شوناس
Статистикаژووری "شوناس" لە لایەن "موحسین جەڵدیانی"یەوە داندراوە. لەو ژوورەدا بابەتی مێژوویی، ئەدەبی، کۆمەڵایەتی و... بڵاو دەبێتەوە.
- Последний пост
- 29 мая
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 20
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Новости и СМИ (по похожим)
- В каталоге с
- 15 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
چارەنووسی مرۆڤێك، کورتکراوەی ژیانی پیاوێکی زۆر ئاسایی ڕووس بە ناوی ( ئەندرێ سۆکۆلۆڤ )ە کە خێزان و هەموو سامانەکەی لە شەڕ لەناو دەچێ، بەڵام دیلایەتی، گرتووخانە و زیندانوانەکان هەرگیز ناتوانن دڵی پۆڵاین و ورەی سۆکۆلۆڤ تێکبقرمێنن. ئەم داستانە لە پەیوەندیی لەگەڵ ڕووداوەکانی شەڕی دووەم و چۆنییەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ فاشیزم نووسراوە،بەڵام لە ڕوانگەیەکی هەراوتردا چارەنووسی مرۆڤێک مانایەکی گشتی تری هەیە و بەو ئاراستەیەوە ناکرێ چارەنووسی مرۆڤێک، وەک سەربووردەیی تاکە کەسی حسێب بکرێ. ئەم بەسەرهاتە نیشان دەدا کە مرۆڤی قارەمان، مرۆڤی خەباتگێڕ، هەرگیز تووشی شکست نابێ و هەمیشە سەرکەوتووە، تەنانەت مردنەکەشی سەرکەوتنە. چارەنووسی مرۆڤێک لەو داستانە پتەوانەی شۆلۆخۆفە کە زۆر بە جوانی باس لە پاڵەوانایەتیی دەکا ناوی پەرتووك : چارەنووسی مرۆڤێك بابەت : ڕۆمان نووسەر : میخائیل شۆلۆخوف وەرگێڕ: موحسین جەڵدیانی خوێندنەوەی : مەنسوور سوڵتانی ئازەر ئامادەکردنی : شوان پێکهاتووە لە ( ١٠ ) بەش https://t.me/muhsinceldiyani
✅ کورتەیەک لە ڕێوڕەسمی بەشکۆی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە پێشانگای پەیکەرسازیی مامۆستا ڕێبین حەیدەری بۆ ئاگاداریی دۆستان و هاوڕێیانی خۆشەویست، لە ڕۆژانی داهاتوودا وتارەکان و مووزیک و ... لێرە بە ڕێکوپێکی بڵاو دەکرێتەوە. 🆔 @fzkbeyan2017
سڵاوت لێی بێ مامۆستاگیان دەستووچاوی هەموولایەکتان خۆش بێ سێبەرتان لەسەر ئەوگەلە بەش مەینتە قەت کەم نەبێ بەردەوام بن ئینشاڵڵا.
مامۆستا موحسین جەڵدیانی یەکێکی دیکە لە وتاربێژانی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی بوو. ناوبراو باسی لە دەوری ڕووناکبیرانی کورد لەسەر گەشەی زمانی کوردی، باسی یەکەم قۆناغی فێرکاریی زمانی کوردی بە پێشەنگایەتی عەبدولڕەزاق بەدرخان، ڕۆڵی مەلا محەممەدی تورجانیزادە لە دامەزراندنی ڕۆژنامەی ڕۆژی کورد، ڕۆڵی دەسەڵاتی پەهەلەوی لە بەرگریکردن لە خوێندن بە زمانەکانی غەیرەفارس، هەوڵی ڕووناکبیرانی کورد لە ساڵانی ۱۳۰۵ تا ١٣٢٠ بۆ گەشەی زمانی کوردی لەهەمبەر هێرشی پەهلەوییەکان بۆ لەناوبردنی زمانە غەیرەفارسەکان، گەشەی زمانی کوردی لەنێوان ساڵانی ١٣٢٠ تا ۱۳۲۵، خوێندن بە زمانی کوردی لە قوتابخانەکانی چەند شاری کوردستان، زەبروزەنگی پەهلەوی لە دوای ساڵی ١٣٢٥ لەسەر شارە کوردییەکان بۆ بەرگریکردن لە خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی و هەروەها باسی لە هەوڵی ڕووناکبیرانی کورد لەو سەردەمەدا بۆ گەشەی زمانی کوردی