tgindex
Edeb Ngo | ئەدەب

Edeb Ngo | ئەدەب

Статистика

ئەدەب لەپێناو پاراستن و گەشەی کولتوور، ئەدەبیات و زمانی کوردی، بە بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی ئەدەبی و خولەکانی فێرکاریی زمانی کوردی تێدەکۆشێ پەیوەندی: - @fergey_edeb - (044)462-43841 ئینستاگڕام: instagram.com/edeb_ngo https://telegram.me/fergeyedeb

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
17
Всего постов
24
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
229
+1 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
24
24 постов
Вовлечённость
10,5%
к подписчикам
Постов в день
2,4
всего 24
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
20
1/48двое суток
22
1/72трое суток
24

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • درێژەی بابەتی پێشوو👆 بەڵام لەو چل ساڵەی نێوان گوژمەکەی مامۆستا گۆران و خۆڕاپسکاندنی وەچەی ڕوانگەدا گۆڕانکارییەکی جیددیی دیکەش هاتبوو کایەوە. گۆڕانکارییەکە ئەوە بوو کە شێعر وەک تاقە ژانری ئامادەی مەیدان و شێوەی کۆنساڵی داهێنانی ئەدەبی، ڕکەبەرێکی تازەنەفەس و قۆچاغ و بەگوردی بۆ ساز ببوو و ئەویش چیرۆک بوو. له مشت‌ومڕی پێشوودا هەر شاعیران بوون کە بەگژ شاعیرانی پێش خۆیان‌دا دەهاتنەوە، بەڵام ئەوجاره چیرۆکنووسانی نوێخوازیش به دەستەی شاعیرانەوە زیاد ببوون. له پێنج کەسی واژۆکاری مانیفێستی ڕوانگە، سیانیان (شێرکۆ بێکەس، جەلالی میرزاکەریم و جەماڵ شارباژێڕی) شاعیر بوون و دووانیشیان (حسێن عارف و کاکەمەم بۆتانی) چیرۆکنووس بوون. مەبەستم له چیرۆک، ئەدەبی داستانی بەگشتی، به ڕۆمان و نۆڤلێت و کورتەچیرۆکیشەوەیە. لەم پێنج کەسه دووانیان سیمایەکی بەرچاوتر و دەرکەوتەتریان هەبوو: شێرکۆ بێکەس و حسێن عارف؛ یەکیان شاعیر بوو و یەکیشیان چیرۆکنووس. ڕوانگە و مانیفێستەکەیان هێمایەک بوو بۆ تێپەڕین. ئەگینا شێرکۆ بێکەس و حسێن عارف ئەگەر ڕوانگەشیان واژۆ نەکردبا، ڕێگای خۆیان هەر دەدۆزیەوە و ئەو بەرهەمانەیان هەر دەخولقاند و ناوی خۆیان له مێژووی ئەدەبی کوردی‌دا هەر تۆمار دەکرد. خۆری ڕوانگە بەیەکجاری ئاوا بوو، بەڵام شوێنپەنجەی داهێنانی ئەدەبیی ئەو کۆمەڵه نووسەره بۆ هەمیشه له ئەدەبیاتی کوردی‌دا دەمێنێتەوە. له لایەن خۆمەوە سەرەخۆشی له بنەماڵەی مامۆستا حسێن عارف و خەڵکی شاری سلێمانی و هەموو ئەدیبان و نووسەرانی کورد دەکەم. #ڕەهبەر_مەحموودزاده https://t.me/dr_rehber

