tgindex
Последний пост
14 авг.
Последнее чтение
14 авг.
Постов за неделю
3
Всего постов
27
Тип
открытый
Язык
ku
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
674
мало замеров
Замеров пока мало
Сутки
 
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
392
27 постов
Вовлечённость
58,2%
к подписчикам
Постов в день
0,4
всего 27
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
199
1/48двое суток
228
1/72трое суток
245

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • دەڵێن موفتی زەهاوی لەکاتی خوێندن وفەقێیەتیدا زۆر حەزی لەیاری کردووە و بۆ خوێندن هەوڵی زۆری نەداوە و پێشەکی موتاڵای دەرسی نەکردووە، جا لەسەر ئەمە ڕۆژێک باوکی لێی توڕە دەبێت و سەرزەنشتی دەکات، موفتی زەهاویش ڕقی هەڵدەسێت، ئەو ڕۆژە چاوێک بە دەرسەکەدا دەخشێنێت، لە پاشا کە دەچێتە سەر دەرس، باوکی هەرچەند دەکات ناتوانێت دەرسەکەی پێ بڵێت، هەرچی دەڵێت و موفتی خراپەیەکی لێ دەگرێت، لەپاشان باوکی دادەمێنێت، بەتەواوی دەوێسێت. زەهاویش بەباوکی دەڵێت: ئاخر من لەبەر ئائەمەیە موتاڵا ناکەم. لەسەر ئەمە باوکی ئیتر دەرسی پێ ناڵێت و دەینێرێت بۆلای زانای بەناوبانگ شێخ مەعروفی نۆدێیی. چەند ساڵێک لەخزمەتیدا دەخوێنێت عیلمی نەحو و صەرف و مەعان و بەیان و بەدیع و عەروزی زۆر چاک لەلا تەواو دەکات.

  • پێشەوا ئیبن جەوزی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) فەرموویەتی: هەر کەسێک پێی خۆشە ببێتە میراتگری پێغەمبەران و کێڵگەکانیان بکێڵێت، با زانستی بەسوود فێربێت؛ کە ئەویش زانستی ئایینیە، چونکە لە فەرموودەدا هاتووە: {زانایان میراتگری پێغەمبەرانن}، و با ئامادەی کۆڕ و مەجلیسی زانایان بێت چونکە ئەوانە باخچەکانی بەهەشتن. هەر کەسێک پێی خۆشە بزانێت پشکی ئەو لە چاودێری و میهرەبانیی خودا چەندەیە، با سەیری پشکی خۆی بکات لە تێگەیشتن و شارەزایی لە ئایینی خودادا، چونکە لە فەرموودەدا هاتووە: {خودا خێری بە هەر کەسێک بوێت، لە ئاییندا شارەزای دەکات}. هەر کەسێک بەدوای ڕێگایەکدا بگەڕێت کە بیگەیەنێتە بەهەشت، با بەرەو کۆڕی زانست هەنگاو بنێت، چونکە لە فەرموودەدا هاتووە: {هەر کەسێک ڕێگایەک بگرێتەبەر کە تێیدا بەدوای زانستدا بگەڕێت، خودا ڕێگایەکی بەرەو بەهەشت بۆ ئاسان دەکات}. هەر کەسێک پێی خۆشە دوای مردنیشی کردەوەکانی نەبڕێنەوە، با لە ڕێگەی نووسین و فێرکردنەوە زانست بڵاوبکاتەوە، چونکە لە فەرموودەدا هاتووە: {کاتێک مرۆڤ دەمرێت، کردەوەکانی دەبڕێنەوە مەگەر لە سێ شتدا نەبێت: خێرێکی بەردەوام (سەدەقەی جاریە)، یان زانستێک کە سوودی لێ ببرێت، یان منداڵێکی ساڵح کە دوعای خێری بۆ بکات}. (التذكرة في الوعظ)، لاپەڕە ٥٥.

