- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 25
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 128
- 1/48двое суток
- 146
- 1/72трое суток
- 158
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
بەداخەوەین بۆ کۆچی دوایی مامۆستا حسێن عارفی چیرۆکنووس مامۆستای ئازیز ، بۆ هەمیشە چیرۆکەکانت سەرمایەیەکی گەورەی خانەی کلتوری و ئەدەبی دەبێت بۆ زمانی کوردی . جێی شانازیمانی ، جێگەت بەهەشتبێت #51♠️
! ژیان چیرۆکی بچووک بچووکە هەرگۆشەیەکی ئەمدنیایە چیرۆکێکە. #51♠️
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە ☀️ ٩ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ٢٨ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ١٤ی صفر ١٤٤٨ه بە غەداری نەوەک ناوم بەری بم ئەبجی قەت من شکاتی جەوری تۆ بەر کەس دەبەم سەیریکە چۆنم بۆت مەحوی 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە ☀️ ٨ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ٢٧ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ١٣ی صفر ١٤٤٨ه نیگاری دیدەبازی من ئەگەر ڕاوی هەوەس بێنێ بە عاشق دیدە دەنوێنێ، لە نێچیری دڵ ئەڕفێنێ 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە ☀️ ٧ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ٢٦ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ١٢ی صفر ١٤٤٨ه خەرامی ناز ئەگەر هێنایە لەنجە سەروی مەوزوونت وەکوو لەیلا، لەسەر ڕێ پرسشێ کە حاڵی مەجنوونت دەترسم گەردی خوێنی من لە شیشەی گەردنت نیشێ وە گەر نا، خەم نییە بمرم لە حەسرەت لێوی مەیگوونت خەرامت چوویە باغ و سەروی بەر بادی خەجاڵەت دا گوڵی هەر وەک دڕک ئاڵاونە داوێنی واژوونت 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ شەممە ☀️ ٦ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ٢٥ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ١١ی صفر ١٤٤٨ه کە تۆ غایب لە بەر چاوم دەبی، چم بێ لە تۆ غایب قیامەت حازری بەر چاومە، خۆمم لە خۆ غایب خیتابت هەر عیتابە، ئەو لەبە بێتە قسە، هەر کەس موخاتەبتە، دەکا دەردەم زوبانی گفتوگۆ غایب 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ هەینی ☀️ ٥ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ٢٤ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ١٠ی صفر ١٤٤٨ه اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە ☀️ ٤ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ٢٣ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ٩ی صفر ١٤٤٨ه چاوەکەی بەیدەستی مەستیشە، کە چی هەر بە لەحزێ فیتنەیێ بەرپا دەکا ئەو کە دڵ دوقەد دەکا شیری برۆی، ئیکە خەنجەر بۆ بە قەد خۆیا دەکا! زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب ماڵی وێرانم کە ماڵ ئاوا دەکا تورکی چاوی مەستی، مەحوی موژدە بێ وا کەبابی جەرگ و دڵ داوا دەکا 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە ☀️ ٣ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ٢٢ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ٨ی صفر ١٤٤٨ه بوومە خاکی سەری ڕێی، پێیەکی تا پێما نا وتی: سەد دەفعە بخۆ ئەی حەریکەی بێ مانا تەڵەبی ڕەحم و مرووەت لە دڵی ئەهلی زەمان تەڵەبی ئاوی حەیاتە لە سەرابستانا 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە ☀️ ٢ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ٢١ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ٧ی صفر ١٤٤٨ه قەسەمی گوێمی بە چاوی بەچە دا پیری موغان کە لەمەولا نەبییێ وەعز و قسەی مەولانا تۆوی سەرخستووە بن خاکە، سەرئەفرازیی بەر هەر لە ڕێگەی تەڵەبا بوو سەری دانا، دانا وتم: ئەو خاڵە چ بوو هەر کەڕەتێکت دەرخست وتی: داغێ بوو بە جەرگ و دڵی مەحویما نا 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە ☀️ ١ی خەرمانان ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ٢٠ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ٦ی صفر ١٤٤٨ه ئەو کە دڵ دوقەد دەکا شیری برۆی، ئیکە خەنجەر بۆ بە قەد خۆیا دەکا! زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب ماڵی وێرانم کە ماڵ ئاوا دەکا تورکی چاوی مەستی، مەحوی موژدە بێ وا کەبابی جەرگ و دڵ داوا دەکا 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە ☀️ ٣١ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ١٩ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ٥ی صفر ١٤٤٨ه سەد خۆزگە بێ بەو ڕۆژە کە نەمبیستبوو ناوت نەمچێشتبوو تامی مەی مەیخانەی چاوت نەیدیبوو دەس و پێی دڵەکەم هەڵقەی داوت ئازاد بوو لە پێچ و غەمی ئەگریجەی خاوت وائێستە لە تاو ئاگری هیجرانی بە تاوت فرمێسکی ئەڵێی تەرزە و بارانە دڵی من شێخ نوری شێخ ساڵح 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ شەممە ☀️ ٣٠ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ١٨ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ٤ی صفر ١٤٤٨ه ئەرێ دڵ بێ شەرابی لەعلی گوڵ ڕەنگت لە گوڵ چ بکا؟ کە جیلوەی گوڵ لە گوڵشەن دا نەبێ، بولبول لە چڵ چ بکا؟ کە هەڵگیرسا لە نووری بادە شەمعی حوسنی جانانە نەچێتە سەر تەریقەی حەزرەتی پەروانە، دڵ چ بکا؟ بە ئاهم گەر ڕەقیبانت بسۆتێن، ئەی گوڵی ڕەعنا مەڕەنجە، تۆ خودا شوعلە لە ئاقاری چقڵ چ بکا؟ 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ هەینی ☀️ ٢٩ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ١٧ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ٣ی صفر ١٤٤٨ه اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد خوێندنی سورەتی کهف لەبیرمەکەن♥️ 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ پێنج شەممە ☀️ ٢٨ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ١٦ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ٢ی صفر ١٤٤٨ه هاتەدەر وەک ڕۆژ شای شەکەر لێوان غەمزەکە و ڕەمزەی تورکی پێشتازن دەستی هێنادەر پێی لەسەما دا چاومەستی یان چاوبەستن یا سحربازن زوهرەی یەغما کرد موشتەری کێشا خرینگەی خرخاڵ زرینگەی بازن وەفای 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ چوار شەممە ☀️ ٢٧ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ١٥ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ١ی صفر ١٤٤٨ه دەروون زامدار و دڵ غەمگینە بێ تۆ سەرم گێژ و تەنم بێ تینە بێ تۆ خەوم بێ هۆشیە بەرگم پەڵاسە خۆراکم خوێنە شادیم شینە بێ تۆ لە چاو ئەشک و لە دڵ ئاهم کە دەردێ دەڵێی تۆفانی باو بارینە بێ تۆ ڕەقیب ڕوو ترش و ئەشکی دیدە سوێرە حەیات تەڵخ و ئەجەل شیرینە بێ تۆ 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە ☀️ ٢٦ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ١٤ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ٢٩ی محرم ١٤٤٨ه زوو ئەو شۆخە لە عاشق وەردەچەرخێ لەگەڵ کەس، چەرخە ئەو ناکا مودارا موژەی خوێنێ دەکا هەر لەحزە، سەیرە ئەمەندە گوڵ لە بن یەک نووکە خارا کە شک بەم مەحویا هەر شەربەتی مەرگ لە سەر ئەرزا نیە ئاوی گەوارا 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ دوو شەممە ☀️ ٢٥ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ١٣ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ٢٨ی محرم ١٤٤٨ه لەم بەحری فیتنە بەڵکی نەجاتت بدا خودا داوێنی «یاخودا» بگرە، بەردە «ناخودا» بێکەس منم، کەسێ لە زوبانم بگا نییە هەمدەم خودانەناسن و دەم پڕ لە «یا خودا» عەهد و وەفایە سوخرەیی بەدعەهدی و جەفا هەر ما بە دادی ئەهلی وەفا دا بگا خودا 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ یەک شەممە ☀️ ٢٤ پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ١٢ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ٢٧ی محرم ١٤٤٨ه وا عەجەب ماوم کە ماوم بۆ بە بێ تۆ نامرم وامدەزانی کەڵکی ئانێ هیجری دڵبەر ناگرم شێخ و دەروێش و مرید و جاهید و جەوان گەر بە بێ عەشقت موسڵمانن ئەوا من کافرم 🌼
ڕۆژباش کوردستان 🗓 ئەمڕۆ شەممە ☀️ ٢٣ی پوشپەڕ ٢٧٢٦ کوردی ☀️بەرامبەر بە ١١ی تەمووز ٢٠٢٦ز ☀️بەرامبەر بە ٢٦ی محرم ١٤٤٨ه بێتە حوجرەم، پارچە پارچەی موسوەدەم بکڕێ بە ڕۆح، هەرکەسێ کووتاڵ و پارچەی بێبەدەڵ سەودا دەکا شیعری خەڵقی کەی دەگاتە شیعری من بۆ نازکی کەی لە دیققەتدا پەتک دەعوا لەگەڵ هەودا دەکا 🌼