tgindex
تَطْمَئِنُّ ٱلْقُلُوبُ 🌱

تَطْمَئِنُّ ٱلْقُلُوبُ 🌱

Статистика

اللَّهُمَّ یَامُقَلِّبُ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِی عَلی دینِڪَ 🌿

Последний пост
5 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
23
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
865
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
422
23 постов
Вовлечённость
48,8%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 23
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
155
1/48двое суток
177
1/72трое суток
191

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • «هەر خەمێک ڕووی لە دڵێک کردبێت، بەدڵنیایییەوە لە پەنهانیدا دەروازەیەکی ڕزگاریی بۆ هەیە؛ کەواتە ئەگەر ئازارەکەت لە خەڵکی شاراوەیە، با دەرمانی ئەو ئازارەش کردەوەیەکی شاراوە بێت لەوان. خەمەکەت بە سەدەقەیەک چارەسەر بکە کە جگە لە خودا کەس نەیبینێت، دڵەڕاوکێیەکەت بە ئیستغفارێک کە جگە لە خودا کەس نەیبیسێت، تەنیایی و نامۆییی ناخیشت بە دوو ڕکات نوێژ لە نێوان خۆت و خودادا؛ چونکە پەنهانییەکان برینی پەنهانییەکان ساڕێژ دەکەن. نزیکترین دڵیش لە عافییەت و ئاسوودەیی، ئەو دڵەیە کە نێوان خۆی و پەروەردگاری لە نهێنیدا چاک کردبێت؛ وەک چۆن ابن القیم دەڵێت: «الخوافي للخوافي» پەنهانییەکان بۆ پەنهانییەکانن.»

  • هاوەڵی بەڕێز عبد اللە بن مسعود دەڵێت :  ئاگادارتان دەکەمەوە لەو بیدعانەی خەڵك دایدەهێنن، چونکە بەڕاستی دین بەیەك جار لە دڵەکان دەرناچێ، بەڵکو شەیتان کۆمەڵە بیدعەیەکی بۆ دادەهێنێت تا ئیمان لە دڵەکەی دەردەچێت، نزیك بۆتەوە خەلك دەستبەرداری ئەوشتانەبن کە الله پەیوەستی کردوونە پێوەیی لە فەرزەکان لە نوێژ و ڕۆژوو و حەڵاڵ و حەڕامەکان، وە قسەبکەن دەربارەی پەروەردگاریان، هەرکەسێك گەیشت بەم ڕۆژگارە با هەڵبێت. ووتیان : ئەی باوکی عبدالرحمن بۆ کوێ هەڵبێ؟ ئەویش ووتی : بۆ هیچ شوێنێك  هەڵدێ بە دڵ و دینەکەی وە دانانیشێت لەگەڵ هیچ کەسێك لە خاوەن بیدعەکان. [ شرح أصول اعتقاد (١٣٦/١)]

  • مردن ناوێڪە زۆرترین جار ئەیبیستین ، بەڵام زۆر بەداخەوە زۆرترین ڪات لێۍ غافڵین. بەڕاستۍ مردن بۆ ڪەسۍ ئیماندار یەڪێڪە لە نیعمەتە هەر گەورەڪان ، چونڪە لەم غەم و خەفەت و ناڕەحەتیەڪانۍ ئەم دونیا ڕزگارۍ دەبێ. هەر ئەو مردنە بۆ ئیماندار ئازادییە بۆۍ لەو سجنەۍ دونیا ڪە تێیدا بەند ڪراوە نەجاتۍ دەبێ لەو هەموو فیتنە و شەهەواتەۍ ئینس و شەیتان بەڪارۍ دێنێ بۆ لەخشتە بردنۍ مرۆڤەکان و ، ڕزگارۍ دەبێ لە دەستۍ ڪافران ڪە دونیایان ڪردووەتە جەهەنم بۆ ئەهلۍ ئیمان و بەهەشتێڪ بۆ خۆیان هەروەڪ چۆن پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتۍ : « الدُّنْیَا سِجْنُ الْمُؤْمِنِ وَجَنَّةُ الْڪَافِرِ ». 📚 صحیح مسلم | ۷٤۱۷ مسند أحمد | ۸۲۸۹

