tgindex
تەنها فێربوونی دەرمان

تەنها فێربوونی دەرمان

Статистика

خاوەن کەناڵ : محمد برزۆ @hama_syann Nr;Eman Azad

Последний пост
24 июл.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
1 419
−1 за 3 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
642
20 постов
Вовлечённость
45,2%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
346
1/48двое суток
396
1/72трое суток
427

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • ئینجا شەوی هەینەو سەلاوات لەبیر مەکەن اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد ❤️😍

  • کاتەکەشی درەنگە بەس ئەم قسەیە بە بیر خۆم و ئێوەش ئەهێنمەوە. 🫠 کاتێک تۆ سەر پاسێک دەکەویت، شۆفێرەکە ناناسیت. بەڵام متمانەت پێیەتی. کاتێک دەچیتە ناو فڕۆکەیەک، فڕۆکەوانەکە ناناسیت بەڵام متمانەت پێ یەتی. ئەی بۆ لەم دنیا گەورەیە ئەترسیت، کە خودا بەو هەموو دەسەڵات و ڕەحم و بەزەییەوە بەڕێوەی دەبات. دەیان شت هەبووە کە هەوڵت بۆ یاوە و نەوتوانیوە بەدەستی بهێنیت. قەت لە خۆت پرسیووە بۆچی. چوونکە تەنها خودا خۆی دەزانێت خێر لە چی دایە بۆ بەدەست هێنانی نیگەران مەبن..🥹 هەموو شتێک پێویستی بە ئارامگریە..🌚🧡

  • تەنها فێربوونی دەرمان pinned Deleted message

  • 🌞سوتانی پێست بە تیشکی خۆر (Sunburn)؛ لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کێشەی سوتانی پێست بەهۆی تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆرەوە زۆر باو دەبێتەوە. ئەم دۆخە تەنها کێشەیەکی کاتی نییە، بەڵکو لەسەر ئاستی درێژخایەن زیان بە خانەکانی پێست دەگەیەنێت.…

  • تەنها فێربوونی دەرمان pinned «🌞سوتانی پێست بە تیشکی خۆر (Sunburn)؛ لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کێشەی سوتانی پێست بەهۆی تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆرەوە زۆر باو دەبێتەوە. ئەم دۆخە تەنها کێشەیەکی کاتی نییە، بەڵکو لەسەر ئاستی درێژخایەن زیان بە خانەکانی پێست دەگەیەنێت.…»

  • بۆ سوتانی پێست بەهۆی تیشکی خۆرەوە، کاتێک حاڵەتەکە لە ماڵەوە چارەسەر دەکرێت، چەند جۆرە کرێم و مەڵهەمێکی پزیشکی (زانستی) هەن کە زۆر کاریگەرن بۆ کەمکردنەوەی ئازار، سووربوونەوە و چاکبوونەوەی خێرای پێستەکە. لێرەدا باوترین و باشترین کرێمە پزیشکییەکان باس دەکەم ١. کرێمەکانی هیدرۆکۆرتیزۆن (Hydrocortisone Cream 1%) * تێبینی: باشترە تەنها بۆ ٣ تا ٥ ڕۆژ بەکاربێت و نەدرێت لە برینی کراوە یان ئەو شوێنانەی بڵقیان کردووە و تەقیون. ٢. کرێم و جێڵی ئالۆڤێرای پاک (Pure Aloe Vera Gel/Cream) * تێبینی: دڵنیابەرەوە کە جێڵەکە کحول یان بۆنی دەستکردی تێدا نەبێت، چونکە کحول پێستەکە وشک دەکاتەوە و کزانەوەکەی زیاتر دەکات. ٣. کرێمەکانی پانثینۆڵ یان بێپانثین یان زینک ئۆکساین (Panthenol / Bepanthen/zinc oxen Cream) ٤. کرێمی سۆلاڕکەین یان لیدۆکایین (Solarcaine / Lidocaine Gel or Cream) ٥. لۆشنی کەیڵاماین (Calamine Lotion) * مەبەستی بەکارهێنان: هێورکەرەوەی پێست. * کاریگەری: ئەگەر سوتانی خۆرەکە خورانێکی زۆری لەگەڵدا بوو، ئەم لۆشنە زۆر بەسوودە بۆ هێورکردنەوەی پێستەکە. ⚠️ دوو هۆشداری گرنگ 1. دوورکەوتنەوە لە بەرهەمەکانی سەر بنەمای نەوت (وەک Vaseline): بەهیچ شێوەیەک نابێت ڤازلین یان مەڵهەمە زۆر چەورەکان بدرێت لە پێستی تازە سووتاو، چونکە ڕێگا دەگرن لە دەرچوونی گەرمی لە پێستەکە و سوتانەکە قووڵتر دەکەنەوە. 2. دەرمانی ئازارشکێن: لە پاڵ کرێمەکاندا، خواردنی حەبی (Ibuprofen) یان (Paracetamol) لە کاتژمێرەکانی سەرەتای سوتانەکەدا، یارمەتییەکی زۆری کەمکردنەوەی ئازار و هەوکردنی پێستەکە دەدات.

