tgindex
کەناڵی کــوردســتــانەکـەم

کەناڵی کــوردســتــانەکـەم

Статистика

داگیرکەری دڵ پڕ لە قین دڕندەی بێ‌ ویژدان و دین ناتوانی واکەی کورد نە‌بین هه‌ر کورد بووین و هه‌ر کورد ئە‌بین

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
1
Всего постов
25
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
486
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
226
25 постов
Вовлечённость
46,5%
к подписчикам
Постов в день
0,1
всего 25
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
22
1/48двое суток
25
1/72трое суток
27

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • زەحمەتە ناکرێتەوە هەرگیز گرێی بەختم بەکەس دەستی حەق ئەم ڕشتەیەی یەکسەر گرێچن کردووە #کەمالی

  • خوایه‌، وه‌ته‌ن ئاوا که‌ی چه‌ند دڵگیر و شیرینه‌ ده‌شتی خۆش و ڕه‌نگینه‌ ئاوی که‌وسه‌ره‌، خاکی گه‌وهه‌ره پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه سه‌یرانگای به‌هارانی سه‌وزه‌گیای نه‌رم و جوانی سه‌د دڵ ئه‌بێ حه‌یرانی ئاوی که‌وسه‌ره‌، خاکی گه‌وهه‌ره پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه شاخی به‌فرین و به‌رزه‌ بۆ ڕابوردوومان ڕه‌مزه‌ چیمه‌نی جوان و سه‌وزه‌ ئاوی که‌وسه‌ره‌، خاکی گه‌وهه‌ره پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه ‌ ئه‌م شوێنه‌ شوێنی کورده جێی قاره‌مان و مه‌رده‌ لانه‌ی شێری نه‌به‌رده‌ ئاوی که‌وسه‌ره‌، خاکی گه‌وهه‌ره ‌ پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه وه‌ته‌ن چاوی لێمانه‌ ده‌ری که‌ین له‌ ته‌نگانه‌ حه‌یفه‌ بێته‌ وێرانه‌ ئاوی که‌وسه‌ره‌، خاکی گه‌وهه‌ره‌ پڕ له‌ گوڵ و نه‌سرینه #فایەق_بێکەس

