tgindex
♪ Lyric ♪

«لە ناخی ئێمەدا هەندێک خۆزگە و ئاوات ھەنە پیرنابن بەلکو پیرمان دەکەن و دەمان روخێنن» :)

Последний пост
13 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
2
Всего постов
21
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
1 154
0 за 3 дн.
Сутки
+1
+0,09%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
129
21 постов
Вовлечённость
11,2%
к подписчикам
Постов в день
0,3
всего 21
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
30
1/48двое суток
34
1/72трое суток
37

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • کاتژمێرە درەنگانەی شەودا ، کە دنیا لە دەرەوە خەوتووە و تەنها ناخی من پڕە لە ژاوەژاو و هاوار، هەست بە قورسیی هەموو ئەو وشانە دەکەم کە نەوتراون و لە قورگمدا حەشار دراون.ئەم دڵتەنگییە وەک میوانێکی ناوەخت وایە کە هەموو دەرگاکانی ڕوحمی شکاندووە و خەریکە تەواوی بونم داگیر دەکات. دەپرسم؟ ئایا ئەم هەموو تاریکییە کۆتایی نایەت؟ ئایا ئەو سوپای خەمەی کە هەموو شەوێک دڵم بریندار دەکات، ڕۆژێک دێت ماندوو بێت؟ بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە، ئێمە هێندە ڕاهاتووین لەگەڵ ئەم ئازارانەدا، کە ئەگەر شەوێک بێ خەم بین . واهەست دەکەین شتێ کی گەورە لە ژیانماندا کەمی کردووە

  • زۆر بیری دەکەم نەک تەنها کەمێک. هەموو ساتێک، لە هەموو شوێنێک کە دەڕۆم بیری دەکەم. هەست بە بوونی ئەو دەکەم لەبەردەممدا، تەنانەت کاتێک دڵتەنگم پێبکەنم. بیری دەکەم چونکە تەنها کەسێک نییە لە ژیانمدا؛ ئەو ئاسوودەیی من بوو، پێکەنینم بوو، هەر ئەو هەوایەی کە هەناسەی دەدەم. ڕۆژەکەم بەبێ ئەو هیچ مانایەکی نییە و هەموو شتێک لە دەوروبەرمدا مات و بێ ڕەنگ دەبێت. بیری دەکەم چونکە هەر وشەیەک کە دەیگوت هێشتا لە گوێمدا دەنگ دەدات، وەک ئەوەی ئێستا قسەم لەگەڵ بکات. بیری دەکەم چونکە تەنانەت مشتومڕەکانمان شیرین بوون چونکە هەستێکی خۆشەویستییان لەخۆگرتبوو. بیری دەکەم چونکە هەموو ئەو یادەوەریانەی کە هاوبەشمان کردبوو بەردەوام لە مێشکمدا دووبارە دەبنەوە و ناتوانم ڕێگرییان لێ بکەم. بیری دەکەم چونکە نهێنی و پێکەنین و فرمێسکمان بەیەکەوە باس دەکرد کە کەسی تر نایزانێت. بیری دەکەم چونکە تەنها دەمەوێت بۆ یەک سات بیبینم، تەنانەت ئەگەر قسەم لەگەڵ نەکات، تەنانەت ئەگەر تەنها بەلایدا تێپەڕێت و بڕوات، بۆ ئەوەی هێشتا بتوانم بە دواییدا زەردەخەنە بکەم. بیری دەکەم چونکە دڵم سەرەڕای هەموو شتێک، سەرەڕای دابڕان و ئازارەکان، سەرەڕای ئەو کاتەی کە بەردەوام تێدەپەڕێت و هێشتا لە هەمان شوێندام، دڵم پێیەوە گرێدراوە. بیری دەکەم چونکە تەنها خۆشم ناوێت، نەخێر؟ لەناومدا جێگیر بووە و بووەتە بەشێک لە من، ناتوانم لەبیری بکەم.

