tgindex
مێژوو، زمان و وێژەی کوردی

مێژوو، زمان و وێژەی کوردی

Статистика

زمان و ئەدەب و مێژووی کوردی @kurdewar1

Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
5
Всего постов
23
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
635
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
83
23 постов
Вовлечённость
13,1%
к подписчикам
Постов в день
0,7
всего 23
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
40
1/48двое суток
45
1/72трое суток
49

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • 14 авг.32из kurdewar1

    تامِ سێف شیعرێک بە شێوەزاری کوردیی خوارین(کەڵهوڕی)

  • 13 авг.46из kurdewar1

    📕ماسی سییەی بۊچکەڵە (ماهی سیاە کوچولو) 📕نووسەر: سەمەد بێهڕەنگی 🔴وەرگێڕان لە فارسییەوە بۆ کوردیی خواروو: سارۆ خوسرەوی 📕ئەم کتێبە وەرگێڕانی "ماهی سیاە کوچولو"ی سەمەد بێهڕەنگییە کە کاک سارۆ خوسرەوی بە شێوەزاری ڕەسەنی کوردیی خواروو یان کەڵهوڕی وەریگێڕاوە. بەداخەوە ئێستا ئەم جۆرە شێوەئاخاوتنە لەنێو بەتایبەت لاوان و چینی نوێی خەڵکی کرماشاندا وردە وردە فەرامۆش کراوە و سەدا هەشتای قسەکردنیان بووەتە فارسی، یا هەر بەگشتی بوونەتە فارس و عاریان لێ دێ بەم شێوەزارە جوانە قسە بکەن و ئاسیمیلە بوونە. جا تکایە ئێوەش بۆ مناڵەکانتان بیخوێننەوە و هانیان بدەن با فێری کوردی خوێندنەوە ببن و دەگەڵ شێوەزارە جوان و شیرین و جۆراوجۆرەکانی زمانی کوردیدا ئاشنا ببن. و چێژ لە خوێندنەوە بە زمانی کوردی وەربگرن و لە ناخیاندا بچەسپێت. ڕێبین لە کلیپێکی دیکەدا کە پێشتر دامنابوو، وەرگێڕانی ئەم کتێبەی بە کوردیی ناوەڕاستیش ناساندووە. 🔺ناساندن و خوێندنەوە: ڕێبین سوڵتانی، پۆلی پێنجەم، سنە بەستەری لاپەڕەی ڕێبین سوڵتانی لە ئینستاگرام، سەردانی کتێبەکانی دیکە بکەن👇 https://www.instagram.com/reel/DO6hHbWj2h3/?igsh=cXh1aXNtdDM4MjM0

