عَلَى نَهْجِ أَهْلِ الْحَدِيثِ وَالْأَثَرِ
Статистика-لەسەر ڕێگای هاوەڵانی فەرموودە و ئەثەر- @tuailib_bot
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 4
- Всего постов
- 30
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 3
- 1/48двое суток
- 3
- 1/72трое суток
- 3
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
پێناسەی ئیجماع و ئەگەری ڕوودانی • پێناسەی ئیجماع : - لە زمانەوانیدا : بە واتای بڕیاردانی جێگیر و توند دێت (العزم المؤكد) ؛ بۆ نموونە دەوترێت : « فڵان کەس بڕیاری دا کە وا بکات / أجمع أن يفعل كذا أي عزم عليه ». - لە زاراوەی شەرعیدا : بریتییە لە ڕێککەوتنی هەموو موجتەهیدەکانی ئوممەتی ئیسلام لە سەردەمێک لە سەردەمەکاندا، لە دوای کۆچی دوایی رسول الله ﷺ، لەسەر حوکمێکی شەرعی . - تێبینی: مەرجی «دوای وەفاتی رسول الله ﷺ» بۆ ئەوەیە چونکە لە کاتی ژیانی ئەودا، سەرچاوەی حوکمەکان تەنها وەحی (قورئان و سوننەت) بووە، نەک کۆدەنگی زانایان. • وێناکردنی ڕوودانی ئیجماع : ئایا گەیشتن بە کۆدەنگی لەنێوان هەموو زانایاندا دەکرێت و ڕێی تێ دەچێت ؟ - سێ ڕا و بۆچوون هەیە : - ڕای یەکەم (زۆرینەی زانایان): دەڵێن ئیجماع شتێکی گونجاوە و دەکرێت ڕووبدات، چ لە سەردەمی هاوەڵان بێت یان دوای ئەوانیش . بەڵگەیان ئەوەیە کە عەقڵ دەڵێت مەحاڵ نییە هەموو زانایان لەسەر بابەتێک هاوڕا بن، هەروەها نموونەی مێژووییشمان هەیە وەک کۆدەنگی هاوەڵان لەسەر کۆکردنەوەی قورئان . - ڕای دووەم : هەندێک دەڵێن ئیجماع مەحاڵە و ناتوانرێت ئەنجام بدرێت . چونکە وڵاتانی ئیسلامی زۆر فراوانن و زاناکان لێک دوورن، خوو و ڕەوشتیان جیاوازە، بۆیە مەحاڵە هەموویان لەسەر یەک شت ڕێک بکەون (وەک چۆن مەحاڵە هەموو خەڵکی جیهان لە یەک کاتدا یەک خواردن بخۆن). - ڕای سێیەم: هەندێک دەڵێن ئیجماع تەنها لە سەردەمی هاوەڵاندا گونجاو بووە، چونکە ژمارەیان کەم بووە و لە مەدینە بوون، بەڵام دوای ئەوە چونکە زاناکان بڵاو بوونەتەوە، ئیتر بەرەو مەحاڵ بوون چووە . - ڕای چوارەم : تەفصیل دەدەن ، دەڵێن ئەگەر بابەتەکە ئوصوڵی بێت ئەوە ئیجماع ڕێی تێ دەچێت ، بەڵام ئەگەر لق و پۆپ و فروع بێت ؛ ئەوە قورسە . سەبارەت بە جۆرەکانی ئیجماع : أ- دابەشبوونی ئیجماع بەپێی دەربڕینی زانایان چەند جۆرێکە ، لەوانە : 1. ئیجماعی صەريح یاخود ڕاشکاو : ئەوەیە کە هەموو زانایان بە دەنگ یان بە نووسین ڕازیبوونی خۆیان لەسەر حوکمەکە دەرببڕن (ئەمە کەمتر ڕوودەدات). 2. ئیجماعی سکوتی یاخود بێدەنگبوونی زانایان لەسەر هەڵێنجاندنی کەسانی تر : ئەوەیە کە هەندێک لە زاناکان حوکمێک دەردەکەن و ئەوانی تر دەیبیستن و بێدەنگ دەبن و ناڕەزایی دەرنابڕن. 3. ئیجماعی ضمني و ناڕاستەوخۆ : کاتێک زاناکان لەسەر دوو ڕا جیاواز بن، ئەمە مانای ئەوەیە ڕێککەوتوون و کۆدەنگن لەسەر ئەوەی کە ڕای سێیەم بوونی نییە . ب- دابەشبوونی ئیجماع بەپێی هێزی بەڵگەکەی دوو جۆرە : 1. قطعي : ئەوەی هەردوو مەرجی تێدایە ( صەڕیح یاخود ڕاشکاو بێت و بە شێوەی تەواتور - واتە بە کۆمەڵێکی زۆر لە ڕاوییەکان - بۆمان گوازرابێتەوە). 2. گوماناوی - ظني : ئەوەی یەکێک لەو مەرجانەی تێدا نەبێت . #ئوصوڵی_فیقهـ
= وە فەرمایشتی ﷺ : (یەکێکتان لە پەروەردگاری نزیك ئەبێتەوە هەتا قۆڵی دائەنێت لەسەری) . وە فەرمایشتی ﷺ : (بە بەبێ پەردە قسەی کرد لەگەڵ باوکت) . وە فەرمایشتی ﷺ : (هیچ یەکێك نییە لە ئێوە ئیللا پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا ئەکات لە نێوانیاندا وەرگێڕێك نییە بۆی وەربگێڕێت) . وە فەرمایشتی ﷺ : (بۆمان دەرئەکەوێت پەروەردگارمان لە ڕۆژی قیامەتدا بە پێکەنینەوە) . وە لە فەرموودەی المعراج ـدا لە الصحیح ـدا هاتووە : (پاشان الجبار ـی پەروەردگاری خاوەن عیززەت نزیك بوویەوە هەتا هێندەی دوو کەوان یان کەمتر لێی دوور بوو) . وە فەرمایشتی ﷺ : (نووسراوێکی نووسیوە لەلای خۆیەتی لەسەر عەرش کە ڕەحمەتەکەم پێش تووڕەبوونەکەم کەوتووە) . وە فەرمایشتی ﷺ : (بەردەوام جەهەننەم ئەخرێتە ناوی و ئەڵێت : ئایا زیاتر هەیە؟ هەتا پەروەردگار پێی ئەخاتە سەری بەوهۆیەوە ئەچێتەوە یەک و ئەڵێت : بەسە بەسە بە عیززەتت) . وە فەرمایشتی ﷺ : (الله دێت بۆ لایان لەسەر ئەو شێوەیەی کە ئەیناسن ئەفەرمووێت من پەروەردگارتانم، ئەوانیش ئەڵێن تۆ پەروەردگارمانیت) . وە فەرمایشتی ﷺ : (الله بەندەکان کۆئەکاتەوە بانگیان ئەکات بە دەنگێك کە ئەیبیستێت ئەوەی دوورە هاوشێوەی ئەوەی کە نزیکە : من خاوەن و پاشا و دەسەڵاتدارم) . 📚 الفصول في الأصول عن الأئمة الفحول إلزاما لذوي البدع والفضول (١) زانایانی سەلەف و ئەهلی سوننە بە گشتی هەمیشە ئەو فەرموودەیانەیان قبووڵ کردووە و لە کتێبەکانیاندا هێناویانە، وە لێیان تێگەیشتوون و مانا ڕووکەشەکەیان بەبێ تکییف و تشبیهـ و تعطیل جێگیر کردووە، نەوەك وەکو ئەشعەریە جەهمیەکان ڕووکەشەکەی بە کوفر و تشبیهـ و تجسیم بزانن و بڵێن ناچارین ماناکەی بگۆڕین . وە لەلای ئەشعەریە جەهمیەکان هەریەکێك ئەم فەرموودەیانە بەو شێوازە لە نووسراوێكدا بهێنێت بەبێ ئەوەی تەحریفی بکات ئەوە نیشانەی ئەوەیە لەلایەن کەسێکی موجەسیمەیە . (١) دەستەواژەی (لعمرك) ڕاجیاوازی هەیە ئایا بە مانای سوێند بەکاردێت یان نا، ئێمە لێرەدا بە مانای سوێند لێکمان داوەتەوە . #عەقیدە : (٨) @khazena_SH @salafyummat
= وَقَوْلِهِ : (يَدْنُو أَحَدُكُمْ مِنْ رَبِّهِ حَتَّى يَضَعَ كَنَفَهُ عَلَيْهِ) . وَقَوْلِهِ : (كَلَّمَ أَبَاك كِفَاحًا) . وَقَوْلِهِ : (مَا مِنْكُمْ مِنْ أَحَدٍ إلَّا سَيُكَلِّمُهُ رَبُّهُ لَيْسَ بَيْنَهُ وَبَيْنَهُ تُرْجُمَانٌ يُتَرْجِمُ لَهُ) . وَقَوْلِهِ : (يَتَجَلَّى لَنَا رَبُّنَا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ضَاحِكًا) . وَفِي حَدِيثِ الْمِعْرَاجِ فِي الصَّحِيحِ : (ثُمَّ دَنَا الْجَبَّارُ رَبُّ الْعِزَّةِ فَتَدَلَّى حَتَّى كَانَ مِنْهُ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَى) . وَقَوْلِهِ : (كَتَبَ كِتَابًا فَهُوَ عِنْدَهُ فَوْقَ الْعَرْشِ إنَّ رَحْمَتِي سَبَقَتْ غَضَبِي) . وَقَوْلِهِ : (لَا تَزَالُ جَهَنَّمُ يُلْقَى فِيهَا وَتَقُولُ : هَلْ مِنْ مَزِيدٍ؟ حَتَّى يَضَعَ رَبُّ الْعِزَّةِ فِيهَا قَدَمَهُ - وَفِي رِوَايَةٍ : رِجْلَهُ - فَيَنْزَوِي بَعْضُهَا إلَى بَعْضٍ وَتَقُولُ: قَدْ قَدْ وَفِي رِوَايَةٍ قَطُّ قَطُّ بِعِزَّتِك) . وَنَحْوُ قَوْلِهِ : (فَيَأْتِيهِمْ اللَّهُ فِي صُورَتِهِ الَّتِي يَعْرِفُونَ فَيَقُولُ : أَنَا رَبُّكُمْ فَيَقُولُونَ : أَنْتَ رَبُّنَا) . وَقَوْلِهِ : (يَحْشُرُ اللَّهُ الْعِبَادَ فَيُنَادِيهِمْ بِصَوْتِ يَسْمَعُهُ مَنْ بَعُدَ كَمَا يَسْمَعُهُ مَنْ قَرُبَ: أَنَا الْمَلِكُ أَنَا الدَّيَّانُ)) . واتە : (الشافعي باسی عەقیدەی کردووە بە بەڵگەکانەوە وتی : (الله ناو و سیفاتانێکی هەیە کتێبەکەی پێی هاتووە، وە پێغەمبەرەکەی ﷺ هەواڵی پێ داوە، بۆ هیچ کەسێك نییە لە دروستکروانی الله ڕەتی بکاتەوە لەوەی کە بەڵگەی لەسەر چەسپیوە - هەتا وتی - : وەکو هەواڵدانی الله سبحانه پێمان کە بیسەر و بینەرە . وە دوو دەستی هەیە لەبەر فەرمایشتی : | بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ | . وە دەستی ڕاستی هەیە بە فەرمایشتی : | وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ | . وە ڕووخساری هەیە لەبەر فەرمایشتی : | كُلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إلَّا وَجْهَهُ |، وە فەرمایشتی : | وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ | . وە پێی هەیە لەبەر فەرمایشتی : (هەتا پەروەردگار پێی لەسەر دائەنێت)، واتە جەهەننەم . وە پێئەکەنێت بە بەندە ئیماندارەکەی لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر ﷺ دەربارەی ئەو کەسەی کوژراوە لەپێناو الله عز وجل : (گەیشتەوە بە الله و پێئەکەنی بۆی) . وە هەموو شەوێک دائەبەزێت بۆ ئاسمانی دنیا لەبەر هەواڵدانی رسول الله ﷺ بەوە . وە چاوێکی کوێر نییە لەبەر فەرمایشتی رسول الله ﷺ باسی دەججالی کرد فەرمووی : (ئەو چاوێکی کوێرە و پەروەردگارتان چاوێکی کوێر نییە) . وە ئیمانداران پەروەردگاریان ئەبینن لە ڕۆژی قیامەتدا بە چاوەکانیان وەك چۆن مانگی چواردە ئەبینن . وە پەنجەی هەیە لەبەر فەرمایشتی پێغەمبەر ﷺ : (هیچ دڵێك نییە ئیللا لە نێوان دوو پەنجە لە پەنجەکانی الرحمن ـدایە) . وە جگە لەوەی الشافعي گواستوویەتیەوە لە کتێبە الصحیح و المسند ـەکاندا هاتووە و ئوممەت بە قبووڵکردن و بەڕاستخستنەوە وەریگرتووە(١) . وەکو ئەوەی لە الصحیح ـدایە دەربارەی فەرموودەی الذات و فەرمایشتەکەی ﷺ : (هیچ کەسێك بەغیرەتر نییە لە الله) . وە فەرمایشتی ﷺ : (ئایا سەرتان سووڕماوە لە غیرەی سعد؟ والله من غیرەم زیاترە لە سعد، وە الله ـش غیرەی زیاترە لە من) . وە فەرمایشتی ﷺ : (هیچ یەکێك نییە هێندەی الله ستایشکردن و پیاهەڵدانی پێ خۆش بێت، وە هەر لەبەر ئەوەشە کە ستایشی خۆی کردووە، وە هیچ کەسێك نییە غیرەی زیاتر بێت لە الله، وە هەر لەبەر ئەوەشە کە خراپەکانی حەرام کردووە لەوەی کە دیار و نادیارە) . وە فەرمایشتی ﷺ : (دەستی الله پڕە) . وە فەرمایشتی ﷺ : (بە دەستەکەی تریەوە تەرازوو هەیە نزم ئەکاتەوە بەرز ئەکاتەوە) . وە فەرمایشتی ﷺ : (الله لە ڕۆژی قیامەتدا زەویەکان ئەگرێت و ئاسمانەکان بە دەستی ڕاستیەوەیەتی، پاشان ئەفەرمووێت : من خاوەن و پاشام) . وە نزیك لەوە فەرمایشتی ﷺ : (سێ مشت لە مشتەکانی پەروەردگار) . وە فەرمایشتی ﷺ : (کاتێك ئادەمی دروست کرد دەستی ڕاستی هێنا بە پشتی ئادەمدا) . وە فەرمایشتی لە فەرموودەکەی أبي رزین ـدا رضي الله عنه : وتم : ئەی رسول الله، الله چیمان لێ ئەکات کاتێك پێی گەیشتین؟ فەرمووی : (پیشانی ئەدرێن ڕووخسار و جەستەتان داپۆشراو نییە، هیچ شاراوەیەك لە ئێوە لە ئەو شاراوە نییە، ئینجا پەروەردگارت بە دەستی خۆی مشتێك ئاو هەڵئەگرێت و ئەیپرژێنێت بەلای ئێوەدا، سوێند بە ژیانی(٢) پەروەدگارت یەک دڵۆپەش لانادات لە ڕووخساری هەریەکێکتان)، أحمد لە المسند هێناویەتی . وە فەرموودەی : (ئەو مشتەی کە کەسانێکی پێ ئەهێندرێتە دەرەوە لە جەهەننەم کە هیچ کارێکی چاکیان نەکردووە بوون بە خەڵوز، ئەیانخاتە نێو ڕووبارێك لە ڕووبارەکانی بەهەشتەوە پێی ئەوترێت ڕووباری ژیان) . وە فەرموودەی : (پەروەردگارم بینی لە باشترین شێوەدا) . وە فەرمایشتی ﷺ : (ئادەمی دروست کردووە لەسەر شێوەی خۆی) . =
▫️جێگیرکردنی سیفەتەکانی الله عز وجل لە قورئان و فەرموودەوە لەلایەن ئیمامی الشافعي و زانایاکی شافیعی مەذهەبی ڕاستەقینەوە - قال أبو الحسن محمد بن عبدالملك الکرجي الشافعي (٥٣٢ هـ) : (وَذَكَرَ الشَّافِعِيُّ الْمُعْتَقَدَ بِالدَّلَائِلِ فَقَالَ : (لِلَّهِ أَسْمَاءٌ وَصَفَاتٌ جَاءَ بِهَا كِتَابُهُ؛ وَأَخْبَرَ بِهَا نَبِيُّهُ أُمَّتَهُ؛ لَا يَسَعُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِ اللَّهِ قَامَتْ عَلَيْهِ الْحُجَّةُ رَدُّهَا - إلَى أَنْ قَالَ - : نَحْوَ إخْبَارِ اللَّهِ سُبْحَانَهُ إيَّانَا أَنَّهُ سَمِيعٌ بَصِيرٌ . وَأَنَّ لَهُ يَدَيْنِ لِقَوْلِهِ : | بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَانِ | (المائدة : ٦٤) . وَأَنَّ لَهُ يَمِينًا بِقَوْلِهِ : | وَالسَّمَاوَاتُ مَطْوِيَّاتٌ بِيَمِينِهِ | (الزمر : ٦٧) . وَأَنَّ لَهُ وَجْهًا لِقَوْلِهِ : | كُلُّ شَيْءٍ هَالِكٌ إلَّا وَجْهَهُ | (القصص : ٨٨)، وَقَوْلُهُ : | وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ | (الرحمن : ٢٧) . وَأَنَّ لَهُ قَدَمًا لِقَوْلِهِ : (حَتَّى يَضَعَ الرَّبُّ فِيهَا قَدَمَهُ)، يَعْنِي جَهَنَّمَ . وَأَنَّهُ يَضْحَكُ مِنْ عَبْدِهِ الْمُؤْمِنِ لِقَوْلِهِ ﷺ لِلَّذِي قُتِلَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ : (إنَّهُ لَقِيَ اللَّهَ وَهُوَ يَضْحَكُ إلَيْهِ) . وَأَنَّهُ يَهْبِطُ كُلَّ لَيْلَةٍ إلَى سَمَاءِ الدُّنْيَا لِخَبَرِ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ بِذَلِكَ . وَأَنَّهُ لَيْسَ بِأَعْوَرَ لِقَوْلِ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ إذْ ذَكَرَ الدَّجَّالَ فَقَالَ : (إنَّهُ أَعْوَرُ وَإِنَّ رَبَّكُمْ لَيْسَ بِأَعْوَرَ) . وَأَنَّ الْمُؤْمِنِينَ يَرَوْنَ رَبَّهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ بِأَبْصَارِهِمْ كَمَا يَرَوْنَ الْقَمَرَ لَيْلَةَ الْبَدْرِ . وَأَنَّ لَهُ إصْبَعًا لِقَوْلِهِ ﷺ : (مَا مِنْ قَلْبٍ إلَّا وَهُوَ بَيْنَ إصْبَعَيْنِ مِنْ أَصَابِعِ الرَّحْمَنِ) . وَسِوَى مَا نَقَلَهُ الشَّافِعِيُّ أَحَادِيثُ جَاءَتْ فِي الصِّحَاحِ وَالْمَسَانِيدِ وَتَلَقَّتْهَا الْأُمَّةُ بِالْقَبُولِ وَالتَّصْدِيقِ نَحْوَ مَا فِي الصَّحِيحِ مِنْ حَدِيثِ الذَّاتِ وَقَوْلِهِ : (لَا شَخْصَ أَغْيَرُ مِنْ اللَّهِ) . وَقَوْلِهِ : (أَتَعْجَبُونَ مِنْ غَيْرَةِ سَعْدٍ؟ وَاَللَّهِ لَأَنَا أَغْيَرُ مِنْ سَعْدٍ وَاَللَّهُ أَغْيَرُ مِنِّي) . وَقَوْلِهِ : (لَيْسَ أَحَدٌ أَحَبَّ إلَيْهِ الْمَدْحُ مِنْ اللَّهِ وَلِذَلِكَ مَدَحَ نَفْسَهُ وَلَيْسَ أَحَدٌ أَغْيَرَ مِنْ اللَّهِ مِنْ أَجْلِ ذَلِكَ حَرَّمَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ) . وَقَوْلِهِ : (يَدُ اللَّهِ مَلْأَى) . وَقَوْلِهِ : (بِيَدِهِ الْأُخْرَى الْمِيزَانُ يَخْفِضُ وَيَرْفَعُ) . وَقَوْلِهِ : (إنَّ اللَّهَ يَقْبِضُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ الْأَرْضِينَ وَتَكُونُ السَّمَوَاتُ بِيَمِينِهِ ثُمَّ يَقُولُ : أَنَا الْمَلِكُ) . وَنَحْوُهُ قَوْلُهُ : (ثَلَاثَ حَثَيَاتٍ مِنْ حَثَيَاتِ الرَّبِّ) . وَقَوْلُهُ : (لَمَّا خَلَقَ آدَمَ مَسَحَ ظَهْرَهُ بِيَمِينِهِ) . وَقَوْلُهُ فِي حَدِيثِ أَبِي رَزِينٍ : قُلْت : يَا رَسُولَ اللَّهِ فَمَا يَفْعَلُ رَبُّنَا بِنَا إذَا لَقِينَاهُ؟ قَالَ : (تُعْرَضُونَ عَلَيْهِ بَادِيَةً لَهُ صَفَحَاتُكُمْ لَا يَخْفَى عَلَيْهِ مِنْكُمْ خَافِيَةٌ فَيَأْخُذُ رَبُّك بِيَدِهِ غَرْفَةً مِنْ الْمَاءِ فَيَنْضَحُ قِبَلَكُمْ فَلَعَمْرُ إلَهِك مَا يُخْطِئُ وَجْهَ أَحَدِكُمْ مِنْهَا قَطْرَةٌ)، أَخْرَجَهُ أَحْمَدُ فِي الْمُسْنَدِ . وَحَدِيثُ : (الْقَبْضَةُ الَّتِي يُخْرِجُ بِهَا مِنْ النَّارِ قَوْمًا لَمْ يَعْمَلُوا خَيْرًا قَطُّ قَدْ عَادُوا حُمَمًا فَيُلْقِيهِمْ فِي نَهْرٍ مِنْ أَنْهَارِ الْجَنَّةِ يُقَالُ لَهُ نَهْرُ الْحَيَاةِ) . وَنَحْوُ الْحَدِيثِ : (رَأَيْت رَبِّي فِي أَحْسَنِ صُورَةٍ) . وَنَحْوُ قَوْلِهِ : (خَلَقَ آدَمَ عَلَى صُورَتِهِ) . =
