گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری
Статистикаگەنج و گەوهەری نایاب لە پێشینیانی حەکیم و دانای وڵاتی کوردەواری ... بەشێکی وەک بژاردە جارجارە لێرە دادەنرێت 👇👇 @irajmoradi
- Последний пост
- 19 июл.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 23
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 88
- 1/48двое суток
- 100
- 1/72трое суток
- 108
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
|منداڵە زێڕینەکانی نووسەر| @dastnoosxane @kelaterzankon بۆ نووسەر لەوە خۆشتر نییە کتێبەکەی لە ڕەفەی خوێنەرێکی ڕاستەقینە، مامۆستایەکی زانکۆ، پیاوماقووڵێ کۆمەڵایەتی یا لەسەر دەستی خوێندکارێکی تامەزرۆدا بێت. کتێبی نووسەر وەک منداڵەکانی لای خۆشەویستە. دوو کتێبم (فەرهەنگی پێنج زمانەی گیاناسی کوردستان، گەنجینەی پزیشکی حەکیمانی کوردەواری بەرگی ۱) لە: - کۆبوونەوەیەکی مامۆستایانی بەشی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی بۆ تاوتوێکردنی کتێبێ گیاناسی - کارگەی ئاوتک و گوڵاوی بەهار لە سلێمانی - پارێزگاری سلێمانی دکتۆر هەڤاڵ ئەبووبەکر و کاک بورهان حوسەینی حەکیمی گیادەرمانی شەفای سنە - پارێزگاری پێشووی هەولێر خوالێخۆشبوو دکتۆر فرسەت سۆفی و کاک ئیسماعیل موشیر سەرۆکی کۆمەڵەی ڕوەکناسانی هەرێمی کوردستان - کتێبخانەی شەخسی دکتۆر موحەمەد فیرات مامۆستای گیاناسی زانکۆی وان ✍ ئیرەج مورادی باقلاوایی ۲۸ی پووشپەڕی ۱۴۰۵ هەتاوی @irajmoradi
بە ناوی خوای دلۆڤان دانیشتنی دووحەوتووانەی ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم، لە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی. ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە ئەندامی چالاک و خاوەنهەڵوێست و ئەرکناسی ئەنجومەن، دانیشتنێک لەژێر ناوی " مێژووی ئەدەبیاتی کوردی" لە چوارچێوەی جوگرافیای پالە(پهلە)=پەهلەوی، بە پێشکەشکاری و کۆڕگێڕی مامۆستا ئیرەج مورادی بەڕێوە چوو. لەم کۆڕەدا مامۆستا ئیرەج مورادی لە دەستپێکی شێعری کوردی و شاعیرانی سەرەتای ئەم ئەزموونە، تێروتەسەل دووا و بە هێنانەوەی چەندین بەڵگەی گونجاو باسەکەی خۆی جێگیرتر کرد. لە کۆتاییدا پرسیاری هاوسەنگی باسەکە، ئاراستە کران و لەلایان مامۆستا ئیرەجەوە بەشیاوی وڵام درانەوە. شایانی باسە ئەم زنجیرە وتارانە لە داهاتووشدا، درێژەیان دەبێت. دەستەی کارگێڕیی ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەمی سەردەشت. ۲٤ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی
بە ناوی بەرزەناوی بێهاوتا ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەن سڵاو کۆڕی دانیشتنە ئاساییەکانی ئەنجومەن، بە دوو حەوتوو جارێک، دوانیوڕۆی ڕۆژانی دووشەممەیە. بەڵام بە هۆی سەرقاڵی مامۆستا ئیرەج مورادی بە کار و نەبوونی دەرفەت و مۆڵەتی ئیجازە لە ڕەوتی کارەکەیدا، ڕۆژی چوارشەممەی…
