♕︎ ناااادر • 𝙽𝙰𝙳𝚁 ♕︎
Статистикаلێرە وێنە و میوزیک و ڤیدیۆ دلخوازەکانی خۆم دائەنێم بۆیە ببوورە گەر بەدڵی تۆ نەبوو !!!❤️🙂 ———————————————— @NADRgaming @N4drbot @NADROKA http://telegra.ph/دەربارەی-من-06-24 🤖 @AccPubgFREEBot
- Последний пост
- 15 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 59
- Всего постов
- 61
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 12 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 13
- 1/48двое суток
- 14
- 1/72трое суток
- 16
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
ئەوە قورسترین دیمەن بوو کە لە تۆم بینی، کاتێک بینیم تۆ تۆمەتەکانم بۆ دەخەیتە پاڵ و کەموکوڕییەکانمی بۆ دەخەیتە ڕوو، و بە وشە قورسەکانت بێ هیچ بەزەییەک دڵمی بریندار دەکەیت. لەو کاتەدا من تەنها وەستابووم و لە خۆمم دەپرسیم: ئایا بەڕاستی ئەمە ئەو کەسەیە کە خۆشم ویست؟ یان کەسێکی ترییە کە من نایناسم؟
چ سوودێکی هەیە زۆر خۆشم بوێت، بەڵام تێم نەگەیت؟ بۆت بەتاڵ بم، بەڵام بەدواممدا نەگەڕێیت؟ ئەوەی من تەنها یەکێک بم لە شتەکانت، بەڵام گرنگترین شت نەبم لە ژیانت
ئەوەی خۆشیدەوێت، ئاسان نییە بۆی ئەو کەسەی خۆشیدەوێت بەکەم بزانێت. ئەگەر ڕۆژێک بینیت دڵدارت بەرامبەرت ڕەق و بێبەزەیی بوو، بزانە تۆ بۆی دڵدار نیت؛ چونکە ئەوەی بەڕاستی خۆشیدەوێت، بەرامبەر خۆشەویستەکەی ڕێگای ڕەقبوون و بێبەزەیی ناناسێت
ڕۆژێک دێت و چیتر هیچ شتێک لە منەوە نابیستیت، بۆیە تکایە لەبیرت بێت کە من بە شێوەیەک خۆشم ویستیت کە هەرگیز پێم وابوو نەبێت بۆ هیچ کەسێک ئەوە بکەم. لەبەردەمم ڕێگای زۆر و کەسانی زۆر هەبوون کە دەتوانیم هەڵیانبژێرم، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو هەڵبژاردنانەدا، من تۆم هەڵبژارد💔
🐸
ببوورن ئەم شەو ، شەوێکی ناخۆش بوو ... هیوادارم شەوەکانی تر خراپ تێنەپەڕێت 😞
ئێستاش وەکو ناوی خۆم بیرمە… ئەو ساتەی بۆ یەکەم جار هەستم کرد کەوتوومەتە داوی خۆشەویستیی تۆوە. ڕاستییەکەی من بە جۆرێک ئاشقت بووم کە بۆ ماوەی ٤٧١ ڕۆژ چاوەڕێی تەنها ئەو چرکەیە بووم دووبارە بتبینمەوە. لە پێناوی ئەم دڵدارییەدا لە تەواوی جیهان دابڕام؛ بووم بە کچێکی گۆشەگیر، دڵڕەق و ساردوسڕ بەرامبەر دەوروبەرم… بەڵام بڕوا بکه، ئێستا بێت یان ڕابردوو یان بگرە داهاتووش، من هەر ئاشقی تۆم. ڕەنگە خەڵکی بڵێن عەیبە کچێک بەم شێوەیە باسی ئاشقبوونی بکات، بەڵام کێشەی من عەیبە و قسەی خەڵکی نەبوو ئەزیزم! کێشەی من ئەوە بوو دوای ساڵێک و نیو لە دووری و چاوەڕوانی، کە بینیمیتەوە دەستی کچێکت گرتبوو و ئەڵقەتان لە دەستدا بوو… منێکی بەستەزمانیش بە تەنیا لە دوورەوە تێم دەڕوانی و شکام. بەڵام بەڵێن بێت ئەزیزی ڕۆحم، تەنانەت لە نەبوونیشتدا من هەرگیز ناتوانم هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی تردا بکەم. ئاخر براکەت ئاشقی من بوو؛ نە من براکەتم ویست و نە تۆش لە هەستی من گەیشتی. منێکی هەرزەکار بە تەواوی دڵمەوە ئاشقی تۆیەکی لاوی ڕەشتاڵ بووم… براکەت هیچ نەما لە پێناومدا نەیکات، بەڵام من بەرامبەر بە هەموو جیهانی غەیری تۆ کوێر بووم. ئێوە لە یەک خوێن بوون، بەڵام من نەمتوانی وەک تۆ بم و دڵم بپەشیوم… چونکە من بە ڕاستی ئاشقت بووم