= (٣) واتە الله عز وجل یەکەم کەس بووە قسەی پێ کردووە . (٤) عیبارەتی (خوێندنەوەی خەڵکی غیر مخلوق ـە) لە ئیمام أحمد ـەوە جێگیر نەبووە، چونکە ئیمام قسەی نەکردووە دەربارەی خوێندنەوە و لفظ ـی بەندە بە مخلوق یان غیر مخلوق بوون، بەهۆی ئەوەی ئەو دەستەواژەیانە موجمەلن ئەکرێت مەبەست پێی خودی قورئانەکە بێت کە غیر مخلوق ـە، یان کردەوەی بەندە کە مخلوق ـە . (٥) واتە کافرە و لەملی ئەدرێت . #عەقیدە : (٧) @khazena_SH @salafyummat
▫️جێگیرکردنی سیفەتی دەست و قسە بۆ الله عز وجل لەلایەن شافیعی مەذهەبێکی ڕاستەقینەوە - قال أبو الحسن محمد بن عبدالملك الکرجي الشافعي (٥٣٢ هـ) : (وَأَنَّهُ خَلَقَ آدَمَ بِيَدَيْهِ وَخَلَقَ الْقَلَمَ وَجَنَّةَ عَدْنٍ وَشَجَرَةَ طُوبَى بِيَدَيْهِ وَكَتَبَ التَّوْرَاةَ بِيَدَيْهِ وَأَنَّ كِلْتَا يَدَيْهِ يَمِينٌ . وَقَالَ ابْنُ عُمَرُ : (خَلَقَ اللَّهُ بِيَدَيْهِ أَرْبَعَةَ أَشْيَاءَ؛ آدَمَ وَالْعَرْشَ وَالْقَلَمَ وَجَنَّةَ عَدْنٍ وَقَالَ لِسَائِرِ الْخَلْقِ؛ (كُنْ) فَكَانَ) . وَأَنَّهُ يَتَكَلَّمُ بِالْوَحْيِ كَيْفَ يَشَاءُ، قَالَتْ عَائِشَةُ : (لَشَأْنِي فِي نَفْسِي كَانَ أَحْقَرَ مِنْ أَنْ يَتَكَلَّمَ اللَّهُ فِيَّ بِوَحْيٍ يُتْلَى) . وَأَنَّ الْقُرْآنَ كَلَامُ اللَّهِ بِجَمِيعِ جِهَاتِهِ مُنَزَّلٌ غَيْرُ مَخْلُوقٍ، وَلَا حَرْفَ مِنْهُ مَخْلُوقٌ، مِنْهُ بَدَأَ وَإِلَيْهِ يَعُودُ . قَالَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الْمُبَارَكِ : (مَنْ كَفَرَ بِحَرْفِ مِنْ الْقُرْآنِ فَقَدْ كَفَرَ وَمَنْ قَالَ؛ (لَا أُؤْمِنُ بِهَذِهِ اللَّامِ)، فَقَدْ كَفَرَ) . وَأَنَّ الْكُتُبَ الْمُنَزَّلَةَ عَلَى الرُّسُلِ مِائَةٌ وَأَرْبَعَةُ كُتُبٍ كَلَامُ اللَّهِ غَيْرُ مَخْلُوقٍ . قَالَ أَحْمَدُ : (وَمَا فِي اللَّوْحِ الْمَحْفُوظِ وَمَا فِي الْمَصَاحِفِ وَتِلَاوَةُ النَّاسِ وَكَيْفَمَا يُقْرَأُ وَكَيْفَمَا يُوصَفُ فَهُوَ كَلَامُ اللَّهِ غَيْرُ مَخْلُوق) . قَالَ الْبُخَارِيُّ : (وَأَقُولُ فِي الْمُصْحَفِ قُرْآنٌ وَفِي صُدُورِ الرِّجَالِ قُرْآنٌ فَمَنْ قَالَ غَيْرَ هَذَا يُسْتَتَابُ؛ فَإِنْ تَابَ وَإِلَّا فَسَبِيلُهُ سَبِيلُ الْكُفْرِ)) . واتە : (وە الله ئادەم ـی دروست کردووە بە دەستەکانی، وە بەهەشتی عدن و داری طوبى ـی دروست کردووە بە دەستەکانی، وە تەوراتی نووسیوە بە دەستەکانی، وە هەردوو دەستەکانی ڕاستن(١) . وە ابن عمر رضي الله عنهما فەرمووی : (الله عز وجل بە دەستەکانی چوار شتی دروست کردووە؛ آدم و عەرش و قەڵەم و بەهەشتی عدن، وە بە دروستکراوەکانی تری فەرموو؛ (ببە)، ئیتر هاتنەبوون) . وە الله عز وجل قسە ئەکات بە وەحی هەرچۆنێکی بووێت، عائشة رضي الله عنها فەرموویەتی : (خۆمم بەلاوە لەوە کەمتر بوو کە الله عز وجل قسە بکات دەربارەم بە وەحیەك بخوێندرێتەوە) . وە قورئان بە هەموو ڕووەکانیەوە کەلامی الله عز وجل ـە دابەزێندراوە غیر مخلوق(٢)، وە تەنانەت یەك پیتیشی مخلوق نییە، لەلای خۆیەوە دەستی پێ کردووە(٣) و ئەگەڕێتەوە بۆ خۆی . وە عبدالله بن المبارك وتی : (ئەوەی کافر ببێت بە یەك پیتی قورئان ئەوە کافر بووە، وە ئەوەی بڵێت؛ (باوەڕم بەم پیتی لام ـە نییە)، ئەوە کافر بووە) . وە ئەو کتێبانەی دابەزیونەتە سەر پێغەمبەران سەد و چواردە کتێبن کەلامی الله عز وجل ـن غیر مخلوق ـن . أحمد وتی : (ئەوەی لەناو اللوح المحفوظ ـدایە، وە ئەوەی لەناو موسحەفەکاندایە، وە خوێندنەوەی خەڵکی(٤) و هەرچۆن بخوێندرێتەوە و وەسف بکرێت ئەوە کەلامی الله عز وجل ـە غیر مخلوق ـە) . البخاري وتی : (ئەڵێم لەناو موسحەفدا قورئان هەیە، وە لەناو سنگ و دڵی مرۆڤەکاندا قورئان هەیە، ئەوەی جگە لەمە بڵێت ئەوە تۆبەی پێ ئەکرێت، ئەگەر تۆبەی نەکرد ئەوە ڕێگاکەی ڕێگای کوفرە(٥)) . 📚 الفصول في الأصول عن الأئمة الفحول إلزاما لذوي البدع والفضول (١) سەلەف و ئەهلی سوننە بە درێژایی مێژوو سیفەتی دەست جێگیر ئەکەن بۆ الله عز وجل، دەستێك نا بە مانای قودرەت و نیعمەت بێت، بەڵکو دەستی حەقیقی . (٢) لەلای سەلەف و ئەهلی سوننە الله عز وجل بە حەقیقی قسە ئەکات، وە قسەکەی ئەبیسترێت، وە موسی علیه السلام گوێبیستی کەلامی الله عز وجل بووە بە دەنگی الله عز وجل خۆی . وە کەلامی الله عز وجل لە هەموو ڕوویەکەوە غیر مخلوقە، واتە هەرچۆن تەسەروف و مامەڵەی پێوە بکرێت، بۆ نمونە بنوسرێت یان بخوێندرێتەوە و لەبەر بکرێت . وە کەلامی الله عز وجل لەسەر زەوی هەیە و ئەیخوێنینەوە و ئەیبینین و ئەیبیستین . بەڵام ئەشعەریە جەهمیەکان پێیان وا نییە الله عز وجل بە حەقیقی قسە بکات، جا بیدعەیەکیان داهێنا کە شەیتان کەسی دیکەی پێش ئەوان فێر نەکردبوو، وتیان وەك چۆن هەریەك لەئێمە لە نەفسی خۆیدا قسە ئەکات الله عز وجل ـیش هەر بەو شێوە قسە ئەکات، ئەمە بەحسابی خۆیان ڕایانکردووە لەو تەشبیهەی لە قورئان و فەرموودەدا هاتووە کەچی قسەکردنی الله عز وجل ـیان شوبهاندووە بەوەی کاتێك مرۆڤ بیر لە شتێک ئەکاتەوە لە مێشکی خۆیدا و تاوتوێی ئەکات . جا ئەشعەریەکان ناچاربوون بڵێن ئەسڵەن کەلامی الله عز وجل دانەبەزیوەتە سەر رسول الله علیه السلام، بەڵکو ئەوە تەنها عیبارەتێکە لە کەلامی الله عز وجل بە لفظ ـی جبریل علیه السلام، هەر لەبەر ئەوەش وتیان لفظ ـمان بە قورئان مخلوق ـە . بەم شێوەیە سیفەتی الکلام ـی الله عز وجل پەک ئەخەن و کوفرێکی تر زیاد ئەکەن بۆ سەر کوفرەکەیان . =