کرد. شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ و دەوری ئەو بڕگە زەمەنییە لەسەر شوناسی نەتەوەیی و گەشەی زمانی کوردی، دەوری گۆڤاری سروە وەک ناوەند و ئاکادیمیایەک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی لەسەر کۆمەڵگای کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەوری ئەنجومەنە ئەدەبییەکان و ناوەندەکانی فێرکاریی زمانی کوردی بۆ پەرەسەندنی ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی کرد. لە بەشێکی تر لەم ڕێوڕەسمە پڕشکۆیەدا، بڕوانامەی ڕێنووسی شیرینی زمانی کوردی پێشکەش بە بەشێک لە دەرچووانی خولێکی فێرکاریی کرا و ڕێزی تایبەتیان لێ گیرا. لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا لەلایەن ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، ڕێزنامە پێشکەش بە وتاربێژان و بەشێک لە شاعیر و نووسەران و گرووپە تایبەتەکەی کاک مەسعوود یارە کرا و ڕێزی شیاو و شایانیان لێ گیرا. شایانی باسە ئەرکی بەڕێوەبەری و پێشکەشکاری ڕێوڕەسمەکە، بە ئەستۆی خاتوو سوێسنە ئیسماعیلنەژاد و کاک ئەفشین شەریفیان بوو، کە گوڕوتینێکی تایبەتیان بە ڕێوڕەسمەکە دابوو. جێی ئاماژەیە ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە ساڵی ١٣٩۶ی هەتاوی، بە مەبەستی خزمەتی خۆبەخشانه بە زمان و وێژەی کوردی، لە شاری بۆکان دامەزرا و بەختەوەرانە ئێستا وەکوو چالاکترین ناوەندی فەرهەنگی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ساڵانه بە سەدان کەس فێری خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی دەکا. 🆔 @fzkbeyan2017
✅ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی تایبەت بە ٢١ی فێورییە(٢ی ڕەشەمە) ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان دۆینێ ڕێکەوتی ١ی ڕەشەمە، ناوەندی فەرهەنگی فێرکاریی بەیان، بۆ ڕێزگرتن لە ٢١ی فێورییە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، ڕێوڕەسمێکی پڕشکۆیان لە پێشانگای پەیکەرسازیی مامۆستا ڕێبین حەیدەری بەڕێوە برد. لەو ڕێوڕەسمەدا کە بە بەشداری زۆربەی شاعیران و نووسەران و ئەدیبان و ئەندامان و نوێنەرانی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، لە شاری بۆکان بەڕێوە چوو، لەسەر گرینگی زمانی دایکی وتار پێشکەش کرا و ئەو هەنگاوە گرینگەی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیانیان بەرز نەخشاند. وتاربێژانی ڕێوڕەسمەکە بریتی بوون لە: دوکتوور ڕەهبەر مەحموودزادە، مامۆستا ئاسۆ، ناسر ناسری، دوکتوور شەماڵ ئیسماعیلپوور، مامۆستا یۆنس ڕەزایی و مامۆستا موحسین جەڵدیانی، کە هەرکام لە مامۆستایان بە نۆبەی خۆیان بە چڕی لەسەر گرینگی زمانی دایکی دووان. سەرەتا دوکتوور ڕەهبەر مەحموودزادە باسێکی تێروتەسەلی سەبارەت بە ئاستەکانی فێرکاریی زمانی کوردی کرد و فەرموویان: هەتا ئێستا له فێرگەکانی زمانی کوردیدا سێ ئاستی فێرکاریی زمانی کوردی هەبووه. له ئاستی یەکەمدا فێرخوازان فێری ڕێنووسی کوردی کراون. له ئاستی دووەمدا فێری ڕێزمانی کوردی