tgindex
زانستـــے زمان

زانستـــے زمان

Статистика

📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
15
Всего постов
46
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
1 371
+4 за 4 дн.
Сутки
+1
+0,07%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
74
40 постов
Вовлечённость
5,4%
к подписчикам
Постов в день
2,1
всего 46
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
56
1/48двое суток
64
1/72трое суток
69

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • Miĥemed kurdî: مصاحبت= هاونشینی، هاودەمی، دۆستایەتی، پێکەوە دوان، پێکەوە قسەکردن ✅✅✅✅ مصاحبه= گفتوگۆ، وتووێژ، پەیڤین، دیمانە، چاوپێکەوتن ✅✅✅ مصاحبه‌ی مطبوعاتی= چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی، دیمانەی ڕۆژنامەوانی، کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانی ✅✅✅ مصاحبەکنندە= وتووێژکەر، دیمانەگەر، دیمانەکار، هەڤپەیڤینگەر، هەڤپەیڤینیار، دیدارکار، چاوپێکەوتنکار، دیمانەسازدەر، دیمانەڕێکخەر ✅✅✅ مصاحبه‌شونده= دیمانەلەگەڵکراو، چاوپێکەوتن‌لەگەڵکراو، دیمانەکراو، چاوپێکەوتوو ✅✅✅✅ وکالتنامه= بریکارنامه ✅✅✅ وکالت= بریکاری، پارێزەری، نوێنەرایەتی ✅✅✅ وکیل= پارێزەر، بریکار، نوێنەر ✅✅✅ موکل= بریگرتە، بریکاردار، بریکارگر ✅✅✅ فقدان= نەبوون، نەمان، لەدەستدان، لەکیسدان ✅✅✅ فاقد= بێ، بەبێ، بێبەشی، بێبەری، بێوەری ✅✅✅ مفقود= ون، بزر، بزربوو، تیاچوو، ونبوو، بێسەروشوێن ✅✅✅ مفقودالاثر= بێسەروشوێن، شوێنبزرکراو، بزربوو، ونبوو ✅✅✅ فقید= کۆچکردوو، خوالێخۆشبوو، لەدەستچوو، ڕەحمەتی، نەماو، مردوو ✅✅✅✅

  • 13 авг.56из roman_kurdi

    وێنەی سەرەوە: بەخاکسپاردنی دۆستۆیڤسکی 1881 وێنەی دووەم: بەخاکسپاردنی حوسێن عارف 2026

  • 13 авг.50из parantez_net

    ‍دنیای ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی، بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە (13ی ئابی 2026)، یەکێک لە گەورەترین کۆڵەکەکانی خۆی لەدەستدا؛ حوسێن عارف، ڕۆماننووس، یاساناس و بیرمەندی ناسراو، لە شاری سلێمانی و دوای کاروانێکی زێڕینی 70 ساڵە لە خزمەتی بێوچان، لە تەمەنی 90 ساڵیدا ماڵئاوایی کۆتایی لە ژیان کرد. حوسێن عارف کە لە ساڵی 1936 لە سلێمانی لەدایکبووە، بە داڕێژەری یەکەمین بناغەکانی ڕۆمانی مۆدێرنی کوردی دادەنرێت، بەتایبەتی لە ڕێگەی شاکارە ناودارەکەیەوە بە ناوی ڕۆمانی "شار" کە وەک ئاوێنەیەک بۆ ئازار و مێژووی کورد دەبینرێت. ناوبراو لە ماوەی تەمەنیدا زیاتر لە بیست بەرهەمی ئەدەبی و لێکۆڵینەوەی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی کردووە، کە دیارترینیان بریتین لە: "گەلە گورگ"، "چای شیرین" و "تەمەنێک لە بەندەستی".جگە لە لایەنە ئەدەبییەکەی، حوسێن عارف وەک یاساناس و سیاسەتمەدارێکی بوێر دەناسرا؛ ئەو لە خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان ئەندام بوو و لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوودا، هەڵوێستێکی مێژوویی نواند کاتێک لەگەڵ ژمارەیەک پەرلەمانتار مانیان گرت بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ. 🔻بەرهەمەکانی  حسێن عارف، شار، بەرگی یەکەم: 1986، بەرگی دووھەم: 2001؛ سلێمانی. حسەین عارف، چای شیرین: سەرجەم چیڕۆکە کورتەکان حسێن عارف. گەلە گورگ. چوار چیرۆک. 1983. حسێن عارف، کۆکتێل، زنجیرەی کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2005؛ 286 پ. حسەین عارف، تەمەنێک لە بندەستی: ڕووداو و کارەساتەکانەوە، 2 ب حسەین عارف، توێشووی سەفەرێکی سەخت حسەین عارف، بیبلیۆگرافیای دوو ساڵەی تەمەنی کاروان 1984-1982 حسەین عارف، ئەندێشەی مرۆڤێک حسێن عارف، ساڵێک لە تەمەن: بیرەوەری حسێن عارف حسەین عارف، شانۆگەری جەنابی جانەوەر حسێن عارف، قوتابخانەی شیعری تازە حسەین عارف، ھێلانە حسەین عارف، کڵافەیەک ژانی تووڕە لێکۆڵینەوە حسەین عارف، چیڕۆکی ھونەریی کوردی حسەین عارف، بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی حسەین عارف، روانگە و یاران و نەیارانی حسەین عارف، لە کۆڕی خەباتا: چیرۆک لە بەرھەمی دوای شۆڕش حسەین عارف، نووسینەوەکانم لە بواری رەخنە و لێکۆڵینەوەدا ساڵانی 1988-1955 🤝 لێرەین ↙️ 🆔 @parantez_net ➖➖➖➖➖➖➖

