Mohammad Hosseinzadeh
СтатистикаPh.D in international Relations Contact me: Website: https://mhosseinzadeh.com/ facebook: https://www.facebook.com/mohammad.hosseinzadeh.3?mibextid=ZbWKwL Instagram: https://www.instagram.com/mohammad.hossein.zadeh?igsh=MWw5emduNGl4ZWk2Mg==
- Последний пост
- 10 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 44
- 1/48двое суток
- 50
- 1/72трое суток
- 54
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
سیستەمی نێودەوڵەتی بە ناچاری و لە کۆتاییدا هەر دەبێ بەرەو سیستەمێکی چەند جەمسەری بچێت و دەڕوات. ساتەکانی "تاک جەمسەری" و "هەژمونی" لە سیاسەتی نێودەوڵەتیدا کورت و تیژتێپەڕن. بەڵام ئەوەی هەندێک لەم ڕۆژانەدا باسی دەکەن کە گوایە گرژییەکانی گەرووی هورموز یان نەگەیشتنی ئەمریکا بە ئامانجەکانی لە ئێران بە واتای کۆتایی "سەردەمی ئەمریکا"یە ڕوانگەیەکی سادە و ساکارە. جیا لەوەی لە ئێستادا ستراتیژیی سەرەکی و بنەڕەتی سەردەمی ترامپ خۆلادان و تێوەنەگلانە لە شەڕە بێ کۆتاییەکان، لە ٧٥ ساڵی ڕابردوودا لانیکەم لە چوار قۆناغدا باسی کۆتایی سەردەمی ئەمریکا کراوە، بەڵام هەتا ئێستاکەش ئەگەر نەوترێت هەژمۆن، لانیکەم زلهێزی یەکەمی سەر گۆی زەوییە. یەکەم جار: لە ساڵانی کۆتایی دەیەی ١٩٥٠ و بە ڕوونی دوای ئەوەی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٥٧ وەک یەکەم وڵات مانگی دەستکردی "سپۆتنیک"ی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد باسی کۆتاییهاتنی هەیمەنە و باڵادەستیی ئەمریکا کرا دووەم جار: لە کۆتا ساڵەکانی دەیەی ١٩٦٠ بە هۆی شەڕ و شکستی ئەمریکا لە ڤێتنام و بە تایبەتیتر لە سەرەتای ١٩٧٠ بە هۆی ئەوەی هەندێک ناویان نا داڕمانی سیستەمی برێتۆن وودز بە چڕی باس لە کۆتاییهاتنی چاخی ئەمریکا کرا سێیەم جار: لە کۆتا ساڵەکانی ١٩٨٠ واتە چەند ساڵێک پێش کۆتاییهاتنی شەڕی سارد و دەرکەوتنی ئەمریکا وەک تاک جەمسەری جیهان باس لە سەرهەڵدانی مەزنەئابووریگەلێکی وەک ژاپۆن و کاڵبوونەوەی پێگەی جیهانی ئەمریکا دەکرا جاری چوارەم: دوای شەڕەکانی سەرەتای سەدەی ٢١ و چەقینی ئەمریکا لە ئەفغانستان و عێراق و بە تایبەت دوای قەیرانی ئابووریی ساڵی ٢٠٠٨ دیسان باسی کۆتاییهاتنی تواناکانی ئەمریکا گەیشتە لووتکە، لەم ساڵانەی دواییدا: زیاتر لە هەموو کاتێک باسی شەڕی ساردی نوێ و دەرکەوتنی چین وەک گەورەترین ڕکابەری ئەمریکا کراوە کە گوایە لە کۆتاییدا پەکین جێگەی واشنتۆن دەگرێتەوە، بەڵام چین لە هیچ یەک لە چوار فاکتەری ئابووری، ئایدۆلۆژیا یان هێزی نەرم، سەربازی و پیشەسازیی (کە بۆ بوون بە هەژمۆن پێویستن) هێشتا جێگەی ئەمریکای نەگرتووەتەوە و لە هەندێکیاندا بە مەودایەکی زۆر لە دواوەیە! باسی ئێران و گەرووی هورموز باسێکە لە چەشنی ئەو باسانەی پێشوو. ئەوانەی لەم ڕۆژانەدا مکووڕانە سوێند لەسەر کۆتاییهاتنی ئەمریکا دەخۆن و گرەو لەسەر تێکشکانی ئەمریکا دەکەن، سواری گای تۆڕ دەبن. هەڵبەت لانیکەم لە ڕوانگەیەکی ڕیالیستییەوە، دەرئەنجام خۆری ئەمریکاش ئاوا دەبێت و بە ئەگەری زۆر مرۆڤایەتی دەگەڕێتەوە بۆ جیهانێکی چەند جەمسەری کە نیشانەکانی زۆروزە بەندن. بەڵام نەک بەو خێراییەی کە دژبەرانی ئەمریکا باسی دەکەن. پرسی ئێران و گەرووی هورموزیش لە ڕووی ستراتیژییەوە لە بچووکترین کێشەکانی بەردەم ئەمریکا بە هەژمار دێن نەک سەرەکیترینیان! @mohosseinzadeh
بەرپرسێکی لێنەهاتوو و ناکارامەی حیزبی چۆن دەناسرێتەوە: ١.بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و وەرگرتنی پێگە و پۆست زیاتر لە لێهاتوویی و تواناکانی خۆی، پشتی بە ناوچەگەرایی و تاقم و دەستەبازی بەستووە. ٢.ناوچەگرایە. ٣.بەرژەوەندی تاکەکەسی لە سەرەوەی بەرژەوەندییەکانی حیزب دادەنێت. ٤.بەرژەوەندی حیزبی لە سەرەوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان دادەنێت. ٥. هەوڵ نادات لە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی جیهان، ناوچە و ناوخۆ تێ بگات. ٦. ئەوەندەی سەرقاڵی داڕشتنی پیلانە بۆ مانەوە لە دەسەڵات، مەیلی بۆ داڕشتنی پلانێک نییە بۆ ڕاپەڕاندنی سەرکەوتووانەی ئەرکەکانی. ٧.