- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 4
- Всего постов
- 23
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 129
- 1/48двое суток
- 147
- 1/72трое суток
- 159
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
تەواوی سوڕەتی «الکهف» قورئان خوێن | اسلام صبحي https://t.me/fawaid_athar
без подписи
كارێكی ترسناك و قێزەون 🔹قسەیەک لای کەسێک دەکەیت پێی دەڵێیت « ئەمانەت بێت لای کەس باسی نەکەیت»، ئەویش دەچێتە لای هاوڕێیەکی پێی دەڵێت : « ئەم قسەیە لای کەس باس نەکەیت ». 🔖 بەکورتی هەر کەسێک کەسێکی هەیە لای باس دەکات بۆیە وریابن ئەمە « ئەمانەتە » بابێت خیانەت لە « ئەمانەت » بکرێت. مامۆستا شاکر بکر خوای گەورە مۆفەقی بکات.
ئازیزان لەگەڵ ئەم پلانەدا بە حەوت ڕۆژ تەواوی سوڕەتەکە لەبەر دەکەن بەویستی پەروەردگار😍 ڕۆژی هەشتەم و نۆیەم و دەیەم بە تەواوی موڕاجەعەی سوڕەتەکە دەکەن و حازر ئەبن بۆ تاقیکردنەوە😍
https://www.instagram.com/reel/Db1LHXYNN3w/?igsh=MWZuMHAwbnh2cWJzZQ==
رائع | النفيس يحاكي المنشاوي https://vt.tiktok.com/ZS4gsASxq/
فەرموودەیەکی گەورە لەسەر فەزڵی ئامادەبوون لە کۆڕ و مەجالیسی عیلم . حديث عظيم في فضل حضور مجالس العلم وبكاء القارئ تأثرا به 🥺 « الشيخ عبدالرزاق البدر | حفظه الله » https://t.me/Rigaysalaf
#ئافرەتی_زانا فاطمەی بەغدادی ڕەحمەتی خوای لێ بێت. خانمێکی فەقیهو ئامۆژگاریکار و بەڵکو قوتابی شێخ الإسلاَم ابن تیمییە بوو، ئەو ئامادەی دانیشتنەکانی شێخ دەبوو و سوودی لێ وەردەگرت، وە شێخ الإسلاَم مەدحی زانست و ژیری و خێرایی تێگەیشتنی دەکرد. (البداية والنهاية، ١٨/١٤١). ئەویش دایکی زەینەب فاطمەی کچی عەباس کوڕی ئەبوو فەتحی بەغدادی حەنبەلییە کە بە فاطمەی بەغدادی ناسرابوو، ئافرەتێکی زانای ئامۆژگاریکار و خوداپەرست بوو، یەکێک بوو لە زانا بەڕێزەکان، فەرمانی بە چاکە و نەهی لە خراپە دەکرد، و دژی ئەهلی بیدعەکان دەوەستاوە. یەکێک بوو لە قوتابییەکانی شێخ الإسلاَم ابن تیمییە؛ چونکە ئامادەی دانیشتنەکانی دەبوو و سوودی لە زانستی دەبینی، و شێخ زۆرجار وەسفی فەزڵ و زانستی ئەم ئافرەتەی دەکرد، و خۆی بۆ پرسیارەکانی ئامادە دەکرد لەبەر زۆری پرسیارەکانی و خێرایی تێگەیشتنی. زاناکان وەسفیان کردووە بە گەورەی ئافرەتانی سەردەمی خۆی لەبەر عیلم و زانستەکەی. چەندین ئافرەت لەسەر دەستی ئەو تەوبەیان کرد و خەتمی قورئانیان لەلادا کرد و گەڕانەوە و زۆرجاریش ئەگریان بەهۆی ووتارەکانیەوە. زۆر دژایەتی ئەهلی بیدەعی دەکرد بەتایبەتی ئەو سۆفیانەی پێیان دەوترا ئەحمەدیەکان کەوا بە ناوەی دینەوە تێکەڵاوی ئافرەتانیان دەکرد . ئەم ئافرەتە لەخواترس و زانایە لە شەوی عەرەفەی ساڵی (٧١٤ی هیجری) کۆچی دوایی کرد، و خەڵکێکی زۆر ئامادەی جەنازەکەی بوون. ڕەحمەتی خوای گەورەی لێ بێت و لێی خۆش بێت و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
