Mohammed Dlzar محمد دلزار
Статистика- Последний пост
- 6 авг.
- Последнее чтение
- 13 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 26
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 30
- 1/48двое суток
- 34
- 1/72трое суток
- 37
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
ئەم زەمەنە قورسترین قۆناغی باوەڕدارانە ! چی گەل و ئومەتێک هەیە ئەمە حاڵ و گوزەرانی بەشێک بێت لە خەڵک و ئومەتەکەی، پشتگیری دوژمنەکانی بێت و ئەم جینۆسایدە و جۆگەلەی خوێنە بە قەزیەی خۆی نەزانێت ، لە هەمان کاتدا خۆیشی پێ باوەڕدار و موسڵمان بێت ...
без подписи
⭕️هومام نسمان ..🔻 لەسەر گۆڕی براکەی وتارێکی بەهێز پێشکەش دەکات.. ⭕پێگەکانی #تۆڕی_هەواڵی_قودس : سەرەکی - ئینفۆگرافیک - بادینی - ئەرشیف - کۆمێنت - تیکتۆک - فەیسبووک - پەیوەندی
без подписи
دوا دڵۆپی شیر و یەکەم بڵێسەی جەنگ: چیرۆکی تراژیدیی محەمەدی ٣ مانگ ئامێزێکی گەرم کە خەڵتانی خوێن کرا لە ژوورێکی بچووکدا، بێدەنگیی شەوەکە تەنیا بە دەنگی هەناسەدانی ئارامی دایکێک و کۆرپە سێ مانگەکەی دەشکا. محەمەد ئەلخەتیب، فریشتەیەکی بێتاوان، لە باوەشی دایکیدا پاڵکەوتبوو و بە ئارامی شیری دەخوارد. ئەو ئامێزە بۆ محەمەد هەموو جیهان بوو؛ شوێنی هەرە دڵنیا و گەرم و پڕ لە خۆشەویستی بوو. بەڵام لە چرکەیەکدا، جیهان ڕووخا. دەنگی تەقینەوەیەکی سامناک و هێرشێکی بێبەزەییانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، ژوورەکەی کردە دۆزەخێک لە خۆڵەمێش و دووکەڵ و ئاگر. دایکەکە، لە دوا چرکەی ژیانیدا، جەستەی خۆی کردە قەڵغان بۆ پاراستنی کۆرپەکەی، بەڵام ئەو باوەشە گەرمە بۆ هەمیشە سارد بووەوە. دایک شەهید بوو، لە کاتێکدا هێشتا شوێنەواری شیری مەمکی بە لێوەکانی محەمەدەوە دیار بوو. جەستەیەکی بچووک و ئازارێکی بێئەندازە محەمەد لە ژێر داروپەردووی ڕووخاودا بە زیندوویی دەرهێنرا، بەڵام جەستە ناسکەکەی لە چەندین لاوە تێکشکابوو. هاواری بێدەنگی ئەو لە نێو ژاوەژاوی نەخۆشخانەدا دەنگی دەدایەوە. پزیشکەکان بە پەشۆکاوی و بە کەمترین ئامێری پزیشکییەوە کەوتنە جەنگ بۆ ڕزگارکردنی ژیانی: قاچی چەپی: بەهۆی پێکانێکی یەکجار قورسی تەقینەوەکەوە، پزیشکەکان ناچار بوون دوای چەندین نەشتەرگەریی بێهودە، لە ژێر ئەژنۆیەوە بیبڕنەوە. دەستی چەپی: بە توندی سووتابوو و گۆشت و ئێسکی شێلاوبوو. ئێستا ئەو دەستە بچووکەی کە ڕۆژێک دەستی دایکی دەگرت، لەژێر مەترسیی بڕینەوەدایە. هاواری پزیشکەکان لە نێو بێتواناییدا پزیشکەکان چاوەکانیان پڕ لە فرمێسک بوو کاتێک سەیری ئەو جەستە بچووکەیان دەکرد. ئەوان هەموو توانای خۆیان بەکارهێنا، بەڵام بەهۆی گەمارۆ و نەبوونی دەرمان و ئامێری پێویست، دەسەڵاتیان نەماوە. پزیشکەکان هۆشدارییەکی توند دەدەن: "ئەگەر محەمەد بەپەلە نەنێردرێتە دەرەوەی وڵات، ناچار دەبین قاچی لە شوێنێکی بەرزترەوە ببڕینەوە و دەستی چەپیشی بە تەواوی لێ بکەینەوە." ئەمڕۆ محەمەد نەک هەر بێ دایک و بێ باوەشی گەرم ماوەتەوە، بەڵکو لە لێواری لەدەستدانی تەواوی پەلەکانیدایە. کاتژمێرەکە دژی محەمەد کار دەکات و هەر خولەکێک دواکەوتن، مەترسیی بڕینەوەی دەستەکەی زیاتر دەکات. ئەو منداڵە بێتاوانە هیچ گوناهێکی نەبوو؛ ئەو دایکی لەدەستدا، تکایە ڕێگە مەدەن داهاتوو و جەستەشی لەدەست بدات. محەمەد پێویستی بە گەشتێکی بەپەلەی چارەسەرییە بۆ دەرەوەی وڵات... پێش ئەوەی کات بەسەربچێت، فریای بکەون!