  • 9 июн.41255из sunat_sunat

    الله سبحانه وتعالی دەفەرمووێت : ﴿أَوَمَن یُنَشَّؤُا۟ فِی ٱلۡحِلۡیَةِ وَهُوَ فِی ٱلۡخِصَامِ غَیۡرُ مُبِینࣲ﴾ [الزخرف: ١٨] زۆرینەی موفەسیرینی سەلەف لەسەر ئەوەن کە ئەم ئایەتە مەبەست پێی کچ و ژنە الله تعالی بە کافرانی قوڕەیش دەفەرمووێت : ئەو کەسەی کە لەناو زێڕ و خشڵ و جوانکاری گەورە ئەبێت و پێئەگات، وە لە کاتی موناقەشە ناتوانێ قسەی ڕوون و ڕێك بکات، ئەیدەنە پاڵ الله ئەڵێن الله کچی هەیە ؟! لە کاتێکدا خۆیان کە موژدەیان پێ ئەدرێ بەوەی کچێکیان بووە زۆر توڕە ئەبن و ڕوخساریان ڕەش هەڵئەگەڕێ ؟! ﴿وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحۡمَـٰنِ مَثَلࣰا ظَلَّ وَجۡهُهُۥ مُسۡوَدࣰّا وَهُوَ كَظِیمٌ﴾ [الزخرف: ١٧] ئەوەی مەبەستمە لێرەدا ئەم بەشەیە (وهو في الخصام غير مبين) زۆربەی موفەسیرینی سەلەف ئەڵێن : ئافرەت لە کاتی موناقەشەدا نازانێت قسە بکات و حوججە و بەڵگەی خۆی بەیان بکات، قتادة ئەڵێ : زۆربەی جار ئافرەت بیەوێ قسە بکات بەڵگەی خۆی بەیان بکات ئەوا ئیللا قسەکانی ئەبن بە بەڵگە لە دژی خۆی. ـــــــــــــــــــــــــ الله تعالی بەم جۆرە ئافرەتی خەلق کردووە بۆیە زۆربەیان لە کاتی دەعوە و موناقەشەش لاوازن، زۆر بە دەگمەن تێیان هەڵئەکەوێ بتوانێ ڕەددی بەرامبەر بداتەوە ئەوەی باوەڕی پێیەتی بە بەڵگە بیخاتە ڕوو، لە کاتێکدا ڕەنگە زۆر زاناتر بێت لە کەسی بەرامبەر بەڵام توانای نیە لە کاتی موناقەشە بەڵگەکانی بخاتە ڕوو.

  • دەربارەی ابن شهاب الزهري گێڕدراوەتەوە : (کاتێک لەماڵەوە دابنیشتایە کتێبەکانی لە چواردەوری دائەنا، جا سەرقاڵ ئەبوو پێیانەوە هەموو کاروبارێكی دیکەی دنیایی لەبیر ئەکرد . جا ڕۆژێکیان ژنەکەی پێی وت : (والله ئەم کتێبانە قورسترن لەسەرم لە سێ ژنی دیکە)) . 📚 وفیات…

  • دەربارەی ابن شهاب الزهري گێڕدراوەتەوە : (کاتێک لەماڵەوە دابنیشتایە کتێبەکانی لە چواردەوری دائەنا، جا سەرقاڵ ئەبوو پێیانەوە هەموو کاروبارێكی دیکەی دنیایی لەبیر ئەکرد . جا ڕۆژێکیان ژنەکەی پێی وت : (والله ئەم کتێبانە قورسترن لەسەرم لە سێ ژنی دیکە)) . 📚 وفیات الأعيان : (١٧٧/٤

