خاڵخاڵۆکە☀شێعری مناڵان
Статистикаبا مناڵ بینەوە...بێگەرد و پاک @dr_hetaw من هەتاوم ماستەری ئەدەبیاتی مناڵ و دوکتورای ئەدەبیاتی غێنایی
- Последний пост
- 5 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 29
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 189
- 1/48двое суток
- 216
- 1/72трое суток
- 233
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
وەک دایکی خۆی پێش ئەوەیکە بچێتە قوتابخانە هۆگری کتێب خوێندنەوە بوو… هەڵبەت جێی ئاماژەیە کە هەتا چوار ساڵەگیی هەر کتێبێک کە بۆم دەخوێندەوە لە لاپەڕەی دوهەمەوە وەڕەز دەبوو و هەڵدەستا و دەڕۆیشت هەتا چەند مانگ لەمەوپێش… ئێستا پێنج ساڵە و شایانی باسە لەودەمەیڕا…
وەک دایکی خۆی پێش ئەوەیکە بچێتە قوتابخانە هۆگری کتێب خوێندنەوە بوو… هەڵبەت جێی ئاماژەیە کە هەتا چوار ساڵەگیی هەر کتێبێک کە بۆم دەخوێندەوە لە لاپەڕەی دوهەمەوە وەڕەز دەبوو و هەڵدەستا و دەڕۆیشت هەتا چەند مانگ لەمەوپێش… ئێستا پێنج ساڵە و شایانی باسە لەودەمەیڕا «قەڵسۆک»ــم بۆ خوێندەوە زۆری بەدڵ بوو و ئەگەر بڵێم دەجارم لەسەرێک بۆ خوێندەوە و هەمووجارێ دوایی کۆتایی داوایی لێ دەکردمەوە سەرلەنوێ بۆی بخوێنمەوە زیادەوێژیم نەکردووە… هەر لێرەوە دەسخۆشی لە هاوڕێی خۆشەویستم خاتوو هەتاو خۆرشیدی دەکەم … 🌾سپاس هەتاوی جواننووس 🍃🌸
#ڕادیۆهەتاو پێشکەش دەکات: شێعری#قەیسی لە کتێبی میوەکان کتێبی شێعری #هەنیلەهووتی لە نووسینی #هەتاو_خورشیدی مۆسیقا و دابەشکردن:#هاشم_ڕشادەت خوێندن : #ژیلا_ڕشادەت هیوادارم بە دڵتان بێت ئازیزانی نیشتمان. @hto67 بە هیوای سەربەستی...و جیهانێکی ئازاد❤ #شێعری_منداڵان #شێعر
چوو بۆ ماڵی مناڵێکی وریا #هەنیلەهووتی کتێبی شێعری میوەکان
شێعر: #هەتاو_خورشیدی خوێندنەوە: #فریاڕەش_ئەحمەدی یارەکەی دیدە و نەدیدەی من وەرە پێوقەدەم بارانەکەم تەم لابەرە.
سەفەر فڕی فڕی پەپوولەیەک هەتا گەیەشتە سەر دەسم گوتی بە من: «لە دوورەدەستەکانی دوور لە باخەکانی سەوز و سوور گەیەشتمە لات بڵێ بە من هەتا هەتاو هەتا بڵیندی ئاسمان دەبێ هەتا کوێ هەڵفڕم؟» دوو باڵی جوانی کردەوە گوتم بە ئەو: «فڕینی تۆیە جوان ئەکا هەتاو و بەرزی ئاسمان فڕین فڕینه بۆ نزیک و دوورەدەست سەفەر بەخێر پەپوولە گیان!» #هەتاوخورشیدی https://t.me/hto67
با بڕۆین و سەفەر کەین... https://t.me/hto67
🌷 کاناڵێوە تایبەت پەی کارتۆنی هەورامی 🌷 https://t.me/+j67CxihwqvxiN2E0 کارتۆنی هەورامی🌷 چی کاناڵەنە پەی پارێزنای زوانی ئەدٚایی و پەرەدای به هەستوو وێرەپەرمای هەورامیانەی دلێ دڵوو زاڕۆڵەکانمانەنه تەقالا مەدٚەیمێ ، تکانە بە هامڕاییتان پاڵپەشتیمان کەردێ🙏🙏
شێعری #شووتی🍉 لە کتێبی #هەنیلەهووتی #هەتاوخورشیدی https://t.me/hto67
خوێندنەوەی کتێبی #دەست_بۆ_چییە ؟ #هەتاوخورشیدی خوێندنەوەی کیژی وریا هایا داوەری @hto67
داتەوە دەنگ سەمای سەرشێتیم .... مەریوانی گیان تەئاتر ناردراو🙏 پێش جەژن
لایەلایە #موکریانی @hto67
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
