مِنْبَرُ السُّنَّةِ النَّبَوِيَّةِ ﷺ📜
Статистика(الاستسلام لله بالتوحيد، والانقياد له بالطاعة، والبَرَاءَةُ مِنَ الشِّركِ وَأَهْلِهِ) ئیسلام واتە:ملکەچبوون بۆ خودا لە ڕێگەی یەکتاپەرستی و گوێڕایەڵی و ئینکاری شیرک و لایەنگرانی.
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 11
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 50
- 1/48двое суток
- 57
- 1/72трое суток
- 61
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
без подписи
https://t.me/+DLALowhKm6I1NWQ
گروپێک تایبەت بە خانمان بۆ ئەو خاتوونە گوڵانەی حەز بە قورئان و زیکر خوێندن دەکەن بەژداربن پەشیمان نابنەوە لێی🥹🤍
https://t.me/Zadul_Qulub
• سُبْحَانَ اللهِ • الـحَـمْـدُللهِ • لا إلَهَ إلَّا اللهُ • اللهُ أڪْـبَــرُ
🏷 فەرموودەی ژمارە 53📜 عومەری کوڕی خەتتاب ڕەزای خوای لێ بێت فەرمووی : پێغەمبەری خودا ﷺ دەیفەرموو : کردەوەکان بەپێی مەبەستەکانیانن ، وە هەرکەسێک کردەوەکەی لەسەر ئەوەی لەدڵیدا بووە لێ وەردەگیرێت ، جا هەرکەس کۆچی کردووە بۆلای خودا و پێغەمبەرەکەی ﷺ ئەوا لەسەر نیەتەکەی کۆچی بۆلای خودا و پێغەمبەرەکەیەتی ﷺ [وا لێی وەردەگیرێت ، پاداشتیشی هەر بەو شێوەیەیە] ، خۆ هەر کەس کۆچی کردووە بۆ ئەوەی شتێک لەدوونیای دەست بکەوێت ، یان بەهۆیەوە ئافرەتێک بخوازێت ، ئەوا پاداشتی کۆچەکەی هەرئەوەیە کە لەپێناویدا کۆچی کردووە [ئەوەی دەست دەکەوێت کە بۆی هاتووە و پاداشتی قیامەتی نیە!]. 💡 سوود و تێبینی: فەرموودەی ژمارە 【❪54❫】 هەمان فەرموودەی ژمارە【❪1❫】بەگۆڕانکاری یەک دەستەواژە و بە هەمان واتا ، بۆ خوێننەوەی زیاتر لەبارەیەوە بگەڕێوە بۆ خوێننەوەی . 📚 سەرچاوە: پەرتوکی بیروباوە
🤍🌷زیکری ئێواران🌷🤍 🤍أعوذ بالله من الشيطان الرجيم🤍 🕋{اللّهُ لاَ إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ الْحَيُّ الْقَيُّومُ لاَ تَأْخُذُهُ سِنَةٌ وَلاَ نَوْمٌ لَّهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ مَن ذَا الَّذِي يَشْفَعُ عِنْدَهُ إِلاَّ بِإِذْنِهِ يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلاَ يُحِيطُونَ بِشَيْءٍ مِّنْ عِلْمِهِ إِلاَّ بِمَا شَاء وَسِعَ كُرْسِيُّهُ السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ وَلاَ يَؤُودُهُ حِفْظُهُمَا وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ} 🤍بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ🤍 🌷خوێندنی سورەتی (الإخلاص..الفلق..