  • ئەو دانیشتنانەی بۆ گوێگرتن(مجالس السماع)ی مەتنە زانستییەکان دانراون لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا گرنگی خۆیان لە دەست داوە، چونکە هیچ تێگەیشتنێکی وردیان لە پشتەوە نییە، کتێبە گەورەکانیان تێدا دەخوێندرێتەوە و، مەتنەکان بە شێوەیەکی خێراو سەرپێی دەوترێنەوە، خەڵکێکی زۆریشی لێ کۆ دەبێتەوە کە تەنها مەبەستیان بەدەستهێنانی مۆڵەت و ئیسنادە، ئیدی بێ ئاگان لە وردبوونەوەی ئەو بابەتەی کە دەخوێندرێتەوە و، هیچ توانایەکیشیان لە لێکۆڵینەوەی بابەتەکانی ئەو مەتنەدا نییە، وەکو بڵێی مەبەست تەنها پەڕەهەڵدانەوەیە نەک تێگەیشتن لە وشەکان! کورتکردنەوەی هەوڵەکان لە بەدەستهێنانی ئیجازە و، ئیسنادزیادکردن بە بێ تێگەیشتن و لێکۆڵینەوە دیاردەیەکی نادروست و دەردێکی کوشندەیە، زانستی کردووە بە لاشەیەکی بێ ڕۆح و، شتێکی بێ مانا. هەر کاتێک مەبەستی خوێندکار بوو بەوەی پێی بوترێت ڕێگەی پێ دراوە(أجيز له)، لە هەمان کاتیشدا گەر پرسیاری ئاسانترین بابەتی ئەو کتێبەی لێ بکەیت کە گوێی بۆ گرتووە دۆشدابمێنێت و نەیزانێت، ئەوە لە ڕاستیدا تاوانی بەرامبەر خۆی کردووە و، ئەو مامۆستایانەشی کە لەم خەو و خەیاڵاتە خەبەریان نەکردۆتەوە هەر تاوانیان بەرامبەر کردووە. پرۆگرامی کەسی زانستخواز ئەوەیە کە لەسەر چۆک دابنیشێت بۆ لێکۆڵینەوە، لە دانیشتنەکانیشدا ئارامگربێت لەسەر وردەکاری. کەسی زانستخواز نابێت بە زانستخواز هەتا هیلاک نەبێت بە دەست بابەتەکانەوە و خۆی نەڕەنجێنێ بۆ تێگەیشتن، دەبێت دەستەواژەکان شی بکاتەوە و لە هۆکاری حوکمەکاندا ڕۆبچێت، دەبێت ئەزموون لەگەڵ کتێبدا پەیدا بکات و لێکۆڵینەوە و گەڕان و پێداچوونەوەی هەبێت تا ئەو کاتەی مەعریفە تێکەڵی گۆشت و خوێنی دەبێت و، پێ دەگات و، وەکو هەناسە بە لاشەیدا دێت و دەڕوات، ئەو کاتە زانست دەبێت بە خوو و تەبعی ئەو، نەک زۆر لە خۆی بکات و بانگەشەی بەتاڵ بکات. کۆڕەکانی گوێگرتن خوێن نەک خودی خواردنەکە، جوانیەکن بۆ زانستخوازێکی دامەزراو، کە بنەماکانی لا چەسپا بێت و لقوپۆپەکانیشی بە باشی بەدەست هێنابێت و، مەبەستی بەو دانیشتنانە بەرەکەتی بە دەستێنانی ئەو زنجیرەیەی ئەهلی زانست و، مانەوەی ئەو سوننەتە پیرۆزە بێت لە ناو ئوممەتدا. بەڵام ئەوەی کە تووێشوو و سەرمایەکەی تەنها ببێت بە بەشداریکردن لەو مەجلیسانەدا، ئەوە لە ڕاستیدا تەنها تەمەنبەفیڕۆدانە لە شتی ناپێویستدا. نووسینی: د. سیف علي العصري و: میران مەجید

  • دووریی نێوان مرۆڤەکان بەپێی پێگە فکرییەکان و پلە و پایە ڕۆحییەکان دەپێورێت؛ بۆیە هەرکەسێک لە پێگەیەکدا بێت کە لە خوار پێگەی تۆوەیە، سەرکەوتنی تۆ بە بێهودە و بێواتا دەبینێت، و فڕینی تۆش بە خەیاڵ و وەهم تێدەگات. ئەرک و ماندووبوونی ڕوونکردنەوە لەسەر خۆت لابدە، ڕۆحت لەو بەرزاییەی خۆیدا جێبهێڵە؛ چونکە لۆمەی خۆر ناکرێت لەبەر ئەوەی شەمشەمەکوێرەکان حەز بەبینینی ناکەن.