  • ئێش لە شوێنێکی دیکەیە بەیانی ڕۆژی شەممە، خۆر هێشتا بە تەواوی سەری لە ئاسۆ هەڵنەهێنابوو، کەچی گەرما دەستی بە فەرمانڕەوایی کردبوو. ئەو پیاوە تەنیا ددانسازی ئەو شارۆچکە بوو؛ شارۆچکەیەک کە هێشتا بۆنی دێهاتی لێوە دەهات، بەڵام لە دەوریدا گەڕەکە هەژارنشینەکان ساڵ بە ساڵ وەک قارچک و کارگی دوای باران هەڵدەتۆقێن. هەر لە هەڕەتی لاویدا، وەک زۆرێک لە هاوتەمەنەکانی، بۆ کرێکاری بوو بە ئاوارەی وڵاتان. کاتێ گەڕایەوە، ددانسازی فێر ببوو. لەوەبەدوا باڵەخانەی ماڵە سادەکەی کردبووە شوێنی کار. ژوورێک کە هەم بۆنی ئەلکۆل و دەرمانی ددان و ڕۆنی مێخەکی لێ دەهات، هەم بۆنی نان و ژیانی ڕۆژانەی خێزان. ئەو بەیانیەش هەر لەڕێوە دەستی بە کار کرد. مێزێکی ساکاری هەبوو. ئامرازەکان لەپاڵ یەک دانرابوون. دەستێک ددانی دەستکردی لە قاڵبدا هێنایە پێشەوە و بەوردی لێی ڕوانی. لەو کاتەدا کوڕەکەی هاتە ژوورەوە. -سەرۆکی شارەوانی هاتووە، دەڵێ دەبێ باوکت ددانم بکێشێ. ـ بڕۆ پێی بڵێ باوکم لە ماڵ نییە. کوڕە ڕۆیشت و دوای چەند خولەک گەڕایەوە. ـ دەڵێ دەزانم لەماڵە. - باشتر. با هەر بزانێ. چەند خولەکێکی تر تێپەڕی. کوڕە بە هەڵەداوان هاتەوە. - دەڵێ یان ددانم دەکێشێ، یان هەر بۆخۆم دەیکوژم. ددانساز بە ساردی وتی: بڕۆ پێی بڵێ بێت، با بمکوژێ. ئێمە لەمێژە مردووین، جا کەس نییە بماننێژێ. دەرگاکە کرایەوە. سەرۆکی شارەوانی هاتە ژوورەوە. لەبەر ئێش و بێخەوی وەکوو جندۆکەی نێو کەلاوە کۆنی لێهاتبوو. لەبن لێویەوە ورتەیەک وەک سڵاو دەرهات. پاشان لە سەر سەندەڵییەکە دانیشت و وتی ئێشی ددان، ژیانی لێ تاڵ کردووم. ددانساز بەدەم هەستانەوە وتی: وا دیارە ئێش پلە و پایە ناناسێت. ددانساز پاش سەیری ناو زاری وتی: ددانت چڵکی کردووە. دەبێ بەبێ سڕکردن  بیکێشم. سەرۆکی شارەوانی بە دەنگێکی بێهێز پرسی -دەی... ئێشی زۆرە؟ -ئەیی، بەڵام ئێش و ئازار لە شوێنێکی دیکەیە. پاشان سەری بۆ لای ڕووناکایی سووڕاند. بە سەرپەنجەکانی ددانی کاکیلەی پشکنی. پاشان هێواش هێواش ئامرازەکانی لە ئاوی گەرم دەرهێنا. هەتا ددانەکەی لەق کرد و کێشای، کابرا مرد و زیندوو بووەوە. چاوی ئاوی تێزابوو. ‌ ددانساز، بەبێ ئەوەی تەنانەت جارێکیش سەیری بکات، وتی تا چەند ڕۆژ دەمت بە ئاوخوێ بشۆ. پاشان ددانسازەکە چوو دەستی بشوات. هەروا کە دەستی دەشۆرد، سەیری نێو شەقامە کاولەکەی دەکرد. دەستفرۆشەکان هەتا نێوەی جادەکەیان داگیر کردبوو، دەنگیان لە دوورەوە تێکەڵی هەراوهوریای شەقام دەبوو. لەو بەری شەقام، چەند منداڵ لەنێو زبڵی گەڕەک بەدوای شتێکدا دەگەڕان. سەگە بەڕەڵاکان خۆیان دابووە سێبەری دیوارێک کە پۆستێری کۆنی هەڵبژاردنی پێوە مابوو. لە کۆڵانی بەرانبەر، ژنێک داوێنی کراسەکەی لە پشتێندەکەی چەقاندبوو هەتا ئاوەڕۆی شکاو، جلەکانی لە نوێژ نەبات. شۆفێری شارەوانی لەپاڵ ماشێنە ڕەشەکەی ئیدارە جگەرەی دەکێشا. چەند کەسێک دەورەیان دابوو. قسەیان لەگەڵ دەکرد. هەروا کە سەرۆکی شارەوانی دەچوو بەرەو دەرەوە، ددانساز وتی: ـ لە گیرفانی خۆت حەقەکەی من دەدەی، یان بێم لە سندووقی شارەوانی وەری بگرم؟ سەرۆکی شارەوانی ڕاوەستا. بە زەحمەت قسەی بۆ دەهات، تفێکی خوێناوی کرد و وتی: ـ «هیچ جیاوازییەک نییە؛ پارە، هەر پارەیە.» چەند خولەک دواتر، ماشێنەڕەشەکە لەنێو تۆزی شەقامدا ون بوو. گەماڵەکان چەند هەنگاوێک بە دوای ماشێنەکەدا هەڵاتن. کاتێ تۆزەکە نیشتەوە، ئەو منداڵانە هێشتا لەنێو زبڵدا بەدوای شتێکدا وەیلان بوون. ددانساز بۆ ماوەیێک هەروا بێدەنگ سەیری شەقامەکەی دەکرد. پاشان گەڕایەوە بۆ سەر کارەکەی. ددانە دەستکردەکەی هێنایە پێشەوە و دانیشت. ئامرازەکان لە تەنیشت یەکتر دانرابوون. لە دەرەوە، دەنگی دەستفرۆشەکان و هەراوهوریای شەقام دەهات. بە دەنگێکی نزم وتی: «ئێش و دەرد لە شوێنێکی دیکەیە.» لە سەر بنەمای چیرۆکی گابریل گارسیا مارکز ‌#عیسا_ئەحمەدی١٤٠٥/٠٥/١٩