الناس) (۳جار)🌷 🕋أمسينا وأمسى المُلك لله والحمدُ لله، لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملكُ وله الحمدُ وهو على كل شئ ٍ قدير، ربِّ أسألك خير ما في هذه الليلة وخير ما بعدها، وأعوذ بك من شرِّ ما في هذه الليلة وشرِّ ما بعدها، ربِّ أعوذُ بك من الكسل وسُوء الكِـبَـر، ربي أعوذُ بك من عذابٍ في النار وعذابٍ في القبر. 🕋اللهم بك أمسينا، وبك أصبحنا، وبك نحيا، وبك نموت، وإليك المصير. 🕋اللهم أنت ربي لا إله إلا أنت، خلقتنى وأنا عبدك وانا على عهدك ووعدك ما استطعت، أعوذُ بك من شرِ ما صنعت، أبوء لك بنعمتك علي وأبوء بذنبي فاغفر لى، فإنه لا يغفرُ الذنوب إلا أنت. 🕋اللهم إني أمسيتُ أُشهدكَ وأُشهدُ حملةَ عرشك وملائكتكَ وجميع خلقك أنك أنت الله لا إله إلا انت وحدك لا شريك لك وأن محمدًا عَبدٌكَ ورسولك. (٤جار) 🕋اللهمَّ ما أمسى بي من نعمة أو بأحدٍ من خلقك فـَمِنكَ وحدك لا شريك لك فلك الحمدُ ولك الشكرُ. 🕋اللهمَّ عافني في بدني، اللهم عافني في سمعي، اللهم عافني في بصري لا إله إلا أنت. اللهم إني أعوذ بك من الكُـفرِ والفقر، وأعوذ بك من عذابِ القبر لا إله إلا أنت. (۳جار) 🕋اللهم إني أعوذ بك من الهم والحزن والعجز والكسل والجبن والبخل ومن غلبة الدين وقهر الرجال (۱جار) 🕋حسبي الله لا إله إلا هو عليه توكلتُ وهو ربُّ العرش العظيم. (۷جار) 🕋اللّهُـمَّ إِنِّـي أسـأَلُـكَ العـافِـيةَ في الدُّنـيا وَالآخِـرَة ، اللّهُـمَّ إِنِّـي أسـأَلُـكَ العَـفوَ وَالعـافِـيةَ في ديني وَدُنـيايَ وَأهـلي وَمالـي ، اللّهُـمَّ استُـر عـوراتي وَآمِـن رَوعاتـي ، اللّهُـمَّ احفَظـني مِن بَـينِ يَدَيَّ وَمِن خَلفـي وَعَن يَمـيني وَعَن شِمـالي ، وَمِن فَوقـي ، وَأَعـوذُ بِعَظَمَـتِكَ أَن أُغـتالَ مِن تَحتـی (۱جار) 🕋اللّهُـمَّ عالِـمَ الغَـيبِ وَالشّـهادَةِ فاطِـرَ السّماواتِ وَالأرضِ رَبَّ كـلِّ شَـيءٍ وَمَليـكَه، أَشهَـدُ أَن لا إِلـهَ إِلاّ أَنت، أَعـوذُ بِكَ مِن شَـرِّ نَفسـي وَمِن شَـرِّ الشَّيـطانِ وَشِـركِه ، وَأَن أَقْتَـرِفَ عَلـى نَفسـي سوءاً أَو أَجُـرَّهُ إِلـى مُسـلِم (۱جار) 🕋بسم الله الذي لا يضرُ مع اسمهِ شئٌ في الارضِ ولا في السماء وهو السميع العليم. (۳جار) 🕋رضيتُ بالله رباَ وبالإسلام دينًا وبمحمدٍ صلى الله عليه وسلم نبياَ. (۳جار) 🌷(یهك جار) بیخوێنه🌷 🕋يَا حَيُّ يَا قيُّومُ بِرَحمَتِكَ أستَغِيثُ أصلِح لِي شَأنِي كُلَّهُ وَلاَ تَكِلُنِي إلَى نَفسِي طَـرفَةَ عَين 🕋أمسينا وأمسى المُلك لله ربِّ العالمين، اللهم إني أسألك خير هذه الليلة فتحها ونصرها ونورها وبركتها وهداها، وأعوذ بك من شرِّ ما فيها و شرِّ ما بعدها. 