✨هــــەسـتی دڵ✨
Статистика☾︎•|﷽|•☽︎ اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد🫀 بەوانەی وا چاوەڕوانی کەوتنی ئێمەن بڵین: لەسەر پێ وەستانی ئێمه، لە تەمەنی ئەوان درێژتر ئەبێ..!🍃
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 33
- Всего постов
- 48
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 30
- 1/48двое суток
- 34
- 1/72трое суток
- 37
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
سوێند دەخۆم بە کوردستان بە ڕۆحی پاکی شەهیدان قەوڵی شەرەفم داوە ئەگەر هاتوومە مەیدان بە بیر و باوەڕی خۆم چەکم کردووە لە شان دە با هەموون تێکۆشین ڕزگاری بێ نیشتیمان دەبا هەموون تێکۆشین سەرکەوتوو بێ کوردستان! هەستی دڵ 💫✨@hastei_dl✨💫
ئەگەر هاتوو ڕۆژێک مردم ... هەستی دڵ 💫✨@hastei_dl✨💫
هەموو شتێک جوانە لە تۆ وردەنیگا، چاو و برۆ، گێڕانەوەی بیرەوەریت باسی خۆشی و دەردەسەریت باسی دەستەخوشکانی خۆت باسی شیعری بێتاموبۆت باسی دواڕۆژ باسی ناوماڵ باسی ناوی یەکەم مناڵ. #پەشێو هەستی دڵ 💫✨@hastei_dl✨💫
بەیانیت باش گوڵی سووری گوڵستان بەیانیت باش نەمامی شلکی بێستان بەیانیت باش شەماڵی کاتی گەرما کزەی جەرگم دەواری وەرزی سەرما بەیانیت باش بزەی کۆڕی لە خۆدان هەموو کاتێ دەوای دەردو کوڵ وژان بەیانێت باش چڵی وەرزی بێ باران لەغوربەت دا هەتاوی دەم ئێواران بەیانیت باش دوایین خێلەی شەهیدان غەریبانە گوڵی جێماوی جێ ژوان بەیانیت باش مەلی جێماوی کۆچەر دڵی شکاوو هەناسەی ناسکە دولبەر بەیانیت باش هەواری چۆڵ لەبێری بەبێ بێری;گەڵو حاشا لە خێری بەیانیت باش وەنەوشەی لێوە جۆیان لە مەجلیسان پشووی قوڵی گەڵویان بەیانیت باش گوڵە گەنمی وڵاتم لەشۆرش دا ورە هێزو خەباتم بەیانیت باش زنەو رووبارو کانی کپی شەوگار;سپیدەی بەربەیانی بیانیت باش تاقانی دل❤️❤️❤️ هەستی دڵ 💫✨@hastei_dl✨💫
هەموو کارەکان نیەتن بەڵام خۆشەویستی بە کرداره وە ئەوە بزانە هەم خۆشمەوێی وە هەم دەیسەلمێنم کە دەبیتە خێزانی ماڵەکەم🤎.~ #بــژار
🖤ا بەدوای جوانترین وتە دەگەڕێی ؟ 🖤ا جۆینی ئەم لیستە بن زۆر نایابە
تاوانی دڵداری بۆچی ڕیشەی داڪوتاوە غەم لەسەر جەستە و لەشم ؟ بۆچی دەس هەڵناگرێ شەو ؟ ئاخ لەدەست ڕۆژی ڕەشم ئاوری ئەو ئەشقە بۆچی دەست لەدڵ ناڪاتەوە ؟ غەیری بۆسۆیە چ ماوە ، بۆ لەخۆشی بێ بەشم ؟ گەرچی دڵداری گوناهە و لێرەتاوانی دەوێ ! من لەپێی ئەو ئەشقە پاڪە مەرگ ئەگرمە باوەشم خۆشەویستم : وەرزی ژینم وا بەرەو ڪۆتاییە پاییزی دووریت بەجارێ دایە نێو عومری گەشم بێیەوە جێژوانی چۆڵم ، گەر بەخەونیش بێ گوڵم ، غەم بەسەردێت و بەجارێ ڪۆچ دەڪا بەختی ڕەشم ئێستەش هەر ئاواڵەیە بۆت باوەشی تێڪۆشەرت مانگی ڕوخسارت وەدەرخە خۆشەویستی مەهوەشم #شێعر_تێڪۆشەر" هەستی دڵ 💫✨@hastei_dl✨💫
گەشتیار عومەر❤️ پێکی ئەشق ❤️🕊 هەستی دڵ 💫✨@hastei_dl✨💫
