tgindex
خـەم فرۆش🖤!

خـەم فرۆش🖤!

Статистика

خـەم فرۆش🖤!/بەخێر بین بابەتەکان⬇ کۆد✔️ فایل✔️ رەسم✔️ فێرکاری✔️ هەمووی لێرە ببینە🖤✨ یاسای ئادمین بوون⬇️ بێ ڕێزی کردن قەدەغەیە❌ ڕیکلام قەدەغەیە❌ باس کردنی چەناڵی تر قەدەغەیە❌ دانانی هاشتاگی خۆت لە کاتی پۆست کردن✅ سەرۆک چەناڵ/hemn_editor@

Последний пост
8 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
577
−1 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
42
20 постов
Вовлечённость
7,3%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
28
1/48двое суток
32
1/72трое суток
34

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • هەر جارێک کە دەتیبنمەوە شتێک لەناو سینەم دا ئارام ناکرێت و بێزارم دەکا  دەزانی کە ئەووبینم لەگەڵ کەسانی تردا لەخۆم دەپرسم بۆ... ئاخر چیم کرد؟  هەڵم چی بوو؟  تۆ ڕاستت کرد...  من مناڵێکی کاڵ فام و خراپ بووم  هێندە خراپ کە نەمدەتوانی زۆرت لێبکەم بمێنیتەوە  هێندە خراپ کە ڕێگام پێدای ئازارم بدەیت  بەڵام ئێستا تێگەیشتم...  تێگەیشتم من خۆم تۆم دەرکرد  تێگەیشتم کە خۆشەویستی کاتێک دێتە دەست، نابێت بە دەستی خۆمان بیکوژین  ئێستا تەنها داوایەکم هەیە:  ئەگەر ڕۆژێک هێشتا شوێنێک بۆ من لە دڵتدا مابێت...  دەستێکم بۆ درێژ بکەرەوە، من فێری مانەوە بووم.  چونکە بێ تۆ، من تەنیا گوناهم و پشیمانیم. #heemnnnn@hemn_editor2

  • 12:12💔🌚. #heemnnnn@hemn_editor2

  • مردن تەنها ئەوە نییە کە هەناسەکانت بوەستن و چاوەکانت بۆ هەمیشە داخەرێنرێن... هەندێک جار مردن لەو ساتەوە دەست پێدەکات کە دڵت بزانێت هیچ شتێک وەک جاران ناگەڕێتەوە... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە لە ناو خەڵکدا بڕۆیت و هەمووان وا بزانن باشیت، بەڵام لە ناختدا هەزار جار بشکێیت و هیچ کەس نەزانێت چەند ئازارت هەیە... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە شەوان تا بەیانی چاوەڕوانی دەنگێک بیت، نامەیەک بیت، پەیامێک بیت، بەڵام تەنها بێدەنگی و تەنیایی وەڵامت بدەنەوە... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە لە هەموو شوێنێک یادی کەسێک ببینیت و هەر شتێک تۆ بگەڕێنێتەوە بۆ ڕۆژانی ڕابردوو... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە هەموو شەوێک خەوت لێ حەرام بێت و هەموو بەیانییەک بە هەمان ئازار هەستیتەوە... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە خەندەکانت ببنە پەردەی ئازارەکانت و فرمێسکەکانت فێری شاردنەوە ببن... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە هەموو خەونەکانت یەک بە یەک لەبەر چاوتدا برووخێن و تۆ تەنها سەیر بکەیت... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە هیوای دواهەمت بمرێت و ئیتر هیچ هۆکارێک بۆ دڵخۆشی نەدۆزیتەوە... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە ناوی کەسێک لە دڵتدا هەموو ڕۆژێک دووبارە ببێتەوە، بەڵام ئەو هەرگیز نەزانێت تۆ چەند پێویستت پێیە... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە هەزار وشەت هەبێت، بەڵام هیچ زمانێک نەبێت بۆ دەربڕینی ئازارەکانت... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە هەموو خەڵک بڵێن کات هەموو برینێک چاک دەکاتەوە، بەڵام تۆ ببینیت کات تەنها برینەکانت قووڵتر دەکات... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە لەبەر ئاوێنە بوەستیت و خۆت بناسیتەوە، بەڵام ئەو مرۆڤەی لە ناو ئاوێنەدا دەیبینیت ئیتر ئەو کەسە نەبێت کە جاران بوویت... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە بەزەییت بە خۆتدا بێتەوە، چونکە زۆر دڵسۆز بوویت بۆ ئەوانەی هەرگیز نرخێکیان بۆ دڵت نەبوو... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە هەموو شتێک لەبیرت بچێتەوە جگە لەو ئازارانەی کە هەر ڕۆژێک لەگەڵت دەژین... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە ئارەزووی قسەکردنت هەبێت، بەڵام نەزانیت بۆ کێ قسە بکەیت، چونکە هەموو ئەوانەی گوێیان لێت دەگرت، دوور بوونەوە... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە هەموو هێزت بۆ ئەوە بەس بێت خەندەیەکی ساختە بکەیت، لە کاتێکدا لە ناختدا هەموو شتێک رووخاوە... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە هەناسە بکێشیت، بەڵام هیچ هەستێکت بۆ ژیان نەماوە... هەندێک جار مردن ئەوەیە کە ڕۆژان تێپەڕن، مانگەکان تێپەڕن، ساڵەکان تێپەڕن، بەڵام ئازارەکەت هەر لە هەمان شوێندا وەستابێت... ئەوەی جەستە دەکوژێت یەک مردنە... بەڵام ئەوەی دڵ دەکوژێت، هەزار مردنە... هەموو ڕۆژێک یەک جار... هەموو شەوێک یەک جار... هەموو بیرەوەرییەک یەک جار... هەموو چاوەڕوانییەکی بێ ئەنجام یەک جار... هەموو فرمێسکێکی نەباراو یەک جار... هەموو خەندەیەکی ساختە یەک جار... ئینجا تێدەگەیت کە قورسترین مردن ئەوە نییە کە جەستەت لە ژیان داببڕێت... قورسترین مردن ئەوەیە کە دڵت لە ژیان داببڕێت، بەڵام هێشتا ناچار بیت هەر ڕۆژێک هەناسە بکێشیت و ژیانێک بژی کە هەرگیز هەستی بە ژیان ناکەیت...#heemnnnn@hemn_editor2