  • خْبَرَنَا أَبُو عَبْدِ اللهِ الْحَافِظُ، أَخْبَرَنِي مُحَمَّدُ بْنُ عُمَرَ، حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ الْمُنْذِرِ، حَدَّثَنَا مُوسَى بْنُ عُمَرَ قَالَ: سَمِعْتُ الْحُسَيْنَ يَقُولُ: قَالَ ابْنُ الْمُبَارَكِ: «مِنْ أَعْظَمِ الْمَصَائِبِ لِرَجُلٍ أَنْ يَعْلَمَ مِنْ نَفْسِهِ تَقْصِيرًا، ثُمَّ لَا يُبَالِي وَلَا يَحْزَنُ عَلَيْهِ». ابن المبارك رحمە اللە - ئەفەرموێت: گەورەترین بەڵاو موسیبەت بەسەر مرۆڤێکدا بێت ئەوەیە کە کەموکوڕیەك لەخۆیدا بزانێ و گوێی نەیاتێ و بۆشی بێتاقەت نەبێ. 📚«شعب الإيمان للبيهقي :٨٦٧» ╌ زۆرینەی خەڵکی وادەزانن کەبەڵاو موسیبەت تەنها لەدەستدانی ماڵ و منداڵ و نەخۆشی جەستەیە بەڵام ابن مبارك دەفەرموێ:گەورەترین بەڵاو موسیبەت ئەوەیە کە مرۆڤ کەموکوڕیەک لەخۆیدا بزانێت و گرنگی پێنەدات وخەمباریش نەبێت بۆی، ئەمەش واتە مردنی دڵی کەسەکە، چونکە هەموان هەڵە دەکەن بەڵام موسیبەتەکە ئەوەیه کە ئینسان گوێی پێنەدات و دڵتەنگ نەبێت بۆی ئەمەش وادەکات بەردەوام بێت لەسەر هەڵەو کەموکوڕی و تاوانەکان. هەندێ کەموکوڕی هەیە لە عیبادەتدایە: وەک تەمبەڵی و سستی لەنوێژەکان و عیبادەتەکانی تر. وەهەندێ کەم وکوڕی هەیە لەڕەوشتی کەسەکاندایه: وەک درۆکردن و غەیبەت و بوختان و توندوتیژی و زبری و بێ ڕێزیکردن بەخەڵکی و کیبرو خۆبەزلزانین ... وە هەندێ کەموکوڕی تر هەیە لەمافەکاندایە: وەک کەمتەرخەمی بەرامبەر دایک و باوک و وەک پێویست بەدەمەوە نەچونیان و یان ئەرکەکان بەرامبەر خێزان و ماڵ و منداڵی جا لێره باسەکە باسی کەموکوڕیە کەچی سەرنج بدەن زۆرینەی دەچێتە بابی تاوان و حەڕام کراوەکان. جالێرە باسی ئەوەیە کە پێی دەزانێت، ئەبێ حاڵی ئەو کەسە چۆن بێت کە چاوی عەیب و عارو هەڵەو کەموکوڕییەکانی خۆی نابینێت و پێی نازانێت بگرە جاری وا هەیە بۆتە دین لێی پەنا دەگرین بە اللە لێی ... اللە المستعان. هەربۆیە سەلەف وتویانە اللّٰه عز وجل ویستی خێری بۆ هەركەس بوێت ئەوادونیا نەویستی دەكات و لە دین تێی دەگەیەنێت و عەیبەكانی خۆی پیشان دەدات، وەهەرکەسێك ئەمانەی پێ بەخشرا ئەوە خێری دونیاو قیامەتی پێ بەخشراوە ، وە فەرموویانە ئەگەر️ اللّٰه عزوجل خێری بووێت بۆ بەندەیەک ئامۆژگاریکارێک لە دڵیدا دائەنێت فەرمانی پێ ئەکات بەچاکەو و ڕێگری لێ ئەکات بەخراپە.

  • ﴿وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَىٰ﴾ ﴿واته‌ به‌ڕاستی هه‌وڵ و کۆششی (ئاده‌میزاد) له‌ ئاینده‌دا (له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا) نیشان ده‌درێت. هیچ هەوڵێکی ڕاستگۆیانە لای خودا بەفیڕۆ ناچێت، هەنگاوەکانت لە ڕێگەی چاکە، تێکۆشانە بەردەوامەکانت، گواستنەوەت لە ڕێگاکانی خێردا لە وێستگەیەکەوە بۆ ئەوی تر، هەمووی لای خودا پارێزراوە.. ﴿ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاءَ الْأَوْفَىٰ﴾ واتە: پاشان پاداشتی ته‌واوی پێده‌درێته‌وه‌.

