tgindex
یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان

Статистика

پەڕەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

Последний пост
11 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
15 авг.
Подписчики
3 326
+3 за 4 дн.
Сутки
+3
+0,09%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
1 110
20 постов
Вовлечённость
33,4%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
847
1/48двое суток
970
1/72трое суток
1 046

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • ئەمڕۆ 11ی ئابی 2026، بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی گەرمیان بە سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان خولێکی ڕاهێنانی تۆپی پێی بۆ ئاستی (C) لە شاری کەلار تایبەت بە ڕاهێنەرانی شاری کەلار و دەوروبەری کردەوە. لە خولەکەدا 38 ڕاهێنەر بەشدارن کە دووانیان ئافرەتن. ئەم خولە کە لە بەرواری 11 تا 16ی ئابی 2026 بەردەوام دەبێت، ئامانج لێی بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و کرداریی ڕاهێنەرانی ناوچەکەیە لە ڕووی تاکتیک، تەکنیك و شێوازە نوێیەکانی ڕاهێنەرایەتی. بەدەستهێنانی ئەم بڕوانامەیە هەنگاوێکی بنەڕەتی و گرنگە بۆ ڕاهێنەران تا بتوانن بە شێوازێکی زانستیانە کار لەسەر پێشخستنی توانا جەستەیی و فکرییەکانی یاریزانان بکەن، ئەمەش دەرفەتێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ڕۆڵێکی کاریگەرتر لە بەرەوپێشبردنی تیمی یانەکان و ئەکادیمیایە وەرزشییەکانی دەڤەرەکەدا بگێڕن. ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

  • ئاگاداری / پێشخستنی کاتی یاری لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی هەڵبژاردەی دێرینەکانی کوردستان 2026، بەهۆی یاریی یانەی زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، بڕیارە ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی 14-8-2026، لە کاتژمێر 05:00ی ئێوارە، یاریی نێوان (هەڵبژاردەی زاخۆ × هەڵبژاردەی هەولێر) لەسەر یاریگای دەلال بەڕێوە بچێت. ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

  • 🔹 خولی هەڵبژاردەی دێرینەکانی کوردستان 2026 / گەڕی 2 🔸شەممە : 15 - 8 - 2026 ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

  • 6 авг.844101

    ئەنجامی خولی هەڵبژاردەی دێرینەکانی کوردستان / گەڕی 1 ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

  • پرسەنامە ​بۆ بەڕێز/ مامۆستا ( سەرهەنگ عبدالله ) - یەکێک لە ڕاهێنەرە ناسراوەکانی تۆپی پێ ، ​بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (باوکی بەڕێزتان) مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی سەرۆک، جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین. ​لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، سەبووری و دڵنەوایی بە ئێوە و کەسوکارتان ببەخشێت. هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان بێت. ​إنا لله وإنا إليه راجعون ​یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

  • без подписи

  • 30 июл.1 0303

    سەردانی شاندی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ پارێزگای هەڵەبجەی شەهید ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 30ی تەممووزی 2026، لە دیوانی پارێزگای هەڵەبجە، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجەی شەهید، پێشوازیی لە شاندێکی باڵای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کرد بە سەرۆکایەتیی سەڵاحەددین سیامەند، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان. https://www.facebook.com/share/p/1C4N8PrAP2/

  • без подписи

  • ڕۆژی سێشەممە 21ـی تەمووزی 2026، لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە وەرزشییەکان و هەماهەنگیی بەردەوامدا، شاندێکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کە پێکهاتبوو لە محەمەد خۆشناو سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و هەردوو ئەندامی یەکێتییەکە حەسەن سەلیم و دارەوان قادر، سەردانی یەکێتی تۆپی پێی عێراقیان کرد. لەلایەن بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، گۆڤەند عەبدولخالق سکرتێری یەکێتییەکە و محەمەد ناسر جێگری دووەمی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، بەگەرمی پێشوازییان لێکرا. ئامانجی سەرەکی لەم سەردانە گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی بوو بەبۆنەی دەستبەکاربوونی نوێی بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق، هەروەها لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی پەرەپێدانی ئاستی وەرزشی، ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و دروستکردنی هاوکاریی بەهێزتر لە نێوان هەردوو لادا کرایەوە بە مەبەستی پێشخستنی یاریی تۆپی پێ و خزمەتکردنی زیاتری وەرزشوانان. ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

