ESTA - ئێستا
Статистикаئێستا، تۆڕێکی میدیایی، هەواڵی، کلتوری، وەرزشی، تەندروستی و گشتییە. www.esta.krd
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 37
- Всего постов
- 43
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 158
- 1/48двое суток
- 181
- 1/72трое суток
- 195
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی: بە ئەگەرێکی زۆرەوە مانگی داهاتوو وەرزی بارانبارین دەستپێدەکاتەوە، یەکێک لە پێشهاتەکانی دیکە ئەوەیە کە مانگی تشرینی یەکەم، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، بارانێکی زۆر ببارێت.
ناوی ئەو 10 بەنزینخانەیەی سلێمانی بڵاوکرایەوە کە لە سبەینێوە بەنزینی 750 دیناریان تێدا دەبەشدەکرێت محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی، ناوی ئەو 10 بەنزینخانەیەی ئاشکراکرد کە لە سبەینێوە، 24 کاتژمێر بە بەردەوامی بەنزینی 750 دینارییان تێدا دەبەشدەکرێت، بەنزینخانەکانیش بریتین لە: - پێشەوا - سلێمانیی نوێ - کازیوە - کانی گۆران - شاوان - تاسڵوجە - ڕەهێڵ - هەڵەبجە – تانجەڕۆ - دایک - برایەتی
لە هەڵەبجە بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ دوو تانکەر زیادکرا ڕاگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە بڵاویکردەوە، بڕی بەنزینی پاڵپشتیکراوی 750 دیناری زیادکرا بۆ دوو تانکەر بە شێوەی ڕۆژانە، لە سبەینێوە دابەشکردنەکە لە هەردوو بەنزینخانە سەرەکییەکە دەستپێدەکات.
"لە سبەینێوە بڕی وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری دیاریناکرێت، واتە شۆفێران چەندە بەنزینیان ویست دەتوانن وەریبگرن و ئۆتۆمبێلەکانیان پڕبکەن" - بریکاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان -
سبەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەنزینی 750 دیناری دابەشدەکرێت بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەی شەممە، لە سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین و هەڵەبجە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری دەستپێدەکات.
گەنجێک لە زێی گەورە لە سنووری قەزای خەبات خـ.ـنکا بە گوێرەی زانیارییەکان، گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کە دانیشتووی هەولێرە، لە کاتی مەلەکردن لە زێی گەورە لە سنووری خەبات خـ.ـنکا، تا ئێستا تـ.ـەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران: گەنجێکی تەمەن 26 ساڵ بە ناوی عەبدوڵا یونس، بۆ مەلەکردن لەگەڵ هاوڕێیەکی ڕۆیشتوونەتە پڕۆژەی ئاوی وێری کاولۆکان، دواتر ناوبراو دیارنەماوە و گومان دەکرێت خـ.ـنکابێت
تەلەڤیزیۆنی ڕەسمیی ئـ.ـێران: سیستمی بەرگریی سوپای ئـ.ـێران درۆنێکی MQ-9ـی لە پارێزگای هورمزگان خستەخوارەوە
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق: وەزارەتی دارایی ڕاستەوخۆ دەستی بە ئامادەکارییەکانی داڕشتنی بودجەی ساڵی داهاتوو کردووە
هاتوچۆی چەمچەماڵ: بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی چەمچەماڵ – سلێمانی، کەسێک بە ناوی هادی سەلام قادر گـ.ـیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش بـ.ـریندارە
کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ: دوای بومەلەرزەکە 10 کەس بەهۆی شۆکی دەروونییەوە سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە
لەو ڕووداوە هاتوچۆیەی لە نۆرەی بەنزین لە دهۆک ڕوویدا، ئەفسەرێکی هاتوچۆی دهۆک بە ناوی 'زوهێر سلێمان' گیـ.ـانیلەدەستدا
"دوو کەسی دیکەش بە سەختی بـ.ـرینداربوون" بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە نزیک بەنزینخانەیەک کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی موسڵ- دهۆک ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و دوو کەس گیـ.ـانیان لەدەستدا. هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕووداوەکە بەجۆرێک بووە کە ئۆتۆمبێلێک لە نۆرەی بەنزین وەستاوە و ئۆتۆمبێلێکی دیکە خۆی پێدا کێشاوە، جگە لەوەی دوو کەس گیـ.ـانیان لەدەستداوە دوو کەسی دیکەش بە سەختی بـ.ـرینداربوون.
بزانە چەندە؟ ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و ڕێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی لە 8 تاوەکو 14ی ئابی 2026 ڕاگەیاند کە بڕی 7 ملیار و 959 ملیۆن و 342 هەزار و 534 دینار بووە. هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، 82%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 18%ـی بەشێوەی چـ.ـەكە.
دژە تیـ.ـرۆر لە هەولێر: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی هاوپەیمانان سێ درۆنیان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند
جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ: ئــ.ـێرانییەکان بەڵێن دەدەن و جێبەجێی ناکەن
بە بڕوای تۆش گرانە؟ غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران: 750 دینارەکەش بۆ نرخی بەنزین گرانە و هەوڵی کەمکردنەوەی دەدەین
🔴نرخی بەنزینی بازرگانی دەبێتە 750 دینار - وەزارەتی سامانە سروشتییەکان -
پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکات "داوامان لە دامەزراوەکان کردووە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکەن، مافی خۆمانە ئەم پرسە لە بودجەی ساڵی 2027ـی عێراق جێگەبکەینەوە، بڕیارەکەش لە 1ـی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت. - د. ماکوان جەمیل، بەڕێوەبەرى گشتیی بودجە لە وەزارەتى دارایی هەرێمی کوردستان -
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بۆ ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جۆرج واشنتن دەنێرینە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تا جێگەی کەشتیی فڕۆکەهەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن بگرێتەوە