  • 12 авг.35из diyakohashemi

    نووسینی ناوە لێکدراوەکانی سروشت   لە ڕێنووسی ستانداردی کوردیدا، ئەو ناوانەی لە لێکدانی وشەیەکی تایبەت بە سروشت (وەک: کانی، مێرگ، شاخ، دار) و ناوێکی تر دروست دەبن و دەبنە یەک ناوی نوێ (بەتایبەت بۆ ناوی گوند و شوێنەکان)، پێویستە هەمیشە پێکەوە بنووسرێن.   کاتێک ئەم دوو وشەیە یەک دەگرن، دەبنە وشەیەکی لێکدراو و تەنیا یەک واتا دەگەیەنن (واتە دەبنە ناوی شوێنێکی دیاریکراو)، بۆیە پێکەوەنووسینیان لە ڕووی ڕێنووسەوە دروستترە.   نموونەکان: ✅ کانیماران (نەک کانی ماران) ✅ کانیکەوە (نەک کانی کەوە) ✅ کانیئاسکان (نەک کانی ئاسکان) ✅ کانیبناو (نەک کانی بناو) ✅ کانیبەرد (نەک کانی بەرد) ✅ کانیبەردین (نەک کانی بەردین) ✅ کانیبەرزە (نەک کانی بەرزە) ✅ کانیبی (نەک کانی بی) ✅ کانیتوو (نەک کانی توو) ✅ کانیپووچەڵە (نەک کانی پووچەڵە) ✅ کانیجنە (نەک کانی جنە) ✅ کانیخدران (نەک کانی خدران) ✅ کانیدرکە (نەک کانی درکە) ✅ کانیدەلال (نەک کانی دەلال) ✅ کانیڕەش (نەک کانی ڕەش) ✅ کانیژاڵە (نەک کانی ژاڵە) ✅ کانیژنان (نەک کانی ژنان) ✅ کانیسێو (نەک کانی سێو) ✅ کانیشاسوار (نەک کانی شاسوار) ✅ کانیشوان (نەک کانی شوان) ✅ کانیشێخان (نەک کانی شێخان) ✅ کانیکوێرە (نەک کانی کوێرە) ✅ کانیکەروێشکان (نەک کانی کەروێشکان) ✅ کانیکووزەڵە (نەک کانی کووزەڵە) ✅ کانیگردەڵ (نەک کانی گردەڵ) ✅ کانیوەتمان (نەک کانی وەتمان) ✅ کانیهەنجیرە (نەک کانی هەنجیرە) ✅ کانیهەنگوین (نەک کانی هەنگوین) ✅ کانیماسی (نەک کانی ماسی) ✅ مێرگەسوور (نەک مێرگە سوور) ✅ دارەتوو (نەک دارە توو) ✅ بەردەقارەمان (نەک بەردە قارەمان) *** #دیاکۆ_هاشمی

  • 11 авг.53из kurdewar1

    📕ناوی کتێب: فەرهەنگی مینا یا لێکچواندن 🔺نووسەر: ئیبرایم ئەحمەدی 🟢ئەم کتێبە پێک هاتووە لە هەزاران دەستەواژەی لێکچواندن(تشبیە) لە پەندی پێشینیان و قسەی نەستەقی کوردیدا. لێکچواندن خۆی بەشێکە لە ڕەوانبێژی و جوانکاریی لە دەقە ئەدەبییەکان و زماندا، کە تەنانەت لەناو قسەی خەڵکی عەوامدا کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. 🔺ناساندن و خوێندنەوە: ڕێبین سوڵتانی، پۆلی پێنجەم، سنە بەستەری لاپەڕەی ڕێبین سوڵتانی لە ئینستاگرام، سەردانی کتێبەکانی دیکە بکەن👇 https://www.instagram.com/reel/DO6hHbWj2h3/?igsh=cXh1aXNtdDM4MjM0

  • 11 авг.58из kurdewar1

    📕خوێندنەوەی شیعری "تێمیسکە" لە مامۆستا ڕاوچی(مەلا کەریم ساردەکوێستان) 🔺خوێندنەوە: ڕێبین سوڵتانی، پۆلی پێنجەم، سنە بەستەری لاپەڕەی ڕێبین سوڵتانی لە ئینستاگرام، سەردانی کتێبەکان بکەن👇 https://www.instagram.com/reel/DO6hHbWj2h3/?igsh=cXh1aXNtdDM4MjM0

  • 9 авг.62из kurdewar1

    📕خوێندنەوەی شیعری "پرسەی ئەوین" چەند چوارینەیەک لە کتێبی مەرگەخەون 🔺نووسەر: ئەمین گەردیگلانی 🟢ئەم کتێبە پێک هاتووە لە هەندێ لە شیعرەکانی مامۆستا ئەمین گەردیگلانی 🔺ناساندن و خوێندنەوە: ڕێبین سوڵتانی، پۆلی پێنجەم، سنە بەستەری لاپەڕەی ڕێبین سوڵتانی لە ئینستاگرام، سەردانی کتێبەکانی دیکە بکەن👇 https://www.instagram.com/reel/DO6hHbWj2h3/?igsh=cXh1aXNtdDM4MjM0