  • بەقوربانی تەڵێ لەو زوڵفە خاوەت دڵ و ڕۆح و تەمەن گشتی بەجارێ خودا بیکا ئەمن بمرم وەلێ تۆ لە ڕووخسارت تەمی ماتەم نەبارێ #پێنجوێنیی

  • شیرینەکەم سبەی ئەڕۆم بە جێت ئەهێڵم ڕێگای دووری گەڕانەوەی ناسۆر ئەکێڵم ... ئاخی خۆزگەی یادگاری کورد هەڵ ئەکێشم فرمێسکی دڵ لەناو شەوی پەستما ئەنێژم ئەڕۆم بەرەو  شاری بێ دڵ  شاری بێ بەهار چاوەڕێمە ژووری تەنیای دۆستی گرفتار ... چاوەڕێمە  ماڵی بێ تۆی  چۆڵ و هۆڵی دڵ چاوەڕێمە  ئاسۆی بێ خۆر  تەمەنی بێ گوڵ ! چەند ڕۆژێ بوون  وەک پەپوولە  کورت بوو تەمەنیان نەسرینەکەم ماڵ ئاوابێ خەوێ بوو دیمان ...!!! #شێرکۆ_بێکەس

  • ڕۆژێ ڕووداوێ بۆ گورگێ ڕوویدا ئێسقانێ گیر بوو لە ناو گەروویدا حەولی زۆری دا، ڕزگاری نەبوو بێجگە لە ناڵین، ڕێکاری نەبوو تووشی هات بە تووش،لەکلەکێکەوە هاواری لێ کرد: دا فریام کەوە! ڕزگارم بکەی لەم دەرد و زامە شەرتە! پاداشێ چاکت لە لامە حاجی لەکلەکیش داما لە ڕوویدا یەکسەر سەری کرد بە ناو گەروویدا هەر بە تەکانێ، ئێسکی هێنا دەر نۆرەی گورگ هات، شەرت بەرێتە سەر لەکلەک عەرزی کرد: کوا پاداشەکەم پاداشی باشی پاش تەلاشەکەم گورگ وتی: دادەی لاچۆ بەو لاوە بەوەی نەمخواردووی پاداشتم داوە! #هەژان_بابامیری سەقز ۱۴۰۴/۹/۱۲

  • без подписи

  • یادی تۆ فرمێسکی دێنێ سووچی چاوی من نییە ئەو دەزانێ ئاوی ئەو سەرچاوە بۆچی لێڵ بووە #هێدی

