tgindex
ساتێک لەگەڵ من📚

ساتێک لەگەڵ من📚

Статистика

ئەگەر دڵت پاک بێت، چیرۆکەکەت کۆتاییەکی خۆشی دەبێت🩶 لەگەڵمبە - LAGALMBA

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
3
Всего постов
22
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
978
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
411
22 постов
Вовлечённость
42,0%
к подписчикам
Постов в день
0,4
всего 22
Упоминаний
2
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
28
1/48двое суток
32
1/72трое суток
34

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • شێخ عەبدولڕەزاق بەدر دەگێڕێتەوە: پیاوێکی بەتەمەن کوڕەکەی شەهادەی دکتۆرای لە فەلسەفە بەدەست هێنابوو ڕۆژێکیان لەگەڵ کوڕە دکتۆرەکەی لەسەر مێزی نانی نیوەڕۆ دانیشتبوو، لێی پرسی: کوڕی خۆم، تۆ دکتۆریت چیت؟ تۆ خەڵک چارەسەر دەکەیت؟ کوڕەکە وتی: نەخێر باوکە، من دکتۆرام هەیە لە زانستی فەلسەفەدا، وتی: فەلسەفە مانای چییە؟ کوڕەکە وتی: ئێستا قاپێک برنجمان لەبەردەمدایە لەسەر برنجەکە یەک مریشک هەیە، بە زانستی فەلسەفە دەتوانم قەناعەتت پێ بکەم ئەوەی لەسەر برنجەکەیە دوو مریشکە، نەک یەک مریشک!! باوکە بەتەمەنەکەش بە ژیریی خۆیەوە وتی: ماشاءالله من هەر ئێستا قەناعەتم کرد، دواتر دەستی برد بۆ مریشکەکەی ناو سینییەکە هەڵیگرت و خستییە پێش خۆی، بە کوڕە فەیلەسوفەکەی وت: تەواو من ئەم مریشکە ئەخۆم، تۆش مریشکی دووەم بخۆ ئەگەر دۆزیتەوە. با فەلسەفەش سوودت پێ بگەیەنێت 😁 و: محمد کەریم

  • اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ..📿

  • کەسێ دەگێڕێتەوە و دەڵێت: تەورەکەم ون، منیش گومانم لە دراوسێکەم کرد کە ئەو لێی دزی بێتم، دەستم کرد بە چاودێریکردنی بە وردی.. کە دیقەتم ئەدا ڕۆیشتنی وەک ڕۆیشتنی دز بوو، قسەکردنی وەک قسەکردنی دز بوو، جووڵەکانیشی وەهایان نیشان دەدا کە ئەو تەورەکەی دزیوم... ئەو شەوەم بە خەمباری بەڕێکرد، نەمدەتوانی بنووم و بەردەوام بیرم لەو ڕێگەیە دەکردەوە کە پێی ڕووبەڕووی ببمەوە! بەیانیی زوو، تەورەکەم دۆزییەوە. دەرکەوت کوڕە بچووکەکەم کۆمەڵێک پووشی بەسەردا دابوو. ڕۆژی دوایی تەماشای دراوسێکەم کردەوە، هیچ شتێکم تێدا نەدی بە دز بچێت... نه ڕۆیشتنی، نه قسەکردنی، و نه ڕەفتار و جوڵەی... بینیم تەواو بێتاوانە، ڕێک وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت. لەو کاتەدا تێگەیشتم کە بەڕاستی دزەکە هەر خۆم بووم! من لە دراوسێکەم دەستپاکی و مەردایەتییەکەیم دزی، و لە تەمەنی خۆشم شەوێکی تەواوم دزی کە بە خەمباری بەسەرم برد لە بیرکردنەوە لە تۆمەتێکی بەتاڵ بۆ پیاوێکی بێتاوان. حیکمەتەکە: مرۆڤێک کە لە ناخەوە پیس بووبێت، ناتوانێت لە بوونی مرۆڤی پاک بگات.