  • جەرگەکەم ، پڕ بە دڵ بیری ئەو ڕۆژانە ئەکەم کە نازم بەسەرتا ئەکرد ، کە قەت توڕە نەئەبووی ، هەر ئەم ویست توڕەت کەم توڕە نەئەبووی لێم ، ئەی بۆ ئێستا لێم توڕەی ، ڕوحەکەم ، ئەتوو هەزار جار لێم توڕە بی ئەمن لێت توڕە نابم ، هەر ئەزیزەکەی درمی ، ئەو وەختەت بەبیر دێ کەلۆ یەکەم جار دەستت گرتم ؟، ئەمن لەبیرمە ، قەت لەبیر ناکەم ، هەرچەندە ئەتو ئەوها نەبووی کە بەحست دەکرد ، بەس ئەمن هەر ئەوها بووم کە پێتم گۆ ، کوو یەکەم جار پێم گۆتی خۆشم دەوێی ، ئێستاش پێت دەرێم خۆشم دەوێی ، هەرچەندە دەزانم قەت ئەو خەمەی ناو درم نابینی ، بەس مهیم ئەوەیە ئەتوو هەر لەناو درمی ، لەوانەیە ئەمن جوان نەبم ، لۆیە ئەمن خۆش نەویستبی ، بەس ئەتو در خۆش بە ئەمن هیچم ناوێ ، مادەم ئەوها فکرت دەکردەوە کە ئەمن کەسەکی خراپم ، قەینا با لە پێش چاوی تو خراپ بم ، گیان ئەدەم بۆ ئەوەی یەک جاری تر نیگام لۆ بکەیەوە ، تەمەشا ناو چاوم بکەی ، بیرتە ئەو ڕۆژەی یەکتریمان ئەدی تەواوی شەوەکە قسە و بۆ من ئەکرد وەسف و ئەکردم ، من زۆر زۆر باش لەبیرمە ، دەزانم ئێستا ئەتوو هەر ئەمن بە فکر نایە ، نازانی هەمە یان نیمە ، بەس گەردەن و ئازابێ ، چۆن ئەو ماوەی لەگەڵ و بووم دڵخۆش بووم ، تۆش ئاوا دڵخۆش بی ، لەوانەیە ڕۆژەک هەست بە هەڵەی خۆت بکەی ، بەڵام ، بەڵام لەوانەیە ئەمن ئەو ڕۆژە نەمابم ، یان هەستەکانم نەمابن ، هەرچەند لەخۆم ئەکەم ، ناتوانم ، ناتوانم لەبیرت کەم ، ناتوانم یەک ڕۆژ بیر و لێ نەکەمەوە ، گەر یەک ڕۆژ بیر و لێ نەکەمەوە وا هەستەکەم شتێکم بزر کردووە ، ئاخر من تۆم لەجێگای هەموو کەسم دانا ، خێزانەکەم هەموویان ڕقیان لێم بوو ، پەنام بۆتۆ هێنا ، بەڵام تۆ لەوان خراپتر دەرچوی ، ان شاء اللە خوا درخۆشت دەکا ازیزەکەم #heemnnnn@hemn_editor2