  • ئەگەر بمزانیایە ئەوە کۆتا جارە چاوم بە چاوت ئەکەوێ هیوام دەخواست لەو ڕۆژە کات بوەستێ و هێندە بێ شەرمانە سەیرت بکەم تا دڵم تێر بێ لە بینینت ، ئەگەر بمزانیایە ئەوە کۆتا زەردەخەنەکانتە بۆم پێم لە غروورم دەنا و هەرچی لە دڵمایە پێتم دەوت ، ئەگەر بمزانیایە دوای ئەو ڕۆژە بێ ماڵئاوایی جێم دێڵی هێندە هیوام لە دڵمدا درووست نەدەکرد ، ئاخر ئازیز چۆن ویژدانت قبوڵی کرد سەیری ناو چاوم بکەیت و بێ شەرمانە وەک ئەوەی هەرگیز منت نەناسی بێ بڕۆی و بۆ جارێک ئاوڕ لە دواوەت نەدەیەوە کە لە دوای خۆت چ وێرانەیەکت لە ناخ و دڵمدا بەرپا کرد

  • ئیتر ئیمە ئاگامان لە یەک نیە بەس زۆر زیاتر لە جاران خۆشم دەوێی💔🥀

  • هەرگیز نازانێت چەند بە بێدەنگی ئاگام لێیەتی..💔

  • ئێمە ئیتر نە نامە بۆ یەک دەنێرین ، نە تەلەفوون بۆ یەک دەکەین ، نە هەواڵێکمان لەیەک هەیە...نە تۆ دەزانی کە ئایا من  لەگەڵ کەسێکدام ،  نە منیش دەزانم! بەڵام من هێشتاش زۆر بیرت لێدەکەمەوە ، زۆر.... بەناونیشانی کۆتا قسە کە دەمەوێت پێت بڵێم ، حەزدەکەم بڵێم: بۆ تەواوی ئەو شەوانەی کە بەبێ من دەخەویت شەوت شاد.... بۆ تەواوی ئەو شوێنانەی کە بەبێ من دەڕۆی خۆش تێپەڕێت بۆت... بۆ تەواوی ئەو گەشتانەی کە وابڕیارە بەبێ من بڕۆی ئاگات لە خۆت بێت...لەبیرت بێت ئەگەر ڕۆژێک دڵتەنگم بوویت ئەوە من نەبووم کە ڕۆیشتم ئەوە تۆ بوویت کە وات کرد من بڕۆم.. ئەمە تۆ و ئەمە تەواوی مرۆڤەکان هیچکات ، هیچکەس بە ئەندازەی من خۆشیناوێیت...

  • ئەگەر خودا کردی جارێکی تر یەکترمان بینییەوە و شەقامێکی بچکۆلە دووبارە چاوەکانمانی پێک ئاشنا کردەوە ،گەلێک شتم هەیە بۆ ووتن و پێت ئەڵێم کە من هیچ کات بەنیاز نەبووم تۆم خۆش بووێت بەڵام لە یەکەم بینینەوە چاوەکانت چۆکیان پێ دادام و وایان کرد لەناو چاوەکانتدا نقووم بم،ڕاستی وویستم خەنجەرێک لەو بەشە بدەم کە وای کرد خۆشمبووێیت و وای کرد بەو شێوەیە لە چاوەکانتدا نووقم بم،بەڵام نەکرا چوونکە من بە دڵ خۆشموویستی .. گەر دووبارە یەکمان بینییەوە پێت ئەڵێم کە بە جەستەیەکی کۆمەڵێک لە برینی گەورە گەورەوە هاتووم بۆلات تا بە باوەشێک هەموو برینەکانم ساڕێژ بکەیت پێت ئەڵێم لەباوەشم کە ئەوەندە تووند هیچ کەسێک نەزانێت برینەکە لەسەر جەستەی من بووە یان تۆ ،ئازیزم ئەو کات باوەشم لێ دەدەیت..؟؟ ،گەر یەکتریمان بینییەوە پێت دەڵێم تەواوی ژیانمم بێ تۆ بەڕێ کرد و هەمیشە پڕ بووم لە تەنهاییەکی پڕ لە تۆ ،گەر دووبارە یەکتریمان بینییەوە پێت ئەڵێم تۆ جێیەکت هەیە لە دڵما کە هیچ کەس ناتوانێت پێی بگات ،،، گەر یەکتریمان بینییەوە پێت ئەڵێم کە هیچ کەس وەک من تۆی خۆشنەوویست ،باشە تۆ بۆ هەمیشە منت لە کۆتایی هەموواندا خۆشوویست..؟ئەزیزم ئێستا چەندین ساڵ ئەبێت خۆشمئەوێیت نازانم کەی یەکتری دەبینینەوە ڕەنگە دەساڵی تر یان بیست ساڵی تر یەکتری ببینینەوە،ئەمەوێت بزانم دوای ئەم هەموو ساڵە گەر خودا کردی سووتفەیەک دووبارە پێکی ئاشنا کردینەوە ئەتوانیت وەک یەکەم بینین دووبارە بەڕوومدا پێ بکەنیتەوە و بۆ ساتێک سێری چاوەکانم بکەیت..؟؟ ،،،، گەر یەکتریمان بینییەوە پێت ئەڵێم ئازیزم هەمیشە شتەکان بەو شێوەیە نابن کە ئێمە بیری لێ ئەکەینەوە و لە خەیاڵمان دایە من گەلێک خەیاڵی بچووک بچووکم لە مێشکی خۆمدا دانابوو بەڵام ببینە هەموو خەیاڵەکانم کەسێ تر پێی گەیشت،وە لە کۆتایی قسەکانماندا پێت ئەڵێم ئەزیزی دڵم باش دەزانم من و تۆ هەرگیز پێک ناگەین و هەر بە من و تۆی ئەمێنینەوە بەڵام بۆ هەمیشە پارچەیەک لەتۆ لەناو مندا دەمێنێتەوە،دەمەوێت ئەو کات بۆ کۆتا جار لەبن گوێتا بە هێواشی بڵێم خۆشمدەوێیت و دواتر لە باوەشتا بمرم