کراون و له ئاستی سێهەمیشدا مێژووی ئەدەبیاتی کوردی بە دەرس گوتراوەتەوە. ئەوەی ڕاستی بێت دوای ئاستی ڕێزمان و پێش ئاستی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی، ئاڵقەیەکی ون هەیه کە پێویستە فێرگەکانی زمانی کوردی له پڕۆگڕامی فێرکاریی خۆیاندا بیگونجێنن. ئەو ئاڵقه ونە بریتییه له فێرکاریی زاراوەی دووەمی زمانی کوردی. هەر فێرخوازێکی کورد کە ئاستە جۆراوجۆرەکانی خوێندنی کوردی تێپەڕ دەکات، پێویستە لانی کەم له زاراوەیەکی کوردی جیا له زاراوەی خۆی شارەزایی وەدەست بێنێ. ئەو شارەزاییه بەشێوەی مەنتیقی زەمینە بۆ شارەزابوون له مێژووی ئەدەبی کوردی خۆش دەکات. لەبەر ئەوەی بەشێکی زۆر له مێژووی ئەدەبی کوردی بە زاراوەی گۆرانییە و بەشێکی زۆریشی به زاراوەی کرمانجی سەرووه. ئەگەر فێرخواز جگە له زاراوەی خۆی لانیکەم لە یەکێک لەو زاراوانەشدا ڕابهێندرێ و ناسیاویی سەرەتایی لەگەڵ زاراوەکانی تریش هەبێ، ئینجا دەتوانێ بە سەرکەوتوویییەوە بۆ ئاستی خوێندنی مێژووی ئەدەبیاتی کوردی بپەڕێتەوە. کەوابوو ئەم پڕۆگرامه سێ ئاستییه وا باشه ببێتە پڕۆگرامێکی چوار ئاستی بەم شێوەیه: ۱ـ ڕێنووس ۲ـ ڕێزمان ۳ـ زاراوەی دووەمی کوردی ٤ـ مێژووی ئەدەبیاتی کوردی. لە بڕگەیەکی دیکە لە ڕێوڕەسمەکەدا مامۆستا ئاسۆ دوای خوێندنەوی شێعرێکی تایبەت، باسی لە ئەرکی نووسەران و قەڵەمبەدەستانی کورد و میدیاکان و هەواڵنووسەکان بۆ نووسینی دەقی کوردی دوور لە هەڵەوپەڵەی مانایی کرد و فەرموویان ئیدی نۆرەی نووسەران و گۆرانیبێژانە بە دەقی بەهێز و هونەری زمانەکە دەوڵەمەندتر بکەن. دواتر ناسر ناسری ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان باسی مردنی زمان و سیاسەتەکانی زمانی لە سەردەمی پەهلەوی یەکەم و دووەم و کۆماری ئیسلامیدا کرد و هەروەها ئەزموونی ڕزگارکردنی ئەو زمانانەی کە مەترسی مردنیان لەسەرە هێنایە بەر باس. لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا گرووپە جوان و لەبەردڵانەکەی کاک مەسعوود یارە بە خوێندنی سروودی شیرین و خۆشە زمانی کوردی ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاوەتر کرد. دواتر مامۆستا یۆنس ڕەزایی دوای پێشکەشکردنی شێعرێکی تایبەت بە ڕۆژی زمانی دایکی، لە وتارە بەنرخەکەیدا ئاوڕی لە ڕەوتی گرینگیدانی داهێنەرانی بواری ئەدەبیات لە خانییەوە تا هەنووکە بە زمانی دایکی دایەوە. هەروەها بەڕێزیان باسی گرینگیی زمان لە ڕەوتی شوناسسازی نەتەوەیی کرد و ڕۆڵی پەروەردەی بنەماڵەیی و کۆمەڵایەتی بۆ ڕاگوێزتن و فێرکردنی سازدەرە شوناسسازەکان بە گرینگ هەڵسەنگاند. دواتر دوکتور شەماڵ ئیسماعیلپوور لە وتارەکەیدا باسێکی پوختی سەبارەت بە زمانی کامڵ و پێناسەی زمانی کامڵ و پێگەی زمانی کوردی لە ئێستادا کرد و گوتی هەرچەند بۆ پێناسەی زمانی کامڵ پێوانەیەکی زانستی بوونی نییە، بەڵام زمانی کوردی چ لە بواری دەوڵەمەندی و چ لە بواری زانستەوە دەتوانێ وەڵامدەر بێت و هەر بەم پێیە ئەم زمانە دەچێتە ڕیزی زمانە زیندووکان و زمان داهاتوودارەکانی جیهانەوە. بە شەرتێک