  • فَٱسْتَقِيمُوٓاْ إِلَيْهِ وَٱسْتَغْفِرُوهُ ۗ پەروەردگارمان دەفەرمووێت: بەردەوام بن لەسەر ڕێگای خوا و هەمیشە داوای لێ خۆشبوونی لێ بکەن. ئەم ئایەتە پیرۆزە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە خۆڕاگری لەسەر دینداری ئیلا کەمتەرخەمی تێدەکەوێت، بۆیە ئەم کەمتەرخەمییە دەبێ بە داوای لێ خۆشبوون وتەوبەکردن وگەڕانەوە بۆلای پەروەردگار پڕ بکرێتەوە، ئەمەش هاوشێوەی فەرموودەکەی پێغەمبەری خوایە صلی الله علیه وسلم كاتێ ئامۆژگاری (معاذ)ی کرد: (( اتق الله حیثما كنت، وٲتبع السيئة الحسنة تمحها )). واتا: لەهەر جێگایەک بووی بەردەوامبە لەسەر تەقواو لەخواترسان، وە دوای هەموو خراپەیەک چاکەیەک بکە، گوناهەکەت ڕەش دەبێتەوە. ابن رجب

  • 3 мая33631из misbah_al_salaf

    ✍️…بە پێویستم زانی لەسەر باسێک ڕوونکردنەوە بدەم وابێت کەس بەگێلو نەفامان نەزانێت چونکە دەزانمو ئاشکرایە کە کەسانێک چی دەکەنو چ قسەیەک دەکەن دەربارەی من بەڵام ئاشکرایە بۆ من چی تان لە هەگبە دایە، ماوەی سالێک دەبێت زیاتر منو برایەک تۆزەک نا لەباری کەوتە نێوانمان باسەکان لەدەست دەر چونو بەلایەکی ترا ڕۆشتن تا وای لێهات کەسانی نەفس نزمو دەرون نە خۆش نانو پیازیان بەو باسە خوارد زۆر کاری ناشەرعیو لە سنور دەر چویان ئەنجام داوە هەم بە قسە هەم بەکردار کە مەعلومە لامو زانراوە لام لەبەرامبەریشا کەسانی باش قسەی خەیریان کردوە بەلام مونافیقیش بونی هەبوە لەو دەورەیا، بەشێک لە کارە نا شەرعیو بەد کردارییەکانیان دروست کردنی ئەکاونت بەناوی نەخوازیارو ناردنی نامە و کردنی قسانێک لەو باسەدا بۆی نێوانی منو ئەو برایە زیاتر ئاڵۆزو گرژ بکەنو گومانو بوختان دروست کردن تا زیاتر باسەکە ئاڵۆز بێت ، زۆر زیاتر لەوە هەیەو لەبەردەستمە وە ناو بنەچەی هەنێکیشتان مەعلومە لام بۆیە لە اللە بترسن تا فەزح نەبوون اللە فەزحی نە کردوون بۆیە کەسی دورو هەردەم لەو بەرەیا خۆی ئەگونجێنێت کە مەسڵەحەتو کاری ئەوی لێ دەڕوات ، دەنا هەر ئەو کەسەی دوێنێی کە لەدەوری من بوی ئەو ڕۆ لە دژی منی کەواتە بەچی دەنازی وچ دارێکی ناوداری بەلای خۆتەوە بگرە لە ئەرزشو ئەسنای خۆتت کەم کردوەتەوە ، گەر ئەوباسە ئاوا بڕوات لەو چەناڵە ناوی یەک یەک ئەدەم بۆیەش باسم کرد بۆی بزانن بێ ئاگا نیم چی دەکەنو چی دەگوزەرێت ، لەو دەقەشەوە هەر کەس بوختانی کردوە بەو نەوعە منەتی بە کام شتەی کەمو کەسرە با یەک دەلیلو بەلگە دانێت لەسەر من کە بوختانی کردوە بۆم باسی کردووم بێ منەت بێت با بەس من ئەوەی دەیزانم لەبارەی خۆم یەقینو دڵنیاییە هی تۆش گومانەو باتڵە ڕۆژێکیش هەیە حەقی خاوەن حەق دەدرێتەوە .