  • کاتێک "شار" ماڵ به ماڵی نووسرایەوە بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا حسێن عارف لەم پێنج کەسەی ساڵی ۱۹۷۰ ڕاگەیێندراوی "ڕوانگە"یان واژۆ کرد، مامۆستا حسێن عارف دوایین کەس بوو کە دوێنێ، بیستی و یەکی مانگی گەلاوێژ، کوچی دوایی کرد. زۆربەی خوێنەرانی کورد حسێن عارف به دوو ڕۆمانی "شار" و "ئەندێشەی مرۆڤێک" دەناسن. له "ئەندێشەی مرۆڤێک"دا کامێرای گێڕانەوە بەشێوازی نووسەره مۆدێرنیستەکان زیاتر لەناو زەینی ئەو کاراکتێره سەرەکییەدا جێگیر کراوە کە وەکوو ڕووناکبیرێک لەناو کۆمەڵگای خۆی‌دا هەست به نامۆیی و تەنیایی دەکا. هەر بۆیه ئەو ڕۆمانە هەتا ڕادەیەکیش له شێوازی نووسینی ڕۆماننووسه ئەگزیستانسییەلیستەکان نزیک دەبێتەوە. لەم ڕۆمانەدا شێوەی زاڵی وەدەنگ هاتنی کاراکتێرەکە مۆنۆلۆگی دەروونییه. بەپێچەوانە، ڕۆمانی "شار" بەئاشکرا ڕەنگ‌وڕووی ڕیالیزمێکی کۆمەڵایەتی پێوە دیاره. نووسەر له "شار"دا له گەشتێکی دوورودرێژی ماڵ و بازاڕ و قاوەخانە و کۆڵان و شەقامی سلێمانیی پەنجاکانی زایینی‌دا خوێنەر دەکاتە هاوڕێی خۆی. لێرەدا کامێرا لە دەرەوە ڕا وێنەکان و دیمەنەکان تۆمار دەکا و چرکەساتەکانی غەدر و نابەرابەری و ناگزووری و چەوسانەوە وێنا دەکا. له هەردووک ڕۆمان‌دا، بابەت هەر مرۆڤی کورده، بەڵام له یەکێکیاندا جیهانی مرۆڤێکی تاک له دەروونەوە پێشان دەدرێ و لەوەی دیکەیان‌دا کەش‌وهەوای کۆمەڵگایەک لە دەرەوە ڕا تۆمار دەکرێ. له ڕەوتە مێژووییەکانی ئەدەبیاتی داستانی‌دا، عادەتەن ڕەوتە ڕیالیستییەکان لەباری کاتەوە وەپێش ڕەوتە مۆدێرنیستییەکان دەکەون، هەربۆیه ڕەنگە لەسەرەتادا وا هەست بکەین نووسەر لەپێشدا "شار"ی نووسیوە و دواتر پەرژاوەتە سەر "ئەندێشەی مرۆڤێک"، بەڵام لەڕاستی‌دا "ئەندێشەی مرۆڤێک" له سەرەتای حەفتاکان‌دا نووسرا و بەمەودای ساڵێک دوای مانیفێستی ڕوانگە بڵاو بووەوە، کەچی "شار" له نێوەڕاستی هەشتاکانەوە دەستی پێکرد و ساڵانێک دواتر کۆتایی پێ‌هات. لەڕاستی‌دا "ئەندێشەی مرۆڤێک" گوڕوتینی ڕوانگەی پێوە دیار بوو. وەک بڵێی کاتێک پێویستییەکی ئەدەبی وای له بەشێک له نووسەرانی لاوی کورد کرد جاڕێک بۆ نوێ‌بوونەوە و تازەگەری ڕابهێڵن، حسێن عارف به تێگەیشتن لەم پێداویستییه، هەم به واژۆ و هەم بە بەرهەم پشتگیری له نوێخوازەکان کرد، بەڵام دواتر کە ڕەوتەکە جێگای خۆی گرت و سەقامگیر بوو و ئەویش دەستی هاتەوە بەر خۆی، پەرژایەوە سەر پتانسیەله دەکار نەکراوەکانی گێڕانەوەی ڕیالیستی. ئەو خاڵەی کە هەموو نووسەرانی ڕوانگە لەسەری کۆک بوون بریتی بوو له پێداویستیی تێپەڕین له شێوازە باوەکانی نووسین. ڕوانگەییەکان چاک دەیانزانی چیان ناوێ بەڵام لەوانەیه هەر بەم وردبینییەوە نەیانزانیبێ چیان دەوێ. بۆیه کار و چالاکیی ڕوانگەییەکان هەرگیز له چوارچێوەیەکی هاوبەشی ئەدەبی‌دا نەمایەوە. بەرچاوترین بابەتی هاوبەشی ئەو نووسەرانە مانیفێستەکەیان بوو. ڕوانگە دووەمین ئەزموونی مێژووییی لەبەرانبەر یەک‌دا ڕاوەستانی نوێخوازی و نەریتخوازی له ئەدەبی کوردی له سەدەی بیستەم‌دا بوو. پێشتر مامۆستا گۆران گۆمه مەندەکەی شڵەقاندبوو. زەینی ڕاهاتوو به پێکهاتەی دووئەستوونیی شێعری کلاسیک، لەسەرەتادا ئەم پێکهاتە نوێیەی وا ئەو تەقاڕون و بەرانبەرکێیەی تێک دەدا و له هەر شێعرێک‌دا ئیماژ یان گێڕانەوەیەکی له یەک ئەستوون‌دا، بەشێوەیەکی یەکپارچە و لە سەرەوەڕا بۆ خوار، دەنەخشاند، بۆ هەرس نەدەکرا. قوتابییەکی گۆڕان دەگێرێتەوە دەڵێ کاتێک بۆ یەکەم جار شێعرێکی گۆرانم بۆ شاعیرێکی نەریتخواز خوێندەوە بە سەرسوڕمانەوە گوتی ئەو شێوە شێعره لەگەڵ "حللوور بللوور تەکامە"ی منداڵان چ جیاوازییەکی هەیه؟ حللوور بللوور تەکامەی گەورەساڵان بەو گاڵتە و تێڕاخوڕینانە مەیدانی چۆل نەکرد و هەر مایەوە و بوو بە شێوازی زاڵیش. تەنانەت هێنده بوو بە شێوازی زاڵ، چەند دەیه دواتر ڕوانگەییەکان هاتن هەتا بۆ جارێکی دیکە به داهێنان و نوێخوازیی خۆیان گۆمه مەندەکە بشڵەقێننەوە. 👇 https://t.me/dr_rehber

  • گەڕانەوەی هەمووان بۆ لای ئەوە هەواڵی کۆچی دوایی تووسەر و ڕۆماننووسی بە ناوبانگ مامۆستا حوسێن عارف بو بە هۆی پەژارە و خەممان. لە خودای مەزن داوا دەکەین، ڕوحی ئەم مرۆڤە گەورەیە بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи

  • без подписи