= هۆکاری تەئویلی جەهمیەکانیش بۆ ئەوە ئەگەڕێتەوە کە خۆیان ئەزانن الله عز وجل کە عەرش و کورسی دروست کردووە، وە حەتمەن هەر وا بۆ هەوانتە و بەبێ مەبەست دروستی نەکردووە، هەر بۆ خۆیەتی، جا لەبەر ئەوەی خۆیان نەجاتبدەن لەو ئیلزامەی ئەهلی سوننە : (عەرش و کورسی بۆ ئەوە دروست کردووە کێ لەسەری بێت؟)، هاتن وتیان عەرش و کورسی بونێکی حەقیقیان نییە، بەڵکو بە واتای موڵك دێن، تا نەفی ئیستیوای الله عز وجل بکەن . ئەشعەریە جەهمیەکان لە سەرەتایانەوە تا کۆتاییان کافرن بەوەی الله عز وجل بە ذاتی خۆی لەسەر عەرش بێت، جا دوایینەکانیان بە ئاشکرا نەفی سیفەتی العلو و الإستواء ئەکەن، ئەوانەی سەرەتاشیان وەکو وەکو أبو الحسن و ابن فورك و الباقللاني ئەڵێن الله عز وجل لەسەر عەرشە و ئیستیوای کردووە لەسەری . کەسێکی نەزانیش ئەڵێت ما شاء الله ئەوەتا العلو جێگیر ئەکەن وەکو موسوڵمانان . کەچی کاتێك زیاتر ئەکۆڵیتەوە و وتەکانی دواتریان ئەخوێنیتەوە ئەڵێن ئیستیوای کردووە لەسەر عەرش واتە فعلێکی کردووە لە عەرشدا . بەم قسەیەیان نەفی ئەوە ئەکەن الله عز وجل لەسەر عەرش بێت، بۆ نمونە کاتێك الله عز وجل پێئەکەنێت ئەهلی سوننە پێیان وایە فعلی پێکەنین بە نسبەت الله عز وجل ـەوە ڕووئەدات، وە بۆ هەرکەسێکیش پێبکەنێت ڕەحمی پێ ئەکات . واتە ئەهلی سوننە سیفەتەکە هەم بە نسبەت الله عز وجل ـەوە جێگیر ئەکەن بەوەی فعلێکی کردووە کە پێشتر نەیکردووە، وە هەم ڕەحم بەو کەسانە ئەکات کە بۆیان پێئەکەنێت . جا ئەشعەریەکان بەشی یەکەم بە کوفر ئەزانن، تەنها بەشی دووەم جێگیر ئەکەن ئەویش بە قاعیدەی کەلامی، کاتێك ئەڵێن فڵانە سیفەت جێگیر ئەکەن ئەوە وەکو موسوڵمانان جێگیری ناکەن . هەربۆیە کاتێك ئەشعەریەکان ئەڵێن ئیستیوای کردووە لەسەر عەرش واتە فعلێکی کردووە لە عەرشدا، واتە فعلی ئیستیواء بە نسبەت الله عز وجل ـەوە ڕووی نەداوە بەڵکو ئەوە شتێكە دروستی کردووە لە عەرشدا، چونکە لەلای ئەوان فعلی الله عز وجل مخلوقەکانیەتی . #عەقیدە : (٦) @khazena_SH @salafyummat
▫️جێگیرکردنی سیفەتی العلو و الإستواء لەسەر مەنهەجی سەلەف لەلایەن شافیعی مەذهەبێکی ڕاستەقینەوە - قال أبو الحسن محمد بن عبدالملك الکرجي الشافعي (٥٣٢ هـ) : (وَأَنَّهُ تَعَالَى فِي السَّمَاءِ وَأَنَّهُ عَلَى عَرْشِهِ بَائِنٌ مِنْ خَلْقِهِ . قَالَ مَالِكٌ : (إنَّ اللَّهَ فِي السَّمَاءِ وَعِلْمُهُ فِي كُلِّ مَكَانٍ) . وَقَالَ عَبْدُاللَّهِ بْنُ الْمُبَارَكِ : (نَعْرِفُ رَبَّنَا فَوْقَ سَبْعِ سَمَوَاتِهِ عَلَى الْعَرْشِ بَائِنًا مِنْ خَلْقِهِ وَلَا نَقُولُ كَمَا قَالَتْ الْجَهْمِيَّة إنَّهُ هَهُنَا) وَأَشَارَ إلَى الْأَرْضِ . وَقَالَ سُفْيَانُ الثَّوْرِيُّ : | وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ |، قَالَ : (عِلْمُهُ) . قَالَ الشَّافِعِيُّ : (إنَّهُ عَلَى عَرْشِهِ فِي سَمَائِهِ يَقْرُبُ مِنْ خَلْقِهِ كَيْفَ شَاءَ) . قَالَ أَحْمَدُ : (إنَّهُ مُسْتَوٍ عَلَى الْعَرْشِ عَالِمٌ بِكُلِّ مَكَانٍ) . وَإِنَّهُ يَنْزِلُ كُلَّ لَيْلَةٍ إلَى السَّمَاءِ الدُّنْيَا كَيْفَ شَاءَ . وَإِنَّهُ يَأْتِي يَوْمَ الْقِيَامَةِ كَيْفَ شَاءَ . وَإِنَّهُ يَعْلُو عَلَى كُرْسِيِّهِ . وَالْإِيمَانُ بِالْعَرْشِ وَالْكُرْسِيِّ وَمَا وَرَدَ فِيهِمَا مِنْ الْآيَاتِ وَالْأَخْبَارِ . وَأَنَّ الْكَلِمَ الطَّيِّبَ يَصْعَدُ إلَيْهِ وَتَعْرُجُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ إلَيْهِ) . واتە : (وە الله تعالی لە ئاسمانە و لەسەر عەرشەکەیەتی، جیایە لە دروستکراوەکانی . مالك وتی : (الله لە ئاسمانە(١) و زانستەکەی لە هەموو شوێنێكە) . وە عبدالله بن المبارك وتی : (پەروەردگارمان ئەناسین بەوەی لەسەروو حەوتەم ئاسمانەکانیەوەیەتی جیایە لە دروستکراوانی، وە وەکو جەهمیەکان ناڵێین ئا لێرەیە) وە ئاماژەی کرد بۆ زەوی . وە سفیان الثوري وتی : | وَهُوَ مَعَكُمْ أَيْنَ مَا كُنْتُمْ | واتە : (زانستەکەی) . الشافعي وتی : (لەسەر عەرشەکەیەتی لە سەروو ئاسمانەکەی نزیك ئەبێتەوە لە دروستکراوانی چۆنی بووێت) . أحمد وتی : (بەرزبووەتەوە لەسەر عەرش، زانایە بە هەموو شوێنێك) . وە هەموو شەوێك دائەبەزێتە ئاسمانی دنیان چۆنی بووێت . وە ڕۆژی قیامەت دێت هەرچۆنێکی بووێت . وە بەرز ئەبێتەوە لەسەر کورسیەکەی . وە ئیمان هەبوون بە عەرش و کورسی(٢)، وە ئەوەی هاتووە دەربارەیان لە ئایەت و هەواڵەکان . وە بەوەی کە وتەی باش بەرز ئەبێتەوە بۆ لای، وە مەلائیکەکان و جبریل بەرز ئەبنەوە بۆ لای) . 📚 الفصول في الأصول عن الأئمة الفحول إلزاما لذوي البدع والفضول (١) ئەشتوانرێت سماء بە (سەرەوە) تەرجومە بکرێت، ئەوکاتە وای لێ دێت (لە سەرەوەیە) . - ابن فارس (٣٩٥ هـ) لە (معجم مقایس اللغة : ٣٥٩) ـدا ئەڵێت : (هەموو بەرزێک ئاسمانە) . وە ئەڵێت : (عەرەب بە هەور ئەڵێت سماء) . وە ئەڵێت : (سەقفی ماڵیش سماء ـە) . وە ئەڵێت : (ئەوترێت : بنچینەی ناوەکەی سِمو ـە، ئەویش لە العُلُو وەرگیراوە) هتد . وە لەگەڵ ئەوەشدا مانای حرف جر ـی (في) لە هەندێک سیاقدا بە (سەر) دێت نەوەك (ناو) یان (لەناو)، واتە هەمیشە (في) بۆ ظرف ـی مكان و زمان بەکارنایەت، بەڵکو بۆ چەندین مەبەستی دیکەی وەکو (الإستِعلاء و، تَعلیل و، مُصاحَبة و)، بە مانای (إلَى و، مِن) دێت لە سیاقی خۆیدا . بۆ زانیاری زیاتر بگەڕێرەوە بۆ کتێبی (مختصر التحرير في أصول الفقه : ص - ١٤٨) . - لە (العلو للعلي الغفار) ـدا أبو بکر أحمد بن إسحاق الصبغي ئەڵێت : (عەرەب هەندێک جار پیتی (في) لە شوێنی (علی) دائەنێن و بەکاریئەهێنن . الله تعالی ئەفەرمووێت : | فَسِيحُوا فِي الأَرْضِ | . واتە : (بگەڕێن بەسەر زەویدا) . وە فەرموویەتی | وَلأُصَلِّبَنَّكُمْ فِي جُذُوعِ النَّخْلِ | . واتە فرعون وتی : (سوێندبێ هەڵتان ئەواسم بەسەر قەدی دارخورماکان و لە دارتان ئەدەم) . واتەکەی : علی الارض : بەسەر زەوی - هی ئایەتی یەکەم - . وعلی النخل : بەسەر دارخورماکان - هی ئایەتی دووەم - . هەر لەبەر ئەوە فەرمایشتی الله تعالی | مَنْ فِي السَّمَاءِ | واتە ئەوەی لەسەر عەرشە . هەروەکو چۆن هەواڵەکان ڕاست و دروست بوون لە پێغەمبەری خواوە ﷺ) هتد . ئەم زانا بەڕێزە باسی مانا زمانەوانیەکانی (في) ـکرد بەپێی ئەو سیاقەی کە تیایدا هاتووە، ئەمە لەڕووی زمانەوانیەوە، پاشان هەر خۆی ئاماژەی بەوەدا لەڕووی شەرعیەوە بە مانای (لەسەر عەرشە) دێت، چونکە کاتێک دێین ڕستەی (في السماء) لێکئەدەینەوە بەو شێوەیەی لە شەرعدا هاتووە لەو سیاقەی کە تێیدایەتی بۆمان دەرئەکەوێت ئەوە مەبەستەکەیە وەکچۆن لە چەندین ئایەت و فەرموودەدا هاتووە الله عز وجل لەسەر عەرشە، چونکە ئێمە ئەبێت بگەڕێینەوە بزانین لە شەرعدا بە چ مانایەك هاتووە . واتە بۆ تێگەیشتن لە قورئان ئەبێت بگەڕێینەوە بۆ فەرموودە و ئاثارەکان . (٢) هاتووە کە جەهمیەکان مانای عەرش و کورسیشیان گۆڕیوە، تەئویلیان کردووە بە موڵك، وەك چۆن ئیمامی الدارمي الشافعي رحمه الله لە النقض ـەکەیدا وەڵامیان ئەداتەوە . =
- قال عبد الله بن مسلم بن يسار : رَأَيْتُ مُسْلِمًا وهو ساجد وهو يقول في سجوده : (متى ألقاكَ وأنت عني رَاضٍ) . وَيَذْهَبُ فِي الدعاء ثم يقول : (متى ألقاكَ وأنت عني رَاضٍ) . - عبدالله بن مسلم بن یسار ئەڵێت : مسلم ـم بینی بە سەجدەبردوویی ئەیوت لە سەجدەکەیدا : (کەی بێت پێت بگەمەوە و تۆش لێم ڕازی بیت) . هەندێك دوعای تری ئەکرد پاشان ئەیوت : (کەی بێت پێت بگەمەوە و تۆش لێم ڕازی بیت) . 📚 عبدالله في زوائد الزهد لأحمد : (١٣٩٠) @atharisalaf
