- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 3
- Всего постов
- 35
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 84
- 1/48двое суток
- 96
- 1/72трое суток
- 103
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
#جیاوازی_نێوان عيلم و جەهل
هەموو خەڵک پێویستیان بە زانستە، و زانستیش پێویستی بە کردارە، و کرداریش پێویستی بە عەقڵە، و عەقڵیش پێویستی بە سەرکەوتن و تەوفیقی خوای گەورەیە. هەر زانستێکیش کە کرداری لەگەڵ نەبێت، پوچە. هەر زانست و کردارێکیش کە نیەتی لەگەڵ نەبێت، بێبایەخ و بێسوودە. هەر زانست و کردار و نیەتێکیش کە لەگەڵ سوننەتدا نەبێت، ڕەتکراوە. و هەر زانست و کردار و نیەت و سوننەتێکیش کە لەگەڵ وەرع و پارێزگاری دا نەبێت، زیان و خەسارەتە.
без подписи
قال أحمد بن عطاء الروذباري، رحمه الله تعالى: ( من خرج إلى العلم يريد العلم لم ينفعه العلم، ومن خرج إلى العلم يريد العمل بالعلم نفعَه قليلُ العِلْم). [اقتضاء الخطيب: 160] ئیمامی ئەحمەدی کوڕی عەتای ڕووذباری (ڕەحمەتی خوای لێ بێت): ئەفەرموێ: «هەرکەسێک بەدوای زانستدا بڕوات و مەبەستی تەنها کۆکردنەوەی زانست بێت، زانستەکەی سوودی پێ ناگەیەنێت؛ بەڵام هەرکەسێک بەدوای زانستدا بگەڕێ بە مەبەستی عەمەل پێکردنی، ئەوا زانستێکی کەمیش سوودی پێ دەگەیەنێت.»
نەکەی نەکەی! دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی #ڕێکخراوی_حوجرە
без подписи
☝☝☝☝☝ * بۆچی کتێبە کۆنەکان ڕەق و سەختن؟ * گرنگی سادە نەکردنی مەنهەجی حوجرەو فەقێیاتی * تێکەڵکێشی لەنیوان عیلمەکان د.أحمد ڕازی
https://www.facebook.com/share/v/194o7SDr66/?mibextid=wwXIf
#غوربەتی_زانایان دکتۆر عوسمان هەڵەبجەیی کەسایەتی و زانایەکی ئایینی دانسقە و بەرهەمدارە سەرمایەکی دەوڵەمەندی زانستی و نیشتمانییە حەق وایە باشترین پێگە و مەکانەتی لە کوردستان پێ بدرێت .. بەڵام بە داخەوە کورد نرخی زانایانی نادیدە دەگرێت و بەها و ئەرزشیان نازانێ مێژووش ئەو ڕاستییە تاڵە دەسەلمێنێت نموونەی مامۆستای مودەڕڕیس و زەهاوی و زەڵمی دەیانی تر، بۆیە ژیانی غوربەت و دوور لە نیشتمان هەڵدەبژێرن خەڵکی تر لێیان بەهرەمەند دەبێت. تێبینی: مەبەستم زۆر جار ئەوەی لێدەکەوێتەوە نەک دکتۆر ئێستا بڕیاری وای دابێت یونس باویانی ٢٠٢٦/٨/٥
بەئەدەبەوە بدوێن و گشتاندن مەکەن هەمووو ئەو (مەلا) ناشیرین و عەوداڵ بەدوای ژن و میسیار، قسەی هەلەق و بەلەق. خزانەناو شەڕی رواڵەتی، جوێندان و قسەی ئاست نزم لەم هەرێمەدا، ئەوانە دوژمنیش حیسابی بکا لە١٥ بۆ ٢٠ مەلا زیاتر نابیت، منیش هاوڕام عەیبەو عارن بۆ کۆمەڵگای مسوالمان…بەڵام زیاتر لەهەزار وتاربێژو مەلا، لەناویاندا پیاوی زۆر باش و پاک و ئەهلی خێرو چاکەو زاناو شارەزامان هەیە…. کەواتە کەمینەیەکی زۆر کەم بەژمارەو رەفتار ناشیرین، بوونەتە بابەتی سۆسیال میدیا، ناکرێ و نابێ و بێویژدانیەو رەوانییە ئەم گشتاندنە…. عەیبی کەس مەپۆشن، عەیبەدار هەر عەیبدارە، بەس گشتاندن تاوانە.. خوایەگیان من لەرەفتارو گفتاری ئەو کەمینە مەلایە رازی نیم و نامەوێ کەس باجی ئەوانە بدات…لیرە ناوی کەس نانووسم بەس رۆژێک دیت وازنەهێنن ناچاردەبین ناویان بهێنین… د کامەران جەمال بابان زادە