  • تەرازووی کۆنه شەوێک، باپیرم لەلای ژووری ماڵ دانیشتبوو. جگەرەیەکی دەسهەڵبەس لە نێوان پەنجەکانی بوو. بە هێواشی دەیکێشا و بێدەنگ گوێی لە قسەکانمان دەگرت. من و چەند هاوڕێیەکی زانکۆ تازە بووین بە ئەندامی حیزب و ئەو شەوە لە ماڵی ئێمە کۆ ببووینەوە. هەموومان دڵنیابووین کە حیزب داهاتوو دەگۆڕێت. یەکێک لە هاوڕێکان بە پێکەنینەوە لە باپیرمی پرسی: مام‌حاجی سەردەمی ئێوەش حیزب هەبوو؟ باپیرەم سووتووی جگەرەی تەکاند و سەری داخست، پاشان وتی: نەخێر، نە حیزب هەبوو، نە ئێمە لەو شتانە تێ دەگەیشتین. بەڵام با منیش شتێکتان بۆ بگێڕمەوە، شتێک کە ژیان فێری کردم. . هەموومان بێدەنگ بووین. ڕوومان کردە باپیرم و گوێمان بۆ گرت. باپیرم لاپەڕەیەکی کۆنی لە ژیانی خۆی هەڵدایەوە: لە سەردەمی منداڵیم، لە دێکەمان ماڵێک هەبوون کە خاوەنی زۆربەی زەوی و سامانی دێهاتەکە بوون. چەند پشت بوو کاریان هەم کشتوکاڵ بوو هەم دووکانداری. بەهاران ژنان و کچان تێکڕا دەچوونە کوێستانان و گیا و ڕووەکی خواردن وەکوو مەندۆک و کارگ و ڕێواس و...دەهێنا و دەیانفرۆشت بەوان. ڕاوچییەکانیش هەروا بوون. ئەو بنەماڵە زۆربەی بەرهەمی لادێیان لە خەڵک دەکڕی. لەولاشەوە پێداویستییەکانی گوندیان لە شارەوە دەهێنا. لە دووکانەکەیان دوو شت هەمیشە لە شوێنی خۆیان بوون: تەرازوویەکی کۆن کە نەوە لە دوای نەوە پاراستبوویان. هەروەها سەتڵێک پڕ لە نوقل، کە هەمیشە لە تەنیشت ترازووەکە دانرابوو. هەر کەسێک بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکەی یان کڕینی پێداویستی دەهات، چەند دانە نوقڵیشی بە خۆڕایی وەردەگرت. بەهۆی دەوڵەمەندییانەوە، مەلای مزگەوتی گوندیش، بە ویستی ئەوان دیاری دەکرا. پەیوەندییان لەگەڵ بنکەی پولیسی ناوچەکەش باش بوو. لە بۆنە و جێژنەکاندا، مەلا و سەرۆکی پولیس هەمیشە میوانی ئەوان بوون. ڕۆژێک ڕایانگەیاند چایی شیرکەتی گەیشتووە و بۆ هەر ماڵێک نیو کیلۆ چایی دیاری کراوە. منی منداڵی تەمەن دوازدەساڵ دەستم هەڵێنا کە دەچم و بەشی خۆمان و سێ ماڵی دراوسێش وەردەگرم. ڕاستییەکەی، زیاتر لەبەر نوقڵ و نەباتی خۆڕایی دەچووم تا چایی. کاتێک چوومە دووکان، ژنی ئەو بنەماڵە بەتەنیا لەوێ بوو. چوار پاکەتی نیو کیلۆیی چاییم وەرگرت. هەندێک ڕاوەستام و هیچم نەگوت. ژنە زانی چاوەڕوانی نوقڵم. بەڵام سەتڵەکە بەتاڵ بوو. وتی: ڕاوەستە، ئێستا دێمەوە. کاتێک چوو سەتڵەکە لە ژێرخان پڕ بکاتەوە، چاوم کەوتە سەر تەرازووە کۆنەکە. سەنگی نیو کیلۆیی لەسەر تایەکی