ئێمەی کورد لە هەموو بوارەکاندا پێی بنووسین و زانست و مەعریفە و دەقی ئەدەبی داهێنەرانەی پێ بەرهەم بێنین. دوکتور شەماڵ لە بەشێک لە قسەکانیدا باسی لەوەش کرد کە دژبەرانی زمانی کوردی بۆ تێکدانی ئەم زمانە دەیان پیلانیان بەکار بردووە و بۆ پووچەڵکردنەوەیان دەبێ بەرنامە و پلانی تایبەتمان هەبێت و هەروەها بە تۆمارکردنی دەقەکان لە فەزای دیجیتاڵدا لە کاروانی ژیری دەسکرد وەدوا نەکەوین. لە بەشێکی دیکە لە ڕێوڕەسمەکەدا کاک فوواد یارە بە دەنگە بەسۆزەکەی هاوڕێ لەگەڵ کاک ڕەشید حەیدەری کۆڕەکەیان ڕازاوەتر کرد. ⬇️⬇️⬇️ 🆔 @fzkbeyan2017
چۆن مەدام میتران بوو بە دایکی کوردان؟ بەشی سێ - با پێت بڵێم چۆن! دوێنێ شەو کاتێک ئەو شارە هەمووی خەوتبوو، بەڵام ئێمە لەگەڵ هاوکارانم گوتمان با پیاسەیەکی ناو شار بکەین، باوەڕ بکەن، کاتێک بەناو دیاربەکردا گەڕاین، هەستم دەکرد دار و بەردی ئەو شارە دەیەوێت قسەم لەگەڵ بکات، بۆیە گەر ئەو شارە بە شەڕەفە مێژووییە جوان نەبێت، ئەی چی جوانە؟! ڕاستە پاریسی ئێمە بە یەکێک لە کۆنترین شارەکانی ئەوروپا دادەنڕیت، بەڵام گەر سەیری بکەین تەمەنی تەنیا ٩٠٠ ساڵە، بەڵام سەیری دیاربەکری دایکی مێژوو بکە، ئەوەندە کۆنە کە مرۆڤایەتی ناتوانێ مێژوویەکی ڕاستی دامەزراندنی ئەو شارەمان پێ بڵێت. ڕەنگە تەمەنی پێنج یان دە هەزار ساڵ بێت. منیش ئەو وتانەی مەدامم وەکوو دەربڕینی هەست و سۆزێک بۆ من و نەتەوەکەم قبووڵ کرد و پێی دڵخۆش بووم. ئینجا بە پێکەنیەوە گوتی: - ئێوە تۆزێک پێش ئێستا باسی شکۆ و گەورەیی و جوانی کۆشکی ئێلیزیتان کرد، باشە گەر من داوەتی ئەو کۆشکەتان بکەم ئایا دێنە لامان؟ لە وەڵامی میواندارییەکەی گوتم: - سوپاسی ئەو میواندارییە گەرمەتان دەکەم، جا بۆ کۆشکی ئێلیزی نا، بەڵکوو با میواندارییەکە بۆ باخێکی پاریس بێت، هەرچەندە حکوومەتی تورکیا پاسەپۆرتیشم ناداتێ. - باشە گەر من شتێک بکەم و پاسەپۆرتتان بۆ وەرگرم، ئەو کات سەردانمان دەکەن؟ - بە دڵینایییەوە. دوای دیدارەکە، خانمی زۆری هەوڵ دابوو بۆ وەرگرتنی پاسەپۆرتی من، بۆ ئەو بابەتە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداریش قسەی کردبوو، بۆیە داوەتنامەی و بڵیتی فڕۆکەشی بۆ ناردم تا بەشداری کۆنفرانسی کورد بکەم لە پاریس، بەڵام حکوومەتی تورکیا پاسەپۆرتی نەدامێ تا بتوانم گەشتەکە بکەم، هۆکاری نەدانی پاسەپۆرتەکەشم لە لایەن پۆلیسەوە زۆر پێکەنین ئامێز بوو. ئەوان دەیانگوت گوایە لە دادگای نوسەیبین دۆسیەیەکم لەسەر کراوەتەوە دەربارەی ئەوەی من کاری قاچاغ و کڵاوات دەکەم و خەڵک هەڵدەخەڵەتێنم، بۆ وەرگرتنی پاسەپۆرتەکەشم ئەو دۆسیەیە دەبووە ڕێگر. لەسەر ئەو بەهانەیە چوومە دادگای نوسەیبین، بەڵام پێیان گوتم هیچ داوایەکی لەو شێوەیەت لەسەر نییە. گەڕامەوە لای پۆلیس و گوتیان لە نوسەیبینەوە نووسراوێکی فەرمیمان بۆ بێنە لەسەر دۆسیەکەت، بەڵام دادوەرانی دادگای نوسەیبین گوتیان ناتوانین هیچ کتابێکت بۆ بکەین لەسەر دۆسیەیەک کە لە دادگا نییە لای ئێمە. بەو شێوەیە کاتی بەستنی کۆنفرانسەکە تێپەڕی منیش تووڕە بووم و پێم گوتن بەر نەعلەتی خوا بکەون، ئیدی وازم لە مامەڵەی دەرهێنانی پاسەپۆرت هێنا. سەرچاوە" کتێبی بیرەوەییەکانم نووسەر: مووسا عەنتەر لە تورکییەوە بۆ کوردی: محەممەد عزەدین لاپەڕەی 549 تا 555 https://t.me/muhsinceldiyani