  • 8 авг.68из kurdewar1

    🔴باران بارانە، نم نم تەڕمی کرد.... 🔺گۆرانییەکی فۆلکلۆر بە دەنگی هونەرمەند ئومێد ڕەسوولپوور. 🟢یەکەم ئەزموونی ڕێبین دوای مانگێک لە فێربوونی چەند میلۆدییەکی کوردی، "دیوان"، سازێکی بەڕەسەن کوردی، سازی ئۆقرەبەخشی گیان و دڵ. سازی ڕۆح. بەستەری لاپەڕەی ڕێبین سوڵتانی لە ئینستاگرام، سەردانی کتێبەکان بکەن👇 https://www.instagram.com/reel/DO6hHbWj2h3/?igsh=cXh1aXNtdDM4MjM0

  • 8 авг.74из kurdewar1

    خاڵێکی ڕێنووسی (نکتەای املایی) 👇👇 🔴لەدوای کۆتایی ژیان  هەڵەیە، لەدوای کۆتاییی ژیان دروستە 🔴کۆچی دوایی کردووە  هەڵەیە، کۆچی دواییی کردووە دروستە 🔴کۆتایی بە ژیانی بێنێ هەڵەیە،   کۆتاییی بە ژیانی بهێنێ دروستە 🔴لەم دواییانەدا  هەڵەیە لەم دوایییانەدا دروستە

  • 6 авг.86из kurdewar1

    📕دێکلەمەی شیعری "هەی شەمی شەوان" لە دیوانی وەلی دێوانە 🔺دێکلەمە: ڕێبین سوڵتانی، پۆلی پێنجەم، سنە 🔴ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ماردین سوڵتانی 🔺گۆرانی: قادر کابان بەستەری لاپەڕەی ڕێبین سوڵتانی لە ئینستاگرام، سەردانی کتێبەکانی دیکە بکەن👇 https://www.instagram.com/reel/DO6hHbWj2h3/?igsh=cXh1aXNtdDM4MjM0

  • 5 авг.952из kurdewar1

    "خاڵێکی ڕێنووسی" (نکتەای املایی) 👇👇 دووانەی هاوواتا: ئەو وشانەی کە هاوواتان یان زۆر لێک نزیکن و پێکەوە تەنیا یەک واتا دەبەخشن، پێکەوە دەنووسرێن؛ چونکە جیاکردنەوەیان هیچ واتا و ئەرکێکی جیاواز دروست ناکات تا پێویست بە جیانووسینیان بکات. نموونە: پاکوخاوێن، گیروگرفت، جلوبەرگ، خزموکەس، قاچوقول، گەشتوگوزار، دامودەزگا "کاک دیاکۆ هاشمی"

  • 4 авг.85из kurdewar1

    📕ماسییە ڕەشی بچکۆلانە 🔴نووسەر: سەمەد بێهڕەنگی وەرگێڕان بۆ کوردی: کەیوان قەزاوەت ئەم کتێبە تەرجەمەی "ماهی سیاە کوچولو"ی سەمەد بێهڕەنگییە کە چیرۆکێکی سەمبۆلیک و خۆشی منداڵانە، تکایە بۆ مناڵەکانتان بیخوێننەوە و هانیان بدەن با فێری کوردی خوێندنەوە ببن و چێژ لە خوێندنەوەی چیرۆک بە زمانی کوردی وەربگرن. 🔺ناساندن و خوێندنەوە: ڕێبین سوڵتانی، پۆلی پێنجەم، سنە بەستەری لاپەڕەی ڕێبین سوڵتانی لە ئینستاگرام، سەردانی کتێبەکانی دیکە بکەن👇 https://www.instagram.com/reel/DO6hHbWj2h3/?igsh=cXh1aXNtdDM4MjM0