لا حول ولا قوة الا بالله
без подписи
دڵ ئەسراری موحیبەتی عیشقی خۆشەویستی ئیلاهی منە، لێ ناگەڕێم بۆ غەیری ئەو مەعشوقە غەمگین و غەم خوان بێت. چونکە ئیلاهم ڕێی نەدەدا حەبیبی خۆی غەم بخوا، من چیم کە ڕێیەک بگرم و ئەو غەمبار بکەم حەبیبی من دیارە کە رسول اللە یە ڕۆشنە ڕێی طبيبي من کە عیشق و موحیبەتی خودایە. نوسین:محمد دلزار
https://youtu.be/GjFxFhxS5Mc?si=D2RZaMXiHAT6rlH7
تەماشایەکی کتێبخانەکەمم کرد... لەنێو ڕەفەکاندا، زاهیدێکم بینی تەماشای زۆرخۆرییەکەی دەکردم، مـوجاهـیدێکی لێبوو کە بێزار ببوو لە زۆری و درێژی خەوەکانم. بینیم، عاریفێک دانیشتووە و تەماشای تاوانەکانم دەکات. موفەکیرێکیش لەولاوە خێسە لە عەقڵی بەکارنەهاتووم دەکاتەوە. زانایەکیش، لەناو دوو بەرگی چەرمی ئوردونیدا، کە لەسەر پەڕەیەکی شاموا شانی داداوە، سەرنجی کردەوەکانم دەدات و ئاهـ هەڵدەکشێت. موفەسیرێکیش بێناز، بێ نان و ئاو، شەرواڵ و کراسێکی خۆڵاوی لەبەردایە و مەئیوس بووە لەوەی کە دەستێکی پێدا بهێنم. ئەمە دیمەنی کتێبخانەکەی منە. زەکەریا ژاکاو
https://www.facebook.com/share/v/1ChvwjrGtZ/
*پەڕەی فەرمی ماموستا عبدالکریم صحابە ئێمە وەکو ستافی بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی ماموستا عبدالکریم صحابە بەرپرسین لەم ئەکاونتانە و لێرەوە هەموو چاڵاکی و وتار و پەیامەکانی ماموستای بەڕێز دادەنێین، وە بەرپرسیش نین لەهیچ ئەکاونت و پەیجێک کە بەناوی ماموستا دانرابێت. لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ هەموو تاکێکی موسڵمان. +لەم ئەکاونتانە بەرپرسین ئێمە: 1.Facebook https://www.facebook.com/share/p/1HtRqUkVVN/ 2.Instagram https://www.instagram.com/m.abdulkareem45?igsh=Mm5uZXF6cGVhNmhs 3.YouTube https://www.youtube.com/@M.AbdulkareemSahaba 4.Tiktok tiktok.com/@m.abdulkareem45 5.Telegram https://t.me/+tRbs3QS6iL05Mjhi
سەید قوتب جوانی فەرمووە کاتێک دەڵێت... هەمووان دوای مردن دەگەڕێنەوە لای پەروەردگار... بەڵام بەختەوەر ئەو کەسەیە لەژیانیدا بۆلای پەروەردگاری گەڕابێتەوە... موفەسیر قورئان.. زاهیدو خواناس.. مامۆستا بورهان محمد أمين خاوەنی تەفسیری ئاسان گەڕایەوە لای خوای تعالى إنا لله وإنا إليه راجعون