  • 20 апр.35842из regaysunnat

    ڕۆژگاری ئەمڕۆ بۆ موسوڵمان زۆر قورسەو نازانیت چۆن مامەڵە بکەیت... تێکەڵاوی کردنی خەڵکی ئەمڕۆ بەگشتی مەفسەدەی زێدەترە لە چاکەو پێوەری تێکەڵاوییەکانیش زیاتر لایەنە دونیەویەکە زاڵە بەسەریدا، لەم ڕوانگەیەشەوە تعامولکردن وەک موسوڵمانێک زۆر قورس و ناڕەحەتەو صبرێکی زۆری دەوێت، حەتمەن هۆکاری ئەم قورسی و گرانییە لە تعامول و هەڵسوکەوت لەگەڵ خەڵکی ئەمڕۆدا بۆ ئەو دەگەڕێتەوە کە دورلەدینی و سستی و ساردییەکی زۆر لەناو خەڵکدا بونی هەیە و هەرچی بەهاو ئەخلاقی ئیسلامەتی و بیروباوەڕیشە خراونەتە لاوەو زیاتر لەسەر ئەساسی مادەو شۆرەت خەڵکی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرامبەرەکانیدا ڕێکدەخات و دەیگونجێنێت، قسە زۆرە لەم بارەیەوە بکرێت و پێشم وایە ئەوەی ئیسلامەتییەکی حەق و ڕاستی بوێت و لەسەر ئەساسی سوننەت و توحید ولائو بەرائی دابمەزرێنێت لەزۆر شوێن جێگای نابێتەوەو هەمیشە و لەهەموو ڕۆژگارێکدا نەناسە و بوغزێندراوە و خەمو خەفەت و ناڕەحەتیش هەمووکات هاودەمیەتی،بەڵام لەلایەکی تریشەوە موسوڵمانیەتی بەحەق فەزیلەتێکی زۆر گەورەیە و شوێنکەوتنی ڕێبازی توحید و ئیسلامەتی ئەو پلەیەیە کە الڵە لەم ڕۆژگارە سەختانەدا بەبەندە چاکەکانی خۆی عطا دەکات الله لەوانەمان بگێڕێت... سفیانی ثوری رحمە الله لەنامەیەکیدا بۆ عبادی کوڕی عباد شێخی پێشەوا احمد کۆمەڵێک وتەی زێڕ و گەوهەر ئاسا دەنوسێت و دەڵێت: بەڕاستی تۆ لە سەردەمێکدایت کە هاوەڵانی ڕسول الله پەنایان دەگرت بەالله لەوەی بگەنە وەها ڕۆژێک،لەگەڵ ئەو هەمووە لەزانست و زانیاری و بەرەو پێشچونە لەعلم و تەقوا کەلای ئەوان هەبوو بەپێچەوانەی ئێمە کەلەناو جەهل و نەزانینداین، ئەبێت حاڵمان چۆن بەو جۆرە بگەینە وەها کاتێک لەسەر نەزانی و نەفامیمان وەلەسەر بێ مروەتی و کەمی هاودەم و هاوەڵی چاک کە هەڵمان بنێت لەسەر خەیر و چاکە، وەلەسەر خراپی خەڵکی و قورسایی دونیاو ناڕەحەتییەکانی، کەوابوو دەست بگرە بەوەی کە لەپێغەمبەری خوا و هاوەڵانیەوە پێت گەیشتووە و هەوڵبدە لەناو خەڵکیدا نەناس و نامۆ بیت و دوربکەویتەوە لێیان چونکە بەڕاستی ئەمڕۆ ڕۆژی دورکەوتنەوەیە لەخەڵکی.. عمر رضی الله عنە دەیفەرموو: ئاممان ئێوەو تەماع و هەوڵدان بۆ دونیا ،چونکە بەڕاستی تەماع خۆی بەشێکە لەفەقیری و بێ باکیش لەدونیا خۆی بریتییە لە دەوڵەمەندی،وەبەڕاستیش دورکەوتنەوە لەخەڵکی ئاسودەیی و ڕاحەتە و تێکەڵاویشیان ناڕەحەتییە، وە سعیدی کوڕی مسییب دەیفەرموو بەڕاستی عوزلەو دوری لەخەڵک عیبادەتە... #وەبزانە_کەخەڵکی_کاتی_خۆی_سودیان_لەتێکەڵاویکردنی_یەکتر_دەبینی_بەڵام_ئەمڕۆ_بەپێچەوانەوە.. #وەڕزگاربون_لەدورکەوتنەوەیە_لێیان...