بێنە بەرچاوت تۆ لەقیامەت پێویستت تەنیا بە [ 1 ] چاکەیە دەی پێش ئەوەی بگەیتە ئەم حاڵەوە بفەرموو ئەم پڕۆژە ناوازە بێ بەرامبەرە بقۆزەوە 📖 سوڕەتی «الملك» پێکهاتووە لە [ 30 ] ئایەت، و 337 وشە، و ژمارەی پیتەکانی بە پێی هەندێک لە سەرچاوە زانستییەکان و ئیحساییەکانی قورئان دەگاتە نزیکەی1316 پیتە هەر پیتێکی قورئان بەرامبەر [ 10 ] چاکەت بۆ دەنوسرێ. کەواتە بەم شێوازەیە : 10x1316 = 13.160 تۆ لەیەک پڕۆژەدا 13.160 چاکە وەردەگریت، چی نیعمەتێکە. ئەمە ئەگەر تەنیا یەک جار بیخوێنیتەوە تۆ بۆ ئەوەی لەمێشکت جێگیربێت بەردەوام دەیخوێنیتەوە بێ هەژمار چاکەت بۆ دەنوسرێت بەئیزنی خوا. 🔹وە ئەوانەی ئەم پڕۆژەیە بڵاو دەکەنەوە بەهەمان شێوە پاداشتێکی ئێجگار زۆریان بۆ دەنوسرێت.
[ بەڕاستی زۆر جوانیان وتوە ] “ لەکۆنەوە زۆر جوان وتراوە و بەئەزموونیش سەلمێنراوە، کە • هەندێک کات شتەکان بەنرخن ئەگەر لەیەکتری دووربن • بۆیە دووربن لەگەڵ هەندێک کەس وا دەکات بەنرخ بوونی خۆت هەم بۆ ئەو هەمیش بۆ خۆت بسەلمێنیت “ ✔️ جا ئامۆژگاریەکی برای بچووکتان قبوڵ بفەرموون : وا نەزانیت کە تۆ نرخت نیە، بەڵکو تا دوور نەکەویتەوە ئەوان هەست بە نرخ بوونی تۆ ناکەن، لێیان دوور بکەوە. ✅Peshin | پـێـشـیـن
بسم الله الرحمن الرحیم 🔴موژدەیەک بۆ لەبەرکارانی قوڕئانی پیرۆز 🔹ئایا خەونت ئەوەیە و دەتەوێت سوڕەتی « مولک » لەبەر بکەیت؟ بە پلانێک کە زۆر بەجوانی داڕێژراوە.📝 🔸لەم کەناڵەوە ئەو خەونەت دەهێنینە دی و زۆر بەئاسانی لەگەڵمان سوڕەتی « مولک » لەبەردەکەی بەئیزنی…
چەند ڕێنمایی و ئاسانکاریەک بۆ کاتی لەبەرکردن :: ١- پێش لەبەرکردن گوێ لە قوڕئانخوێنێک بگرن . ٢- تەفسیری سوڕەتەکە بخوێننەوە . ٣- هەوڵبدرێت لە نێوان نوێژی بەیانی تا نوێژی نیوەڕۆ لەبەرکردنەکە تەواو بکرێت، و پاش نیوەڕۆ دابنرێت بۆ مراجەعەکردنەوەی ئەو بەشەی لەبەرتان کردووە. ٤- هەموو ڕۆژێک پێداچوونەوەی بەشە لەبەرکراوی ڕۆژەکەت ، هەفتەکەت بکە. پڕۆژەی لەبەرکردنی سوڕەتی مولک https://t.me/surah_Al_mulk
💬چەند پرسیارێک سەبارەت بە پڕۆژەی لەبەرکردنی سوڕەتی مولک -🔸ئایا تەمەن دیاری کراوە بۆ بەشداربوون؟ نەخێر، هەموو تەمەنێک دەتوانێت بەشداری بکات. -🔸ئایا بۆ ئەو کەسانەشە کە پێشتر سوڕەتەکەیان لەبەر کردووە؟ نەخێر، پڕۆژەکە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازە دەیانەوێت سوڕەتەکە لەبەر بکەن. -🔸ئایا تاقیکردنەوە و خەڵاتی تێدایە؟ بەڵێ إن شاء الله. -🔸ئایا پلانی ڕۆژانە دانراوە بۆ لەبەرکردن؟ بەڵێ دانراوە.