  • ئەگەر رۆژێک هاتو مەرگ منی راپێچ کرد بۆ ناو ساردو سری قەبر،ئەگەر هەوالیان بۆ هێنایت کە ئەومرۆڤەی هەموو رۆژێک بە هەناسەی تۆوە دەژیا ئیتر بوە بە میوانی ئەبەدی ژێر خاک تکایە بۆ چرکەیەک هەموو جیهان رابگرە تەنها گوێ لەم راستیە رابگرە،چونکە ئەمە کۆتا و گەورەترین حەسرەتی مرۆڤێکە کە تەنها بۆ بینین ژیاوبەنەبینین مرد دەمەوێت زۆر راشکاو بێداش بزانیت.من بەمەرگێکی ئاسای نەمردوم من بەتوێنیەتی مردم!بەلام نەک توێنیەتی ئاو بەلکو توێنیەتی بینینی ئەو دووچاوەی تۆ کە بۆمن مانای هەموو گەردون بوون با هەموو دونیا بزانێت کە لەوساتە قورس و تاریکەی فریشتەی مەرگ دەستی خستبوە سەر قورگم و هەناسەکانم یەک لەدوای یەک بە کۆل و بەئازارەوە مالاواییان دەکرد،من نەخەمی ئەوهەموو ئاواتەناتەواوانەم نە خەمی ئەو گریان و هاوارانەی دەوروبەرم لەو چرکە بێدەنگ و پر لەترسەدا من لەناو جەنگێکی خوێناویدا بووم،لەگەل کات هەموو رۆحم ببوە چاو دەمویست پێش ئەوەی تاریکیەکی ئەبەدی بیلبیلەکانم داپۆشێت تەنها بۆیەک چرکە تەنها بۆ یەک تروکە ئەو روناکیە ببینم کە لەناو چاوەکانتا هەیە دەمویست تیشکی ئەو چاوانە وەک کۆتا یادگاری لەناو چاوەکانمدا بیپارێزم تا بیبەم بۆ ناو گۆرەکەشم! بۆئەوەی لەو تاریکیە چرەدا تەنها وێنەی چاوەکانی تۆ ببنە چرای رێگام!بەلام مەرگ زۆر لە من بێبەزەی تر بوو نەیهێشت ئەو ئاواتە سادەیەم بێتە دی بروابکە گەورەترین شکستی من لەم ژیانەدا ئەوەنەبوو کە نەگەشتمە ئامانجەکانم،گەورەترین شکستم ئەوەبوو کە چاوەکانم داخران و روناکی چاوەکانی تۆیان لەگەل خۆیان نەبرد بزانە کە مەرگی من کۆتای هاتنی جەستەیەک نەبوو بەلکو خامۆش بونی دواین هەولی مرۆڤێک بوو بۆ دۆزینەوەی مانا لەناو بیلبیلەی چاوەکانی تۆدا من تەنانەت لەناو کفنەکەشدا،هەر لەسەر ئەو پەیمانە مامەوە کە هیج نیگایەک جێگای نیگای تۆ ناگرێتەوە، بۆیە بەچاوی کراوەوە رۆشتم چونکە هێشتا چاوەرێبووم مەرگ مەودایەکی ترم پێ ببەخشێت تا یەک جاری تر بتبینمەوە تۆ بۆمن نەکەسێکی ئاسای بویت نە خەیالێکی کاتی تۆ تاقە مانا بوویت کەبۆی بژیم و کاتێک بینینت بوو بەمەحال ئیتر ژیان بو بەقورسترین بار کە بەشانمەوەبێت ئەگەر رۆژێک هاتیە سەر مەزارەکەم تەنها بۆچەند چرکەیەک چاوەکانت نیشانی ئەو خاکە بدە کە منی داپۆشیوە چونکە من دلنیام تەنانەت لەوقولایە ساردەشدا رۆحی من تینوی ئەو نیگاییە.بامێژو ئەوە تۆماربکات،فلانەکەس تەنها لەبەر ئەوە مرد چونکە چاوەکانی تۆ لەچاوەکانی ئەودا ون بوون،تۆ بۆ من تاقە ئاوات بویت و من بەبێ ئاواتی سەرم نایەوە چونکە ئاواتەکەی من هەر تۆبویت و تۆم نەبینی🌚، #heemnnnn@hemn_editor2

