ئەدەبی دین و دونیا
Статистикаإِذا لم يتَكَلَّم الْفَقِيهُ فِي مَسْأَلَة لم يسْمعهَا ككلامه فِي مَسْأَلَة سَمعهَا فَلَيْسَ بفقيه.
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 12
- Всего постов
- 25
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 3 968
- 1/48двое суток
- 4 547
- 1/72трое суток
- 4 904
Медиана по постам, которые мы застали свежими и померили через сутки.
Посты
سەعی بەردەرگا جا تەلەبەی شەش کاتێ بزانە دەرەجە ناهێنێ، تاکێ شەرواڵ لەپێ ئەکا لەگەڵ شێرتێکی ڕیاڵ یان بەرشە، مەلزەمەی دەرسەکانیشی پێیە ئەیبا بۆ ساحە و چایخانه و کۆڵان و مزگەوت، ها عەلاساس دائیم سەعی ئەکەم(ابتسامة؛) ئاخرەکەشی دوو سفری تیایە بە موعەدەلی شەستەوە..منیش شتێکی عیلم قورس بێ لەسەرم مودی ئەو زەمانە دائەگرسێنم تا ویژدانییەن خۆم مورتاح کەم ئەم وەرەقانە ئەگێڕم بەهەموو شوێنێکا.
"لەکاتی ئیشکردن و هەوڵدان لەناو باخچەی ژیان، بێ ئاگا مەبە لە بینینی جوانی گوڵەکانی باخچەکە لە دەورت."
لەنێوانی خاکی بوون و زەلیلیش تاڵە موویەکی لەوەی یەکەم باریکتر هەیە
"لەنێوانی باوەڕ بەخۆبوون(ڕێزی خود) و تەکەبور تەنها یەک تاڵە مووی باریک هەیە، لەنێوانی خاکی بوون و زەلیلیش تاڵە موویەکی لەوەی یەکەم باریکتر هەیە، جیاکردنەوە و فێربوونی لە تەمەنێکی کەم بەخششێکی ڕەبانییە، گەر نا، ساڵانێکی زۆر زۆری دەوێت تا فێری بیت."
زانکۆیەکی ڕاقیت پێ نیشان بدەم ڕۆژانە بچیت وانەی لێ بخوێنیت بێ مەسروف و بەخۆڕایی؟! "تەماشای خەڵکی بکە، تەماشا بکە بزانە ئەو کەسانەی سەرکەوتوو و چاکن چ سیفەتێکیان تێدایە تۆ خاوەنی نیت، پاشان هەوڵبدە ئەو سیفەت و تایبەت مەندییە بۆ خۆت زیاد بکە، تەماشای خەڵکی بکە، ئەو کەسانەی خراپ و بێزراون، بزانە هۆکاری ئەوە چییە؟چ سیفەتێک وای لێکردوون بەو شێوەیە بن، تۆ هەوڵبده خۆت لەو سیفەتەیان بەدوور بگرە، ئیدی هەموو ڕۆژێک بڕێک لەگەورەبوون و پێگەشتن ئەخەیتە سەر حساب بانکی کەسایەتیت، وە بزانە هیچ ئینسانێک نییە پێی دەگەیت، ئیلا سیفەتێکی باشی تێدایە کە تۆ نیتە، ئەو یەک سیفەتە باشەی لێ وەربگرە بۆ خۆت، تۆ براوەیت."
چێژی ئەوەی کە هیچ نەکەیت.
