- Последний пост
- 4 июл.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🖤.!
ئێستا من و تۆ دوور لە یەک بیر لە یەکتری ناکەینەوە نەخێر ، من بۆ جارێکیش بە بیری تۆدا نەهاتووم دەمەوێت بزانم تۆ هەرگیز دڵت بۆمن تەنگ بووە؟ بڵێی ئاخۆ ئەو چۆنە باشە؟ هەرگیز ویستووتە چاتێک بکەی؟ هەرگیز بۆ جارێکیش خۆشت ویستووم؟ نەخێر ئەسڵەن بۆ جارێکیش دڵی تۆ بۆمن لێی نەداوە بۆ جارێکیش منت خۆشنەویستووە ، بەڵام من؟ وەک تۆ نەبووم من زۆر خۆشم ویستیت بێ ئەوەی چاوەڕێی هیچ هەست و سۆزێکت لێ بکەم من تەنها بوونتم دەویست بۆ جارێکیش بێت هەستم بە گەرمی بوونت نەکرد وە تۆش وەک خاڵی لاوازی من بوونی خۆت بەکار دێنیت بەڵام سەیرەکەی لەوەیە نازانم بۆ هەستی من بۆتۆ تەواو نابێت نازانم بۆ ڕق لە دڵی من دروست نابێت بەرامبەر تۆ، دەزانی ئەوەی زۆر ناخۆشە چییە؟ تۆ تەنها بۆ ئازار دانی من بە ئەنقەست خۆت لە کچی تر نزیک ئەکردەوە ئاخر من چیم بۆتۆ نەکرد؟ من هیچ مانایەکم نەبوو لات؟ تۆ داوای ڕۆحت کردبا من نەم دەوت نا . سەڕەڕای ئەوەی هەموو وەڵامەکانی تۆ بەرامبەر من نەخێر بوون من داوای شتێکی بچووکیشم لێ کردبای دەتوت نا ئایا شایەن نەبووم؟تەنها ئەوە بزانە تۆ لە دڵ و ئەقڵی من دەرناچیت ئەوە شتێکە بەدەست خۆم نییە بەڵام ناچارم خۆم بە دوور بگرم لێت'
خۆزگە هیچ کات تۆم خۆش ناویست❤،
ِئەمشەو زۆر بە قوڵی کەوتمە یادت.. وە بیرم ئەکردەوە بۆچی ناتوانم کەس بێنمە جێگات بۆچی کەس ناتوانێ سەرنجم ڕابکێشێت ئاخۆ تۆش وابی؟ یان هەر منم مێشکی خۆم ئەخۆمەوە بە بیرکردنەوە لێت هێندە بە پیسی شکام کە بڕوام نە ئەکرد ڕۆژێک بەو شێوە خۆم ببینم،، خۆم ببینم کە بە ئەستەم بەرەنگاری هەستەکانم ببمەوە بەرامبەر کەسێک ‘ کەسێک باکی بە بوون و نەبوونم نییە کەسێک کە لە تەنهایی و بێچارەییدا خۆی فرێدا ژیانمەوە من ئەمەم ئەویست؟ من ئەگەر تۆسقاڵێک خۆشەویستیم بەرامبەر خۆم هەبوایە ڕێگەم نە ئەدا بە زەلیلی بمبینی. من نەمتوانی بەس بم بۆت هەمیشە چاوەکانت چواردەورەکەمی ئەبینی هەمیشە ماڵی دڵت کراوە بوو بۆ غەریبەکان ئەوەت نەبینی کە من بۆم کردی (ناهەقیت کرد)..
زۆرجار خراپترین دوژمن لەدەرەوە نیە، لەناو ئەو ماڵەدایە کەپێت دەگوترێت”پشتیوانتین”، بەڵام هەر ئەوان دەبنە هۆی شکاندنت.
نەفەری پۆبجی ئەروا هەیە 5551215433 @xalo_7ama
🖤.!
لەمە ڕسواتر نابم’ هەمیشە لەکاتی هەر ئازارێک بۆ برینە کۆنەکەی کە تۆ چاندت’ ئەگریم🖤..