  • 9 авг.246331

    ئافرەتێک دەڵێت: لەگەڵ دەنگی بانگدا دەستنوێژەکەم بۆ نوێژی بەیانی تەواو کرد، لەناکاو دەنگی هاوسەرەکەم ڕایگرتم کاتێک داوای لێکردم پێکەوە نوێژەکەمان بکەین! بە سەرسوڕمانەوە ئاوڕم بۆی دایەوە، بینیم خەندە لەسەر لێوەکانیەتی و چاوەکانی پڕن لە سۆز و خۆشەویستی! زۆر لام سەیر بوو، چونکە پیشەی ئەو نەبوو چاوەڕێم بکات تا لە دوایەوە نوێژ بکەم، بەڵکو هەمیشە یان بەتەنیا یان لە مزگەوت نوێژەکانی دەکرد.. بەڵام ئەمڕۆ کە یەکەم ڕۆژی ڕەمەزانی پیرۆزە، ویستی لەتەک ئەودا نوێژ بکەم. بە خەندەیەکەوە چوومە پاڵی، ئەو بە دەنگ قورئانی دەخوێند و نوێژەکەی دەکرد، بەڵام خوێندنەوەیەک کە موچڕکەی بەسەرتاپای گیانمدا هێنا.. هێندە بە قووڵی ڕۆچوومە ناو ئایەتەکانەوە کە بەسەر بیستنمی دەخوێندەوە، بە تەواوی هەستم بە ڕۆحی یەک بە یەکی وشەکان دەکرد.. ئاخ چەندە حەزم دەکرد هەرگیز لە خوێندنەوە نەوەستێت و بەردەوام بێت، منیش تەنیا بێدەنگ بم و گوێی بۆ بگرم! پاش نوێژەکە هاتە تەنیشتمەوە و لەسەر بەرماڵەکە دانیشت، منیش دەستم بەرزکردبووەوە و لە دڵی خۆمدا نزام بۆ هەردووکوومان دەکرد. لەناکاو هەستێکی سەیر و پڕ لە ئارامی دایگرتم؛ کاتێک بینیم ئەویش دەستەکانی بەرزکردووەتەوە و بە دەنگی بەرز نزامان بۆ دەکات! هێندە دەنگی خۆش بوو وازم لە دوعاکەی خۆم هێنا و تەنیا گوێم بۆ ئەو گرت، هەر کە سەرنجی دا من چاوم بڕیوەتە چاوی، پرسی: دەزانی بۆچی ویستم ئەمشەو لە دوامەوە نوێژ بکەیت؟ بە سەرسوڕمانەوە لێم ڕوانی تا بزانم هۆکارەکەی چییە، وتی: پار ساڵ لە خوا پاڕامەوە هاوسەرێکی وەک تۆم بکاتە نسیب، وە بەڵێنم بە خوا دا ئەگەر هاتوو لە هەندێک نوێژەکانیدا سست بوو، ئەوا ڕەمەزانی داهاتوو خۆم هەموو بەیانییەک پێشنوێژی بۆ بکەم.. خۆ ئەگەر نوێژی پیاو لە مزگەوتدا خێری زیاتر نەبوایە، ئەوا تەمەنێک دەبوومە پێشنوێژت! ئەوەتا مانگی پیرۆز هات و تۆش لە پاڵمدایت، بەوەش ئاواتەکەم هاتە دی و پەیمانەکەم بردە سەر نەمئەتوانی پێش بە فرمێسکەکانم بگرم کاتێک گوێم لە چرپەکانی بوو کە دەیویست لەگەڵ خۆیدا بمبات بۆ بەهەشت، سەرەڕای ئەوەی پێشتر هەمیشە لە نوێژەکانمدا سست و کەمتەرخەم بووم. ئێستا وا لێم هاتووە بە جۆرێک ئالوودەی دەنگی بووم، هەر کاتێک دڵم تەنگ بێت یان بێتاقەت بم، داوام لێ دەکرد قورئانم بۆ بخوێنێت.. ئەویش هەرگیز بێ هیوای نەکردووم و ڕەتی نەکردووەتەوە، بگرە پێی وتم کە هەمیشە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەو داواکارییەمە، ڕێک وەک چاوەڕوانی منداڵێک بۆ گەڕانەوەی دایکی! دەستی ڕاستی دەخاتە سەر سەرم و قورئانم بەسەردا دەخوێنێت، تا خۆم پێی دەڵێم ئیتر پشوو بدە و بەسە.. ئەویش بە خەندەیەکەوە پێم دەڵێت: دەبێت زیاترت بەسەردا بخوێنم، چونکە لە بەر زۆری خۆشەویستیم بۆت دەترسم خۆم چاوت لێ بدەم.. منیش بێ تۆ توانای ژیانم نییە! خوایە ئەگەر بڕیارە کەسێکم خۆش بوێت و ببمە نسیبی، ئەوا با کەسێکی لەخواترس و پاک بێت، کەسێک بێت کە ئایینەکەت و پێغەمبەرەکەی تۆی خۆشبوێت، 🤲 وەرگێڕانی: محمد کەریم

