فەرموودە و ووتە
Статистика✵ پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: خوا ڕوومەتی ئەو ڪەسە درەوشاوە بڪات ڪەفەرموودەیەڪمان لێوە دەبیستێت و ئینجا لەبەری دەڪات تاوەڪو دەیگەیەنێتە ڪەسێڪی تر جگە لەخۆی . 🅹🅾︎🅸🅽 ▽ ⇒ @payame_raste ⇒ @saday_minbar ⇒ @nza_channel ⁴ 𝓜𝓐𝓨 ²⁰²³ ✍︎
- Последний пост
- 12 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 2
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 273
- 1/48двое суток
- 312
- 1/72трое суток
- 337
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
بەرەکەتی نوێژی چێشتەنگاو کەسێک دەڵێت: وەڵاهی لە کاتی نوێژی چێشتەنگاودا داوای هەرچییەکم لە خودا کردبێت، پێی بەخشیوم. بۆ ئەوەی ڕۆژێکی پڕ خۆشی و ئارامی بەڕێ بکەیت و ڕۆژەکەت پڕبەرەکەت بێت، ئەوا دوو ڕکئات نوێژی چێشتەنگاو بکە...
✨ ﴿فَإِنِّي قَرِيبٌ﴾.. "من نزیکم" ئایەتێک.. تەواوی مەوداکانی ترس کورت دەکاتەوە، و دڵ پڕ دەکات لە دڵنیایی و ئارامی، کە هیچ زمان و وشەیەکی سەر زەوی ناتوانێت بیبەخشێت، هەرچەندە بەلاغەت و گەورەیی تێدا بێت. لەم ئایەتەدا: 🔹 نزیکبوونی پەروەردگار لە عەبدەکەی کورتبووەتەوە. 🔹 وەڵامدانەوەی نزاخوازان کاتێک هاواری لێ دەکەن. 🔹 هاودەمی و سەرگەورەیی دڵە شکاوەكان. 🔹 ئارامی دڵ کاتێک هەموو ڕێگاکانی لێ بەستراون. وشانێکی کەم پیت، بەڵام خاوەن کاریگەرییەکی بێسنوور و مەزن! نامۆیی و تەنیایی ڕۆژگار دەتوێنێتەوە، و لە قووڵایی دەرووندا یەقینێک زیندوو دەکاتەوە کە: خوای گەورە لە خەمەکانمان لێمان نزیکترە، بە پێداویستییەکانمان زاناترە، و لە خۆمان بۆ خۆمان بەبەزەییترە. کەواتە.. ئەگەر ژیان قورس بوو لەسەرت، ڕۆژگار ماندووی کردیت، و هەستت بە تەنیایی دووری و پەرشوبڵاوی بیرکردنەوەکانت کرد.. تەنها ئەم ئایەتە بەسە بڕژێنیتە ناو قووڵایی دڵتەوە: ✨ ﴿فَإِنِّي قَرِيبٌ﴾ ✨ ئەو کاتە ڕۆح ئارام دەبێتەوە، دڵ جێگیر دەبێت، و هەموو مەوداکانی ترس دەتوێنەوە؛ چونکە تۆ پەروەردگارێکی نزیکت هەیە.. دوعاکانت دەبیستێت، ئاگاداری حاڵتە، شکستەکانت چاک دەکاتەوە، و هەرگیز دەستی کەسێک ناگەڕێنێتەوە کە ڕووی تێبکات و ئومێدی پێی هەبێت.
شێخی ئیسلام ئیبن تەیمییە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێ: با وێردی بەردەوامتان (لا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم) بێت، چونکە بەم زیکرە: ١- بارە قورسەکان هەڵدەگیرێن، ٢- بەرەنگاری ترسی گەورە و سەختییەکان دەبیەوە، ٣- و بەرزترین پلە و پایەکان بەدەست دەهێنرێن. 📚 جامع المسائل (٧/ ٤٤٩-٤٥٠).