ڪۆمەڵێك ڪەناڵی بەسوود جۆینبن إِنْ شَاءَ اللّٰه سوودی لێ ئەبینن، بارك اللّٰه فیڪم https://t.me/salafyummat/4266 https://t.me/karwankamall1 https://t.me/riuaiah_warsh_3an_nafi3 https://t.me/regaysunnat https://t.me/hanbali1O https://t.me/mejd_henbeli https://t.me/h4nbali https://t.me/khazena_SH https://t.me/Zad_Al_Sunni https://t.me/alathare https://t.me/Sunan_At_Tirmidhi https://t.me/Attawhiiid https://t.me/ibn_alturab https://t.me/Ibn_Abi_Zamanin_Kurdi https://t.me/KitabSalaff https://t.me/Adab_muslims
= (١) بە پێچەوانەی ئەشعەریە جەهمیە جەهەننەمیەکان کە بە درۆ خۆیان ئەدەنە پاڵ ئیمامی الشافعي و کەچی عەقیدەی الشافعي ـیان قبووڵ نییە، وە کەلامی الله عز وجل و پێغەمبەرەکەیان ﷺ نەکردووە بە پێوەر بۆ جێگیرکردنی سیفەتەکانی الله عز وجل، لەگەڵ ئەوەشدا شوێن تێگەیشتنی هاوەڵان رضي الله عنهم نەکەوتوون . بەڵکو هەندێکیان ئەوەندە بێدینن ئەڵێن کە هاوەڵان رضي الله عنهم لە ئایەت و فەرموودەکانی سیفات تێنەگەیشتوون! وە هەندێکیشیان وەکو عز بن عبد السلام بێ پێچ و پەنا ئەڵێن هاوەڵان رضي الله عنهم موجەسیمە بوون! (٢) تەواوی ئەشعەریە جەهمیەکان کافرن بەم سیفەتانەی کە نووسەر باسی کردووە لە قورئان و فەرموودەدا هاتوون، وە ئەگەر جێگیریشی بکەن ئەوە مانایەکی تر ئەدۆزنەوە بۆ سیفەتەکە و ئەو مانایەی تر جێگیر ئەکەن . بۆ نمونە سیفەتی کەلامی حەقیقی کە بە پیت و دەنگە و عەرەب و تەواوی مرۆڤایەتی کۆکە لەسەری؛ جێگیری ناکەن، بەڵکو ئەڵێن کەلام بە پیت و دەنگ نییە، بەڵکو وەکو چۆن هەریەکمان لەناو خۆیدا قسە ئەکات بەو جۆرەیە، واتە کەلامی نەفسی، جا هاتن ئەو پێناسە تازەیەیان بۆ سیفەتی الکلام کرد و ئەوەیان جێگیر کرد . هەربۆیە ئەگەر هەر دەبەنگێك وتی ئەشعەریەکان فڵانە سیفەت جێگیر ئەکەن ئەوە ئەبێت پێیان بوترێت ئایا ئەو سیفەتە لەلای ئەشعەریە جەهمیەکان بە چ واتایەکە؟ ئایا بەو واتایەیە کە لە قورئان و سوننەت و زمانی عەرەبی ڕەواندا هەیە؟ یاخود لە جەهلی کەلامەوە وەرگیراوە؟ وە ئایا لە جێگیرکردنیدا پشت بەستراوە بە قورئان و سوننەت وەکو تاکە سەرچاوە؟ یاخود لەپێشدا بە جەهلی کەلام لەژێر ناوی عەقڵ جێگیریان کردووە دواتر وەکو دووڕووییەك هەندێك ئایەت و فەرموودەیان بۆ هێناوەتەوە؟ بێگومان هەڵبژاردەی دووەم تاکە هەڵبژاردەی درووستە . #خەزێنەی_شافیعییەکان : (٥) @khazena_SH @salafyummat
▫️جێگیرکردنی سیفەتەکانی الله عز وجل وەك چۆن لە قورئان و سوننەتدا هاتووە لەلایەن شافیعی مەذهەبێکی ڕاستەقینەوە - قال أبو الحسن محمد بن عبدالملك الکرجي الشافعي (٥٣٢ هـ) : (فَاعْلَمْ أَنَّ السُّنَّةَ؛ طَرِيقَةُ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ وَالتَّسَنُّنُ بِسُلُوكِهَا وَإِصَابَتُهَا . وَهِيَ أَقْسَامٌ ثَلَاثَةٌ : أَقْوَالٌ وَأَعْمَالٌ وَعَقَائِدُ . فَالْأَقْوَالُ : نَحْوُ الْأَذْكَارِ وَالتَّسْبِيحَاتِ الْمَأْثُورَةِ . وَالْأَفْعَالُ : مِثْلُ سُنَنِ الصَّلَاةِ وَالصِّيَامِ وَالصَّدَقَاتِ الْمَذْكُورَةِ وَنَحْوِ السِّيَرِ الْمَرْضِيَّةِ وَالْآدَابِ الْمَحْكِيَّةِ فَهَذَانِ الْقِسْمَانِ فِي عِدَادِ التَّأْكِيدِ وَالِاسْتِحْبَابِ وَاكْتِسَابِ الْأَجْرِ وَالثَّوَابِ. وَالْقِسْمُ الثَّالِثُ : سُنَّةُ الْعَقَائِدِ وَهِيَ مِنْ الْإِيمَانِ إحْدَى الْقَوَاعِدِ) . واتە : (بزانە کە سوننەت بریتیە لە ڕێبازی رسول الله ﷺ و، گرتنەبەری ئەو ڕێبازە پێکانی . وە سێ بەشە : وتە و کردەوە و بیروباوەڕەکان . وتەکان؛ وەکو ذیکر و تەسبیحاتە گێڕدراوەکان . وە کردەوەکانیش؛ وەکو سوننەتەکانی نوێژ و ڕۆژوو و بەخشینە باسکراوەکان، وە وەکو ڕەوشتە بەرزەکان و ئادابە گێڕدراوەکان . جا ئەم دوو بەشە لە ڕیزی جەختلێکردنەوە و سوننەتبوون و بەدەستهێنانی پاداشتدان . وە بەشی سێیەم؛ سوننەتی بیروباوەڕە کە پایەیەکی ئیمانە) . 📚 الفصول في الأصول عن الأئمة الفحول إلزاما لذوي البدع والفضول الکرجي بۆمان ڕوون ئەکاتەوە سوننەت بریتیە لە شوێنکەوتنی رسول الله لە وتە و کردەوە و بیروباوەڕیدا، وەك چۆن ئەڵێت : (بریتیە لە ڕێبازی رسول الله ﷺ و، گرتنەبەری ئەو ڕێبازە و پێکانی) . واتە کاتێك کەسێك لەسەر سوننەتە کە بیروباوەڕیشی وەکو بیروباوەڕی رسول الله ﷺ بێت، ئەمەش بەوە ئەبێت قورئان و سوننەت بکات بە تاکە سەرچاوەی خۆی بۆ زانینی بیروباوەڕی ڕاست، وە دوور بکەوێتەوە لە تەواوی ئەو پێوەرە نوێیە کوفریانەی داهێنراون وەكو جەهلی کەلام . - وقال : (فَلْنَعْتَقِدْ أَنَّ لِلَّهِ أَسْمَاءَ وَصَفَاتٍ قَدِيمَةً غَيْرَ مَخْلُوقَةٍ جَاءَ بِهَا كِتَابُهُ وَأَخْبَرَ بِهَا الرَّسُولُ أَصْحَابَهُ فِيمَا رَوَاهُ الثِّقَاتُ وَصَحَّحَهُ النُّقَّادُ الأثبات وَدَلَّ الْقُرْآنُ الْمُبِينُ وَالْحَدِيثُ الصَّحِيحُ الْمَتِينُ عَلَى ثُبُوتِهَا . وَهِيَ أَنَّ اللَّهَ تَعَالَى أَوَّلٌ لَمْ يَزُلْ، وَآخِرٌ لَا يُزَالُ، أَحَدٌ قَدِيمٌ وَصَمَدٌ كَرِيمٌ عَلِيمٌ حَلِيمٌ عَلِيٌّ عَظِيمٌ رَفِيعٌ مَجِيدٌ وَلَهُ بَطْشٌ شَدِيدٌ وَهُوَ يُبْدِئُ وَيُعِيدُ فَعَّالٌ لِمَا يُرِيدُ قَوِيٌّ قَدِيرٌ مَنِيعٌ نَصِيرٌ | لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ | . إلَى سَائِرِ أَسْمَائِهِ وَصِفَاتِهِ مِنْ النَّفْسِ وَالْوَجْهِ وَالْعَيْنِ وَالْقَدَمِ وَالْيَدَيْنِ وَالْعِلْمِ وَالنَّظَرِ وَالسَّمْعِ وَالْبَصَرِ وَالْإِرَادَةِ وَالْمَشِيئَةِ وَالرِّضَى وَالْغَضَبِ وَالْمَحَبَّةِ وَالضَّحِكِ وَالْعَجَبِ وَالِاسْتِحْيَاءِ؛ وَالْغَيْرَةِ وَالْكَرَاهَةِ وَالسَّخَطِ وَالْقَبْضِ وَالْبَسْطِ وَالْقُرْبِ وَالدُّنُوِّ وَالْفَوْقِيَّةِ وَالْعُلُوِّ وَالْكَلَامِ وَالسَّلَامِ وَالْقَوْلِ وَالنِّدَاءِ وَالتَّجَلِّي وَاللِّقَاءِ وَالنُّزُولِ؛ وَالصُّعُودِ وَالِاسْتِوَاءِ) . واتە : (جا با باوەڕمان وابێت الله ناو و سیفەتانێکی قدیم ـی هەیە، غیر مخلوق ـن، کتێبەکەی پێی هاتووە و پێغەمبەرەکەی ﷺ هەواڵی پێ داوە بە هاوەڵانی لەوەدا کە خاوەن متمانەکان گێڕاویانەتەوە و، ڕەخنەگرە جێگیرەکان بە صحیح ـیان داناوە و، قورئانی ڕوون و فەرموودەی صحیح ـی بەهێز لەسەر جێگیرکردنین(١) . ئەوەش بریتیە لەوەی الله تعالی یەکەمێکی بێ سەرەتایە، دوایینێکی هەتاهەتایی و بێ کۆتایە، تاك و بێهاوتای ئەزەلیە، وە بێپێویستێکی بەخشندەیە، زانا و پشوودرێژ و بەرز و گەورە و بڵند و شکۆدارە، وە تۆڵەی توندی هەیە و، هەر خۆی دروستکەری سەرەتا و دووبارە دروستکەرەوەیە، زۆر بەتوانایە لەو شتانەدا کە خۆی ویستی لێی بێت، بەهێز و خاوەن توانا و دەسەڵات و سەرخەرە، | لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ | . هەتا ناو و سیفاتەکانی تری لە نەفس و، ڕوو و، چاو و، پێ و، دوو دەست و، زانست و، تەماشاکردن و، بیستن و، بینین و، ویستن و، ڕازیبوون و، تووڕەیی و، خۆشویستن و، پێکەنین و، عەجیب پێهاتن و، شەرمکردن و، غیرە و، حەزپێنەبوون و، تووڕەیی توند و، گرتن و، فراوانکردن و، نزیکی و، نزیک بوونەوە و، بەرزێتی و، بڵندی و، قسەکردن و، السلام و، قسە و، بانگکردن و، دەرکەوتن و، دیدار و دابەزین، وە سەرکەوتن و بەرزبوونەوە(٢)) . 📚 الفصول في الأصول عن الأئمة الفحول إلزاما لذوي البدع والفضول =