  • نامەیەک بۆ ئەو کەسەی کە ئیتر نییە : تەواوی شەوم بە قسەکردن دەربارەی تـۆ لەگەڵ خودا بەڕێ کرد تـا ئەوکاتەی کە فرمێسکم دەرهات... دڵ خۆشبکەم بە چی؟ ئیتر ئەوەندە لەبینینـت دوورم کە باوەڕم کردووە کوێرم.. وەک لاشەیەکی ماندوو کە خەوی پێویستە ، ئەوەندە ماندووە گیانم کە مەرگی پێویستە ، منێک کە ئێستا تەنیایـیم لەباوەش گرتووەو سێبەری خۆم دەلاوێنمەوە دڵتەنگی شەوانێکم کە مرۆڤ لە خۆشحاڵیدا خەوی لێناکەوێت ، من لەوانەیە لەشوێنێکدا مردبم و ئێستا ئێرە جەهەننەمی من بێت.. چەنێک سەختە تێبگەیت کە هەموو تەمەنت بە هەدەر ڕۆیشتووە وە مـن درەختێکم کە عاشقی تەور بووم! من کەسێکم کە بەزوویی دڵتەنگ نابم ، هەمووی کۆدەکەمەوە لەناو خۆم ، بەڵام لەناکاو کە دڵتەنگ دەبم... بێگانە کەسێکە کە خۆشەویستەکەی خۆشیناوێت ، چ حەیف عەشقی مـن عاشقم نەبوو!

  • بەلام من زۆرم خۆش ویست💔

  • لەمەبەدوا ئیتر داوای هیچت لێناکەم ، نە سڵاوێک ، نە نامەیەک ، نە ناویشانێک ، ڕێگای خۆم دەگرمە بەر و لێت دووردەکەومەوە... بەڵام ئازاری نەبوونت هیچکات کەم ناکات ، هەموو ڕۆژێک خەریکم لەگۆشەیەکی مێشکمدا پێداچوونەوەت پیادا دەکەم.. بۆ نەبوونت هەتاهەتایە دەگریم لەهەر باروودخێکدا بم ، تەنانەت شادترین ساتەکانیشم... لەبیرکردنێک لەئارادا نییە ، ئەوپەڕی کۆتاییەکەی ئیتر دەربارەت قسە ناکەم ، ئەگینا مرۆڤ هیچشتێک لەبیرناکات! ئەسڵەن مەگەر دەکرێت مرۆڤ شتێک لەبیربکات کەلەناو دڵیدا ڕەگی داکووتاوە