چۆن بتوانم بە عاقیبەت خێری و لەسەر ئیسلام و موسڵمانێتی بمرم؟ لەم ڕۆژگارە پڕ لە ئاڵۆزی و فیتنەیەی کە تێیدا دەژین، پاراستنی باوەڕ و کۆچکردن لەم دنیا بە ئیمانەوە یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین ئامانجەکانی هەر موسڵمانێک. بۆ بەدەستهێنانی عاقیبەت خێری و جێگیربوون لەسەر ڕێگای ڕاست، گرنگی بەم خاڵانە بدە: ١. پەنابردن بۆ خودا و دوعای بەردەوام هیچ مرۆڤێک بەبێ یارمەتی خودا ناتوانێت لەسەر حەق بمێنێتەوە. پێغەمبەری خودا (ﷺ) زۆرترین دوعای ئەمە بوو: "يَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ" (ئەی وەرگێڕی دڵەکان، دڵم لەسەر ئاینەکەت جێگیر بکە). داواکردنی بەردەوامی هیدایەت و ترسان لە لادان، یەکەم هەنگاوی پاراستنی ئیمانە. ٢. خۆپاراستن لە حەرام و شوبهەکان لە سەردەمێکدا کە خراپە و تاوان بە ئاسانی دەست دەکەوێت، پێویستە مرۆڤ سنوورەکانی خودا بپارێزێت تا خوداش بیپارێزێت. دوورکەوتنەوە لە پارووی حەرام، پاراستنی چاو لە دیمەنە نەشیاوەکان، و بەجێهێنانی فەرزەکان (بەتایبەت نوێژ لە کاتی خۆیدا) قەڵایەکی بەهێزن کە شەیتان ناتوانێت بە ئاسانی بیڕوخێنێت. ٣. هاوڕێیەتی و ژینگەی چاک (الصحبة الصالحة) مرۆڤ لەژێر کاریگەری دەوروبەریدایە. لەم سەردەمەدا کە فیتنە زۆرە، پێویستە مرۆڤ هاوڕێی وا هەڵبژێرێت کە لە کاتی غەفڵەتدا بیری بهێننەوە و لە کاتی چاکەدا یارمەتی بدەن. دوورکەوتنەوە لە ژینگەی خراپ و تێکەڵاوبوونی بەردەوام لەگەڵ خەڵکی لەخواترس، دڵ زیندوو ڕادەگرێت. ٤. بەردەوامی لەسەر کاری چاکە (ئەگەر کەمیش بێت) کردەوەی چاک، ئیمان زیاد دەکات. پێویستە هەموو ڕۆژێک بەشێک لە کاتەکانمان بۆ عیبادەت بێت؛ وەک خوێندنی قورئان، زیکری بەیانیان و ئێواران، و فێربوونی زانستی شەرعی. پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت: "خۆشەویستترین کردەوە لای خودا ئەوەیە کە بەردەوام بێت، ئەگەر کەمیش بێت." ٥. تۆبەی بەردەوام و نەهێشتنی تاوان مرۆڤ بێ هەڵە نییە، بەڵام مەترسی گەورە لەوەدایە مرۆڤ لەسەر تاوان بەردەوام بێت تا دڵی ڕەش دەبێت. عاقیبەت خێری و مردن لەسەر ئیمان ئەوەیە کە دوای هەر سەرپێچییەک، یەکسەر بە دڵێکی شکاوەوە بگەڕێینەوە بۆ لای خودا و تۆبە بکەین، چونکە خودای گەورە تۆبەکارانى خۆش دەوێت. کورتەی بابەتەکە: ژیان لەم سەردەمەدا وەک گرتنی پشکۆ و خەڵوزێکی گەرمە لەناو دەستدا؛ تەنها ئەوانە تێیدا سەرکەوتوو دەبن کە پەیوەندییان لەگەڵ خودا بەهێزە، خۆیان لە حەرام دەپارێزن، و بەردەوام بە هیوا و ترسەوە داوای کۆتاییەکی چاک (حسن الخاتمة) دەکەن. کەسێک چۆن بژیت، زۆربەی کات لەسەر ئەو شێوازەش دەمرێت و حەشر دەکرێت.
سوودەکانی شەونوێژ ١ .هۆکارە بۆ ڕازیبوونی خودا. ٢ .هۆکارە بۆ گەشبوونی ڕوخسار نورانی دەبیت. ٣ .هۆکارە بۆ لێخۆشبوونی تاوان. ٣ .هۆکارە بۆ زیادبوونی ڕۆزی. ٤ .هەیبەت و ڕێز و شکۆیە بۆ ئەو کەسەی ئەنجامی دەدات. ٥ .هۆکارە بۆ نەمانی خەم و خەفەت. ٦ .ماڵەکەت دەبێتە ماڵێکی نورانی. ٧ .هۆکارە بۆ وەڵامدانەوەی دوعاکانت و بەدیهاتنی خەونەکانت.
