tgindex
*ژیان بەردەوامە /Jiyanberdewame*

*ژیان بەردەوامە /Jiyanberdewame*

Статистика

لەگەڵمان بن👇👇👇 ⏳ژیان بەردەوامە.. ✔️چ شیرین و چ تاڵ... چ دەربەدەر بی، چ لە ماڵ.. ⚡️گرینگ ئەوەیە خۆت نەدۆڕێنی.❗️ 📖بەسەرهاتی ڕاستەقینەی ژیان 📝بەڕێوەبەر: @Hawrefuwad https://telegram.me/jyanberdewame

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
3
Всего постов
26
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
387
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
114
26 постов
Вовлечённость
29,5%
к подписчикам
Постов в день
0,4
всего 26
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
33
1/48двое суток
37
1/72трое суток
40

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 💌 دڵم مەیلی گوڵ و باخی ئەتۆی هەس سەراسەر سینگی من داغی ئەتۆی هەس دەڕۆمە لالەزاران دڵ بکەم شاد دەبینم لالەکەش داغی ئەتۆی هەس #بابە_تاهیر 🫆 @jyanberdewame

  • 💌🧠 ئەشق شتێکە کە تۆ زیندوو ڕادەگرێت، تەنانەت لە پاش مردنیش. «ئەشق چلۆن زیندوو مانەوەیە.» 🫆 @jyanberdewame

  • 🤲 بەس گەمژەکان ئیرەیی(حسودی)بە دۆست و هاوڕێکانیان ئەبەن.! من نزا ئەکەم هەموو دۆست و هاوڕێیانم سەرکەوتوو بن. 🫆 @jyanberdewame

  • 👣🌻 لە کۆتایی چیرۆکدا، هیچ کەس لەم دنیایەدا، شتێک لەگەڵ خۆی نابات؛ جگە ئەو شوێن پێیانەی کە لە دڵی خەڵکانی دیکەدا دایناوە. «لەوانەیە هەرمان مانەوە، هەر ئەمە بێت.» 🫆 @jyanberdewame

  • 🎧 💫هەڵاتنی گەلاوێژ 🫆 @jyanberdewame

  • 💫 گەلاوێژ کەوت، دەکا ڕۆژ مەیلی کورتی گەڵا وێژەی وەرین دەچڕێ بە وردی لە ڕۆژی کورت و شەوگاری درێژا دڵم زوڵفی درێژی تۆیە ویردی دڵ هەر ئەو دڵ کە ئەوسا دامە دەست تۆ مەڵێ شێعری نەماوە دەستوبردی نەما باوی قەسیدەی کێش و بەحری هەمووی بەحری زەمەن خنکاندی بردی دەڵێ شێعرم لە کێشەی قافیەشدا: "غەزەل، عەشق و ژیان خۆشن بە کوردی" #مادیح_پیریۆنسی 🫆 @jyanberdewame

  • 🗽 دنیا پڕە لەو کەسانەی کە چاوەڕێن کەسێک لە ڕێوە بێت و بیانبزوێنێت، تا ببەن بەو کەسەی کە ئاواتیانە.! «بەڵام بابەتەکە ئەمەیە کە؛ هیچ ڕزگارکەرێک بوونی نییە، جگە لە خۆت.!» 🫆 @jyanberdewame

  • 📿 «پەندی پێشینیان» زۆر عەیبە، ئینسان نابێ ئاوا کا چاو بقووچێنێ و دەم بەرەڵا کا. #لانەواز 🫆 @jyanberdewame

  • 🗯️ پێداگری زۆر لەسەر “ پارە “ بۆ ژنان و، پێداگری لەسەر “جوانی “ بۆ پیاوان؛ ئەتوانی زۆرتر لە هەر کاتێک، ئەوان لەبار و ئامادەی کەوتنە ناو، خراپترین و پیسترین پێوەندییەکان بکات.!! 🫆 @jyanberdewame

