tgindex
Kurd Channel

تەنیا کاناڵی فەرمیی کوردکاناڵ لە تێلێگرام www.kurdch.tv twitter: twitter.com/kurdchannel_tv instagram: instagram.com/kurdchannel.tv پێوەندی: @kurdch2

Последний пост
20:54
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
109
Всего постов
1 851
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
5 796
+12 за 3 дн.
Сутки
+4
+0,07%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
164
40 постов
Вовлечённость
2,8%
к подписчикам
Постов в день
15,6
всего 1 851
Упоминаний
3
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
238
1/48двое суток
272
1/72трое суток
294

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 20:541951

    видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • 🔹پەیامی ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ٨١ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان! سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردستان! لە ٢٥ی گەلاوێژی هەموو ساڵێکدا، یادی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک بۆنەیەکی نەتەوەیی و ئازادیخوازی، بە جۆش و خرۆشەوە دەکرێتەوە. ٢٥ی گەلاوێژ، ڕۆژێکی دیاری مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردە، چونکە لەم ڕۆژەدا وەرچەرخانێکی گرینگ لە مێژووی هاوچەرخی گەلی کورددا پێک هات؛ ئەویش دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی (١٩٤٥ی زایینی) بوو. لەم ڕۆژەدا بوو کە حیزبی دێموکرات بە ڕێبەرایەتیی پێشەوا قازی محەممەد، لە شاری مەهاباد بە فەرمی دامەزرا. ئەمەش بڕیارێکی ستراتیژی بۆ کۆکردنەوەی تواناکانی گەلی کورد بوو لە ڕێکخراوەیەکی ڕامیاریی پێشکەوتوودا. ئەم ڕووداوە گرینگە، بزووتنەوەی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە شێوازی نەریتی و ڕاپەڕینی عەشایەرییەوە گواستەوە بۆ خەباتی ڕێکخراو و حیزبیی هاوچەرخ؛ بە جۆرێک کە بتوانێت نوێنەرایەتیی ویست و داخوازییەکانی چین و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵ بکات، بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان تەنیا پشت بە ڕاپەڕینی چەکداری نەبەستێت و بە شێوەیەکی سیستماتیک و دامەزراوەیی، ڕەهەندەکانی سیاسی، فەرهەنگی و نەتەوەیی خەبات ئاوێتەی یەکتر بکات و بەرەو خەباتێکی گشتگیر و سەرانسەری بەرەوپێشی ببات. دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، تەنیا پێکهاتنی ڕێکخراوێکی سیاسیی نوێ نەبوو، بەڵکوو گۆڕانێکی سیاسی و کولتووریی گەورەی لەگەڵ خۆیدا هێنا. حیزب تەنیا چەند مانگ دوای دامەزرانی، پێکهاتنی کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند. نەتەوەی کورد لەم بەشە لە نیشتمانەکەی بوو بە خاوەنی سەرۆککۆمار و کابینەی وەزیران و سوپای میللی پێک هات، زمانی کوردی بوو بە زمانی فەرمی و پەروەردە بەو زمانە لە قوتابخانەکان دەستی پێکرد. ڕۆژنامەنووسیی کوردی بووژانەوەیەکی بێوێنەی لەم بەشەی کوردستان بەخۆیەوە دیت و ڕێز لە مافەکانی کەمینە نەتەوەیی، ئایینی و زمانییەکان گیرا. یەکێک لە دەستکەوتەکانی کۆماری کوردستان لەو سەردەمدا، گرنگیدانی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و سەرۆکایەتیی کۆماری کوردستان بە توێژەکانی ژنان، خوێندکاران، لاوان و منداڵان بوو. ئەمە نیشانەی تێگەیشتنی بەرز و پێشکەوتوویی فیکریی ئەو ڕێبەرایەتییە بوو کە پێی وابوو پێشکەوتنی کۆمەڵ و بەدەستهێنانی مافە سیاسییەکان، بێ گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەرکەوتوو نابێت. لە دوای زیاتر لە هەشت دەیە خەبات و تێکۆشان، حیزبی دێموکرات لەگەڵ ئەوەی تووشی هەوراز و نشێوی جۆراوجۆر بووە، ڕێبەرانی گەورە و لێوەشاوەی وەک قازی محەمەد، د. قاسملوو و د. شەرەفکەندی و هەزاران تێکۆشەری لێهاتووی لە مەیدانی خەباتدا شەهید بوون. خەباتکارانی ئەو حیزبە تووشی ئاوارەیی لە زێد و نیشتمانی خۆیان بوون، بەڵام ئەم حیزبە هەمیشە سیمبولی بەردەوامی، خۆڕاگری و شێلگیری بووە لەسەر ئامانجەکانی. لە بەرامبەر ئاڵەنگارییەکاندا بەچۆکدا نەهاتووە و ڕۆڵی پێشەنگانەی خۆی لە کایە سیاسی، فەرهەنگی و مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کورددا پاراستووە. یادکردنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ دەکەینە دەرفەتێک بۆ گەڕانەوە بۆ بەها نیشتیمانییەکان، بەسەرکردنەوەی ئەزموونی ڕابردوو و داڕشتنی نەخشەڕێگەی نوێ بۆ داهاتووی کوردستان؛ بەتایبەتی ئێستا کە کۆمەڵگەی کوردستان لە قۆناغی سیاسی و کۆمەڵایەتیی نوێدا دەژی و هیوا بۆ گەیشتن بە ئازادی زۆر نزیک بووەتەوە و بەهێزبوونی ئەگەری ڕووخانی ڕێژیمی ئێران ئاسۆیەکی گەشی خستووەتە بەردەم بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلی کورد. لە کۆتاییدا، سەری ڕێز و کڕنۆش بۆ سەرجەم شەهیدانی ئەم ڕێگە و ڕێبازە دادەنەوێنین و سڵاو بۆ تێکۆشەرانی ماندوویی‌نەناسی دێموکرات دەنێرین و پەیمان نوێ دەکەینەوە کە تا دواهەناسە ڕێبواری ڕێگەی ئامانج و ئازادیی گەلین. پیرۆز بێت ٨١ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناوەندی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی 🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 https://kurdistanmedia.com/ 💬 @Kurdch1