چۆن تەمەنی گەنجێتیم بە پاكی و دوور لە تاوان بەڕێ بكەم تاوەكو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێمەوە بۆ لای خوای گەورە؟ قۆناغی گەنجێتی یەكێكە لە گرنگترین، جوانترین و لە هەمان کاتدا هەستیارترین قۆناغەكانی تەمەنی مرۆڤ. لەم قۆناغەدا هێز، وزە و خولیاکان لە لوتکەدان، بەڵام هاوکات تاقیکردنەوە و ئارەزووەکانیش زۆرن. پاراستنی پاکی لەم تەمەنەدا پێویستی بە ئیرادەیەکی بەهێز و پەیوەندییەکی پتەو هەیە لەگەڵ دروستکارەکەمان. بۆ ئەوەی بتوانیت ئەم قۆناغە بە پاکی و دوور لە تاوان بەڕێ بکەیت، ئەم شەش خاڵە جێ بەجێ بكە: ١. پەیوەستبوونێکی تەواو بە نوێژەکانەوە نوێژ تەنها جوڵەیەک یان ئەرکێکی ڕۆژانە نییە، بەڵکو قەڵغانێکی پتەوە لە بەرامبەر تاواندا. وەک خوای گەورە دەفەرموێت : ( إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَىٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنكَرِ ۗ). پاراستنی نوێژەکان لە کاتی خۆیاندا، هەمیشە دڵت بە ئاگایی دەهێڵێتەوە و ناهێڵێت هەنگاوەکانت بەرەو تاریکی و تاوان بچن. ٢. هەڵبژاردنی هاوڕێی چاک هاوڕێ گەورەترین کاریگەری لەسەر کەسایەتی و ڕەفتاری گەنج هەیە. ئەو هاوڕێیەی کە هانت دەدات بۆ کاری چاکە، کاتەکانت بە شتی سوودبەخشەوە پڕ دەکاتەوە و لە کاتی هەڵەکردندا ئامۆژگاریت دەکات، سەرمایەیەکی گەورەیە. ٣. پاراستنی چاو و زمان زۆربەی ئەو تاوانانەی کە دڵ دادەپۆشن و مرۆڤ دوور دەخەنەوە، لە سەیرکردنێکی حەرام یان وشەیەکی نەشیاوەوە دەست پێدەکەن. پاراستنی چاو لە سۆشیال میدیا و شەقامەکان و بازاڕەكان، هەروەها پاراستنی زمان لە غەیبەت، درۆ و قسەی بێهوودە، یارمەتیدەرێکی گەورەیە بۆ هێشتنەوەی دڵ بە پاکی. ٤. پڕکردنەوەی کاتە بەتاڵەکان بە کاری سوودبەخش دەستبەتاڵی دەرگایەکی فراوانە بۆ بیرکردنەوەی نەرێنی و کەوتنە ناو تاوانەوە. هەوڵبدە هەمیشە خەریکی کارێک بیت؛ چ خوێندنەوەی پەڕتووک بێت، چ فێربوونی زمان و کارامەیی نوێ، یان کارکردن و وەرزشکردن. کاتێک مێشک و جەستەت سەرقاڵ بن بە شتی بەسوودەوە، شوێنێک بۆ بیرکردنەوە لە تاوان نامێنێتەوە. ٥. تێگەیشتن لەوەی کە هەڵەکردن کۆتایی دنیا نییە مرۆڤ فریشتە نییە و سروشتی وایە کە هەڵە دەکات و دەخلیسکێت. خاڵی گرنگ ئەوەیە کاتێک کەوتیتە ناو هەڵەیەکەوە، نائومێد نەبیت لە ڕەحمەتی خوا. تەوبەکردنی خێرا و گەڕانەوەی بەردەوام (بەبێ ئەوەی بیانوو بۆ تاوان بهێنیتەوە)، دڵت پاک دەکاتەوە و ناهێڵێت تاوانەکە ببێتە خوو. ٦. بەردەوام یادکردنەوەی مردن بیرکردنەوە لەوەی کە ژیان کورتە و ڕۆژێک دەگەڕێینەوە لای خوای گەورە، ترسێکی تەندروست (تەقوا) لە دڵدا دروست دەکات. ئەمە وا دەکات پێش ئەوەی هەر هەنگاوێک بنێیت یان بڕیارێک بدەیت، بیر لەوە بکەیتەوە کە ئایا ئەم کارە لە ڕۆژی دواییدا دەبێتە مایەی شانازی یان پەشیمانی. لە کۆتاییدا: گەنجێتی ئەو تەمەنە ئاڵتوونییەیە کە ئەگەر لەسەر ڕێگای ڕاست و عیبادەتی خوای گەورە بەسەر ببرێت، پاداشتێکی زۆر گەورەی هەیە. وەک لە فەرموودەدا هاتووە، یەکێک لەو حەوت کەسەی کە لە ڕۆژی دواییدا لەژێر سێبەری عەرشی خوادا دەبن، ئەو گەنجەیە کە لەسەر پەرستش و عیبادەتی خوای گەورە پەروەردە بووە و گەورە بووە. بەردەوام دوعا بکە و داوای جێگیری و هیدایەت بکە، چونکە دڵەکان لە دەستی ئەودان.