  • 13 авг.49из roman_kurdi

    ⚫️ ماڵئاوا مامۆستای گەورە و ئازیزم یادت هەرمان و ڕووحت شاد

  • 13 авг.66из prsbrk87

    без подписи

  • 13 авг.64из prsbrk87

    без подписи

  • 13 авг.54из prsbrk87

    без подписи

  • ‌ئەو هەڵانەی مامۆستای ڕێزمانی ناچار کردووە قوتابی بەهەڵە فێر بکات بەشی یەکەم هەڵەی یەکەم: دار ١. کێشەی پاشگری (ـدار) لە وشەی وەک «بریندار»دا لە باسی ڕێزماندا لە قوتابخانەکان، نووسراوە کە وشەیەکی وەک «بریندار» هاوەڵناوی داڕێژراوە، چونکە بەپێی کتێبەکە «دار» پاشگرە. لەبەر نەبوونی زانیاریی دروست و شینەکردنەوەی ڕیشەی وشەکە لە کتێبەکاندا، هەندێک کەس پێیان وایە ئەم پاشگرە لە وشەی «دار» (واتە درەخت)ەوە هاتووە! بێ ئەوەی ڕوون بکرێتەوە کە ئاخۆ چ پێوەندییەک لەنێوان درەخت و وشەی برینداردا هەیە؟ گەوهەری کێشەکە لێرەدایە: ئەو (دار)ەی کە وەک پاشگر باس کراوە، لە ڕاستیدا هیچ پێوەندییەکی بە درەختەوە نییە. لە بنەڕەتدا پاشگریش نییە، بەڵکوو ڕەگی ڕانەبردووی چاوگی «داشتن»ـە (بە واتای هەبوون و خاوەندارێتی). واتە بریندار = کەسێک کە برینی هەیە. بۆ سەلماندنی ئەمەش، با چاوێک لە زارەکانی تری کوردی و زمانە دراوسێکان بکەین کە تا ئێستاش ئەم چاوگەیان تێدا زیندووە: لە کوردیی خواروودا (کەڵهوڕی/فەیلی): ئەم چاوگە وەک خۆی بەکار دەهێنرێت و بەم شێوەیە گەردان دەکرێت: ڕابردوو: داشتم، داشتی، داشت. ڕانەبردوو: دیرم، دیری، دیرد. (کە لە بنەڕەتدا لە دارەوە گۆڕاوە). لە زمانی فارسیدا: ڕابردوو: داشتم (داشتەم)، داشتی، داشت. ڕانەبردوو: دارم (دارەم)، داری، دارد (دارەد). کەواتە، وشەی «دار» لێرەدا ڕەگی کردارە نەک ناوی ڕووەک و بەکارهێنانی وەک پاشگر لە شێوەزاری ناوەندیدا (سۆرانی)، تەنیا بەهۆی ئەوەیە کە چاوگی «داشتن» لەم شێوەزارەدا نەماوە و بووەتە (هەبوون)، بۆیە پاشماوەکەی (دار) وەک پاشگرێکی خاوەندارێتی (بە مانای: خاوەن) لە وشەکانی وەک: بریندار، پارەدار، ماڵدار و هتد ماوەتەوە. بێگومان هیچ گلەیییەک لە مامۆستا نابێت بکرێت، چونکە ئەوان پابەندی ڕێسای دیاریکراون. چارەسەر: ئەو وشانەی کە بە دار دروست بوون، بخرێنە خانەی وشەی لێکدراو نەک داڕێژراو وێنە: زمان و ئەدەبی کوردی، قۆناغی ئامادەیی، پۆلی ١٢ چاوەڕێی ڕوونکردنەوە لەسەر هەڵەی دیکە بن. #دیاکۆ_هاشمی

