فەرموودەکانی پێغەمبەر ﷺ
Статистикаکەناڵێک تایبەت بە فەرموودەکانی پێغەمبەرمان محمد ﷺ 🔹️ بۆ ھەر ڕەخنەو پێشنیارێک نامە بنێرن بۆمان لەڕێگەی ئەم ئەککاونتەوە ( @fermude24_bot )
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 6
- Всего постов
- 23
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 550
- 1/48двое суток
- 630
- 1/72трое суток
- 679
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٦٢ ) ❖ عَنْ أَنَسٍ ، قَالَ : بَيْنَمَا رَسُولُ اللَّهِ ﷺ يَخْطُبُ يَوْمَ الْجُمُعَةِ ، إِذْ جَاءَهُ رَجُلٌ فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، قَحَطَ الْمَطَرُ فَادْعُ اللَّهَ أَنْ يَسْقِيَنَا. فَدَعَا فَمُطِرْنَا ، فَمَا كِدْنَا أَنْ نَصِلَ إِلَى مَنَازِلِنَا ، فَمَا زِلْنَا نُمْطَرُ إِلَى الْجُمُعَةِ الْمُقْبِلَةِ ، قَالَ : فَقَامَ ذَلِكَ الرَّجُلُ - أَوْ غَيْرُهُ - فَقَالَ : يَا رَسُولَ اللَّهِ ، ادْعُ اللَّهَ أَنْ يَصْرِفَهُ عَنَّا ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : " اللَّهُمَّ حَوَالَيْنَا وَلَا عَلَيْنَا ". قَالَ : فَلَقَدْ رَأَيْتُ السَّحَابَ يَتَقَطَّعُ يَمِينًا وَشِمَالًا ، يُمْطَرُونَ وَلَا يُمْطَرُ أَهْلُ الْمَدِينَةِ . واتە ⁄ ئهنهس دهڵێت : لە کاتێکدا پێغەمبەر ﷺ لە ڕۆژی هەینیدا وتاری دەدا ، لەناكاو پیاوێک هاتە ژوورەوە و گوتی : ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ وشکەساڵی و بێ بارانییە ، داوا لە خوا بكە بارانمان بۆ ببارێنێت ، ئەویش دوعای کرد و بارانمان بۆ باری ، بە جۆرێک نزیک بوو نەتوانین بگەینەوە ماڵەكانمان ، جا بەردەوام بارانمان بۆ باری تا هەینی داهاتوو ، ئەنەس دەڵێت : جا ئەو پیاوە یاخود کەسێکی دیكه هەستا و گوتی : ئەی پێغەمبەری خوا ﷺ داوا لە خوا بکە ئەو بارانەمان لێ لابدات ، پێغەمبەری خواش ﷺ فەرمووی (( خوایە ئەم بارانە بە دەوروبەرماندا ببارێنە ، لەسەر ئێمە مەیبارێنە )) ، ئەنەس دەڵێت : جا سوێند بە خوا هەورەکەم بینی بە لای ڕاست و چەپدا بڵاو بوونەوە ، لە دەرەوەی مەدینە باران دەباری و بەسەر خەڵکی مەدینەدا نەدەباری . 📚 رواه البخاري ١٠١٥
без подписи
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٦١ ) ❖ عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ : أَنَّ امْرَأَةً مِنْ جُهَيْنَةَ جَاءَتْ إِلَى النَّبِيِّ ﷺ فَقَالَتْ : إِنَّ أُمِّي نَذَرَتْ أَنْ تَحُجَّ ، فَلَمْ تَحُجَّ حَتَّى مَاتَتْ ، أَفَأَحُجُّ عَنْهَا ؟ قَالَ : " نَعَمْ ، حُجِّي عَنْهَا ، أَرَأَيْتِ لَوْ كَانَ عَلَى أُمِّكِ دَيْنٌ أَكُنْتِ قَاضِيَةً ؟ اقْضُوا اللَّهَ ، فَاللَّهُ أَحَقُّ بِالوَفَاءِ ". واتە ⁄ ئیبن عەبباس دەگێڕێتەوە : ئافرەتێك لە - خێڵی - جوهەینە هاتە خزمەتی پێغەمبەر ﷺ و گوتی : دایكم نەزری كردبوو كە حەج بكات بەڵام حەجەكەی نەكرد و بەسەردا كۆچی دوایی كرد ، ئایا دروستە من حەجی بۆ بكەم ؟ فەرمووی (( بەڵێ ، لەبری ئەو حەج بكە ، باشە ئایا ئەگەر دایكت قەرزێكی لە ئەستۆ بوایە بۆت نەدەدایەوە ؟ - گوتی : بێگومان دەمدایهوە - ، پێغەمبەر ﷺ فەرمووی دەی ماف و قەرزی خوا بدەنەوە ، چونكە مافی خوا شایستەترە بدرێتەوە )). 📚 رواه البخاري ١٨٥٢