  • جەنجاڵیی ژیان، ئارامیی ڕۆحەکان دەدزێت ئەگەر بە کاتژمێرێکی پڕ لە باوەڕ و نزا، یان دانیشتن لەگەڵ خۆشەویستان، یان پیاسە و وەرزشێکی جەستەیی، فریای ئارامیی ڕۆحمان نەکەوین، ئەوا ڕۆح هەر بە شێواوی دەمێنێتەوە و لەناو ناخۆشی و خەمە بێزارکەرەکاندا دەتلێتەوە؛ لەو کاتەشدا ژاکانی خێرا دەبێت و شادی و گەشاوەییەکەی لەدەست دەدات. کەواتە فریای ئارامیی ڕۆحەکانتان بکەون؛ چونکە ئەو خودایەی بە حیکمەت و دادپەروەریی خۆی ناخۆشی و تەنگانەکانی نووسیوە، هەر بە ڕەحمەت و لوتفی خۆیشی ڕێگاکانی دەرچوونی لێیان ئامادە کردووە.

  • یادەوەری (مێشک) هێندەی هەڵوێستەکان تیایدا دەمێنێتەوە، دەم و چاو و ڕوخسارەکان تیایدا نامێنێتەوە؛ چونکە هەڵوێستەکان هەرگیز لەبیر ناکرێن، تەنانەت ئەگەر بێدەنگیش بن.