  • 12 авг.751из asosoftco

    ✈️ چیتر لە کاتی سەفەرکردنت بۆ وڵاتی چین، زمان نابێتە بەرپەرست و ڕێگر! 🇨🇳 ئێستا ئەپڵیکەشتنی وەرگێڕانی دەنگ بۆ دەنگ هەموو کارەکەت بۆ ئاسان دەکات: 🗣 چۆن کاردەکات؟ بە کوردی قسە بکە 👈 ڕاستەوخۆ بە چینی بۆت دەڵێتەوە. بە چینی قسە بکەن 👈 ڕاستەوخۆ بە کوردی بۆت وەردەگێڕێت. ⚡️ بە خێراییەکی سەرسوڕهێنەر و وردییەکی زۆر بەرز! 👇 بۆ بەكارهێنان و تاقی كردنەوە نامە بنێرن لە ڕێگای تلیگرام: https://t.me/botasosoft یانیش واتس ئەپ +9647823703184

  • 12 авг.7321из Nazil_e

    مەحموود خان کوڕی عەزیز خانی کوڕی بارام بەگ، لە ساڵی ۱٨۷۰ لە گوندی دزڵی ناوچەی هەورامانی تەخت لە بنەماڵەیەکی سەردار و دەستڕۆیشتوو لەدایکبووە. ئەو پیاوێکی بەخشەندە، زمانشیرین و خاوەن ئەزموون بووە. پاش مردنی عەزیز خان، مەحموود خانی کوڕی دەبێتە جێنشینی و لە ماوەیەکی کەم لە ئەنجامی توانایی و لێهاتووی خۆیدا، دەسەڵاتی بەسەر گوندی دزڵی و دەورووبەری هەوراماندا هەبووە. لە سەردەمی دەسەڵاتی خۆیدا گوندی دزڵی و دەورووبەری کردبووە پەناگەی ئەو کەسانەی کە لە دەست ڕژێمە داگیرکەرەکان هەڵدەهاتن. مەحموود خانی دزڵی، خانێکی کورد، لە ماوەی دەسەڵاتی خۆێدا لە ناوچەکەدا بیر و باوەڕێکی نەتەوەییەکی تووندی هەبووە. هەروەها زاڵ دەبێت بەسەر دەسەڵاتە بیانییەکاندا و بڕوای تەواوی بە کوردایەتی هەبووە. کاتێک قاجاڕییەکان و پەهلەوییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە کوردییەکان، مەحموود خانی دزڵی ڕووبەڕوویان بووەتەوە و چەندین جار و لە چەندین شوێن شەڕی ئەستەم ڕووی داوە، لە نێوان هێزەکانی هەم خان و هەم قاجاڕی و هەم پەهلەوییەکانیشدا. سەرەڕای ئەوە خان، خاوەنی ئەنجوومەنێکی ڕاوێژکاری و گەورە بووە لە ناوچەی دزڵی، بۆ ئەوەی هیچکەس بە تەنها بڕیار نەدا ئەنجوومەنەک بڕیارێکی یەکلا کەرەوەی دەدا. [ڕۆڵی مێژوویی و خەباتی چەکداری] پاڵپشتی شێخ مەحموود؛ کاتێک ئینگلیزەکان لە بەڵێنەکانیان بۆ شێخ مەحموودی حەفید پەشیمان بوونەوە، شێخ مەحموود نامە دەنێرێت و دەڵێت جەنابی خان وەرە بە هانامەوە. مەحموود خانی دزڵی بە ٥۰۰۰سوارەوە بەهانای شێخەوە دەچێت. کاتێک