tgindex
لێره فێري زماني عربي ببه

لێره فێري زماني عربي ببه

Статистика

(وەرن فێرى زمانی عربی بە لەگەڵمان ) (تعالوا معنا لتتعلموا اللغه العربیه ) (ویانه تتعلم اللهجه صار اسهل👉 )

Последний пост
13 июл.
Последнее чтение
13 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
23
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
406
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
171
23 постов
Вовлечённость
42,1%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 23
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 13 июл.582из turath_al_7anabila1

    :ابن عباس دەڵێ :(پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : بۆ پۆشین جل و بەرگی سپی بەکاربهێنن، زیندووەکان ـتان بیپۆشن و مردووەکان ـیشتان تێدا کفن بکەن، چونکە(پۆشاکی سپی) لە باشترین پۆشاکەکانتانە). {شمائل النبی️ ﷺ أبو عیسی الترمذی /٦٧}" سبحان اللە لەگەڵ پۆشینی جلوبەرگ دا باسی پۆشاکی کفن دەکات وەک ئەوەی بە ناڕاستەوخۆ پێمان بفەرمووێت: لە یادتان بێت ! بەڕاستی بیرتان ئەهێنمەوە کە ڕۆژێک دڵنیا دەبینەوە کە تەنها الله و ڕازی کردنی ئەو شایەنی گرنگی پێدان بوون و هەموو ئەم ڕازانەوەیەی دونیا کاتی بوو خێزانی أبي حازم ووتی بە أبي حازم : ئەم زستانە هێرشی بۆمان هێناوە پێویستمان بە پۆشاک و خواردن و دار « سووتەمەنی » هەیە أبو حازم ووتی : ئەشێ لە هەموو ئەوانە بێ پێویست ببین ، بەڵام مەجالی تێدا نییە ئەبێت بمرین ، پاشان زیندوو ببینەوە ، پاشان وەستان لەپێش الله عز وجل ، پاشان بەهەشت و دۆزەخ لە گیرفانی سفیان الثوري پارچە ڪاغەزێک هەبوو زۆر سەیری دەڪرد، جا لێی بەربوویەوە، سەیریمان کرد بینیمان تێیدا نووسرابوو، «سفیان، اذڪر وقوفڪ بین یدي اللٰه» «سوفیان بیر لە وەستانت بڪەوە لە بەردەم اللٰه دا» - سیر السلف الصالحین لـ قوام السنة لە سەلەف ـمانەوە پێمان گەیشتووە کە دەیانفەرموو : ئاژەڵ و پۆشاک تەسبیحات دەکەن

  • سئل الحسن البصري◾️: [ما تقول في قوم يتعلمون العربية؟ فقال: أحسنوا، يتعلمون لغة نبيهم ⚫️ ⚫️پـــرسیار ڪرا لە ئیمـــامــ حەسەنـــې بەصــرې ◾️ ؛ چـــی دەڵێیت دەربارەی ڪۆمەڵێڪ خەریڪــی فێر بونــــی زمانی عەرەبین ؟ ◾️فەرمـــووی باشدەڪەن ، زمــانی پەیامبەرەڪەیان ⚫️ فێر دەبنـــ ⚫️

  • 27 июн.1052из hadyya

    پەرتووکی الجامع المختصر في فضائل القرآن | کوردی وەرگێڕ : شوان حمید بە پوختی ئەمانە باس کراوە : باسی پلەوپایەی قورئان زۆر خوێندنەوە و دووبارە کردنەوەی قورئان پلەوپایەی سوڕەتەکان

  • 27 июн.9631из turath_al_7anabila1

    ابن رجبی الحنبلی دەڵێت : ئەسوەدەی کوری زەید ئەوەندەی ڕۆژو گرتبوو ڕەنگی لاشەی سەوز هەڵگەڕابوو دەمو چاوی زەرد ببو کاتێک هاورێکانی سەرکۆنەیان دەکرد و دەیان گوتب: بەزەییت بەلاشەی خۆتا بێتەوە ئەویش دەیگوت رێزی لاشەی خۆم دەگرم بۆیە بەڕۆژو دەبم ، وە ابن رجب دەڵێت : لەنێو ئەوانەدا کەسی وا هەبوە (پێشینی چاک) ئەوەندە ڕۆژوی دەگرت تامی نێو مۆخی کەللەسەری دەهاتە نێو دەمی 💔. لا حولة ولا قوة إلا بالله 😔 | لطائف معارف الابن رجب الحنبلي |