دانرابوو. لە پێشترەوە شێوازی کاری تەرازووەکەم دەزانی. دەبوو لە تای دیکەش هەرئەوەندە شت دابنرێت تا هاوسەنگ بن. هەروا یەکێک لەو پاکەتە چاییانەم لە تای بەرامبەر دانا. چاوەڕێی ئەوە بووم کە تای دیکەش بەرز بێتەوە، بەڵام هیچ جووڵەیەکی نەکرد. هەروا کە چاوێکم بە دەرکەی پشتەوە بوو کە ژنە نەیێتەوە، چەند وردکە بەردم لە تەنیشت پاکەتە چاییەکە دانا، تا هەردوو تای تەرازوو هاوسەنگ بوون. بە ترپەی پێی ئەو‌ ژنە، خێرا وردکە بەردم هەڵگرت و خستمە گیرفانم. کە ژنە هاتەوە، بەشە نوقڵی خۆم وەرگرت و خێرا هاتمە دەرەوە. لە نێودێ هیچ تەرازوویەکی دیکە نەبوو. شەو لە بابم پرسیارم کرد وتی تەنیا لە چەند گوندێک خوارتر، عەتتارێک تەرازوویەکی چکۆلەی هەیە. هەرچەندە دەترسام بەڵام هەر بەیانی چاکی کەواکەم کردە بەر شاڵەکەما و کەوتمە ڕێ، هەتا خۆم گەیاندە ئەو دێیە. بە پرسا پرسان چوومە بەر ماڵی کابرای عەتتار. بەردەکانی کێشا و وتی سەد گڕامن. هەر بەو شوێنەی خۆمدا گەڕامەوە و باسەکەم بۆ چەند کەسێک گێڕایەوە. وەک دەڵێن، باسێک کە بکەوێتە سی‌ودوو ددان، دەکەوێتە سی‌ودوو زمان. باوکم لەگەڵ چەند پیاو ماقووڵی ئاوایی چوون بۆ دووکان. داوایان کرد تەرازووەکە تاقی بکەنەوە. بەڵام هەر لە سەرەتاوە بە قسەی بێ‌پەیوەند و بە بێڕێزی دەرکران. پیرەژنێک وتی: ئەمانە حیسابیان وێنەی تەسبێحی جوولەکەیە؛ کەس سەری لێ دەرناکات. ئاخۆ ئەو هەموو ساڵە هەر تەنیا قەرزداری ئێمەن، یان قەرزداری مردووەکانی گۆڕستانیشن؟ ڕۆژانی دواتر، مەلا لە مزگەوت وتاری دەدا کە گومان لە ڕاستی ئەو بنەماڵە گوناحێکی گەورەیە. ڕۆژێک سەرۆکی پولیس لەگەڵ چەند چەکدارێک هاتنە نێودێ. سەرۆک ڕوو بە بابم وتی: بیستوومە ناکۆکی دەخەیتە ئاوەدانی. خەڵک دژ بە دەوڵەت هان دەدەی. پێش ئەوەی باوکم قسە بکات، چەکدارەکان بە قۆنداغە تفەنگ بەربوونە گیانی. پشتیان وەکوو سکی نەرم کرد. کەسیش نەیدوێرا خۆتێوەردان بکات. لەوە بەدوا خەڵک وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت، بەدەردی خۆیانەوە داکەوتن. دەیانگوت تازە خەلە لە خەرمان دەرچووە. هەرکەسیش دەچێتە قەبری خۆیەوە. دوای ئەو ڕووداوە، ئێمە چیتر لە گوند نەماینەوە. بارگەوبنەمان کۆکردەوە و کۆچمان کرد بۆ شار. باپیرەم لە کۆتایی قسەکەی دەستی بە هێواشی بەسەر ڕیشە سپیەکەیدا کێشا و وتی: ڕۆڵەکانم، پێش ئەوەی تامی نوقڵی درووشمەکانی هەر دەستە و تاقمێک بچێژن، سەرەتا تەرازووی کردارەکانیان تاقی بکەنەوە. هاینڕیش بۆڵ #عیسا_ئەحمەدی١٤٠٥/٠٥/٠٥