{بَابٌ فِي مُحَاسَبَةِ النَّفْسِ} ٥٨- حَدَّثَنَا سُفْيَانُ بْنُ وَكِيعٍ، قَالَ: حَدَّثَنَا عِيسَى بْنُ يُونُسَ، عَنْ أَبِي بَكْرِ بْنِ أَبِي مَرْيَمَ. (ح) وَحَدَّثَنَا عَبْدُ اللهِ بْنُ عَبْدِ الرَّحْمَنِ، قَالَ: أَخْبَرَنَا عَمْرُو بْنُ عَوْنٍ، قَالَ: أَخْبَرَنَا ابْنُ الْمُبَارَكِ، عَنْ أَبِي بَكْرِ بْنِ أَبِي مَرْيَمَ، عَنْ ضَمْرَةَ بْنِ حَبِيب، عَنْ شَدَّادِ بْنِ أَوْسٍ عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ: (الْكَيِّسُ مَنْ دَانَ نَفْسَهُ وَعَمِلَ لِمَا بَعْدَ الْمَوْتِ، وَالْعَاجِزُ مَنْ أَتْبَعَ نَفْسَهُ هَوَاهَا وَتَمَنَّى عَلَى اللهِ) (٢٤٥٩). - قَالَ: هَذَا حَدِيثٌ حَسَنٌ. {دەروازەیەك دەربارەی لێپرسینەوە لە خود} ٥٨- سفیان بن وکیع بۆی باسکردین: عیسی بن یونس بۆی باسکردین، أبي بکر بن أبي مریم بۆی باسکردین. وە عبداللە بن عبدالرحمن بۆی باسکردین: عمرو بن عون پێی ڕاگەیاندین، ابن المبارك پێی ڕاگەیاندین، لە أبي بکر بن أبي مریم لە ضمرة بن حبیب لە شداد بن أوس رَضِيَ ٱللَّهُ عَنْهُ، لە پێغەمبەرەوە ﷺ، کە فەرموویەتی: (عاقڵ ئەو کەسەیە کە لێپرسینەوە لە خۆی دەکات و کار بۆ دوای مردن دەکات، وە بێ عەقڵ ئەو کەسەیە کە نەفسی دوای ئارەزووەکانی خستووە لەگەڵیدا هیواش لە اللە دەخوازێت). - وتی: ئەمە فەرموودەیەکی حسن ـە. https://t.me/mejd_henbeli #منقول
= - ابن أبي حاتم الرازي رحمهما الله (٣٢٧ هـ) ئەڵێت : سألت أبي وأبا زرعة رحمهما الله عن مذاهب أهل السنة في أصول الدين، وما أدركا عليه العلماء في جميع الأمصار، وما يعتقدان من ذلك؟ فقالا : (أدركنا العلماء في جميع الأمصار؛ حجازًا، وعراقا، ومصر، وشاما، ويمنا، فكان من مذهبهم : وخير هذه الأمة بعد نبيها ﷺ : أبو بكر الصديق، ثم عُمر بن الخطاب الفاروق، ثم عثمان بن عفان، ثم علي بن أبي طالب، رضي الله عنهم . وهم الخلفاء الراشدون المهديون رضي الله عنهم) . واتە : (پرسیارم کرد لە باوکم (٢٧٧ هـ) و أبو زرعة (٢٦٤ هـ) رحمهما الله دەربارەی بۆچوونەکانی ئەهلی سوننە لە ئەسڵ و بنچینەکانی دین، وە ئەوەی بە زانایان گەیشتوون لەسەری لە هەموو ناوچە و وڵاتان، وە ئەوەی کە باوەڕیان پێیەتی لەوە . ئەوانیش وتیان : (گەیشتین بە زانایان لە تەواوی ناوچەکان؛ حیجاز - مەککە و مەدینە - و، عێراق و، میسڕ و، شام و یەمەن، جا مەذهەبیان بریتی بوو لە : ٤ - باشترینی ئەم ئوممەتە پاش پێغەمبەرەکەی ﷺ : أبو بکر الصديق ـە، پاشان عمر بن الخطاب ـی الفاروق، دواتر عثمان بن عفان، پاشان علي بن أبي طالب رضي الله عنهم . وە ئەوانیش خەلیفە ڕاشیدە هیدایەتدراوەکانن رضي الله عنهم) . 📚 عقیدة الرازیین : (٤) - أبو بکر الآجري الحنبلي رحمه الله (٣٦٠ هـ) ئەڵێت : (ومذهبنا أنا نقول في الخلافة والتفضيل : بأبي بكر، وعمر، وعثمان وعلي رضي الله عنهم . هذا طريق أهل العلم) . واتە : (مەذهەب ـمان ئەوەیە دەربارەی خەلافەت و التفضیل بڵێین : أبو بکر، پاشان عمر، پاشان عثمان، دواتر علي رضي الله عنهم . وە هەر ئەمەش ڕێبازی زانایانە) . 📚 عقیدة الآجري : (٧٧) - ابن أبي زید القیرواني المالکي رحمه الله (٣٨٦ هـ) ئەڵێت : (وأفضل الصَّحَابةِ الخلفاء الراشدون المهديون : أبو بكر، ثم عمر، ثم عثمان، ثم علي رضي الله عنهم) . واتە : (وە باشترینی هاوەڵان خەلیفە ڕاشیدەکانن : أبو بکر، دواتر عمر، پاشان عثمان، دواتر علي رضي الله عنهم) . 📚 عقيدة ابن أبي زید : (٣٧) - ابن بطة العكبري الحنبلي رحمه الله (٣٨٧ هـ) ئەڵێت : (ثم الإيمان والمعرفة بأن خير الخلق وأفضلهم وأعظمهم منزلة عند الله عز وجل على بعد النَّبيِّين والمرسلين وأحقهم بخلافة رسول الله ﷺ : أبو بكر الصِّدِّيقُ رضي الله عنه؛ عبد الله بن عثمان . . . ثم على هذا النَّعَتِ والصفة من بعدهم : أبو الحسن علي بن أبي طالب رضي الله عنه) . واتە : (پاشان باوەڕهێنان و زانینی ئەوەی باشترینی دروستکراوان و، بە پێگەترین و گەورەترینیان لەلای الله عز وجل لە پاش پێغەمبەران؛ وە لەپێشترینیان بە خەلافەتی رسول الله ﷺ : أبو بکر الصديق ـە، عبدالله بن عثمان . . . پاشان هەر لەسەر ئەم وەسفە لە پاشیان؛ علي بن أبي طالب ـە رضي الله عنه) . 📚 ابن بطة العكبري : (٧٦) - الدارمي رحمه الله (٢٨٠ هـ) ئەڵێت : (ئەوەی ئەیەوێت شاز بێت و لابدات لە حەق شوێن وتەی شازی زانایان ئەکەوێت، وە خۆی ئەنووسێنێت بە هەڵەکانیانەوە . وە ئەو کەسەش کە لە نەفسیدا حەق پێش ئەخات شوێن وتەی ناسراو و بەناوبانگی جەماعەتەکەیان ئەکەوێت، وە لەگەڵ زۆربەیاندا هەڵئەسووڕێت . ئەمە دوو نیشانەی ڕوونە بەڵگەی پێ ئەهێندرێتەوە دەربارەی شوێنکەوتەیی پیاو، یان داهێنان و بیدعەچی بوونی) . 📚 النقض یەکێك لە مەبەست و حیکمەتەکانی هەبوون و شوێنکەوتنی ئیجماع ئەوەیە کە ئەگەر لە هەر شوێنێکی تر وتەیەکی خیلافی ئەو ئیجماعە هەبێت ئەوە وەرناگیرێت، بەڵکو گەڕانەوە بۆ ئەوەیە کە زانایانی ئەهلی سوننە رحمهم الله ئیجماعیان لەسەری نقڵ کردووە . @salafyummat
▫️نقڵکردنی ئیجماع لەلایەن زانایانەوە کە ئیمامی علي رضي الله عنه چوارەم خەلیفەیە ئیجماعی ئەهلی سوننە جێگیر بووە لەسەر ئەوەی ئیمامی علي رضي الله عنه چوارەم خەلیفەی ڕاشیدە هیدایەتدراوەکانە، وە چەندین ئیجماعیان لەسەری نقڵ کردووە، ئەمەش بەشێك لەو ئیجماعانە : - حرب بن إسماعيل الكرماني رحمه الله (٢٨٠ هـ) ئەڵێت : (هذا مذهب أئمة العلم، وأصحاب الأثر، وأهل السنة المتمسكين بعروقها المعروفين بها، المقتدى بهم فيها من لدن أصحاب النَّبي ﷺ إلى يومنا هذا . وأدركت مَن أدركت مِن علماء أهل العراق والحجاز والشام وغيرهم عليها، فمن خالف شيئًا من هذه المذاهب، أو طعن فيها، أو عاب قائلها، فهو مخالفٌ، مبتدعٌ، خارجٌ من الجماعة، زائل عن منهج السنة وسبيل الحق . وهو مذهب أحمد وإسحاق بن إبراهيم بن مخلد، وعبد الله بن الزبير الحميدي، وسعيد بن منصور، وغيرهم ممن جالسنا وأخذنا عنهم العلم، فكان من قولهم : . . . وخير هذه الأمة بعد النبي ﷺ أبو بكر، وخيرهم بعد أبي بكر عمر، وخيرهم بعد عمر عثمان . وقال قوم من أهل العلم وأهل السنة : وخيرهم بعد عثمان علي، ووقف قوم على عثمان . وهم خلفاء راشدون مهديون) . واتە : (ئەمە بیروباوەڕ و بۆچوونی ئەو پێشەوایانەی زانست و، هاوەڵانی ئەثەر و، ئەهلی سوننەیەیە