  • هێشتاش لە قووڵایی دڵمدا شوێنت چۆڵە و هیچ کەس و هیچ شتێک لەم دنیایەدا ناتوانێت پڕی بکاتەوە.. تۆ منت جێهێشت و ڕۆشتیت، بەڵام دڵم ئەوەنە یاخییە کە نەیتوانی تەنانەت بۆ چرکەیەکیش لە خۆشویستنت دەست هەڵگرێت، من زۆر هەوڵمدا.. بە هەموو بوونمەوە جەنگام بۆ ئەوەی نەبین بە دوو بێگانە لە خۆشەویستیی تۆدا خۆمم زۆر شکاند، کاری دڵە و بە دەستی من نییە! ئێستا هەموو شەوێک سەیری ئەو یادگاریانە ئەکەم و دەمگریەنێت، زۆر سەختە قبوڵکردنی ئەم واقیعە تاڵە.. کەچی لەگەڵ هەموو ئەم ئازارانەشدا، من هێشتا هەموو شەوێک بە دوای خەونی گەیشتن بە تۆدا ئەگەڕێم

  • ئازیزی دڵم،ئازیزە ڕۆشتووەکەم، ماوەیەک تێپەڕیوە بەسەر دووری تۆیا نایەیتەوە؟ ئەمە تێناپەڕێت! ئازاری زیاتر ئەبێت، زیاتر بیرتەکەم، سەرەڕای ڕۆشتن و نەبوونیت خۆشەویستیم ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد ئەکات بۆت.. بەردەوام چاو لە ڕێی هاتنەوەی مەحاڵتم.. مەسەلەکە ئەوەیە من نامەوێ لەبیرتکەم باوانم من گەڕانەوەتم ئەوێت.. ئازاری ئەشقی چەن شتێکی بێ بەزەییە! چەن قورس و بە ئازارە! بیرکردن چەند بە ئازارە! بێ دەسەڵاتی چەن قورس و ناخۆشە.. قەت ئەمانەم نەچەشتبوو بەهۆی تۆوە چەشتمن.. بەرگەی بێ تۆیی ئەگرم، بەس من نامەوێ بیگرم! بێ تۆش ئەتوانم بژیم بەس من ژیانێکی بێ تۆم ناوێت! خوا خۆی ئاگادارە یەک دەقەم بێ بیرکردنەوە لە تۆ بەڕێ نەکردووە. چەن ئەڵێم بیری لێ ناکەمەوەو لە بیری ئەکەم، زیاتر و زیاتر بیرتەکەم! زیاتر داوای تۆ ئەکەم لە خوا، بە گریانەوە ئەپاڕێمەوە جارێکی تر تۆم پێ باتەوە.. ئاخر بۆ ڕۆشتیت؟ درۆبوو بە تێپەڕبوونی کات لەبیرتناکەم! بەڵکو زیاتر بیرتەکەم.. تو ناوی خوا دووری بشکێنەو وەرە..

  • ئەو سەفەرە، تەنها سەفەر نەبوو سەرەتای وێرانکردنی من و هەموو دونیام بوو🥀

  • (کُن فَيَكُونُ) خودا بیەوێت هەموو شتێک دەبێت ♥️.

