tgindex
Faqat allah | ♡︎بە تەنها خودا︎︎

Faqat allah | ♡︎بە تەنها خودا︎︎

Статистика

ئەگەر ڕۆژێک دیار نەماین بیرتان بێت ئێوەم زۆر خۆش دەوێت🤍! Owner/ @mustafa_zami

Последний пост
12 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
2
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
5 767
−1 за 3 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
1 423
20 постов
Вовлечённость
24,7%
к подписчикам
Постов в день
0,3
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
373
1/48двое суток
427
1/72трое суток
461

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • خودا لێت دەپرسێتەوە: لەسەر ئەوەی کە بوویتە هۆی ئەوەی کەسێک بە گومانەوە سەیری میهرەبانی بکات. لەسەر ئەو باوەڕەی لە ناو دەروونی کەسێکدا کوشتت بەرامبەر پاکیی مرۆڤەکان. لەسەر ئەو ترسەی خستتە دڵیەوە، کە چیتر نەتوانێت دەرگای ناخی بۆ هیچ کەسێک بکاتەوە. لەسەر ئەو هەستە تاڵەی کە بەجێت هێشت: کە باوەڕکردن بە خەڵکی گەورەترین هەڵەیە. برینی هەندێک شت لە دڵدا پاک نابێتەوە ، تۆ ڕۆشتی بەڵام شوێن پێی بێمتمانەییت لە هەنگاوەکانی ئەودا بەجێهێشت.

  • مرۆڤ چەندێک نوقمی گوناهـ و هەڵە ببێت ، ڕەحمەتی خودا هەمیشە لە گوناهەکانی گەورەترە هیچ کاتێک بۆ گەڕانەوە درەنگ نییە و دەرگای تەوبە هەمیشە کراوەیە. «شەپۆلی گوناهەکانت چەندێک بەرز بن ، دەریای ڕەحمەتی خودا بێپایانترە : تەوبە بکە و بگەڕێوە چونکە خودا بە کرانەوەی دەرگای لێخۆشبوون پێشوازیت لێ دەکات ، نەک بە هەژمارکردنی هەڵەکانت.»

  • خودا لە هەموو شتێک دەپرسێتەوە: لە سەر ئەو وشە شیرینانەی پەیمانت پێ دان و دواتر کردت بە خەنجەر. لە سەر ئەو باوەڕەی تێتدا ڕواند و دواتر وەک دارێکی ووشک جێت هێشت. لە سەر ئەو چاوانەی فێری ڕوانینت کردن بەرەو ئاسۆ، بەڵام لە تاریکیدا جێت هێشتن. لە سەر ئەو بێدەنگییە تاڵەی خستتە نێو دڵی کەسێکەوە، کە پێشتر تەنها دەنگی پێکەنینی لێوە دەهات. لە سەر ئەو شۆکەی بەجێت هێشت لە گیانی کەسێکدا، کە تا ئێستاش دەپرسێت: «من چیم کەم بوو؟» ئاگاداری ڕەفتارەکانت بە، چونکە برینی ڕۆح بە تێپەڕبوونی کات سارێژ نابێت، تەنها بێدەنگ دەبێت و ئاهی ئەو بێدەنگییەش ڕۆژێک یەخەت پێ دەگرێتەوە🤍.

  • لە "حسبی اللە"ی بێدەسەڵاتێک بترسە! چونکە ئەو کاتەی کەسێک دەست لە خەڵک دەشوات و دادگاییکردنەکەت دەسپێرێتە دەست خودا ، ئیتر هیچ پەناگەیەک ڕزگارت ناکات🤍.