  • حَسْبُنَا اللهُ وَنِعْمَ الْوَكِيلُ…

  • لە کۆتاییدا، هەرچی بڵێین و هەرچی بنوسین، تەنها 'کردەوەکانمان' دەبنە ناسنامەی ڕاستەقینەمان، قسەی جوان زۆرە، بەڵام مرۆڤی جوان کەمە، هەوڵبدە ببیتە ئەو کەسەی کە خەڵکی بە بینینت، یادی خودای و جوانی و ڕەوشتیان بکەوێتەوە بیر، با خەڵکی لێت ئەمین و سەلامەت بن، پەیامەکەت بە کردار بڵاو بکەرەوە نەک تەنها بە زمان. ئەگەر دەتەوێت دنیا بگۆڕێت، لە خۆتەوە دەست پێ بکە، لە ژوورەکەی خۆت، لە مامەڵەت لەگەڵ خێزانت، لە ڕاستگۆیی لە کارەکەتدا، کاتێک تۆ دەبیتە نوسخەیەکی باش، بە بێدەنگی کاریگەری لەسەر دەوروبەرت دادەنێیت و دەبیتە چرایەک بۆ ئەو کەسانەی بە دوای ڕووناکی دەگەڕێن...

  • تەمەن باقی بێت و پێی بگەین ئەمشەو شەوی ٢٧ مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، زۆربەی ئاثارەکان لەسەر ئەوەن کە ئەم شەوە شەوی قەدرە، جا با ئەم شەومان جیاوازتر بێت لە شەوەکانی تریش هەوڵ و کۆششێکی زیاتر بکەین، سوننەتەکانی تێدا جێبەجێ بکەین ئەوندەی دەتوانین، دووربکەوینەوە لە هەر کار و گوفتارێك کە سوودی قیامەتی تێدا نەبێت بۆمان، هەوڵبدەین هەر لەیەکەم ساتی هاتنی شەوەوە هەتا فەجر هەڵدێت یەك سانیەش بە فیڕۆ نەدەین لە شتی پووچدا، کاتەکانمان بە زیکر و دوعا و نوێژ و قورئان خوێندنەوە بەسەر ببەین، بەو ئومێدەی هەر عیبادەتێك کە دەیکەین، لە عیبادەتی هەزار مانگ بۆمان باشتر و چاکتر بێت لای الله.

  • 15 февр.694132из misbah_al_salaf

    ✍️…هەڵەیەکی گەورەیە ببینی براکەت بەبەر چاوی تۆوە لەهەڵەدایە دەستی نەگریت وڕاستی نەکەیەوە نەک پێی پێبکەنیتو لەناو خۆتاندا بیکەنە باسو خواس بە کەم بیبینن ، کەسی هەڵەکار ئەسڵ وایە دەستی بگریت نەک پشتی تێکەیت ، بەداخەوە ئەوڕۆ زۆرێک دەبینین کە براکەیان ئیهمال کردوە لە لەناو هەڵەدایە لەبری دەست گرتن ، لەناوخۆیاندا بەنەقس سەیری دەکونو عەیبداری دەکەن . چەندە خەم خۆری نەفسی خۆتی ئەوەندەش هی براکەت.

  • 30 янв.732253из misbah_al_salaf

    ✍️…السلام علیکم ورحمة اللە موسڵمانان (کاک زکریا )قدر اللە پێش کاتی خۆی لەدایک بوە بەشەش مانگی لەژێر ئۆکسجینو لەناو شوشەدایە دوعای بەخێری بۆ بکەن جزاک اللە خیرا.

