tgindex
مەملەکەتی ئیمان🤍‼️

مەملەکەتی ئیمان🤍‼️

Статистика
Последний пост
16 июн.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
0
Всего постов
20
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
13 авг.
Подписчики
273
0 за 1 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
293
20 постов
Вовлечённость
107,3%
к подписчикам
Постов в день
0,0
всего 20
Упоминаний
1
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
1/48двое суток
1/72трое суток

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • جەعفەری کوڕی ئەبوو طالب لە گەورەترین هاوەڵانی پێغەمبەر ﷺ بوو و ئامۆزای بووە کە دەکاتە برای ئیمام عەلی کوڕی ئەبوو طالب پێغەمبەر ﷺ مژدەی دا کە لە بەهەشتدا لە جیاتی دەستەکانی کە لە شەڕدا بڕدران، دوو باڵی پێ دەدرێت و بەوانە دەفڕێ لە غەزای مووتەدا ئاڵای موسوڵمانانی هەڵگرتبوو؛ دەستی ڕاستی بڕدرا، بە دەستی چەپ گرتی. پاشان دەستی چەپیشی بڕدرا، جا ئاڵاکەی بە سنگی خۆی گرت تا شەهید بوو!! پێغەمبەر ﷺ فەرمووی: «جەعفەرم بینی لە بەهەشتدا لەگەڵ فریشتەکان دەفڕێت» سنن الترمذی : ژمارە 3763

  • без подписи

  • تۆ تۆبەت کردووە و پەشیمان بویتەتەوە لێی بۆچی گەڕاویتەتەوە سەری؟!

  • без подписи

  • ئەم دینی پێغەمبەرانە چۆن ئاوا سەرەخرێت ئەم هەموو بتەتان ڕاستکردۆتەوە؟!

  • без подписи

  • ڕەنجەڕۆ بێ عەبدی دینار!!

  • 28 февр.17141из safesaman

    без подписи

  • 29 дек.22461из jangyragayandn

    (ابا عبيدة) شهيد بإذن الله خوایە ئەم شەهیدەمان لێ قبوڵ بفەرموو لەپێناو تۆیا بوو إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ‎ #ئەبو_عوبەیدە #وإنه_لجهاد_نصر_أو_إستشهاد

  • 15 дек.2084из h4m4_19

    الحمدلله "مامۆستا مەلا سۆران تەوحیدی" ئازاد کرا

  • 10 окт. 2025 г.2534из ilyasAyyubi

    ⬅️2023/10/7 دەستیپێکرد ⬅️ 2025/10/10 کۆتایی هات ئەم دوو ڕێککەوتە وەک ناوی خۆتان لەبەر بکەن و منداڵ و نەوەکانتان بە پەروەردە و ئەزموونی #تۆفانی_ئەقسا گەورە بکەن پێیان بڵێن لە #٧ی_ئۆکتۆبەر وە تاوەکو ١٠ی ئۆکتۆبەر مسوڵمانان چۆن بەرامبەر هەموو جیهان جەنگان و سەرکەوتن پێیان بڵێن جگە لە پشت بە خوای تاک و تەنها، هیچ ورە و هێزێک نیە ئیرادەت بداتێ بەرامبەر هێزێک کە هەموو جیهان پشتیوانی ئەکات لە کاتێکدا تۆ دەیان قاتی دوژمنەکەت بێهێزی پێیان بڵێن خۆشەویستی نیشتیمان ئەبێت لە #ئەهلی_غەززە فێربن کە چۆن دوو ساڵی تەواو سەرەڕای دەیان هەزار شەهید و ئابڵوقە و بۆردومان و کۆمەڵکوژیی و برسیکردن و دەستگیرکردن، بەڵام هیچ کات سازشیان لە خاکەکەیان نەکرد، شەهیدبوونیان بەسەر فرۆشتنی خاکەکەیان هەڵبژارد پێیان بڵێن بۆ گەیشتن بە ئازادیی و ڕزگاریی خاک دەبێت قوربانی بدەیت و فریوو نەخۆیت بە قسەی موڕتەزەقە و دووڕووەکان و دروستکراوەکانی دوژمن لەناو خاکەکەت پێیان بڵێن هیچ کات و هیچ زەمەنێک سەرناکەون جگە لەوکاتەی دەست بە دینەکەی خوا بگریت و سەرچاوەی هەموو کردار و رەفتارەکانت نەبێت پێیان بڵێن هیچ کات سەرکەوتوونابن ئەگەر سەرکردە و قائیدەکانتان هاوشێوەی موجاهیدەکان لە سەنگەری بەرگریدا نەبن و مەرگیان پێش مەرگی موجاهیدەکانیان نەبێت، حاڵیان هاوشێوەی حاڵی موجاهیدەکانیان نەبێت ئەمانە و زۆر پەیامی تر کە #تۆفانی_ئەقسا فێری کردین و ئەبێت بە ئەمانەتەوە بیگەیەنین بە نەوەی داهاتوو و هەروەها لەسەر مەنهەجی تۆفان گەورەیان بکەن.