  • 🌞سوتانی پێست بە تیشکی خۆر (Sunburn)؛ لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، کێشەی سوتانی پێست بەهۆی تیشکی سەروو بنەوشەیی خۆرەوە زۆر باو دەبێتەوە. ئەم دۆخە تەنها کێشەیەکی کاتی نییە، بەڵکو لەسەر ئاستی درێژخایەن زیان بە خانەکانی پێست دەگەیەنێت. 📌 نیشانەکانی سوتانی پێست بە خۆر: * سووربوونەوەی پێست: کە زۆرجار دوای کاتژمێرێک لە بەرکەوتن دەست پێدەکات. * هەستکردن بە گەرمی و ئازار: کاتێک دەست لە پێستەکە دەدەیت. * خوران و کزانەوە. * دروستبوونی بڵق (لە حاڵەتە قورسەکاندا): کە نیشانەی سوتانی پلە دووە. * لێبوونەوەی پێست: دوای چەند ڕۆژێک وەک نیشانەیەک بۆ نوێبوونەوەی خانەکان 🩺 چۆن لە ماڵەوە چارەسەری بکەین؟ (فریاگوزاری سەرەتایی): 1. 💧 پێستەکەت سارد بکەرەوە: دەستبەجێ حەمامێکی سارد (نەک بەستوو) بکە، یان خاولییەکی تەڕ و سارد بخەرە سەر شوێنی سوتانەکە. 2. 🌵 جێڵی ئالۆڤێرا (Aloe Vera) بەکاربهێنە: یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن و ساردکردنەوەی پێستەکە دەدات. 3. 🧴 شێدارکەرەوە (Moisturizer): شێدارکەرەوەی بێ بۆن بەکاربهێنە بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی زیاتری پێست. 4. 🥛 ئاو زۆر بخۆرەوە: سوتانی پێست ئاو لە لەش دەکێشێتە دەرەوە، بۆیە پێویستە ئاوی زۆر بخورێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوە (Dehydration). 5. ⛔ بڵقەکان دەکەمەوه: ئەگەر پێستەکە بڵقی کردووە، بە هیچ شێوەیەک مەیان تەقێنە چونکە پێستەکە لە بەکتریا دەپارێزن. 🛡️ چۆن خۆمان بپارێزین؟ (ڕێنمایی پزیشکی): * دژەخۆر (Sunscreen): پێش چوونەدەرەوە بە ٢٠ خولەک، دژەخۆرێکی گونجاو بەکاربهێنە کە فاکتەری پاراستنی (SPF) لە ٣٠ کەمتر نەبێت، و هه‌موو ٢ کاتژمێر جارێک نوێی بکەرەوە. * دوورکەوتنەوە لە کاتە مەترسیدارەکان: لە نێوان کاتژمێر ١٠ی بەیانی بۆ ٤ی ئێوارە کەمتر بچۆڕە بەر خۆر، چونکە تیشکی UV لەم کاتانەدا لە بەهێزترین ئاستدایە. * پۆشاک: بەکارهێنانی کڵاوی پان، چاویلکەی خۆر، و پۆشاکی قۆڵ درێژی ڕەنگ کاڵ. ⚠️ تێبینی پزیشکی: ئەگەر سوتانەکە تا، سەرگێژخواردن، لێڵبوونی چاو، یان دروستبوونی بڵقی زۆر گەورە بوو، پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕی پێست بکرێت.