  • 9 авг.175удалён 14 авг.

    جۆین بن...🌟 https://t.me/hawdinakam

  • لە فەرموودەیەکی قودسیدا هاتوە کە پێغەمبەر ﷺ دەیگێڕێتەوە... شەیتان بە خودای میهرەبانی وت:- «وَعِزَّتِكَ يَا رَبِّ، لاَ أَبْرَحُ أُغْوِي عِبَادَكَ مَا دَامَتْ أَرْوَاحُهُمْ فِي أَجْسَادِهِمْ» سوێند بە و گەورەییت ئەی پەروەردگار! بەردەوام دەبم لە گومڕاکردن و خەڵەتاندنی بەندەکانت تاوەکو ڕۆحیان لە جەستەیاندا بێت! خودای میهرەبان لە وەڵامدا پێی وت:- «وَعِزَّتِي وَجَلاَلِي، لاَ أَزَالُ أَغْفِرُ لَهُمْ مَا اسْتَغْفَرُونِي» سوێند بە گەورەیی و شکۆمەندیی خۆم، منیش بەردەوام لە گوناهەکانیان خۆش دەبم تا ئەو کاتەی داوای لێخۆشبوونم لێبکەن!

  • ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ🩶︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎

  • -چیتە؟ دڵ: حاڵم باش نییە -بۆ ئەی پارچە گۆشت! دڵ: تەنگم، تاریك و پڕ ئاشوبم -بۆ مەگەر لە چیت كەمە؟ دڵ: ئەوەی زیادە و نابێ تیام بێ تۆ دەیھێنی بۆم، ھەزار قسە و كەس ھەن كە لەناومدان و بارگرانیان كردووم. -ئەمە دونیانە ئاوایە ڕۆژێ دەیان كەس دەبینم و دەڕۆم و دێم تۆ لە خۆتەوە خۆت سەغڵەت كردووە. دڵ: من فیتڕەتم وایە خۆم وام مەگەر بە پەروەردگار نەبێ ئەینا ئارام ناگرم، ئەو ھەموو شت و كەس و قسەی لابەلایەم لێ دامەنێ، ئەینا بەجۆرێك ڕەق ئەبم و ڕەش ئەبم، كە بەھۆی منەوە فەوتاو و خەسارەتمەندی دوونیاو ئاخیرەت ئەبی، قەدرم بگرە و جگە لەوانەی شایستەمن ھیچم لێ دامەنێ! من پێویستم بە دۆستی خۆمە تا بتوانم خۆشحاڵت بكەم، كەی ئەتەوێ تێبگەی؟!