"بەڕێزان، لە دنیای سۆشیاڵ میدیا و کۆنتێنت(ناوەڕۆک) درووستکردن، تۆ بەو شتانەی دەیانوسیت و دەیانڵێیت کمیونیتی(ژینگەکەت) بەدەستی خۆت درووست ئەکەیت، بۆیە ئەوانەی لە ژینگەکەتن ڕەنگدانەوەی تۆن لانی کەم لە پارچەیەکی گرنگی ژیان. -تۆ ئەنوسی(وەک پیاوێک واجبە بەهێز بیت و ئەوە ماهیەتی پیاوەتییە) ئەم نوسینە، کوڕە عاشقەکە لە چەناڵەکانت دەباتە دەرەوە، م.فڵانی خۆمان بە 120 کیلۆ ماسولکەوە دەهێڵێتەوە لە چەناڵەکەت. -تۆ دەنوسیت(زانایان پێگەیان گەورەترە لە تیکتۆچیەکانی ئێستا)، ئەم نوسینە عالمەکانی تیکتۆکت لێ دروودەخاتەوە، و م.فڵانی خۆمان دەهێڵێتەوە کە عاقڵ و عالم و خاوەن ئەدەب و ڕەوشتە و شایەتی عیلمی لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات بۆ دراوە. -تۆ نوسینێکی قوڵی عەمەلی فکری دەنوسیت بۆ پێگەشتن لە ژیان، ئەمە ئەهلی هەوڵدان دەهێڵێتەوە و ئەوەشی تاقەتی نییە دەڕوات. بەڕێزان ئێوە خۆتان بێ ئەوەی بزانن یان نەزانن هەموو وتەیەک و نوسینێکتان دیزاینی ژینگەکەتان دەکات، بۆیە بترسە کاتێک ئینسانە سەتحی و کەم عەقڵ و بێ عیلمەکان لێت ڕازین=چونکە خاڵی هاوبەشتان کەم عەقڵییە بۆیە پێکەوە دەمێننەوە، هەموو مانەوەیەک لەبەر لێکچوونی ڕوئیا بینینتانە بۆ دین و ژین." تێ بی نی/م.فڵانی خۆمان که نوسراوە هەمووی (کەس/چەندین کەس)ی واقعین، بەڵام ناو باس ناکەین، پەیام گرنگە."
"+وەستا سۆران گیان ئەو دەسوو چاوەت خۆشبێت بۆ خۆت و چات -چاوێک بەسەرسوڕمانەوە سەیرم ئەکات و حەپەساوه...! یەکسەر ئەزانم ئەڕەوەڵا بە دەنگا نەفەرێک منی ناسیەوە(ابتسامة؛)، ئیتر ئەڵێم ئائا خۆیەتی. باوەشێک و دەمتەقێیەک و چایەکی زیادە لەگەڵ ئەو ئازیزە ئەخۆم، لەبەینی…
"+وەستا سۆران گیان ئەو دەسوو چاوەت خۆشبێت بۆ خۆت و چات -چاوێک بەسەرسوڕمانەوە سەیرم ئەکات و حەپەساوه...! یەکسەر ئەزانم ئەڕەوەڵا بە دەنگا نەفەرێک منی ناسیەوە(ابتسامة؛)، ئیتر ئەڵێم ئائا خۆیەتی. باوەشێک و دەمتەقێیەک و چایەکی زیادە لەگەڵ ئەو ئازیزە ئەخۆم، لەبەینی قسەکانیش چەن جارێک تەکیدی ئەکەمەوە=[کەشفم مەکه و مەڵێ بینیومە] ماشەڵا هەموویشی پیاوی دەرەجە یەکن و بەئەدەبن ئەڵێن بێ خەم بە. ئەم حاڵەتە 7_8 جارە لەناوبازار دووبارە ئەبێتەوه، مەگەر دەنگمان بگۆڕین تا کەشف نەبووین(ابتسامة؛)."