خۆی سەرقاڵی دروشمگەلێکی پووچ و بێ واتا دەکات: "پاڵەوانانی فەیسبووکی"، "تێکۆشەرانی ئینتەرنێتی"، " قەڵەم و خەبات کوجا مەرحەبا"، "جێگای گەرمە"، "خەبات بە پەلە ناکرێت"، "خۆت بیکە". ٨. پێگە و پۆستی حیزبی بۆ بەرژەوەندی و قازانجی ماددی خۆی و بازرگانی بەکار دەهێنێت. ٩.بە مەبەست و بۆ دەمبەسکردنی ڕەخنەگران بەردەوام باسی سەرکردەکانی پێشوو و شەهیدان دەکات. ١٠.بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و پۆست و کورسی تەنانەت نزیکترین هاوڕێکانی خۆی فرۆشتووە. ١١.چەک و هێزی حیزبی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بەکار دەهێنێت. ١٢.ڕاوێژکردن لەگەڵ شارەزایان و پسپۆڕان بە کەمایەسی دەزانێت. ١٣.ڕقی لە دەستەواژەی "خەسارناسی"یە. ١٤.ڕێگە نادات ئەوانەی لە ڕووی ڕێکخراوەییەوە لە پێگەیەکی خوارترەوەن پێ بگەن. ١٥. بۆی بکرێت دەست دەباتە نێو سامان و دارایی حیزب. ١٦.بە هاتن و هەبوونی کەسانی بە تواناتر لە خۆی بۆ نێو حیزب دڵتەنگ دەبێ. ١٧. بە ڕەخنەی دڵسۆزانە خەماوی دەبێت. ١٨.تەنیا حەزی لەو کەسانەیە کە پێیدا هەڵدەڵێن و ماستاوی بۆ دەکەن. ١٩.زۆڵم و ناحەقی بەرامبەر ئەندام و پێشمەرگە دەکات. ٢٠.پێچەوانەی ئەو شتانە دەکات کە لە کۆبوونەوەکاندا وەک ئامۆژگاری دەیڵێت. ٢١.پێی وایە چوون زیاتر لە حیزبدا ماوەتەوە، مافی "ڤیتۆ"ی هەیە. ٢٢. پێی وایە حیزب موڵکی ئەوە. ٢٣.باسی نوخبەکوژی لە سیستەمی داگیرکەران دەکات بەڵام بەرامبەر خزمخزمێنێ و پەراوێزخستنی شارەزایان لە حیزبەکەی بێ دەنگە. ٢٤.پێی وایە هەر کەس لەو باشتر بوو، دواجار هەڕەشەیە و جێگای ئەو دەگرێتەوە. ٢٥. ئەوپەڕەکەی تەنیا بیرەوەری هاوڕێکانی دەخوێنێتەوە و لەگەڵ خوێندنەوە میانەی نییە. ٢٦.لە ژێرەوە کاسبی دەکات و لە سەرەوە دەنگ بە قەدەغەکردنی کاری پێشمەرگە بۆ بژێوی دەدات. ٢٧.دەنگ بە شێوازی شەڕی چەکداری دەدات، بەڵام ئامادە نییە خۆی و خێزانی تێچووەکەی بدەن. ٢٨.حەزی لە دووبەرەکی و تەنانەت دابڕانی حیزبییە. ٢٩. دەست دەخاتە ئەو هاوکاریانەی بۆ پێشمەرگە نێردراون. ٣٠.ئەو هاوکاریانەی بۆ پێشمەرگە ڕەوانە کراون لە نێو خزم و دۆست و کەسی خۆی دابەشی دەکات. ٣١.بە نهێنی و لە ژێرەوە لەگەڵ ڕێفورمخوازان پەیوەندی هەیە و ڕاوێژیان لەگەڵ دەکات، بە ڕەواڵەت وا نیشان دەدات دژی ڕەوتی ڕیفۆرمخوازییە. ٣٢.ڕاپورتی درۆ بە بەرپرسی یەکەمی حیزبەکەی دەدات. ٣٣.بەرامبەر ڕەخنە و ناڕەزایەتی کادێران و پێشمەرگەکان دەڵێت: "خۆ نامەمان نەناردووە بێیتە ناو حیزب" ٣٤.حەز بە سەرکەوتنی هاوخەبات و هاوکارەکانی ناکات. ٣٥.بەرامبەر ڕەخنەکان هەمیشە "دۆخەکە بە هەستیار" دەزانێت. ٣٦.پێی وایە ئەوەی بە نەرمونیانی قسە دەکات، لاوازە. ٣٧. تا بۆی بلوێت خۆی لە سەرەوەی پێوەر و یاسا و ڕێساکانی حیزب دادەنێت. ٣٨.ئەو کەسانە پەراوێز دەخات کە لە بوارەکەیدا بیرۆکەی نوێیان هەیە. ٣٩.هیچ شتێک لای ئەو نوێ نییە و شت نییە بۆی باس بکەیت و پێشووتر خۆی نەیزانیبێت. ٤٠.خۆی بە دژایەتیکردن لەگەڵ حیزبەکانی تر بەرجەستە دەکاتەوە. ٤١.پێی وایە ئێستا هەر پۆستێکی هەیە لە ڕۆژهەڵاتیش دەبێ لانیکەم خاوەنی هەمان پۆست بێت. ٤٢.لە کاتی مەترسییەکاندا پێش پێشمەرگەکان کەمپەکان جێ دەهێڵێت و پاش هەمووان دەگەڕێتەوە. ٤٣. کێشەی تاکەکەسی تێکەڵ بە کاروباری ڕێکخراوەیی دەکات. ٤٤. تا پێش گەیشتن بە دەسەڵات لەگەڵت دۆست و هاوڕێیە و دواتر خۆ دوور دەگرێت. ٤٥.بەپێی بەرژەوەندییەکانی هەڵوێستە سیاسییەکانی دەگۆڕێت. ٤٦. کەسێک حیزبی بەجێهێشت، دەڵێت "بێمنەتین"، بەڵام پێی وایە بەبێ خۆی حیزب شتێکی ناتەواوە. ٤٧. پێی دەشکێتەوە گوێ لە پێشمەرگە و ئەندامی ئاسایی بگرێت. ٤٨.لە زمانی نەوەی نوێ و گەنجانی ڕۆژهەڵات و بگرە گەنجانی نێو حیزبەکەی خۆی تێ ناگات. ٤٩. گرووپی پێک هێناوە بابەتەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لایک بکەن و کۆمێنتی بۆ دابنێن. ٥٠.تیمێکی لە نێو حیزبدا هەیە بزانێ کێ چی سەبارەت بەو دەڵێت. ٥١.گوێ بە کێشە و گرفتی ماددی و مەعنەوی ئەندامان و پێشمەرگەکان نادات. ٥٢. کە چالاکوانێکی فارس قاچاخ بوو و ڕێی کەوتە حیزبەکەی، هەموو جۆرە خزمەتێکی دەکات، بەڵام چالاکوانێکی کورد قاچاخ بوو، بۆ بینینی ئەو پێویستە نۆرە بگرێت ٥٣. بۆی بلوێت نووسەری بابەتێکی لەم چەشنە سەرکۆنە دەکات و سزای دەدات @mohosseinzadeh