  • 24 июл.33717из muhibatt

    کاتی دوعایە.. ئەزیزانتان و ئێمە و موسڵمانان لەیاد مەکەن.. هەرچی لەدڵتانە دوعای بەدیهێنانی بکەن، تەنها بردنی یاخود ڕووخانی ئاواتی کەسێ تر نەبێ بەدڵێکی پاک دوعا بکەن، خوا دوعاتان قبوڵ بکات ..❤️✨

  • 22 июл.32461из farmooda1

    🔴بۆ هاوڕێکانتانی بنێرن کە نوێن یان ئەوانەی تازە دەست پێدەکەن فەرموون  لەسەر ئەمە بخوێنن زۆر زۆر ئاسانکارە بۆتان . https://t.me/farmooda1

  • شێخ علي الطنطاوي لە کتێبی (یادگاریەکانم) بۆمان دەگێڕێتەوە: جارێکیان کچەکەم بینی قاپێکی برنجی بەدەستەوە بوو ، تۆزێ شلەی فاسۆلیاشی بەسەردا کردبوو ،کەمێ باینجان و کشمیشیش.. منیش پرسیم ئەو خواردنە چیە وبۆ کێیە؟ ئەویش گوتی خواردنی خێرە و دەیدەم بە پاسەوانی گەڕەکەمان.. نەنەم پێی گوتم. منیش پێم گوت: ئەی بۆ تۆزێ ڕێکتر پێشکەشی ناکەیت.. قاپێکی برنجی بەجیام هێنا و قاپێ شلەش و بردم بۆ پاسەوانەکە.. کە گەڕامەوە..کچەکەم پرسی جیاوازی چی بوو؟ خێرە هەر خێر نیە!!؟.. منیش پێم گوت کچەکەم : هەردووکیان هەر خێرن بەڵام بەخشین بە ماڵ تەنها خێرێکە و تەواو. بەڵام ڕێک وپێکی و جوانی پێشکەشکردنی ، بەخشینە بە سۆز 'عاتیفە' کچی شیرینم ئەوەی یەکەمیان سک تێر دەکات و ئەوی دووەمیشیان دڵ. هەروەک لەوەی یەکەمیان پاسەوانەکە وا هەست دەکات کە ئەو خواردنەی لە ئێمە ماوەتەوە پێشکەشی دەکەین ، بەڵام لەوەی دووەمیان وا هەست دەکات کە وەک میوانێکی بەڕێز مامەڵەمان لەگەڵ کردووە.. هەروەها لە نێوان بەخشینی بە ماڵ ، بەخشین بەڕۆح جیاوازییەکەی گەورە هەیە..

  • کچێکم خۆشویسـت، داوام لەخودا کرد پێم ببەخشێـت! بەبێ ویستی خۆم کەوتمە خۆشەویستی کچێکەوە، چەند جارێک بینیم، منیش یەک دووجار تەماشام کرد، هەستێکـم بۆ دروست بوو، نەمدەزانی چییە، دواتر بۆم دەرکەوت کەوتومەتە خۆشەویستیەوە... چوومە خزمەت مامۆستاکەم، پێی وتم کەوتنە خۆشەویستییەوە شتێکە بێ ویستی خۆتە، لەسەر ئەمە لۆمەت ناکەم، بەڵام ئێستا چیت دەوێت؟ وتم: ئەو کچەم دەوێت، دەمەوێت هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم! پێی وتم: كارەکەت ڕادەستی خودا بکە و مەترسـە، نامەی بۆ مەنێرە، قسەی لەگەڵ مەکە، تەماشای مەکە، ئارام بگرە، ئارام گرتن زۆر شت چارەسەر دەکات و خێرێکی زۆر دەهێنێت... وتم: دەترسم لەدەستم بچێت، یان هاوسەرگیری بکات! وتی: ئەی نەموت ڕادەستی خودای بکە و خودا نائومێدت ناکات.. ئێستا پێویستە بژێویەک بۆ خۆت دابین بکەیت، کار زۆربکـە و هەوڵی زۆر بدە لەپێناو ئەوەی بە حەڵاڵی بۆ تۆ بێت... لەگەڵ ئەمەیشدا دوعاکردنت بیرنەچێت... زانیم دەبێت چی بکەم، دڵم ئاسوودە و ئارام بوو، هەموو کارەکانم ڕادەستی خودا کرد،خودایش یارمەتی دام، ئیمڕۆ کە یادگارییەکانم دەنووسمەوە لەپەنامدا دانیشتووە، بەڵام کچەکەمان لەنێوانماندایـە ..