🕋أَمسینا عَلَى فِطرَةِ الإسلاَمِ، وَعَلَى كَلِمَةِ الإِخلاَصِ، وَعَلَى دِينِ نَبِيِّنَا مُحَمَّدٍ صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ، وَعَلَى مِلَّةِ أَبِينَا إبرَاهِيمَ حَنِيفاً مُسلِماً وَمَا كَانَ مِنَ المُشرِكِينَ (۱جار) 🕋سبحان الله وبحمده.(100جار) 🕋 استغفراللە واتوب الیە .(100جار) 🕋لا إله إلا الله وحده لا شريك له، له الملك وله الحمد وهو على كل شئٍ قدير. (١٠جار) 🌷اللهم صلِّ وسلم على نبينا محمد.🌷 🕋أَعُوذُ بِكَلِماتِ اللّهِ التَّامَّاتِ مِن شَرِّ مَا خَلَقَ. (۳جا) 🌺ئێوارەیەكی پڕ خير و بەرەکەت🌺
без подписи
قُبعبلا🥹🤍
ئەوەی بیرت بۆی ناچـێت خـودا پێت ئەبەخشێت ئەوەشت بیر ئەباتەوە ڪە پێت وابوو تێناپەڕێت 🤍
без подписи
︎ بە پــیاو چاڪێڪــیان وت:لای تــۆ«صـبر»واتای چییە؟ وتی:ئەوەیە تاقی دەڪریێتەوە و دڵت هــەر دەڵێــــت «الْحَمْــدُ لِله». ︎ ︎
«وَلَلْآخِرَةُ خَيْرٌ لَّكَ مِنَ الْأُولَىٰ» بەڕاستی ئەوەی دێت باشترە بۆت لەوەی كە ڕۆشـتووە...🍃🤍”
без подписи
کاتێک خەمەکانت زۆر دەبن، بڵێ: یا ڕەب، من دەستەوەستانم و تۆ بەدەسەڵاتی 🤍🤲
без подписи
بەڵکوو بڵێ : گەر خودا پاشان تۆ ویستتان لێی بێت ، پێغەمبەری خوا ﷺ لە هاوەڵان زاناتر بوو بە زانستی شەرعی ئەمما بە دەسەڵاتی کەونی نەخێر تەنها شایستەی پەروەردگارە و ئەمەش هۆکاری ڕێگە پێدان و ڕێگە گرتن ـە لەو دوو (و ـ ثم) دەستەواژانە . 16- ئەو چوار جۆر کوپەڵەیەی ناویان هاتووە ... (1) الْحَنْتَمِ : کوپەڵەی لەقوڕ دروست کراو . (2) وَالدُّبَّاءِ : کولەکەی شلە ، ناوەکەی هەڵدەکۆڵرا و ووشک دەکرایە و بەکار دەهێنرا . (3) وَالنَّقِيرِ : کۆتەرە و بنکە دار خورما . (4) وَالْمُزَفَّتِ : زفت ئەو مادەیەی کە لەکۆندا پێشینانی کوردیش بەکاریان هێناوە بۆ یەکگرتنەوەی ئێسکی شکاو ، تێکەڵی قوڕیان کردووە ، یاخود ناو کوپەڵەکەیان پێ سواغ داوە و ڕوپۆشیان پێ کردووە . بەڵام پاش ئەوە لەشەریعەتتدا ڕێگە بەبەکارهێنانیان هاتووە وەک پێشەوا مسلم بەژمارە (977) هێناویەتی . 17- تێبینی / خاڵەکانی [ 3ـ 4 ـ 5 ـ 9 ـ 10 ـ 11 ـ 15 ] وەرم گرتووە لە شەرحەکەی پێشەوا محمد بن صالح العثيمين بۆ ئەم فەرموودەیە . 📚 سەرچاوە: پەرتوکی بیروباوەڕ