مامۆستا کرێکارو زیندانی ایطاڵیا !! بۆ ئەم جەژنەی هەفتەی ڕابردوو جەنابیان داوای ژەمێک گۆشتی حەڵاڵیان کردبوو لە ئیدارەی ئەو زیندانە بۆ خۆیی و ئەو زیندانکراوانەی تریش الحمدللە بۆیان دابینکردن و هەموویان پێکەوە نوێژی جەژنیشیان کردبوو بۆ چەند کاتژمێرێکیش پێکەوە دڵخۆش بوون و پیرۆزباییان لەیەکتر کردبوو خوای پەروەردگار دەرووی خێری زیاتریان لێبکاتەوە تا ئازادبوونیش ان شاءاڵلە . پیاوی مەزن بۆ خۆی ناژی ...! هەمیشە لەهەم و غەمی میللەتەکەی و پەیداکردنی پاروی حەڵاڵ و پەروەردەی جوان و دیندارانەدایە بۆ نەوەکانی داهاتوو چ جای بۆ سەربەرزی ئەم دینەش ، هەرچەند لەساڵانی ڕابردوو جەنابی شێخ هەوڵ و ماندووبونی لەو کایەیەدا دیار بووە بەتایبەت لەووڵاتانی ئەوروپا سەرکەوتووش بووە بەفەزڵی خوای میهرەبان کەئەمەش مایەی سەربەرزی و جێی ئومێدی ئەم میللەتە مەزڵومەیە کە هەمیشە پێی دڵخۆشین . سڵاوو پیرۆزبایی هەموولایەکتانمان پێ گەیاندووەو زۆر خۆشحاڵ بووەو بەڕێزیشیان پیرۆزیایی و دوعای خێری بۆ هەموولایەک هەبوەو داوای دوعای خێری لەبەڕێزیشتان کردووە . ولید فرج احمد
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
ئەم دە ڕۆژە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ ئیسڵاحکردنی دڵ و بەدەستهێنانی تەقواو ئاشتبوونەوەمان لەگەڵ زیکردا لە ڕێگەی تێگەیشتن لە ماناکانیان و زۆر ئەنجامدانیان. پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) فەرموویەتی: (هیچ ڕۆژانێک نییە لای خوای گەورە مەزنتر بێت و چاکەکاری تێیدا خۆشەویستتر بێت لەلای وەک ئەم دە ڕۆژە، بۆیە لەم ڕۆژانەدا زۆر (لا إله إلا الله) و (الله أكبر) و (الحمد لله) بکەن). ئیبن ڕەجەب دەفەرموێت: (مەروەزی لە مەیمونی کوڕی میهرانەوە گێڕاویەتیەوە کە فەرموویەتی: گەیشتم بە خەڵکانێک لەم دە ڕۆژەدا هێندە تەکبیریان دەکرد، لەبەر زۆرییەکەی بە شەپۆلەکانی دەریام دەشوبهاند. وە دەیفەرموو: خەڵکی کەموکوڕییان کردووە بە وازهێنانیان لە تەکبیرکردن). ئیمامی نەوەوی دەفەرموێت: (بزانە کە سوننەتە زیکرو یادکردنی خوا لەم دە ڕۆژەدا زیاتر بکرێت لە کاتەکانی تر، لەناو ئەم دە ڕۆژەشدا لە ڕۆژی عەرەفەدا زیاتر سوننەتە و جەختی لێکراوەتەوە لە چاو ڕۆژەکانی تردا). ئیبنولقەیم دەفەرموێت: (پێغەمبەری خوا ـصلى الله عليه وسلمـ لە دە ڕۆژی زیلحیججەدا زۆر دوعای دەکرد، فەرمانیشی دەکرد بە زۆر وتنی: (لا إله إلا الله) و (الله أكبر) و (الحمد لله). وە دەفەرموێت: (سەبارەت بە تەکبیرکردن بە دەنگی بەرز، ئەوە دروشمی محەممەدی کوڕی عەبدوڵا (صلى الله عليه وسلم) و ئوممەتەکەیەتی.. ئەوان بە دەنگی بەرز تەکبیر دەکەن لە بانگدا، لە جەژنی ڕەمەزان و جەژنی قورباندا، لە دە ڕۆژی زیلحیججەداو لە دوای نوێژە فەرزەکان لە ڕۆژانی ـمیناـدا (واتە سێ ڕۆژی دوای ڕۆژی جەژنی قوربان). وە دەفەرموێت: (چاکترین کار لە ڕۆژانی زیلحیججەدا زۆرکردنی عیبادەتە، بەتایبەت تەکبیر و تەهلیل و تەحمید، چونکە ئەمە خێرەکەی زیاترە لەو جیهادەی کە فەرزی عەین نییە). شێخ ئەحمەد هاجری