  • без подписи

  • سەردانی شاندی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بۆ لای یەکێتی تۆپی پێی عێراق ⬇️ https://www.facebook.com/share/p/1HcPT2c2XT/

  • без подписи

  • 20 июл.1 0086

    پرسەنامە ​بۆ بەڕێز/  (   جەلال سەعید  ) - ئەندامی پێشووی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ​بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (خوشکی بەڕێزتان) مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی سەرۆک، جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، قووڵترین سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین. ​لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، سەبووری و دڵنەوایی بە ئێوە و کەسوکارتان ببەخشێت. هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان بێت. ​إنا لله وإنا إليه راجعون ​یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

  • 16 июл.1 36452

    ​کۆبوونەوەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ یانەکانی خولی پلە دووی کوردستان . . ڕۆژی پێنجشەممە، 16ی تەممووزی 2026، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانی یانە بەشداربووەکانی خولی پلە دووی کوردستان کۆبووەوە، ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی ئەنجامدانی تیروپشک و پێشکەشکردنی ڕێنماییە تایبەتەکانی پەیوەست بە خولەکە بەڕێوەچوو، کە تێیدا 24 یانەی بەشداربوو بەسەر 4 گرووپی جوگرافیدا دابەش کران بە شێوازێک کە هەر گرووپێک لە 6 یانە پێکهاتووە، هەروەها بڕیار وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا خشتەی یارییەکان و شێوازی سەرکەوتنی یانەکان بۆ قۆناغی داهاتوو بە فەرمی بڵاوبکرێنەوە. گرووپی یەکەم: 1. کەلار، 2. باوەنوور، 3. شەهیدانی هەڵەبجە، 4. خورماڵ، 5. خەڵاتی پێنجوێن، 6. پیرەمەگروون گرووپی دووەم: 1. بەختیاری، 2. سەرچنار، 3. دووکان، 4. حاجیاوا، 5. سەنگەسەر، 6. تەق تەق گرووپی سێیەم: 1. سنوور، 2. پەروەردە، 3. ڕواندز، 4. چۆمان، 5. سرێشمە، 6. خەلیفان گرووپی چوارەم: 1. باتیفا، 2. شێلادزێ، 3. بجیل، 4. دینارتە، 5. پێرس، 6. هەریر ڕاگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان   https://www.facebook.com/share/p/19PXrTZWYN/

  • 11 июл.1 2701

    ڕۆژی شەممە (11-7-2026)، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک، جێگر، سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا و ئەم بڕیارانەی دەرکرد: https://www.facebook.com/share/p/1BorDstAK9/

  • 15 июн.1 840121

    بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی گەلی کورد و سەرجەم وەرزشوانانی کوردستان دەکەین. هیوادارین ئەم ساڵە نوێیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی، ئاشتی و تەبایی بۆ گەلەکەمان، و سەرەتایەکی پڕ لە سەرکەوتن و گەشەسەندنی بەردەوام بێت بۆ وەرزشی کوردستان بەگشتی و تۆپی پێ بەتایبەتی. هەمیشە لە تەندروستییەکی باش و سەرکەوتندا بن. یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

  • без подписи

  • 14 июн.1 4317

    پرسەنامە ​بۆ بەڕێز/ کاپتن ( فازڵ عەباس ) - ڕاهێنەری لێهاتوو و بەناوبانگ ، ​بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی (دایکی بەڕێزتان) مان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی سەرۆک، جێگر و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین. ​لە خوای گەورە داواکارین کۆچکردوو بە بەزەیی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، سەبووری و دڵنەوایی بە ئێوە و کەسوکارتان ببەخشێت. هیوادارین ئەمە دوا ناخۆشی خۆتان و خانەوادە بەڕێزەکەتان بێت. ​إنا لله وإنا إليه راجعون ​یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

  • без подписи

  • 11 июн.1 4713

    پرسەنامە بۆ بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو کاک ( بەختیار ئەحمەد ) بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک بەختیار، هاندەری سەرسەختی یانەی هەولێرمان پێگەیشت. بەناوی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو، سەرجەم خزم و دۆستان و وەرزشوانان دەکەین. لە خوای گەورە داواکارین، ڕۆحی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، جێگەی فیردەوس بێت، و سەبووری و دڵنەوایی بە بەڕێزتان و تەواوی بنەماڵەکەتان ببەخشێت. "إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ" یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پێنجشەممە 11_6_2026