چۆن مەدام میتران بوو بە دایکی کوردان؟ بەشی دوو دوای ئەو وتانە، باڵیۆزی فەرەنسە هاتە ژوورەوە، بەڵام خاتوون پێی ڕاگەیاند تا بچێتە دەرەوە، هۆکاری ئەوەم لێ پرسی بۆچی ناردتانە دەرەوە؟!" خاتوون لە وەڵامدا گوتی: - ئەو پیاوێکی باش نییە و کاتی خۆشی پەیامنێری ڕۆژنامەی " لەمۆند" بووە و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. - باشە گەر کەسێکی باش نییە، بۆچی کردووتانە بە باڵیۆز؟! - پیاوێکە پڕ بە پێستی تورکیا! دوای ماوەیەک، گفتۆگۆ فەرمییەکانمان کۆتایی پێ هات لەسەر پرسی جیاواز جیاواز دەستمان بە قسان کرد. لەبەر ئەوەی زۆر لەیەکمان ڕابینی، هەندێک جار لەناو ئاخافتنەکانماندا شتێکی ئاوام گوت: - خاتوون زۆر سەیرە بەلامەوە، پیاوی ئەوڕوپی و ئەمریکی کوردیان خۆش ناوێ. بەڵام بەپێچەوانەوە ئافرەتەکانیان کوردیان لا ئەزیزە! بە پێکەنینەوە گوتی: - یانی چۆن؟! - لەو بارەوە دوو نموونەتان پێ دەڵێم. ڕۆزڤێلتی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، هیچ بە لای پرس و دۆخی ئێمەی کوردەوە نەدەهات، بەڵام خوالێخۆشبوو ئەلینا خانمی خێزانی، تا ئەو کاتەی کۆچیدوایی کرد هاوکاری و خۆشەویستیی خۆی بۆ ئێمە نەپچڕاند." دیسان بە پێکەنینەوە گوتی: - نا نا، ئیدی پیاوەکانیش پشتگیری پرسە ڕەواکەتان دەکەن. ئینجا بەردەوام بوو: - مامە تەمەنت چەندە؟ - نازانم تەمەنی ڕاستەقینەم چەندە، چونکە لە سەردەمی عوسمانیییەکان وەک ئێستا تۆماری ساڵی لەدایکبوون نەبوو، نەشدەچووینە سەربازی و باجیشمان نەدەدا، جا لای حکوومەت پەیماننامەی هاوسەرگیرشمان نەبوو، یانی دەتوانم بڵێم لە نیمچە سەربەخۆییەکدا دەژیاین؛ بەڵام دوای دامەزرانی کۆماری تورکیا، بیرم دێت کاتێک چوومە قوتابخانە، داوای ناسنامەیان لێ کردم، بۆیە منیان بردە دادگای نوسەیبین، لەوێ دکتۆرێک و دادوەرێک و داواکارێکی گشتی سەیری ددانیان کردم، لەگەڵ شوێنێکی عەیبی جەستەم، وەک بزانن کەی لە دایک بوومە بە ساڵی کۆچی منیان بە لە دایکبووی ١٣٣٦ واتا ١٩٢٠ی زایینی خەمڵاند، بەڵام دایکم دیگوت: "کوڕم تۆ ساڵێک دوای کۆمەڵکوژیی ئەرمەنی و کریستیانەکان لە دایک بووی." کاتێک باسی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکانم کرد، مەدام دڵی پڕ بوو، ئینجا گوتی: - من زۆر خۆشم لە دیاربەکر هات. - مەدام ئێوە خانمی یەکەمی ئەوروپانە و خەڵکی پاریسن و لە کۆشکی ئێلیزی دەژین، سەیرە چۆن دیاربەکری هەژارتان پێ جوان و خۆش بووە؟! .... سەرچاوە" کتێبی بیرەوەییەکانم نووسەر: مووسا عەنتەر لە تورکییەوە بۆ کوردی: محەممەد عزەدین لاپەڕەی 549 تا 555 https://t.me/muhsinceldiyani