  • ئەگه‌رچی بێ سوبات و کەم وەفا بوو لە عیشقی وا دڵم حەیرانە هێشتا #سەید_تاهیر_هاشمی

  • ماڵت لە دووری خزم و ناسیاو بێت خانوەکەت گڵ بێت ، هەم لاڕووخاو بێت بێ جادە و ڕێگا و کارەبا و ئاو بێت بەڵام هاوسێکەت ڕووخۆش و پیاو بێت مەلا  ئەحمەدی ڕەنگینە

  • ئەزانم دڵ هەیە وەک مس ، کە ژەنگ دێنێ بەئاسانی دڵی تۆ زێڕی تێزابە ، لە کوێوه ژەنگی هەڵهانی ؟ #هەردی

  • بۆ مانگ ئەگەڕان خەڵقی منیش ئەبرۆیی یارم دی و چووم و وتم قازی بە حەق ماھی نەوم دی #حەمدی

  • без подписи

  • هەموو ساڵێ بەپێی ئازار، حەساوم بۆ دەکەن! #چرۆ_مەریوان

  • تازەزاوا لە دیوەخان پیاوماقووڵانی ئاوایی و مەلا و باوکی بووک و هەروەها زاوا، بە ڕێزەوە دانیشتبوون. زاوا بەپێی تەمەنی وەکوو پیاوێکی دنیادیدە خۆی کردبوو بە هاوقسە و هاوشانی پیاوانی ئاوایی کە باسی ئافرەتانی ئەمڕۆیان دەکرد. ئەو دەیگوت: ژن ئەگەر حەیای نەبێت، هەرچی عیبادەت بکات سوودی نییە. حەیا نیوەی ئیمانە. باوکی کچ بە ڕوانینیدا دیار بوو کە لە دڵیدا ئاور دەگەشێننەوە. شایی و هەڵپەڕکێیان نەبوو. زاوا هەر پێشتر وتبووی هەڵپەڕکێ و گۆرانیم پێ حەرامە. ژنانی ئاوایی لە دەوری بووک دانیشتبوون. کچەکە هەم جوانییەکی تایبەتی هەبوو، هەم کولکە سەوادێک. بۆ کچێکی گوند ئەوە شتێکی کەم نەبوو. پووری بووک دەتگوت خوێنی لە مەنجەڵ دەکوڵێنن. کردیە شیوەن: مردوو بەبێ کفن لە ماڵ ناچێتە دەرەوە. ئەو کچە دایک‌مردووە بۆ هەروا دەڕوا؟ برای بچووکی بە دڵی پڕ و بە دەستی بەتاڵ هەر دەیڕوانی. بووک لەنێو کۆڕی ژنان سەری داخستبوو. ماشێنی بووک و زاوا دێی بەجێهێشت. زاوا کە ئێستا کەس نەبوو بیبینێ، لە ڕیگا هەر بۆخۆی گۆرانی دەچڕی و خۆی بادەدا. بووکەخان بە لاچاوێکەوە سەیری گەدو گیپاڵی کابرای کرد. کاتێ بیری لەوە دەکردەوە کە ناچارە ئەو ورچە لە باوەش بگرێ، بێزی هەڵدەستا. هاوکات بیری لەلای ماڵی باوکی بوو. دەیزانی ئێستا ماڵیان وەکوو ئەو شەوەیە کە دایکی مرد. لە ڕێگا وایدەزانی توولەڕێی نێوباخان، چریکەی بولبولان و بۆنی بەهاران تازە یادگارێکن و چیتر هیچ هەستێک لە ناخیدا ناهەژێنن. ئێستا چەند مانگە کە لە ماڵی خۆیان لە شار سەقامگیر بوون. بەپێی ڕاوێژی مێردەکەی هەوڵی دەدا وەکوو ژنەشاری قسە بکات. ئێواران کە مێردەکەی دەهاتەوە تازەبووک سفرەی ڕادەخست. کابرا بە دەم نانخواردنەوە باسی شەڕی ئابووری نێوان زلهێزانی عاڵەمی دەکرد، یان باسی داهاتووی کۆمەڵگا. ئەمیش هەر دەیڕوانی. لە حەوتە چەند شەوێک سەردانی ماڵی ناودارانی شاریان دەکرد. پێشتر مێردەکەی باسی ئەو کەسانەی بۆ کردبوو، کە ئەو بنەماڵە خاوەنی فڵانە موڵکی بەنرخن. یان بەرپرسی پلەبەرزی فڵانە دایرەن. ئەمیش هەوڵی دەدا وەکوو ژنی ئەو ماڵانە هەڵسووکەوت بکات. بەڵام لەو ناوە هێشتا خۆی نەبوو. ڕۆژێک