Gerîla
Статистикаدەنگ و ڕەنگی #گەریلا کەناڵێکی جیاواز و سەربەخۆ @Gerilame @tvgerila بەشی پەیوەندی @kaziwe1313
- Последний пост
- 23:50
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 41
- Всего постов
- 414
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 1 591
- 1/48двое суток
- 1 823
- 1/72трое суток
- 1 966
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
لەیەکەم یاری خۆیدا لە خولی سوپەرلیگی تورکیا یانەی ئامەدسپۆری کوردان یانەی ئەرزجاشـڕۆم ی تێکشکاند. Amedspor 3 - 0 Erzerom ➖➖➖➖ @gerilame
تا ئێوارە و کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکانی (بی بی سی) لە شوێنی کۆبوونەوەکە چاوەڕێمان کرد، بەڵام هەڤاڵ عەگید نەهات. کاتێک گوێمان لە هەواڵەکان گرت، زانیمان کە شەهید بووە." ➖➖➖➖ @tvgerila
ئەو فیشەکەی لەمێژوودا تۆمارکرا؛ عەگید ئەو سەرکردەیەی پەکەکە کە یەکەم فیشەکی بەڕووی تورکیادا تەقاند ٤٣ سێ ساڵ بەسەر تەقاندنی یەکەم فیشەکی پەکەکە بەڕووی تورکیادا تێپەڕ دەبێت، ئەو فیشەکەی لەلایەن مەعسووم قورقماز، ناسراو بە "عەگید"ەوە تەقێنرا. مەعسووم قورقماز، ناسراو بە "عەگید"، یەکێک لە ڕەمزە هەرە دیارەکانی مێژووی خەباتی چەکداریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە، بەوپێیەی یەکەم فیشەکی دژی تورکیا تەقاند. ناوبراو لە ساڵی ١٩٥٦ لە ناوچەی فارقینی سەر بە پارێزگای ئامەد (دیاربەکر) لەدایکبووە. دواتر خێزانەکەی بەهۆی بارودۆخی سەختی ژیانەوە کۆچیان کردووە بۆ شاری باتمان و مەعسووم بەشێکی زۆری منداڵی و گەنجیی خۆی لەو شارە بەسەر بردووە. سەرەتای کاری سیاسی و پەروەردەی ئایدۆلۆژیی لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکاندا و کاتێک لە ساڵی ١٩٧٦ تەمەنی بووە بیست ساڵ، کەوتووەتە ژێر کاریگەریی بزووتنەوە شۆڕشگێڕییەکانی گەنجان. لە ڕێگەی "مەزڵوم دوغان"ەوە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی ناسیوە، کە لەو سەردەمەدا تازە لە قۆناغی دروستبوون و پەروەردەکردنی کادرەکانیدا بووە. لەو ڕێگەیەوە تێکەڵ بە فیکری پەکەکە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان بووە و دەستیکردووە بە فێربوونی هزری، ئایدۆلۆژی و سیاسی، تا وەک کەسایەتییەکی دیاری ئەو هێزە دەرکەوتووە و توانیویەتی سەدان گەنجی کورد بباتە ناو ڕیزەکانی بزووتنەوەکەوە. دوای کودەتا سەربازییەکەی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ لە تورکیا، رووی لە وڵاتی لوبنان کردووە و لە کەمپێکی مەشق و ڕاهێنانی سەر بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین بۆ ماوەی هەشت مانگ مەشقی سەربازی بینیوە، دواتریش گەڕاوەتەوە بۆ باکووری کوردستان. دوای گەڕانەوەی لە لوبنان، لەگەڵ "کەمال پیر" (یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە) کەوتوونەتە ناو بۆسەیەکی سوپای تورکیاوە؛ لەو ڕووداوەدا عەگید بۆ یەکەمجار بریندار بووە و کەمال پیر-یش دەستگیر کراوە. ئامادەکاری بۆ خەباتی چەکداریی لە نێوان ساڵانی ١٩٨١ تا ١٩٨٣، شەهید عەگید ڕۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی خەباتی چەکداری. سەردانی ناوچە جیاوازەکانی باکوور و باشووری کوردستانی کردووە و شوێنی گونجاوی بۆ هێزەکانی گەریلا دیاری کردووە، کە لەو سەردەمەدا بە هێمنی لە حاڵەتی ڕێکخستن و ئامادەباشیدا بوون. لە دووەمین کۆنگرەی پەکەکەدا (٢٠ تا ٢٥ی ئابی ١٩٨٢)، بڕیار درا بگەڕێنەوە بۆ باکووری کوردستان و دەست بە خەباتی چەکداری بکرێت لە دژی دەوڵەتی تورکیا. لەبەر ئەوەی مەعسووم قورقماز ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتەکە بوو، لەلایەن عەبدوڵڵا ئۆجەلانەوە ڕاستەوخۆ ئەرکی دامەزراندن و ڕێکخستنی یەکە پێشەنگە شۆڕشگێڕییەکانی ئەرکدار کرا (کە باڵی سەربازیی پارتەکە بوو و دواتر ناوی نرا "هێزەکانی ڕزگاریی کوردستان - HRK"). عەگید وەک ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ناوەندیی HRK، هەڵبژێردرا بۆ سەرکردایەتیکردنی گرووپی چەکداریی "١٤ی تەممووز" بە مەبەستی ئەنجامدانی ئۆپۆراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەی "دێهـ" (دەهێ/ئەروە). ئەو ئۆپۆراسیۆنەی کە لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بە سەرکردایەتی عەگید بەڕێوەچوو، لە کاتێکدا دوو گرووپەکەی تر نەیانتوانیبوو ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن، یەکەم فیشەکی خەباتی چەکداریی پەکەکەی تەقاند و وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی لە ئەدەبیاتی ئەو حزبەدا تۆمار کرا. چۆنیەتی شەهیدبوونی لە چیای گابار عەگید لە ٢٨ی ئاداری ١٩٨٦ لە چیای گابار سەر بە پارێزگای شرناخ شەهید بوو. "ساری ئیرباهیم"، لە سەرکردە مێژووییەکانی پەکەکە و هاوڕێی نزیکی عەگید، دەربارەی شەهیدبوونی دەنووسێت: سەرکەوتین بۆ لووتکەی چیاکە، سەرەتای بەهار بوو (کۆتایی مانگی ئادار) و شەوێکی زۆر سارد بوو، هێشتا بەفر لەسەر چیای گابار مابووەوە. لە شوێنێکدا هەندێک شوێنپێمان بینی، هەڤاڵ عەگید بەدوای شوێنپێیەکاندا گەڕا و گوتی: 'ئەم شوێنپێیانە هی دوژمنن، دەبێت زۆر وریابین'. دووبارە دەستمان کردەوە بە ڕێکردن بە سەرکردایەتی عەبدولڕەحمان لالای لە ناوچەی دەشتاوە. بێجگە لە هەڤاڵ عەگید، دوو هەڤاڵی تر بە ناوەکانی 'خەرخەلا کەمال' (وەلی تایهان) و 'سەلەم' (فەوزی ئایدن) لەگەڵمان بوون. نێوان کاتژمێر دوو تا سێی بەیانیدا و لە کاتی ڕێکردندا، لەناکاودا تەقەمان لێکرا و کەوتینە ناو بۆسەیەکی داڕێژراوی دوژمنەوە. شەڕەکە لەوێ نێوان بیست خولەک تا نیو کاتژمێری خایاند. دواتر هاتینە خوارەوە بۆ ناو دەشتەکە و هاوڕێکان کۆبوونەوە، لەوێ هەڤاڵ مەتین (کەلەندەر ئیلهان)م بینی کە بریندار ببوو. کاتێک گەیشتینە شوێنی ئارام، ژمارەی هاوڕێکانمان پشکنی؛ هەڤاڵ مەتینم بینی، بەڵام هەردوو هەڤاڵ 'عەگید' و 'لازگین'مان نەدۆزییەوە. جگە لە هەڤاڵ مەتین هیچ بریندارێکی تر نەبوو. ئێمە زۆر دوور بووین لەوەی بیر لە شەهیدبوونی هەڤاڵ عەگید بکەینەوە، پێمان وابوو کە ئەو و لازگین لە گرووپەکە دابڕاون و دواتر دێنە شوێنی کۆبوونەوەکە.