چۆن مەدام میتران بوو بە دایکی کوردان؟ بەشی یەک ... ئەو کاتی، لە لادێکەی خۆمان بووم. شەو ئۆتۆمبێلێک لە دیاربەکرەوە هات و داوای کرد لەگەڵی بچم، پرسیاری هۆکارەکەیم لێ کرد؟ ئەویش پێی ڕاگەیاندم بەیانی مەدام میتران دێتە دیاربەکر و لەناو پڕۆگرامی سەردانەکەیدا جەختی لەوە کردۆتەوە کە دەبێ تۆش ببینێت. خاتوو میتران ویستبووی لە گوندەکەی خۆمان سەردانم بکات، بۆیە لە ئەنقەرە گوتبووی: "مووسا عەنتەر بە تەمەنە و شەرمە من بانگێشتنی دیاربەکری بکەم." بەڵام پەرلەمانتارە کوردەکان ئەویان ڕازی کردبوو، کە لە دیاربەکر یەکدی ببینین. بەپێی ئەو قسانە بێت کە بۆیان باس کردم، ئاوایان بە مەدام میتران گوتبوو: "کاک مووسا گوێ بەو شتانە نادات، جا بۆ خانمێکی وەک ئێوەی بەڕێز کە بۆ پرس و حاڵی کورد تا ئێرە هاتوون، نەک بۆ دیاربەکر، مووسا عەنتەر بۆ دۆزەخیش دەچێت." بەیانیی زوو، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری خەڵک، بۆ پێشوازیی مەدام میتران چووینە فڕۆکەخانەی دیاربەکر. دەسکە گوڵێکیان دامێ، تا ئەو کاتەی خانم لە فڕۆکە هاتە خوارەوە، من پێشکەشی جەنابیان بکەم و بەخێرهاتنی بکەم. کەچی هێزەکانی ئاسایش نەیانهێشت بچێتە ناو فڕۆکەخانە، جا لەوە خۆشتر هەر کە مەدام لە فڕۆکە هاتە خوارەوە، هێزەکانی ئاسایش ئەویان بە دەرگای تێڕمیناڵەوە، وەک ئەوەی بیفڕێنن، خستە ناو ئۆتۆمبێلێک و بردیان، بەڵام ئێمەش دەستەوەستان نەبووین و بە سەدان ئۆتۆمبێلی دیکە بە دوایدا چووین. مەدام میتران لە هۆتێل پاڵاسی گەشتیاری لە دیاربەکر دابەزی. بەپێی پڕۆگرامی سەردانەکەی ئەو ڕۆژە و ڕۆژی دواتر، مەدام بە وتەی خۆی سەردانی کامپی دیلەکانی جەنگی دیاربەکری و مێردین و مووش دەکرد و ئێوارەی ڕۆژی دواتریش لەگەڵ ئێمە دادەنیشت. هەر بەو شێوەیەش پڕۆگرامەکەی جێبەجێ کرا. سەرەتا جەنابیان، لەگەڵ لەیلا زانا کۆبوونەوە، دواتر لەگەڵ دکتۆر ئەکرەم و دواتریش من. لە دیدارەکە گەنجێک هاتە لام و گوتی: "خانم دەڵێ بە چ زمانێک قسە دەکات، تا بەپێی ئەوە وەرگێڕ ئامادە بکرێت؟ بۆ نموونە تورکی، عەڕەبی، فارسی، یان هەر یەکێک لە زمانە ئەوڕوپییەکان؟" منیش لە وەڵامدا گوتم: "برا دەشێ بە یەکەک لەو زمانانەش قسە بکەین، بەڵام گەر وەرگێڕی کوردیتان هەیە، دەمەوێ بە زمانی خۆم قسەی لەگەڵ بکەم." نێردەکەی خانم ڕۆیشت و دوای ماوەیەک هاتەوە و فەرمووی لێ کردم، چووینە ئەو ژوورەی مەدام میتران لێی دەماوە، کاتێک خاتوون منی بینی، وەکو ڕێزێک بۆ پێشوازی لێکردنم تا بەر دەرگا هات. دەستەکانی گرتم و چەند هەنگاوێک بەرەو شوێنی دانیشتنەکە چووینە پێش. بەر لە دانیشتن گوتم: "مەدام لەناو کەلتووری ئێوەی ئەوروپی گەر پیاو چەند بەتەمەنیش بێ، دەستی ئەو ئافرەتە ماچ دەکات کە یەکەم جارە یەکدی دەناسن، جا گەر ئافرەتەکە گەنجیش بێت، بەڵام ئێمەی کورد خۆشیمان لەو کەلتوورە نایەت، چونکە ئەوە یەکێکە لە نەریتەکانی چینی بورۆژوازی و جگە لەوەی ئەو عادەتە هەستێکی سێکسیشی تێدایە؛ وەڵێ ئێمەی کورد، گەر دەستی ئافرەتێکمان ماچ کرد و لەسەر سەری خۆمان دانا، ئیدی ئەو ئافرەتە وەک دایکی خۆمان هەژمار دەکەین. بۆیە گەر دەرفەت بدەن، دەمەوێ دەستتان ماچ بکەم و لەسەری خۆمی دانێم، تا ئێوەش ببنە دایکی کوردان." ئینجا