شەوڕۆژی جومعە پڕشنگدار تربکەن بە صەڵاواتەکانتان... اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
ئیبن ئەلجەوزی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) دەفەرموێت: - دانیشتن و هامنشینی لەگەڵ ژیر و عاقڵەکاندا، ژیری زیاد دەکات. - دانیشتن لەگەڵ نەزان و نەفامەکاندا، نەزانی زیاد دەکات. - تێکەڵاوبوون و ھەڵسوکەوتکردن لەگەڵ هەژاران و لێقەوماواندا، لوتبەرزی و فیز لا دەبات.
بڵاوکردنەوەی ئارامی و گەشبینی لە دەروونەکاندا، لە ساتی ناڕەحەتی و دوودڵیدا، کاری پێغەمبەرانە : پێغەمبەری خودا ﷺ : بە ئەبوبەكری فەرموو : ( لَا تَحۡزَنۡ ) خەمبارمەبە . پێغەمبەر یوسف (علیهم صلاة وسلام) بە براکەی وت: (فَلَا تَبۡتَئِسۡ) غەمگین مەبە. پێغەمبەر شوعەیب (علیهم صلاة وسلام) بە مووسای فەرموو : ( لَا تَخَفۡ ) مەترسە. یەعقوب(علیهم صلاة وسلام)بە کوڕەکانی فەرموو : ( وَلَا تَا۟يْـَٔسُوا۟ ) نا ئومێد مەبن.
پێغەمبەری خودا ﷺ بەلای دارێڪی وشڪدا ڕۆیشت، بە عەساڪەی پێدا ڪێشا و گەڵاڪانی وەری، فەرمووی: الحَمْدَ للهِ، سُبْحَانَ اللهِ، لَا إلَهَ إلَّا اللهُ، اللهُ أكْبَرُ... تاوانی بەندە هەڵدەوەرێنێت، وەک چۆن گەڵاڪانی ئەم درەختە هەڵوەری... تـۆش بـە وتنی ئـەم زیڪرانە الحَمْدَ للهِ، سُبْحَانَ اللهِ، لَا إلَهَ إلَّا اللهُ، اللهُ أكْبَرُ ... تاوانەڪانت هـەڵـوەرێنە
پێغەمبەر️ﷺ فەرمووی: هەرڪەسـێك دەیەوێـت نامـەی ڪردەوەڪانی دڵخۆشی بڪات با زۆر ئیستیغفار بـڪات و داوای لێخۆشبوون لە خودا بـڪات.