هاوڕێی دووڕوو و دووڕەنگ: ١.کاتێک لەگەڵ ئەوانی ترە تۆ دەکاتە ئامانجی گاڵتەوگەپ و کاتێک لەگەڵ تۆیە ئەوانی تر. ٢.ڕووبەڕوو ستایشت دەکات و پێتدا هەڵدەڵێت و وەسفت دەکات و لە پشتەوە ناشیرینت دەکات و دەتشکێنێتەوە. ٣. نهێنییەکانت ناپارێزێت و بڵاویان دەکاتەوە و دەیانکاتە میوە و مەزەی کوڕ و کۆبوونەوەکان. ٤.بەردەوام و یەک لە دوای یەک باسی خراپەی کەسانی دیکەت بۆ دەکات و پەسنی یەک کەس ناکات. ٥.حەز بە بینین و بیستنی دەستکەوت و سەرکەوتنەکانت ناکات. ٦.بە شێوازێک قسە دەکات کە هەست بە کەمایەسی و کەموکوڕی بکەیت و لە ناخەوە بڕووخێیت. ٧.پێیخۆشە تۆ لە دۆخێکی خراپدا بیت بۆ ئەوەی خۆی بە باش و سەرکەوتوو دەربخات ٨.ئێرەیی و بەخێڵی بە پەیوەندییەکانت لەگەڵ کەسانی سەرکەوتوو دەبات. ٩.ورد و دروشت درۆت لەگەڵ دەکات؛ ١٠.کە درۆکانی ئاشکرا بوون ناحەسێتەوە تا قەناعەتت پێ بهێنێت بە هەڵە لێی تێگەیشتووی. ١١.ڕێز لە ژیانی تاکەکەسی و هێڵە سوورەکانت ناگرێ. ١٢.پەیوەندییەکی ژەهراوی و پڕ لە ترس و گومان و دڵەڕاوکێت لەگەڵ دادەمەزرێنێ. ١٣.حەزی بە تێکدانی پەیوەندییەکانتە لەگەڵ کەسانی دەوروبەر و بە تایبەت باقی هاوڕێیانت و بە تایبەتی تر دڵسۆزانت ١٤.کاتێک لەگەڵ کەسانی ترە وا نیشان دەدات تۆ ناناسێت. ١٥.کاتێک لەگەڵ کەسانی ترە وا نیشان دەدات هاوڕێیەتیتان لەسەر بنەمای نیاز و پێداویستییەکی تۆیە. ١٦.کاتێک لەگەڵ ئەوانی ترە کەمتر حەز بە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ تۆ دەکات. ١٨. خاڵە لاوازەکانت وەک چەک دژ بە خۆت بەکار دەهێنێت. ١٩. لە کوڕێکدا بە چاکە ناوت برا، پێی قەڵس دەبێ و تێک دەچێ و باسەکە دەگۆڕێت. ٢٠. بە بچووکترین ناکۆکی، هەوڵی گەورەترین جۆری تۆڵەکردنەوە دەدات. @mohosseinzadeh
ئاڵۆززییەکانی جەنگی ئێران و ئەمریکا: لە قەیرانی یاسایی واشنگتۆنەوە تا پێشنیارە نوێییەکانی تاران میوان: د.محەممەد حسێن زادە، rojhelattv @mohosseinzadeh
خۆی ئەگەر بڕیار بێت تاوانباران دیاری بکرێن، دەبێ سەرەتا پەنجە بەرەو "ئاڤا" و "روداو" ڕاکێشرێ. ئەو کاتانەی بە مۆسیقایەکی ئاخدار بۆ خەڵکیان دەگێڕاویەوە کە خامنەیی چەند چرکە پێش "شەهید" بوونی، قورئانی خوێندووەتەوە و بە حەماسەتەوە نیشانیان دەداین پاسدارەکان لە کاتی مووشەکباران قورئان دەخوێننەوە و "الله اکبر" دەڵێنەوە،چاوەڕوانی ئەم شتانە دەکرا! ئێستاش بەوجۆرە دەیانەوێ باس لە تاوانێکی "گەڕەکی ئەوبەر" بکەن: "ئەو کچە ڕۆژهەڵاتییە بکەوتایە دەست ئێران چارەسەری دەکرد". بەڵێ وایە، وەک هەموو ئەوانەی لە ساڵانی پێشوو کەوتنە دەستی و چارەسەری کردن! @mohosseinzadeh
سەبارەت بەم بۆچوونەی مێرشایمێر 👇 @mohosseinzadeh
سەبارەت بەم بۆچوونەی مێرشایمێر 👇 @mohosseinzadeh
سەبارەت بەم بۆچوونەی مێرشایمێر 👇 @mohosseinzadeh
ئەوەش کە کۆماری ئیسلامی و نەتەوەی سەردەستی ئێستا مەترسین بۆ سەر کوردستان و ئەگەری ئەوەی هەیە بڕیاری کۆمەڵکوژکردنی خەڵک بدەن، دەکرێ وەک فاکتەرێکی نەگوڕ سەیر بکرێت. بە لەبەرچاوگرتنی مێژوو و هەروەها ئەزموونی کۆماری ئیسلامی و بگرە هەڵوێستی ئۆپۆزیسیونی ئێستای فارس بەرامبەر کورد، من گومانێکم لەوەدا نییە هەر دەسەڵاتێکی تاران لە قاڵبی دەوڵەتی فارس- ئێرانیدا نەک مووشەک، بگرە فیشەکیشی نەمێنیت هێشتا لەسەر ئەوە حسێب دەکات کە خەڵکەکەیان دوو دەست و دە قامکیان هەیە بۆ خنکاندن و شکاندنی ملی کورد. 🔹 کەوابوو، ئەگەر نیگەرانی لەو فاکتەرە نەگۆڕانە ببنە هۆی پارێز و بڕیاری خۆپارێزانە، ئەوا دەبێ بینەری بەردەوامبوونی گۆشەگری و دوورەپارێزی لە گۆڕانکارییەکان تا داهاتوویەکی چاوەروانکراو بین. ئەوەی بگۆڕە ئاستی قەبووڵکردنی مەترسییەکان و بە واتایەک سەرکێشی سیاسییە. سیاسەت هاودەمی ڕیسک و خەتەرکردنە، بە تایبەت بۆ ئەو ئەکتەرانەی شتێکیان بۆ لە دەست دان نییە، دەبێ بژاردەیەکی بەردڵتر بێت! 🔹 لە کۆتاییدا، خوێنەر بە ئاسانی دەتوانێت ئەو ڕەخنەیە لەم نووسراوەیە بگرێت کە زیاتر هاندانە تا نەخشەڕێگا، بێگومان بەشیک لەو ڕەخنەیە ڕاستە، بەڵام گریمانەی نووسەر ئەوەیە حیزبەکان وەک خۆیان بانگەشەی دەکەن، خاوەن نەخشەڕێگای پێشوەختە ئامادەکراون!
