tgindex
هەناسەی ئەوین

هەناسەی ئەوین

Статистика

کاناڵی شێعر و نووسراوەکانی شەیدا مەحموودی شنۆ @hanasaa_1

Последний пост
9 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
22
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
254
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
209
22 постов
Вовлечённость
82,3%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 22
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
98
1/48двое суток
112
1/72трое суток
121

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • ڕامەکه لە خۆت! ئەویتر ئاراستەکەی غوربەتە تۆ نێهێنی گەرمیی ڕۆحی ئاشنا و ئەو هاواری خەساری حەسڕەتە خۆت هێڵێک لە مەداری ڕۆشنا شەیدا مەحموودی شنۆ @hanasyaven

  • « اینجا ثانیه ها ی خمار، - کند و کسل - پک می زنند سیگار بدبوی حصارهای تنگ را، و من ، در  ذهن مکرر و مکدر میله های درد، دودوار بر پیچکهای خواب یک نگاه تو می پیچم، تا به سرپنجه های هوا، تا به پرواز یک نگاه!» لێرە کاتەکان سەرخۆش، یاغر یاغر، شەکەت وەک مژی جگەرەیەکی خەست دە گێژەوی تەنگی لێوەکاندا سەرەگێژە دەگرن، و من لە زەینی بزۆز و زیزی پڕ ئازاری دوکەڵاوی لە لوولی خەونی نیگایەکت دەهاڵێم هەتا لووتکەی پەنجەکانی هەوا ڕەها هەتا باڵەفڕکەی نیگا فارسی: مامۆستا مراد ئەعزەمی کوردی: شەیدا مەحموودی @hanasyaven

  • مناڵێک پرسیاری لە سبەی کرد باوک گیرفانی وەڵامی بەتاڵ دایک دڵی وەڵامی پڕ پڕ بێدەنگی هاوارێک بوو کەڕ و لاڵ شەیدا مەحموودی @hanasyaven

  • 3 авг.111142

    بخوێنەوە ئەو وشانەی بەفرمێسکەوە ئاوێزانن ئەوانه شێعر نین! نەختێ سوکنایی بۆ ژان و کەمێکیش پەلەقاژەی ژن بۆ مانن شەیدا مەحموودی @hanasyaven

  • ئێوارە درێژترین نامەی هاوینە کاتێ وەڕەزی دێتە وەرزی پێگەیشتن 1405/5/5 @hanasyaven

  • هەر شەو کەمێ زیاتر فێری تەنیایی دەبین

  • پرشەی چندراوی شەوە لە فەڕشی عەڕشی ئاسمان گوڵی دەستی تاریکیە لە دەشتی ئاسمان دەڕوێ لە وێرەگای خەیاڵێکه دوور و نزیک خۆی لە شێعرێکدا دەسوێ چەندە سێبوورە ئەستێرە... شەیدا مەحموودی @hanasyaven

  • فەرمانی مەرگی گەنمەجاڕ لە سەر دەستی تینی پووشپەڕ سەربڕانەی ژەمێکی تاڵ خەرمانی خەم هاتۆتە بەر شەیدا مەحموودی

  • پەردەی شەو و موژگانی تۆ دوو دەلیلی ڕەشایینە کە لا دەدرێن دەمـی بەیان ئەوینداران لەشایینە لە ئەندێشەی هەڵهاتنن دڵان گیرۆدەی ژین دەکەن لە حاند مەرگیش هەر بێباکن بکووژی بێ هیوایینە #شەیدا_مەحموودی_شنۆ @hanasyaven

  • 5 июл.243134

    ساتەوەختێک حەز دەکەی خۆت بزر کەی ڕاکەی، بفڕی بێ پێناسە هەر نەتمێنێ هیچ ئاسەوار یا نا خۆت بکەی بە پەیکەرەی مەیدانی شار بێ هەناسە بێ کار و بار دە هەوا دا حلوول بکەی بە بێ کێش، ڕەها سووک، بێ ئازار یا نا جیهان بکەی بە یەک پەنجەرە لێی بڕوانی هەر جار نا جار #شەیدا_مەحموودی @hanasyaven

  • تک تک دەڕژێ سوور لک لک شێنەی دەکا سەوز دەئافرێنێ سپیترین بەیان خۆر بە زەردەوە لە چەقی چاومان هەڵدێ ئێمە ڕێبوارانی بەرگی ئاڵ و واڵین ڕۆحێکی سوێ داری کاڵین با کۆچ بکا ڕەشایی ڕەت بەرێ ئەگەر تارمایی بۆ مەرگ بەهێزترین شاباڵین #شەیدا_مەحموودی_شنۆ @hanasyaven