  • 15 июн.1472из zanst1448

    خولی "کردەوەکانی دڵ🫀" بەشێوازی ئۆنلاین💻. 📋 وردەکاری و تایبەتمەندییەکانی خولەکە * ⏱️ کاتێکی کەم: وانەکان کورتن ( کەمتر لە 7 بۆ 9 خولەک) لە 22 وانەدا  . 👥 بۆ هەموو تەمەنێک و ئاستێک گونجاوە ، تەنانەت نەخوێندەواریش بێت . ✅پێشبڕکێ و خەڵات : ڕۆژانە و حەفتانە، وە کۆتایی خول تیروپشک بۆ هەموو ئەوانەی سەروو ٪٦٠ دەهێنن! 🛍🎁 خەڵاتە ناوازەکان : --- عەمرە 🕋😍🌷 ، خەڵاتی تری گرانبەهای نرخ 300000 و 200000 و 100000 و 50000 و ئەگەری زیادکردنی خەڵاتەکانیش زۆرە إن شاء الله، ئەمە سەرەڕای خەڵاتی تری ڕۆژانە و حەفتانە 💞💕 🍁💐🌿🌾🌷🍂🌿🍁💐🌷 💡 لێرەدا چی فێردەبین 📝؟ 1.ئاوەدانککردنەوەو ئاودانی دڵت بەکردەوەکانی دڵ 💚 . 2.سەفەرێک بۆ ناسینی باری دڵت ❤️. 3.پاککردنەوەی لە نەخۆشییە شاراوەکان❤️‍🔥. 4.چەشتنی تامی باوەڕ💓. 🔗 ئێستا لە ڕێگەی ئەم لینکەوە بەشداری بکە: 👇👇 https://t.me/zanst1448 🔊♥️بەخیلی مەکە و ئەمە بۆ ئازیزانت بنێرە و هانیان بدە بۆ داخل بوونی کەناڵەکە و بەشداریکردن و با پاداشتت زۆر بێ  . 💐خولەکە بەسەرپەرشتی ڕێکخراوی ڕێوار بەڕێوە دەچێت .

  • زانایانی سەلەف بەپێچەوانەی ئێمەمانان کاتێک گریان یان دڵ پڕبوون ڕووی تێکردبان، دەفعیان دەکردو نەیاندەهێشت دەربکەوێت. بەڵام الله المستعان ئەمڕۆ بەمەبەست گریانەکەیان زووم دەکرێت و بەڤیدیۆی 4K نەبێت پیشاننادرێت! دەگێڕنەوە لە عمرو بن قَيس و ٲیوب السختیاني رحمهما الله کاتێک لەکاتی وتاردا دڵیان پڕ بوایەو فرمێسک زۆری هێنابا، ڕوویان وەردەگێڕاو دەیانوت: ئای ئەم هەڵامەتە چەند توندو بێزارکەرە! ابن المبارك هەرکاتێک هەستیکردبا دڵی پڕبووەو فرمێسکی ئامادەیە، خێرا هەڵدەستاو باسەکەی دەگۆڕی! بگرە محمد بن واسع دەڵێت: پیاوانێک هەبوون 20 ساڵ دەگریان ژنەکەی کە لەگەڵیدابوو پێی نەدەزانی! حياة السلف بين القول والعمل (ص٢٥٢-٢٥٣) ط:دار ابن الجوزي. ٲبو ٲُمامَة دای بەلای کەسێکدا کە لە سوجدەدا دەگریا، بەقاچی تێی هەڵداو وتی: ئای چ سوجدەیەکی چاکە ئەگەر لە ماڵەکەت بوایە. الزهد لأحمد بن حنبل[٩٨٠] #رقائق

