەمیشە درەنگ گەیشتیت، ڕێک لەو کاتەی کە من چیتر چاوەڕێت نیم. گەڕانەوەت لەم کاتەدا وەک بارانێکە لەسەر زەوییەکی مردوو ببارێت نە هیچ شتێک شین دەکاتەوە و نە بەهایەکی هەیە. هاتنت لە دوای ئەو هەموو ئازار و جێهێشتنە هیچ مانایەکی نەماوە. دڵنیابە ئەوەندە فەرامۆشم کردوویت، کە ئیتر بوون و نەبوونت لە ژیانمدا وەک یەکە، تازە بە من چی کە لە کوێیت و چۆنیت ..

  • 7 авг.1 404424

    ‎هەندێک شەو لەتەمەنت هەیە پڕپڕە لە دڵتەنگی،هەندێک شەو گوێت لە گریانی خۆتە و دونیا لە هیچ نا بەڵکو لەگۆرێکی تەنگی کافرێک ئەچێت،شەوێک لەژیانت هەیە هەر چەند دەکەیت بڕوا ناکەیت ئیتر ڕۆژەکانی داهاتووت بەبێ چاوەکانی ئەون، بڕوا ناکەیت کە ئیتر ڕۆژەکانی داهاتووت بەبێ چاوەکانی ئەون.بڕواناکەیت کە ئیتر گەیشتووی بەشوێنێک لەم ژیانە جارێکی تر سێبەرەکانیشتان بەتەنیشتی یەکدا تێناپەرن،،ئیتر ئێوارانێک کۆڵانێکێ تەنگەبەر نیە شانی تۆ و ئەو لەیەکتر نزیک بکاتەوە بەڵام لەهەزار شەوی درێژی چاوەروانیدا دەتهێڵنەوە و ئێوارانت پڕ دەکەن لەهەناسەی سارد..

  • 7 авг.1 3845018

    ئەمەوێ قەناعەت بەخۆم بکەم کە شەو ھی خەوە و ھی بیرکردنەوە نیە...

  • 5 авг.1 572394

    هاوڕێکەم هەموو کچەکان ئەترسن ..! ئەترسن لە گورگەکان، ئەترسن لە سەگەکان، ئەترسن لە پشیلەکان،، وە لەهەمووی گرنگتر ئەترسن لە پیاوەکان’ ئەترسن لە هەموو شتێک ئەگەر لەسەریشی ڕازی ببن ور ئەگەر پرسیارت لە یەکێکیان کرد لە چ شتێک ئەترسی ناتوانێت وەڵامی هەموو ئەمانە بداتەوە چونکە ئەترسێت شتێک بڵێت و نەیزانێت.. وە پرسیاریش لەخۆی ناکات بۆ ئەترسێت چونکە ئەوە سروشتی ئەوەو بەو شێوە لەدایک بووە لە دەرەوە هەمیشە دێوەزمەیەک چاوەرێیەتی تۆڵەی لێ بکاتەوە.! کچەکان پڕن لەترس وە ئەگەر خۆی وا نیشاندا بەهێزە نیوەکەی ترسە و نیوەکەی تریش نازە پێی دراوە لەکۆتاییدا هەر ترسەکە بەسەریدا زاڵ ئەبێت” لێرەدا ڕۆڵی تۆ دەردەکەوێت هەر کاتێک نازی پێبدەی ترس ئەبەزێنێت ئەبێتە بەهێزترین ئافرەتی دنیا کاتێک ئەبینێت لەلای تۆ پارێزراوە بەمەرجێک کونجی ئارامی ئەو بیت هەڕەشە لەترسەکانی بکەیت بۆشاییەکی رۆحی پڕکەیتەوە ئەوکات ئەبێت بەوەی خۆی بیەوێت نەک ترس دروستی بکات.