  • دەمزانی نابێت، بەڵام جەنگام بۆ ئەوەی نەبێتە حەسرەتێک 🥀

  • ئەگەر رۆژێک هاتو مەرگ منی راپێچ کرد بۆ ناو ساردو سری قەبر،ئەگەر هەوالیان بۆ هێنایت کە ئەومرۆڤەی هەموو رۆژێک بە هەناسەی تۆوە دەژیا ئیتر بوە بە میوانی ئەبەدی ژێر خاک تکایە بۆ چرکەیەک هەموو جیهان رابگرە تەنها گوێ لەم راستیە رابگرە،چونکە ئەمە کۆتا و گەورەترین حەسرەتی مرۆڤێکە کە تەنها بۆ بینین ژیاوبەنەبینین مرد دەمەوێت زۆر راشکاو بێداش بزانیت.من بەمەرگێکی ئاسای نەمردوم من بەتوێنیەتی مردم!بەلام نەک توێنیەتی ئاو بەلکو توێنیەتی بینینی ئەو دووچاوەی تۆ کە بۆمن مانای هەموو گەردون بوون با هەموو دونیا بزانێت کە لەوساتە قورس و تاریکەی فریشتەی مەرگ دەستی خستبوە سەر قورگم و هەناسەکانم یەک لەدوای یەک بە کۆل و بەئازارەوە مالاواییان دەکرد،من نەخەمی ئەوهەموو ئاواتەناتەواوانەم نە خەمی ئەو گریان و هاوارانەی دەوروبەرم لەو چرکە بێدەنگ و پر لەترسەدا من لەناو جەنگێکی خوێناویدا بووم،لەگەل کات هەموو رۆحم ببوە چاو دەمویست پێش ئەوەی تاریکیەکی ئەبەدی بیلبیلەکانم داپۆشێت تەنها بۆیەک چرکە تەنها بۆ یەک تروکە ئەو روناکیە ببینم کە لەناو چاوەکانتا هەیە دەمویست تیشکی ئەو چاوانە وەک کۆتا یادگاری لەناو چاوەکانمدا بیپارێزم تا بیبەم بۆ ناو گۆرەکەشم! بۆئەوەی لەو تاریکیە چرەدا تەنها وێنەی چاوەکانی تۆ ببنە چرای رێگام!بەلام مەرگ زۆر لە من بێبەزەی تر بوو نەیهێشت ئەو ئاواتە سادەیەم بێتە دی بروابکە گەورەترین شکستی من لەم ژیانەدا ئەوەنەبوو کە نەگەشتمە ئامانجەکانم،گەورەترین شکستم ئەوەبوو کە چاوەکانم داخران و روناکی چاوەکانی تۆیان لەگەل خۆیان نەبرد بزانە کە مەرگی من کۆتای هاتنی جەستەیەک نەبوو بەلکو خامۆش بونی دواین هەولی مرۆڤێک بوو بۆ دۆزینەوەی مانا لەناو بیلبیلەی چاوەکانی تۆدا من تەنانەت لەناو کفنەکەشدا،هەر لەسەر ئەو پەیمانە مامەوە کە هیج نیگایەک جێگای نیگای تۆ ناگرێتەوە، بۆیە بەچاوی کراوەوە رۆشتم چونکە هێشتا چاوەرێبووم مەرگ مەودایەکی ترم پێ ببەخشێت تا یەک جاری تر بتبینمەوە تۆ بۆمن نەکەسێکی ئاسای بویت نە خەیالێکی کاتی تۆ تاقە مانا بوویت کەبۆی بژیم و کاتێک بینینت بوو بەمەحال ئیتر ژیان بو بەقورسترین بار کە بەشانمەوەبێت ئەگەر رۆژێک هاتیە سەر مەزارەکەم تەنها بۆچەند چرکەیەک چاوەکانت نیشانی ئەو خاکە بدە کە منی داپۆشیوە چونکە من دلنیام تەنانەت لەوقولایە ساردەشدا رۆحی من تینوی ئەو نیگاییە.بامێژو ئەوە تۆماربکات،فلانەکەس تەنها لەبەر ئەوە مرد چونکە چاوەکانی تۆ لەچاوەکانی ئەودا ون بوون،تۆ بۆ من تاقە ئاوات بویت و من بەبێ ئاواتی سەرم نایەوە چونکە ئاواتەکەی من هەر تۆبویت و تۆم نەبینی

  • بەڵام مـن بڕوام وایە ڕۆژێک لە نێوان بەرزاییەکانی ژیانماندا ڕێک لەو شوێنەی کە چاوەڕوانی ناکەین خـودا دێت و دەمانگرێتەوە ئەوەندە جوان کە خۆشمان باوەڕمان نایەت♥️

  • خۆزگە ئێستا لە دەرگات دەدا ومنیش بەرەو پیلت ڕامدەکرد لە باوەشتدا حەسرەتی ئەم چەند ساڵەم بە با دەکرد

  • یەکێکمان مەرگی ئەوی ترمان ئەبینێ و ئەوی ترمان تا ئەبەد بە غەمگینی ئەمێنێتەوە هیوادارم مرۆڤە غەمگینەکەی ناو ئەم چیرۆکە، تـــۆ بیت....

  • حەبیبە دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ لەبەر دووریت لە ڕووح بێزارە بێ تۆ🥀