  • 21 мая147из zmani_arabi

    خولی هاوینەی فێربوونی زمانی عەرەبی بە خۆڕایی مژدە مژدە بۆ فێرخوازانی زمانی عەرەبی قەت نەبووە و قەتیش نابێت شتێکی لەم جۆرە، خولێکی هاوینەی فێربوونی زمانی عەرەبی بە خۆڕایی ئێمە گرێنتی فێربوونت پێدەدەین. بۆیەکەم جار خولێکی فێربوونی زمان لەلایەن بەتواناترین و باشترین مامۆستا پێشکەش دەکرێت لەسەر باشترین مەنهەج، وە باشترین ڕێگا بەکار دەهێنرێت بۆ فێربوون و تێگەیشتن خولەکە پێک دێت لە سێ ئاست:- -ئاستی سەرەتایی -ئاستی مام ناوەند -ئاستی پێشکەوتوو. لەگەڵ تەواو کردنی ئەم خولە فێرخواز دەتوانیت:- - بە ئاسانی بە زمانی عەرەبی قسە بکات - بە ئاسانی لە دەقە عەرەبیەکان تێبگات - دەتوانیت وەرگێڕان بکات - دەتوانیت شارەزایەکی تەواو لەسەر زمانی عەرەبی پەیدا بکات کە پێویستی بە هیچ خولێکی تر نابێت ئەم هەلە زێڕینە لەدەست مەدە و هەر ئێستا داخیلی چەناڵی تلیگرامی( zmani_arabi )ببە، ئەم هەلە زێڕینە دووبارە بونەوەی نیە.. بۆ زۆرترین کەسی بنێرە بۆ ئەوەی زۆرترین کەس سودمەند بێت. لینکی چەناڵی تیلیگرام:- https://t.me/zmani_arabi

  • 14 мая154из ktebxanaysalaf

    قال محمد بن علي رحمه الله لأبيه أمير المؤمنين علي رضي الله عنه: يا أبت، أي الناس خير بعد رسول الله ﷺ ؟ فقال: أبو بكر قال: ثم من؟ قال: ثم عمر قال: ثم خشيت أن أقول: ثم من؟ فيقول: عثمان فقلت: ثم أنت يا أبت؟ قال: أبوك رجل من المسلمين. محمدی کوڕی عەلی ڕەزای خوایان لێ بێت بە باوکی فەرموو: ئەی باوکە، باشترین کەس کێیە دوای پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ؟ فەرمووی أبو بكر رضي الله عنه فەرمووی؟ پاشان کێی تر؟ فەرمووی: عمر رضي الله عنه فەرمووی ئیتر ترسام کە بڵێم پاشان کێی تر؟ بفەرموێت عثمان رضي الله عنه وتم ئەی تۆ چ پێگەیەکت هەیە باوکە ؟ فەرمووی باوکت یەکێکە لە موسڵمانان 📕 رواه الإمام أحمد بن حنبل في فضائل الصحابة

  • القاسم بن محمد دەگێڕێتەوە دەفەرموێت : لە گەشتێکدا لەگەڵ ابن المبارك بووین رحمه الله ، زۆر جار لە دڵی خۆمدا دەمگوت: بە چی شتێک ئەم پیاوە لە ناو خەڵکدا بەم شێوەیە ناوبانگی دەرکردووە و فەزڵی بەسەر ئێمەدا هەیە؟ ئەگەر نوێژ بکات، ئێمەش نوێژ دەکەین، ئەگەر ڕۆژوو بگرێت، ئێمەش ڕۆژوو دەگرین، ئەگەر بڕوات بۆ جەنگ و جیهاد ، ئێمەش دەڕۆین بۆ جەنگ و جیهاد ، ئەگەر حەج بکات، ئێمەش دەیکەین. فەرمووی: شەوێکیان لە ڕێگەی شام بووین و خەریکی خواردنی نانى شێوان(ئێوارە) بووین لە ماڵێکدا، کتوپڕ ڕوناکیەکە کوژایەوە. یەکێکمان هەڵسا و چراکەی برد بۆ ئەوەی دایگیرسێنێتەوە، کەمێک دواکەوت. پاشان کە چراکەی هێنایەوە، سەیری دەموچاویم كرد بینیم ابن المبارك بوو، بینیم ڕیشی بە فرمێسک تەڕ بوبوو. لەبەر خۆمەوە وتم: بەم تەقوا و لەخواترسانەیە ئەم پیاوە فەزڵی بەسەر ئێمەدا هەیە؛ لەوانەیە لەو ساتەی کە چراکە کوژایەوە و تاریک بوو، بیری لە تاریکی ڕۆژی دوایی یان ناو گۆڕ کردبێتەوە. 📚 مختصر حياة السلف بين القول والعمل

  • 9 апр.16512из barhamakanyzad

    فێربوونی زمان عەرەبی بە فیلم کارتۆنی جحا(١) 00:22 ڤیدیۆ عەرەبیەکە 04:50 واتاکردن تێبینی/ئەم ژمارە شینانە دابگرە و ڕاستەوخۆ دەتبات بۆ ئەو شوێنەی کە دەتەوێ لە ڤیدیۆکەدا

