- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 21
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
هەژاری هەر دەمێنێت نەک لەبەر ئەوەی ناتوانین خواردن بدەین بە هەژار بەڵکو لەبەر ئەوەی نەتوانین دەوڵەمەند تێر بکەین..! -چێ گیڤارا-
پارە وەک ئاو وایە زۆریکەی خنکێنەرە کەمیشی کوشندەیە..! -پیرەمێرد-
عەشق سەخترە لە خەیاڵ سەختترە لە جەنگ..! -بەختیار علی-
عەشق جەنگە .بەڵام ئێرە بازاڕی خیانەتە..! -بەختیار علی-
ئەوەی هەرگیز بۆتان ناکرێ کوژاندنەوەی ئایندەیە لە چاوی یەک بەیەکماندا..! -شێرکۆ بێکەس-
ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ سرینەوەی ئازادییە لە رۆحماندا..! -شێرکۆ بێکەس-
مەرگ دێت و بەیانی نایەت و پایز نایەت و عەشق نایەت و تۆ نایەیت .. . -بەختیار علی-
رۆڵەکەم ! خوێندن بخوێنە مەکتەبە دەرمانی کورد تێ گەیشتن مەرهەمە بۆ زامی بێ سامانی کورد..! -قانح-
دڵم دەرهات و تۆ هەر دەرنەهاتی..! -مەحوی-
لەوەتەی هاتوومەتە ئەم نیشتیمانەوە کەس نامناسێ و کەس نامبینێ و ئەوەی ناوی نەبێ منم من لێرە تەنهام هەموو شەوێ بە چرپاکەی خۆمەوە ئەمبەستنەوە پلاستەرێکیش ئەدەن لە دەمم ئەم نیشتیمانە ئەوەندە رقی لە منە هەر هەلێکی بۆ هەڵکەوێ «سەرم ئەبرێت» -شێرکۆ بێکەس-
من ئیتر نامەوێ لەو نیشتیمانە بێ خەونەی ئێوەدا بژیم من ئەمەوێ بچمە ناو گەردوونی ڕەنگاڵەیی ئەو کچەوە ئەو سیحرەوە لەوێدا خەو ببینم لەناو ئەوا شیعر بنووسم لەناو ئەودا بخوێنمەوە و هەر لەناو ئەویشدا پیاسە بە کەنارەکانی دڵنیایدا بکەم..! -شێرکۆ بێکەس-
کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەری بێگانەیە دوو دڵن پیسن لەگەڵ یەک بۆیە وا بێ لانەیە میلەتێکن بۆ نەمانی یەکتر هەر هەوڵەدەن دەغەکەم ورد و درشتی شێت و شەیدای ، عانەیە…! -شێرکۆ بێکەس-
سەرسام مەبە گرە پێت بڵێم : لای ئێمە رێوی شێرە چەقەڵ بەسەر شێرا نێرە مشک ، پشیلە راو ئەنێ داڵ بە هەڵۆ پێئەکەنێ کوێر چاوساغە ، چاوساغ کوێرە.. -شێرکۆ بێکەس-
ئەڵێن ژن زەعیفە ئەی کێ بەهێزە ؟ پیاو ئەی کێ پیاو بەخێو ئەکا ؟ ژن دەی ئیتر من ناتوانم بڵێم ژن زەعیفە..! -دکتۆر محمدخانی-
کێشە نییە ئەگەر منت خۆشنەوێت، منیش خۆمم خۆشناوێت…!
ئەمزانی نابێت، تەنیا جەنگام تا دواتر وەڵامی دڵمم پێبێت...!
عشق ئەو سەفەرەیە لە خۆتەوە دەتگەیەنێتەوە خۆت..! -مەولانای رۆمی-
نیشتمانم نییە ، ئەوێ نیشتمانمە کە تۆی لێیە..! -مەولانای رۆمی-
مەولانا : مرۆڤ لە کوێوە بزانێت کێ دەمێنێتەوە ؟ شەمس : ئەوەی لە کاتی سەختیدا بە ئارامی لە تەنیشتت دادەنیشێت لە هەزار دۆستی ڕۆژانی رووناک(خۆشی) وەفادار ترە ..!
مەولانا : بۆچی هەرچی زیاتر تێدەگەم زیاتر هەست بە تەنیایی دەکەم ؟ شەمس : چونکە حەقیقەت مرۆڤ لە قەرەباڵخی بێهودە بێهوودە دەرباز دەکات هەموو کەسێ توانای ئەوەی نییە لە قوڵاییدا بمێنێتەوە. مەولانا : کەوا بوو مرۆڤ دڵی بداتە دەست کێ ؟ شەمس : بە کەسێ کە لە بێدەنگی تێبگا نەک لە قسەکردن. مەولانا : ئەی ئەگەر هیچ کەس تێنەگەیی ؟ شەمس : ئەو کات تەنیا خوا بەسە چونکە هەندێک دڵ هەن تەنیا خوا لێیان تێدەگا.