  • سێ ژەمە خواردن دەخۆیت (بۆ ئەوەی بمێنیتەوە) دەی بـــــــــــۆچی! سێ لاپەڕە قورئان ناخوێنیت، (بۆ ئەوەی بەرز بیتەوە؟!) دەی با ڕۆژانە بەشی خۆت هەبێت لە قورئان و وازی لێ مەهێنە، چونکە بەڕاستی مایەی بەرەکەت و ڕێنموونییە! ئەگەر لەوانە نیت کە ﴿يَتۡلُونَهُۥ حَقَّ تِلَاوَتِهِ﴾ [البقرة: 121]. واتە: بەڕاستی دەیخوێنن و مافی تەواوی پێدەدەن. لانیکەم لەوانە بە کە ﴿فَٱقۡرَءُواْ مَا تَيَسَّرَ مِنَ ٱلۡقُرۡءَانِۚ﴾[المزمل: 20]. واتە: دەی ئەوەندەی بۆتان دەکرێت و ئاسانە لاتان قورئان بخوێنن. خۆ ئەگەر ئەمە و ئەوەشت لەدەست چوو و نەتوانی، ئەوا ﴿فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا﴾ [الأعراف:204]. واتە: بێدەنگ بن و بەجوانی گوێی بۆ بگرن.

  • 20 янв.46862из misbah_al_salaf

    ✍️… تۆمەت بار کردنی تەوحیدو ئەهلەکەی لەلایەن ئەهلی کوفرو ئیلحاد .

  • دانیشیت بۆ ئەوەی قورئان بخوێنیت، یان قورئان هەڵگریت بۆ ئەوەی هەندێکی تر لەبەر کەیت، یان ویردێک بخوێنی، یان موڕاجەعەی ئەوە بکەیت کە لەبەرت کردووە، هەموو ئەمانە کارێکی ئاسان نین، بەڵکو ڕێنوێنی خوداییە، کەس ناتوانێ لەسەری بەردەوام بێت مەگەر کەسێکی ڕێنوێیکراو، ئەوە فەرمایشتی خۆیەتی، ئەوانەی بۆ هەڵدەبژێرێ کە خۆی دەیەوێت، ﴿ثُمَّ أَوۡرَثۡنَا ٱلۡكِتَٰبَ ٱلَّذِينَ ٱصۡطَفَيۡنَا مِنۡ عِبَادِنَاۖ﴾ [فاطر: 32]. واتە: لەپاشان ئەم قورئانەمان بەخشی بەکەسانێك کە لەناو بەندەکانماندا ھەڵمان بژاردن. بیرکەنەوە ئەوە هەڵبژاردنە و پەلە بکە و لەبەر بکە.

  • جا کاتێك (موشریکەکان) سوار کەشتی دەبوو (ترسیان بۆ دروست بوو نوقم ببن) تەنھا ھاواریان لە خوا کرد بە دڵسۆزی و گەردن کەچیەوە، کەچی کاتێك خوا ڕزگاریان دەکات و دەگەنەوە ووشکانی کتوپڕ ئەوان ھاوبەش و شیرک بۆ خوا دادەنێن. دوو فائدە لەم ئایەتەوە: 1️⃣ دڵت خۆش نەبێت ئەگەر جوابی دوعاکانت درایەوە پێت وابێت خوای گەورە لێت ڕازییە، الله جوابی دوعای موشریک و کافریش دەداتەوە، هەروەها کەسانی ڕۆچوو لە تاوانیش، نەوەک تەنها مسوڵمان بێ خەوش. ( بۆیە لە خۆت ئەمین مەبە) 2️⃣ هۆکاری گیرابوون و جوابیانەوەی دوعای کافران لەم ئایەتە ئەوەی: تەواو لاواز بوون و خۆیان زەلیکردووە لەبەردەم الله، وەکو کەسێکی مضطر= کەسێک لە تەنگانە بێت و احتیاج و پێویستی هەبێت. ﴿أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ﴾ هەر بەمەش دەتوانی گیرابوونی دوعاکانت بە دەست بهێنیت.