  • 11 мая834223

    🫶❤️‍🩹

  • تەنها فێربوونی دەرمان pinned a photo

  • 11 мая863211

    happy nurses day😁🩺💙 پیرۆزبێت رۆژی پەرستاران...

  • تەنها فێربوونی دەرمان pinned «چۆنیەتی فێربونی خوێندنەوەی راچێتەی پزیشکەکان....📝 🔹 هەروەها بێجگە لەمانەی سەرەوەە هەندێک دەرمان هەیە کە بە شێوی کورتکراوە دەنوسرێت لە لایەن دکتۆرەوە لەسەر ڕاچێتە کە ئەمانەی خوارەوە هەندێکیانە کە زۆر دووبارە دەبنەوە:  * P.N ➡ Primolut N * HRC ➡ Hair remover…»

  • 7 мая1 0722130

    چۆنیەتی فێربونی خوێندنەوەی راچێتەی پزیشکەکان....📝 🔹 هەروەها بێجگە لەمانەی سەرەوەە هەندێک دەرمان هەیە کە بە شێوی کورتکراوە دەنوسرێت لە لایەن دکتۆرەوە لەسەر ڕاچێتە کە ئەمانەی خوارەوە هەندێکیانە کە زۆر دووبارە دەبنەوە:  * P.N ➡ Primolut N * HRC ➡ Hair remover cream  * EPO ➡ Evening primrose oil * UDCA ➡ Ursodeoxycholic acid * HCT ➡ Hydrochlorthiazide  * HC ➡ Hydrocortisone * ATG➡ Antithymocyte globulin equine * GTN ➡ Glyceryl Tri Nitrate * PMS ➡ premenstrual syndrome * FVS ➡ Flagyl vaginal suppository * MTX ➡ Methotrexate * FD ➡ Folic acid + Vit D3 * NaHCO3 ➡ Sodium Bicarbonate * KMnO4 ➡ Potassium permanganate * Nacl ➡ Sodium chloride * N.CMP ➡ Nucleo C.M.P * DHEA ➡ Dehydroepiandrosterone * EPA ➡ Eicosapentaenoic acid * DHA ➡ Docosahexaenoic acid * TPN ➡ Total Parenteral Nutrition * N/S ➡  Normal saline * G/S ➡ Glucose saline * G/W ➡ Glucose wate ({بەشی سێیەم }) کۆتای.. بەهیوای سود ئەزیزانم...🤍

  • تەنها فێربوونی دەرمان pinned «چۆنیەتی فێربونی خوێندنەوەی راچێتەی پزیشکەکان.....📝 🔷 هەروەها شتێکی گرینگیش هەیە کە پێویستە بیزانن هەندێک دکتۆر ڕێژەی دەرمان بە ژمارەی ڕۆمانی دەنوسێت وا باشە تاکو ژمارە 10 بزانیت فەرموو لەگەڵم بن: 1 =  I 2  = II 3 =  III 4 =  IV 5 =  V 6 =  VI 7 =  VII…»