🔹 من ئێستا خۆم لە بازنەی ئەو کەسانەم کە پیشبینی ئەوە دەکەن لە ئەگەری سازان و ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران و مانەوەی کۆماری ئیسلامی و گەڕاندنەوەی سەقامگیری، چیتر بوار بۆ کاری حیزبی و چالاکی سیاسی بۆ حیزبەکانی ڕۆژهەڵات هەرگیز بە شێوازی پێشوو ناڕەخسێت و تەنانەت ناکرێت شکستی سیاسەتی گوشاری هەمەلایەنەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرحیزبەکان لە سەردەمی دوای ڕاپەڕینی ژینا وەک نموونە بهێنرێتەوە، چونکە ئەم جار دۆخەکە زۆر جیاوازترە و حیزبەکان وەک بەشێک لە هێزی دوژمن بۆ کۆتاییهێنانی یەکجارەیی بە مانەوەی ڕژێم و تەنانەت مانەوەی ئێران حسێبیان بۆ دەکرێت. بۆیە بە شێوازی جۆراوجۆر هەوڵی لەنێوبردن و لانیکەم پەرتەوازەیی و دەرپەڕاندنیان دەدرێت. بچووکترین هۆکاری ئەوەیە کە خوێندنەوی بڕیاردەرانی کۆماری ئیسلامی بە تایبەت دوای لێدوانەکانی ترامپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ هێزێکی کوردی بە مەبەستی پڕچەککردنی خۆپیشاندەران لە ئێران، ئەوەیە کە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەم شەڕەدا هاوکار و هاوبەرەی ئیسرائیل و ئەمریکان و جووڵە نەکردنیشیان دیسان پەیوەندی بە ڕێگریکردنی ترامپەوە بووە. واتە نەهاتنەوە نەبووە، بەڵکوو دواکەوتنی جووڵە بووە تا ئەو ساتەی جووڵەیان لە بەرژەوەندی ئەمریکا و ئیسرائیل بێت. بچووکترین نیشانەی ئەو خوێندنەوەش ئەوەیە کە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەسی دوو هەفتەیی لەگەڵ ئەمریکا، داوایان لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد هێزەکانی ڕۆژهەڵات لە خاکی باشوور دەر بکەن. تەنانەت ئەگەر وا وێنا بکرێت کە کۆماری ئیسلامی دوای ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکاش لە پاکستان، سەرقاڵی ڕاگیری و چەسپاندنەوەی دەسەڵاتی نێوخۆیی و چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانی دوای شەڕ دەبێت و بیر لە هێرش بۆ سەر حیزبەکان ناکاتەوە، ئەوە بە واتای دەربازبوونی حیزبەکان لە مەترسییەکانی بەردەم نابێت. بەبۆچوونی من پاشهات و لێکەوتەکانی ئەو ڕێککەوتنە بۆ دۆخی نێوخۆیی حیزبەکانیش بەرفراوان دەبن. کەمترین پەیهاتی ئەوەیە کە کەشێکی بێ هیوایی لە نێو پێشمەرگە و ئەندامانی حیزبەکاندا درووست دەبێت کە دوور نییە تا سنووری قەیران و بگرە دابڕان بیانبات. بە ئەگەری زۆر پرسیاری لەم چەشنە لە سەرکردایەتی حیزبەکان، لە تاروپۆیان دەدات: ئایا هیچ پلانێکی پێشبینیکراو و ئامادەکراوی پێشوەختە بۆ دۆخی شەڕێکی لەو جۆرە لە نێو حیزبەکاندا هەبوو؟ ئەگەر هەبوو بۆ جێبەجێ نەکرا و ئەگەر نا حیزبەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا سەرقاڵی چی بوون؟ ئایا چاوەڕوان بوون چ فاکتەرێکی قورستر و بەهێزتر لەو بۆردومانە ئاسمانیانە یارمەتیدەر بێت بۆ جێبەجێکردنی پلانێکی پێشوەختە ئامادەکراو؟ هەڵبەت وەک وتم، ئێستاش و تەنانەت دوای شکستی دانوستانەکانی ئەمڕۆی پاکستان هێشتا دیار نییە ڕووداوەکانی داهاتوو بە چ ئاقارێکدا دەچن. ئەگەر وای دابنەین دانوستانی دیکە لە ئارادا بێت و ڕێککەوتن بکرێت بە ئەگەری زۆر دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بین حیزبەکان زیاتر سەرقاڵی ئەم ڕەخنە نێوخۆییانە و خۆپاراستن لە پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی بن. ئەوەندە دەتوانم بڵێم دۆخێکی بێ هیواکەر دەبێت. بەڵام ئەگەر کاردانەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل بەم شکستە دیپلۆماسییەی ئەمڕۆ دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بە شێوازی چل ڕۆژی ڕابردوو بێت تا ئەو کاتەی ئێران بە ناچاری بگەڕێتەوە بۆ سەر مێزی دانوستان، چی؟ 🔹 بە بۆچوونی من سەرباری ئەوەی کە نکۆڵی و حاشا لە هەڕەشە ئەگەرییەکان و ئەو دۆخە پڕ لە مەترسییە ناکرێت، بەڵام پێویستە لە هەڵسەنگاندنەکانی هاوپەیمانێتی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتدا ئەمجار گرینگییەکی زیاتر بە سەرکێشی و خۆ خستنە نێو مەترسییەکان بدرێت. بۆچی و لۆژیکی پشت ئەم پێشنیارە چییە؟ هۆکارەکەی ئەوەیە کە هەموو ئەو فاکتەرانەی دەبنە هۆی نیگەرانی حیزبەکان و باقی ئەندامانی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات، توخم و فاکتەرگەلێکی نەگۆڕ و تا ڕادەیەکی زۆر پاوەجێن. ئەمە یانی چی؟ یانی ئەوەی کە بۆ نموونە دژایەتی تورکیا لەگەڵ کورد فاکتەرێکە کە هیچ هۆکارێکی نییە مرۆڤ چاوەڕوانی ئەوە بکات کە لە ساڵانی داهاتوودا گۆڕانکاری بەسەردا بێت. لە هەر شوێنێکی ئەم گەردوونە کورد دەسەڵات بە دەستەوە بگرێت یەکێک لە هەڕەشەکان کە دێتە بەردەمی پیلانگێڕی تورکیایە. ئەوان هێشتا گرینگی بەو ئامۆژگارییە دەدەن کە پێشینیانیان گوتوویانە "کورد لە گۆی مانگ دەوڵەت بنیات بنێت، ئەرکی تورکیایە بیڕووخێنێت". هەروەها هەڕەشەکردن لە هەرێمی باشووری کوردستانیش فاکتەرێکە کە هەمیشە کۆماری ئیسلامی پەنای بۆ دەبات، مەگەر ئەوەی دڵنیا بێت کە هێزی پێشمەرگەی باشوور دژ بە پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات دەجەنگێت و لە باشوور وەدەریان دەنێن کە لانیکەم لە ڕوانگەی منەوە ئەوە دوور و ئەستەم و نزیک لە مەحاڵە کە ڕوو بدات. بۆیە هێزی پێشمەرگەی ڕۆژهەڵات چە ئێستا و چ لە داهاتوودا هەر جۆرە جووڵەیەک دژ بە کۆماری ئیسلامی بکات، چاوەڕوانی لێدان لە بەرژەوەندییەکانی باشوور دەکرێت. توخمێکی نەگۆڕە و هیچی پێ ناکرێت.