لەشکەرەکەی مەحموود خانی دزڵی گەیشتە سەر شاخی گۆیژە، هەندێک سەرۆک عەشیرەت پێیان وت: خان تۆ بە تەنییا هیچت پێناکەرێ، بە یەک دەست چەپڵە لێنادرێت. ئەویش بە بڕوا بەخۆبوونەوە دەستی لەسەر سنگی دانا و وتی: بەیەک دەست چەپڵەم لێدا! دوای ئەم هەڵوێستە، مێجەر سۆن، حاکمی سیاسی بەریتانیا، لەسلێمانی بەرەو کەرکووک هەڵات. و لە ۲۰ی ئایاری ۱۹۱۹ سلێمانی لە هێزەکانی ئینگلیز پاک کردەوە. داهێنەری شەڕی پارتیزانی؛ بە وتەی ڕەفێق حەلمی، مەحموود خان یەکەم کەس بوو کە سنوورە دەستکردەکانی ڕەتکردەوە و بنەماکانی شەڕی پارتیزانی لە دوای شەڕی دەربەندی بازیان دژی ئینگلیزەکان داڕشت. خەباتی بەردەوام؛ ئەو چەندین جار دژی ڕژێمی قاجاڕ و پەهلەی خەباتی چەکداری کردووە و ئەندامی حیزبی هیوا بووە. مەحموود خان دۆستی نزیکی شێخ مەحموود، سمکۆی شکاک، سەردار ڕەشیدی ئەردەڵان و حەمە ڕەشید خانی بانە بووە. لە کۆتاییدا ئەم پیاوە هەڵکەوتووە لە ساڵی ۱۹٤۹ بە پیلانی کاربەدەستانی ئێران ژەهرخوارد کرا و لە گوندی "هانە قوڵ"ـی سەر بە ناوچەی خورماڵ بە خاک سپێردرا. قەت نامرێ  ئەو دڵەی نیشتمان گیانی بێ🌹 کۆ کراوەی زانیارییەکان بە هاوکاری هاوڕێی ئازیزم: @kurdi_ranjero1987

  • 12 авг.66из Nazil_e

    مەحموود خانی دزڵی☀️

  • 11 авг.63из prsbrk87

    без подписи

  • 11 авг.62из prsbrk87

    без подписи

  • 11 авг.66из prsbrk87

    без подписи

  • 11 авг.69из prsbrk87

    без подписи

  • زمان تەنیا ئامرازێکی سادەی ئاخاڤتنی ڕۆژانەمان نییە، بەڵکوو قەڵای ڕاستەقینەی پاراستنی ڕەسەنایەتی، کەرامەت و بوونی نەتەوەیە و ئەو بەستێنەیە کە شارستانییەت و هۆشیاریی نەتەوەیی تێیدا هەڵدەکۆڵرێت. بەکارهێنانی زانستیی هەر زمانێک لە خوێندن، تەکنەلۆژیا و ... بەگشتی ژیانی هاوچەرخدا، گەرەنتیی سەرەکیی بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشاوەیە. بۆیە ئێمە نەتەوەی کورد دەبێت هەوڵی پرۆسەی بەزانستیکردنی زمانەکەمان چڕتر بکەینەوە؛ ئەم هەنگاوە ستراتیژییەکی یەکجار گرنگ و کارایە بۆ بنیاتنانی هزرینی کوردستانی و پاراستنی ڕەسەنایەتیی کێیەتیمان لەناو جیهانی سەردەمدا. کاروان مێراوی