  • دەزانیت؟ کاتێک مرۆڤ کەسێکی زۆر خۆشەویستی لەدەست دەدات، ئیتر ژیانی دەبێتە دوو بەشەوە: ژیانی پێش ئەو، و تەنهایی دوای ئەو. تەنانەت ئەگەر ساڵانیش تێپەڕن و ڕۆژگار ڕەنگی خۆی بگۆڕێت، هێشتا هەر ڕووداوێکی بچووک، سێبەرێک لەسەر دیوارەکە، یاخود بارانێکی کتوپڕ، دەتوانێت هەموو شتێک بگەڕێنێتەوە بۆ خاڵی سەرەتا. ​ئێستا کاتێک سەیری ئاوێنە دەکەم، لەبری ڕووخساری خۆم، ماندوێتی و غەمگینیی چاوەکانی تۆ دەبینم؛ ئەو چاوانەی کە بڕیار بوو ببنە نیشتمانی من، کەچی ئێستا بوونەتە غەریبییەک کە هیچ ناونیشانێکی نییە. چەندە بێبەزەیی و نامیهرەبان بوویت کاتێک منت سپارد بە دەست قەدەرێکی بێدەنگ و تاریکەوە. ​من لەم ژیانەدا چیم لە تۆ دەویست؟ نە کۆشکم دەویست و نە پاڵپشتییەکی گەورە، من تەنها ویستم لە نێوان شێواوی و قەرەباڵغیی ئەم دنیایەدا، دڵێک هەبێت پێم بڵێت 'من لەگەڵتم'. تەنها عەشقێکی سادەم دەویست بۆ ئەوەی پێی بژیم. ئێستا لێرەم، لە پشت پەنجەرەی تەنهاییەوە سەیری ئەو دنیایە دەکەم کە تۆی لێ نیت، بەڵام هێشتا بەو یادگارییە بچووکانەوە دەژیم کە جێتهێشتوون... چونکە تەنها ئەوانن کە وەک مەرهەمێک، ئازارەکانم کەمێک سووک دەکەنەوە." #heemnnnn@hemn_editor2

  • ،باوکە، ،نازانم لە کام وێستگەی ئەم ڕێگایەدا وا بێدەنگ بوویت و گۆڕایت نازانم چی ڕوویدا کە ئەو چیا بەهێز و پڕ لە حەوانەوە و سۆزەی من ئێستا ناچار بێت لە ژێر خاکدا بێت و منی کڵۆڵ لێرە غەریبی و ،ناخۆشیی و ساردیی بێ باوکی بەم شێوەیە بچێژم و بەرگەی بگرم؟ تۆ بڵێی تامی بێ باوکی بۆچی هێندە تاڵ و بێ بەزەیی بێت؟ بۆچی دەبێت هەموو چرکەیەکی بێ تۆیی ببێتە خەنجەرێک و لە ناخم بدرێت؟ من هەرگیز لە ناخمدا نەموویستووە ڕۆژێک بێت لە دەنگت و لە باوەشت ،دوور بکەمەوە ،هەمیشە و لە هەموو کاتێکدا ویستوومە سێبەری سەرم بیت لەم ژیانە پڕ لە جەنجاڵییەدا ،تەنانەت لەو ساتانەشدا کە تەواوی دنیا لە دژم دەوەستایەوە و هێرشی دەکردە سەرم من هەر پێداگربووم و خۆم بە بەهێزترین مرۆڤ دەزانی چونکە ناوی تۆم لەپشت بوو. بەڵام ڕۆیشتنی لەناکاوت و بەجێهێشتنم وات لێکردم کە ئەم ڕووە خەمبار و نامۆییەی ...خۆم دەربخەم و لە ناو تەنیاییەکی قووڵدا نوقم بم که ناچار بم دیوارێک لە بەهێزیی درۆینە و غرور لە دەوروبەرم دروست .بکەم تەنها بۆ ئەوەی کەس بەزەیی بەم کڵۆڵیی و تەنیاییەمدا نەیەتەوە بۆ ئەوەی نیشانی دنیای نەدەم کە چەنێک لە ناوەوە داڕماوم و هیچ هێزێکم تێدا نەماوە. ،ڕاستییەکەی کەس نازانێت بەڵام ئەوەیە ،من بە درێژایی تەواوی ئەم ماوەیە و تەواوی تەمەنم ،هەرگیز و لە هیچ دۆخێک و لەژێر هیچ بارودۆخێکدا .هیچ شتێکم لەم دونیایەدا بەقەد یەک چرکە گەڕانەوەی تۆ و بینینەوەی چاوەکانت نەویستووە ،فێربووم کە تەنانەت جوانترین، خۆشترین و شادترین ڕۆژەکانی تەمەنیشم ئەگەر بە ناچاری و بەبێ بوونی تۆ و بەبێ دەنگی پێکەنینی تۆ بەڕێ ببن، بەهاکەی خۆیان .لەدەست دەدەن و دەبنە ژەهر بۆ ناو جەستەم ئەگەر بڕیار بێت مانەوەم لەم دونیایەدا بە نرخی حەسرەت کێشان و خنکان لە ناو گریانی بێدەنگیدا ،بێت ؛من بە بێدەنگی لە ناو یادگارییە کۆنەکانتدا پاشەکشە دەکەم و خۆم ون دەکەم چونکە هیچ شتێک شایەنی ئەوە نییە لەم ژیانە بێڕەحمەدا بێ تۆ سەیری بکەم .و دڵم پێی خۆش بێت، چونکە بەڕاستی دونیا بەبێ بوونی باوک هیچ نییە جگە لە تەم و مژێکی تاریک #heemnnnn@hemn_editor2