بۆ تێگەیشتنی باشتر لەم سیاسەتە، باش دەبێت خوێنەر وا وێنا بکات کە وەک چۆن کۆماری ئیسلامی گەرووی هۆرمۆز دژ بە جووڵەی وڵاتانی ئەورووپی و بەشێک لە وڵاتانیی عەرەبی ناوچە بەکار دەهێنێت، باشووری کوردستانیشی وەک بارمتە گرتووە و بەو شێوەیە فشارێکی زۆری خستووەتە سەر هێزەکانی ڕۆژهەڵات، چونکە دەزانێ هەموو ئەو هێزانە گرینگی بە سەقام و ئاسایش و بە گشتی بایەخ بە بەرژەوەندییەکانی باشوور دەدەن و نایانەوێت ئەو پارچەیە بخەنە بەر مەترسییەکی خەسارهێنەر لانیکەم تا ئەو کاتەی لە سەرکەوتن لە ئەگەری هەر جووڵەیەکدا دڵنیا ببنەوە. 🔹 گرفتێکی دیکە لەبەردەم بڕیاردانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ئەوەیە کە ئەوان بە ئەزموون لەوە دڵنیان کە هەر جووڵەیەکی ئەوان دەتوانێت ببێتە هۆی فتوایەکی هاوشێوەی فتواکەی خومەینی بۆ شەڕ دژ بە کوردستان. حیزبەکان بە ئاشکرا نیگەرانی پاکتاو و کۆمەڵکوژکردنی هاووڵاتیانن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. 🔹 هەروەها وەک فاکتەرێکی هەرێمی و بە لەبەرچاوگرتنی ڕووداوەکانی باشوور و ڕۆژاوای کوردستان، حیزبەکان چاویان لە هەندێ ئەکتەری هەرێمی وەک تورکیا و ئازەربایجان و مەترسییەکانی دەستێوەرادنی ئەو وڵاتانەیە لە ئەگەری هەر جۆرە جووڵەیەک لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بە تایبەت هێزەکانی پەژاکەوە کە تورکیا دەتوانێت بیانکاتە بیانووی هەر جۆرە سیاسەتێکی دەستدرێژکارانە. بێگومان ئەمە نیگەرانییەکی کەم نییە، چونکە هەمووان ئاگاداری ئەوە هەین کە ئەو وڵاتانەش پلان و پیلانێکی زۆریان هەیە لانیکەم بۆ ئەو بەش و شارانەی کوردستان کە ئازەری/ تورک و کورد پێکەوە دەژین. 🔹 نیگەرانییەکی دیکەی هێزەکانی ڕۆژهەڵات هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە سازان و ڕێککەوتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە لەگەڵ پاشماوەی دەسەڵاتدارنی کۆماری ئیسلامی، بەتایبەتی کە لەم ڕۆژانەی دواییدا تامەزرۆییەکی زۆر لە نێویاندا بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بەرچاو دەکەوێت و هەر ئێستاکەش کە لە کاتی نووسینی ئەم دێڕانەدا کە باس لە شکستی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە پاکستان دەکرێت، بەڵام ڕاگەیەندراو و بەیاننامەکانی کۆماری ئیسلامی ڕێژەیەکی بەرچاو لە نەرمونیانییان پێوە دیارە و وا دەردەکەوێت هەوڵ دەدەن دەرەتانێک بۆ بەردەوامی وتووێژەکان بهێڵنەوە. بڕیاردەرانی حیزبەکان هەر سەرەتا وایان دەخوێندەوە و ئێستاکەش وای بۆ دەچن کە سازان و پێکهاتنی لایەنەکانی شەڕ وا دەکات لە ئەگەری هەر جووڵەیەکی هێزی پێشمەرگە، کورد بە تاقی تەنیا لە مەیدانی دژ بە کۆماری ئیسلامیدا بمێنتەوە و ئەوسا لە نێوان پیلانەکانی ئێران و ئەو دوو ئەکتەرە هەرێمییەی پێشتر ئاماژەم پێدان لە دوێرد بدرێت. 🔹 ئەوەی لە سەرەوە باس کرا گرینگترینی ئەو مەترسی و هەڕەشانەن کە زەینی بڕیاردەرانی حیزبەکانیان سەرقاڵی خۆیان کردووە. بێگومان لە پاڵ ئەمانەدا، دەکرێت هەندێ هۆکاری دیکە بە تایبەتی لە پەیوەندی لەگەڵ کاروباری سەربازی و لاوازییە تەکتیکییەکان و کەموکوڕییەکان هەبن کە بۆ نووسەری ئەم دێڕانە نەناسراو و شاراوە بن و باسکردن لە بەشێکی دیکەش لە دۆخی ئێستادا قازانجی نەبێت. لەبەرچاوگرتنی ئەم نیگەرانیانەی بڕیاردەرانی حیزبەکان، لانیکەم هەڵگری ئەو قازانجەیە کە تاکی کورد لە پاڵ بینینی ئەو دەلاقەیەی بە ڕووی حیزبەکاندا کراوەتەوە، کۆی ئەو چواردیوارییە ببینێت کە دەوری حیزبەکانی پێ گیراوە. بێگومان ئەو هەڕەشە و بەربەستانە ئەوەندە هەن کە پرۆسەی بڕیاردان سەخت و دژوار بکەن و ڕەوایی بە ئاستێک لە دووربینی و خۆپارێزی بڕیاردەرانی حیزبی بدەن. بەڵام باسەکە بەمە کۆتایی نایەت. 🔹 دەکرێ بڕیاردەرانی حیزبەکانیش ئەم جۆرە پرسیارانە بە ڕەوا ببینن کە دەڵین ئایا دەرفەتێکی لەم چەشنە کە بە هۆی هێرشی زلهێزێکی جیهانی و زلهێزێکی ناوچەیی بۆ سەر کۆماری ئیسلامی وەک یەکێک لە داگیرکەرانی کوردستان ڕەخساوە، شایەنی ئاستێک لە سەرهەڵگرتن و سەرکێشی و قەبووڵی مەترسی لە لایەن حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و بە گشتی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نییە؟ ئایا دەرفەتێکی لەو جۆرە بە هۆی بیرکردنەوە لە تێچوو و مەترسییە ئەگەرییەکان بە فیڕۆ نەچووە و ناچێت؟ ئایا کەنارگیربوونی حیزبەکان لە کات و ساتێکی لەم جۆرە قومار کردن بە داهاتووی خودی حیزبەکانەوە نییە؟ ئایا حیزبەکان دەبێ چاوەڕوانی گۆڕانکارییەک بن کە ئاواتی بۆ دەخوازن و بە کاتی پێویستی خۆتێوەردانی وێنا دەکەن یاخود خۆیان بەشێک بن لە گۆڕانکارییەکان؟ ئایا مانەوەی کۆماری ئیسلامی بە واتای بەردەوامی و توندتربوونەوەی گوشارەکان لەسەر خەڵکی ڕۆژهەڵات لە نێوخۆ و چڕترکردنەوەی هەوڵەکان بۆ تەفروتووناکردن و لانیکەم دەرپەڕاندنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشوور نییە؟ ئەو باجەی بە مانەوەی کۆماری ئیسلامی دەدرێت بۆچی نەبێتە دەسمایەی سەرکێشییەک کە ڕەنگە هاوەڵی سەرکەوتن بێت؟