  • لەسەر سەلاجەی ئایسکرێمەکە خەوتبوون بۆیە دوکاندارەکە بە ئەدەبەوە داوای لێبوردنی لە هەر کەسێک کرد کە ئایسکرێمی دەویست و وتی "کەش و هەوا سوو**تێنەرە بهێڵن بخەون دوکانێکی تر لە پێشەوە هەیە دەیفرۆشێت .. ستایش بۆ خودا هەرکەسێک بچێتە ناو دوکانەکە بە دەستی بەتاڵ دەرناچێت شتێک دەکڕێت تەنانەت منداڵانیش دەچنە ژوورەوە بۆ ئەوەی شتێک بکڕن بە تایبەتی بۆ ئەوەی سەیری دیمەنەکە بکەن ..! ئەوانەی ڕەحم دەکەن لەلایەن خوداوە ڕەحمیان پێدەکرێت...😌

  • ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ🩷︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎

  • 11 июл.4963511

    پیرەمێردی شاعیر لەشاری سلێمانی بەکۆڵانێکدا دەڕوات و ئەبیێ منداڵێک دەگری .... بەئافرەتەکە دەڵێ ئەو منداڵە بۆ دەگری ؟ ! ئەویش دەڵێ نازانم .! دووبارە لێی دەپرسێ دەڵێ بۆچی دەگریی ؟ ئەویش هەردەڵێ نازانم . . لێی دەپرسێت تۆ چی ئەو منداڵەی ؟ ئافرەتەکەش دەڵێ من زڕدایکیم .. پیرەمێردی شاعیریش هەر لەوێ ئەم دێرە شیعرەی بۆ دێ ئەڵێ : شەربەت هەرچەندە شیرینی بـنـوێنــــێ . بەڵام ناتوانێ وەک ئاو تینوێتی بشکێنێ .