سەرلەبەیانی باوکی هاتە بەرماڵیان. کچی خۆی لە ئامێز گرت. هەردووکیان بێ قسە مانەوە. بڕێک دیاری بۆ هێنابوو. وتی خەڵکی ئاوایی هەموویان هەواڵپرسن. کچە داوای کرد بۆ نیوەڕۆ بمێنێتەوە. باوکی بە شەرمەوە وتی: ڕۆڵەگیان، من بە نەزانکارییەکانم تۆم دا بە پیاوێک کە سی ساڵ لە تۆ گەورەترە. جارێ با قەرزی ئەو پیاوەت بدەینەوە، جا دێم و چەند ڕۆژ لە لات دەمێنمەوە. کچە کە هاتە ماڵەوە، بۆنی کولێرە بیرەوەری سەردەمی دایکی وەبیر هێنایەوە. ڕۆژی هەوەڵی زستان، کاتێ مێردەکەی لە سەر کار هاتەوە، وتی: فەرماندار بۆ ڕێوڕەسمێک ئێمەی بانگهێشت کردووە. دەبێ زۆر باش خۆمان پیشان بدەین. جلی جوان و ڕازاوە لەبەرکە. جەنابی فەرماندار لەگەڵ هەر کەسێک دانانیشێت. دەرفەتێکی باشە بۆ پێشکەوتن. ڕێوڕەسمەکە لە هۆڵێکی شاهانە بەڕێوە دەچوو. زۆر ناوداری شار بەخێزانەوە هاتبوون. لە پێشدا وتاری بەسۆزی چەند شاعیر و نووسەرێک خوێندرایەوە. پاشان تیپێکی مووسیقای سونەتی چەند پارچەیەکی پێشکەش کرد و هۆڵەکە پڕ بوو لە چەپڵەلێدان. پاش ماوەیەک، جەنابی فەرماندار هاتە نێو میوانان. بە هاتنی نقە لە هۆڵەکە بڕا و هەرکەس لە شوێنی خۆی ڕاوەستا. بەڕێزیان باسی لەوە دەکرد کە ئێمە جودا لە ئەرکی فەرمی، ئەرکی ئینسانیشمان لەسەر شانە. بۆیە ئێمە بنکەیەکی خێرخوازیمان داناوە بۆ سەرپەرستی منداڵانی بێ سەرپەرست. هەم لەباری ماڵییەوە، هەم کەسانێک کە کاتیان هەیە یارمەتیمان بدەن. هەتا ئاخری شەو چەند کەس لەو خاوەن ناوانە بە لووتبەرزی وێنەی بزنێک کە کلکی بەرز کاتەوە دەهاتنە بەردەم کامێراکان. یەکێک پارەی دەژمارد و یەکێک چەکی دەنووسی. پێش لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکە، بەرپرسی ناوەندی خێرخوازی هاتە لای خانم و پێشنیاری کرد ئەگەر ڕازی بن، زۆر خۆشحاڵ دەبین لە چاڵاکییەکانی ناوەندەکە هاوکارمان بن. هەر ئەوە بوو بە هۆی  ناسیاری زۆرتر و هاتووچووی لای گەورەکان. جا هەر ڕۆژێک وشەیەکی نوێ، شێوازێکی نوێ و عادەتێکی نوێی لەوانەوە وەردەگرت. هەروەها لەبەرکردنی جلوبەرگێک کە پێشتر پێی ناخۆش بوو. ئێستا دەیزانی چۆن قسە بکات و چۆن خۆی پیشان بدات. خانم بە ناوی خێرخواز، زۆر زوو بوو بە یەکێک لەو کەسانەی کە لە دەوری جەنابی فەرماندار دەبینران. جا هەر کەسێک بە ڕوانگەی خۆی هۆکاری ئەو نزیکبوونەوەیەی لێکدەدایەوە. مێردەکەیشی وێنەی منداڵێک کە خۆی پیس کردبێ هەر دەیڕوانی. دەیزانی لەجیاتی مێردێکی خۆشەویست، بووە بە مێردێکی پێویست. کەس باوەڕی نەدەکرد خانم بەو هاسانییە  لەنێو ئەو جیهانەدا جێگای خۆی بدۆزیتەوە. مێردەکەی کە ئێستا بووە بە ڕەییسی دایرە، ڕۆژێک داوای لە فەرماندار کرد ناوی منداڵەکەشیان ئەو هەڵیبژێرێت.خانم چەند چرکەیەک سەیری کرد، سەرێکی لەقاند و پێکەنی. ئانتوان چێخوف #عیسا_ئەحمەدی١٤٠٥/٠٤/٢٣

