لانتوری
Статистикаلانتوری یانی یاخی! یاخی لە بوون لە نەبوون.. لەوەی کە هەیە و لەوەشی کە نیتە و ئەتەوێ(^
- Последний пост
- 10 янв.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
حەوسەڵەم نیە گوێت بۆ بگرم. ناتوانم تەرکیزم لەسەر وشەکانت بێت. کە قسە دەکەیت، بێزار دەبم. سەر ڕادەوشێنم و دەڵێم تێگەشتم. بەڵام لە ڕاستیدا هیچ تێنەگەشتوم. تۆ قسەی دەکەیت و من چرکە دەژمێرم تا کۆتا وشە لە دەمت بێتە دەرەوە و دەمت دابخەیت. بزەت بۆ دەکەم و وەڕەسم. پێت دەڵێم جگە لەتۆ هیچم بۆ گرنگ نیە. بەڵام لەڕاستیدا تۆشم بۆ گرنگ نیە. کاتێک تۆ هەیت، من دەبم بە دوو کەرتەوە. دەبم بە یەک پارادۆکسی گەورە. دەبم بە کۆی دژەکان. نامەوێیت و دەڵێم دەمەوێیت. گرنگ نیت و دەڵێم گرنگیت. کاتێکیش نیت، بیرت ناکەم و دەڵێم بیرمکردویت. بۆ من، تۆ تەنها خویەکیت. خویەک کە ناتوانم لەکۆڵ خۆمی بکەمەوە. ئێستا کە باسەکە باسی تۆیە، ناتوانم ئەم دێڕانەش تەواو بکەم. بێزار دەبم، بەجۆرێک کە نازانم دەبێت لەکوێدا خاڵ دابنێم. ..
سۆشیال میدیا بەهەشتی پیاوە خوێڕیەکانە. کە ئەمەتان زانی ئیتر توڕە نابن لەوەی کە تایملاینی کوردی پڕە لە خەڵکی سووک و چرووک کە سەرەرای ئەم گۆڕانکاری و کارەساتە گەورانە هێشتا خەریکی خۆهەزەلیکردن و نوکتە و جنێو بەیەک دان و رابواردنن. تۆ شەوانە سەیری ئەو لایڤانەی تیکتۆک بکە ئەزانی. ئینجا نە وەڵام بەنەوە نە جوابەجێ بکەن. ئیهمال ثم بلۆک.
لوی فێردینان جوانی وتووە کە ئەڵێ؛ بەدبەختی من خەوە. ئەگەر ھەمیشە باش بخەوتمایە، تەنانەت یەک دێڕیشم نەدەنوسی. شەو بەڵایە. کابووسە. زەهری مارە. غەڵەت بە پیاو ئەکا. خۆ ئەگەر لێرەش بوویتایە نەدەخەوتم، ئێستاش ئەگەر بێیت ناخەوم! بەڵام هۆکاری ئەم نەخەوتنە جیایەو حەوسەڵەی ئەو جیاکاریەم نییە. هەر جیاکاری نا! حەوسەڵەی زۆر شت. (زۆر شت عەزیزم) نازانم کەی دەخەوم بەڵام بەم ئەقڵەوە بەخەبەر نایەم و ئەمە کۆتا فورسەتەکانی تۆیە. بەهەر حاڵ ھێشتا نەخەوتوم، ئیتر وردە وردە خۆم ئامادە دەکەم بۆئەوەی خۆم بگەیەنم بە ڕیکۆردەکەی ئالپاچینۆ لە فیلمی بێ خەویدا. ..
نەقسێک هەر ئەبێت، ئەو ڕۆژە هەر ئەبینین کە یان من نەماوم. یانیش هەستەکانم. ..
تۆزێک ئومێدم شاردبووە بۆ ڕۆژی تەنگانە، وابزانم ئێستا کاتی ئەوەیە کەڵکی لێوەرگرم. ..