  • 4 мая1 0341942

    چۆنیەتی فێربونی خوێندنەوەی راچێتەی پزیشکەکان.....📝 🔷 هەروەها شتێکی گرینگیش هەیە کە پێویستە بیزانن هەندێک دکتۆر ڕێژەی دەرمان بە ژمارەی ڕۆمانی دەنوسێت وا باشە تاکو ژمارە 10 بزانیت فەرموو لەگەڵم بن: 1 =  I 2  = II 3 =  III 4 =  IV 5 =  V 6 =  VI 7 =  VII 8 =  VIII 9 =  IX 10 = X 🔷 هەروەها هەندێکجار شێوازی بەکارهێنانی دەرمان و شێوەکانی دەرمان و هەندێک شتی تر بە شێوازی کورتکراوەی ئینگلیزی دەنوسرێت پێویستە بیزانین هەندێک لە باوترین کورتکراوەکان دەنووسین فەرموو لەگەڵم بن: * On ➡ On need ➡  کاتی پێویست * d ➡ Daily ➡ ڕۆژانە * qd ➡  Every day ➡ هەموو ڕۆژێ * OD ➡ Once a day ➡ ڕۆژێ یەک جار * BID ➡ Twice a day ➡ ڕۆژێ دوو جار * TID ➡ Thrice a day  ➡  ڕۆژێ سێ جار * QID ➡ Four times a day  ➡ ڕۆژێ چوار جار * q4h ➡ Every 4 hours ➡  هەموو چوار سەعاتێك * q6h ➡ Every 6 hours ➡  هەموو شەش سەعاتێك * AC ➡ Before meals  ➡ پێش نان * PC ➡ After meals ➡ پاشی نان * a.m  ➡ morning  ➡ بەیانی * p.m ➡ Evening  ➡ ئێوارە * Inj. ➡ Injection ➡   دەرزی لێدان * I.V ➡ Intravenous  ➡ لە خوێنهێنەر * I.M ➡ Intramuscular ➡ لە ماسولکە *  S.C ➡ Subcutaneous  ➡ لە ژێر پێست * I.D ➡ Intradermal  ➡ لەناو پێست * PO ➡ by Mouth  ➡ لە ڕێگەی دەمەوە * ml ➡ milliliter  ➡ میلیلیتر * mg ➡ milligrm ➡ میلیگرام * mcg➡ microgram  ➡ مایکرۆگرام * g or gm ➡ gram  ➡ گرام cc ➡ cubic centimeter  ➡ سی سی Tab. ➡ Tablet  ➡ حەب * Cap. ➡ capsule  ➡ کەپسول * Supp. ➡ suppository  ➡ (شاف (تحامیل * Susp. ➡ Suspension  ➡ * Syr. ➡ Syrup  ➡ شڕوب * amp. ➡ Ampule ➡ دەرزی *  drp or gtt ➡ drop  ➡ قەترە * pwdr.  ➡ Powder  ➡ تۆز * Oint. ➡ Ointment  ➡ مەرحەم * liq. ➡ Liquid  ➡شل * sol. ➡ solution ➡ گیراوە * eff. ➡ Effervescent ➡ فەوار * vag. ➡ Vaginal ➡ زێ ({بەشی دووەم})

  • تەنها فێربوونی دەرمان pinned «چۆنیەتی فێربوونی خوێندنەوەی راچەتەی دکتۆرەکان...📝 🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen ) #_چۆنیەتی نوسینی یان تێگەیشتن لە ڕاچێتەی دەرمان هەندێک ڕوونکردنەوەی سادە و گرینگ بۆ ئەوەی زوو فێرە خوێندنەوەی ڕاچەتەی دکتۆر ببیت چەند شتێک هەیە پێویستە بیزانیت و گرینگی…»

