tgindex
هۆنراوەی کوردی

هۆنراوەی کوردی

Статистика

Honrawey kurdî

Последний пост
10 янв. 2023 г.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
24
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
638
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
2 360
24 постов
Вовлечённость
369,9%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 24
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 10 янв. 2023 г.4 5312344из KBC_LM

    ‍ پێشکەش بەو دایکانەی ڕۆڵەیان شەهید بووە🕊 ڕۆڵە ڕووناکی گلێنەی چاوم بەندی جەرگ و دڵ هێزی هەناوم ڕیحانەی بۆن خۆش سوورە گوڵەکەم ئاو پڕشکێنی کوڵی دڵەکەم چۆڵەمەی ئەستۆم، ڕەگی حەیاتم هەنگوین و قەندم، نوقڵ و نەباتم خەوی خێرێت بێ بنوە درەنگە تا کەڵەبابی بەیان بێدەنگە هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە ئەمشەو بەزەت بە من دا نایە ژیر بەوە ڕۆڵەی ژیر و جوانم لە داخی لانک دەگری دەزانم دەڵێی بۆ حەپسم بۆ دەستە بەستەم بەو بەند و حەپسە من جەستە خەستەم لە نێو کورد نەبێ دەسرازە نییە ئەو بەند و قڵف و قەڕازە چییە کوڕم من بیرم لە تۆ زیاترە دەسرازە و لانک بتبێ چاترە هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە مات بە پێت بڵێم لەبەر چی وایە ڕاستە تۆ نەوەی شێری ژیانی نەتەوەی پاکی گەلی کوردانی بەڵام چونکە کورد ئەوڕۆ بێکەسە بەشیان لە دنیا کۆت و مەحبەسە بۆیە دەتپێچم تا خووی پێ بگری نەک تا من ماوم لە بەندا بمری بەو چارەڕەشیەت نەماوە تینم هەر پێم خۆش نیە مەرگت ببینم هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە هەزار تێبینی دواڕۆژم لایە بۆت بەخت دەکەم عومری درێژم سەد تاڵی و سوێریت لەسەر دەچێژم نەمامی باڵات بە فرمێسکی چاو شەو و نیوە شەو لێی دەنێم شەواو سەد چاک و پیرت بۆ دەخولێمەوە لە بن سێبەرت بحەسێمەوە هەر گەیشتی دوژمنی زاڵم دەبڕێ و بەزەی نایە بە حاڵم هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە دەک خاک بەسەر خۆم ڕەنجم بە بایە پەشێو پێت خۆشە یەخسیر نەمێنی سەربەستیت پێ بڵێم بکەویە شوێنی قەڵەم دەست دەیە و ببە مەکتەبی وەخت و بێ وەخت لە خوێندن نەبی ئەو کاتەی لەگەڵ کاکت دوو بە دوو بکەن هاواری حەققی لە دەست چوو دەس دەنە دەس یەک بە ڕاو بە تەگبیر یەکتان بە قەڵەم، یەکو بە شمشیر هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە شیریش جەوهەری لە قەڵەم دایە یەک نامە ڕەش کا لە داد و هاوار یەک زەوی سوور کا لە خوێنی بەدکار یەک لە قوڕنیشێ بڕوا بۆ تکا یەکێ قوڕ بەسەر دوژمن دا بکا ئەو پەلەقاژەی ئیستا لەکن من دەکەی بەند لادەی لە دەست و گەردن ئەو تەقەلایەت بۆ دوا ڕۆژ باشە جوچک هەوڵێ دە، بێ ڕۆحمە واشە هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە دەس لە دەس تەوفیق لەکن خودایە ڕۆڵە نیشتمان چاوی لە ڕێتە دایکمان هەویای دوا ڕۆژی پێتە بۆیە ئەندامت وەک مینای بێ گەرد خاوێن ڕادەگرم بە سەر ڕەنج و دەرد چاکەم دەیەوە بۆ وەتەن وەک کوڕ تۆش بیگەوزێنی لە ناو خوێن و خوڕ پێت بڵێم ڕۆڵە سەر سوودی چییە بۆ پردە بازی ڕێی ئازادییە هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە نیشتمان بۆ تۆ دەستە و دوعایە ڕۆڵە نامووست وەک خزمەکانت نەفرۆشی بە پوو دەستم دامانت شەڕەف گەوهەرە قیمەتی نایە دەویت ڕووڕەشی هەردوو دنیایە ئەو کەسە پیاوە بۆ خاک و ئاوی ڕوح دانێ و بە چاک بمێنێ ناوی نەتبیستوە، واتەی زانای سەرزەمین مەردانە مردن نەک حیزانە ژین هەی لایە لایە، ڕۆڵە لای لایە بخوێنە نەزان چی لە دەست نایە 👤شاعر: #هەژار | #Hejar 📕کتێب: #بۆ_کوردستان 🎧گۆرانی: لای‌لایە 🎙گۆرانی‌بێژ: #موحەمەد_ماملێ 🎼مەقام: #حسەینی #Mamlê #Wêje | #وێژە @KBC_LM