  • 4 авг.1 609357

    ئەوەی زۆر ئازام دەدات ئەوەیە کە من هێشتا لێرە شەڕ بۆ یادگارییەکانمان دەکەم لە کاتێکدا تۆ لەوێ بە تەواوی منت لە یاد کردووە. تۆ ژیانێکی نوێت دەستپێکردووە و منیش لێرە لە ناو ڕابردوودا بە تەنیا جێماوم . هەموو ڕۆژێک هیوام دەخواست کە کەمێک بیری منت بکردبایە، بەڵام ئێستا تێدەگەم کە من تەنیا ناوێکی فەرامۆشکراوم لە ژیانی تۆدا. تۆ لە بێ منیدا ئارامیت دۆزیوەتەوە، منیش لە ناو وێرانەی بێ تۆییدا خەریکم ون دەبم . چەند سەیرە، تۆ لەوێ بە ئاسانی هەناسە دەدەیت و پێدەکەنی، وەک ئەوەی هیچ نەبووبێت. کەچی من لێرە هەموو چرکەیەکم بووە بە خەم و هەموو ڕۆژێک لە خۆم دەپرسم: من چیم کردبوو شایەنی ئەم جێهێشتنە بم ؟ تۆ بە تەواوی لە دڵت دەرکردم و ڕۆشتیت، تەنانەت ئاوڕێکیشت نەدایەوە. ئێستا تۆ لە هەموان نزیکتریت و منیش لێرە نامۆترین مرۆڤی دونیام کە هیچ شوێنێکم نییە بۆی بڕۆم ..

  • 3 авг.1 8523911

    لە کتێبێکا نوسراوبو تانیای ئەوە نیە کە بەتەنیا بیت تەنیای ئەوەیە کە کەسێکت لە رۆحابێت و لات نەبێ .، کتێبەکەم دراند سوتاند بەلام نەمتوانی قسەکە لە مێشکم دەرکەم ئیدی کە قسەیە ئەوەنە تەئسیری هەبێت و بتوانێ لە مێشکم بمێنێتەوە » چۆن بتوانم کەسێ دەر بکەم کە بۆماوەیەکی درێژ لەدلمابو .؟

  • 1 авг.2 24582

    جۆینی چەناڵەکانی ترمان بکەن ❤️‍🔥😻👇 تایبەت بە وتەی تورکی 🇹🇷👇 https://t.me/wtay_turke تایبەت بە وتەی عەرەبی 🇮🇶👇 https://t.me/wtay_arabicc تایبەت بە وتەی ئاشقانە 🩸👇 https://t.me/rabrdu_m تایبەت بە وتەی ئینگلیزی 🇬🇧👇 https://t.me/wtay_english تایبەت بە وتەی فارسی 🇮🇷👇 https://t.me/wtay_farsi

  • 28 июл.2 702373

    دەزانی بە ڕۆیشتنت دڵم چەندە توند بوو و چ ئازارێک لە ناخمدا دروست بوو؟ تۆ لای خۆتەوە تێپەڕیت، بەڵام ناخی منت بە تەواوی خاپوور کرد. ئێستا لێرە لە ناو ئەم هەموو تەنیایییەدا، دڵم دوای تۆ هۆگری هیچ گوڵێک ناکا و چاوەکانم چیتر حەز بە بینینی چاوەڕوانی هیچ کەسێکی تر ناکەن، ئاخر تۆ جوانترین بەشی تەمەنی منت لەگەڵ خۆت برد .. ئەو ڕۆژەی بارگەت تێکنا و بڕیارت دا جێم بهێڵیت، دڵم هێندە توند بوو کە وا تێگەیشتم چیتر ناتوانم هەناسە بدەم. نەبوونی تۆ وای لێکردم تەواو لە مرۆڤەکان سارد ببمەوە، بۆیە دڵم دوای تۆ هۆگری هیچ گوڵێک ناکا و هیچ سۆزێکی تر ناتوانێت ئەم دڵە شکاوەم ئارام بکاتەوە، تۆ لای من کۆتا نیشتیمان بوویت .. تۆ هەرگیز نەتزانی کاتی ڕۆیشتنت دڵم چەندە توند بوو و چەندە لێکت هەڵوەشاندمەوە. دوای کۆچی ناڕەوای تۆ بەرەو دووری، دونیا لە چاومدا بووە بە پایزێکی هەمیشەیی، دڵم دوای تۆ هۆگری هیچ گوڵێک ناکا و هیچ دەستێکی تر ناتوانێت جێگای دەستە ساردەکانی تۆم بۆ بگرێتەوە، من بۆ هەمیشە لە ناو یادگارییەکانتدا جێمام ..