  • #مەهاباد 🔹پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان لە ئاوایی تاڵاو کاناڵی تێلێگرامی ناوەندی ڕاگەیاندنی حدکا 💬@PDKI_Media

  • #Dadvan 🌐 www.kurdch.tv 📺 KurdchannelTV 💬 Kurd.channel 🌐 Kurdch1 🌐 Kurdchannel.tv 💬 Kurdchannel_tv 💬:@Kurdch1

  • #ڕۆنان بابەت: تاراوگە و نیشتماندۆستی ( بەشی ١٢٩) میوانی بەرنامە: ◽️عەلی فەتحی، نووسەر و وەرگێڕ 📷Kurdchannle.TV 📺KurdchannelTV 🌐 Kurdch.TV  💬 Kurdchannel_tv 💬:@Kurdch1

  • 🔹 زانایانی ئایینیی بانە سووکایەتیکردن بە کوردانی ئێزەدییان بەتوندی محکوم کرد   مامۆستایان و زانایانی ئایینیی شاری بانە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، وتە و سووکایەتییەکانی بەناو مەلای یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارەیان بەرانبەر کوردانی ئێزەدیی هەرێمی کوردستان بەتوندی مەحکووم کرد و بێزاریی خۆیان لەو جۆرە ئەدەبیاتە ڕاگەیاند. لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر پێویستیی پاراستنی کەرامەتی مرۆیی، ڕێزگرتن لە هەموو ئاین و مەزهەبەکان کراوەتەوە. زانایانی بانە ئاماژەیان بەوە کردووە کە مینبەری نوێژی هەینی شوێنی بانگەوازکردنە بۆ تەقوا، ئەخلاق و یەکگرتوویی، نەک دروستکردنی ڕق و دوژمنایەتی لە نێوان پێکهاتەکاندا. مامۆستایانی ئایینی ئاماژەیان بەوەش کردووە کە کوردانی ئێزەدی بەشێکی دانەبڕاو لە مێژوو و کۆمەڵگەی کوردستانن و جیاوازیی باوەڕی ئایینی ڕێگە بە هیچ جۆرە بێڕێزییەک نادات. ئەو مامۆستایانە هەروەها داوایان لە وتاربێژان کرد لەم بارودۆخە هەستیارەدا زمانی دانایی و یەکگرتوویی هەڵبژێرن. لە کۆتاییدا، زانایانی بانە داوایان لە خەڵکی ڕۆشنبیری کوردستان کردووە بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو بابەتە بکەن و ڕێگە نەدەن وتەی نابەرپرسانەی تاکەکەسێک کاریگەریی نەرێنی لەسەر پەیوەندییە مێژوویی و برایانەکەی نێوان پێکهاتەکان دابنێت. شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو، بەناو مەلایەکی توندئاژۆ بەناوی "ڕامین ساڵحزادە" بە ئەدەبیاتێکی نەشیاو و نزیک لە داگیرکەران هەڕەشەی لەنێوبردنی پەیرەوانی ئێزەدی کردبوو کە بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاوی کۆمەڵگەی کوردستانن، کە ئەمە کاردانەوەی توندی خەڵکی کوردستان و زانایانی ئایینی بەدواوە بوو. 🔵ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران: 🌐 https://kurdistanmedia.com/ 💬 @Kurdch1

  • #آینە_جامعە ◽️ موضع برنامە: ٢٥ مرداد؛ ۸۱ سال ایستادگی، از قاضی محمد تا امروز 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 @Kurdch1

  • 🔹 بیانیه‌ی حزب دموکرات کوردستان ایران به مناسبت هشتاد و یکمین سالروز تاسیس حزب ئینستاگرامی کوردکاناڵ 📷 Kurdchannel.tv 💬 @Kurdch1

  • #مەریوان 🔹 لە ئاوایی بۆڕییەر بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، سروودی "ئەی ڕەقیب" لە مزگەوتی گوندەکە بڵاو کرایەوە 💬kurdchannel_tv 📺KurdchannelTV 📷Kurdchannel.tv 💬 @Kurdch1

  • #اخبار 💻ماڵپەڕی فەرمیی کوردکاناڵ: 🌐 www.kurdch.tv

  • #ڕۆژەڤ ◽️بابەت: هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گۆڕانکارییە ناوچەییەکان میوانی بەرنامە: ◽️سولێمان کەڵەشی، چالاکی سیاسی - دانمارک 🌐 www.kurdistanmedia.com 💬 @Kurdch1