منیان کرد بە مرۆڤێک کە متمانە بە هیچ کەس نەبێ، منیان کرد بە مرۆڤێک کە دڵی پڕە لە ترس، ترس لەوەی فێڵی لێ بکرێت، ترس لەوەی لە پشتەوە لێی بدرێ، لەوەی تەنها جێدەهێڵدرێت ، لەوەی غەمگین بکرێت ،لەوەی توڕە بکرێت ، قسەی ڕەقی بەرامبەر بکرێت، منیان کرد بە کەسێک کە لەهەموو یەکتر نزیک بوونەوەیەک لەگەڵ مرۆڤەکان بترسێت، منێک کە ئازاری مێروولەیەکم نەدەدا شایەنی ئەو هەموو ڕق و کینەیە نەبووم🌑،،
без подписи
ئێستا وەک جاران نەماوم، جاران بۆدیدارێکت شێت دەبووم, هەمیشە هەوڵم ئەدا هەوالت بزانم، ئەم ویست بزانم باشیت؟ ئەم ویست بزانم دڵ خۆشیت؟ هەموو کات سەیری وێنەکانتم ئەکرد، گەر رۆژێ سەیرم نەکردبا نەم ئەتوانی بخەوم، نەم ئەتوانی رۆژەکەم تەواو بکەم، هەر کاتێک بیرم کردبایت فرمێسک بە چاوەکانم ئەهاتە خوارەوە، بەلام ئێستا وانیم, ئێستا بیرت ناکەم، ئێستا بۆ هیچ شتێکت بە پەرۆش نیم، ئێستا سەیری وێنەکانت ناکەم، ئێستا لام گرینگ نییە گەر بژیت, لام گرینگ نییە گەر دڵ خۆش بیت یاخود نا، ئێستا چاوەرێت ناکەم، ئیتر هیچ دلۆپێک فرمێسکم نەماوە بۆ رشتن، پێیان ئەوتم تۆ لەبیری ئەکەیت بە پێی کات، پێیان ئەوتم رادێیت و کەسێکی ترت خۆش ئەوێت، سەرەتا باوەرم پێیان نەئەکرد، نکۆلیم ئەکرد لەوە، ئەموت ئەمە مەحاڵە، بەلام قسەکانیان راست دەرچوو، بەڵێ ئەوان راستیان وت...
https://t.me/xamgini
باوک،،؟ من ئەو کەسەبووم کە هەستم بە خۆشەویستی باوک نەکردوە هەستم بەوە نەکردوە کە یەکێکم هەبێ لە پشتم بێ لەگەڵم بێ هەمیشە هەوڵی شکاندنمی داوە بە قسەی ناخۆش ئەو کاتانەی هاوتەمەنەکانی خۆمم ئەبینی کە خەریکن باوکیان نازیان هەڵەگرن من لە بێ نازی باوکم نوقمی گریان ببوم کاتێک بەبەرچاو خۆمەوە بە کچەکانیان ئەوت کچە جوانەکەم هیچت ناوێ بۆت بێنم؟ هیچت پێویست نیە باوە گیان؟ بەڵام باوکی من دوبارەو دوبارە بە قسە ناخۆش و رەقەکانی منی ئەشکاندەوە و لێی ئەدام کاتێک حەزم بە شتێک بوایە هیچ کاتێک نەمتوانیوە پێی بڵێم هەمیشە لەدڵی خۆمدا هێشتومەتەوە ئاخر باوکە ئەو قسانە زۆربوون بۆتۆ؟ وا نەتتوانی هیچیان بەمن بڵێی ئایا خۆشەویستی و گرینگی پێدانم ئەوەنە کاتی ئەبرد لێت وا پێت نەبەخشیوم؟ گلەیی ئەم هەموو بێ رەحمیەت لای کێ بکەم؟ ئەڵێن خۆشەویستی کچ باوکێتی بەڵام خۆشەویستی من تۆ نەبووی پشت و پەنام تۆ نەبووی ببورە ئەم قسەیەش ئەکەم بەڵام گلەیی بێت زۆر بێرەحم بویت لەگەڵ کچە بچوکەکەت🖤،،،