  • ئایا فەقیهـ پێویستی بە لۆژیک هەیە؟ ناکۆکیی نێوان غەزالی و ئیبن ڕوشد مێژووی بیری ئیسلامی پێکدادانی گەورەی لەسەر ئاستی میتۆدناسی (میتۆدۆلۆژی) بەخۆیەوە بینیوە سەبارەت بە سنووری زانستەکان و تێکەڵاوبوونیان، بەتایبەت لەگەڵ هاتنی فەلسەفە و لۆژیکی یۆنانی بۆ ناو ئەم کایەیە. یەکێک لە دیارترین ئەم بەریەککەوتنە مەعریفییانە، مشتومڕی میتۆدی بوو لەسەر سروشتی زانستی "أصول الفقه" و پێگەی لۆژیک تێیدا؛ بە جۆرێک ڕەوتێک سەریهەڵدا کە لۆژیک لە ڕەگ و ڕیشەی یاسادانانی ئیسلامیدا چڕ دەکاتەوە، لە بەرامبەریشدا ڕەوتێکی تر هەبوو کە بەرگریی لە سەربەخۆیی و ڕەسەنایەتی کار و پیشەی فیقهی دەکرد. ئەبو حامیدی غەزالی ڕێڕەوێکی ڕوونی بۆ تێکەڵکردنی لۆژیک لەگەڵ شەریعەتدا دانا، ئەویش کاتێک لۆژیکی ئەرستۆیی وەک پێشمەرجێک بۆ تێگەیشتن لە ئوسوڵی فیقهـ دیاریکرد. غەزالی لە کتێبی "المستصفى في علم أصول الفقه"دا، پێشەکییەکی لۆژیکی درێژی دانا و بە پێشەکیی هەموو زانستەکانی دانا بەبێ جیاوازی؛ ئەو پێی وابوو کە هەرچەندە ئەم پێشەکییە خۆی سەر بە زانستی ئوسوڵ نییە، بەڵام ئامرازێکی پێوەرئامێزی (میعیاری) پێویستە کە خوێندکاری زانست ناتوانێت دەست بە خوێندنی فیقهـ یان هەر زانستێکی تر بکات بەبێ ئەوەی سەرەتا لۆژیک بە باشی فێربێت. ئەم دیدگایە، لۆژیکی کرد بە دەسەڵاتدارێکی ناسیاری (ئێپیستۆمۆلۆژی) و دەروازەیەکی ناچاری بۆ چوونە ناو زانستە شەرعییەکانەوە. لە بەرامبەردا، ئەبولوەلید ئیبن ڕوشد تێڕوانینێکی میتۆدیی پێچەوانەی خستەڕوو، کە بەڕوونی لە کتێبی "الضروري في أصول الفقه"دا ڕەنگی دایەوە؛ کتێبێک کە لە سەرەتای ژیانی زانستی خۆیدا وەک کورتکراوەیەکی ڕەخنەیی بۆ کتێبی "المستصفى"ی غەزالی نووسیبووی. ئیبن ڕوشد تێکەڵکردنی لۆژیکی لەگەڵ زانستی ئوسوڵی فیقهدا ڕەتکردەوە و ڕەخنەی لە غەزالی گرت کە پێشەکییەکی لۆژیکی بە زۆر خستووەتە سەرەتای کتێبەکەیەوە. ئەو لەم تانەدانەیدا پشتی بە بنەمای "پسپۆڕی و جیاکردنەوەی نێوان زانستەکان" بەست؛ بەو پێیەی لۆژیک کار و پیشەیەکی سەربەخۆیە و ڕێسای تایبەت بە خۆی هەیە، و ئوسوڵی فیقهیش کار و بوارێکی ترە کە بابەت و تایبەتمەندی خۆی هەیە. ئیبن ڕوشد پێی وابوو کە ناچارکردنی خوێندکاری فیقهـ بە فێربوونی لۆژیک لە سەرەتادا، بارگرانییەکی زانستیی بێجێیە؛ چونکە هەر کەسێک لە یەک کاتدا داوای فێربوونی زیاتر لە شتێک بکات، لە فێربوونی هەموویان بێبەش دەبێت. ئەو تاوانی ئەم تێکەڵبوونی میتۆدانە دەخاتە ئەستۆی "موتەکەللیمەکان" کە شێوازە جەدەل و لۆژیکییەکانی خۆیانیان هێنایە ناو کایەی فیقهەوە، ئەمەش بووە هۆی ئاڵۆزکردنی زانستی ئوسوڵ و لادانی لەو سروشتە پراکتیکییەی کە بۆی دانراوە؛ کە بریتییە لە دۆزینەوەی بنەماکان بۆ دەرهێنانی حوکمە شەرعییەکان. ئەم ناکۆکییە گوزارشت لە هۆشیارییەکی ڕەخنەیی پێشوەختە دەکات بۆ پاراستنی سەربەخۆیی ناسیاریی (ئێپیستۆمۆلۆژی) زانستە پراکتیکییەکان –وەک فیقهـ– بە دوور لە هەژموونی ئامرازە ڕواڵەتی و سەراوژێرەکانی وەک لۆژیک.