🏷فەرموودەی ژمارە 52📜 ئەبی جەمرە ( نصر بن عمران ) دەگێڕێتەوە کاتێ دەگات بە ابن عباس ڕێزی لێ گرتووە و لەجێگاکەی خۆی دایدەنیشێنێت (پاشان) پێی دەڵێت : لەلای من بمێنەوە هەتا بەشێک لەماڵەکەی خۆمت پێ بدەم ، دەفەرمووێت لەگەڵیدا مامەوە بۆماوەی دوو مانگ ، (بۆ ئەوەی ببمە وەرگێڕ لەنێوان عبد اللە ی کوڕی عەباس و ئەو کەسە زمان جیاوازانەی دەهاتنە لای) پاشان وتی : کاتێ دەستەیەک لە هۆزی عبد القیس هاتن بۆلای پێغەمبەری خوا ﷺ ، فەرمووی : لە چ هۆزێکن ؟ یان دەستە و نێرراوی کێن ؟ وتیان : لە هۆزی ڕەبیعەین ، فەرمووی : سڵاو لەو هۆزە یان لەو نێرراوانە سەلامەت و پارێزراوبن دوور لە سەرشۆڕی و پەشیمانی (مژدەتان لێ بێت لە ئێستادا وە لە داهاتوودا ، بەهۆی دەست گرتنتان بەئیسلام) ، وتیان : ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ ئێمە ناتوانین کە بێینە لای تۆ تەنها لە مانگەکانی (حەرام) نەبێ (ئەو مانگانەی کە جەنگ تیایاندا یاساغ بووە تەنانەت لەلای عەرەبی سەردەمی جاهیلیش) وە لە نێوانی ئێمە و ئێوەدا کۆمەڵێک لە بێ باوەڕانی زیان بەخش هەن (لەهۆزی موضەر) ، فەرمانمان پێ بکە و شتانێکمان بۆڕوون بکەرەوە کە بەوانەی جێمان هێشتوون ڕابگەیەنین ، تا بەهۆیەوە بچینە بەهەشتەوە ، وە پرساریان کرد دەربارەی ئەوشتانەی کە تیایدا شلەمەنیەکان دەخۆنەوە ، فەرمانی پێکردن بە چوار جۆر پەرستش و ڕێگریشی لێ کردن دەربارەی چوار جۆر کەرەستە (کەبۆ شلەمەنی بەکاردێن) ، فەرمانی پێ کردن بە باوەڕهێنان بەخوا بەتەنها وە فەرمووی : ئێوە دەزانن باوەڕهێنان بەخوا بەتەنها واتای چی یە ؟ وتیان : خودا و پێغەمبەرەکەی ﷺ دەزانن ، فەرمووی : شایەتی دا بەوەی کە تەنها خوای پەروەردگار شایستەی ئەوەیە بەحەق بپەرسترێت ، وە محمد پەیامبەری ئەو پەروەردگارەیە،وە بە ئەنجامدانی نوێژ ، وە دەرکردنی زەکات ، وە ڕۆژووی ڕەمەزان ، وە بەخشینی پێنج یەکی دەست کەوتی جەنگ ، وە ڕێگریشی لێ کردن لەوەی چوار (جۆر کەرەستە بەکار بهێنن لە کوپەڵە و گۆزەی شێوە جیاوازی ئەو سەردەمە کە هەڵگیراوەکەی ناوی بەزوویی دەترشێ و دەبێتە سەرخۆش کار و بێ هۆشکار) پاشان فەرمووی : ئەمانە پارێزگاری لێ بکەن و بیگەیەنن بەوانەی دوای خۆتان (لەو کەسانەی بەجێتان هێشتوون لە ووڵات و شوێنی خۆتان). ئەم بەشە لە پەرتوکی [صحیح مسلم] پێشەوا [مسلم] دەیگێڕێتەوە لە [كِتَابٌ : الْإِيمَانُ | بَابٌ : الْأَمْرُ بِالْإِيمَانِ بِاللَّهِ تَعَالَى وَرَسُولِهِ] بەمشێوەیە : [قَالَ : كُنْتُ أُتَرْجِمُ بَيْنَ يَدَيِ ابْنِ عَبَّاسٍ وَبَيْنَ النَّاسِ]. وە بەهەمان شێوە لە فەرموودەی ژمارە [87]ـدا دەگەین بە خزمەتی . 💡 سوود و تێبینی: 1- لەسودەکان ئەم فەرموودەیە ئەوەیە کە ئەدا و دەست بەردار بوونی پێنج یەکی دەست کەوت لە جەنگ لە ئیمانەوەیە . 