- Последний пост
- 25 июл.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 104
- 1/48двое суток
- 119
- 1/72трое суток
- 128
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئەگەر لە ناخۆشیو نەخۆشیەکی زۆردایی ئەم دوعایەیی پێغمبەر ئەیوب بکە خودا یەکسەر جوابی دایەوەو دوعاکەی قبوڵکرد... أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ واتە:خودایە بەڕاستی ڕەنج و ناخۆشی ڕووی لە من کردووە و تۆ بەبەزەییترینی بەبەزەییەکانت
بە ئارامی بنون هاوڕێکانم.. مادام کلیلی لادانی ناخۆشییەکان تەنها لە دەستی پەروەردگارتە، و مادام تۆش ڕووت لەو کردووە، دڵنیابە کێشەکەت درێژە ناکێشێت و بە خۆشی کۆتایی دێت
دڵت بسپێرە بەو زاتەی کە بێدەنگیت دەبیستێت..!
ئەگەر لە ناو کێشەیەکی زۆر دابووی ئەم دوعایە زۆر بڵێوە اللَّهُمَّ افْتَحْ لَنَا أَبْوَابَ الْفَرَجِ خـوایە دەرگاکانی ئـاسودەیی و ڕزگاربوون لە تەنگانەمان بۆ بکەوە
ڕۆژێک خودا پێت دەفەرمووێ : کۆتایی هات ئارام گرتنەکەت دەی موبارەکت بێ ئەم دڵخۆشیە
ئازاری نەبوونت لە شکانی ئیسکی پەراسو دەچێ لە دەرەوە هەموو شتێک باشە بەڵام لەگەڵ هەر هەناسەیەکدا ئازار دەچێژم ،خودایە ئەو ئازارەش نەمانێ تەنها بەدەستی تۆیە
خودا تۆ بۆم هەڵبژێرە دەستت بەسەر دڵمدا بگرە هەر شتێک بەکەڵکم نایەت دڵم لێی سارد بکەرەوە
هێز و توانا لە لایەن خواوەیە یارمەتی و پشتیوانی لە لایەن ئەوەوەیەئارامی و ئاسایش لەگەڵ ئەودایە و هەموو ترس و دڵەڕاوکێکانی دنیا هیچ بەهایەکیان نییە هیچ نین کاتێک پشت بەو دەبەستیت..!
هەندێک جار ڕۆشتنی کەسێک لە ژیانت، هەرچەندە ئازاربەخش بێت، بەڵام پاراستنێکە لەلایەن خوداوە بۆ ئەوەی لە ئازاری گەورەتر بەدوورت بگرێت لە داهاتوودا.
ئینستاگرامەکەم لای خۆتان فۆڵۆو بکەن
یا ڕەب، من جگە لە تۆ کەسی ترم نییە ، بە خێر و نیعمەتی تۆوە ڕۆژ دەکەمەوە و شەو بەڕێ دەکەم یادی خۆت لە بیرم مەبەوە و موحتاجی هیچ کەسێکی ترم مەکە.
لەگەڵ دڵنەواییەکانی ئێمە ئارام بنو باشترین دڵنەوایو دڵخۆشی بۆ ئەمشەوی تۆ لەم جـومـعـەیـەدا ئەوەیە زۆرترین صەڵاوات بنێری بــۆ پێغمبەرمان️ ﷴ ﷺ دواتر ئەنجامەکەی دەبینی!
نزایەک بۆ دڵت: یا اللّە، ئەی ئەو زاتەی کە شکانی دڵەکان چاک دەکەیتەوە، ئــــــارامی و دڵنیایی بڕژێنە بــــەسەر دڵـــــــی مــــــــاندووی ئـــــەم بەندەیەتدا خـەمەکانی بۆ بکە بە شادی، و بـــــەو شێوازەی کە خۆت دەتەوێ ناخی شاد و ئاسوودە بکە.
دوعایەکی زۆر نازدار بۆ ساڕێژ بوونی دڵە شکاوەکەت... اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ بِاسْمِكَ الجَبَّارِ أَنْ تَجْبُرَنِي واتا: خوایە گیان، من داوات لێدەکەم بە ناوی پیرۆزی خۆت (الجَبّار - ساڕێژکەر و دڵدەرەوە) کە دڵم بدەیتەوە، شکاوییەکانی ژیانم ساڕێژ بکەیت و حاڵم چاک بکەیت. واتا: خوایە گیان، من داوات لێدەکەم بە ناوی پیرۆزی خۆت الجَبّار کە دڵم بدەیتەوە، شکاوییەکانی ژیانم ساڕێژ بکەیت و حاڵم چاک بکەیت.
خودایە گیان، ئەگەر بەپێی پێویست دوعام نەکردووە یان نوێژم نەکردووە تکایە گوێ لە دڵم بگرە..!
ئەم دۆخە قورسەی ئێستات وەک تەمومژێک وایە بەسەرتەوە کاتییە و زۆر ناخایەنێ ڕۆژانی ڕووناک و پڕ لە پێکەنین دێنە ڕێت.
لە کاتێ دوعاکانت ئەو دوعایە لەبیر نەکەی خودایە تەوبە و گەرانەوەیەکی ڕاستگۆیانەم پێ ببەخشە پێش مردنم اللهمَّ ارزُقني تَوبَةً نَصوحةً قَبلَ المَوت.
"ئەگەر کەسێکت خۆشت دەوێت، ناوی لە نوێژەکانتدا بهێنە، نەک لە ستۆرییەکانتدا. خودا یەکدەگرێت، خەڵک جیا دەکاتەوە."
لە خەڵک خۆش بە نەک لەبەر ئەوەی ئەوان شایەنین بەڵکو لەبەر ئەوەی دڵی تۆ شایەنی ئارامییە، نەک ڕق!
هەر خەمێک هەبێ خوا گەورەترە هەر قوەتێک هەبێ خوا گەورەترە هەر ئازارێک هـەبێ خوا گەورەترە