"ماندوو بە لە فێربوونی عیلم شەوانێکی کەم، پاشان شیرینیەکەی بچێژە هەموو تەمەنت، وە یادت بهێڵەوە دوای مردنت." أبوهلال العسكري (ت٤۰۰)
قەت بیرت کردووەتەوە، تۆی ساڵانێکی تر چۆن دەبیت و کێ دەبیت؟ "دوای 15 ساڵی دیکە، تۆیەکی تەواو نوێ درووست بوویت، خۆشبەختانە ئەمجارەیان ئەکرێت ئەم نوسخەیە مەکتەب و حکومەت و مەیترێکس درووستیان نەکردبێت وەک ئەوەی مناڵی(گەر وریا بیت.)، بەڵکو هەموو پارچەیەکی خۆت بەدەستی خۆت، بەکوالێتیترین شێوە درووست کرابێت. ئەو نوسخەی داهاتووی تۆ دوای ساڵانێک بەرهەمی سوتفە نابێت، وە بەرهەمی یەک بڕیار نابێت، بەڵکو بەرهەمی ئەو کارانە دەبێت کە ئێستا ڕۆژانە خەریکیانیت و بەردەوام دووبارەیان دەکەیتەوە. تۆی داهاتوو خۆڵاسەی ئەو پەیجانە دەبیت کە فۆڵۆو یان ئەنفۆڵۆوت کردوون، ئەوەی دەیخۆیت و بڕیار دەدەیت نەیخۆیت، ئەوەی دەیخوێنیتەوە، ئەوەی گوێی لێ دەگریت، ئەو بیرۆکانەی دەیانگریتە خۆت. هەموو دیتەیڵێکی بچووکی ئێستات وردە وردە بەهێواشی تۆی داهاتوو درووست دەکات، بەرز بێت بەرزیت، نزم بێت نزم. دووای ساڵانێک هەمووان سەریان دەسوڕمێ فڵانی خزم و برادەر و دراوسێ بەچی گەشتە ئەو مەرتەبە باذخه.! یان بەچی ئاوا فەشەلی ئەهێنا، بێ ئاگا لەوەی ئەم مەزنییە یان ئەم نزمییە بەرهەمی ئیمڕۆ نەبووە بەڵکو (10_15) ساڵە ئاگری بۆ خۆش ئەکرێ، ئاگات لەخۆت بێت کەسەکەم، وەڵاهی خۆت بۆ خۆت نەشێیت کەس بۆت ناشێت، فەشەڵ و گەورەیی بەرهەمی یەک بڕیاری لەپڕ نین، بەرهەمی ئەوەن کە ئێستا دەیکەیت."
"تۆ لەژیاندا دەبیتە خاوەنی ئەو شتانەی کە هەوڵت بۆ داون، نەک ببیتە خاوەنی ئەو شتانەی کە تەنها حەزت لێیان بووە بێ ئەوەی هیچ هەوڵیان بۆ بدەیت."
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
"هەر کەسێک ئەم پێنج کتێبە بخوێنێتەوە و خەتمیان بکات(کە لەشانازییەکان و گەوهەرەکانی ئومەتی ئیسلامن)، وە لێیان تێ بگات وەک خۆی و تەسەوڕی ماناکانیان بکات+عەمەلیان پێ بکات. ئەوە ئەو ئینسانە لە عوقەلا و حوکەما حسابە و لەڕیزی ئەوان دانراوە. پێنج ڕوکنەکەی دین و دونیا ۱-أدب الدّین و الدّنیا ۲-روضة العقلاء ۳-مداواة النفوس ٤-صید الخاطر ٥-الآداب الشرعية الكُبری.
لە ئادابەکانی پرسیار کردن.
چەن شتێک هەیە لە ژیانت جێگیریان بکە، %100 قازانجی پاڵفتە ئەکەیت: -نوێژەکانت لەکاتی خۆی بکە، بێ دواخستن. -ڕۆژانە زۆر بجوڵێ، گەر لەناو ماڵەوەش بێت بە ئیشی ناو ماڵ و پیاسە. -ڕۆژانە دوو جار دانت بشۆ. -بەخیلی بەسەرکەوتوو مەبە، لێوەی فێربە، هەستی ڕق بگۆرە بۆ هەستی سوود وەرگرتن. -موناقەشە و خیلاف باس مەکە، ئیلا لەگەڵ ئینسانی ڕاقی و بەرز نەبێت. -کە سەیری ڤیدیۆی یوتوب ئەکەیت، ڤیدیۆکە پڕی شاشەکە بکە، با پەرت نەبیت. -موبایلەکەت دەست لێ مەدە، ئیلا بۆ شتی بەرز و ئامانجدار و پێویست نەبێت."
"گەر ڕاست بکەیت لەگەڵ ئامانجەکەت، هەر ڕێگەیەک دەدۆزیتەوە."