هاندانێک بۆ سەرکەوتن📚💡
Статистикаشکستت تاکە رێگایە بۆ بەدەست هێنانی سەرکەوتنێکی چاوەڕوان نەکراو 🗣 •𝗢𝗪𝗡𝗘𝗥: @maliksurchii
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Языки (по похожим)
- В каталоге с
- 14 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 75
- 1/48двое суток
- 85
- 1/72трое суток
- 92
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🌱 دەستپێکەکان هەمیشە گرنگترینن خەونێکی گەورەیان لەشتەوەیە هەر کاتێک ماندوو بوویت یان هەستت بە ساردبوونەوە کرد بگەڕێوە بۆ ئەو ساتەی کە بڕیارت دا دەست پێ بکەیت✨
🍃خودا هەمیشە باشترینی بۆت هەڵدەبژێرێت متمانەت بە ویستی ئەو هەبێت چونکە ئەوەی بۆ تۆ هەڵیدەبژێرێت خێری تێدایە🌱
🍀 کلیلی سەرکەوتن لە بەردەوامبووندایە بۆیە هەرگیز دەستبەردار مەبە ئەگەر ماندوو بوویت پشوو بدە بەڵام واز مەهێنە ئەگەر هێشتا بەرهەمی ماندووبوونت نەبینیوە باوەڕت بە ڕێگاکەت هەبێت هیچ هەوڵێک بێ سوود بەفێڕۆ ناچێت🌟
ژیانی خوێندکار ڕێگایەکی ئاسان نییە، بەڵام هەموو هەنگاوێکی ماندووبوون نزیکت دەکاتەوە لە خەونەکانت. هەر کتێبێک دەخوێنیت، هەر ساتێک خۆت بۆ فێربوون تەرخان دەکەیت، بناغەی سەرکەوتنی داهاتووت دادەنێت. هەرگیز واز مەهێنە، چونکە ئەوەی بە ئارام و بەردەوام دەڕوات، لە کۆتاییدا دەگات بە شوێنی مەبەستی خۆی. 🌿📚
🌿 هەندێک ڕۆژ وزەت زۆرە هەندێک ڕۆژ کەمە گرنگ ئەوەیە بەردەوام بیت ✨
🌿 ماندووبوونی ئەم ڕۆژانە تێدەپەڕێت، بەڵام خۆشیی سەرکەوتن بۆ هەتاهەتا دەمێنێتەوە ڕێگە مەدە هیچ شتێک هیچ کەسێک کاتت بەفێڕۆ ببات؛ ئامانجەکانت لە هەموو شتێک گەورەترن💎
🌿 هەندێک ئارامی، لە ناو بێدەنگییەکان دەدۆزرێتەوە... هەر شتێک لە کاتی خۆیدا جوانە؛ ئەگەر ئەمڕۆ دڵت قورسە، باوەڕبهێن کە سبەینێ ڕووناکی نزیکترە. ئومێد مەکوژە، چونکە دوای هەر شەوێکی تاریک، بەیانی دەهات.
هەموومان لە یەک ڕێگا دەڕۆین، بەڵام نە هەموومان بۆ یەک شوێن دەگەین. هەندێک بە دوای ڕووناکیی دونیا دەڕۆن، هەندێکی تر بە دوای ڕووناکیی خوای گەورە. لە کۆتاییدا، نە ژمارەی ئەوانەی لەگەڵتن گرنگە، نە درێژی ڕێگاکە؛ ئەوەی گرنگە ئەوەیە دڵت لەگەڵ خودا بێت و هەنگاوت بۆ ڕەزامەندی ئەو بێت. ڕێگای ڕاست زۆرجار چۆڵە، بەڵام ئەو ڕێگایەیە کە دڵت ئارام دەکات. ئەگەر هەموو خەڵکیش لە ڕێگایەکی تر بڕۆن، تۆ ئەو ڕێگایە هەڵبژێرە کە لە کۆتایییدا بۆ بەهەشت دەگەیەنێت، نەک تەنها بۆ ستایشی خەڵک. «ڕێگای خودا، هەرچەندە کەم کەس بیگرن، هەمیشە سەرکەوتووترە لە ڕێگای خەڵک، هەرچەندە زۆر کەس تێیدا بڕۆن.»