ئەم دەستەیە دەڵێن، زۆرینەی ڕەخنەگرانی حیزبەکان و بەتایبەتی ئەوانەی خوازیاری جووڵەی هێزی پێشمەرگەن یان لە دەرەوەی چوارچێوەی حیزبیدان و ئاگاداری بەربەست و کێشە و تەنگوچەڵەمەکان نین، یان زانیاری وردیان لە بارودۆخی حیزبەکان و هەروەها هێزەکانی دوژمن لەسەر واقیعی مەیدانی نییە یاخود هیچ ئەزموونێکیان سەبارەت بە شەڕ بە شێوازی پێشمەرگانە نییە. گرینگتر لەوەش، دەڵین ئەوان دواجار بەرپرسیاریەتی دەرئەنجامی بڕیارەکانیان لە ئەستۆ ناکەوێ بۆیە لە دەرەوەی گۆڕەپانەکە دەتوانن چۆنیان پێ خۆش بوو درووشم بدەن و فشار بۆ هەر جۆرە بڕیارێک بە هەر تێچوویەکەوە بدەن. بێگومان ئەم دەستەیە حاشا لەوە ناکەن ڕۆچنەیەک بە ڕووی حیزبەکاندا کراوەتەوە، بەڵام دەڵین هاوکات لەگەڵ ئەو دەرفەتە، حیزبەکان لە چواردیوارییەکی تەنراو لە بەربەست و هەڕەشەکاندا گەمارۆدراون. دەڵێن ئەوانەی لە دنیای خەیاڵاندا دەژین، درک بەم ئاستەنگانە ناکەن. 🔹 بەم ڕوونکردنەوەیە، من هەوڵ دەدەم لە درێژەدا سەرەتا باسێک لەو ئاستەنگ و کێشە و گرفتانە بکەم کە ئەم دوایین دەستە ئاماژەیان پێ دەکەن و بە ڕوونی هۆکارن بۆ ئەوەی حیزبەکان بەرەوە حاڵەت و هەڵوێستی لاپارێزانە ڕا بکێشرێن و بە پارێزەوە بڕیار بدەن. دواجاریش باس لەوە دەکەم کە ئەگەر ئەم نەسازان و ڕێک نەکەوتنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە دانوستانەکاندا بەردەوام بێت، بۆچی پێویستە حیزبەکان زیاتر قەبووڵی ڕیسک و سەرکێشی بکەن و بە لای بڕیارگەلێکی بوێرانەدا بشکێنەوە کە دەکرێت هاوەڵی هەندێ هەڕەشە یان جێی مەترسیش بن. دیارە ئەگەر پێچەوانەکەی ڕوو بدات و ئەمریکا و ئێران لە دەرفەتێکی دیکەی دانوستاندا ڕێککەوتن بکەن ئەوا حیزبەکان بە ئەگەری زۆر ڕووبەڕووی ئەو دۆخە سەخت و دژوارە دەبنەوە کە هەر لە درێژەی ئەم بابەتە باسی لێ کراوە. 🔹 هەڵبەت لێرەدا پێوسیتە ئاماژە بەو خاڵەش بکەم کە من خۆم لانیکەم لە دوو قۆناغی سەردەمی "ڕاپەڕینی ژینا" و هەروەها "شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل لەگەڵ ئێران" کە ئەوکاتیش بەشێک لە ئەندامانی حیزبەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە تاکی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵات پێیان وابوو ڕژێم لاواز بووە و تەنانەت هەندێک بە شێوەیەکی ناواقیعی باسیان لە ڕووخانی ڕژێم دەکرد و بە پێویستیان دەزانی کە حیزبەکان بڕیاری ناردنەوەی هێزی پێشمەرگە بدەن، بەو پاشخان و زانیاری و ناسینەی کە هەم لە حیزبەکان و هەم لە توانا سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی هەمبوو، ئەو ڕوانگەیەم بە زێدەڕۆیانە و هەڵە دەزانی، بە توندی و بە جیدی پشتگیریم لە بڕیاری حیزبەکان کرد و بڕیاری ئەوانم بە بڕیارێکی واقیعبینانەتر زانی. دیارە بۆ ئەوەش زۆر جار ڕووبەڕووی ڕەخنەی هەندێ لە هاوڕێیان و خوێنەرانی بابەتەکانم و بە تایبەتی زۆرێک لەو کەسانە دەبوومەوە کە ڕەنگە بە هۆی نووسینەکانی ساڵانی پێشووم بە تایبەت سەبارەت بە "ڕاسان"ی حیزبی دێموکرات، منیان بە لایەنگری جدی خەباتی چەکدارانە ناسیوە. هەڵبەت ڕوونە من پشتگیری ئەو شێوازە خەباتە دەکەم، بەڵام بێگومان لایەنگری لەو شێوازە خەباتە لەگەڵ دیاریکردنی قۆناغ یاخود دەستنیشانکردنی کات و شێوازی تەکتیکی ئۆپەراسیۆنی چەکدارانە جیاواز دەبینم. من قایلم بەوەی کە دەتوانم بەرگری لە ڕوانگەم بۆ خەباتی چەکدارانە بکەم، بەڵام بەوەش دەزانم باسکردن لە جێبەجێکردن یان نەکردنی پلانی سەربازی بوارێک نییە کە من شارەزاییم تێیدا هەبێت. دیارە ئەوە دوو بوار و بابەتی جیاوازن و ئەمەش بابەتێکی زۆر ئاساییە. 🔹 ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ باسە سەرەکییەکە سەبارەت بەم شەڕەی ئەم دوایانە و هەڵوێستی هاوپەیمانێتی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، ئاشکرایە کە سەرباری کرانەوەی دەلاقەیەک لە هیوا، بە هۆی لێدان و گورزوەشاندنی قورس لە سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی و هەروەها تێکشاندنی بەشێکی زۆر لە توانا ستراتیژییەکان و دامەزراوە سەربازییەکانی ئەو ڕژێمە لە زۆربەی شارەکان و هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە لەسەر ئەرزی واقیع هاوسەنگی هێز لە زیانی کۆماری ئیسلامی هێندە گۆڕدرابێت کە ئەو هاوسەنگییە لە قازانجی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیش شکابێتەوە. بەپێچەوانەوە، کۆماری ئیسلامی هێشتا خاوەن هێزێکی زەبەلاحی زەمینییە. زیاد لەوەش، بەپێی هەندێ هەواڵ تەنانەت بەشێک لە میلیشیا و گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکانی لە عێراق لە بڕێک لە خاڵە سنوورییەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان جێگیر کردوون. هەروەها، بەرپرسانی سیاسی و سەربازی کۆماری ئیسلامی پەیتا پەیتا دووبارەیان کردووەتەوە کە لە ئەگەری هەر جووڵەیەکی پێشمەرگە و هێزەکانی ڕۆژهەڵات، ئەوا باشووری کوردستان و هەموو دامەزراوەکانی دەکەنە ئامانج. ئەمە شێوازێکە لە سیاسیەتی چاوترسێنکردن.
