- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 3
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 47
- 1/48двое суток
- 53
- 1/72трое суток
- 58
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و زانای ئایینیی هەولێر مامۆستا مەلا (جەرجیس هەولێری)ـیم پێ گەییشت. مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری لە ژیانی خۆیدا خزمەتێکی زۆری پەیامی خواپەرستی و چاکەخوازی و پێکەوەژیان و تەبایی لە کوردستاندا کرد. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس و دۆستان و ئاشنایانی و تەواوی مامۆستا و زانایانی ئایینیی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. انا للە و انا الیە راجعون مسعود بارزانی 13ی ئابی 2026
без подписи
🚨🔴بەنزینی 750 دیناری هات🔴🚨 ئەمرۆ 5 شەممە بەنزێکی زۆری 750ی دابەش دەکرێت و لە 8 وێستگە بەنزین هەیە.... ناوی ئەو وێستگانە گەیشت کە ئەمرۆ پێنج شەممە 13ـی8 بەنزینی 750 دیناری حکومی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دابەش دەکەن. وێستگەکان ئەمانەن؛ وێستگەی کاکە، لە سۆران وێستگەی چوارچەل، لە سۆران وێستگەی زاگرۆس، لە سۆران وێستگەی بناری گۆڕەز، لە سۆران وێستگەی هەڤ، لە رواندز وێستگەی شانەدەر، لە خەلیفان وێستگەی مالە سوار، لە مێرگەسۆر لەگەڵ وێستگەی کەورین، تایبەت بە تەکسی و پاس، لە سۆران.
ئاگادارییەک سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتکراو لە سۆران دوای کۆبوونەوەی قائیمقامیەتی سۆران لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی لە بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان و بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسی ناوشار و ئاسایشی ناوشار و پۆلیسی فریاکەوتن ئەم بڕیارانە دران: ١. پرۆسەی دابەشکردن: تاوەکو ١٦-٨-٢٠٢٦ دەبێت بەنزینخانەکان لە یەک کاتدا بەنزین بە لایەنی کەم ٨ ئۆتۆمبێل لە یەک کاتدا دابەش بکەن. ٢. سیستەمی تاک و جووت پەیرەو دەکرێت : ژمارەی تاک: ڕۆژانی (یەکشەممە، سێشەممە، پێنجشەممە). ژمارەی جووت: ڕۆژانی تر. ٣-بڕی بەنزین بۆ تابلۆی هەرێم (هەولێر، دهۆک، سلێمانی، هەڵەبجە): ٤٠ لیتر. تابلۆکانی تر: ٣٠ لیتر دیاری کراوە ٤-ڕێکار و سزاکان: نۆرەی دووبارە (دوو سێ نۆرە) و سوورەبڕین ڕێگەپێدراو نییە و تووشی سزا دەبێتەوە. گرتنی شوێن بۆ کەسانی تر یان بەجێهێشتنی ئۆتۆمبێل لە پێش دەرگای هاووڵاتییان قەدەغەیە. داوا لە هاولاتیان و شۆفێران دەکەین لە کاتی بینینی هەر سەرپێچییەک لە گەل ئێمە لیژنە بن و پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن: ٠٧٥٠١٠٠١٠٤١
پەیامی هاوخەمیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی هونەرمەند موزەفەر شافعی بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان بۆ خاتوو بەیان سامی عەبدوڵڕەحمان بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی شانۆکار (موزەفەر شافعی)ـی هاوسەری بەڕێزتانمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکەتان و دۆست و ئاشنایانتان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم. لە خودای مەزن داواکارم ڕوحی خوالێخۆشبوو موزەفەر شافعی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. انا للە و انا الیە راجعون مسعود بارزانی 5ی ئابی 2026
بارزان.. بەڕێز مەلامستەفا بارزانی لە یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆساییدکردنی ٨٠٠٠ بارزانی، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدانی جینۆسایدی بارزانییەکان دانا
بەداخەوە بۆ هەواڵی کۆچی دوای مام (قادر یاعقوب دۆلەمەری) إِنَّا لِلَّـــهِ وَإِنَّا إِلَيْـــهِ رَاجِـــعُونَ
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر: -بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت. -266 بەنزینخانە بە بڕیاری دابەزاندنی نرخەوە پابەندن. -نرخی لیترێک بەنزین دەکرێتە 850 دینار. -دابەشکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو بە 750 دینار بەردەوام دەبێت .
گوندی باڵندا لە دەڤەری بارزان.. بە ئامادەبوونی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، پڕۆژەی ئاوی (باڵندا – بارزان) لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا کرایەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، شەوی هەینی 17ی تەممووزی 2026، لە کاتژمێر 21:58 تا 22:06، هێزەکانی هاوپەیمانان پێنج درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتەوە.
*ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە* هێرشە بێ پاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین و بەردەوامی ئەم هێرشانە، سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات و داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین، کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت و داوا لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکەین سنوورێک بو ئەم پێشێلکاریانە دابنێن. سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان 2026/7/17
دەزگای خێرخوازیی بارزانی کورتەفیلمێکی دیکۆمێنتاری سینەمای بەرهەم دەهێنێت کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری "گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی" (Repatriation) هەڵبژێردرا بۆ قۆناغی خەڵات لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئیندی (Indie) لە پاریس. ئەم فیلمە گێڕانەوەی ژیانە بۆ گەنجێک لە زیندانە تاریک و وێرانەکانی سووریاوە بۆ باوەشی گەرمی دایک و باوکی لە کوردستان، ئەم فیلمە لە بەرهەم هێنانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی یە کە رەواج حاجی پرۆدیوسەری فیلمەکەیە
без подписи
سەرچاوەیەک : 841 ملیار دینار وەکو مووچەی مانگی 6 خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان چاوەرێی لیستی مووچەبن
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 13ی تەممووزی 2026، لە کاتژمێرەکانی 5:15 و 5:28ی بەرەبەیانی، لە ڕێگەی سێ درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کەمپی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات لە ناحیەی دارەشەکرانی سەر بە قەزای پیرمام لە هەولێر، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.
ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە 14-7-2026 لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە بەبۆنەی شۆڕشی 14ـی تەمموز
الرئيس مسعود بارزاني يعزي أمير قطر برحيل والده الشيخ حمد بن خليفة آل ثاني بسم الله الرحمن الرحيم حضرة صاحب السمو الشيخ تميم بن حمد آل ثاني المحترم أمير دولة قطر ببالغ الحزن وعميق الأسى، تلقينا نبأ وفاة المغفور له بإذن الله تعالى، والدكم صاحب السمو الأمير الوالد الشيخ حمد بن خليفة آل ثاني، الذي كرّس حياته في خدمة دولة قطر وشعبها. وإذ نتقدم إلى سموكم، وإلى الأسرة الكريمة، وإلى حكومة وشعب دولة قطر الشقيق، بأصدق مشاعر التعزية وخالص المواساة، فإننا نسأل الله العلي القدير أن يتغمد الفقيد بواسع رحمته، ويسكنه فسيح جناته، وأن يلهمكم جميل الصبر والسلوان. إنا لله وإنا إليه راجعون. مسعود بارزاني 12 تموز 2026م
ڕۆژی یەکشەممە، 12ـی تەممووزی 2026، سەرۆک مسعود بارزانی بۆ کۆچی دوایی سیناتۆر لیندسی گراهام پەیامێکی هاوخەمیی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس بڵاوکردەوە: دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛ زۆر بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایيی دۆستی گەلی كورد سێناتۆر (لیندسی گراهام)ـم پێ گەیشت. ناو و هەڵوێستەكانی لیندسی گراهام وەك پشتیوانێكی وەفاداری مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان هەمیشە لە بیرەوەریی خەڵكی كوردستاندا بە بەرزی دەمێننەوە. پرسە و سەرەخۆشیم پێشكهش به خانەوادەى بەڕێزيان و تەواوی دۆست و ئاشنایانی دەكەم و هاوبەشی خەمیانم. ڕۆحی شاد بێت و هیوای ئارامی بۆ خانەوادە و كەسوكاری دهخوازم.
نرخی ڕاستەوخۆی بازار💵
ئاگاداری بۆگشت ماتۆرسکیلەکانی سنوری قەزای مێرگەسۆر و بەناحیەکانی ( گۆرەتوو — شێروان مەزن — مەزنێ — بارزان — پیران) ئاگادارتان دەکەینەوە کە ئەو ماتۆرسکیلانەی بێ سەرەتاین و بێ تابلۆن وە دەستکاری گزۆزیان کردوە یان دەنگیان بەرزەوە مۆلەتی لێخورینی ماتۆرسکیلیان نیە دوا مۆلەت٢٠٢٦/٨/١ دەبێت مەرجەکانی سەرەوە پەیرەو بکەن یان دەبێت بیان فرۆشن بەپێچەوانەوە لە دوای بەرواری دیاری کراو ھەلمەتی گشتی و فراوان دەست پێ دەکات بۆ دەست بە سەرداگرتنی ماتۆرسکیلەکان لە لایەن مەفرەزەکانی پۆلیسی ھاتووچۆ و مەفرەزە ھاوبەشەکان بەشی ھاتووچۆ ی قەزای مێرگەسۆر