#حوجرە، چراى زانستە و نوری هودایە شوێنی ئەدەبەو، لانەی تەقوایە. هەر کەس لە حوجرە گەورە، ڕێ بگرێت سەیداو ڕابەرە، نورە بۆ ئوممەت باویانی
نیعمەت بە نیعمــەت بەدەست نایەت! لە پەرتووکی (أدب الدنيا والدين)ی ماوەردیدا هاتوووە: ( أتعب قدماكَ، فَإِن تَعبا قَدَّمَاكَ)! «پێکانت ماندوو بکە، ئەگەر ماندوو ببن، پێشت دەخەن!» هاوڕێکەم: بەختەوەری و سەرکەوتن بە ئاسوودەیی بەدەست نایەت! بوخاری هەزاران میلی دەبڕی تەنها بۆ یەک فەرموودە! بەقیی کوڕی مەخلەد لە ئەندەلوسەوە هات بۆ بەغدا تا لەلای ئەحمەدی کوڕی حەنبەل بخوێنێ. شافعی ماوەیەک چوو بۆ نێو هۆزی هوزەیل تا بەباشی فێری زمانی عەرەبی بێت. سیبەوەیهی چەندین کاتژمێر بە ئەژنۆوە لە مەجلسی خەلیلی کوڕی ئەحمەد دانیشت بۆ فێربوونی عیلم! تۆ جلی سپیی پزیشک دەبینیت، بەڵام کاتژمێرەکانی شەونخونییەکەی نابینیت! تۆ دەبینیت کابرایەک لە سێرکدا بەسەر پەتێکی باریکدا دەڕوات، بەڵام نەتبینیوە چەند جار کەوتووە! بۆ منداڵەکانت دەگێڕیتەوە کە (خالیدی کوڕی وەلید) شکستی بە ڕۆم و فارس هێناوە، بەڵام لەبیریانبێنەوە کە هیچ شوێنێک لە جەستەیدا نەبوو ئیللا شوێنەواری ڕم یان شمشێری پێوە بوو! هەموو شتێک باجێکی هەیە، تا نەچێنی چاوەڕێی دروێنە مەبە!
#پاداشتی_نوێژ لە ماڵەوە تا کەعبە
без подписи
ئەگەر سەلماندنی ئاستی عیلمی و مەعریفیت، لەسەر ئەوە وەستابوو، قسەی سەیر و نەبیستراو بکەیت و وەک ئەڵێن: گۆمەکە بشڵەقێنیت، بتەقێتەوە. لێگەڕێ با هەرگیز نەناسرێیت و ون بیت، خێری دونیا و قیامەتتە. یەکێک لەنیشانە دیارەکانی ئەهلی عیلم و حیکمەت و دەروون ئارام و پێ چەسپاو، ئەوەیە: شتی سەیر و سەمەرەیان لێ نابیستیت، هەڵسوکەتی زۆر زەق و سەرنجڕاکێشیان لێ نابینیت! ڕێک پێچەوانەی ئەوەی خەڵک حەزی پێیەتی و داواکاری ترێند و مۆدێرنەیە! سەید عومەر
خاتوو مەریەم عەبدولقادر كتێبی "الصحاح"ی جەوهەریی كە 6 بەرگە هەمووی نووسیوەتەوە لە كۆتاییەكەیدا نووسیویەتی: ئومێدەكەم هەرکەس هەڵەیەکی تێدا بینی لێم ببورێت؛ چونكە بەدەستی ڕاستم دەمنووسییەوە و بەدەستی چەپیشم لانكەی منداڵەکەمم ڕادەژەند! ئەم دەستنووسە لە مزگەوتی حەیدەرخانەی بەغدا ئەرشیفکراوە
без подписи
без подписи
قوتابییەک لە بەرگی هەژاراندا ئیمامی بەقی کوڕی مەخلەد، لە ئەوپەڕی ئەندەلوسەوە تا بەغدا تەواوی ئەو ڕێگەیەی بە پێیان بڕی، تەنها بۆ ئەوەی بڕواتە خزمەت ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل. کاتێک گەیشت، بینی ئیمام لەژێر گەمارۆدایە و وانەوتنەوەی لێ قەدەغە کراوە، بەڵام بێئومێد نەبوو و نەگەڕایەوە. بەڵکو فێڵێکی دۆزییەوە؛ پۆشاکی هەژارانی پۆشی و ڕۆژانە دەچوو لە دەرگای ئیمامی دەدا، تا لە ناو مالەکەیدا دوو بە سێ فەرموودەی لێ وەربگرێت. #ڕێکخراوی_حوجرە
#ئەمانە_چراکانی_ئیسلامن