tgindex
﮼بێزار

وەک بلێی بێزاری بەسەر ئەم ولاتەیاا باریبێت هەموان بێزارین.. -

Последний пост
26 июл.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
2 518
+2 за 3 дн.
Сутки
+2
+0,08%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
290
20 постов
Вовлечённость
11,5%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
2
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
142
1/48двое суток
162
1/72трое суток
175

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • بڕوا ناکەم ئیتر بەهیچ شتێک بگەم لەژیانمدا، بەلام جارێک زۆر نزیک بووم..

  • ویستی ئەو خۆشەویستییەم پێ ببەخشێ کە هەرگیز نەمبووە، وە دواتر تێگەیشت بۆچی هەرگیز نەمبووە..

  • نە سەختیەکان ئازاریان هەیە نەخۆشیەکان چێژیان هەیە.

  • داوای لێبوردن لەتەمەنی ١٨سالیم دەکەم بۆ قبول کردنی ئەوەی بەم شێوەیەو بەم هەموو وێل بونەوە بژیت..

  • لەنێو هەموو شکستەکانی ژیانم شکستی خوێندنەکەم' لەهەمووی بەئازار تر بوو..

  • دەبێت فێربیت چۆن خالی کۆتایی دابنێیت. گرنگ نییە ئەو کەسەی بەرامبەرت چەند لەناو دلتدا ڕەگی داکوتاوە یان چەند یادگاریت لەگەلیدا هەیە، کاتێک دەبینیت بوونی ئەو کەسە لەژیانتدا تەنها بچووککردنەوەی خۆتە بەبێ ئاوڕدانەوە بڕۆ، خۆشویستن مانای ئەوە نییە کە ببیتە قووربانی بۆ بێڕێزییەکانی کەسێکی تر، زۆر جار ئێمە بەناوی وەفا و خۆشەویستییەوە ڕێگە بەکەسانێک دەدەین بریندارمان بکەن، بەلام ڕاستییە تالەکە ئەوەیە` ئەو کەسەی بەڕاستی خۆشی بوێیت، هەرگیز ناتخاتە بارودۆخێکەوە کە تێیدا شکۆ و ڕێزی خۆت لەدەست بدەیت.. لەبیرکردن کارێکی ئاسان نییە، بەلام پێویستە. لەبیرکردنی ئەو کەسانەی کە خراپ بوون لەگەلمان تۆلەسەندنەوە نییە، بەلکو ئاشتییە لەگەل خۆمان، مەهێلە سۆزی ڕابردوو چاوت کوێر بکات لەئاست ئەو ڕاستییەی کە ئێستا دەیبینیت، ئەوەی دەست بەرداری ڕێزی تۆ دەبێت، شایەنی ئەوە نییە تەنانەت لەناو خەلکیشدا شوێنی هەبێت، مرۆڤی بەهێز  ئەو کەسەیە کە دەزانێت کەی بلێت” ناا و بە سەربەرزییەوە پشت بکاتە ئەوانەی ئازاری دەدەن، کەسێکیش خۆشی بوێی نە دلت دەشکێنێت، نە کەرامەتت ئەخاتە ژێر پرسیارەوە. -

  • گومانی زۆر دلی وێران کردم، بیرکردنەوەی زۆریش مێشکم..

  • هەر دەلێم فشەیە بەس بڕوام پێبکەن، هەندێک جار بەدل حەسرەتی بۆ ئەخۆمم.

  • تکایە ٢٤ سەعات سەرقالم بکەن، نامەوێ لەگەل مێشکم تەنها بم..

  • من کوا ئەوەنە بەهێز بووم کە کەست نەهێشتەوە پشتی پێ ببەستم خودای من؟،

  • ڕەشی چاوەکانم پەرەی سەند، ژیان و داهاتووی داپۆشیم..

  • پرسیان حالت چۆنە؟ وەلام لەدیدەم هاتە خوارەوه..

  • ئەم بێ ئەکتیڤیە چیە؟🌚💔

  • کە بیرت ئەکەوێتەوە زەمانێک دلخۆش بووی بێتاقەت تر ئەبی،

  • هەندێک جار بێدەنگییەکی قوول هەیە، کە هەموو هاوارێکی تێدا خنکاوە.

  • دواجار دلم لەگەل مێشکم هاوڕایه یارییەکە کۆتایی پێ هات..