🔻 حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە تەنگەژەی بڕیارێکی دژوار: یەک دەلاقە و چواردیوار ✍ د. محەممەد حسێنزادە 🔹 ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی ئەپریلی ٢٠٢٦، جی.دی. ڤانس جێگری دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند دوای ٢١ کاتژمێر وتووێژ لەگەڵ شاندی دانوستانکاری کۆماری ئیسلامی لە ئیسلامئابادی پاکستان، کۆماری ئیسلامی نەچووەتە ژێر باری مەرجەکانی ئەمریکا و هیچ ڕێککەوتنێک نەکراوە. جی.دی.ڤانس بەوە دەناسرا کە نوێنەرایەتی ئەو بازنەیە دەکات کە هەر لە سەرەتاوە دژی هێرشێکی بەربڵاو و بەتایبەت درێژخایەن دژی کۆماری ئیسلامی بوون و پێیان وابوو کە پێویستە وڵاتەکەیان زیاترین وزەی خۆی بۆ کێبڕکێ لەگەڵ چین و ڕێگریکردن لە هێزگرتنی ئەو زلهێزە تەرخان بکات. بۆیە زۆرێک لە چاوەدێران پێیان وابوو دەستنیشانکردنی جی.دی.ڤانس وەکوو سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئەمریکا ئەگەری سازان و ڕێککەوتن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دوای نزیکەی چل ڕۆژ شەڕ و هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی و هێرشی مووشەکی و درۆنیی کۆماری ئیسلامی بۆ ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە و دامەزراوەکانی هەندێ لە وڵاتانی عەرەبیی هاوپەیمانی ئەمریکا و هەروەها هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی هێرشی چڕ بۆ سەر بنکە و بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، زیاتر دەکات. هەر لەبەر ئەوەی ڤانس سەرۆکایەتی شاندی ئەمریکای لە ئەستۆ بوو، هەندێک دەیانگوت دانوستانەکانی پاکستان دوا دەرفەتی دیپلۆماسییە. ڕەنگە ئەم ڕوانگەیە زێدەڕۆیانە بێت و هێشتا دەرفەت بۆ کۆبوونەوە و دانوستانی دیکەی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی مابێت، چونکە وەک لە میدیاکان و هەروەها لە لێدوانەکانی هەردوو لادا باسکراوە، لە هەندێک لە بابەتەکاندا لێکتێگەیشتن و مەیل بۆ سازان هەبووە. بۆیە نابێ وەک شکستێکی ڕەهای ڕەوتی دیپلۆماسی و دانوستان سەیر بکرێت. 🔹 ئامانجی ئەم نووسراوە لەم کاتەدا و لە دۆخێکدا کە پێشبینی داهاتوو زۆر دژوارە، باسکردنە لە هەڵوێستی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی ئەو هاوپەیمانێتییە کە لە نێوان پێنج لایەندا پێکهاتووە لە میانەی ئەم جەنگەدا. بێگومان هەندێ لەم باسانە و بە تایبەت ئەوانەی پێوەندییان بە دۆخی پاش ڕێککەوتنی ئەگەری و شیمانەکراوی نێوان واشنتۆن و تارانەوە هەیە، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ناگرێتەوە. بەو مانایە کە دەرئەنجامەکانی ڕێککەوتنێکی ئەگەری نێوان واشنتۆن-تاران ڕەنگە هاوشێوەی پەیهاتەکان بۆ باقی حیزبەکان نەبێت، لەبەر ئەوەی هێزەکانی ئەو پارتە لە شاخەکانن و بنکە و بارەگای جێگیریان لە ناو خاکی باشووری کوردستاندا نییە. 🔹 وەک دەزانین، هاوپەیمانێتیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەی چل ڕۆژی ڕابردوودا و لە میانەی ئەو جەنگەدا کە باسکرا لە لایەن بەشیک لە خەڵکی کوردستان بەردەوام ڕووبەڕووی ئەو پرسیارە بووەتەوە کە چاوەڕوانی چی دەکەن و پلان و بەرنامەیان چییە و دەیانەوێت چی بکەن و چۆن ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە کە بە هۆی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆیان ڕەخساوە. لەم پەیوەندییەدا، هەندێک پێیان وایە شەڕی ئیسرائیل و ئەمریکا دژ بە کۆماری ئیسلامی دەلاقەیەکی بۆ ڕزگاری ڕۆژهەڵات کردەوە و دەرفەتێکی زێڕینی بۆ حیزبەکان ڕەخساند، بەڵام ئەوان نەیانتوانی ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە. مەبەستی ئەم ڕەخنەگرانە ئەوەیە کە حیزبەکان هەڵەیان کرد کە بڕیاری جووڵە و ناردنەوەی هێزی پێشمەرگەیان نەدا و دەشڵێن ئێستا ئیدی ئەو هەلە بە هۆی زاڵبوونی ڕەوتی دیپلۆماسی لە نێوان لایەنەکانی شەڕەکە تا ڕادەیەکی زۆر لە کیس چووە. 🔹 دەستەی دووەم هەمان ڕەخنە لە حیزبەکان دەگرن بەو جیاوازییەوە کە پێیان وایە ئەو دەرفەتە هێشتا لە کیس نەچووە و حیزبەکان ئێستاش دەتوانن بڕیاری شەڕی پێشمەرگانە بدەن. ئەوان دەڵین بە تایبەتی ئیسرائیل لە ماوەی جەنگەکەدا بە خەستی بنکە و دامەزراوە سەربازییەکانی سوپای پاسدارانی لە شار و گوندەکان و خاڵە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێکاوە و هێزەکانیان لە ڕووی ڕێکخراوەییەوە شڵەژاو و شپرزەن و ورەیان دابەزیوە. لە لایەکی دیکەشەوە خەڵکی ڕۆژهەڵات بۆ ڕاپەڕین ئامادەیە و بە کردە پێشوازی لە هێزی پێشمەرگە دەکەن. 🔹 بە پێچەوانەی ئەو دوو دەستەیە، ژمارەیەکی زۆریش پێیان وایە ئەندامانی هاوپەیمانێتیی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە لایەن کەسانێکی خاوەن ئەزموونەوە بەڕێوە دەبرێن کە بەشێکیان خۆیان لە ڕابردوودا لە مەیداندا بوون و بە کردە بەشداری شەڕی دژ بە کۆماری ئیسلامی بوون و تا ئێستاکەش بە شێوەیەکی ژیرانە و لێزانانە جووڵاونەتەوە و هەر ئەوانیشن کە دەتوانن لە کۆتاییدا باشترین بڕیار لە گونجاوترین ساتەکاندا بدەن.