موراد قەرەیلان ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە): 🔹یاسای چوارچێوە کە لە پەرلەمانی تورکیا دەرچوو، هەنگاوێکی نوێ و بەنرخە لە مێژووی کۆماردا، چونکە کۆمار پێشتر دانی بە ئیرادەی کورددا نەناوە و ویستوویەتی لەناوی ببات. 🔹ئەم یاسایە کەموکوڕی و هەڵەی یاسایی زۆری تێدایە؛ پێگەی ئەندازیاری پرۆسەکە (ڕێبەر ئاپۆ)، وشەی کورد و پرسی دیموکراسی فەرامۆش کردووە، لەجیاتی چارەسەری ڕیشەیی بۆ پرسێکی سەد ساڵە، تەنیا بە چەکدانانی گەریلاوە بەستراوەتەوە. 🔹پرۆسەکە دەبێت بە تەواوی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە بەڕێوە بچێت و ئازادیی جەستەیی بەدی بێت، چونکە بەبێ ئەو ئاشتی دروست نابێت. 🔹تەڤگەری ئازادی (پهكهكه لهدوای خۆههڵوهشاندنهوه ئێستا بهم ناوهوه كاردهكات) ئامادەیی نیشان داوە شەڕ و تێکۆشانی چەکداری بباتە گۆڕەپانی سیاسەت و یاسا، بەو مەرجەی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆڵی خۆی وەربگرێت و قەناعەت بە هاوڕێیانی بکات. 🔹شەڕی 33 ساڵەی ڕابردوو نەبوونی چارەسەر بوو بەرامبەر سیاسەتی لەناوبردن، ئێستا کاتی ئەوەیە لە سێدارەدانەوە بپەڕینەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ. 🔹ئامانجی سەرەکی تەڤگەر ڕێککەوتن و بەشداریکردنە لە کۆماری دیموکراتیکدا، پێویستە دەوڵەتی تورک دەست لە تۆمەتی تیرۆر هەڵبگرێت و بنەمای دادپەروەری ڕەچاو بکات، هەرچەندە یاسای چوارچێوە لەسەر ڕەنجی ڕێبەرێتی و خوێنی شەهیدان هاتووەتە ئاراوە، بەڵام دەبێت کەموکوڕییەکانی چاک بکرێن تا ئاشتییەکی هەمیشەیی بێتە دی، کە سودی بۆ تەواوی گەلانی تورکیا دەبێت. 🔹تەڤگەری ئازادی کۆتایی بە ستراتیژیی تێکۆشانی چەکداری هێناوە و دەپەڕێتەوە بۆ سیاسەتی دیموکراتیک. ➖➖➖➖ @tvgerila
#موراد_کارایلان 🔻"ڕێبەر ئاپۆ قەناعەت بە هاوڕێیانی بکات؛ له تێكۆشانی چهكدارییهوه دهچینه گۆڕهپانی سیاسی"
کەناڵە پڕوپاگەندەیییەکانی تورکیا ئەم قسانەیان لە زاری فەرماندەی لیوای کۆبانی مەحمود بەرخۆدان بڵاوکردۆتەوە: 📌 سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و دوڵەت باخچەلی دوو پیاوی دەوڵەتداری گەورەن کە چارەسەری درەوشاوەیان خستۆتە ڕوو و ناویان دەچێتە مێژووەوە. 📌 تورکیا بە ڕێز و شکۆوە پێشوازی لە پەنابەرە کوردەکانی سووریا کردووە. 📌 ئێمە داوای دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی ناکەین، بەڵکو داوای سووریایەکی یەکگرتوو بە یەک ئاڵا، یەک سوپا و نیشتمانێک بۆ هەمووان دەکەین. 📌 دروستکردنی دەوڵەتی کوردی لە سووریا شێتییە؛ ئێمە لە سەرانسەری سووریادا ئامادەییمان هەیە و لەگەڵ هەموو سووریییەکاندا یەک جەستەین. ❇️ئەو سایتە تورکیەی درۆکانی بڵاوکردۆتەوە لێیان تێ ئەگەین،بەڵام کەناڵ 8 بۆچی؟ ئەوانەیشی لە دوێنێوە جنێو ئەدەن،پڕ بە باڵای خۆتان بوو. ➖➖➖➖ @gerilame