  • کاتێک خۆمان دەبینە سەرچاوەی خەم و ئازارەکانمان ژیان هەمیشە پڕە لە تاقیکردنەوە و بەربەست، بەڵام هەموو ناخۆشی و کەوتنێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی ئێمەدا نییە. زۆرجار، مرۆڤ خۆی دەبێتە ئەندازیاری کێشەکانی؛ نەک لەبەر خراپیی نیەت، بەڵکو بەهۆی کەڵەکەبوونی هەڵە بچووکەکان و پشتگوێخستنی درێژخایەنی ژیانییەوە. ئەم هەڵانەش دەکرێت لە دوو ڕەهەندی سەرەکیدا کورت بکەینەوە: یەکەم: ئەو هەڵانەی تایبەتن بەژیانمان: ئەم جۆرە بەهۆی خووە خراپەکانی ڕۆژانە و پشتگوێخستنی بەرپرسیارێتییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت. فەرامۆشکردن لە سەرەتادا سادە و بێ زیان دەردەکەوێت، بەڵام هێدی هێدی دەبێتە دەروازەیەکی فراوان بۆ خەم و پەشیمانی: - لە پەروەردەدا: کاتێک دایک و باوک منداڵەکانیان بەبێ ئامۆژگاری و چاودێری جێدەهێڵن، ئەو کێشە ڕەفتاری و دوورکەوتنەوەیەی لە پاشەڕۆژدا یەخەی خێزانەکە دەگرێت، بەڵایەکی لەناکاو نییە، بەڵکو بەرهەمی سروشتیی ساڵانێکی درێژ لە فەرامۆشکردنی پەروەردەیە. - لە جەستە و تەندروستیدا: پشتگوێخستنی جەستە، وەرزش نەکردن و خواردنی ناتەندروست، لەگەڵ یەکەم نەخۆشیدا وەک بەڵایەکی ئاسمانی دەردەکەوێت، لە کاتێکدا لە ڕاستیدا تەنها دەرئەنجامێکی ڕاستەوخۆی بێباکیی پێشووی خۆمانە بەرامبەر بەو جەستەیەی پێمان سپێردراوە. - لە دەروون و ناخدا: کاتێک مرۆڤ ئامادە نییە چاکسازی لە ناخی خۆیدا بکات (بۆ نموونە کاتێک هاوسەرێک هەوڵی چاککردنی تووڕەیی و ڕەفتارە توندەکانی نادات)، خۆی دەبێتە هۆکاری وێرانبوونی خێزانەکەی. دووەم: هەڵە ئایینییەکان و تاریکیی گوناهەکان: ئەم ڕەهەندە کاریگەرییەکی قووڵتر و شاراوەتری لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە. هەندێک جار مرۆڤ بەهۆی بەردەوامبوونی لەسەر گوناه و سەرپێچییەک، تووشی تەنگژە و بەڵا دەبێت؛ ئەوەی پێی دەوترێت دەرئەنجامی "کردەوە خراپەکان". ئەم ئاسەوارە ناخۆشانەش لە چەندین شێوازدا دەردەکەون، وەک: - دڵتەنگییەکی بێهۆکار و خەمۆکیی بەردەوام. - نەخۆشیی جەستەیی و کەمبوونی سامانی حەڵاڵ. - دواکەوتنی هاوسەرگیری و بێبەشبوون لە بەرەکەت و سەرکەوتنی ژیان. هەروەک چۆن پێغەمبەری خودا (د.خ) دەفەرموێت: "بەندە بەهۆی ئەو گوناهەی ئەنجامی دەدات، لە ڕۆزی بێبەش دەبێت." گوناه وەک بەربەستێکی نادیار لە نێوان مرۆڤ و ئەو خێر وخۆشییەی کە بە دوایدا دەگەڕێت ڕادەوەستێت، بەبێ ئەوەی مرۆڤەکە خۆی درکی پێ بکات. پوختەی قسە ئەوەیە: ژیان لە زۆر لایەنەوە ئاوێنەی کردارەکانی خۆمانە. پێش ئەوەی گۆزەی تاوان و گلەیی بخەینە ئەستۆی ڕۆژگار یان قەدەر، پێویستە بە وردی لە ناخی خۆمان، ڕەفتارەکانمان و پەیوەندیمان لەگەڵ خودادا بڕوانین.

  • قەدەرەکان زاڵن، و دەرئەنجام و کۆتایی کارەکانیش نادیارە؛ بۆیە بۆ هیچ کەسێک شیاو نییە کە بە ڕواڵەت و دۆخی ئێستای خۆی بخەڵەتێت. هەر لەبەر ئەمەشە کە دوعاکردن بۆ دامەزراوی و جێگیربوون لەسەر دین، وعاقیبەت خێری زۆر جەختی لێکراوەتەوە.

  • مرۆڤی دانا و زیرەک ئەو کەسەیە کە لەگەڵ خێزان، هاوڕێیان، ئازیزان و هاوسێکانییدا، وردبینی لە هەموو بچووک و گەورەیەکدا ناکات، و شیکردنەوە بۆ هەموو ڕەفتارێک ناکات، و لەسەر هەموو وشەیەک ناوەستێت؛ چونکە مرۆڤەکان لەسەر کەم‌وکوڕی و هەڵەی بچووک دروستکراون، بۆیە لێیانی قبووڵ بکە و بەرگەیان بگرە... سێیەکی عەقڵ هۆشیارییە و دوو سێیەکی تری چاوپۆشیکردنە (خۆ گێلکردن لە کەم‌وکوڕییەکان)؛ بۆیە دەمەقاڵێ مەکە و پێوەندی خزمایەتیت مەپچڕێنە تەنها لەبەر ئەوەی یاسای "یەک بە یەک" پەیڕەو دەکەیت، بەڵکو هەمیشە جێگایەک بۆ خۆشەویستی و دۆستایەتی بهێڵەرەوە... جوانترین کاردانەوە ئەوەیە کە هیچ کاردانەوەیەکت نەبێت.