  • 30 июл.97из kurdewar1

    📕پیپی جووراو دریژ ناسی؟ 📕نووسەر: ئاسترید لیندگرێن 🔴وەرگێڕان لە سوێدییەوە بۆ کوردیی خواروو: سارۆ خوسرەوی ئەم کتێبە چیرۆکێکی سادەی منداڵانە کە بە شێوەزاری ڕەسەنی کوردیی خواروو یان کەڵهوڕی تەرجەمە کراوە، کە بەداخەوە ئێستا ئەم جۆرە شێوەئاخاوتنە لەنێو بەتایبەت خەڵکی کرماشاندا فەرامۆش کراوە و سەدا هەشتای قسەکردنیان بووەتە فارسی، یا هەر بەگشتی بوونەتە فارس و عاریان لێ دێ بەم شێوەزارە جوانە قسە بکەن. جا تکایە بۆ مناڵەکانتان بیخوێننەوە و هانیان بدەن با فێری کوردی خوێندنەوە ببن و دەگەڵ شێوەزارە جوان و جۆراوجۆرەکانی کوردیدا ئاشنا ببن. 🔺ناساندن و خوێندنەوە: ڕێبین سوڵتانی، پۆلی پێنجەم، سنە بەستەری لاپەڕەی ڕێبین سوڵتانی لە ئینستاگرام، سەردانی کتێبەکانی دیکە بکەن👇 https://www.instagram.com/reel/DO6hHbWj2h3/?igsh=cXh1aXNtdDM4MjM0

  • без подписи

  • 29 июл.95из kurdewar1

    گۆرانیی هەی شەمی شەوان، لە دیوانی وەلی دێوانە بە دەنگی دانا عەبدولجەبار

  • 29 июл.1661из kurdewar1

    📕دیوانی وەلی دێوانە ئەو شیعرانەی کە وەلی لە ئەوینی شەمدا وتوویەتی بەڕاستی دوای سەدان ساڵ ئەوەندە ڕەوان و ساکارن و پڕن لە وشەی جوانی کوردی کە مرۆڤی هەستیار سەرخۆش دەکات. شیعرەکانی نێو دیوانی وەلی دێوانە دوو بەشن، بەشێک کە بە شێوەزاری کوردیی ناوەڕاست کە بە هەڵە سۆرانییشی پێ دەڵێن وتراون و بەشێکی هەورامی کە لە ڕاستیدا شیعرە هەورامییەکان وەرگێڕدراوی ئەو شیعرانەن کە بە کوردیی ناوەڕاست گوتراون، ڕێبین چەند شێعرێکی هەورامی و چەند شیعرێکتان بە کوردیی ناوەڕاست لە دیوانەکەی بۆ دەخوێنێتەوە. 🔺ناساندن و خوێندنەوە: ڕێبین سوڵتانی، پۆلی پێنجەم، سنە بەستەری لاپەڕەی ڕێبین سوڵتانی لە ئینستاگرام، سەردانی کتێبەکانی دیکە بکەن👇 https://www.instagram.com/reel/DO6hHbWj2h3/?igsh=cXh1aXNtdDM4MjM0

  • 28 июл.871из kurdewar1

    🔴خاڵێکی ڕێنووسی🔴 (نکتەای املایی) تکایە لە نووسین بە کوردی، ئەم خاڵە رێنووسییە ڕەچاو بکەن، ئێمە دەبێ خۆمان پارێزەری زمان و ڕێنووسەکەی خۆمان بین خۆ کابرای بێگانە ئەم کارە ناکات. 👇👇 ١. کاتێک وشەیەک بە پیتێک جگە لە (ی) کۆتاییی دێت (وەک: کورد) و ئامرازی دانەپاڵیشی بچێتە سەر: (ی) دەبێتە: (کورد) + ی + دڵسۆز = ✅کوردی دڵسۆز نەک ❌کورد دڵسۆز ٢. کاتێک وشەیەک بە یەک (ی) کۆتاییی دێت (وەک: هەورامی) و ئامرازی دانەپاڵیشی بچێتە سەر: (یی) دەبێتە: (هەورامی) + ی + دڵسۆز = ✅هەورامیی دڵسۆز نەک ❌هەورامی دڵسۆز