  • 1 авг.1 1325

    تەرازووی خودا هەرگیز هەڵە ناکات... دڵنیابە، ئەگەر ئەمڕۆ بەسەر ئازاری کەسێکدا بپەڕیتەوە و وەکو پاڵەوانێک دەربچێت، لە دەفتەری ئاسماندا وەکو قەرزارێک ناوت تۆمار دەکرێت. ئەگەر سەربەرزیت لەسەر شکاندنی شکۆی کەسێک دروست کرد، ڕۆژێک دادێت خودا لە بڵندترین لوتکەی شانازییتەوە بۆ قوڵترین زەلیلی خوارەوەت دەکات. ئەگەر بەسەر بێدەنگیی بەستەزمانێکدا باز بدەیت، و وابڕوا بکەیت کە باجەکەی نادەیت، بزانە هاواری بێدەنگترین مەظلوم، بەهێزترین زریان لە دادگای ئیلاهیدا بەرپا دەکات. ئەگەر مافی کەسێک بخۆیت و بە بێباكییەوە پێبکەنیت، ئەو پێکەنینە دەبێتە ژەهرێک و لە تاڵترین شەوەکانی تەمەنتدا قوڕگت دەگرێت. ئەگەر کەسێکت ناچار کرد دەستەکانی بۆ ئاسمان هەڵبڕێت و بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە بڵێت "حسبی اللە”، بزانە هەموو دەروازەکانی بەزەییت لەسەر خۆت داخستووە! یادی ئەوەت بێت: ژیان خولاوەیە؛ چاکە و خراپە وەکو وەڵامی چیا دەگەڕێنەوە بۆ خۆت ئەم جیهانە مەزرایەکە، مەحاڵە تۆ تۆوی ئازار بچێنیت و هیوای دروێنەی ئارامی بکەیت تاوانێک کە بەرامبەری مرۆڤێک دەیکەیت، تا لە خاوەنەکەی خۆشبوونی بۆ وەرنەگریت، لە دەرگای پادشایەتیی خوداشدا ناکرێتەوە.!

  • 29 июл.1 0449

    ︎ ٫٫ خــودایە تۆ نـابینـم بەڵام زیـاتر لە هەمـوو ئەوانەی ئەیـان بینم باوەڕم پێتە،ئومێدم پێتە، متمانەم پێتە.

  • 29 июл.1 0304

    سەختیەکان،خەمەکان،بەربەستەکان،ئازار گەر بتەوێ تۆ لەهەموو ئەوانە بەهێزتری بەدەنگێکی بەرز بڵێ من بەهێزم و سەردەکەویت بەسەریاندا لەگەڵ متمانەی تەواو بە پەروەرێن...🤍

  • 24 июл.1 4208

    بەردەوامبە. مرۆڤی ژیر کۆڵ نادا و کەوتنەکان دەکاتە پەیژەی سەرکەوتن..!

  • 23 июл.1 5848

    خۆدا لێت دەپرسێتەوە... دڵنیابە، خودا حەقی هیچ کەسێک لەسەر شان و ملت ناهێڵێتەوە! ئەگەر دڵێک بشکێنیت و وا بڕوا بکەیت کە کەس نەیبینی، ئەوەی دڵەکەی دروست کردووە گوێی لە دەنگی شکانەکەی بووە. ئەگەر ئەستێرەی هیوای کەسێک بە درۆ و بەڵێنی بێ بنەما بکوژێنیتەوە، تاریكییەکەی دێنێتەوە ڕێگات. ئەگەر فرمێسکێک لە چاوی بێدەسەڵاتێک بخەیتە خوارێ، ڕۆژێک دادێت ئەو فرمێسکە دەبێتە زەریا و تێیدا دەخنکێیت. ئەگەر متمانەی مرۆڤێک وێران بکەیت، خودا هەروا لێت خۆش نابێت کە کەسێک لە ژیان و لە خەڵکی سارد بووبێتەوە لەسەر دەستی تۆ. چونکە دادپەروەریی خودا ڕێگە نادات ئازارێک ببەخشیت و بە ئارامی بژیت؛ لەم دنیا نەبێت، لەو دنیا حەقی تەواوی ئەو دڵە شکاوانەت لێ دەسێنێتەوە.!