دوێنێ شەو نامەیەکم بۆت نوسیبوو تێیدا باسم کردبـوو کە چەند بیرت دەکەم وە ژیان بێ تۆ چەندە تاریک و بێدەنگـە تەنانەت هێزی ئەوەم نییە لەسەر جێگاکەشم هەستـم بەڵام پێش ئەوەی بینێرم بیرم کەوتەوە کەوا تـۆ باشیـت بەبێ مـن لەژیـانی ئاسایـیـت بەردەوامیـت وەک ئەوەی هیچ نەبووبێـت پاشان نامەکەم ڕەش کردەوە,,
زۆر باش دەزانم کە تۆ من لەبیر ناکەی، هیچ کەسێـکیـش ناتوانێـت کەسێـک لە یـاد بکات کە هێندەی خۆشـەویستـی پێ بەخشـی بێـت، دڵت هەرگیز ناتوانێت ئەوە لە یاد بکات کە بۆم کردویت، لەوانەیە لە یادەوەریت بچمە دەرەوە بەڵام هەرگیز ناتوانی لە یادم بکەیـت.. لە ژاوەژاوی ڕۆژێکدا لە ناکاو منـت بیر دێتەوە یـاد... لە شەوێکدا پێش خەوتـنت دێمەوە یـادت... کە کەسێـک لە پێشـتەوە دەڕوات شێوەی مـن دەدات لە رۆیشـتندا دێمـەوە یـادت... دەنگـم دەزرنگێـتەوە لە گوێیەکـانتـدا... هەر چیـەک بکەیـت هەرگیـز ناتوانیـت لە یادم بکەیـت..!
ئەمەوێ بزانم ئەمتوانی چیت بۆ بکەم کە نەمکرد؟ لە چ شتێکا کەمتەرخەم بووم بەرامبەرت؟ ڕەنگە تۆ لات کەم بوبێت بەڵام ئەوەی من پێشکەشم کردیت دڵێک بوو کە تەنیا دایکمی تیا بوو ، دەیان مرۆڤی باش بە ئاواتەوە بوون وەڵامی نامەیەکیان بدەمەوە بەڵام هەموویانم ئیهمال کرد تەنها بۆ ئەوەی تۆم هەبێت ، بڕوا بکە من مرۆڤێکی ئەوەنە سادەش نەبووم ، بەڵام ئەوپەڕی متمانەم پێت کرد ، مرۆڤێکی ئەوەنە دڵ نەرمیش نەبووم ، بەڵام هەرگیز دڵڕەقی خۆمم پێشان نەدای ، بەڵێ دانی پیا ئەنێم سروشتی خۆمم گۆڕی بۆ ئەوەی لە دەستت نەدەم ، نەمزانی هەر ئەوە ئەبێتە هۆکاری لەدەست دانت.
•ئێستا و هەزار ساڵی کەش هەرگیز تۆ ناخەمە ڕستەی پەشیمانییەوە ئەگەر ببیتە مایەی ئازار و خەمیش بۆم چونکە تۆ ئەو کەسەیت دووبارە ژیانت پێم بەخشییەوە لە کاتێکدا هیچ هیوا و ئاواتێکم نەبوو بۆ ژیان کردن تۆ هاتیت و دەستت گرتم وات لێ کردم دووبارە بژیمەوە•
ناتوانم چیتر لە هیچ شتێک بترسم چونکە لە هەرچی ترسام ڕوویدا، ترسام چیتر خۆشتنەوێم ڕوویدا،ترسام بەکارم بهێنیت ئەویش ڕوویدا و بەکارت هێنام،ترسام لەوەی درۆم لەگەڵ بکەیت بەڵام هەر لە سەرەتاوە بە درۆ پەیوەندیەکەمان بنیاد نا،ترسام جێمبهێڵی بۆ کچێک کە ئەسلەن هیچ قوربانیەکی بۆتۆ نەداوە بەڵام جێت هێشتم وەک ئەوەی هیچ مانایەکم نەبووبێ بۆت زۆر بە ئاسانی ڕۆشتیت لەلام، بۆیە بڕیارمدا چیتر نەترسم تا هیچی ترم لەدەست نەچێ هەر خۆی هیچم نەماوە مەگەر خۆمم لەدەست بچێت و بمرم ئازیزم من شتێکی زۆرم نەئەویست، تەنها ئەمویست لەگەڵ تۆ بم و خۆشت بوێم'
بەڵام هەموو جوانیەکی ناخمت وێران کرد🖤،،
هیچ نانوسم ئیتر تۆ خوێنەری کەسێکی تری:)