  • ژیان سەمای پەردەکانە لە خەونی دەستی بەیانی جوڵەی باڵی پەپوولەیە ماشۆتە دێتە گومانی سەربەستێکی بێ سنوورە هەموو ڕۆژ دەگرێ قوربانی #شەیدا_مەحموودی_شنۆ @hanasyaven

  • ڕووم دە ڕۆژهەڵاتی مەقسوود چاوم باڵندەی سەربەستی دەڕوانمه دوورترین مراز هەتا نیگام پێی دەوەستی ڕستێک ئاواتی نەنووسراو دەخوێنمەوە بەگوێی زەمان ڕەونەق بگرێ بازاڕی ژین ئاخر تەمەن کورتە دەستی شەیدا مەحموودی @hanasyaven

  • 15 июн.260121из hanasyaven

    ژیان بارشتی ئەوینە بە سەر ئەندێشە تابشتی هەتاوە بەسەر دەرفەتەکان ژیان بیرەوەری ئەمڕۆیە لە سەر تاقەی سبەینێکان هەورەکان هەرگیز بەرگەی هەتاو ناگرن و ڕەشەبا دەرەقەتی کێو نایە کەوایە با چەنگ لە ئیمان داگرین بۆ مانەوە لە ژیانێکی ئارام و ئۆخژن بگرین لە موڵکی خوا شەیدا مەحموودی شنۆ ┏━━━━━━ 💐     ━┓ 🆔 @hanasyaven ┗━     🌹 ━━━━━━┛

  • 9 июн.259123

    ئۆغر بەخێر هەتاو لە بەیانیانی کازیوەییت هیوا دەڕژێ و لە غوربەتی ئێوارانت خەم ئێمە لە پەسیوی غوربەتی گەردشی تۆ مەیلەوغەریب لە مەودای بێ سەر و بنی هاتووچۆدا لە تولحەوە تا ئاوا بوون درێژەی دژواری ژینین لەپای خاکێکی لەخەم ڕسکاو هەتا تۆ هەی هەر دەمێنین #شەیدا_مەحموودی_شنۆ @hanasyaven

  • 3 июн.276133из hanasyaven

    چونی بی من؟! همایون شجریان ئەمڕۆ ..... به کاتی چاوەڕوانی لە وێستگەی دڵ دەتبینمەوە سنوورەکان من ناناسن سڵاو ئەکەم لە بەرد لە با لە شار شەقام لە سەرما لە هێلانە بەفراویەکان لە خەونووچکە و خەیاڵەکان شێعرەکانم باڵوێزی دەروونن..... دەیانێرم بۆ هەندەران لە وڵاتی بێ هەتاو هەتا خۆرەتاو تۆقەی بکەن لە گەڵ خەم ترس جەرگ سەرما گوڵ دڕوو ئەو کات بگەڕێنەوە بە چەپکێک هیوا..... ✍شەیدا مەحمودی شنۆ @hanasyaven

  • نێوانتان لەگەڵ پەنجەرەکان خۆش کەن ڕووناکی لە دەرگاکان نایەتە ژوور ئامێز لە ڕێگەکان داگرن تا مەوداکان بکەونە دوور ئێمە مرۆڤەکانی سەردەمی سەرگەردانین لە سیاچاڵی زەینەوە ترس لە دەڵەمەی دڵەوە ئەفسانەی ئەوین لە ڕواڵەتەکان ڕووبەندی ئاڵوواڵ لە ژیانیش نامۆ لەبەر مەرگ... #شەیدا_مەحموودی_شنۆ @hanasyaven

  • دەبم بە دەنگێکی هێمن ئەگەر مێژوو من ببیسێ خوێن لە سنووری خۆر دەسووم ئەگەر چیا بوو بە نیسێ من پەیمانی بێ پایانی بڵێسەمە ئەگەر ڕیشەم دادەگیرسێ... #شەیدا_مەحموودی شنۆ @hanasyaven

  • پەنجەرە ڕەنگ بزرکاوەکانی شەو هەزار ڕیوایەتن لە نەقڵی ڕۆژ سەدان دەنگن لە خامۆشی و دەیان مەرگن لە مانەوە بۆ یەکجار ژین... شەیدا مەحموودی شنۆ @hanasyaven

  • بەیان بە پێکەنینی تۆ خەیاڵی گوڵ دەپشکوێنێ دە ڕابە تۆ هێمای چرۆ با خۆر لەخەودا نەمێنێ! #شەیدا_مەحموودی @hanasyaven