  • ژنێک ووتی: هەمیشە دەمویست هاوسەرەکەم کەسێکی لێهاتوو بێت وئاستی خوێندنی باڵا بێت، ڕۆشنبیر بێت و حەز لەخوێندنەوە بکات، لە دەربڕین وووشەکانیدا هونەرمەند بێت. ڕۆمانسی بێت بە هێنانی سوپرایز زۆر و گوڵەکانی... بەڵام قەدەر لەگەڵ پیاوێکدا کۆی کردمەوە کە کاری میکانیکی دەکرد.. پیاوێکی سادە بوو ئاستی خوێندنیشی مامناوەندی بوو..ئەوعاشقی برغو و دەڕنەفیز بوو، نە شیعری دەزانی و نە کتێبیشی خۆشدەوێ، ئەمەش واتا بەهیچ شێوەیەک ڕۆمانسی نەبوو بەڵکو کەسێکی زۆر ڕۆتینی بوو، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا زۆری خۆشدەویستم، تەواوی داواکەرانی ترم پشتگوێی خست و بە داواکاری یەکەی ئەم ڕازی بووم، لەسەر ئەو بنەمایەی ئەوەی خۆشی دەوێی باشترە لەوەی کەتۆ خۆشدەوێ .. ژیانم بەسادەیی دەستی پێکرد چاوڕێی ووشەی خۆشەویستی بووم لەوەوە وەک ئەوانەی ناو ڕۆمان و چیرۆکەکان،بەڵام ڕێک بەپێچەوانەوەی ئەوەی چاوەڕێم دەکرد وای نەکرد. و هیچ هەوڵێکی بۆ ڕازی بوونم نەدەدا.ئەمەش وای کردبوو من پیاوانە تر و شاراوەتر لێی بڕوانم. ئیتر دەستم کرد بە خوێندنەوەی لاپەڕەکانی ئەم پیاوە وەک ئەو کتێبەی کە هێشتان نەمخوێندۆتەوە، بەناونیشانی پیاوێکی شاراوە، پێشەکی یەکی ئەو ماڵە بوو کە تیایدا دەژیان، سەرنجڕاکێشترینی ئەوە بوو ئەو خۆی بۆیەی کردو کاشیشی بۆ دانا، ئەو ووشەکانی نووسراو نەبوون بەڵکو برغو و چەکوش و بزمار بوو کەهەرگیز لێیان دانەدەبڕا، هەر کەم و کوڕیەک لەماڵەکەدا هەبووایە دەستبەجێ بەشێوەیەکی لێزانانە وبێ پەڵە ولەکە جێ بەجێی دەکرد، بیرمە ڕۆژێکیان ویستم دیوارەکان بشۆم، لێنەگەڕا و پێی ووتم کە ڕەنگێک هەڵبژێرم و ئەو خۆی بۆیەی دەکاتەوە، چونکە گۆڕانکاری ژیان جوانتر دەکات. سەیرتر ئەوەبوو کە داوای لێکردم منیش یارمەتی بدەم، و فێری بۆیەکردنی دەرگا و پەنجەرەشی کردم ، ئەو پێویستی بەیارمەتی دانی من نەبوو چون خۆی باشتر و خێراتر دەیتوانی ئەنجامی بدات. من هەستم کرد ئەو ئەوەادەی خۆش دەوێم حەزئەکا هەمیشە لەگەڵیا بم ، بەیانیان زوو وک وەستای بیناکان و یارمەتیدەرەکەی لەخەو هەڵدەستاین و ودەستمان بەکار دەکرد، ئەو تەنانەت فێری کردم کەچۆن شێرەی ئاوەکانیش چاک بکەمەوە کە تێکدەچن ، چۆن دەسکی دەرگاکان چاک بکەمەوە بەهۆی ئەو توندکەرەوانەی کە نەناویان دەزانم و نەژمارەکانیان، ئیتر لەخەمی ئەم ئامێرانەشدا بووم وەک چۆن لەخەمی کتێبەکانمدا بوووم پێشتر، هەمووجار هەرشتێکی چاک دەکردەوە منیشی فێردەکرد، ئەو عاشقی قاوە بوو لەکاتی ئیشدا هەرەک چۆن منیش لەکاتی کتێب خوێندنەوەدا چێژم لێ دەبینی، ئێستا ئەو کتێبە ناوازەکەی منە و لە قاوەی فنجانەکەی ئەو دەخۆمەوە هەر بەڕاست تامی جیاوازە...تامێک لە کەسێکەوە کە خۆشی دەوێیت و حەزدەکات هەمیشە لەلای بیت، هەمیشە پێکەوە ڕەنگ و جۆری بابەتەکانی ماڵمان هەڵدەبژارد گەرچی ئێمە لەهەڵبژاردندا زۆر لێکجیاواز بووین بەڵام هەمیشە من براوە بووم چون ئەو دەیوت ماڵی تۆیە و تۆش ماڵی منیت، تۆ دڵخۆش بە، منیش دڵخۆش دەبم. ماڵە بچوکەکەی ئێمە ڕێک وەک نیگارێکی هونەری لێهاتبوو، ئیتر دڵەداخراوەکەم بەرامبەر ئەو بەیەکێک لە ئیسپانەکان کرایەوە. ئەو هونەرمەند بوو لەجیهانێکی تر کە هیچ کات لە ناو کتێبەکاندا نەمخوێندۆتەوە و هیچ ڕۆمانێکیش باسی نەکردووە، هەموو ڕۆژ بە تازەترین نیگارەکان و شوێن پەنجەکانی سەرسامتر و سەرسامتر دەبم.. ئەو کات تێگەیشتم خۆشەویستی دوای هاوسەرگیری تەنها ووشەی ڕۆمانسی نی یە، بەڵکو بریتی یە لە لەجێدەستێکی جوان و پێکەوە بوون کە ژیانمان جوانتر و جوانتر دەکات.. وەرگێڕان: ئاوارە