وردەکارییەکانی یاسای چوارچێوە و چارەنووسی زیندانییان تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراتی (دەم پارتی) لە لێدوانێکدا بۆ میدیای (T24) بەشێک لە نھێنییەکان و ژمارەکانی پەیوەست بە "یاسای چوارچێوە"ی ئاشکرا کرد: · ئازادکردنی دەستبەجێ: لە قۆناغی سەرەتاییدا، نێوان ٣,٨٠٠ بۆ ٣,٩٠٠ زیندانی ئازاد دەکرێن. · دۆسیە دادوەرییەکان: یاساکە کاریگەری راستەوخۆی سەر نزیکەی ١٢٥ هەزار دۆسیە و لێکۆڵینەوە دەبێت (٧٥ هەزار دۆسیەی دادوەری و ٥٠ هەزار لێکۆڵینەوەی بەردەوام). · بەدەرکراوەکانی قۆناغی یەکەم: نزیکەی ٩٠٠ کەس کە سزای زیندانی هەتاهەتایی توندیان بەسەردا سەپێنراوە (یان لە ساڵی ٢٠٠٥ و پێشترەوە بە تاوانی توندوتیژی و کوشتن تاوانبار کراون)، لە قۆناغی یەکەمدا سوودمەند نابن و دۆسیەکانیان بۆ قۆناغی دواتر هەڵدپەسێردرێت. · چوارچێوەی گشتی: یاساکە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە ژێر لێکۆڵینەوەدان، لە زیندانن یان لە تاراوگەن (جگە لەو ٩٠٠ کەسەی بەدەرکراون). گلەییەک لە جەماوەری کوردەوە؛ ڕەچاوکردنی دەنگی ڕاستەقینە باکرهان جەختی لەوە کردەوە کە لە ناو جەماوەری کورددا بێئومێدی دروست بووە، چونکە بە وتەی ئەو خەڵکێک کە لە پێنج هەڵبژاردنی یەک بەدوای یەکدا پشتیوانییان لە بزووتنەوەی سیاسی کردووە، چاوەڕێ دەستکەوتی بەرچاو و ڕەچاوکردنی داخوازییەکانیان دەکەن. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە مێژوو گوێ لە قسەی ڕەوانبێژان ناگرێت، بەڵکو سەیری کردار و بەرپرسیارێتی لە کاتە سەختەکاندا دەکات، داواشی کرد ئەگەر وەڵامی دەسەڵات بۆ داواکارییەکان "نەخێر"ە، بە ڕوونی بگوترێت. پەیامی ئەردۆغان؛ ئابووری، پیشەسازیی بەرگری و "تورکیای بێ تیرۆر" لە بەرامبەردا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە یادی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی ئاکپارتیدا ڕایگەیاند ئامانجیان دروستکردنی "تورکیایەکی بەهێز، دیموکرات و بێ تیرۆر"ە. ئەردۆغان تیشکی خستە سەر: · پووچەڵکردنەوەی پیلانی ئیمپریالیستی کە ئامانجیان ناسەقامگیرکردنی ناوخۆی تورکیایە. · گەشەی ئابووری و بەرزبوونەوەی پلەی تورکیا بۆ ڕیزبەندی ١٦یەم لەسەر ئاستی جیهان و ٦ەم لەسەر ئاستی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢٥دا. · بەهێزبوونی توانای پیشەسازیی سەربازی (بەرهەمهێنانی درۆن، کەشتی جەنگی، ژێردەریایی و مووشەک). ٤٢ ساڵەی شەڕەوە بەرەو ئاسۆی ئیمڕالی و قەندیل پاش ٤٢ ساڵ لە تەقاندنی یەکەم گوللەی شۆڕشی چەکداری لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤دا، دیمەنی سیاسی بگۆڕدرێت؛ ئێستا لە بری لۆجیکی جەنگ، باس لە پرۆسەی گفتوگۆ و ئاشتی دەکرێت. دیدگاکانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەم پرۆسەیە بە "کلیلی دەستپێکی سەدەیەکی نوێی کێشەی کورد" دادەنێن، لە لایەکی ترەوە لە قەندیلەوە جەخت لەسەر کردنەوەی دەرگاکانی ئیمڕالی دەکرێتەوە. ڕووداوەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ١٥ی ئابی ئەمساڵ زیاتر لەوەی یادکردنەوەی ڕابردوو بێت، وەرچەرخانێکە بەرەو ئایندەیەکی سیاسی و چارەسەری ئاشتییانە. ➖➖➖➖ @gerilame
ساڵ دوای یەکەم گوللە؛ کورد و تورکیا لە ڕێگەی ئاشتی و ئازادکردنی زیندانییان نزیک دەبنەوە؟ پرسی کورد لە تورکیا پێی ناوەتە قۆناغێکی هەستیار و نوێوە. لە کاتێکدا ٤٢ ساڵ بەسەر دەستپێکی ملمڵانێی چەکداریدا تێدەپەڕێت، ئاراستەی رووداوەکان لە گۆڕەپانی سەربازییەوە بەرەو دیپلۆماسی و گفتوگۆ و هەموارکردنەوەی یاسایی وەردەچەرخێن.