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٦٠ ) ❖ عَنْ أَبِي بَكْرَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ : " إِنَّ الشَّمْسَ وَالقَمَرَ آيَتَانِ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ ، لاَ يَنْكَسِفَانِ لِمَوْتِ أَحَدٍ ، وَلَكِنَّ اللَّهَ تَعَالَى يُخَوِّفُ بِهَا عِبَادَهُ ". واتە : ئەبو بەكرە خوا لێی ڕازی بێت دەڵێت : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( بێگومان خۆر و مانگ دوو نیشانەن لە نیشانەكانی خوا ، لەبەر مردنی هیچ كەسێك ناگیرێن ، بەڵكو خوای بەرز بەندەكانی خۆی پێ دەترسێنێت )). 📚 رواه البخاري ١٠٤٨
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٥٩ ) ❖ عَنْ عَائِشَة رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا عَنِ النَّبِيِّ ﷺ أَنَّهُ قَالَ : " إِذَا وُضِعَ الْعَشَاءُ وَأُقِيمَتِ الصَّلاَةُ فَابْدَءُوا بِالْعَشَاءِ ". واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( ئەگەر خواردنی ئێوارە دانرا و قامهت كرا بۆ نوێژ ئەوە سهرهتا خواردنەكە بخۆن - پاشان نوێژەكەتان ئەنجام بدەن - )). 📚 رواه البخاري ٦٧١
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٥٨ ) ❖ عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ : " اعْتَدِلُوا فِي السُّجُودِ ، وَلاَ يَبْسُطْ أَحَدُكُمْ ذِرَاعَيْهِ انْبِسَاطَ الْكَلْبِ ". واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( لە سوجدەبردندا ڕێك و ڕاست بن ، با هیچ یەكێكتان هەردوو باسكی ڕانەخات لەسەر زەوی وەك دەستڕاخستنی سەگ - بەڵكو تەنیا لەپی دەستەكانتان بخەنە سەر زەوی - )). 📚 رواه البخاري ٨٢٢
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٥٧ ) ❖ عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : كُنَّا نُصَلِّي خَلْفَ النَّبِيِّ ﷺ فَإِذَا قَالَ : " سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ " ، لَمْ يَحْنِ أَحَدٌ مِنَّا ظَهْرَهُ حَتَّى يَضَعَ النَّبِيُّ ﷺ جَبْهَتَهُ عَلَى الأَرْضِ. واتە ⁄ بەڕائی كوڕی عازیب خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت : ئێمە لەدوای پێغەمبەرەوە ﷺ نوێژمان دەكرد ، جا كاتێك دەیفەرموو (( سَمِعَ اللَّهُ لِمَنْ حَمِدَهُ )) ، هیچ كام لە ئێمە پشتی نەدەچەماندەوە هەتا پێغەمبەر ﷺ نێوچاوانی لهسەر زەوی دادهنا - واتە تا دەچووە سوجدە - . 📚 رواه البخاري ٨١١