  • 3 мая1 0352031

    چۆنیەتی فێربوونی خوێندنەوەی راچەتەی دکتۆرەکان...📝 🔸 ئامادەکردنی ( SaFeen W. Hamadameen ) #_چۆنیەتی نوسینی یان تێگەیشتن لە ڕاچێتەی دەرمان هەندێک ڕوونکردنەوەی سادە و گرینگ بۆ ئەوەی زوو فێرە خوێندنەوەی ڕاچەتەی دکتۆر ببیت چەند شتێک هەیە پێویستە بیزانیت و گرینگی پێ بدەیت: ①  پێویستە بە لایەنی کەم گروپاتەکانی دەرمان بزانیت، زۆرترین ناوی دەرمان بزانیت ناوی بازرگانی و زانستی و هەروەها شێوەکانی دەرمان بزانیت بۆ ئەوەی ئاسان بێت. ② پێویستە سەیری پسپۆڕی دکتۆرەکە بکەیت بۆ ئەوەی ئاسان بێت لات و پەیوەندی بە چ بەشێکەوە هەیە. ③ دەتوانیت گۆگڵ  بەکاربێنیت بەڵام نابێت زۆر پشتی پێ ببەستی ، هەروەها بەرنامەی کۆگای دەرمانی هەولێر  بەکاربێنیت بۆ دڵنیابوونت کە زۆرترین دەرمانیان هەیە بەرنامەکە بە ناوی ( Hawler drug store ). ④ هەندێک کورتکراوە هەیە کە پێویستە بیزانیت بۆ ئەوە لە خوێندنەوەی ڕاچەتەی دکتۆر زیرەک بیت کە لە خوارەوە ئاماژە بە باوترینیان ئەکەین. نمونەی دەرمانێک کە لەسەر ڕاچەتەی دکتۆر وا دەنوسرێت فەرموو لەگەڵم بن: سەرەتا ناوی دەرمانەکە ئەنوسرێ بۆ نمونە ( voltaren ) دوواتر ئەنوسێ کە چەن mg بۆ نمونە Voltaren  75mg دوواتر ئەنوسرێت کە ئەم دەرمانە بەچی شێوەیەکە: دەرزی،( Ampule یان Vial ) حەب ( Tablet ) کەپسول ( Capsule ) شاف ( Suppository ) پاودەر ( powder ) جێڵ ( Gel ) لەزگە ( Patch ) مەرهەم ( ointment ) کرێم ( Cream ) قەترە ( Drop ) سپڕای ( Spray ) شڕوب ( Syrup ) سەسپێنشن ( Suspension ) شامپۆ ( Shampoo ) بۆ نمونە/ Voltaren 50 mg tablet دوواتر ئەنوسرێت کە چەند جار بەکاردێت  لە ڕۆژێکدا، بۆ نمونە 1*1 یانی ڕۆژی 1 جار یەک دانە وەربگرێت واتە 24 سەعات یەک جار. 1*2 یانی ڕۆژی 2 جار یەک دانە وەربگرێت واتە 12 سەعات جارێك. 1*3 یانی ڕۆژی 3 جار یەک دانە وەربگرێت واتە 8 سەعات جارێك. 2*2 یانی ڕۆژێ 2 جار هەر جارەی 2 دانە وەربگرێت واتە 12 سەعات جارێك 2 دانە. بۆ نمونە/ Rodogyl 2×2 Tablet ({بەشی یەکەم})