  • ئایا هەموو موسڵمانانی ئەندەلوس لە ساڵی ١٦٠٩ی زاینیدا بە یەکجاری لە ئەندەلوس دەرکران؟ وەڵامەکە نەخێرە؛ چونکە چەندین خێزان مانەوە کە ئیسلامبوونی خۆیانیان دەشاردەوە. لە تۆمارەکانی دادگاکانی پشکنیندا (محاكم التفتيش) ئاماژە بە دەستگیرکردنی کۆمەڵێک کەس کراوە لە ساڵی ١٦٦٨ی زاینیدا کە بە نهێنی پەیڕەوی ئیسلامیان دەکرد، کە دواتر دادگایی کران و لە یەکێک لە گوندەکانی بەلەنسیە (ڤالێنسیا) بە سووتاندن لەسێدارە دران. مزگەوتە نهێنییەکان: لە ساڵی ١٧٦٩ی زاینیدا، دادگاکانی پشکنین دەستیان بەسەر مزگەوتێکی نهێنیدا گرت کە لەناو ماڵێکدا لە شاری کارتاهینا (قرطاجنة) شاردرابووەوە؛ ئەم مزگەوتە لەلایەن چەند موسڵمانێکەوە دروستکرابوو کە لە ڕووکەشدا خۆیان بە مەسیحی نیشان دەدا، بۆیە مزگەوتەکە سووتێنرا و ئەوانەشی لە ناویدا دۆزرانەوە بە سووتاندن لەسێدارە دران. هەروەها لە بەڵگەنامەکانی دادگاکانی پشکنیندا هاتووە کە لە ساڵی ١٧٩٥ی زاینیدا مزگەوتێکی بچووک لە گوندەکانی غەرناتە دۆزراوەتەوە کە تێیدا پەرستشەکانی ئیسلامیان ئەنجام دەدا، بۆیە مزگەوتەکە و ئەوانەشی تێیدا بوون سووتێنران. دادگاکان لەسێدارەدانی موسوڵمانەکانیان لە شاری ئەشبیلیە (سێڤییا) لە ساڵی ١٦٢٥ی زاینیدا بە هەڵواسین تۆمار کردووە بە تۆمەتی ئەنجامدانی پەرستشە ئیسلامییەکان،هەروەها سزای جەڵد لێدان و زیندانیکردنیشیان بەسەر چەندین کەسی تردا لە سەدەکانی حەڤدەهەم و هەژدەهەمدا سەپاندووە.

  • دینارە کە وا ئەهلی جیهان ئەیخەنە سەر سەر دینارە ئەکا سەد کەسی بێکەس بە هونەروەر بێ فلسە کە وا موفلیسی ناو مەجلیسی عامە ناوی لە هەموو لایە ونە نایەتە دەفتەر شوعلەی گەرمی ڕەونەقی ڕۆژە لە تلووعا یەکجاری ئەشارێتەوە شەوقی مەھ و ئەختەر لای جانەوەر و نەوعی بەشەر خۆشە زڕەی زەڕ بەو زڕڕەیە کەر دێتە تەرەننوم کە بڵێی زەڕ ئەیکا بە قەفی چینی فەنەر باری نەبوونی سەد قامەتی مەوزوونی جوانی وەکوو عەرعەر گەر واریسی شاهانی بەبێ زەڕ نییە قەدرت داماوە هەتا ماوە بەبێ ڕەونەق و جەوهەر