کە دەستیان بە ڕەگەکانیەوە گرتووە و پێوەی ناسراون، شوێپێیان هەڵئەگیردرێت تیایدا هەر لە هاوەڵانی پێغەمبەرەوە ﷺ هەتا ئەم ڕۆژەی ئێستامان . وە گەیشتم بە زانایانی ئەهلی عێراق و حیجاز و شام و جگە لەوان لەسەری، جا هەرکەسێك موخالەفەی شتێك لەم بیروباوەڕانە بکات، یان تانەی لێبدات، یاخود ئەوەی کە ئەیڵێت عەیبداری بکات، ئەوە موخالیف و بیدعەچی و دەرچوو لە جەماعەت، لایداوە لە مەنهەجی سوننە و ڕێبازی ڕاست . وە ئەوە مەذهەبی أحمد بن حنبل و، إسحاق بن راهویه و، عبدالله بن الزبیر الحمیدي و، سعید بن منصور و جگە لەوانە کە دانیشتووین لەلایان و زانستمان لێیان وەرگرتووە، جا لە وتەکانیان بریتی بوو لە : . . . باشترینی ئەم ئوممەتە پاش پێغەمبەر ﷺ أبوبکر ـە، وە باشترینیان پاش أبوبکر عمر ـە، وە باشترینیان دوای عمر عثمان ـە . وە کۆمەڵەیەك لە زانایان و ئەهلی سوننە وتیان : وە باشترینیان پاش عثمان علي ـیە، وە کەسانێك لە عثمان ـدا وەستان . وە ئەوان خەلیفە ڕاشیدە هیدایەتدراوەکانن) . 📚 کتاب السنة حرب الکرماني - الطبري رحمه الله (٣١٠ هـ) ئەڵێت : (حَدَّثَني مُحَمَّدُ بْنُ عُمَارَةَ الْأَسَدِيُّ، حَدَّثَنَا عُبَيْدُ اللَّهِ بْنُ مُوسَى، حَدَّثَنَا حَشْرَجُ بْنُ نُبَاتَةَ، حَدَّثَنِي سَعِيدُ بْنُ جَمْهَانَ، عَنْ سَفِينَةَ، مَوْلَى رَسُولِ اللَّهِ ﷺ : (الْخِلَافَةُ فِي أُمَّتِي ثَلَاثُونَ سَنَةً، ثُمَّ مِنْ بَعْدِ ذَلِكَ مُلْكٌ) . قَالَ لِي سَفِينَةُ : أَمْسِكْ؛ خِلَافَةُ أَبِي بَكْرٍ سَنَتَانِ، وَخِلَافَةُ عُمَرَ عَشْرٌ، وَخِلَافَةُ عُثْمَانَ اثْنَتَا عَشْرَةَ، وَخِلَافَةُ عَلِيٍّ سِتٌّ، فَنَظَرْتُ فَوَجَدْتُهَا ثَلَاثُونَ سَنَةً . واتە : (لە سفینة ـی مولی ـی رسول الله ـەوە رضي الله عنه کە رسول الله ﷺ فەرموویەتی : (لە ئوممەتەکەی مندا خەلافەت سی ساڵە، دوای ئەوە پاشایەتیە) . سفینة پێی وتم : بگرە، خەلافەتی أبو بکر دوو ساڵ، وە خەلافەتی عمر دە، وە خەلافەتی عثمان دوازدە، وە خەلافەتی علي شەش، بینیمەوە کە سی ساڵە . 📚 صريح السنة : (١٨) - أبو عبدالله الزبیري الشافعي رحمه الله (٣١٨ هـ) ئەڵێت : (خيرُ هذه الأمة بعد نبيها ﷺ : أبو بكر الصديق، ثم عُمر الفاروق، ثم عثمان ذو النورين، ثم علي المرتضى رضوان الله عليهم . وهم الخلفاء الراشدون المهديون بعد رسول الله ﷺ) . واتە : (باشترینی ئەم ئوممەتە لە پاش پێغەمبەرەکەی ﷺ : أبو بکر الصديق ـە، پاشان عمر الفاروق، دواتر عثمان ذو النورین، پاشان علي المرتضي رضوان الله علیهم . وە ئەوان خەلیفە ڕاشیدە هیدایەتدراوەکانن پاشن رسول الله ﷺ) . 📚 عقیدة أبي عبدالله الزبیري الشافعي : (١٠٣) =
ڕوونکردنەوە / • کاتێک باسی مێژووی عیلمێکت بۆ دەکرێت مەرج نیە هەموو ئەوەی دەخرێتە بەر گوێت کەسانێک بن ڕێی ڕاستیان گرتبێت لە ژیانیاندا ، بەڵکو وەک مێژووی عیلمەکە لێی بڕوانە و گەورەتری مەکە لە خۆت . بە نموونە لە پێشەکی کتێبی (معالم السنن) ـی خەتتابیدا هاتووە کە دەڵێت : دابەشبوونی خەڵکی ئەو سەردەمە بۆ ئەهلی فەرموودە و ئەسەر و ئەهلی فیقهـ و ڕا و بۆچوون بوو . تۆ ئەمە وەک مێژوویەک لێی بڕوانە ، ئەمما هاتیتە سەر ئەوەی بزانیت کامیان شوێنکەوتەی حەق بوون و بەڵگەکانیان بەهێزتر بووە ئەوە دەبێت چاوێک بە کتوبە عەقەدییەکانی پێشین ـدا بخشێنیتەوە و ئەهلی ڕەئی مذموم بناسیت . ئەمە بکەنە قاعیدەیەک ، بارک اللە فیکم .
#ئوصوڵی_فیقهـ سەبارەت بە سەرهەڵدانی ئوصوڵی فیقهـ و سەردەمی کۆتاییەکانی تابعین : لە کۆتاییەکانی سەردەمی تابیعیندا مەزهەبە فیقهییەکان جیاوازی و ناکۆکییەکی زیاتریان تیادا دەرکەوت. لە عێراق ئەوەی پێی دەگوترا مەدرەسەی ئەهلی ڕەئی دەرکەوت و لە مەدینەش ئەوەی بە مەدرەسەی ئەهلی حەدیث ناسرا بوو دەرکەوت . جا قوتابیانی زانست و وەرگری فەتوا هاتوچۆی زانایانی هەردوو ڕەوتەکەیان دەکرد، و ڕەنگە هەندێکیان لەبارەی پرسێکی نوێوە پرسیاریان لە زیاتر لە زانایەک بکردایە . وە لەو کاتەدا تێکەڵبوونی غەیرە عەرەبەکان (عەجەم) لەگەڵ عەرەب زیادی کرد و زمانی عەرەبی بەرەو لاوازی چوو . هەروەها هەڵبەستنی فەرموودە و الوضع سەریهەڵدا ! . وە کەسانێک دەستیان کرد بە گێڕانەوەی فەرموودە کە شیاو نەبوون، و قورئان پێویستی بە تەفسیر و ڕوونکردنەوە هەبوو، ئیتر فەرموودەش پێویستی بەوە بوو کە فەرموودەی صەحیح لە ضەعیف جیا بکرێتەوە . جا لەبەر هەموو ئەمانە ؛ ئیمامی شافیعی (ڕەحمەتی خوای پەروەردگاری لێ بێت) دەستی کرد بە داڕشتنی یاسا و بنەماگەلێک بۆ ڕێکخستنی ئیستیدلال و ڕوونکردنەوەی ئەوەی چ شتێک دەبێتە بەڵگە و چی نابێت، هەروەها ڕوونکردنەوەی کاری فەقیهـ کاتێک بەڵگەکان لای ئەو دژ بەیەک دەبن و دامەزراندنی بنەماکانی تێگەیشتن لە دەقەکانی قورئان و سوننەت. بۆیە الرسالة ـی نووسی و وەک پێشەکییەک بۆ کتێبی "الأم" داینا . زۆربەی خەڵک بە دڵخۆشییەوە پێشوازییان لێ کرد و سەرسام بوون پێی، تا وای لێ هات ئیمامی ئەحمەد فەرمووی : هیچ کەسێک نیە لە هاوەڵانی فەرموودە و قەڵەمدانی هەڵگرتبێت ئیللا ئیمام شافیعی فەزڵ و چاکەی بەسەریەوە هەیە . دەگێڕنەوە لە ڕەبیع کوڕی سولەیمان کە هەمان شتی دەگوت ، وە پێیان گوت : ئەی ئەبا محەممەد، چۆن شتی وادەبێت ؟ وتی: ئەهلی ڕەئی گاڵتەیان بە ئەهلی فەرموودە دەکرد تا ئەو کاتەی شافیعی فێری کردن و بەڵگەی بەسەردا هێنانەوە . جا الرسالة تەنها کتێب نەبوو کە ئیمامی شافیعی لە زانستی ئوصوڵی فیقهـ ـدا نووسیبێتی، بەڵکو کتێبی تریشی نووسیوە، بەڵام وەک الرسالة گشتگیر نەبوون و تەنها بۆ بابەتەکانی ئەم زانستە تەرخان نەکرابوون ، لەوانەش : اختلاف الحديث و إبطال الاستحسان و جماع العلم و کتێبی أحكام القرآن . دوای ئیمامی شافیعی، نووسین لەم زانستەدا بەردەوام بوو . ئیمام ئەحمەد کتێبی طاعة الرسول ﷺ ـی نووسی . داودی ظاهیریش الإجماع ، إبطال التقليد ، الخصوص والعموم ـی نووسی . کەرخی کتێبی رسالة في أصول الفقه ـی نووسی کە لەگەڵ کتێبی "تأسيس النظر" ـی ئەبو زەید دەبووسی چاپ کراوە، کە تەنها چەند لاپەڕەیەکی کەمە و زیاتر لە قەواعیدە فیقهيەکانی حەنەفی مەزهەبەکان دەچێت . وە یەکێک لە کۆنترین کتێبە بەردەستەکانی حەنەفییەکان کتێبی الفصول ـی ئەبوبەکر جەساسە، کە چاپکراوە و زۆر بەربڵاوە . ئەوەشی سەدەی پێنجەم و شەشەم و دوای ئەوانیشـە سەردەمی زۆربوونی نووسین بووە لە زانستی ئوسوڵی فیقهـ دا ، کە تێیاندا کتێبی زۆر باش دەرکەوتن و چەندین جەهمی و زندیق ـیش ژەهری خۆیان ڕشت و بەناوی ئوصوڵی فیقهـ و مەنطق و لوغەوە چەندین کوفریان لە کتێب و نووسراوەکانیانا جێ کردەوە ، بەهەرحاڵ لەوانەی کە نووسراون لەو سەردەمەدا وەک : العُمَد ـی قازی عبدالجبار، المعتمد ـی ابو حسین بصري ، اللمع و التبصرة ـی ئەبو ئیسحاقی شیرازی ، العدة ـی قاضی ئەبو یەعلا، زائیدەن نووسراوەکانی غەزالی و ئیبن عەقیل و ئەبو خەطابی کەلوەزانی و زۆری تر . وفقنا اللە وإياكم .