  • "ئەگەر زەید کوژرا، ئاڵاکە بدەنە دەست جعفر، ئەگەر ئەویش کوژرا بیدەنە دەست عبداللە ی کوڕی ڕەواحە" وەسیەتی رسول الله ﷺ بۆ موجاهیدان [إن قُتل زيد فجعفر، وإن قتل جعفر فعبد الله بن رواحة]

  • 1 сент. 2025 г.2032из ilyasAyyubi

    دوو ساڵە هاوار ئەکات لە دوو ملیار کەس تاوەکو ئاڵاکەی بگرنە دەست، بەڵام کەسێک نەبوو! ئێستاش دوو ڕۆژە دیارنەماوە دوو ملیار کەس بەدوایا ئەگەڕێن ئاڵاکەی لەدەست نەکەوێت..!

  • خەریکە سوارچاکێک لە ئەسپەکەی دا ئەبەزێت!!

  • без подписи

  • ﴿ قُلِ اللَّهُمَّ مَالِكَ الْمُلْكِ تُؤْتِي الْمُلْكَ مَن تَشَاءُ وَتَنزِعُ الْمُلْكَ مِمَّن تَشَاءُ وَتُعِزُّ مَن تَشَاءُ وَتُذِلُّ مَن تَشَاءُ ۖ بِيَدِكَ الْخَيْرُ ۖ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ﴾ [ آل عمران: ] (ئەی پێغەمبەر،ئەی ئیماندار) بڵێ: خودایە تۆ خاوەنی هەموو شتێکیت، دەسەڵات دەبەخشیت بە هەرکەسێک کە بتەوێت، وە دەسەڵات وەردەگریتەوە لە هەرکەسێک کە بتەوێت، هەرکەس بتەوێت باڵادەستی دەکەیت و هەرکەسیش بتەوێت زەلیل و بێدەسەڵات و ژێردەستی دەکەیت، هەرچی خێر هەیە هەر بەدەست تۆیە، بێگومان تۆ دەسەڵاتداری بەسەر هەموو شتێکدا.

  • 22 авг. 2025 г.2071из Durbeen

    ئەوی ئەمڕۆ بە دەوری تەختیایە هەلهەلەی مەخلووق لە دەوری نەعشیا سبحەی دەبینی وەلوەلەی مەخلووق مەحوی دووربين :: Dorbeen.co @durbeen