  • 17 апр.9932220

    🤍هەڵبژاردنی باشترین دژەخۆر پشت دەبەستێت بە جۆری پێستت و ئەو ژینگەیەی تێیدا دەژیت.🌞 ▫️بۆ ئەوەی پارێزگارییەکی تەواو لە پێستت بکەیت و ڕێگری بکەیت لە پەڵە و چرچولۆچی، ئەم خاڵانە ڕەچاو بکە: ⬇️⬇️ ١.▪️ دیاریکردنی جۆری پێست ئەمە گرنگترین هەنگاوە بۆ ئەوەی دژەخۆرەکە لەسەر دەموچاوت تێکنەچێت • پێستی چەور: دەبێت دژەخۆرەکە Oil-free بێت و نووسرابێت Mattifying (بۆ ئەوەی برقەنەداتەوە) یان شێوەی Gel بێت. • پێستی وشک: پێویستە پێکهاتەی شێدارکەرەوەی تێدابێت وەک Hyaluronic Acid یان گلیسرین، و شێوەی Cream بێت. • پێستی هەستیار : باشترە دژەخۆری جۆری Physical (Mineral) بەکاربهێنیت کە پێکهاتەی (Zinc Oxide یان Titanium Dioxide)ی تێدایە، چونکە کەمتر دەبێتە هۆی سووربوونەوە. ٢. ▪️هێزی پاراستن (SPF) • SPF 30: نیشانەی ئەوەیە کە %٩٧ی تیشکی UVB دەگرێت. • SPF 50: نیشانەی ئەوەیە کە %٩٨ی تیشکەکان دەگرێت. لە ناوچە گەرمەکانی وەک لای خۆمان، هەمیشە هەوڵ بدە SPF 50 بەکاربهێنیت بۆ پاراستنی زیاتر. ٣.▪️ پاراستنی گشتگیر دڵنیابەرەوە کە لەسەر پاکەتەکەی نووسراوە Broad Spectrum یان نیشانەی UVAی لەناو بازنەیەکدا لەسەرە. ئەمە واتە دژەخۆرەکە نەک هەر دژی سووتان (UVB)، بەڵکو دژی پیربوونی پێست و پەڵەش (UVA) دەوەستێتەوە. ٤. ▪️ئایا ڕەنگدار  بێت یان نا؟ • Tinted: وەک فاوەندەیشن وایە، ڕەنگی پێست یەکدەخات و پارێزگارییەکی زیاتر دەکات دژی "تیشکی شین" کە لە شاشەی مۆبایل و کۆمپیوتەرەوە دێت. • Invisible: ئەگەر ناتەوێت هیچ ڕەنگێک بە پێستتەوە دیار بێت، ئەمەیان هەڵبژێرە ٥.▪️دەبێت بە بڕی دوو پەنجە دژەخۆر بۆ هەموو دەموچاو و مل بەکاربهێنیت. ٦.▪️دژەخۆر تەنها ٢ بۆ ٣ کاتژمێر کاردەکات؛ ئەگەر زۆر لەبەر خۆر بوویت دەبێت دووبارەی بکەیتەوە. 📌∶−تەنانەت لە زستان و ڕۆژی هەوریشدا دژەخۆر پێویستە، چونکە تیشکی سەروو وەنەوشەیی بە ناو هەوردا تێپەڕ دەبێت هەمیشە لە دەرمانخانە فەرمیەکان و شوێنە باوەڕپێکراوەکان وەری بگرن تا دووربن لە زیانەکانی <...بەهیوای سوود ئەزیزانم...>

  • 17 мар.1 090333

    - اللَّهُمَّ إِنَّكَ عَفُوٌّ تُحِبُّ الْعَفْوَ فَاعْفُ عَنِّي🤲🤎

  • 17 февр.1 480403

    سلام علیکم مانگی رەمەزان پیرۆز ئەکەم لەهەمووان هیوادارم ببێتە مانگێکی خێروو خۆشی بۆ تەواوی مسووڵمانان و کوردستان هیوادارم لەم مانگەیا خوای گەورە رۆژ و نوێژ وو تاعەتی هەموو لایەک قبووڵ بکا ببێتە هیدایەتی دڵە ماندووەکان و گەرانەوە بۆلای پەروەردگار مانگێک ببێتە بەدیهاتنی هەموو ئاواتەکانتان ببێتە خۆشی بۆ تەواوی ژیانتان خوای گەورە هەموو کات لەژێر چەتری خۆی بمان هێڵێتەوە رێگای راستمان نیشانبا دوور بین لەهەرچی ناخۆشی و دەردوو بەڵا مانگێگ کە پەیامی پەروەردگاری لایە لێخۆشبوونی گوناح و یەکتر قبوڵکردنی لایە نەک جارێک بەهەزارەها جار مانگی رەمەزانتان پیرۆزبێ 🤲❤🌛🫂📿

  • 11 февр.1 150321

    اللّهُمّ بَلِّغْنَا رَمَضَان وأعنا عَلَى الصِّيَامِ وَالصّلَاةِ وَالْقِيَام وَقِرَاءَةِ الْقُرْآن❤︎︎🤲🏻,