#ئوصوڵی_فیقهـ - سەرەتا و پەیدابوونی ئوصوڵی فیقهـ : ئوسووڵی فیقهـ وەک زۆرێک لە زانستەکان ، شێوەی کۆتایی و سەربەخۆی خۆی وەرنەگرت کە لە زانستەکانی تری شەریعەت جیای بکاتەوە مەگەر لە کۆتایی سەدەی دووەمی کۆچی و دواتر ـدا نەبێت . بەڵام گرنگە بزانرێت کە لە سەردەمی پێغەمبەر ﷺ و سەردەمی هاوەڵان و سەرەتای سەردەمی تابیعین ـیشدا، ئوصوڵی فیقهـ زانستێکی سەربەخۆ و جیاواز نەبوو لە زانستەکانی تری شەریعەت، بەڵام بنەما گشتییەکانی لە سەردەمی پێغەمبەرەوە ﷺ هەبوون ؛ چونکە بەڵگە شەرعییەکان کە بابەتی سەرەکیی ئەم زانستەن ؛ ناسراو بوون و ئیستیدلال بە قورئان و سوننەت و قیاس لە سەردەمی پێغەمبەردا ﷺ هەبووە . مانا و مەبەستی قورئان و سوننەت لای هاوەڵان - رضي اللە عنهم - ڕوون و ئاشکرا بوو بەهۆی شارەزایی قووڵیان لە زمانی عەرەبی، ئەو زمانەی کە قورئانی پێ هاتۆتە خوارەوە و پێغەمبەر ﷺ قسەی پێ کردووە . ئەوان پێشەنگ بوون لە ڕەوانبێژی و شارەزاترین کەس بوون بە ماناکانی لوغە ؛ لە حەقیقەت و مەجاز، عام و خاص ، إطلاق وتقیید ، و مەنطووق و مەفهووم . بۆیە پێویستیان بەوە نەبوو کە بنەما و یاسایان بۆ دابنرێت بۆ ڕوونکردنەوەی مانا و دلالاتەکان. هەروەها سەرەڕای ئەمانەی پێشوو، ئەوان شارەزای هۆکارەکانی دابەزینی ئایەتەکان (أسباب النزول) بوون، و ئەو بارودۆخانەیان دەزانی کە فەرموودەکانی تێدا وتراوە، و شاهیدی ئەو ڕووداوانە بوون کە پێغەمبەر ﷺ تێیاندا بڕیاری داوە یان سوننەتێکی تێدا جێگیر کردووە. ئەمەش دیسانەوە وای لێکردن بێ نیاز بن لە زۆرێک لەو شتانەی کە نەوەکانی دوای ئەوان پێویستیان پێی بوو. هەروەها ئەوان خاوەن نیەتێکی پاک و مەبەستێکی چاک بوون لە گەڕان بەدوای حەقیقەتدا، بەبێ شوێنکەوتنی ئارەزوو و دەمارگیری. هاوەڵان (رضي اللە عنهم) لەو ڕووداوانەی ڕوویان دەدا خێرا پەنایان دەبردە لای پێغەمبەر ﷺ جا ئەگەر حوکمی ئەو ڕووداوە بە وەحی بۆ پێغەمبەر ﷺ هاتبا، فەتوای بۆ دەدان و ڕێنمایی دەکردن، چ ئەو وەحییە قورئان بوایە (وەحییەک کە دەخوێنرێتەوە) یان فەرموودە (وەحییەک کە ناخوێنرێتەوە) . خۆ ئەگەر وەحییەکی ئاشکراش دەربارەی بابەتەکە نەبوایە، پێغەمبەر ﷺ بەپێی ئەو وەحییەی کە بۆی هاتبوو ئیجتیهادی دەکرد، یان چاوەڕێی وەحی دەکرد تا حوکمەکەی بۆ بێت . واردە کە پرسیار لە پێغەمبەر ﷺ کرا دەربارەی خێرکردن بە گوێدرێژی ماڵی، لە وەڵامدا فەرمووی : «هیچ شتێکم بۆ دانەبەزیوە دەربارەی ئەمە، تەنها ئەم ئایەتە کورت و گشتگیرە نەبێت : (فَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ وَمَن يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ) [الزلزلة: ٧-٨]» (واتە : هەر کەسێک بە ئەندازەی گەردێک چاکە بکات دەیبینێتەوە، و هەر کەسێک بە ئەندازەی گەردێک خراپە بکات دەیبینێتەوە). لێرەیا ئەمە جۆرێکە لە بەڵگەهێنانەوەی پێغەمبەر ﷺ بە گشتگیریی قورئان بۆ بابەتێکی ورد و دیاریکراو . نموونەیەکی تر : سەرزەنشتکردنی ئوبەی کوڕی کەعب (رضي اللە عنە) لەلایەن پێغەمبەرەوە ﷺ، چونکە درەنگ وەڵامی بانگکردنەکەی پێغەمبەری دایەوە بەهۆی ئەوەی خەریکی نوێژ بوو، پێغەمبەر ﷺ بەم ئایەتە گشتگیرە بەڵگەی بەسەردا هێنایەوە : (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ) [الأنفال: ٢٤] هەمان ئەم چیرۆکە بۆ ئەبو سەعیدی کوڕی موعەلا (رضي اللە عنە) ڕوویداوە و واردە . هەروەها لە ئیجتیهادەکانی پێغەمبەر ﷺ لەو بابەتانەی کە دەقێکی تایبەتیان تێدا نەبووە: وەرگرتنی فیددیە لە دیلەکانی جەنگی بەدر ، و بەستنی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ خەڵکی مەککە لە ساڵی حودەیبیەدا . لە داهاتوودا لە باسی ئیجتیهاد ـدا ڕوونکردنەوەی زیاتر لەم بارەیەوە دەبێت ئەگەر نسیبی من بێت بیگەیەنم ، إن شاء اللە . سەبارەت بە هاوەڵانیش (رضي اللە عنهم ) دوای کۆچی دوایی پێغەمبەر ﷺ، ئەوان ئیجتیهادیان دەکرد لە تێگەیشتنی دەقەکانی قورئان و سوننەتدا، و پرسیاریان لە یەکتری دەکرد لەو شتانەی کە لێیان شاراوە بوو، و قیاسیان دەکرد . لەم سەرەتایەوە ئەوەی گرنگە بیزانیت ئەوەیە کە ئەوان پێویستیان بەوە نەبوو بنەما و یاسایەک دابنێن بۆ ڕێکخستنی شێوازی بەڵگەهێنانەوەیان، چونکە ئەو بنەمایانە لە مێشک و هزری موجتەهیدەکانیاندا ئامادە و جێگیر بوون ، واتە کە لەم سەردەمە پڕ فیتنەیە ئەم زانستە بوونی هەیە و پەرەی پێ دراوە و ئێمەی زۆر هەڵەکار دەیخوێنین ؛ مانای ئەوە نیە فەزڵێکمان هەبێت بەسەر هاوەڵان ـدا بەڵکو ئەوان بێ پێویست بوون بەم زانستە و لایان چەسپاو بوو بەو هۆکارانەی باسمان کرد . وفقنا اللە وإياكم .
ابن عباس دەڵێت : ئەو سەعاتەی کە باس دەکرێت لەڕۆژی جومعەدا-کە دوعا تێدا قبوڵە- لە نێوان نوێژی عەسر و خۆر ئاوابوندایە. #زاد_المعاد📚 أبي سلمة کوڕی عبدالرحمن دەڵێت : خەڵکی لە هاوەڵانی️ رسول اللّٰه ﷺ کۆبونەوە، باسی ئەو سەعاتەیان کرد کە لە ڕۆژی جومعەدایە-دوعای…
دوعا بۆ خوشک و برایانمان لە غەززە لە بیر مەکەن گەر چی هیچمان بۆ نەکرێت خۆ دوعامان پێ ئەکرێت