  • 23 июл.1 2107

    دەروون پڕ زامە ڕێگاکەش لێڵ و تاریک جەستە ماندووەو دڵیش پەرێشان یادی تۆ نەبێ ئیلاهی هەموو ڕۆژێکمان دەبێتە دەردو ژان....!

  • 19 июл.1 4746

    هیوا بە پەروەرێن تاکە ڕێگایە بۆ ئەوەی لەم ژیانەدا لە تاریکای ڕووناکی ببینی لە کەوتنەکاندا هەڵسیتەوە لە کاتە سەختەکاندا ئارام بگریت.

  • 18 июл.1 6046

    خۆدا لێت دەپرسێتەوە: لە سەر ئەو قسانەی بە درۆ وتت و بە رامبەر بە راستی زانیت. لە سەر ئەو بەڵێنانەی کە لە نیوەی ڕێگا شکاندت. لە سەر ئەو دڵانەی دەترسن تێکەڵی خەڵکی بین، چوونکە تۆ شکاندت و بێهیواد کرد. لە سەر ئەو کەسەی چەندین شەو بوویته هۆی گریانی. لە سەر ئەو ڕۆحەی ڕۆشنت کرد بە خۆشەویستی و دواتر بە خەم و خەفەتەوە خامۆشت کرد و خۆت بە دوور گرت لێی. لە سەر ئەو کەسەی کە وات لێ کردووە ماوە ماوە بوەستێت و ئەوەی بە بیردا بێت: کە بەس نەبووە بۆ تۆ، هەر بۆیە دەستت بەر داوە و جێ ت هێشتووە. ئاممان لەو جۆرە کەسانە نەبێت، کە برینێک لە دڵی کەسینکدا جێ دەهێڵنت و گوێی پێ نادات، گومانی وایه کە زەمانە برینەکەی لە بیر دەباتەوە..’

  • 14 июл.1 6304

    بەرزایی بێ بینین، تەنیا تاریکییە.

  • 9 июл.2 06211

    "پێویست ناکات وشەکانت ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ خودا بدوێیت ئەو تەنانەت گوێی لەو لێدانە شێواوانەی دڵتە کە خۆتیش لێیان تێناگەیت🤍."

  • 8 июл.2 09611

    لەناخی هەموواندا ئەو کەسە باش و میهرەبانە نیت بەڵکو هەندێکیان وەک خۆیان بە پێچەوانەوە دەت بینن بۆیە توشی شۆک مەبە کاتێک خراپەت بەرامبەر ئەکەن ..!

  • 6 июл.2 2354

    "تۆ پێویستت بەوە نییە بزانیت سبەی چی ڕوودەدات تەنها پێویستت بەوەیە بزانیت کێ لە سەرووی سبەینێوە وەستاوە🤍”

  • 5 июл.2 00310

    خودا لەناو هاواری زمانتدا نییە لەو بێدەنگییە قووڵەیدایە کە کاتێک تەواوی دونیا جێت دەهێڵێت و لە ناختدا دروست دەبێت🤍.!