  • 10 авг.811из fergay_kurdi

    🟪پرسیاری فێرخوازان ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ پرسیاریان لێمان کردووە کە: لە (وشەی لێکدراو) کێشەم هەیە؛ دەزانم یاساکەی چۆنە بەڵام دیسان لەناو دەق گیر دەکەم. بۆ نموونە: (هەستوسۆز) دروستە یان (هەست و سۆز)؟ نازانم ئایا دەبێتە یەک وشە یان نە؟ ئایا پێوەرێکی هەیە کە هەمیشە بەپێی ئەوە بچمە پێشەوە؟ 🟢 وەڵامی دروست: (هەست و سۆز). شرۆڤەی زمانەوانی: ئەمە کێشەی زۆرێک لەو کەسانەیە کە بە کوردی دەنووسن، چونکە سنووری نێوان (وشەی لێکدراو) و (دەستەواژە) هەندێک جار زۆر باریکە. 🔸بۆ ئەوەی چیتر لەناو دەقدا گیر نەخۆن دەکرێت ئەم سێ پێوەرە بەکار بهێنن: ​١. پێوەری واتایی (گرنگترین خاڵ): سەیری واتای وشەکە بکەن؛ ئایا کاتێک دوو وشەکە دەبنە یەک، واتایەکی سەربەخۆ و نوێ دەبەخشن؟ ​ئەگەر واتاکە گۆڕا بۆ شتێکی نوێ، ئەوا لێکدراوە. ​نموونە: سەر + تاش = "سەرتاش" (ناڵێین: سەر تاش)، چونکە مەبەستەکە ناوێکی نوێیە بۆ پیشەیەک. ٢. . پێوەری جێگۆڕکێ و تێهەڵقورتان: ئەگەر توانیت وشەیەکی تر بخەیتە نێوان دوو وشەکەوە، ئەوا لێکدراو نییە. بە واتایەکی تر: ئەگەر لە کاتی نووسیندا گومانت کرد، لە خۆت بپرسە: "ئایا دەتوانم وەسفێک تەنیا بۆ بەشی یەکەمی وشەکە بکەم بەبێ ئەوەی بەشی دووەم تێک بچێت؟ ​ئەگەر توانیت، بەجیا بینووسە. ​نموونە بۆ "هەست و سۆز": دەتوانیت بڵێیت (هەستی زۆر و سۆزی پاک). لێرەدا دەبینین "و"ەکە ئەرکی پەیوەندیی هەیە نەک لێکدەر و هەریەکەیان وەک ناوێکی سەربەخۆ ماونەتەوە. کەواتە بەجیا دەنووسرێن. ئەگەر نەتتوانی، بە لێکدراوی (پێکەوە) بیاننووسە. بۆ نموونە: (گوڵبژێر) = لێکدراوە. ​ئێستا با هەوڵ بدەین وشەی "جوان" بخەینە نێوانیان. ​(گوڵ جوان بژێر) هەڵەیە! ❌ ​بۆچی هەڵەیە؟ چونکە "گوڵبژێر" وشەیەکی لێکدراوی تایبەتە؛ کە وشەیەک دەخەیتە نێوانیان، پەیوەندییە ڕێزمانییەکەیان دەپچڕێت و واتاکە نامێنێت. ٣. یاسای "و"ی پەیوەندی: ​لە زمانی کوردیدا زۆربەی ئەو وشانەی بە "و" دەبەسترێنەوە، بەجیا دەنووسرێن (ئەگەر وەک ناوی لێکدراویان لێ نەهاتبێت). بۆ نموونە: ​ژان و خەم: جیا دەنووسرێن (چونکە هەر وشەیەک واتای خۆی پاراستووە؛ نەبوونەتە یەک چەمک). خوێندن و نووسین: (بەجیا دەنووسرێن چونکە دوو چاوگی جیاوازن بۆ دوو واتای جیاواز نەک یەک چەمک.) 🔸دەرەنجام کاتێک وشەیەک لێکدراو بێت، وەک یەک پارچەی لێ دێت؛ ئەگەر هەوڵ بدەیت لە ناوەڕاستیدا وەسفێک (هاوەڵناوێک) یان وشەیەک زیاد بکەیت، وشە لێکدراوەکە تێک دەچێت یان واتاکەی دەبێتە شتێکی تر. کەواتە: وشەی لێکدراو (نابێت جیا بکرێتەوە). بۆ نموونە: 🔺هاتوچۆ: بە لێکدراو دادەنرێت (چونکە بووەتە یەک چەمکی دیاریکراو بۆ جووڵەی ئۆتۆمبێل یان کەسەکان). 🔺کەلوپەل: (لێکدراوە و پێکەوە دەنووسرێت چونکە بووەتە یەک ناو بۆ شتومەک.) 🔸دەست و دەم = لێکدراو نییە. دەستی (پیس) و دەمی چەور؛ وشەکان تێک نەچوون و واتایان هەیە؛ ✅ (جیا دەنووسرێن). ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🖊ئیدریس هاشمی @Fergay_Kurdi