کەناڵی صبر جۆین بکەن لە تێلیگرام🌸 https://t.me/sabrr_channel https://t.me/sabrr_channel صـەبـر گـرتــن گەنجینەیەکە لە خێر خودای گەورە نایبەخشێت ئیلا بەعەبدێک نەبێ کەلای بەڕێز بێ. “حەسەنی بەسڕی” خودایە صەبرمان پێ ببەخشیت
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : زۆر پێمەکەنە، چونکە زۆر پێکەنین دڵ ئەمرێنێت. | صحيح الجامع 7435 |
صلاة الضحى: واتە: نوێژى چيَشتەنگاو، پيَغەمبەرى خودا لە فەرموودەيەكى (صحيح) دەفەرموێت هەموو بەيانيەك هەر ئەندامێك لە ئەندامەكانى ئيَوە صەدەقەيەكى دەبيێت بۆ بكريێت، جا ئەنجامدانى دوو ركەعەت نوێژ لە كاتى (ضُحى) دا دەبێت بە (صدقە) بۆ گشت ئەندامەكانى لاشەى مرۆڤ. خوێنەرى بەڕێز كاتى دەست پێكردنى نوێژى (ضُحى) لە دواى بەرزبونەوەى خۆر بە ئەندازەى رمحێك هەتاوەكو پێش ئەوە ڕۆژە بگات بە ناوەڕاستى ئاسمانەوە، بەڵام باشترين و خێرترين كات ئەو كاتەيە كە ڕۆژ زۆر گەرم دەبێت. وە نوێژى (ضُحى) بە دوو ڕكەعەت دەكرێت يان چوار ڕكەعەت يان شەش ڕكەعەت يان هەشت ڕكەعەت، هەر يەك لەم ڕكەعەتانە بەلگەى (صحيح)ى لەسەرە. سەيرى كتابى (الوجيز في فقه السنة والكتاب العزيز)بكه ، ص 143 وەرگێراوە لە کتابی نوێژە سوننەتەکان لە نووسینی : م.هەڵگورد گەڵالـی
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : سەلام بڵاو بکەنەوە، وە خواردن ببەخشن وە ببن بە برا هەروەکو چۆن خودا فەرمانی پێکردوون. | السلسلة الصحيحة 1501 |
قَالَ رَسُوْلُ اللّٰهِ ﷺ : «مَنْ نَسِيَ الصَّلاةَ عَلَيَّ خَطِئَ طَرِيقَ الْجَنَّةِ» پێغەمبەری خوا(ﷺ) فەرموویەتی: ئەوەی صەلاواتدان لەسەر من لەبیر بکات ئەوا لە ڕێگای بەهەشت هەڵە ئەکات. (📚صَحِيح الجامع) (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعلی آلِ مُحَمَّدٍ)
پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی؛ هەرڪەسێک بەیانی ڪردەوه دە سەڵاواتم بۆ بنێرێت ئێوارەڪەش بەهەمان شێوە بەر شەفاعەتم دەڪەوێ لەڕۆژی قیامەت. اللهم صّلِ وسَلّمْ عَلۓِ نَبِيْنَامُحَمد🌹
عَنْ رِبْعِيِّ بْنِ حِرَاشٍ أَنَّهُ سَمِعَ عَلِيًّا رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ يَخْطُبُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ : " لَا تَكْذِبُوا عَلَيَّ ، فَإِنَّهُ مَنْ يَكْذِبْ عَلَيَّ يَلِجِ النَّارَ ". ڕیبعی كوڕی حیڕاش دەگێڕێتەوە کە گوێی لە عەلی خوا لێی ڕازی بێت بوو وتاری دەدا گوتی : پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتى (( بەناوی منەوە درۆ هەڵمەبەستن ، بێگومان ئەو كەسەی درۆ بەناوی منەوە هەڵدەبەستێت دەچێتە نێو ئاگرەوە )).
مەرج نییە بەخشین و ئارامی هەمیشە شتێکی مادی بێت، دەکرێت بەخشین وشەیەک بێت؟زەردەخەنەیەک بێــت، یان دڵنەوای کردنێک بێت دەکرێ پشگیری کردنێک بێت لەکاتی تەنگانەدا. ڕەحمەتی خوا لەو دۆستانـەی لە تەنگانەدا دۆستایەتی خۆیان دەسەلمێنـن.
◈ ئارامگربن لەسەر تاقیڪردنەوەڪانی خوا: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (إن الله إذا أحــب قـــومـاً ابتلاهـــم). واتە؛بەڕاستی ئەگەر خودا ڪەسێڪی خۆشبووێت، تاقیدەڪاتەوە. وە هەروەها خوای گەورە فەرموویەتی: (إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجۡرَهُم بِغَيۡرِ حِسَاب). واتە: بێگومان ئەوانەی ئارام دەگرن پاداشتی بێ سنووریان بۆ هەیە لەلایەن خواوە. لەبەر ئەوە ئارامبگرە، چونڪە هیچ ڪەسێڪ نیعمەتێڪی پێ نـەدراوە پڕخێرتر بێت لە ئارامگرتن.