  • 27 июл.1061из kurdewar1

    🔴ئاگاداری🔴 هێژایان! گۆڤاری "بەیان" گۆڤارێکی ئەدەبی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە کە دوو مانگ جارێ بە شێوەی قاغەزی و لە 164 لاپەڕەدا چاپ دەبێ و لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا بڵاو دەبێتەوە. فایلی داهاتووی گۆڤاری "بەیان" تەرخان کراوە بۆ ناوچەی سەردەشت، وەکوو مێژوو، جوگرافیا، دێمۆگرافی، شوێنەوارەکان، کەسایەتییەکان و...ی ناوچەی سەردەشت. بەڵام چەند لاپەڕەیەکیش دادەنرێ بۆ بابەت و وتاری ئازاد. جا هەرکام لە ئێوەی مامۆستایانی ئەم کۆڕە ئەدەبییە ئەگەر دەست بەقەڵەمن و دەتوانن بە زمانی کوردی و بە ڕێنووسێکی دروستی کوردی بابەت و وتار لە هەر بوارێکدا چ وەرگێڕان، چ چیرۆک و وەرگێڕانی چیرۆک یان لێکۆڵینەوەی ئەدەبی یان بابەتی کۆمەڵایەتی و هونەری و... بنووسن، تکایە بە فایلی word و تەختەکلیل و  فۆنتی ستانداردی کوردی بۆمی بنێرن، لە ژمارەکانی داهاتووی گۆڤاری "بەیان"دا چاپ دەبێ. بەڵام تکایە شیعر مەنێرن، چونکە ڕۆژانە شیعری زۆرمان بۆ دێ.

  • وەڕەز بوو گیانی من لە شار و هاڕەهاڕی ئەو/ لە ڕۆژی چڵکن و نەخۆش و تاو و یاوی شەو/ لە شارەکەت کە ڕەمزی ئاسن و منارەیە/ مەلی ئەوین غەوارەیە/ ئەڵێی لە دەوری دەست و پێم، ئەوەی کە تێل و تان و ڕایەڵە، کەلەبچەیە/لە هەر شەقام و کووچەیەک شەپۆڕی شینە دێ بەرەو دڵم/ دەستی گەرمی ئاشنا نییە کە ئەیگوشم/ دەستی چێوییە/ لە شارەکەت زەلیلە شێر، باوی ڕێویە/ بە هەر نیگایەکەوە پەتایەکە... "سوارە"

  • 25 июл.101из kurdewar1

    🔴چەند خاڵێکی ڕێنووسی🔴 (چند نکتەی املایی) زۆر تکایە لە نووسیندا حەتمەن ڕەچاویان بکەن، ئێمە خۆمان دەبێ زمان و ڕێنووسی خۆمان بپارێزین خۆ کابرای بێگانە ئەم کارە ناکات 👇👇 ✅جوانیی سروشت(زیبایی طبیعت) (نەک ❌جوانی سروشت) ✅ گەرمیی هاوین(گرمی تابستان) (نەک ❌گەرمی هاوین) ✅ڕووناکیی ڕۆژ (روشنایی روز)(نەک ❌ڕووناکی ڕۆژ) ✅چاوم پێ کەوت نەک ❌چاوم پێکەوت ✅گوێم لێ بوو نەک ❌ گوێم لێبوو ✅ لێم تێ گەیشت نەک ❌ لێم تێگەیشت ✅بەڵێنم پێ دا نەک ❌ بەڵێنم پێدا ✅هاوکاریی کرد نەک ❌هاوکاری کرد ✅پێوەندیی گرت نەک ❌پێوەندی گرت

  • 24 июл.102из kurdewar1

    بە دڵ دڵدارێ نابینم، لە شاری بێ دڵان چ بکەم؟! گوڵت تێدا نییە ئەی باخ! لە باخی بێ گوڵان چ بکەم؟! دەڕۆم ئەم خاکە پیرۆزە هەزاران هێندە شیرین بێ مڵەی تێدایە، ئاخر من لەنێو خاکی مڵان چ بکەم؟!