بەڵام قەیناکە، عاتفیبوونیش هەندێکجار خراپ نیە. خراپ نیە هەنێکجار هەستکەیت پێویستت بە مرۆڤێکە بۆ قسەکردن. تەنها قسەکردن. خراپ نیە عاتفی بیت و هەوڵێکی بۆ بدەیت،چیە خۆ؟ مرۆڤێکە و پێویستت پێیەتی قسەی لەگەڵکەی. ویستی چاکە، نەیویست، گرنگ نیە. من ئەم چەن رۆژەی پێشوو هەستمکرد پێویستم بە کەسێکە. هەوڵیشمدا، بەڵام نەمکرد نەمتوانی .نەبوو. زۆریش ئاساییە. مرۆڤە ئیتر عاتفیەبێ. لاوازەبێ. گرنگ ئەوەیە بەرامبەر نەڕەنجێت، گرنگ ئەوەیە خۆت نەڕەنجێی. گرنگ ئەوەیە بێزارکەر نەبی. ئیتر خراپش نیە عاتفی بی هەنێجار. بەس ئێستا هەستەکەم زۆر باشم، هەستەکەم پێویستم بە کەس نیە. ژیانی ئاسایی خۆمەکەم و پێئەکەنم. خەریکە ڕادێم. خەریکە ڕام ئەهێنی. هەرچەنە لە ڕاستیا حەزناکەم ڕابێم ڕانەهاتووم. درۆم کرد، بەڵام خەریکە! ژیان هەر ئەمەیە ئیتر. ..
ئەڵێی چی بگەڕێینەوە و دووبارە یەک جێبێڵین؟ چێژی زۆر گەورەم دەوێت. ..
لەبیر ناکرێت کاکە! لەبیرناکرێ. ھاوڕێیەکم ھەبوو، کاتێک دەبوو بەشەڕمان، لەنیوەی شەڕەکەدا سەرەتای شەڕەکەی بیر دەچویەوە. بەڵام ئەمە لە من حەرامە. پێم دەڵێن لەبیریکە، دەڵێم باشە، لەبیرمکرد. بەڵام بەقەولی لانا دێل ڕەی: Now its in my Blood! ..
بەیانیەکیش چاو دەکەیتەوە و دەبینیت: ئەو کەسەی کە خۆشت دەویست، ئیتر خۆشتناوێت بۆت گرنگ نیە. وەک ئەوەی ئەم خۆشەویستیە، سەرابێک بووبێت. سەراب!؟ نازانم سەراب یا ھەر شتێکی دی... چوزانم من. یان وەک ئەوەی سحرێک بووبێت و پوچەڵکرابێتەوە! سیحر؟ نا ئەمیش نابێت. وەلحاڵ برادەران ھاتم پێتان بڵێم؛ بەیانیەک کە چاو دەکەیتەوە، کە بیر دەکەیتەوە، نازانیت بۆچی خەو و خۆراکت لەخۆتکردبوو. ھیچ ئاسەوارێکی نامێنێت. ئەوکات ئیتر دەبینیت؛ چێژ لە تامی خواردن دەبینیت، ڕەنگەکانت بۆ لێکجیادەکرێتەوە، سەلیقەی میوزیکت بۆ دەگەڕێتەوە، سەلیقەی سینەما برادەران! سینەما! دڵت برادەران! دڵت بۆ دەگەڕێتەوە. ھەمووشتە جوانەکان... تەنھا شتێک کە ناگەڕێتەوە ئەو خۆشەویستیەیە. سیحرەکە، سەرابەکە... وەڵاا
هەپی فەکس دەی. ..
ھەموو ئەو کارانەی کە ١٢ مانگە نەمکردووە، ئێستا بەچەند خولەکێک ئەنجامی دەدەم. ..
من کاتێک پەیوەندیم لەگەڵ کەسێکدا دەپچڕێت، پێمخۆشە ھەرچیم پێداوە بۆم بھێنێتەوە؛ گۆرانیەکان، دیاریەکان، کتێبەکان، کارتی موبایلەکان، وێنەکان و ھەتا دەگات بە دڵیش...ھەربۆیە لێرەوە بەوکەسانەی کە پەیوەندیم لەگەڵیاندا نەماوە دەڵێم: ھەرچیم پێداون، لێتانم دەوێتەوە! ھەرچی زووترە بۆم بھێننەوە و وەرن چیشتان پێداوم وەریگرنەوە نامەوێت! بۆخۆتان. دەزانم ھیچم بەکەستان نەداوە، بەڵام ئێوە وەرن شتەکانتان وەرگرنەوە، نامەوێن! بۆخۆتان. ..
لە ٣١ی مانگی ١٢ی ٢٠٢٥ بەتەواوی جێت ئەهێڵم بۆ ئەوەی خۆشی لەساڵی نوێ ببینی. ..