  • 9 апр.166из barhamakanyzad

    بسم الله الرحمن الرحيم بەڕێزان ان شاء اللە هەڵدەستین بە واتاکردنی فیلم کارتۆنێکی نوێ، بەناوی: (نیو جحا)، واتا: (جوحای نوێ) ئەم کارتۆنە لەوەوە دەست پێ دەکات کە جوحا و کەرەکەی فانۆسێك لە پێش ماڵی خۆیان دەدۆزنەوە و دەستی لێدەدەن و فانۆسەکەش دەکرێتەوە وگەشت بەناو کات و زەمەندا دەکەن و دێنە ئەم زەمەنەی ئێمە(زەمەنی تەکنەلۆجیا)، شارەزای کات و وەختەکەی ئێمە نین و شتەکانیان لا نامۆیە و بەناوی سەیر سەیر بانگیان دەکەن. ئەم کارتۆنە بە زمانێکی عەرەبی پاراو قسە دەکەن و زمانێکی سادە و سەردەمیانە بەکاردێنێت و چەندین سوودی پەروەردەیی لەخۆدەگرێت بەهۆی ئەو هەڵانەی جوحا دەیانکات، بە تایبەت بۆ منداڵان، هەروها شتێکی تەرفیهی خۆشیشە و بێزارکەر نیە، کە ئەمەش خاڵێکی زۆر گرینگە لە فێربووندا و وات لێ دەکات بەردەوام بی. شێوازی شەرحەکەشمان بە شێوازی ڕابردوو دەبێ، سەرەتا ئێوە سەیری ڤیدیو عەرەبیەکە دەکەن و دواتریش بۆتان دەکەم بە کوردی، دواتریش لە دوای تێگەیشتن ئێوە تەنها عەرەبیەکەی دووبارە دەکەنەوە بۆ چەندین جار کە لەنا ڤیدیۆکاندا دایدەنێم چۆن چۆنی سەیریان دەکەن سەرکەوتووبن

  • 5 апр.14531из nwjwhwb1nqn1

    السلام عليكم ورحمة الله وبركاته خۆشەویستان ئەمە یەکەم وانەیە تەنیا تەفسیری ئایەتەکانمان کردییە ان شاءالله لە ڤیدیۆیەکی تردا لەو 5 ئایەتە سەرف و نحو و بەلاغە دەردێنین بۆیە وامان لێکرد تاوەکو ڤیدیۆیەکە زۆر درێژ نەبێتەوە. #تعلم_العربية_القرآن @nwjwhwb1nqn1

  • 📖🖋️|•• » ئەو کەسەی دێتە مەجلیسی عیلم بەبێ قەڵەم و کاغەز، وەکو ئەو کەسە وایە کە دێتە ئاش بەبێ گەنم ..! قال : شافعی(رحمەالله) توالي الٲسیس "ص۱٦۷"

  • 28 мар.1861из shafxy_shafxy

    خوای پەروەردگار کاتێک باسی نێوان پێغەمبەر یوسف و ئافرەتە شۆخەکەی میصر دەکات دەفەرمووێت: (وَٱسۡتَبَقَا ٱلۡبَاب) یانی: هەردووکیان ڕایان دەکرد بەرەوو دەرگاکە… بۆیە ڕەنگە هەندێکجار کردارەکان یەک شت بن، ئەمما نییەتی دڵەکان جیاواز بن… لێرەدا یەکێکیان لە تاوان ڕایدەکرد، ئەوی دیکە بەرەوو تاوان ڕایدەکرد! ئایا ئەم دوو ڕاکردنە یەکسانن؟ سا بۆیە پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت: إِنَّ اللهَ تعالى لَا ينظرُ إلى صُوَرِكُمْ وَأمْوالِكُمْ ، ولكنْ إِنَّما ينظرُ إلى قلوبِكم وأعمالِكم… ببینن دڵەکان و کردەوەکان بەیەکەوە هاتووە «إِنَّما ينظرُ إلى قلوبِكم وأعمالِكم…» ئەمەش یانی سەنگی کردەوەکان بە نیەتی کارکەرەکەیە نەک خودی کردەوەکە… جا میزانەکان لای خوا جیاوازن! بە نیەتەکانتاندا بچنەوە پێش کردەوەکانتان