📖 نەبوونی ئینتەرنێت لە سەردەمی مۆدێڕندا؛ کێشەیەکی تەکنیکی یان کۆسپێکی گەورە «بریا گەشی چاوت، گڕی سینەت، دەمی قەندت بەو نێتە بەڕێ کەی کە هەوا لێرەکە قاتە»* ئینتەرنێت لە سەدەی بیست و یەکەمدا لە ڕێگەیەکی سادەی پەیوەندییەوە بووەتە ژێرخانێکی بنەڕەتیی ژیانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی. بەپێی دوایین ئاماری یەکێتیی نێودەوڵەتیی پەیوەندییەکان (ITU) زیاتر لە ٥.٤ ملیار کەس لە سەرانسەری جیهاندا ئینتەرنێت بەکار دێنن کە لە بوارەکانی فێرکاری، تەندروستی، بازرگانی و پیشەییدا چالاکن. ئەم ژێرخانە ئەلیکترۆنییە ڕێگە بە گواستنەوەی خێرای زانیاری، دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە دوورەکان و دروستکردنی هەلی کار دەدات، بە جۆرێک کە ئەمڕۆ نەبوونی ئەو، هاوشێوەی بێبەشبوون لە کارەبا یان ئاو لە ژیانی هاوچەرخدایە. ئاشکرایە کە لەم سەردەمەدا ئینتەرنێت بووەتە ئامرازی سەرەکیی پەیوەندی بۆ ئەو کەسانەی کە بۆ خوێندن یان کارکردن ڕوو لە وڵاتانی دەرەوە دەکەن. ئەم تۆڕە ئەلیکترۆنییە ڕێگە بە پاراستنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان، دەستڕاگەیشتن بە زانیاریی پەروەردەیی دەدات، تەنانەت پەیوەندییە سۆزدارییەکانیش لەم جەغزەدا جێگەی خۆیان دۆزیوەتەوە و بەم شێوەیە بەربەستە جوگرافییەکانی هاوسەرگیری و ئەوین و خۆشەویستی شکاوە و وەک جاران نەماوە. هاوکات لە بواری دەروونیشەوە هەستی دوورکەوتنەوە و گۆشەگیری کەم دەکاتەوە. بۆ کرێکاران و خوێندکارانی نێودەوڵەتی، نەبوونی ئینتەرنێت تەنیا بڕانی پەیوەندیی سۆزداری نییە، بەڵکوو کۆسپێکی گەورەیە لە بەردەم گەشەپێدانی پیشەیی و زانستییاندا. هەروەها نەبوونی ئینتەرنێت یان دەستڕاگەیشتنی سنووردار زیانێکی قووڵ و فرەڕەهەندی لێ دەکەوێتەوە. ئەم دابڕینە ئەلیکترۆنییە، هاووڵاتیان، بەرەو کەمبوونەوەی هەلی پەروەردەیی، دەستبەسەری ئابووری و گۆشەگیریی کۆمەڵایەتی دەبات. لە سەردەمی ڕووداوەکانی پەتای کۆڤید-١٩دا، توێژینەوەیەکی زانستی کە لە گۆڤاری "پرۆسیدینگی ئەکادیمیای نیشتمانیی زانستەکان" (PNAS) بڵاو کراوەتەوە، دەڵێت: قوتابخانەی ئەو وڵاتانەی خاوەن ئینتەرنێتی لاواز یان سنووردار بوون، بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیکە، زیانی فێربوونی چەند هێندە زیاتریان بەر کەوت کە ئەمە هەژاری و دواکەوتنی نەوەکانی لێ دەکەوێتەوە. بەم شێوەیە، نەبوونی ئینتەرنێت تەنیا کێشەیەکی تەکنیکی نییە، بەڵکوو هۆکارێکی سەرەکیی فراوانبوونی نایەکسانیی کۆمەڵایەتی و ئابوورییە لەم سەردەمەدا. Code:HEJ111 🖥 سەرچاوەکان: *هۆنراوە: هەتاو خورشیدی 1. ITU (2023). *Measuring digital development: Facts and figures 2023*. International Telecommunication Union. 2. Engzell, P., Frey, A., & Verhagen, M. D. (2021). Learning loss due to school closures during the COVID-19 pandemic. *Proceedings of the National Academy of Sciences*, 118(17), e2022376118. 3. Dekker, R., & Engbersen, G. (2014). How social media transform migrant networks and facilitate migration. Global Networks, 14(4), 401-418. 📖 پێگە فەرمییەکانی هۆژان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان: 📱 ماڵپەر 😅 ئینستاگرام 😌 تێلێگرام 😇 فەیسبووک 🤖 ئیکس 😉 یووتیووب 📱 لینکدین🎙پۆدکاست 🎙 کەستباکس
کاتێک کچی هاوکارەکەت، لە هاوڕێکەی لە مەدرەسە،فێری شێعرەکانت دەبێ ئەی بختەوەری دەبێ چۆن بێ؟🥰
پشەکەم پشیلەکەم شەربەت و هەنگ و شیلەکەم تایبەت بۆ باجە قەیسیم نووسیوە🥰 @hto67
خوێندنەوەی شێعری : "لێت نەپرسیم و دڵم تەنگ و پەرێشانە کەسم" لە کتێبی: ——- بەرهەمی: هەتاو خورشیدی دەنگ: چۆڵستان ( #شێخ_ئەگیت ) موسیقی: Odysmod-For You 📺 چۆڵستان 🌤لینک ناشناس 📞ارتباط با ادمین