2- دەبینی چ ڕێز و پایەیەک لەنێوان هاوەڵان هەبووە ! وە ابن عباس چۆن ڕێزی دەگرێ و لەجێی خۆی دایدەنیشێنێت . 3- ئەوەی تێدایە فێرخوازی شەرعی پێگە و پایەی زانایان و خاوەن زانستەکان ڕەچاو بکا ، کاتێ ابن عباس شوێنی خۆی پێ دەدات ، ئەم کارەی بەگەورە دەزانێ و پێگەی ابن عباس لە خۆی بەبەرزتر داناوە . 4- ئەوەی تێدایە ئاساییە مامۆستا ڕێز لە فێرخواز بنێ کاتێ بزانێ ئەهلی ئەوەیە . 5- ئاساییە کە مامۆستا فێرخوازێکی لەچاو ئـەوانی تر زیاتر بایەخ پێ بدا و گرنگی زیاتر بەیەکێکیان بدات . کاتێ کە نەبێتە هۆکاری فیتنە بۆ ئەوانی تر . 6- هەواڵی خۆ ناساندنی بەرامبەر لەکاتی قسەکردندا لەگەڵی ، تەواوتر و ئەولاترێکە لەوەی لەگەڵ نەناسراوێکدا قسە بکەیت . 7- زمان شیرینی پێغەمبەری خوا ﷺ بەرامبەر بەمیوانەکانی . 8- ڕێز و پێگە لەبەرچاو گرتنی بەتەمەنان و پیاو ماقوڵانی هۆز و دەستە و تاقمەکان . 9- ڕێز گرتن لە مانگە حەرام کراوەکان تەنانەت لە جاهیلیەت و لەلای نەفامەکانیش . 10- مانگە حەرام کراوەکان [رجب ـ ذو القعدة ـ ذو الحجة ـ المحرم] مانگەکانی (10 ـ 11 ـ 12 ـ 1) لە هەموو ساڵێکی کۆچی دا . 11- دروستە غەیبەت و ناوی کەسانێک بهێنیت لەپێناو مەسڵەحەتێکی شەرعی هەروەک هۆزی ڕەبیعە باسی شەڕانگێزی هۆزی موضەڕیان کرد 12- پرسیارکار پرسیار لە شتێک بکات سودی هەبێت لە قیامەتدا بۆی ، بەڵکوو هەموو هەمێکی دوونیا نەبێت ، دەپرسن شتێکمان پێ بڵێ پێی بچینە بەهەشتەوە ! 13- هەڵبژاردنی چەند چەمکێکی گرنگ و کورت لەوەڵامدانەوەی پرسیاری پرسیارکاراندا و باشترین و گرنگترینیان بۆ بژاردە بکرێ 14- ئاسان کاری و ئاسان تێ گەیاندنی پرسیارکار و ئاڵۆز نەکردن لێی . 15- بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دروستە ناوی پێغەمبەری خوا ﷺ بە نێوانی (و) بهێنرێ لە پرسی زانستی شەرعیدا وەک وتیان (اللە و ڕسولە اعلم) واتا (خوا و پێغەمبەرەکەی شاڕەزاترن) ﷺ بەپێچەوانەی پشتیوانی و داواکردن و ئومێد بوون و مەشیئە و ویست کاتێ وترا (ما شاء الله و شئت) ئەگەر خوا و تۆ ویستتان لێی بێت ، پێغەمبەری خوا ﷺ پێی ڕازی نەبوو ، ڕێگری کرد و فەرمووی تۆ منت کردە هاوبەشی خودا ....!
بێنە پێش چاوت خودا ئەوەت پێ بڵێت.. کاتێک شوێنێکت نیە بڕۆی بۆی ..! وەرە بۆلای من. ئایا ئەوەنیە من لەسەرەتاوە پێت دەڵێم. دەزانم بەکاتێکی سەختدا تێپەڕی. چونکە خەریکم ئامادەت دەکەم بۆ ئەو دوعایەی کە ماوەیەکی درێژە داوام لێدەکەی. تۆم ئامادەکرد، چونکە بۆ ئەوڕۆژە ئامادە نەبوی .. وەرە ئێستا من ڕاهێنانم پێکردی بە شکست و سەرکەوتنەکان فەرموو بەندەکەم بیگرە ئەوەی لەمنت داواکردبوو ..