ئەمڕۆ سەبر بگرە، بەیانی سەردەکەویت! پرۆسەی گەشەکردن هیواشە. ئەگەر ئەمڕۆ لە ڕێگەی ئامانجەکانتدا هەست بە قورسی دەکەیت، بێهیوا مەبە؛ ئەم هەوڵدانەی ئەمڕۆت، ڕێک هەمان ئەو باڵانەیە کە بەیانی پێیان دەفڕیت. هیوا لەدەست مەدە و بەردەوام بە🌿
" بیرکردنەوەت بگۆڕە، داهاتووت دەگۆڕێت"
🕯️ ئەگەر هەموو دەرگاکان دابخرێن هیچ کات وا مەزانە لەبیرکراویت؛ خوای گەورە هەمیشە ئاگاداری حاڵتە و هەردەم ئەوەی خێری تێدایە بۆت هەڵدەبژێرێت🌿
💫 ئەگەر خودا هەوڵێکی وات پێ ببەخشێت ببیتە کەسێکی سەرکەوتوو، دەبێت کارەکە قورس بکات دەبێت زنجیرەیەک تاقیکردنەوەی قورس بخاتە بەردەمت، چونکە لە ناو ئەو تاقیکردنەوانەدا هەندێک کەس کۆڵ دەدەن و دەبنە دۆڕاو هەموو براوەیەک هەمان هەستی تۆی هەبووە، تەنها جیاوازییەکە ئەوەیە کە ئەوان کۆڵیان نەدا ئەگەر هەرگیز کۆڵ نەدەیت، هەرگیز دەستبەردار نەبیت و تەنانەت خۆت ڕادەست نەکەیت ڕێک ئەوەت دەست دەکەوێت کە دەتویست تەنیا شتێک کە پێویست بوو بیکەیت ئەوە بوو کە کۆڵنەدەربیت💎
🍃 ئەوەی دێت، خێرە بۆت با ئەم ڕستەیە هەمیشە ببێتە چرای ئارامیی دڵت لە هەموو بارودۆخێکدا✨
🌷 تەنیا پشت بە خۆت ببەستە! لە کۆتاییدا، ئەوەی لەگەڵت دەمێنێتەوە ئەنجامی هەوڵ و ماندووبوونەکانی خۆتە پشت بە کەس مەبەستە تەنها هەنگاوەکانی خۆت دەتگەیەننە ئامانجەکانت هیچ کەسێک لە جیاتی تۆ خەونەکانت بەدی ناهێنێت بۆیە بەردەوام بەهەر هەنگاوێکی ئەمڕۆت، نزیکتەر دەکاتەوە لە سەرکەوتنی سبەی تۆ🌸
🌼 با هەمیشە چرای ئومێد لە دڵـتدا داگیرسابێت🌿
🍂 ڕۆژێک دێت تێدەگەیت... کاتێک دەرگایەک داخـرا خـودا دەیەوێت دەرگایەکی زۆر گەورەترت بۆ بکاتەوە. ئەو ڕۆژە بە دڵێکی پڕ لە ئارامییەوە دەڵێیت: سوپاس کە نەبوو، چونکە ئەوەی تۆ بەخشیت زۆر لە خەونەکانی من مەزنتر بوو✨
🧩 ڕێگاکەت بگۆڕە، بەڵام ئـامـانجەکـەت نـــــا💎
🌿 بەراوردی خۆت بە کەسانی تر مەکە تەنها ئەمڕۆی خۆت بە دوێنێت بەراورد بکە چونکە کەس نازانێ تۆ بە چیدا تێپەڕیویت و تەنها خۆت دەزانیت چەند ماندوو بویت تا گەیشتیتە ئێرە ✨
🌟 سەرکەوتن کۆتایی نییە... دەستپێکی سەفەرێکی نوێیە بەردەوام بە، خەونەکانت دەبنە ڕاستی خەون ببینە، هەموو شتێک لە خەونێکەوە دەستپێدەکات باوەڕت بە خۆت بێت، باوەڕی تۆ توانای دروستکردنی سەرکەوتنی گەورەی هەیە هەنگاوی بچووک بنێ، هەر هەنگاوێک نزیکتەر دەکاتەوە لە سەرکەوتن سەبر و بەردەوامی، دوو نەخشەی سەرەکیی سەرکەوتنن ئەمڕۆ باشترین کاتە بۆ دەستپێکردن داهاتووی تۆ لە دەستەکانی خۆتدایە 🌸
🌟 هیچ سەرکەوتنێک بەبێ مـانـدووبوون بەدەست نایەت... 🌿 📈 سەرکەوتن بریتیە لە: 🎯 ٥٪ ئامانج 🗂️ ١٠٪ پلان 🛠️ ٣٥٪ جێبەجێکردن 💪 ٥٠٪ بەردەوامی 🔹 ئامانجی بێ پلان، تەنها خەونە. 🔹 پلانی بێ جێبەجێکردن، تەنها بیرکردنەوەیە. 🔹 جێبەجێکردنی بێ بەردەوامی سەرکەوتن ناهێنێت. 🏔️ تەنها بــەردەوامـی دەتگەیەنێتە لـوتکـەی ســەرکـەوتـن✨