  • خۆت بپارێزه‌ له‌ ئاهى دڵبريندارانى شه‌و نه‌ك خوداناكه‌رده‌ گيرابێ، دۆعاى ناڵانى شه‌و ياوه‌ر و يار و ئه‌نيسم، ئاهـ و ئه‌شكى حه‌سره‌ته‌ ئافه‌رين ئه‌ى باره‌ك الله، ديده‌يى گريانى شه‌و ئه‌شكى حه‌سره‌ت، لازمى جه‌معى سيه‌هبه‌ختانه‌ هه‌ر شه‌ونمى سوبحه‌، ده‌ليلى قه‌تره‌يى موژگانى شه‌و هه‌ر كه‌ ڕووى تۆى دى، ئيراده‌ى به‌يعه‌تى كرد ئافتاب توڕه‌يى موشکينى تازه‌ى كرده‌وه‌ ئيمانى شه‌و خه‌ت ئه‌گه‌رچى هێرشى هێناوه‌ته‌ سه‌ر ڕوومه‌تت حازره‌ ئه‌م ڕۆژه‌ ئەمڕۆ، بۆ شكستى شانى شه‌و دڵ ئه‌بێته‌ قه‌تره‌يێ خوێن و له‌ ديده‌م سه‌ر ئه‌كا هه‌ر كه‌ ڕابوورێ به‌ دڵما سوحبه‌تى جارانى شه‌و مونته‌هاى ئه‌م زوڵمه‌تى هيجرانه‌، ڕۆژى وه‌سڵ ئه‌بێ ئاخرى نوورى شه‌فه‌ق ئه‌ڕژێ له‌ بەر دامانى شه‌و «نوورى» له‌م پێچ و خه‌مى زوڵفه‌ نه‌جاتت زه‌حمه‌ته‌ لاى سه‌خی‌ته‌بعان مه‌حاڵه‌، ڕوخسه‌تى ميوانى شه‌و #شێخ_نوورى_شێخ_ساڵح https://t.me/honraweykurdi

  • « ساڵی تازه » ئەو کێڵگەیەی ماچبارانی ساڵی پارم سەوزی نەکرد، ئەمساڵ ئەیکەم، هەورێ وای وت ئەو گوڵە جوانەی پار نەمدا لە ئەگریجەم ئەمساڵ ئەیدەم، باخێ وای وت ئەو درەختە شۆخ و شەنگەی پار لەتەکیا هەڵنەپەڕیم ئەمساڵ بۆخۆم دەستی ئەگرم، شەماڵ وای وت ئەو تاجی گڕی نەورۆزەی پار کردمە سەر بچووکتر ئەبێ لە تاجی ساڵی تازەم، لوتکە وای وت ئەو جۆگانەی پار چاوبڕکێم لەگەڵ کردن ئەمساڵ ئەچمە خوازبێنیان، گۆمێ وای وت ئەو ئاسۆیەی پار تیا نەفڕیم ئەمساڵ ئەبێ بە جێی گەشتم، مەلێ وای وت ئەو حەرفە چاو ڕەشانەی پار نەمئەناسین ئەمساڵ وەکوو ڕستەبازن ئەیانکەمە هەردوو دەستم، کیژۆڵەیەکیش وای ئەوت ئەو دەنکە گەنمەی ساڵی پار نەمگەیاندە ناو شارەکەم ئەبێ ئەمساڵ بیگەیێنم، مێرولەیەکیش وای ئەوت ئەو گێژەنەی پار خۆم لێدا و گەڕامەوە لە ساڵی نوێدا ئەیبڕم، ئەسپێک وای وت مۆمەکانی هەر دوانزە پەنجەی ئەمساڵم شەوقی هیوایان گەشترە لە هی پارم، سینیی سەر مێزەکەش وای وت ئەو شیعرە سرکە کێوییەی وەکوو ئاسک پار نەمتوانی دەستەمۆی کەم پار نەمتوانی لەگەڵ چاوما ڕایبهێنم ساڵی تازە ماڵیی ئەکەم ساڵی تازە ئەیخەمە ناو هەورەبانی کەشکۆڵەوە و لە باخەڵما ئەیخەوێنم، دوای هەموویان منیش وام وت!. « شێرکۆ بێکەس » (1940 - 2013) کتێبی « ئاوێنە بچکۆلەکان » https://t.me/honraweykurdi