  • 26 июл.2 503491

    ئیتر هەموو شتێک لە مندا گۆڕاوە ئیتر ئەو هاوڕێیانەی کە ڕۆژانێک ئارەزووم بوو قسەیان لەگەڵ بکەم بەلامەوە گرینگ نین لام گرینگ نیە کە چی ئەکەن و چی ئەڵێن دەربارەی من ئیتر خەریکم لەگەڵ سروشتە تەنهایەکەی خۆمدا ئەژیم بەڵام هەندێک جار پڕ بە دڵ بێزار ئەبم لە خودی خۆم و ئەمەوێت خۆم لە ژیانم بڕۆمە دەرەوە بەڵام لە هەمووی سەختر ئەوەیە کە ڕقم لە خۆم و دڵە باشەکەم ئەبێتەوە بە جۆرێکیش گۆڕاو و سەر لێشێواوم خۆشم هەتا خۆم ناناسم و تێناگەم لە خۆم..

  • 25 июл.2 451446

    ئەڵێی درەنگ هاتووین بۆ ئەم دنیایە هەرچیمان ویست هی کەسێکی تر بوو”

  • 23 июл.2 542522

    لەدەست دانی ئەو ئازیزەی کە لەگەڵ ڕۆحتدا تێکەڵ بووە وەک ئاگری خۆڵەمێش وایە زۆر جار وا ئەزانی کۆتایی هاتووە بەڵام لە پڕێکا کڵپە ئەکات و چاوەکانت پڕ پڕ لە فرمێسک ئەکا دەستت ئەگرێ و ئەتباتەوە سەر شەقامی یادەوەرییەکان ، نزیکمان ئەکاتەوە لە مردنێکی جوان ئێستاش کە ڕۆشتی و وەک ئەوەی کاروان سەرایەک جێ بهێڵی ئازیز ئاخر تۆ نەتزانی شووێن پێیەکانت وەک دوا فرمێسک لەسەر دڵم ئەمێننەوە ..

  • 22 июл.2 916373

    ‎ئەوەندە بێباکانە دەڵێیت بڕۆ، وەک ئەوەی هەرگیز لێرە نەبووبێتم و هیچ شتێکت لای من جێنەهێشتبێت ‎بەس بە ڕاستی پێم ناڵێیت من چۆن بڕۆم؟ ‎خۆ من جانتایەکم پێ نییە و تەنها شوێنێک جێنـاهێڵم من لێرە هەموو ژیانی خۆمم داناوە. ‎ئێستا ئەگەر بڕۆم ئەو هەموو هیوایەی بە تۆمەوە بەستبوو چییان لێ دێت؟ ‎کێ خەمی ئەو هەموو خەونە ڕووخاوانەم ئەخوات؟ ‎کاتێک خۆت پشتت تێکردم، ئیتر کێ گرنگی بەم ئازار و فرمێسکانەم ئەیات؟ ‎کێ گوێ لەم دڵە تێکشکاوەم ئەگرێت؟ ‎مرۆڤ کاتێک لە لایەن ئەو کەسەوە ڕەت ئەکرێتەوە کە هەموو دونیای بوو، ئیتر لە هەر شوێنێکی تری ئەم دونیایە بێت هەر غەریبە و تەنیایە.

  • 21 июл.3 055402

    تۆ تەنیا جێت نەهێشتم، بەڵکو پێش ئەوەی بڕۆیت هەموو هەستەکانی منت کوشت. ئێستا ئەگەر بگەڕێیتەوە یان نا چ جیاوازییەکی هەیە؟ کاتێک مرۆڤێک لە ناوەوە بە تەواوی سارد دەبێتەوە، ئیتر هیچ شتێک ناتوانێت زیندووی بکاتەوە.سەیرکە من چۆن لێرە بە تەنیا جێماوم، ئاخر تۆ هەموو هەستەکانی منت کوشت و ڕۆشتیت. هەمووان وا دەزانن من تەنیا بێدەنگم، بەڵام کەس نازانێت لە دوای تۆوە، ناخی من بووە بە گۆڕستانێکی خامۆش کە چیتر هیچ هیوایەکی تێدا نییە.تۆ هەموو هەستەکانی منت کوشت لە پێناو کات بەسەربردنێکی کورتدا، کەچی من هێشتا لێرە باجی ئەو دڵپاکی و متمانە کوێرانەیە دەدەم کە بە تۆم هەبوو. ئیتر بەڕاستی ماندوو بووم لە هەموو شتێک، چونکە تۆ نیشانتدام مرۆڤەکان چەند دڵڕەقن کاتێک جێت دەهێڵن ..