بسم الله الرحمن الرحیم 🔴موژدەیەک بۆ لەبەرکارانی قوڕئانی پیرۆز 🔹ئایا خەونت ئەوەیە و دەتەوێت سوڕەتی « مولک » لەبەر بکەیت؟ بە پلانێک کە زۆر بەجوانی داڕێژراوە.📝 🔸لەم کەناڵەوە ئەو خەونەت دەهێنینە دی و زۆر بەئاسانی لەگەڵمان سوڕەتی « مولک » لەبەردەکەی بەئیزنی پەروەردگار. 🔹پڕۆژەکە تەنها بۆ ماوەی « دە ڕۆژ » دەبێت إن شاء الله 🔸هاوکاربن لە بڵاوکردنەوەی کەناڵ وفقکم الله https://t.me/surah_Al_mulk
پڕۆژەیەکی زۆر تایبەت و ناوازە 👇
🔹ئاگاداریەکی گرینگ سەبارەت بەم پۆستەی سەرەوە 👆 ➡️ بۆ کەسانی تریش بنێرن با هەمووان ئاگاداربن.
ئاگاداریەکی گرینگ سەبارەت بەم پۆستە
https://www.instagram.com/reel/DboKdN2tL8v/?igsh=cm1zZWE0OTRzMGtx
[ دکتۆری دڵان باسی دونیاتان بۆ دەکات ] یەکەم نیشانە و بەڵگە بۆ ئەو کەسەی ڕووی لە خوا و ماڵی دوارۆژ «قیامەت» کردووە، ئەوەیە کە تێگەیشتنێکی ڕاستەقینەی بۆ دروست بێت دەربارەی دونیای فانی؛ «کە چەندە بێبەها و کەم وەفایە، جەفا و ستمەکاریی زۆرە، شەریک و دەستپێکەرەکانی نزمن، و چەند بە خێرایی کۆتایی پێ دێت». ♦️ھەروەها ببینێت کە ئاشق و شەیدابووانی دونیا لە دەوروبەریدا کەوتوون و بەزێنراون؛ دونیا کاری سەیر و تاقەتپڕووکێنی بەسەر ھێناون، بە جۆرەها سزاوە ئازاری داون، و تاڵترین خواردنەوەی پێ چەشتوون. ♦️کەمێک پێکەنیونیەت و ماوەیەکی درێژ گریاونیەت، دوای پیاڵەکانی مەی، پیاڵەی ژەهری دەرخوارد داون؛ بە خۆشەویستیی دونیا مەست بوون و بە دوورکەوتنەوە لێی فەوتاون. کەواتە، کاتێک ئەم تێگەیشتن و بەڵگەیە لە دڵی بەندەدا جێگیر بوو، دڵی لە دونیا کۆچ دەکات و بەرەو داواکردنی ماڵی دوارۆژ بەڕێ دەکەوێت. لەو کاتەدا لە دڵیدا نیشانەیەک لەسەر دوارۆژ و بەردەوامییەکەی دروست دەبێت، و تێدەگات کە ژیانی ڕاستەقینە هەر ئەوێیە؛ چونکە خەڵکەکەی لەوێوە کۆچ ناکەن و لێی ناڕۆن، بەڵکو ئەوێ ماڵی جێگیرییە، مەنزڵگەی پیاوان و کۆتایی ڕێگای گەشتەکەیە. دونیا بە بەراورد لەگەڵ دوارۆژدا ڕێک وەک ئەوەیە کە پێغەمبەر 🤍 دەفەرموێت: «دونیا لە بەراورد لەگەڵ دوارۆژدا بەقەد ئەوەندەیە کە یەکێک لە ئێوە پەنجەی بباتە ناو دەریاوە، با سەیر بکات بباتە دەرەوە چی پێوە ماوەتەوە؟». ♦️وە هەندێک لە تابعییەکان فەرموویانە: «دونیا لە بەراورد بە دوارۆژدا، کەمترە لە تۆزێک لە نێوان چیاکانی دونیادا». [مدارج السالكين: ٣ / ٢٣٥] ئیمام ئیبن قەیمی جەوزی
“ ساتێکی زۆر کەم ئارامی بۆ تەواوی دڵەکان “ قورئان خوێن | محمد البراك سوڕەتی «یس»