  • https://t.me/honraweykurdi

  • خسته ام مثل جوانی که پس از سربازی بشنود یک نفر از نامزدش دل برده مثل یک افسر تحقیق شرافتمندی که به پرونده ی جرم پسرش برخورده خسته ام مثل پسر بچه که درجای شلوغ بین دعوای پدر مادر خود گم شده است خسته مثل زن راضی شده به مهر طلاق که پس از بخت بدش سوژه ی مردم شده است خسته مثل پدری که پسر معتادش غرق در درد خماری شده فریاد زده مثل یک پیرزنی که شده سرباز عروس پسرش پیش زنش بر سر او داد زده خسته ام مثل زنی حامله که ماه نهم دکترش گفته به درد سرطان مشکوک است مثل مردی که قسم خورده خیانت نکند زنش اما به قسم خوردن آن مشکوک است خسته مثل پدری گوشه ی آسایشگاه که کسی غیر پرستار سراغش نرود خسته ام بیشتر از پیر زنی تنها که عید باشد نوه اش سمت اتاقش نرود خسته ام کاش کسی حال مرا می فهمید غیر از این بغض که در راه گلو سد شده است شده ام مثل مریضی که پس از قطع امید در پی معجزه ای راهی مشهد شده است #علی_صفری https://t.me/honraweykurdi

  • لە کۆ ئەسرین دەبارێنم لەبۆ کوردی پەڕاکەندە لە گەرمێن غەرقی ئارەق بووم و چاوم هەر لە سامڕەندە منی زنجیرپسێن لێرە ئەسیری بسکی جوانێکم زەمانە گەرچی ئاڵۆز و پەشێوە، کەڵ بەموو بەندە گوتی: ئێوارەبازاڕێ وەرە ماچت دەمێ، نەمویست هەڵۆی کوێستانی کوردستانم و ناژیم بەدەستەندە دڵم سەد هێندی دیکانە بە ناز بشکێنی، دەنگ ناکەم چ سوودێکی هەیە، کێیە، بپرسێ داد و گازندە؟ جیهان و هەرچی خێر و خۆشییە بۆ هەڵبژاردانە بە قانوونی تەبیعەت پاشەرۆکخۆرە ئەوی گەندە ئەگەر تاوانی بێ‌هێزی نییە بۆچی لە دنیادا بەشی من ماتەم و شینە، بەشی خەڵکی زەماوەندە بەمردووییش نیشانەی گوللـەیە ئەو کەللـە پڕشۆرە ئەوێستاش دەرسی سەربازی دەڵێ ئەو شاعیرە ڕەندە سەری تەعزیم لەبەر تۆ دانەواندن فەخرە بۆ هێمن بژی «حاجی» کە کێوی هیممەتت سەد هێندی ئەڵوەندە 🔘 #مامۆستا #هێمن https://t.me/honraweykurdi