  • 20 июл.3 034391

    ئەوەندە هیلاکم کە تەنانەت تاقەتی گله‌یی و قسەکردنم نەماوە. چەند بێبەخت بووم کاتێک متمانەم بە هەموان کرد و لە کۆتاییدا دەرکەوت هیچ کەسێک شایەنی دڵپاکی من نەبووە. هەر مرۆڤێک کە هاتە ژیانمەوە، لەبری ئەوەی ببێت بە پەناگەیەک، بوو بە هۆکاری گریانم و هێندە بە خراپی ناخمی تێکشکاند کە چیتر ناتوانم وەک خۆم لێ بێمەوە. چیتر هێزم تێدا نەماوە بۆ ئەوەی بەرگەی ئازارێکی تر بگرم. من لە کاتێکدا هەموو شتێکی خۆمم بەو کەسانە بەخشی کە پێم وابوو جیاوازن، کەچی ئەوان دڵڕەقانەترین برینیان لەسەر دڵم جێهێشت. ئیتر کۆڵم داوە لەم دنیا چۆڵە، ئاخر ناخۆشترین هەست ئەوەیە بزانیت چاکەکردنت تەنیا وێرانەیی بۆ خۆت دروست کردووە. خۆزگە دەم توانی کەمێک ئارام ببمەوە، بەڵام خەمەکە ئەوەیە کە چیتر بڕوام بە هیچ مرۆڤێک نەماوە. ئەو کەسانەی پێم وابوو دەبن بە هێز بۆم، بوون بە گەورەترین کۆسپی ژیانم و بە شێوازێک پشت و پەنایان تێکردم کە هیچ خەونێکیان بۆ من نەهێشتەوە. من تەنیا مرۆڤێکی هیلاکم کە لە دوای هەمووان، تەنیا تەنهایی بۆ مایەوە ..

  • 18 июл.3 039493

    بڕیار بوو سێبەرێکی ئەبەدی بێ بەڵام بوو بە برینێکی ئەبەد لەسەر دڵم مایەوە بەبێ ساڕێژ بوون بەردەوام خوێنی لێدێت ،ئەپرسم گیانی شیرنم کەی سەرێک ئەدەیەوە ئەم برینە ساڕێژ بکەی و، نە توانایەک ماوە بۆ بەهێز بوون نەه تاقەتێک ماوە بۆ ژین کردن!،دڵێک لەدووریت ماندووە لەلێدان

  • 17 июл.3 324392

    جاری وا هەیە هەنێک هەست هەن، هەندێک بارودۆخ هەن، هیچ شتێک ناتوانێت خاڵیت بکاتەوە لێی، نە گۆرانی، نە توڕەیی، نە هاوار، نە مەست بوون، نە نووسین، هیچیان ناتوانن ئەوەی ها لە ناختا تەفسیر بکەن، تەنها شتێک کە بتوانیت بکەیت ئەوەیە تەواوی رووناکی ماڵەکە خامۆش بکەیت و بێدەنگ بیت، بێدەنگ.

  • 15 июл.3 651372

    ئێستا لەو جێگەیەی ژیانمدا وەستاوم کە تەمومژ تەواوی ڕێگاکانی داپۆشیوە؛ نە ئەو کەسەم کە یادگارییەکان دەیناسنەوە و نە ئەو خەونەشم کە ئاواتم بۆ دەخواست. لە نێوان دوو جەمسەری دژبەیەکدا هەڵواسراوم؛ نە دڵم دێت بە یەکجاری دەستبەردار بم و نە هێزی ئەوەشم ماوە پەیوەست بم. لە قووڵایی بێدەنگییەکدا نوقم بووم کە تێیدا نە زمان دەتوانێت گوزارشت لە ئازارەکانم بکات و نە قورگی پڕ لە گریان دەتوانێت باری سەر دڵم سووک بکات. ئەوەی دەمکوژێت تەنیا خەمێکی سادە نییە، بەڵکو شەکەتییەکی بێبڕانەوەیە لە کێشانی باری قورسی بوونی خۆم. ماندووم لەو نواندنە بەردەوامەی کە تێیدا وا خۆم نیشان دەدەم کە لە هەموو کێشەکانی ناخم تێدەگەم، لە کاتێکدا ڕاستییە تاڵەکە ئەوەیە کە من لە ناو گێژەنی هەزاران ‘بۆچی’ بێوەڵامدا، وەک غەریبەیەک دەستەوستان ماومەتەوە.