  • بەجدیتانە ئەو هەموو لێفتە؟؟

  • خۆ دایکیشم لەسەر حەقە مرۆڤێک چۆن ئەتوانێ 24 کاژمێر لەژورێکی تاریک و بێدەنگ لێی بکەوێ؟ خۆ ئەمە فلمە سینەماییەکان نیە ژیانی راستییە، خۆ ئەگەر بمانەوێ کەمێک لەژورێک بەتەنها خەم بخۆین و بگرین دایکمان خێرا دێت ڤیژه ڤیژ ئەنێتەوە، ئێمە هەمیشە وامانزانیوە ئارامیمان تێک ئەدات و کارێکمان پێ ئەسپێرێ، بەلام لەڕاستیدا وانیە ئەوان هەست بەدلتەنگیمان دەکەن و هەولدەدەن ئەگەر هیچیشیان پێ نەکرێت لەبیرمانی ببەنەوە، بەلام ناا ژیانی من لەو قۆناغە تێپەڕیوە ئەسلەن وەکو ڕۆتینێکی ڕۆژانەی لێهاتووە، کەس هەستی پێناکات ناویان ناوە ”تەمبەڵی“ بێ ئاگان لەڕووخانی دەروون، ماندوو و بێتاقەت لەناو ئەو هەموو قسەو قسەڵۆکانەی ناوسەرم جیالەوە فشاری خێزان و دەوروبەر ئەو شتانەی پێی نەگەشتم یاخود دەستم پێنەگەشت.. هەمیشه بێزارممم ئەکەنن ئەمەوێ لێیان دوورکەومەوە بەجێیان بهێلم بەلام ناکرێ، لەوانەیە زۆربەیان هەلەی خۆم بن چونکە ژیان ئەوە ناهێنێ خۆت زیندانی بکەی ئەی وانیە؟؟ هەولئەدەم خۆم کۆئەکەمەوە بەسەریا زال ئەبم، بەلام لەناکاو پڕ ئەبم توانای بەرگەگرتنم لەدەست ئەدەم و ئەگەڕێمەوە خالی سەرەتا.. -

  • کەوتمە پیاسە بەناو یادگارییەکانم زۆر گەڕام بەلام ڕووداوە ناخۆشەکان و دلشکان زیاتر بەرچاوم کەوتن لەوانەیه کاتی خۆی ئازار بەخش بووبن بەلام لەئێستایا بۆ من جوانترینن وە حەز ئەکەم بگەڕمەوە بۆ ئەوکاتانە هەرچەندە لەناخۆشیدا بووبم زۆر لەژیانی ئێستام باشتربوون چونکە…

  • کەوتمە پیاسە بەناو یادگارییەکانم زۆر گەڕام بەلام ڕووداوە ناخۆشەکان و دلشکان زیاتر بەرچاوم کەوتن لەوانەیه کاتی خۆی ئازار بەخش بووبن بەلام لەئێستایا بۆ من جوانترینن وە حەز ئەکەم بگەڕمەوە بۆ ئەوکاتانە هەرچەندە لەناخۆشیدا بووبم زۆر لەژیانی ئێستام باشتربوون چونکە ئەوکاتانە زویر ئەبووم، توڕە ئەبووم، ئەگریام، بەڕق ئەبووم، بەلام ئێستا وانیم لەتاریکیدام تاقەتی ئەوەم نیە هیچ هەستێک دەربڕم نوقمی ناو خەیالەبەدی نەهاتووەکانی سەرم بووم.. ئەزانم زۆرباش ئەزاانم کە زۆر زۆر دوورن لەڕاستی بەلام هیچ نەبێ کەمێک هێمنم ئەکاتەوه وەک دەرمانێکی ئازار شکێن بەلام زوو کاری خۆی دەکات، بەشە تاریکەکەی ناخم هێواش هێواش گەشە ئەکات خەریکە بەتەواوی داگیرم ئەکات، وە تەنهایش لەولاوە لێم ئاڵاوە پێم سەیرە چۆن ئاوا ئالوودەی بووم؟ ڕەنگە زۆرێکتان تێنەگەن، بەلام ئەوەی هەمان شتی بەسەر هاتووە تێدەگات پیسترین جۆرەکانی ئالودەبوون تەنهایی و بێدەنگیە.. تەنهایی وای لێکردووم کە حەزم لەمرۆڤەکان نەماوە وە لەهەمان کاتدا بێدەنگی،، کاتێک کەسێک لێم نزیک ئەبێتەوە لەناو خۆما شین و ڕۆ ڕۆمە ئەی بابە کێ تاقەتی هەیە دانیشێ قسە بکات یان گوێ بگرێت! یان کە هاوڕێیەکی خۆم دێتە لام پێم عەیب نەبێ ئەلێم بڕۆ کاکە من نەتاقەتی قسەکردنم هەیە نەهیچ شتێک ئەمەوێ بەتەنهابم سەرقالم مەکە.. -

﮼بێزار — tgindex