  • 8 июл.463351

    گاڵتەیان پێکرد و چیرۆکەکەیان نەزانی! باوکێکی چینی تووشی شێرپەنجەی خوێن دەبێت دکتۆرەکان پێی دەڵێن تاکە هیوات چاندنی مۆخی ئێسکە و کوڕەکەشت تاکە کەسە مۆخی هاوتایە لەگەڵت بەڵام پزیشکەکان ڕەتیانکردەەە نەشتەرگەری بۆ منداڵەکە بکەن چوونکە کێشی تەنها سی کیلۆ بوو بۆ کەسێک کە مۆخی ببەخشێ لانی کەم دەبێ چل و پێنج کیلۆ بێت بۆیە کوڕەکەی بڕیاریدا باوکی ڕزگاربکات و خۆی ناچارکرد هەموە ڕۆژێک پێنج ژەم نان بخوات تاکوو تەنها لە ماوەی سێ مانگدا هەژدە کیلۆی زیادکرد هاوڕێکانی لە قوتابخانە پێیان دەووت قەڵەوی و ناشرین بووی بەڵام لەکۆتایدا نەشتەرگەریەکە کرا و ژیانی ڕزگارکرد ئێستا ئەو پاڵەوانەکەی باوکیەتی و هەردووکیان سەلامەتن

  • 5 июл.454341

    اللَّهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ، خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ، وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ، أَعُوذُ بِكَ مِنْ شَرِّ مَا صَنَعْتُ، أَبُوءُ لَكَ بِنِعْمَتِكَ عَلَيَّ، وَأَبُوءُ بِذَنْبِي فَاغْفِرْ لِي فَإِنَّهُ لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ...

  • ︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ..🩶︎ ︎ ︎ ︎ ︎ ︎

  • شۆفێری تاکسی یەک دەڵێت: ئافرەتێکی کامل و کچەکەی لەگەڵم سەرکەوتن.. کچەکە گلەیی لە هاوسەرەکەی دەکرد کە ووتی: زۆر تووڕەیەو کۆمەڵێ شتی تر... دایکەکە ووتی : بەپێی ئەقڵی خۆی ڕەفتار بکە، بەسیاسەت کارەکانت بەجێ بێنە. سەیرکە من وباوکت ماوەی سی ساڵە هاوسەرگیریمان کردووە و ژیانمان باش دەڕوا و لێکتێگەیشتووین، لەبەر ئەوەی دەزانم سیاسیانە مامەڵەی لەگەڵ بکەم هەمیشە ئەڵێم بەسەرچاو، بۆ ئەوەی ئەو وا هەست بکا خۆی دەسەڵاتدارەو دواتر ئەوە دەکەم کە خۆم دەمەوێ😊 پیاوەکان بڕێک گێلن بە ووشەیەک دێن و بەووشەیەک دەڕۆن!! کابرای تەکسی دەڵێت، خوێنم کوڵاو هەستم کرد ئەم ژنە سوکایەتیمان پێ دەکات، و پێمان دەڵێت گێل!! ئاوڕێکم لێ دایەوە وەک ئەوەی پێی بڵێم ئێمە لێرەین!!! ژنە بەتەمەنەکە ووتی: هەڵبەت جگەلە تۆ کوڕم، چون تۆ ئاقڵ دیاری خوا بتپارێزێ. ئەڵێ منیش زەردەخەنەیەکی گەورەم کرد و ئیتر بێدەنگ بووم 😊 دواتر گوێم لێ بوو بە دەنگی هێواش بە کچەکەی ووت: بەچاوی خۆت بینیت، کە یەک ووشە ئەتوانێ بێدەنگیان بکات.😊😁 وەرگێڕان(ئاوارە) بابەتەکە بۆ پێکەنینە و خاوەن تەکسی یەکەش خۆی گێراویەتیەوە، وەلێ من پێم وانی یە گێلی بێت، بەڵکو زانین لە سروشتی یەکتری، وادەکات ژیانێکی ئارامتر بژین.