  • ## بۆچی خۆشت نەویستم؟ ئاخر بۆ، ئازیزەکەم...؟ > "تۆ بڵێی مرۆڤ چەندە بێدەسەڵات و سادە بێت کاتێک تەواوی وجود، دڵسۆزیی و ژیانی خۆی پێشکەش بە کەسێک دەکات، کەچی لە کۆتاییدا تەنها بە چەند پرسیارێکی بێ وەڵامەوە لە ناو تەمومژی تەنیاییدا بەجێدەمێنێت؟" هەموو شتێک لە کاتێکەوە دەستی پێکرد کە من ناوی خۆمم لە یاد کرد و لە ناو ناوی تۆدا توامەوە. من هەمیشە لێرە بووم، لەو چرکەساتانەی پێویستت پێم بوو، بەڵام ئێستا کە سەیری پاشماوەی ماندووی خۆم دەکەم، تەنها یەک هاوار لە ناخمدا دەنگ دەداتەوە: ئاخر بۆچی خۆشت نەویستم؟مەگەر هەموو جارێک کە ناوت دەهێنام و بانگت دەکردم، دەنگدانەوەی لێوەکانم و وەڵامی شەرمنانەی ناخم تەنها "گیان" و "ڕۆحم" نەبوو؟ من نەک هەر بە دەم، بەڵکو بە هەموو خانەکانی لەشمەوە وەڵامتم دەدایەوە و خۆمم دەکردە قوربانت. مەگەر هەموو داواکارییەکانت، تەنانەت بچووکترین و بێبایەخترینیان، بۆ من نەدەبوونە فەرمانێک کە بە دڵێکی پڕ لە متمانەوە بڵێم "بەسەر چاو"؟ من چاوەکانم بەخشی بە تۆ تەنها بۆ ئەوەی بێیت و جیهانی جوانی خۆتی تێدا ببینی، کەچی تۆ لێم گەڕایت تا لە تاریکیی باوەشی بێ تۆییدا فرمێسکیان بەسەردا بڕێژم. مەگەر هەموو ئەو وشانەی لە دەمی منەوە دەردەچوون کاتێک لێت نزیک دەبوومەوە، تەنها "بەساقەو بم" و "بەقوربانت بم" نەبوون؟ من خۆمم فەرامۆش کردبوو، کەرامەت و شانازییەکانی خۆم لەبەرپێی چاوەکانتدا بە خاک گەیاند، تەنها لە پێناو ئەوەی بۆ یەک چرکەش بێت بزەیەک لەسەر لێوەکانت بنەخشێت. مەگەر هەموو ئەو شەوانەی کە جیهان تێیدا نقومی خەو ببوو، من بە تەنیا لە ژێر سایەی ساردی مانگدا، پاسەوانیی سێبەری یادگارییەکانت و کاتژمێری چاوەڕێی هاتنت نەبووم؟ من هەموو چرکەیەکی ژیانم لەگەڵ تیک-تاکی کاتژمێردا دەبەستەوە بە هیوای بیستنی هەواڵێک، نامەیەک، یان دەنگی هەنگاوەکانت لە کۆڵانە چۆڵەکەدا. مەگەر من هێندە مرۆڤێکی خراپ و بێ نرخ بووم کە ئێستا هیچ کێش و بەهایەکم لە ژیانی تۆدا نەماوە؟ چۆن توانیت هەموو ئەو دڵسۆزییە، هەموو ئەو پاکییە، بە چاوتروکانێک بخەیتە لایەکەوە و وا نیشان بدەیت کە گوایە من هەرگیز لە ژیانتدا بوونم نەبووە؟کاتێک سەیری دەوروبەرت دەکەم، جەرگم دەسوتێت. چیم کەمتر بوو لەو خەڵکە ڕووکەش و بێهەستانەی کە ئێستا لە دەورت کۆبوونەتەوە و پێکەنینە ساختەکانیانت پێشکەش دەکەیت؟ ئەی من چیم کەمتر بوو لەوانەی ئێستا لە لاتن و بە دڵێکی ساردەوە سەیری ڕۆشتنی من دەکەن؟ مەگەر ئەوان بەقەد من خۆشیان دەوێیت؟ نا... من دڵنیام ئەوان تەنها هاتوون تا لە کاتە خۆشەکانتدا بەشدار بن، هیچ کام لەوان بەقەد من ئامادە نییە لە پێناو زەردەخەنەیەکی تۆدا، دۆزەخی غەریبی و تەنهایی بکڕێت. هیچ کام لەوان لێدانی دڵیان لەگەڵ لەرینەوەی دەنگی تۆدا لێ نادات.ئاخر بۆ، ئازیزم؟ بۆچی وا بێبەزەیی بوویت؟ تۆ نەک تەنها منت بەجێهێشت، بەڵکو باوەڕ و متمانەشم بە هەموو جوانییەکانی ئەم جیهانە کوشت. من تەمەنی خۆمم بۆ تۆ دانا و ئێستاش لێرە لە ناو بازنەیەکی بێ کۆتایی لە گریان و پرسیاردا خول دەخۆمەوە، هێشتاش دڵم نایەت نەفرەتت لێ بکەم، چونکە تۆ پارچەیەکی لەو دڵە شکاوەی کە ئێستاش هەر ناوی تۆ دەهێنێت. کەواتە جارێکی تر لە ناخی خۆت بپرسە: **بۆچی هێشتت هێندە ئاشقت بم، ئەگەر بڕیارت دابوو لە نیوەی ڕێگادا بەم شێوەیە بەجێم بهێڵیت؟ #heemnnnn@hemn_editor2