لە چل ساڵدا. #ARGK ➖➖➖➖ @gerilame
"ئۆجەلان رۆڵی گەورەی بینیوە" ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بۆ کەناڵی ڕۆناهی ڕایگەیاند کە عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆڵێکی سەرەکی لە جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەدا بینیوە و لە کاتی هێرشەکانی دواییدا هەوڵی دیداریان لەگەڵی داوە. ئاماژەی بەوەش کرد کە کاتی گەڕانەوەی پەنابەران هاتووە و هێرشکردنە سەر دامەزراوەکان ڕەوا نییە. جەختیشی کردەوە کە دۆزی کورد پرسێکی ناوەندییە لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ دیمەشق و پرسی زمانی کوردی گەیشتووەتە ئاستێک کە دەبێت دیمەشق بە فەرمی دان بە زمانی کوردیدا بنێت و قبووڵی بکات. ➖➖➖➖ @gerilame
هەڵمەتی ١٥ـی ئاب؛ لە شکاندنی بێدەنگییەوە بۆ دانووستانی یاسایی ➖➖➖➖ @gerilame
ترەمپ: کاتێک شەڕی ئێران تەواو دەکەین، تەنگەی هورمز وەک بەشێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رادەگەیەنم. ❇️کاتێ سوپاکەت لەناوچەکە دەکشێنیتەوە،ئەمە بێشەرمانەترین بانگەشەیە. ➖➖➖➖ @tvgerila
بە لێدوانێکی فەرمی یانەی هیلال ناوەکەی گۆڕی بۆ قامیشلۆ سپۆرت. ➖➖➖➖ @gerilame
تونجەر باكرهان: 🔻یاسای چوارچێوە 125 هەزار دۆسییە دەگرێتەوە؛ تەنها 900 كەس ئازاد ناكرێن و دەكەونە قۆناغی دواتر تونجەر باكرهان، هاوسەرۆكی پارتی یەكسانی و دیموكراتی لە لێدوانێكدا بۆ (T24) سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەس و کەیسانەی سوودمەند دەبن لە یاسای چوارچێوە دەڵێت، سەرەتادا نزیکەی 3,800 بۆ 3,900 كەس لە هاوڕێ زیندانییەکانمان ئازاد دەکرێن. وتیشی، ئێمە باس لە یاسایەک دەکەین کە کاردەکاتە سەر 75 هەزار لێکۆڵینەوەو دۆسیەی دادوەری، 50 هەزار لێکۆڵینەوەی بەردەوام، بە تێکڕایی 125 هەزار دۆسیەن. لە قۆناغی یەکەمدا، ئەوانەی كە لە ساڵی 2005 یان پێشتردا سزای زیندانی هەتاهەتایی توند یان زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێنراوە، ئەوانەشی بە توندوتیژی و کوشتن تاوانبار کراون، لەم یاسایە سوودمەند نابن، دۆسیەکانیان لە قۆناغی دواتردا هەڵدەسەنگاندنی بۆ دەكرێت، کۆی گشتی ژمارەی ئەم کەسانە 900 کەسن. ئەم یاسایە هەموو کەسێک دەگرێتەوە جگە لەو 900 کەسە، بەوانەشی لە ژێر لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی دادوەریدان، ئەوانەی لە تاراوگە (مەنفا)ن، ئەوانەی لە زینداندان. تونجەر باكرهان لەبارەی "پارتی نوێ" (پارتەكەی بەم دواییە لە جەهەپە جیابووەوە) ئاماژەی بەوەشكرد، بێئومێدییەکی گەورە لە ناو جەماوەرەکەماندا هەبووە، ئەوان پێشبینی و چاوەڕوانی جیاوازیان لە پارتی نوێ هەبوو، ئەوان راست دەکەن، پێنج هەڵبژاردنە ئێوە دەنگی کورد بەدەست دەهێنن؛ ئایا نابێت رەچاوی هەستیارییەکانی گەلی کوردیش بکەن؟ بە سروشتی ئەو خەڵکەی پێنج هەڵبژاردنە ئەمەیان کردووە چاوەڕوانی چی دەکەن؟ پێنج جار لەسەر یەک، ئێمە بەشدار بووین لە هێنانەدی ئەو ئەنجامانەی کە ئەوان دەیانویست. جەختیشكرد، مێژوو گوێ نادات بەوەی کێ رەوانبێژانە قسە دەکات، بەڵکو گرنگی بەوە دەدات کێ لەم کاتە سەختانەدا بەرپرسیارێتی زیاتر لەئەستۆ دەگرێت، پاساوهێنانەوە بۆ ئەم نەخێرە، بەڕاستی ئازار بە جەماوەرەکەمان دەگەیەنێت، ئەگەر نەخێر وەڵامەكەیە، با بە ئاشکرا بیڵێن. ➖➖➖➖ @gerilame
ماڵپەڕی گەریلا تیڤی پاش 2 ساڵ لە ناچالاک بوونی لە ساڵیادی قەڵەمبازی 15 ی تەباخدا بە دیزاینێکی نوێوە دەستی بە پەخش کردەوە. 👈لینکی ماڵپەڕەکە ➖➖➖➖ @gerilame
🔴میدیای تورکیا: تورکیا ناوی سیپان حەمۆ سەرکردەی هەسەدە و یاریدەدەری وەزیری بەرگری سوریا لە لیستی داواکراوانی دەرهێنا ➖➖➖➖ @gerilame
ئەمریکا زنجیرە سزایەک دژی ئێران ڕادەگەیەنێت دەڵێت لە مێژوو هاوشێوەی نەبوە و وڵاتەکە لە پەلوپۆ دەخەین 🔻سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە ئاشکرایکرد: "چاوەڕوانی ڕاگەیەندراوی نوێ بن لە هەفتەی داهاتوودا، ڕێکارێکی وا دەگرینە بەر کە لە مێژووی گۆشەگیرکردنی ئابووریی هیچ وڵاتێکدا وێنەی نەبووە. وتیشی توندکردنی گۆشەگیریی ئابووری و سەپاندنی ئابڵۆقەی دەریایی لەسەر کەشتیوانیی ئێران زیاتر دەکەین، کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەرچاوە سەرەکییەکانی داهاتی دەسەڵاتدارانی تاران دەکاتە ئامانج. ➖➖➖➖ @gerilame
پیلانی نهێنی ئەنقەرە و حزبی دەعوە بۆ سڕینەوەی کورد لە کەرکوک. ➖➖➖➖ @tvgerila
مەزڵوم عەبدی: 🔻گەیشتووینەتە کۆمەڵێک چارەسەرو هەنگاوی جدیمان لە بەرپرسانی دیمەشق بەدیكردووە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان و پرۆسەی یەكگرتن مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات دەڵێت، شەرەفمەند بووم بە پێشوازیکردن لە نێردەی سەرۆکایەتی زیاد عایش و عەواد جاسم فەرماندەی فەیلەقی دوو. لە سەردانەکدا تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیە و پرسی گرنگمان کرد پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگای حەسەکە، چارەسەرکردنی دەستدرێژییەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی دەوڵەت و پرسی هاوڵاتییە مەدەنییە ئاوارەکان، لەگەڵ خێراکردن و تەواوکردنی پرۆسەکانی یەکخستن. عەبدی لە سەكۆی "ئێكس" نوسیویەتی، گەیشتینە کۆمەڵێک چارەسەر، کەشێکی ئەرێنی و هەنگاوی جدیمان بەدیكرد بەرەو چارەسەرکردنی ئەم دۆسیانە، بە جۆرێک خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگاکە بکات. ➖➖➖➖ @gerilame
ئەو دەستەی وەدات حسێنی تیرۆر کرد بادینانی کردووەتە دۆزەخی ڕۆژنامەنووسان ➖➖➖➖ @gerilame