  • بڵێی ئەویارە  چاوجوانە،منی ئێستا لە بیر مابێ ئەوەندەش نا،شەوی جارێ خەیاڵی منی بەدڵدا بێ؟ بڵێی ئاخۆ بزانێ من بەبێ ئەو پەیکەرەی بەردم دڵی ئێشاوە قەیناکە دەبێ عیسان دڵی چابێ دەزانێ گەر هەتا ساقی لەسەر پەیمانەبێ  من هەم؟ قەرار بێ من کە ئادەم بم ئەوم هەر تاقە حەووا بێ مەگەرشێت بم لە چل ساڵ ژینی شیرینم بکەم حاشا کە ئەو دایکی چیابێ  و هێمن ئاسا با وفا مابی من ئەو تەیرەم لەگەرمێن غەرقی ئارەق بووم لە کوێستانیش بەسەرما قەت نەخۆش نابم هەتا جوانێ بەلاما بێ ئەتۆ پێت وایە قەت ماسی کەپیریش بوو  دەژی بێ ئاو؟ ئەمن ماسی چەمی عیشقم بە بێ ئاو نابێ نا  نابێ بە غەیرەز خۆشەویستی ئینس وحەیوان نیمە هیچ قەستی دەبێ چی بێ گوناحی شاعیرێ گەر خولقەتی وا بێ؟ ژیان هەر جەبرە،کوانێ ئیختیاری ئادمی، ئاخر! ئەتۆ دیوتە کەسێ تاسەر لەشادی وهەڵپەڕینا بێ منم ئەو شاعیرەی ڕیندە کە خاکی خۆم بەسەرداکەم لەلام پێرۆزە .بەوحاڵەش مەگەر هاوشانی من شا بێ بزانە چاوەکەی چاوم، بە ئاسۆی سەرچیا قەستەم بەگەرمی ماڵ و منداڵم دەژیم سەد هێندە سەرمابێ #ئاسۆ

  • سەرێک لە کۆڵانی دڵم بدەی دەگەیتە ڕۆشنایی دەمەوئێوارەی شیعر لە فێنکایی شەرابەوە دەڕۆی تا بەرینایی ژن خشتی مەستی و بەردی خەیاڵ بناغەی ئەم کۆڵانەیە #فەرەیدوون_ئەرشەدی

  • ســەر و ئەسـتـۆ لە بەر پێتا نەوی بوون دوو چاوم تووشی تانەی بێخەوی بوون بە خــوێنی دڵ لە نافــەی باخـەڵــی تــۆ هەتا جـووتێ هەوێردەم بۆ کەوی بوون #مەلاکەریم_ساردەکوێستانی

  • ئەمشەو سەرێک لە گۆڕستانی ئاواتە مردووەکانم ئەدەم بەچاوی وشک و بێ گریان.. ئارام ئارام هەنگاو ئەنێم نەک داچڵەکن ئەو خەونانەی بە ناکامی لە گۆڕم نان.. #موختار_فەتحی