  • 🔖 بەیانیتان باش.! من نام دیوارە کەوتوومە سەر شەقامێکی گشتی بە درێژایی بێزاری درێژم و بە بەرزی تووڕە بوونیش بەرز.! هەرچی دروشمەکانە بە مندا هەڵئەواسرێن هەرچی پۆستەرەکانە لە من ئەدرێن. لە سەد دروشم یەکێکی تیا نییە شتێکم فێر بکات.! لە سەد پۆستەر یەکێکی تیا نییە دڵم خۆش کات.! هەر دوێنێ بوو لە "سەر"مەوە تا کەڵەموستی پێم دروشمێکیان پیا هەڵواسیم کە خوێندمەوە شەرم تەرێقی کردمەوە من دیواری وڵاتێ بم درۆی کەتە و گەورەی وەهای پیا هەڵواسرێ.!! #شێرکۆ_بێکەس 🫆 @jyanberdewame

  • 💌 لە هەر کوێ ئۆقرەیی و ئاسایشی ڕۆحت بینیەوە، هەر لەوێ بمێنەوە، ئەوێ نیشتمان و «وەتەنی» تۆیە … 🫆 @jyanberdewame

  • 📿 ئاگاداری ڕادەکان بن: _ڕادەی بەڕەتان _ڕادەی زارتان _ڕادەی گیرفانتان _ڕادەی بەزەییتان. 🫆 @jyanberdewame

  • 🎧 🪕 #کەمانچە 🎼 #کەیهان_کەلهوڕ 🫆 @jyanberdewame 🎵

  • ❤️‍🩹 هێندە دڵم بریندار بووە بە دەستی مرۆڤەکان، کە گوڵی سەر سەرینەکەشم بە دڕک دەبینم .! 🫆 @jyanberdewame

  • 🀄️ لەوانەیە چەندەها سەدە لەمەوبەر، خواوەند لە بەرانبەر شەیتاندا دۆڕاندبێتی و ئەم جیهانە بە دەستی شەیتان بەڕێوە ببرێت.! دەنا ئەم هەموو خراپە و ناهاوسانییە، ناتوانێ کاری خوا بێت.!! #گابریێل_گارسیا_مارکێز 📚سەد ساڵ تەنیایی 🫆 @jyanberdewame

  • 🦅 هەرچەند بەرز ببیتەوە، لە چاوی ئەوانەی کە فڕین نازانن، چکۆلەتر ئەبیت. #نیچە 🫆 @jyanberdewame

  • 📚 هەرگیز بەختی ئەوەم نەبوو بۆ یەکجاریش، شەوێک قەدەر بە هەڵەدا بچێ و باوکم یان یەکێک لە براکانم ئەو ئەرکە قورسە بکێشێ و ماچم بکات و بڵێت؛ "شەو شاد.. کچە شیرینەکەم" "خەوێکی خۆش..خوشکە نازدارەکەم" نەشمدەزانی بۆ یەکێکیان وای نەوت، کەس ئەو زەحمەتە زۆرەی نەدایە بەر خۆی.! باوکە مرد و ئەو "شەو شاد"ەی هەر نەکرد، براکان ژنیان هێنا و سەفەریان کــرد.. هەڵتەی شاران و وڵاتان بوون و ئەو "شەو شاد"ەیان هەر نەکرد..! دوو وشەیە و بەس... بەڵام، چ حەسرەتێکە کە ببێ بە مەحاڵ...! ڕۆمانی: " ژنێک بە سەر منارەوە" #شێرزاد_حەسەن 🫆 @jyanberdewame

  • 🗯️ لەوانەیە بۆ دیوارێک کە تێکم داوە، تا کۆتایی تەمەن ناڕەحەت بم؛ بەڵام لەگەڵ بەردی لەق ناسازێم.! 🫆 @jyanberdewame

  • 🌸 ترازا بەندی سوخمەی ئاڵی گوڵناری بە ئاهی من کەچی دەستی لەسەر دانا، لە سەیری باخی بەی کردین .. #ناری 🫆 @jyanberdewame

  • 💌 نە ئازاری گەورە و نە پەشێمانی و نە هیچ بیرەوەریێک بوونی نییە.! هەموو شتێک لەبیر ئەچێتەوە، تەنانەت ئەشقێکی گەورەش..! 🫆 @jyanberdewame