دەستەکانم ماچ کرد و لەسەر سەری خۆم دانا، ئەویش بەجارێک کەوتە ژێر کاریگەری ئەو قسانەم و گوتی: "سەیرکە مامە گیان، منیش پەیمانتان پێ دەدەم ئیدی ببمە دایکی کوردان!" ئینجا باوەشی پێدا کردم و چووین دانیشتین. یەکەم قسەی مەدام میتران بەو جۆرە بوو: " مامە گیان گفتۆگۆ و دانیشتنی نێوانمان لە ڕووی کاتەوە دیاریکراو نییە، بێ ئەوەی پەلە بکەی بە ئیستراحەت قسە بکەین. سەرەتا هەندێک پرسیارمان هەیە، ئینجا چیتان دەوێت بیڵێن. چونکە دەمەوێ بە دوورودرێژی لەگەڵ ئێوە قسە بکەم!" سەرچاوە" کتێبی بیرەوەییەکانم نووسەر: مووسا عەنتەر لە تورکییەوە بۆ کوردی: محەممەد عزەدین لاپەڕەی 549 تا 555 https://t.me/muhsinceldiyani
مێردین ببووە کامپی کەڕ و لاڵان؛ ئەوساش له شارەکان قسەکردن بە کوردی قەدەغە بوو، جا دەوڵەت هەر کەسێکیشی گرتبا کە بە کوردی قسە دەکا، بەرامبەر بەکارهێنانی هەر وشەیەک، لیرەیەک سزای بەسەر دەسەپاند، بۆیە مێردین ببووە کامپی کەڕ و لاڵان؛ لەبەر ئەوەی بە ئاشکرا لە دەرەوە نەیاندەتوانی قسە بکەن، بۆیە ناچار بوون بۆ لەیەکگەیشتن بە هێمای دەست لە نێوان خۆیاندا پەیوەندییان دروست دەکرد.... لە گوندەکانەوە خەڵک بارە داریان بە سواری کەران بۆ فرۆشتن دەهێنا مێردینێ، ئەو دارانە پەنجا- شێست قروشی دەکرد، بەڵام گەر باش با ئەوە پێنج- شەش لیرەی دەکرد. ئەو گوندییە کوردانە کاتێ لە کەر دەخوڕنەوە دەڵێن: " چۆ- حەچە." ئەو گوندییە بەستەزمانانە تورکیشیان نەدەزانی و بەبێ ئەوەی ئاگاداری هیچ بن، لە مێردین کاتێک بە کەرەکە دەڵێن حەچە، ژەندەرمەکە کە پێشتر تەڵەی بۆیان دانابۆوە، بەسەریان دادەدەن و تێر قسەی ترش و تاڵیان پێدەڵێن و بە زەبروزەنگ دەستگیریان دەکەن. گوندیی قوڕبەسەریش کاتێک دەیەوێ بەرگری لە خۆی بکات، بە کوردی دەدوێ، بەڵام بێئاگا لەوەی خۆی ڕووبەڕووی تاوانێکی گەورەتر کردۆتەوە. یەکێک لەو کەسانەی ناسیاوێکی دایکم بوو، ئەو دوای ئەوەی بارەکەی، بە پێنج لیرە فرۆشتبوو، لە لایەن ژەندەرمەوە دەستگیر دەکرێ و بە تۆمەتی قسەکردن بە زمانی کوردی دوازدە لیرە سزای بەسەردا دەسەپێنن و دوو ڕۆژیش دەستگیری دەکەن و دوای ئەوەی تێروپڕی لێ دەدەن ئینجا بەری دەدەن. دوای سێ مانگ و نێو باجوەرگرەکان دێنە گوند و داوای ئەو حەوت لیرەی لێ دەکەن کە لە سەری مابوو، ئەگەر نەیشی دا دەست بەسەر تەواوی ماڵ و موڵکیدا دەگیرێت. لەبەر ئەوەی باجوەرگرەکان بەتەنیا نەدەهاتن و ژەندەرمەشیان لەگەڵ بوو، بۆیە خاڵم چوار بزنی فرۆشت و پارەکەی دانێ. گەر لە مێردین ئەرشیفی نووسراوەکانی دەوڵەت مابێت، بە دڵنیایەوە ئەو نووسراوە پڕ شەرمەزارییانەش دەبێ تا ئێستا مابن. سەرچاوە" کتێبی بیرەوەییەکانم نووسەر: مووسا عەنتەر لە تورکییەوە بۆ کوردی: محەممەد عزەدین لاپەڕەی ٤٢ و ٤٣ https://t.me/muhsinceldiyani