بە ناوی بەرزەناوی بێهاوتا ئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەن سڵاو کۆڕی دانیشتنە ئاساییەکانی ئەنجومەن، بە دوو حەوتوو جارێک، دوانیوڕۆی ڕۆژانی دووشەممەیە. بەڵام بە هۆی سەرقاڵی مامۆستا ئیرەج مورادی بە کار و نەبوونی دەرفەت و مۆڵەتی ئیجازە لە ڕەوتی کارەکەیدا، ڕۆژی چوارشەممەی ئەم حەوتووە کە لەسەر کار نییە و دەرفەتی هەیە، ۲٤ی پووشپەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی، بۆ کورتەباسێک لە " مێژووی ئەدەبییاتی" کوردیی، لە سەعات ٤ هەتا ۵:٣٠ دوانیوڕۆ لە دیوی کۆبوونەوەکانی فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیڕشاد، تەرخان کراوە. دوا لە هەموو ئەندامانی ئەنجومەن دەکەین کە بەشداری ئەو کۆڕە بن. هەر دوای تەواوبوونی بەرنامەی مامۆستا ئیرەج، چۆنییەتی ڕۆیشتن و هاتنەوە و بەشداری لە کۆڕی مەهابادیش تاوتوێ دەکەین. هەرکەس بۆ مەهاباد دێت، ناوی خۆی بنووسێ و لە گرووهی تایبەتی کە بۆ سەفەرەمان داناوە، ببێتە ئەندام. بە سپاسەوە ✍ ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم ـ سەردەشت
سەرنج و ئاگەداری: «تا ماوەیەکی نادیار - مانگێ بێ ساڵێ یا زیاتر- لە هەر دوو بەشی دەستنووسی کوردی و گەنجینەی حەکیمانی کوردەواری چالاکیم نابێ. خەمێ کاتی بەڵام گرینگ بۆ ژیانی ئاسایی بەرۆکی گرتووم، دوای ئەوە دەست پێ دەکەمەوە. ئەگەر...» پێتان وا نەبێ ئەم وشانەم بە ئاسانی نووسی. هێزی دڵ نەیتوانی پێش بکەوێت بەسەر هێزی هزردا. بۆ هێزی دڵ هەتا لە ژیاندا بم، پاڵپشتی سەرەکییە بۆ ئەو دوو ئەرکە گرانە، بەڵام هێزی هزر و بیر دەڵێت جارێ مانەوە و درێژەدان بە ژیانی ئاسایی پێویستە.
سڵام، چۆنن زۆر بیرتانم کرد. ❤️🔥 ڕاستی جەژنتان پیرۆز 👑
без подписи
ڕەمەزانانە (۷): ئیتنۆبۆتانی کوردەواری، دەفتەری ژمارە ۴۲ |هەتۆڵ مەتۆڵ و هزری کوردیی خولقانی مرۆڤ| @dastnoosxane @kelaterzankon «هەتۆڵ مەتۆڵ تەکامە زەرد و سوور و شەمامە تەپێ گڵی سوور بووم گڵ و گۆزە لە گڕە سوورە گۆزەی ساقم لە کڵ دەرهاو گۆزەوەشان ڕێیەم دوورە ئاوی گۆزە گڵمەی گاووس بۆ کولێرەی گاڵ لە تەنوورە دایە دایە نانوکەرە مانیاوم لەو بەرەوژوورە زاوازەڕە وە رانک و چۆخە وەوی بە سمڵ و پاموورە» تێبینی: هەتۆڵ مەتۆڵ (هەلوور بلوور) لە کوردەواری کایەیێکی مناڵانەیە. ئەمە دەقی نوسخەی ناوچەی بەرپلەی ساراڵە (مەریوان و سنە). چەند نوسخەی جۆراوجۆری بەپێی ناوچەکان هەیە. لە ڕووی ئەم هۆنراوە منداڵانەیە دەکرێ هزری کوردیی بدۆزینەوە لە پەیبردن بە خولقانی مرۆڤ. دیارە ئەو هزرە بۆ ئێمە تەنیا لە دەنگ و دەقە فۆلکلۆرییەکاندا دەدۆزرێتەوە. ✍ ئیرەج مورادی باقلاوایی ۸ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴ هەتاوی @irajmoradi
без подписи
без подписи
ڕەمەزانانە (۶): ئیتنۆبۆتانی کوردەواری، دەفتەری ژمارە ۴۲ |کەژ، بەهارێک لە چەقی زستانێ| @dastnoosxane @kelaterzankon وشەی (کەژ) لە جوغرافیای هەورامان و جوانڕۆ و مەریواندا هاوتای شاخ و کێوە. لە هەورامی کەژەوان هاوواتای شاخەوانە. لە ناوچەی سەردەشت و شارباژێڕ و پژدەر (کەژ) و لە خۆشناوەتی (کەژۆک)، بادینان (کێرات) و کرماشان (قەرەقاج) بۆ داری ( Anagyris foetida) دەبێت. هەندێ جار تەنیا بە بەری کەژ دەڵێن بزنەکوژە یا هولێرەخیو. کەژ لە دوای پەڵەی پاییز چرۆ دەکا و