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٥٦ ) ❖ عنْ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أَبِي صَعْصَعَةَ ، عَنْ أَبِيهِ - وَكَانَ أَبُوهُ فِي أَبِي سَعِيدٍ - قَالَ : قَالَ لِي أَبُو سَعِيدٍ : إِذَا كُنْتَ فِي الْبَوَادِي فَارْفَعْ صَوْتَكَ بِالْأَذَانِ ؛ فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : " لَا يَسْمَعُهُ جِنٌّ، وَلَا إِنْسٌ، وَلَا شَجَرٌ وَلَا حَجَرٌ، إِلَّا شَهِدَ لَهُ ". واتە ⁄ ئەبو سەعید گوتی : هەر کاتێک لە شیو و دۆڵەکاندا بوویت و بانگتدا ، دەنگت بەرز بکەوە ، چونکە من لە پێغەمبەری خواوە ﷺ بیستوومە کە دەیفەرموو : (( هەر شتێک لە جن و مرۆڤ و دارو بەرد کە گوێبیستی بانگ ببێت ، ئەوە دەبێتە شایەت بۆی - بۆ بانگبێژ - )) . 📚 رواه ابن ماجه ٧٢٣
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٥٥ ) ❖ عنْ عَائِشَةَ ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، قَالَ : " مَا حَسَدَتْكُمُ الْيَهُودُ عَلَى شَيْءٍ، مَا حَسَدَتْكُمْ عَلَى السَّلَامِ وَالتَّأْمِينِ ". واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( جوولەکە لە هیچ شتێک هێندە حەسوودیتان پێ نابەن وەکو لە سەلام کردن و گوتنی : ئامین ، حەسودیتان پێ دەبەن )) . 📚 رواه ابن ماجه ٨٥٦
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٥٤ ) ❖ عنْ سَهْلِ بْنِ سَعْدٍ السَّاعِدِيِّ ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " لِيَبْشَرِ الْمَشَّاءُونَ فِي الظُّلَمِ إِلَى الْمَسَاجِدِ بِنُورٍ تَامٍّ يَوْمَ الْقِيَامَةِ ". واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( مژدە بێت لەوانەی کە هاموشۆی مزگەوت دەکەن لە تاریکیدا ، بە نوور و ڕۆشناییەکی تێر و تەواو لە ڕۆژی قیامەتدا )). 📚 رواە ابن ماجە ٧٨٠
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٥٣ ) ❖ عَن أَبي هُرَيْرَةَ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ : " إِذَا فَرَغَ أَحَدُكُمْ مِنَ التَّشَهُّدِ الآخِرِ ، فَلْيَتَعَوَّذْ بِاللَّهِ مِنْ أَرْبَعٍ : مِنْ عَذَابِ جَهَنَّمَ وَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ وَ مِنْ فِتْنَةِ الْمَحْيَا وَالْمَمَاتِ وَ مِنْ شَرِّ الْمَسِيحِ الدَّجَّالِ ". واتە ⁄ ئەبو هوڕەیڕە دەڵێت : پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى (( ئەگەر هەر یەكێكتان لە تەحیاتی كۆتایی نوێژ تەواو بوو ، با پەنا بە خوا بگرێت لە چوار شت : لە سزای دۆزەخ وە له سزای نێو گۆڕ وە لە فیتنەی ژیان و مردن وە لە خراپەی مەسیحی دەججال )). 📚 رواە مسلم ٥٨٨
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٥٢ ) ❖ عَنْ كَعْبِ بْنِ عُجْرَةَ عَنْ رَسُولِ اللهِ ﷺ قَالَ : " مُعَقِّبَاتٌ لاَ يَخِيبُ قَائِلُهُنَّ - أَوْ فَاعِلُهُنَّ - دُبُرَ كُلِّ صَلاَةٍ مَكْتُوبَةٍ : ثَلاَثٌ وَثَلاَثُونَ تَسْبِيحَةً ، وَثَلاَثٌ وَثَلاَثُونَ تَحْمِيدَةً ، وَأَرْبَعٌ وَثَلاَثُونَ تكْبِيرَةً ". واتە ⁄ کەعبی کوڕی عوجڕە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ دەگێڕێتەوە فەرموویەتی (( چەند زیکرێک هەیە لەدوای نوێژەکان خاوەنەکەی بێ پاداشت نابێت هەرچۆنێکی بیخوێنێت ، لەدوای هەموو نوێژێکی فەڕز : سی و سێ جار سبحان اللە بڵێت ، سی و سێ جار الحمدللە بڵێت ، سی و چوار جار اللە أكبر بڵێت )). 📚 رواه مسلم ٥٩٦