  • 10 авг.742из zanin2021

    без подписи

  • 10 авг.791из zanin2021

    زمانی کوردی و توانای دەربڕینی فەلسەفی: وەڵامێک بۆ گوممانکەران. زبان کردی و توانمندی در بیان فلسفی: پاسخی به تردیدکنندگان. *زبان تنها ابزاری برای ارتباط نیست، بلکه خانه هستی است. در این ویدیو، به چالش فکری زبان کردی در محافل آکادمیک می‌پردازیم و اینکه چگونه توانستیم دشوارترین آثار فلسفی را به زبان مادری‌مان خلق کنیم... ..................... درێژەی ڤیدیۆکە لە یوتیووب https://youtu.be/XsYlFktWmdI?si=B1Kvn2byy8UhgeQZ

  • 10 авг.781из diyakohashemi

    نووسینی ناوە لێکدراوەکانی سروشت   لە ڕێنووسی ستانداردی کوردیدا، ئەو ناوانەی لە لێکدانی وشەیەکی تایبەت بە سروشت (وەک: کانی، مێرگ، شاخ، دار) و ناوێکی تر دروست دەبن و دەبنە یەک ناوی نوێ (بەتایبەت بۆ ناوی گوند و شوێنەکان)، پێویستە هەمیشە پێکەوە بنووسرێن.   کاتێک ئەم دوو وشەیە یەک دەگرن، دەبنە وشەیەکی لێکدراو و تەنیا یەک واتا دەگەیەنن (واتە دەبنە ناوی شوێنێکی دیاریکراو)، بۆیە پێکەوەنووسینیان لە ڕووی ڕێنووسەوە دروستترە.   نموونەکان: ✅ کانیماران (نەک کانی ماران) ✅ کانیکەوە (نەک کانی کەوە) ✅ کانیئاسکان (نەک کانی ئاسکان) ✅ کانیبناو (نەک کانی بناو) ✅ کانیبەرد (نەک کانی بەرد) ✅ کانیبەردین (نەک کانی بەردین) ✅ کانیبەرزە (نەک کانی بەرزە) ✅ کانیبی (نەک کانی بی) ✅ کانیتوو (نەک کانی توو) ✅ کانیپووچەڵە (نەک کانی پووچەڵە) ✅ کانیجنە (نەک کانی جنە) ✅ کانیخدران (نەک کانی خدران) ✅ کانیدرکە (نەک کانی درکە) ✅ کانیدەلال (نەک کانی دەلال) ✅ کانیڕەش (نەک کانی ڕەش) ✅ کانیژاڵە (نەک کانی ژاڵە) ✅ کانیژنان (نەک کانی ژنان) ✅ کانیسێو (نەک کانی سێو) ✅ کانیشاسوار (نەک کانی شاسوار) ✅ کانیشوان (نەک کانی شوان) ✅ کانیشێخان (نەک کانی شێخان) ✅ کانیکوێرە (نەک کانی کوێرە) ✅ کانیکەروێشکان (نەک کانی کەروێشکان) ✅ کانیکووزەڵە (نەک کانی کووزەڵە) ✅ کانیگردەڵ (نەک کانی گردەڵ) ✅ کانیوەتمان (نەک کانی وەتمان) ✅ کانیهەنجیرە (نەک کانی هەنجیرە) ✅ کانیهەنگوین (نەک کانی هەنگوین) ✅ کانیماسی (نەک کانی ماسی) ✅ مێرگەسوور (نەک مێرگە سوور) ✅ دارەتوو (نەک دارە توو) ✅ بەردەقارەمان (نەک بەردە قارەمان) *** #دیاکۆ_هاشمی