  • 2:55Am💔🕊️. #heemnnnn

  • هەتا ئەتوانی لێم دوور بە خوا شاهیدە یەک دنک وەفام نییە’ #heemnnnn

  • شووشەیەک کە ئاشقی بەرد بێت چارەنووسی هەر شکان دەبێت🖤.

  • نیەو ناش بێت ،         لە کوردوستان خۆشتر         لە کریس باشتر         لە سەوتی ئاوات بۆکانی خۆشتر         لە کۆنە یار درۆزنتر         لە من بێ تاقەت تر 💔😂،         #heemnnnn

  • - 03:44, 3.5 MB ئەم گۆرانیە بەرد دەکات بەشوشەی شکاو وەڵا💔👍

  • قـومـارچـی نـەبـــوم بـەڵام لـەسـەرمـێـزی دڵ سـافـیـم هـەمـووشـتـێـکـم دۆڕانــد...!

  • خەفەت لە نەبوونت، ناخۆم خەفەت لەوە ئەخۆم بە ڕۆژ ئیشم ئەکرد،خەوی شەویشم حەرام کردبوو لەبەر تۆۆ🖤' #heemnnnnn

  • وەرە سەیرێکم بکە بزانە لەوە ئەچم کە لەبیرم کردبی🥀, #heemnnnn

  • لە دونیایەکی پڕ لە مروڤ مروڤێک دونیامە🌊♾️ #Rip_7am4 #h9ma4a

  • قەت نازانیت کە چەند بە بێ دەنگی ئاگام لێت بوو🥀, #heemnnnn

  • گلەیبێ ڕێک لەو شوێنە جێت هێشتم کە پێویستم پێت بوو🥀🕊️, #heemnnnnn

  • ⌯︙ تم التحميل بنجاح 𝟼𝟼𝟼 🕸️

خـەم فرۆش🖤! — tgindex