  • 2 июл.2 1032

    ئەو فەزایەی خەڵکی تێیدا هەڵدەستن بە هەڵکۆڵین و ڕاڤەکردنی وردەکاریی ژیانی شەخسی یەکتر، کایەیەکی پڕ لە ژەهرە کە تەنها ئەوانە تێیدا دەخنکێن کە خۆیانی تێدا ماندوو دەکەن. ئەوەی خەریکی باسی ژیانی کەسێک دەبێت کە بەشێک نییە لە دنیای ڕاستەقینەی خۆی، لە ڕاستیدا لە پێش هەموو کەسێکدا خۆی بچووک دەکاتەوە؛ چونکە ئاستی بیرکردنەوەی خۆی بۆ ئاستی "گوێگرتن و گێڕانەوەی هەواڵی ئەوانی تر" دادەبەزێنێت. ئەمە بێکاریییەکی فیکری و پووچگەراییەکی کوشندەیە، مرۆڤ کاتێک دەچێتە ناو ئەو گۆمە پیسەوە، خۆی بەبێ ئەوەی هەست بکات بە گڵاوترین ئاستی مرۆڤبوون ئاشنا دەکات. هەموو ئەو کاتەی لەسەر شیکردنەوەی بڕیار، هەڵە، یان ژیانی تایبەتی ئەوانی تر بەفیڕۆ دەدرێت، ساتێکە لە ژیانی خۆت کە هەرگیز ناگەڕێتەوە. ئەوە عەقڵییەتێکی بەتاڵە کە پێت وایە ژیانی ئەوانی تر موڵکی گشتییە بۆ ئەوەی تۆ پێیەوە سەرقاڵ ببیت. بەڵام کاتێک بە وردی سەیری دەکەیت، دەبینیت ئەوانەی زۆرترین قسە لەسەر خەڵک دەکەن، ئەوانەن کە هیچ دەستکەوتێکیان لە ژیانی خۆیاندا نییە و تەنها لە ڕێگەی "تێبینیگرتن لەسەر ئەوانی تر"ەوە هەست بە بوون دەکەن. بۆیە، تاکە ڕێگەی ڕزگاربوون و پاراستنی شکۆی خۆت، تەنها یەک دەستەواژەی کورتی پڕ لە شکۆیە: «وازیان لێ بێنە». ئەمە تەنها ڕێزگرتن نییە لەو کەسەی باسی دەکەیت، بەڵکو ڕێزگرتنە لە خۆت کە عەقڵت گەورەترە لەوەی بخرێتە خزمەتی کێشەی بێمانای خەڵکەوە. هەرکاتێک ویستت بچیتە ناو ئەو فەزا نزم و ناشرینەی قسەکردن لەسەر ئەوانی تر، بە خۆت بڵێ «وازیان لێ بێنە» چونکە ڕاستی ئەوەیە کە ژیانی خۆت هێندە گرنگ و پڕە، کاتت نییە بۆ ئەوەی بە بەکارهێنانی عەقڵت بۆ سەیرکردنی ژیانی ئەوانی تر بەفیڕۆی بدەیت. ئەوانەی قسە دەکەن با باجی بێکاری و بچووکیی خۆیان بدەن، تۆ بە بێدەنگی و وازهێنان لێیان، باڵایی و ڕێزی خۆت بپارێزە. زامی.

  • 2 июл.1 6803

    تاڵاوی دنیا ئەگەر هەرچی بێ لە دوایی مردن بەرەو ڕۆحت دێ شیرینی هەستت، دنیا داگیر کا ڕۆژێ دێ مردن، دەستت لێ گیر کا پاشای سەر زەمین حوکمی هەر چەند بێ ڕۆژێ لە ژێر خاک، جەستەی لێ دەڕزێ ڕاستی نێو مردن شیرین و تاڵە بۆ تاڵ شیرینە، بۆ شیرین کاڵە بۆ کەسێ کەوا نەیدی خۆشی ژین خۆشە بۆی مردن، دەرچێ گەر بە دین بۆ کەسی دنیا، کە دنــیـــــایــــیــــە لای ئەو تاڵترین، ماڵئاوایــــــــیــــــــە بەڵام سەرەنجام ڕوو بەرەو مردن دەبێ دەست بەردەین، هێنان و بردن هەروەک من وتم، یەک مەتر و نیوە لێرە بێ نیو بە، لەوێ بۆ میوە..! زامی

  • 2 июл.1 64010

    کاتێک خودا ڕێگاکەت لێ تەمومژاوی دەکات دەیەوێت تەنها سەیری هەنگاوی داهاتووت بکەیت نەک دووریی ڕێگاکە🤍.