زامەکانم چاک بوونەوە ! بەڵام ئاخ لە بیرەوەریت.. هەر جار دێ گولەیەکم پێوە دەنێ و سەر لە نوێ ژینم دەشێوە... 💔🕊 هەستی دڵ 💫✨@hastei_dl✨💫
خەیاڵ شەوێک بوو وەک هەموو شەوەکانی تر، تەنیا جیاوازی لەوەیا بوو کە ئەوشەو لەسەر لاپەڕەی نووسینگەکەی فرمێسکەکانی بەر نەدەبوونەوە، لەگەڵ خەیاڵی بوونی ئەو وشەکانی دەکرد بە ئاواز و لە گوێی مانگەشەو دەری ئەبڕی، هەرکات کە باسی خەونە مردووەکانی دەکرد چرکە بە چرکە خوێن لە چاوانی دەتکا، ناو دڵی پڕ بوو لە ئێشێکی پیر، دەزانی مەبەستم لە ئێشی پیر چییە؟! نەت بیستووە، وشەی بەرزەفڕە و یەکەم جارە بە زمانی دەهێنێت، ئەو خەمە نزیکانەی کە لە کۆنەوە لەگەڵت دەژین، لە ناو دڵتا بوون بە ئێش و هەرگیز نامرن، ڕۆژ بە ڕۆژ پیر تر و قووڵ تر دەبن. چایە کەی سارد بووەوە و ئەو بەس مێشکی لای ئەو خەونە بوو کە ئێوارەیەکی جمعە لە دوای بیر کردنەوەیەکی قووڵ بە چاوانی دی، خەو بوو... بەڵام دەیتوانی چاوەکانی لە چاوەکانیدا ببینێتەوە، هەرچەند کە خەیاڵ بوو... بەڵام بوونی ئەو بوو. هیوادار بوو کە هەرگیز چاوەکانی باز نەبنەوە و بۆ هەمیشە لەو بارودۆخە دا بمێنێتەوە، بەڵام ژیان قەت وەک ئاواتە کانی ئەو نەبوو، چاوەکانی باز کرد، بۆنی ئەوی گرتبوو، وەک بڵێی ئەو هێشتا لەگەڵی بوو، دەستەکانی گرتبوو و ڕۆحی لە ئامێزی دڵی لەگەڵ خۆی هێنابوو بۆ ژیان، تەماشای ئاسمانی کرد و چاوەکانی دووبارە لەیەک نایەوە تا دیسان ڕووخساری ئەو ببینێتەوە، لە کەتووپڕ دا ڕەشە بایێک هات و هەموو خەون و خەیاڵە کانی لەگەڵ خۆی برد و ئامێزی مانگەشەوی لە دڵی پچڕاند. بڕیاری بە خۆی دابوو کە چیتر نەنووسێت، نەنووسێت چون هەرکات کە پێنووسەکەی لە دەست دەگرت هەموو ئەو وشانەی ک لەسەر لاپەڕەکان وەک گەڵای پاییز بڵاو دەبوونەوە بەس ناوی ئەو بوو. بەڵام ئەو شەو تێ گەیشت کە ئەو هەرگیز نامرێت، هەر وەک ئێشە پیرەکانی... ئەو دەبوو بە خەم و دەچووە نێو قاوەیی چاوەکانیەوە، دەبوو بە ڕەنگ و دەچووە نێو وێنەکان، دەبوو بە وشە و دەچووە نێو نووسراوەکان، نەئەمرد، هەرگیز. هەرکات کە لە خۆی ئەڕوانی، ئەوی ئەدی، هەرکات کە دڵتەنگی دەبوو تەنانەت ئاوێنەیەکی بەس بوو بۆ ئەوەی ئەوی تیا ببینێت. چاوەکانی لە نێو چاوەکانیدا ببوونە دیاری بۆ دڵە غەریبەکەی، وشەکانی بۆ دەربڕینی هەستەکانی لاواز بوون بۆیە هەرگیز بە زمانی نەهێنان. تا ئەو کاتەی کە هەتاو خۆی دەرخست تەماشای ڕووخساری مانگی کرد و بۆ دوایین جار لە چاوەکانیا ڕووناکی مانگ درەوشایەوە، بە هۆی باڵەکانییەوە خۆی فڕی دا، تەنانەت بۆ ئەوەی لە ئاسمانی خەیاڵ ئەستێرەکان بژمێرێت، لە بیری نەمابوو کە بۆ ئەو ئاسمان ڕووخاوە و ئەستێرەش مردووە، خەیاڵ چاڵ بووە و باڵیش لە قەفەس هەڵ فڕینی لە یاد کردووە. ڕۆحی لە جەستە ڕۆشت و چیرۆکی ئەویش کۆتایی هات. هەستی دڵ 💫✨@hastei_dl✨💫
ســــــەنا بەرزەنجی❤️ شــــــەش پەپوولە❤️ 🥲🫀 #نــــــوێ هەستی دڵ 💫✨@hastei_dl✨💫