لە کۆتایی ڕێبەندان و سەرەتای ڕەشەمە گوڵی دەپشکوێ. قۆناغی گەڵای هەتا لای گەلاوێژ دەمێنێ. ئەوکاتە خەزانی دەست پێ دەکا تا کۆتایی پاییز. کەژ تاقەداری جوغرافیای کوردستانە کە ئەم تایبەتمەندییانەی هەیە و بەهاری کەوتۆتە ناودڵی زستانێ. ڕاستی وشەی (کەژین) لەم دارەوە گیراوە. لە ئاوایی تێیەت - ئالانی سەردەشت کانی و دۆڵی کەژین هەیە کە پڕە لەو دارە. ئەم دارە بۆنێکی ناخۆشی هەیە، بۆنێ هاوشێوەی ئامپیسیلین. ✍ ئیرەج مورادی باقلاوایی ۶ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴ هەتاوی @irajmoradi
без подписи
رەمەزانانە (۵): ئیتنۆبۆتانی کوردەواری، دەفتەری ژمارە ۴۲ |قەڵاتی قەرەد - گوڵەزەر| @dastnoosxane @kelaterzankon بەیتی (قەر و گوڵەزەر) ناسراوە. مەزاری ئەو دوو گراوە لە گوندی پڵینگانی دۆڵی شاورێ-ڕانیەیە. قەرەموحەمەد کوڕی فەرەج خانی سندووس بووە. فەرەج خان پاش شەڕی دمدم لەتەک شاعەباس چووەتە ئەسفەهان... جۆرێ تر دەگێڕنەوە: چیای پشتی گوندی وێزێ- باڵەکایەتی قەڵاتی قەرەد بووە. گرەوی لە باشاغای ئاکۆیانی باوکی گوڵەزەر بردۆتەوە. بەکری شێخانی ئامۆزای گوڵەزەر خوازبێنی کردووە، بەڵام گوڵەزەر دڵی لای قەرەد، شوانەکەی بابی بووە. باشاغا دەڵێت هەرکەس زستانێ لە چیای وەمێنێ و ڕەقی نەبێتەوە گوڵەزەر هی ئەوە. بەکر هەرچی پڵاس و پەستەکی بووە دەیباتە شاخی. هەر شەوی یەکەم ڕەقی دەبێتەوە. چونکە هەمووی بەخۆیدا داوە، بەڵام قەرەد ئاسایی وەک ڕاوچییەک دەچێتە شاخی. تا بەیانی بەردێک لە کۆڵی دەگرێ و گەزگەزێنی نێوان کۆدۆ و سەکران دەکا... جاران لە باڵەکایەتی وەکوو گۆڕستانی وێزێ و ئێنێ جۆرێ شیلانی زەردی جیاواز هەبووە. وەک گوڵەباخ گوڵی گەورە بووە. وتوویانە دەستنێژی گوڵەزەری باشاغایە. ✍ ئیرەج مورادی باقلاوایی ۴ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴ هەتاوی @irajmoradi
без подписи
رەمەزانانە (۴): ئیتنۆبۆتانی کوردەواری، دەفتەری ژمارە ۴۲ |گیای بیِڵاو و پیتی بزرۆکە| @dastnoosxane @kelaterzankon هەندێ وشە هەتا بە دەنگی ئاخێوەری خۆی نەیبیستی، لە نووسیندا تووشی هەڵە دەبی. هاوڕێیەک لە ناوچەی ئیمامی - جوانڕۆ پرسیاری گیای بیِڵاو یا بیِڵەی کرد. وتی لە چۆمی لێڵە کە لقێکی ڕووباری سیروانە، شوێنێ هەیە ئێمە پێی ئێژین بیِڵاوەکان. ئەو شوێنە جۆرێ گیای لێیە گەڵای لە هی دارەبی دەچێ، بۆیە وای پێ دەڵێن. من وشەکەم بە بیڵاو و بیڵە بێژە دەکرد، وتی لەنێوانی (ی - ڵ) دەنگێ ورد وەک ( ِ) هەیە. دیارە مەبەستی بزرۆکە بوو. لەبەر ئەوەی دەنگەکە نیشان بدەم لەو نێوانە پیتێکی ژێرەم دانا. ئەگەر بە ڕێنووسی لاتینی بنووسرێ دەبێتە Biyillaw. گەلێ وشەی وا لە زمانەکەماندا هەیە دەبێ وا بنووسرێ. لەو ناوچەیە گەڵای ئەم گیایە دەکوتن. کاتێ ئەسپ و گوێدرێژ پشتەڕێژە و برینداری دەگرن، لە سەری دادەنێن چاک دەبێتەوە. من بۆخۆم لە (فەرهەنگی ڕوەکناسی کوردستان) بیِڵە و بیِڵاوم بۆ ئەو گیایە نەهێناوە. لە فەرهەنگە کوردییەکانیشدا نەهاتووە. Alisma plantago‑aquatica بارهنگ آبی، قاشق واش ✍ ئیرەج مورادی باقلاوایی ۳ی ڕەشەمەی ۱۴۰۴ هەتاوی @irajmoradi
без подписи