ئایا زمانێک نییە بە ناوی کوردی؟ لە یەکەک لە سەردانەکانیدا، نومان مەنەمەنچی ئۆغلوو،[1] یادەوەرییەکی خۆی بەو شێوەیە گێڕایەوە: "چەرچڵ و ڕۆزفێڵت، لە ساڵی ١٩٤٣، بۆ بەشداریکردنی تورکیا لە دووەمین جەنگی جیهانی من و ئێنۆنۆیان بانگێشتی قاهیرە کرد.... شاندە ئینگلیزییەکە لەبەر ئەوەی هاتبوونە جیهانی ئیسلامی، بۆیە لەناو شاندەکەیان چەندان ڕۆژهەڵاتناسیان لەگەڵ خۆیان هێنابوو، کە زۆر زمانیان دەزانی، سەرەتا چەرچڵ بە ئینۆنۆی[2] گوت: " پاشا تۆ کوردی دەزانی؟" عیسمەت پاشا سەری سوڕما، چونکە نەیدەزانی چ بڵێ، بەر لەوەی ئینۆنۆ وڵام بداتەوە من سەری قسانم وەرگرت و گوتم: " گەورەم ئێمە کوردی نازانین لای ئێمە بە کوردیش قسە ناکرێ، زمانی ئاواش لە تورکیا نییە." چەرچڵ لە یەکەک لە پیاوەکانی پرسی: "مستەر ئەو قسەیە ڕاستە؟ئایا زمانێک نییە بە ناوی کوردی؟" چەرچڵ کە ئەو پرسیارەی لەو پیاوە کرد کە بە مستەری بانگ کرد، دیار بوو بە ئامادەکارییەوە بۆ وەڵامی ئەو پرسیارە هاتبوو، بۆیە هەستاوە سەر لینگ و گوتی: " چۆن ئەو زمانە نییە گەورەم، بەڵکوو زمان و ئەدەبێکی زۆر دەوڵەمەندیشان هەیە. ئەگەر بتانەوێت شیعرێکتان لە دیوانی جزیری بۆ دەخوێنمەوە؟ چەرچڵ گوتی: "بیخوێنەوە." لە شێعرەکە کە تێنەگەیشتین، بەڵام زمانەکە لە فارسی نزیک بوو. ئاوازێکی بە ئاهەنگیشی هەبوو. کە لە شیعر خوێندنەوەکە بۆوە، مستەر گوتی: "ئەوە شیعرێکی کوردی بوو گەورەم." چەرچڵ گوتی: "مادەم وایە شیعرەکەمان بۆ بنووسەوە و بۆشمان وەربگێڕە سەر زمانی ئینگلیزی." لە ماوەیەکی کورت ورەگێڕانەکەی تەواو بوو، ئینجا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی: "دە بیکەنە فەرەنسیش،" کردیانە فەرەنسیش، ئینجا وەریانگێڕایە سەر تورکی، چەرچڵ ئاوا لەسەر قسەکانی ڕۆیی: "جەناب وەرە پێم بڵێ لەو سێ زمانە بۆ ئەوەی هەستی زمانە ڕەسەنەکەی تێدا دەرببڕێت، ئایا وەرگێڕ ناچار بووە چەند وشەی بێگانە لە تەرجەمەکەی بەکار بێنێت؟" دەستمان بە ژمارکردنی وشە بێگانەکان کرد. لە وەرگێڕانە فەڕەنسییەکەدا هیچ وشەیەکی بێگانەی تێدا نەبوو، لە ئینگلیزییەکە چوار پێنج وشەی بە بنەچە لاتینی هەبوو، لە تێکستە کوردییە ڕەسەنەکە سێ چوار وشەی عەڕەبی دۆزراوە، بەڵام کە هاتینە سەر وەرگێڕانە تورکییەکە، جگە لە ئامرازەکانی لکاندن، هیچ وشەیەکی تورکی تێدا نەبوو، بەڵکوو هەموو وشەکان عەڕەبی و فارسی و زمانە جیاوازەکانی ئەوڕووپا بوون، چەرچڵ هەر چوار وەرگێڕانەکەی لەسەر چوار پەڕ لە پێش ئێمە دانا و گوتی: "شەرم نییە بەڕێزینە؟ سەیر کەن ئەوەش دەوڵەمەندی زمانی کوردییە کە ڕێژەیەکی زۆری گەلەکەتان زمانی دایکیانە و ئێوەش دەڵێن بوونی نییە." دواتر نومان مەنەمەجی ئۆغڵوو پێی گوتم: "لەو ماوەیەی وەزیری دەرەوە بووم هیچ ڕۆژێک هێندەی ئەو ڕۆژە بەسەر خۆمدا نەشکامەوە و بێزار نەبووم، بە بیریشم نایێ ڕۆژێکی دیکەی ئاوام بەسەر هاتبێ." سەرچاوە" کتێبی بیرەوەییەکانم نووسەر: مووسا عەنتەر لە تورکییەوە بۆ کوردی: محەممەد عزەدین لاپەڕەی ٢١٦ تا ٢١٨ [1] - نومان مەنەمەنجی ئۆغڵوو ( ١٨٩٣- ١٩٥٨ ) سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکار، لە نێوان ساڵانی (١٩٤٢- ١٩٤٤) وەزیری دەرەوەی تورکیا بووە. [2] - عیسمەت ئینۆنۆ (١٨٨٤-١٩٧٣ ) دووەم سەرۆککۆماری تورکییە و بە ڕەچەڵەک کورد. https://t.me/muhsinceldiyani