  • لَقَلْعُ ضِرْسٍ وَضَرْبُ حَبْسٍ وَنَزْعُ نَفْسٍ وَرَدُّ أَمْسِ کێشانی ددانی کاکیلە بە ئازارەوە، و لێدان و بەندکردن لە زینداندا، و کێشانی ڕۆح (گیان سپاردن)، و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆژی دوێنێ کە مەحاڵە. وَقُرُّ بَرْدٍ وَقَوْدُ قِرْدٍ وَدَبْغُ جِلْدٍ بِغَيْرِ شَمْسِ بەرگەگرتنی سەرما و کڕێوەی توند، و پەلکێشکردن و لێخوڕینی مەیموونێک، و خۆشەکردنی پێستە بەبێ تیشک و گەرمی دەرکەوتنی خۆر. وَأَكْلُ ضَبٍّ وَصَيْدُ دُبٍّ وَصَرْفُ حَبٍّ بِأَرْضِ خُرْسِ خواردنی بزنمژە، و ڕاوکردنی ورچێکی کێوی، و فرۆشتنی دانەوێڵە لە شوێن و وڵاتێکدا کە خەڵکەکەی لاڵ بن (و تێگەیشتن تێیدا مەحاڵ بێت) وَنَفْخُ نَارٍ وَحَمْلُ عَارٍ وَبَيْعُ دَارٍ بِرُبْعِ فِلْسِ فووکردن لە ئاگر بۆ گەشاندنەوەی، و کێشانی باری قورسی شەرمەزاری و شوورەیی، و ناچاربوون بە فرۆشتنی خانوو و لانەت بە نرخێکی زۆر سووک بە چارەکە فلسێک. وَبَيْعُ خُفٍّ وَعَدَمُ إِلْفٍ وَضَرْبُ إِلْفٍ بِحَبْلِ قَلْسِ فرۆشتنی پێڵاو لە کاتی تەنگانەدا، و بێبەشبوون لە هاوڕێ و دۆستی ئازیز، و لێدانی هاوەڵێکی دڵسۆز بە پەتێکی زبر و ئەستووری کەشتی . أَهْوَنُ مِنْ وَقْفَةِ الْحُرِّ يَرْجُو نَوَالاً بِبَابِ نَحْسِ هەموو ئەمانەی پێشوو زۆر ئاسانتر و سووکترن لەوەی کە مرۆڤێکی ئازاد و خاوەن کەرامەت، بە ئومێدی بەخشیش و یارمەتییەک، لەبەردەم دەرگای کەسێکی ڕەزیل و بەدخوودا بوەستێت. ئەم شاکارە کورتەیەکی گرنگە لەسەر چەمکی «عزەت و سەربەرزیی نەفس» ئیمامی شافعی چەندین کاری زۆر قورس، ئازاربەخش و تەنانەت کارەساتی مەحاڵ ڕیز دەکات، بەڵام لە کۆتاییدا دەڵێت تەحەمولی هەموو ئەو ناخۆشیانە زۆر ئاسانترە لەوەی مرۆڤ کەرامەتی خۆی تێکبشکێنێت و بە دەستی لەرزیوەوە لەبەردەم دەرگای کەسێکی چاوچنۆک و ڕەزیلدا بۆ داواکردنی یارمەتی بوەستێت.

  • видео или голосовое, без подписи

  • видео или голосовое, без подписи

  • بەتاڵی و بێکاری کلیلی سەرگەردانی و ونبوونە؛ ئەگەر دەروون بە کار و ئامانجە بەرزەکانەوە سەرقاڵ نەکرێت، بەرەو قووڵاییەکانی باطل و پووچەڵی لادەدات. سەختترین بەڵا و تاقیکردنەوەیەک کە دڵ پێی تاقی بێتەوە، وابەستەبوونێکی بێ بنچینە و دواکەوتنێکی بێ ئاڕاستەیە؛ خاوەنەکەی لەسەر سەرابێک دەژی کە وا دەزانێت سەرچاوەی ئاوە (بۆ تێربوون)، لە کاتێکدا هیچ نییە. پارێزگاری لە دەروازەی دڵت بکە؛ چونکە هەستەکان بەوەی پێیان دەدرێت و پێیان تێر دەکرێت گەورە دەبن، و بە بڕینی سەرچاوەکەیان کز دەبن و دەپووکێنەوە. دنیای تۆ پردێکە بەرەو دواڕۆژت دەبات، بۆیە بەفیڕۆی مەدە لە تاسەیەکی نەزۆکی بێبەروبووم یان حەسرەت و یادکردنەوەیەکی بەئازار، ئەگەر نا، سزا و ئازاری دەروونی دێتە ڕێگات و خەیاڵ و وەهمەکان لە ئامانجە گەورەکانت بێ ئاگات دەکەن.