میوزیکی کات‘ی هانس زیمەر، بۆ من شتێکە لەسەروو میوزیکەوە. تەنها میوزیکێک نیە، جیهانێکە بۆخۆی. دونیایەکە بۆخۆی. پلەی باڵایە. جادووە. میوزیکەکە ناوی کات‘ە. کاتت بۆ ڕادەگرێت. هێواشی دەکاتەوە. خێرای دەکات. تاکە میوزیکە کە واتای ناوەکەی بەتەواوی هەڵگرتووە. ئەوەندە ئەو میوزیکەم خۆشدەوێت، هەرجار گوێی لێدەگەرم، حەزدەکەم بەهەمان لەهجە و تۆنی جێسی پینکمانەوە ڕوو بکەمە هانس زیمەر و پێی بڵێم؛ یو ئا فەکن ئەمەیزین مستەر هانس. تۆ هەنگاوێک لە پێش هەموانیت، تۆ شتێک زیاتر دەزانیت لە مرۆڤ. ..
بڕوابکە بوونت کێشەکانم زیاتر قوڵ دەکاتەوە. بوونت سەرئێشەیە، ئازارە و شتی دیکەش... ئەسڵەن کاتێک ھەیت، ھێندەی بیر لە گیروگرفت و بەربەستەکان دەکەمەوە، هێندەی بیر لەو شەیتانەی پیسەی ناخت ئەکەمەوە کە بەرامبەر من هەتبوو هێندە بیر لەخودی خۆت ناکەمەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بیرکردنەوە لە نەبوونیشت مێشکم دەخوات!؟ تێمدەگەیت؟ ..
ھاوڕێیەک بۆی گێڕامەوە و پێی وتم: سوهە، لەماوەی ڕابردودا حەزم لە کچێک بوو، ھەموو دڵی خۆمم بۆکردەوە و ڕاستگۆیانە ھەمووشتێکم پێدەوت، دواتر خۆی کۆتایی بە پەیوەندیەکەمان ھێنا و پێی وتم؛ تۆ درۆزنیت. بیرم نیە درۆم لەگەڵ کردبێت، بەڵام ئەوەی سەیر بوو بەلامەوە کچی دواتر بوو کە ناسیم، تەنھا بۆ پڕکردنەوەی فەراغی خۆمبوو، لەکۆی ھەر دە' قسەیەک کە لەگەڵی دەمکرد، نۆیان درۆ بوون، کەچی بەردەوام پێی دەوتم تۆ زۆر ڕاستگۆیت! بۆ وایە ئەم شتە!؟ ھەر بەجدی ھا! بۆ وایە؟!
لەلایەک گەرمپێکەرەکەم ئیش پێکردووە، لەلایەکیش پەنجەرەکەم کردۆتەوە. ئێستا لایەکم سارد ساردە و لایەکیشم گەرم داھاتووە. جار جارەش لەژێر لێوەوە گۆرانیەک دەڵێمەوە کە خۆشم نازانم ھی کێیە و لەکوێ بیستومە. ھەست دەکەم لە ھەر ساتێکدابێت جۆرج ئار ئاڕ مارتین دێت و دەمفرۆشێت بە ئێچ بی ئۆ! ..
ھەمووشتێک لەکاتی خۆیدا جوانە و ئەرزشی ھەیە. تۆڵەکردنەوە، گەر لەکاتی خۆیدا نەبێت ھیچ ئەرزشێکی نیە. خۆشەویستیش ھەروا، ڕقیش دەبێت لەکاتی خۆیدا بێت. لەھەموی زیاتر پێکەنینە کە پەیوەستە بە کاتوساتەوە و دەبێت لەکاتی خۆیدا بێت. یەک چرکە زووتر ئەرزشی نیە و چرکەیەک درەنگتر بێئەدەبیە. بێگومان ڕوونە مەبەستم چیە؟ ھمم؟ ..
تەنھا ئارامیەک بوو کە ھەمبوو و جێگەی شانازیم بوو، ئێستا ئەویشم نیە و تەحەمولی یەک قسەش ناکەم. ھەر ئەمەت دەویست؟ ..
كوا فانە كۆنەكان؟ ئەم فانە نوێیانە بەكەڵك نایەن. بەدڵی من نین. ئامادەم پارە بدەم و دەستی فانە كۆنەكان بگرم و بیانهێنمەوە بۆ ئێرە. لە سبەینێوە یەك یەك دەچمە بەردەم دەرگای ماڵیان و داوایان لێدەكەم بگەڕێنەوە. ..