без подписи
👇
👇
ئەگەر ئاگربەس بەردەوام بێت و ئیسرائیل پەکی نەخات، پێشبینی دەکرێت جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جی.دی.ڤانس سەرۆکایەتی شاندی دانوستانی ئەمریکا لەگەڵ ئێران بکات؛ ئەگەر ئەوە ڕاست بێ، دەرفەتێکی باشە بۆ کۆماری ئیسلامی. بەرپرسانی ئەو ڕژێمە پێشتریش پێداگر بوون لەگەڵ ئەو دانوستان بکەن. هۆکارەکەی ئەوەیە ڤانس دیارترینی دەوروبەرییەکانی ترامپە کە لە دوورەدیمەنی سیاسەتی دەرەکی ئەمریکادا هەموو خەم و داڵغەیان ڕێگریکردنە لە هێزگرتنی زیاتری وڵاتی چین و پاراستنی باڵادەستی لە کێبڕکێی وڵاتانی زلهێزدا. بۆیە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ شەڕێکی درێژخایەن لەگەڵ کۆماری ئیسلامی نەبوو. ترامپ لەم دوایاندا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بە گاڵتە و جەفەنگەوە وتی ئەگەر دانوستانەکان لەگەڵ ئێران شکستیان هێنا ڤانس سەرکۆنە دەکەین؛ ئەگەریش سەرکەوتین ئەوە لەسەر ئیعتباری خۆمە! ناوەڕۆکی پەیامەکە ئەوە بوو کە ڤانس پێی لەسەر دانوستان چەقاندووە. بۆیە دەکرێ وەک کۆتا دەرفەتی دیپلۆماسیش بێت. نەزم و سەقامی دوای جەنگ و ڕێککەوتنەکان هەمیشە بۆ لاوازەکان مەترسیدارە. من ئێستا دوو هێندەی ئەوانەی نیگەرانی پرد و ژێرخانەکانی تاران و قوم بوون، نیگەرانم لە ئەگەری ڕێککەوتن، حیزبەکانی ڕۆژهەڵات نەبنە بەشێک لە دانوستانەکان! جارێ ئاماژەیەک نییە، بەڵام وەک کورد مێشک ڕاهاتووە لە شانۆی سیاسەتی لیپ و لێوڕێژ لە بەرژەوەندی و داماڵڕاو لە ئەخلاق پێشبینی خراپترین حاڵەتەکان بکەیت! بەتایبەتی ئەگەر باسی ڕێککەوتنی گشتگیر و هەمەلاگیر بێت @mohosseinzadeh
چاخی بەردین" تەنیا چەمکێکی هێمایینە بۆ وەشاندنی گورزێکی گورجبڕ، دەنا بە کردە هیچ شوێنێک ناگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە. تەنانەت ژاپۆن کە بۆمبی ئەتۆمی لێدرا و ئاڵمانیای پێش تەسلیمبوونی نازییەکان کە هەندێ لە شارەکانی هێندە بوردومانی ئاسمانی کرابوون، خانوویەکیشی تێدا نەمابوو بۆ حەسانەوەی سەربازانی هاوپەیمانانیش دوای ٧٥ ساڵ نەک هەر لە ئێرانی مۆدێرنی ئێستا باشترن، هیچ نەبێ زلهێزی ئابووریش هەژمار دەکرێن. ئاخر وڵاتێک لە سەدەی ٢١دا ئەحمەد جەننەتی کە یەک سەدە و یەک ساڵ تەمەنییەتی و تا ساڵی پار [بۆ ماوەی ٤٣ ساڵ] سەرۆکی لێژنەی دیاریکردنی ڕابەری ئێران بوو و ٤٤ ساڵە ئەو دیاری دەکات کێ دەتوانێ ببێ (یان نەبێ) بە سەرۆک کۆمار و نوێنەری مەجلیس، جیاوازی لەگەڵ چاخی بەردین چییە؟ خۆ چاخی بەردین هەر بە خنجەر و نێزە وئەشکەوت نییە. ئەوپەڕەکەی ئەگەر تا ١٤ کاژمێری تر ئێران چۆکی دانەدا و ڕێککەوتن نەکات و ترامپیش بەڵێنەکەی جێبەجێ بکات، تازە ویترین و ڕەواڵەتی سیستەمەکە لەگەڵ ناوەڕۆکی دەستوور و یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ڕێکدەخرێت! هەرکەسیش هەستیارە بە چەمکی "چاخی بەردین" دەتوانێ بە گەڕانەوە بۆ "سەردەمی زێڕینی کورش" وەریگێڕێت! حەسرەتی ئێرانشارییەکانیشە و دوور نییە پێشیان خۆش بێ! هەڵبەت دوایی نەڵێن ئەوە دانت بە مێژووی کۆنی ئێراندا ناوە، وەک نموونەیەکی خەیاڵی دەڵێم! @mohosseinzadeh
без подписи
زۆر پێشتر لەوەی دۆناڵد ترامپ بڵێت: "ئەگەر کۆماری ئیسلامی ڕێککەوتنمان لەگەڵ نەکات، هەموو ژێرخانەکانی وزە و ئابووری دەکرێنە ئامانج و ئێران دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بەردین"، ئەوە "ئەنجومەنی بەرگری ئێران" بوو کە ڕێک هەمان هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کرد و وتی لە ئەگەری هەر جووڵەیەکی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، هەموو ژێرخانەکانی وزە و کارەبا و ترانزیتی هەرێم دەکرێنە ئامانج. جا نە "ئاڤا" ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە بڵێت لێدان لە دامەزراوەکانمان "بێ ئەخلاقی"یە و نە دوو ڕۆشنبیر نووسییان ئەوە بڕیارێکی دڕندانە و ناشارستانیانەیە و نە سیاسییەکی ڕۆژهەڵاتیش نامەیەکی بڵاو کردەوە بڵێت واز لە نیازی ئەحمەقانەی لێدان لەو ژێرخانانە بێنن کە پەیوەندییان بە ژیانی خەڵکی ئەو هەرێمەوە هەیە! ئەوە نە مرۆڤدۆستییە و نە خەمی مرۆڤایەتی بۆ یەکەمیان بێ دەنگ بووبیت و بۆ دووەمیان هەیڕۆ وەیڕۆ بکەیت. وای لێ هاتووە هەرکەس نیگەرانی خۆی لە گەڕانەوەی ئێران بۆ چاخی بەردین دەرنەبڕی پێی دەڵێن فاشیست! بێ هۆ نییە ڕێکخراوە و چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئاستی جیهانیدا وەخۆ کەوتوون ڕێگر بن لە جێبەجێکردنی ئەو هەڕەشەیەی ترامپ، بەڵام بەرامبەر هەڕەشەکەی کۆماری ئیسلامی لە هەرێم هیچ نقەیەک نەهات! @mohosseinzadeh