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٥١ ) ❖ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " أَنَا بَرِيءٌ مِمَّنْ حَلَقَ وَسَلَقَ وَخَرَقَ ". واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( من بەریم لەو کەسەی ( کاتێک توشی بەڵایەک بووە بە هۆیەوە ) سەری تاشیوە و هاواری ناڕەزایی کردووە و بەرگو پۆشاکی خۆی دڕاندووە )) . 📚 رواه مسلم ١٠٤
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٥٠ ) ❖ عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ : " إِنَّ أَدْنَى أَهْلِ النَّارِ عَذَابًا يَنْتَعِلُ بِنَعْلَيْنِ مِنْ نَارٍ، يَغْلِي دِمَاغُهُ مِنْ حَرَارَةِ نَعْلَيْهِ ". واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( بێگومان سوکترین سزای دۆزەخییەکان ئەوەیە ( دۆزەخییەک ) دوو نەعلی ئاگرین - لە ئاگر دروستکراو - لە پێ دەکات ، بەهۆی گەرمی نەعلەکانییەوە مۆخی سەری دەکوڵێت )) . 📚 رواه مسلم ٢١١
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٤٩ ) ❖ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " الْمُؤَذِّنُونَ أَطْوَلُ النَّاسِ أَعْنَاقًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ". واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( بانگبێژەکان لە هەموو کەس گەردنیان بەرز و درێژترە لە ڕۆژی دوایی - بەهۆی بەرزی پلە و پایەیانەوە - )) . 📚 رواه مسلم ٣٨٧
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٤٨ ) ❖ عَنْ أَبِي بَكْرٍ الصِّدِّيقِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّهُ قَالَ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : عَلِّمْنِي دُعَاءً أَدْعُو بِهِ فِي صَلَاتِي قَالَ : " قُلِ : اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا كَثِيرًا، وَلَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ". واتە ⁄ ئەبوبەکری صدیق خوا لێی ڕازی بێت دەگێڕێتەوە کە ئەو بە پێغەمبەری ﷺ گوتووە : دوعایەکم فێر بکە لە كاتی نوێژکردنمدا پێی بپاڕێمەوە ، ئەویش فەرمووی (( بڵێ : اللَّهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي ظُلْمًا كَثِيرًا، وَلَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ فَاغْفِرْ لِي مَغْفِرَةً مِنْ عِنْدِكَ، وَارْحَمْنِي إِنَّكَ أَنْتَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ )). واتای دوعاکە : ( خوایە من ستەمێکی گەورەم لە خۆم کردووە ، جگە لە تۆش هیچ کەسێك لە گوناهەکان نابوورێت ، جا ئەی خوایە بە لێخۆشبوونی تایبەتی خۆت لێم خۆشبە و بەزەییت پێمدا بێتەوە ، بەڕاستی هەر تۆ لێبووردهی بەبەزەییت ) . 📚 رواه البخاري ٨٣٤