  • без подписи

  • без подписи

  • دکتۆر ماکۆک محمد پسپۆری نەخۆشیەکانی چاو لە ئەکاونتی خۆی ئەم بەسەرهاتەی گێڕاوەتەوەو دەڵێت: ساڵی 2019 لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی دەرەوەی شار📌 ویستم بەنزین بکەمە سەیارەکەم. دابەزیم و دوای سڵاوکردن دەرگای تەنکی بەنزینم کردەوە و وتم فولی بکە. دوای فولبوونی تەنکیەکە، شاگردە بەبێ ئەوەی دەمانچەی عەدادەکە بتەقێنێت ڕایکێشایە دەرەوە، منیش لە تەنیشتیەوە وەستابووم، جگە لەوەی جلەکانم بوو بە بەنزین، پرژەیەکیش چووە چاوم، لەتاو ئازار و کزانەوەی چاوم، توڕەبووم و وتم کاکە لێی نازانیت قسەت بکردایە خۆم ڕامکێشایە، لە جیاتی ئەوەی داوای لێبوردن بکا، وتی خەتای تۆیە لای عەدادەکە وەستاویت، قسەیەک لە من و قسەیەک لەو، دەنگمان بەسەریەکدا بەرز کردەوە، خێرا چووە ژوورەوە شیشێکی هێنا (وابزانم پێی ئەوترێ تالیبەر) بە هێمنی پێم وت، گوێ بگرە کاکی برا، ئەگەر بکەوێتە باری لارێتی بەخوای گەورە لەتۆ خراپترم پێ ئەکرێ، بکەوێتە باری ئینکاری و سوکایەتی، سڵ لە مردن ناکەمەوە ئەگەر سەد تفەنگیش بەرامبەرم وەستابێ. هەموومان بە ئاسانی دەستمان ئەگاتە چەک، بەڵام هەموومان بە ئاسانی دەستمان لە بەڵا و پەشیمانیەکانی دواتری نابێتەوە. گوێبگرە کاکی برا، ئێستا من و تۆ لەسەر شتێکی ئاوا بێبایەخ شەڕبکەین لەوانەیە یەکێکمان بچینە ناو گۆڕ و ئەوی تریشمان بۆناو زیندان، هەردووکیشمان زەرەر ئەکەین و هەردوو دنیاشمان ئەڕوات. کاکی برا، ئێمە لە کونە دیوارەوە نەهاتووین، ژیانمان تەنیا موڵکی خۆمان نیە، خەڵکی تریش ماف و بەشیان هەیە لە ژیانی ئێمەدا، دایکێک هەیە ئاواتەخوازە پێش ئەوەی بۆ هەمیشە چاوی لێکبنێ مناڵەکانی لەبەرچاوی بن و جەرگ سوتاو نەبێت، ژنێک هەیە ئاواتە خوازە بە پەروەردەی خۆی و پشت و پەنای مێردەکەی مناڵەکانی گەورە بکات، مناڵێک هەیە چاوەڕێیە ئێوارە باوکی بگەڕێتەوە و عەلاگەکەی دەستی لێ وەرگرێ و خنەخن پێشی کەوێت. من لەم قسانەیا بووم لچێکی هەڵقورتان و دەنگێکیشی لێوەهات وابزانم جنێوی دا، پشتی تێکردم و ڕۆشتەوە بۆلای ژوورە بچوکەکەی خۆی. منیش سەیری عەدادی بەنزینەکەم کرد بایی 38 هەزار بوو، چل هەزارم دایە دەستی و وتم باقیەکەی هەدێ بێت بۆخۆت، بە تووڕەییەوە دوو هەزارەکەی فرێدایە سەر عەرزەکە و وتی مەمنون نەبووم. بەبێ ئەوەی باقیەکە هەڵگرمەوە سواری سەیارە بووم و ڕۆشتم. دوای نزیکەی دوو مانگ، ڕۆژێک سکرتێرەکە هاتە ژوورەوە و وتی: کوڕێک هاتووە ئەڵێ نەخۆش نیم، تەنیا ئیشێکی بچوکم بە دکتۆر هەیە. وتم با بفەرموێت. دەرگا کرایەوە و کوڕێکی گەنج بە ڕێزەوە سڵاوێکی گەرمی کرد و ڕوخسەتی وەرگرت و دانیشت. وتی دکتۆر گیان نامەوێ زۆر کاتت بگرم، لەوانەیە نەمناسیتەوە، ڕۆژێک لە بەنزینخانە خەریک بوو شەڕێک بکەین، بەڵام عاقڵی تۆ کە ئەوکاتە من بە ترسنۆکیم ئەزانی هەردووکمانی لە دوژمنایەتی و بەڵای هەردوو دنیا پاراست. بڕوا بکە ئەو ئێوارەیە کە گەڕامەوە، هەندێک شتم کڕی بوو، مناڵەکە لە دوورەوە ڕایکرد و عەلاگەکەی لێوەرگرتم ڕێک ئەو قسانەی تۆم بیرکەوتەوە کە گاڵتەم پێی ئەهات، زۆر کەم ئەگریم، بەڵام لائیرادی دەستم کرد بە گریان، ژنەکەم وتی هەی ڕۆ پیاوەکە چی قەوماوە، وتم وەڵا ژنەکە بۆ شتێک ئەگریم کە نەقەوماوە، ئنجا ڕووداوەکەم بۆ ژنەکەم گێڕایەوە. ژنەکەم وتی دوای سوپاسی خوا، ئەبێ لە کامێرای بەنزینخانەوە ئەو کەسە بدۆزیتەوە و بچی بۆلای و هەدیەکیشی بۆ ببەیت. ڕاستییەکەی مەشغەڵەت و ئیشوکار نەیهێشت زوو بێمە خزمەتت. ئنجا عەلاگەیەکی دایە دەستم وتی: ئەوە زۆر بە تایبەت بۆمان دروست کردوویت. ئێوارە کە عەلاگەکەم کردەوە، جگە لەوەی دەبەیەک ڕووبە هەناری تیابوو، دوو هەزار دیناریشی تیابوو. ... یەکێک لەو کەسانەی خوای گەورە خۆشی ئەوێن، ئەو کەسەیە کە هێندە بەهێزە ئەتوانێت تووڕەیی خۆی بگێڕێتەوە (والكاظمين الغيظ)، چونکە جگە لەوەی ئازایەتیەکی زۆری ئەوێت، ئەبێت ئەوەش قبوڵ بکەیت ئەو کاتەی تۆ توڕەییت ئەگێڕیتەوە و تەنازول لە مافی خۆت ئەکەیت هەستی شکست لای تۆ دروست ئەبێ و هەستی سەرکەوتنیش لای بەرامبەر. بەڵام سەرکەوتنی ڕاستەقینە بۆ ئەو کەسەیە لە کۆتاییدا دڵخۆشە و دوو بنەماڵە لە ئۆین و ناخۆشی ئەپارێزێت.