  • چاکسازی تەنها وشەیەک یان ئامۆژگارییەک نییە، ئەگەرچی ئەمانەش لەخۆدەگرێت؛ بەڵکو چاکسازی پرۆسەیەکی ئاڵۆز و سیستمێکە کە پشت بە پلانڕێژییەکی ستراتیژی دەبەستێت، بە شێوەیەک کە لە تاک هێزێکی کاریگەر و لە کۆمەڵگاش دەوڵەتێکی بەهێز و چالاک دروست دەکات. هیچ کەسێکیش ناچێتە نێو ئەم کایە و گۆڕەپانە سەختەوە، تەنها ئەو کەسە نەبێت کە شارەزاییەکی تەواو و گشتگیری هەبێت لە زانستەکانی شەریعەت، فەلسەفە، کۆمەڵناسی، مێژوو، سیاسەت، ئابووری، و هەر زانستێکی تر کە پرۆسەی چاکسازیی تاک و واقیعی ژیانی پێوە گرێ دراوە. ڕەنگدانەوە و جێبەجێکردنی ئەمەش لە واقیعدا بە پڕۆژەیە نەک بە وتاردان!

  • بەختەوەری لەوەدا نییە کە هەمیشە ئەوە بکەیت کە خۆت دەتەوێت، بەڵکو لەوەدایە کە ئەوەت بوێت کە خودا دەیەوێت. - سەید قوطب

  • سەیرە دەبێت چ شتێک پاڵی بە عەللامەی تەفتازانیەوە نابێت بۆ وتنی ئەم دوو دێڕە شیعرە: فَرِّقْ فَرِّقِ الدَّرْسَ وحَصِّلْ مالاً فالعُمْرُ مَضَى ولَمْ تَنَلْ آمالا ولا يَنْفَعُكَ القِياسُ والعَكْسُ ولا افْعَنْلَلَ يَفْعَنْلِلُ افْعِنْلالا واتە: واز لە وانە خوێندن بهێنە و پارە و سامان کۆبکەرەوە، چونکە تەمەن تێپەڕی و نەگەیشتیت بە ئاواتەکانت. نە "قیاس" و "عەکس" (یاساکانی لۆژیک) سوودت پێ دەگەیەنن، و نە قالب و کێشە ئاڵۆزەکانی سەرفی عەرەبی وەک (افْعَنْلَلَ يَفْعَنْلِلُ افْعِنْلالا). دەکرێت مەبەستی ئەوە بووبێت کە هەرکەسێک دەبێتە خوێندکاری زانستە شەرعیەکان با باش بزانێت کە خوێندن و فێربوون و ڕۆچوون لە زانستە شەرعیەکاندا نابێتە مایەی دەستکەوتنی ژیانی دونیا و خۆشگوزەرانی بۆ کەس ناهێنێت، ئەگەر کەسێک بەتەمایە هەردووکیان کۆبکاتەوە ئەوە بۆی دەست نادات یان پارە پەیداکردن و خۆش گوزەرانی یان خوێندن و فێربوون و قەناعەت بە بەشی کەم.

  • ئێمە لێرە حەزمان لێیە عەیب و نەخۆشییەکانمان پەردەپۆش بکەین و بشارینەوە! بەڵام لەوێ، ئەوان پەلە دەکەن لە گفتوگۆکردن لەسەر نەخۆشییە کۆمەڵایەتییەکانیان بە ئاشکرا و بە ڕاشکاوی!! هەر بۆیەش چاک دەبنەوە و چارەسەری دەکەن، لە کاتێکدا لای ئێمە نەخۆشییەکە بە شاراوەیی و پەنهانی دەمێنێتەوە." شێخ محەممەد غەزالی

محمد شافعي — tgindex