  • https://t.me/honraweykurdi

  • لە دنیادا دڵارامێک و ئارامیی دڵێکم بوو بە جارێ ماڵی وێرانم، ئەمیشم چوو، ئەویشم چوو خوێنی دڵ لە بەر چاوم ڕەوان تاکەی نەبێ ئاخر! ئەوا ڕۆیی لە بەر چاوم ئەوی ڕۆحی ڕەوانم بوو چ حاڵە! قوڕبەسەر حەتتا بە حاڵم پێکەنینی دێ بە دەست ئەتواری تۆوە قوڕبەسەر خۆم، ئەی دڵەی بەدخوو دڵ و دڵبەر لە یەک بەدخووترن، سا من خودا چ بکەم؟ فلا المَحبُوبُ يرثي لي، و لا القلبُ الشّجى يسلُو لە ڕۆژێکی کە ئەو گوفتارتووتی کەبک‌ڕەفتارە لە من غایب بووە، هەر ناڵەمە وەک کۆتری حاقوو چ ڕۆحێ کوشتەی ئەو باڵایە، قومری داری تۆبایە فيا طُوبى لقوم في سبيل الحُب هم ماتُو لە دووری ئەو کوڕە فرسەتتە با زوو بمری ئەی مەحوی! مەبادا بێتەوە بۆ کوشتنی تۆ ڕەنجە کا بازوو #مەحوی https://t.me/honraweykurdi

  • . حەوکانیان، گوڵان، باخان، گامێشان، دەروێشان، کەچەڵمیران، بێوران، قەتارچیان، مەنگوڕان، موکریان، کانیماران، کانی‌سەییان، کانی‌سانان، کانی‌ئاشقان کانی‌چەتان، بەردەڕەشان، گۆیژان، گوێزان، هەڵووژان، سێوان، سێفان، بەهاران، دووکانان، دووبەردان، عەوداڵان، گەرمیان، باریکان و ... https://t.me/honraweykurdi

  • ڕەوانشادان : سەی محەممەدی سەفایی عەوڵا ماچکەیی https://t.me/honraweykurdi

  • https://t.me/honraweykurdi

  • "بی همزبان " با صدای استاد #شجریان هر دمي چون ني از دل نالان شکوه ها دارم روي دل هر شب تا سحرگاهان با خدا دارم هر نفس آهي است کز دل خونين لحظه هاي عمر بي سامان مي رود سنگين اشک خون آلوده ام دامان مي کند رنگين به سکوت سرد زمان به خزان زرد زمان نه زمان را درد کسي نه کسي را درد زمان بهار مردمي ها دي شد، زمان مهرباني طي شد آه از اين دم سردي ها خدايا نه اميدي در دل من که گشايد مشکل من نه فروغ روي مهي که فروزد محفل من نه همزبان درد آگاهي که ناله اي خرد با آهي داد از اين بي دردي ها خدايا نه صفايي ز دمسازي به جام مي که گرد غم زدل شويد که بگويم راز پنهان، که چه دردي دارم بر جان واي از اين بي همرازي خدايا وه که به حسرت عمر گرامي سر شد همچو شراري از دل آذر، بر شد و خاکستر شد يک نفس زد و هدر شد روزگار من به سر شد چنگي عشقم راه جنون زد مردم چشمم جامه به خون زد، يارا دل نهم ز بي شکيبي، با فسون خود فريبي چه فسون نا فرجامي،به اميد بي انجامي واي خدايا از اين افسون سازی خدایا https://t.me/honraweykurdi

  • без подписи

  • https://t.me/honraweykurdi

  • ای که‌ می‌پرسی‌ نشان‌ عشق‌ چیست عشق‌ چیزی‌ جز ظهور مهر نیست   عشق یعنی مهر بی‌چون و چرا عشق یعنی کوشش بی‌ادعا عشق یعنی گل به جای خار باش پل به جای این همه دیوار باش   در میان این همه غوغا و شر عشق یعنی کاهش رنج بشر عشق یعنی تشنه‌ای خود نیز اگر واگذاری آب را بر تشنه تر   عشق یعنی مشکلی آسان کنی دردی از درمانده‌ای درمان کنی عشق یعنی نان ده و از دین مپرس در مقام بخشش از آیین مپرس عشق یعنی ذهن زیباآفرین آسمانی کردن روی زمین هر که با عشق آشنا شد مست شد وارد یک راه بی بن بست شد در جهان هر کارخوب و ماندنی است رد پای عشق در او دیدنی است #سالک https://t.me/honraweykurdi

  • без подписи

  • без подписи

  • ئومید ڕەسوڵپور ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‎‌‌‍‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‎‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

  • без подписи

  • без подписи