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٤٧ ) ❖ قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ : " لَا يَحْلُبَنَّ أَحَدٌ مَاشِيَةَ امْرِئٍ بِغَيْرِ إِذْنِهِ ، أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَنْ تُؤْتَى مَشْرُبَتُهُ فَتُكْسَرَ خِزَانَتُهُ ، فَيُنْتَقَلَ طَعَامُهُ ؟ فَإِنَّمَا تَخْزُنُ لَهُمْ ضُرُوعُ مَوَاشِيهِمْ أَطْعِمَاتِهِمْ ، فَلاَ يَحْلُبَنَّ أَحَدٌ مَاشِيَةَ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذْنِهِ ". واتە : پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویهتی (( هیچ كەسێك ئاژەڵى كەس نەدۆشێت بەبێ مۆڵەتى خاوەنەكەى ، ئایا كەسێك لە ئێوە پێیخۆشە خەڵك چووبێتنە شوێنى خۆراك و گەنجینەكەى شكێنرابێت ، خۆراكەكە دزرابێت ؟ چونكە لەڕاستیدا گوانى ئاژەڵەكانیان خواردنى ئەوانى تێدا هەڵگیراوە ، كەواتە با كەس ئاژەڵى كەسى دیكه نەدۆشێت مەگەر بە مۆڵەتى خاوەنەكەى بێت )). 📚 رواه البخاري ٢٤٣٥
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٤٦ ) ❖ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا : أَنَّ رَسُولَ اللهِ ﷺ مَرَّ بِشَاةِ مَيِّتَةِ فَقَالَ : " هَلَا استَمْتَعْتُمْ بِإِهَابِهَا ؟ " ، قَالُوا : إِنَّهَا مَيِّتَة. قَالَ : " إِنـَّمَا حَرُمَ أكلُهَا ". واتە ⁄ عبداللەى كوڕى عەبباس خوا لێیان ڕازی بێت دەگێڕێتەوە : پێغەمبەرى خوا ﷺ بەلاى مەڕێكى مردارهوەبوو تێپەڕى فەرمووى (( بۆچى سوودتان لە پێستەكەى نەبينيوە ؟ )) گوتیان : ئەمە مردار بۆتەوە. فەرمووى (( تەنها خواردنى گۆشتەكەى حهڕام كراوە )). 📚 رواه البخاري ٢٢٢١
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٤٥ ) ❖ قَالَ رَسُولُ اللهِ ﷺ : " مَثَلُ الجَلِيسِ الصَّالِحِ وَالجَلِيسِ السَّوْءِ كَمَثَلِ صَاحِبِ المِسْكِ وَكِيرِ الحَدَّادِ ، لَا يَعْدَمُكَ مِنْ صَاحِبِ المِسْكِ إِمَّا تَشْتَرِيهِ أَوْ تَجِدُ رِيحَهُ ، وَكِيرُ الحَدَّادِ يُحْرِقُ بَدَنَكَ أَوْ ثَوْبَكَ أَوْ تَجِدُ مِنْهُ رِيحًا خَبِيثَةً ". واتە : پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویهتی (( نموونەی هاوەڵ و هاودەمى چاك وە هاوەڵ و هاودەمى خراپ وەك نموونەى میسكفرۆش و پریشكی ئاسنگەر وان ، لە میسكفرۆشەكە بێبەش نابيت یان میسكی لێ دەكڕیت یان بۆنى بۆت دێت و بۆنی خۆش هەڵدەمژیت ، پريشكى ئاسنگەریش لاشە و پۆشاكەكانت دەسووتێنێت یان لێیەوە بۆنێكى ناخۆش دێت بەسەرتدا )). 📚 رواه البخاري ٢١٠١
📜 فـەرمـوودەی ( ٧٤٤ ) ❖ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : " رُبَّ صَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ صِيَامِهِ إِلَّا الْجُوعُ، وَرُبَّ قَائِمٍ لَيْسَ لَهُ مِنْ قِيَامِهِ إِلَّا السَّهَرُ ". واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی (( ڕۆژووەوانی وا هەیە کە لە ڕۆژووەکەی هیچی بۆ نامێنێتەوە جگە لە برسییەتی ، هەندێک شەونوێژکەر هەیە کە لە شەونوێژەکەی ھیچی بۆ نامێنێتەوە جگە لە شەونخوونی - واتە ھیچ پاداشت وەرناگرێت - )) . 📚 رواه ابن ماجه ١٦٩٠