  • без подписи

  • 14 февр.26321из techno_zone_kurd

    ئاگادار بن ئەمە فـ...ێڵە * و توشی كێشە دەبن ‼️😳 بە هیچ جۆرێک ئەم لینکە مەکەنەوە ئەمە فێڵە و بە ناوی دیاری ڕەمەزان و دەرمانخانەی سەروەران دەیانەوێت دەست بەسەر زانیارییە تایبەتییەکانی مۆبایلەکەت و ئەکاونتەکانتدا بگرن ، یان ژمارەكەت وە ئەگەر سەرنج بەن لینكی سایتەكەش ساختەیە ! جا بەناوی دینەوە هەوڵیان یاوە زیاتر خەڵك بەلای خۆیانەوە ڕاكێشن و داخڵی لینكەكەی بن بۆیە دوربن لەو شتانە ، وە هەر كەسیش بۆی ناردی مەیكەوە خۆشیان ئاگاداریان كردونەتەوە و دایانناوە ئەم پۆستەش بۆ هاوڕێ و ئەزیزەكانتان بنێرن تاكو توشی هیچ كێشە و گرفتێك نەبن یارب هەمیشە سەلامەت و پارێزراو بن❤️ #hudy

  • پێغەمبەری ( صلى الله عليه وسلم) گوتە شەدادێ کورێ ئەوسی : یاشەداد هەکە تە دیت خەلک یێ زێری وزیڤی دکرن وخەزن دکەن تو ڤان دوعایا وپەیڤا خەزن بکە وبێژە : ‏اللَّهمَّ إنِّي أسألُك الثَّباتَ في الأمرِ، والعزيمةَ على الرُّشدِ، وأسألُك موجِباتِ رحمتِك، وعزائمَ مغفرتِك، وأسألُك شُكرَ نعمتِك، وحُسنَ عبادتِك، وأسألُك قلبًا سليمًا، ولسانًا صادقًا، وأسألُك من خيرِ ما تعلَمُ، وأعوذُ بك من شرِّ ما تعلَمُ، وأستغفرُك لما تعلَمُ؛ إنَّك أنت علَّامُ الغيوبِ"… روژا ئەینی لهەوە بخێر وخوشیبیت

  • ‏"سيرحَلُ الحُزنُ والبُشرىٰ ستعقُبهُ , ويُمنَحُ القلبُ يوماً ما تمنّاهُ. "دڵتەنگی دەڕوات و مژدەیەکی خۆش بەدوایدا دێت , ڕۆژێک ئەوەی دل ئارەزووی دەکرد پێی دەگات. إن شاءالله .

  • سەعیدی کوڕی جوبەیر بە سەربڕین کۆچی دوایی کرد. ئەلشافیعی بەهۆی لێدانی توند گیانی لەدەستدا. سوفیان ئەلثوری لە کاتی هەڵاتن کۆچی دوایی کرد. ئەلتەباری لەژێر گەمارۆدا کۆچی دوایی کرد. البوخاری لە دەربەدەریدا کۆچی دوایی کرد. ئەلنەسەعی بە کوژراوی کۆچی دوایی کرد. ئیبن حزم لە ڕاوەدوونانیدا کۆچی دوایی کرد. ئییاد بە کوژراوی کۆچی دوایی کرد. ئەبو حەنیفە بە دیل کۆچی دوایی کرد. شێخ الاسلام ابن تەیمیە لە زیندان کۆچی دوایی کرد. نەعیمی کوڕی حەمەد بە زنجیر گیانی لەدەست دا و بە کۆت و بەندەکەیەوە ڕاکێشرا و فڕێدرایە ناو چاڵێکەوە. نە شۆردراوە و نە نوێژی لەسەر کراوە. ئەمە حاڵی زانایانە؛ ژیانی خۆیان دەکەنە قوربانی بۆ گەیاندنی وشەی ڕاستی و ئایینی خودا، کە ئەو بۆی هەڵبژاردوین. ژیانی ئیماندار تەنها لە ڕێگەی تاقیکردنەوەکانەوە تەواو دەبێت. وە تاقیکردنەوەکان تەنها لە ڕێگەی سەبرەوە شیرینی دەهێنن. وە سەبر تەنها لە ڕێگەی ڕازیبوونەوە تەواو دەبێت. بۆیە سەبر بگرە. "بەڕاستی زەوی هی خودایە؛ ئەو وەک میراتێک دەیدات بەو کەسەی کە خۆی بیەوێت. و [باشترین] دەرئەنجام بۆ ڕاستودروستەکانە."

  • یەکێک لە گەورەترین پەشیمانیەکان لەقیامـەتدا ئەوەیە چاکەکانـی خۆت ببینیت لە تەرازوی خەڵکی تردا. بە هۆی غەیبەتکردن - گومانی خراپ بردن - بوختانکردن.