без подписи
без подписи
ئازیزەکەم، ئەزانم هیچ هیچ کاتێک ئەو ڕۆژانە لەبیر ناکەی کە پێکەوە بووین لە شوێنێکی ئەم شارە لە سوچێکی ئەم شارە لە زۆر شوێنی ئەم شارە دائەنیشتین پێکەوە دەستم لە سەر شانت بوو و توون لە باوشم گرتبووی تۆش سەر لەسەر شانم دا ئەناو لەژێر دەستەکانم و لە باوشما بە بێدەنگی ئەمایتەوە، هەمیشە ئەمووت بۆچی قسە ناکەی بۆچی هیچ ناڵێی بۆوا بێدەنگی، کەچی ئەهاتیە جواب و ئەتوت نازانم چی بڵێم وەک هەموو جارێک، من هیچ کاتێک حەزم بە بێدەنگی تۆ نەبوو بەڵام ئەوکاتە حەزم ئەکرد هەم تۆ هەم خۆمیش قسە نەکەین چوونکە ئەو ساتە زۆر جوان ئەهاتە پێش چاوم ئەو ساتە جوانترین بوو ئەو ساتە شار بەو هەموو قەرەباڵەغیە دەورو بەرمان بەو هەموو قەرەباڵەغیە بێدەنگ بوو ، ئەزانی بۆ؟ چوونکە تۆ هیچ قسەیەکت نەئەکرد، کە تۆش قسە نەکەیت ئیتر شار بەو هەموو قەرەباڵەغیە بێدەنگ ئەبوو، من قوربانی پێکەوە نەبوونمان بم ئەم ڕۆژانە بێ تۆ هیچ باش نیم نەبوونت زۆر ناشرینە، خۆزگه ئەکرا لێرە بیت لەلام و بۆ جارێکی تر لە باوشت بگرمەوە بچووکەکەم
ئازیزم دڵنیام یەکەم بینین هەرگیز لەبیر ناکەیت و لە مێشکت ناسڕێتەوە،یەکەم بینینمان زۆر جیاواز بوو دوای چەنەها ساڵ قسەکردنمان لە پشتی مووبایلەوە دواجار یەکتریمان بینی لە ڕووبەڕوو بۆ یەکەم جار.. چی هەستێکە ئەو کەسەی چەنێکە ئەیناسی دوور بووی لێی، دواتر نزیکی ڕۆحت بێت نزیکی دڵت بێت نزیکی جەستەت بێت،، چی هەستێکە ئەوەی ڕۆژانە پێی ئەڵێی خۆشمەوێی، پێی ئەڵێی گرینگی،قوربانی ئەبیت نزیکت بێت! تێناگەن زۆربەتان تێناگەن چی هەستێکە.. ئەو ڕۆژەی کە تۆم بینی دوونیا زۆر جوان بوو بوو لەلام هەموو شتێکم بەجوانی ئەبینی هەتا خۆشم!! ئەو ڕۆژە وەک بڵێی تۆ دنیات ڕەنگاو ڕەنگ کردبێت،، یەکەم بینینمان پڕی بوو لە یادگاری جوان و لەبیر نەکراو.. بە بیرت دێت ئازیزەکەم.. کە بۆیەکەم جار دەستی یەکتریمان گرتم؟ یان ئەوەیانت لەبیرە نزیک بوویتەوە لێم و سەرت کردە سەر شانەکانم و منیش وەک مناڵی خۆم سەیرم ئەکرد و توون لە باوشم گرتبووی و جار جارەش سەرم ماچەکردی.. ئەو بۆنی قژەت!!! هیچ بۆنێکی ئەم دوونیایە بەقەت بۆنی قژی تۆ خۆش نەبوو هیچ بۆنێک... دواتر هەردووکمان بە خەمباریەوە ڕۆشتینەوە قورسە لەلای کەسە ئازیزەکەتت بیت و دواتر و دیسان دوور بیت لێی خۆزگە ئەکرا هەمیشە لام بوویتایە، ئەو ڕۆژە ڕۆشتمەوە ماڵ وەک ندی و بدیەک سەیری ڕەسمەکانی خۆمان ئەکردەوە، ناحاقمە ئاخر! دوای ئەو هەموو ساڵە ڕەسمێکمان هەبێت پێکەوە ئەی جوان نیە؟ زۆر جوانە چۆن ئەکرێ زوو زوو سەیری نەکەم.. بەڵام ئێستا کە دوورم لێت و لێیک دابڕاوین بە جۆرێک شکاو وێرانم کە ناتوانم سەیری ڕەسمەکانی خۆشمان بکەم چوونکە بینی زۆر بەئازارە وەک یەکەم جار نیە یەکەم جار پێکەوە بووین ئێستا نا زۆر جیاوازن خۆزگە ئەکرا لێرە بای خۆزگە ئەکرا جارێکی تر بت بینمەوە جارێکی تر لە باوشت بگرمەوە ئەگەر بۆ یەک دەقەش بێت.. چەنێک ژیانم ناشرینە بێ تۆ چەنێک غەریبی خۆمانی پێشتر ئەکەم.. هیوادارم ڕۆژێک لە شوێنێکی ئەم شارە سووتفە بکات و بت بینم،، وەک یەکەم بینین لە باوشت ئەگرم ئەگەر لە ناو هەزارەها کەس بم.. دڵنیاشبە تا لام نەبیت هەرگیز باش نابم تۆ هۆکاری باش بوونم بووی ئێستا کە نیت هیچ شتێکی من باش نیە،، نازانم چیتر بڵێم نازانم... خوات لەگەڵ هەمیشە خۆشمەوێی ئاگەداری خۆتبە شیرینەکەم:))
بیرمە شەوێکی زستان بوو قسەمان ئەکرد باسی گۆرانی فارسیمان ئەکرد تۆ وتت گۆرانیە دڵخوازەکەی خۆمت بۆ بنێرم؟ منیش وتم ئادەی بزانە چیە؟ڕێک تۆ ئەم گۆرانیەت بۆ ناردم ئێستا ئەم گۆرانیە هەرکاتێک گوێی لێ ئەگرم تۆم بەبیر دێنێتەوە ڕێک ئەمباتەوە ئەو کاتە چەنێک بە ئازارە ههه:)
چۆن دڵت هات؟ چۆن ناوت لەسەر تەڕایی زمانم بسڕمەوە، چۆن قسەکانت لەسەر گەرمایی دڵم هەڵبگرمەوە، چۆن باوەڕ بەو باوەڕکردنە بهێنم کە گوێچکەم دەنگی تۆ نابیستێتەوە. کەسێک ئیدی نییە بەناوی تۆ، بە دەنگی تۆ لەودیوی تەلەفۆنەوە وەڵامم بداتەوە. دڵم بخاتەوە سەر ترپەی ژیان، ژیانی درۆیینە. گوتم کە ڕۆیشتی، با من لە یەکەم هەنگاوتدا کتوپڕ بمرم، لە یەکەم دوورکەوتنەوەی سایە و سێبەرت، با لە جێ پێتدا بمنێژن. گوتم کە ویستت بڕۆی، مەڕۆ! کە هەر دەڕۆی با هەر من ڕێگەت بم. بەڵام ئەو گوێی نەگرت و ڕۆشت ئێستاش نەمزانی نامەیەک ئەوەنە لە دڵەوە نوسرابێ چۆن توانی جواب نەداتەوە چۆن توانی بەو شێوەیە جێم بهێڵێ چۆن توانی کەسێک جێ بهێڵێ کە وەختە گیان بدات بە رۆشتنی ئاخر پێم ناڵێن چۆن؟ خۆزگە چۆن فێری هەموو شتێکت کردم ئاواش فێری دووری خۆتت بکردمایە:))
نامەوێ قسەت لەگەڵ بکەم یان نامەیەکت بۆ بنێرم، لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێی نامەیەکی تۆم، ئەمەوێ لەبیرت بکەم بەڵام ناتوانم بخەوم و بیرت لێنەکەمەوە، ئەمویست هیچ کات نەتناسم بەڵام ئەو ڕۆژەی تۆم ناسی جوانترین ڕۆژم بوو، خۆشمویستی بەڵام ماندووت کردم
زۆر باش دەزانم کە تۆ من لەبیر ناکەی، هیچ کەسێـکیـش ناتوانێـت کەسێـک لە یـاد بکات کە هێندەی خۆشـەویستـی پێ بەخشـی بێـت، دڵت هەرگیز ناتوانێت ئەوە لە یاد بکات کە بۆم کردویت، لەوانەیە لە یادەوەریت بچمە دەرەوە بەڵام هەرگیز ناتوانی لە یادم بکەیـت.. لە ژاوەژاوی ڕۆژێکدا لە ناکاو منـت بیر دێتەوە یـاد... لە شەوێکدا پێش خەوتـنت دێمەوە یـادت... کە کەسێـک لە پێشـتەوە دەڕوات شێوەی مـن دەدات لە رۆیشـتندا دێمـەوە یـادت... دەنگـم دەزرنگێـتەوە لە گوێیەکـانتـدا... هەر چیـەک بکەیـت هەرگیـز ناتوانیـت لە یادم بکەیـت
ئێستا وەک جاران نەماوم، جاران بۆدیدارێکت شێت دەبووم, هەمیشە هەوڵم ئەدا هەوالت بزانم، ئەم ویست بزانم باشیت؟ ئەم ویست بزانم دڵ خۆشیت؟ هەموو کات سەیری وێنەکانتم ئەکرد، گەر رۆژێ سەیرم نەکردبا نەم ئەتوانی بخەوم، نەم ئەتوانی رۆژەکەم تەواو بکەم، هەر کاتێک بیرم کردبایت فرمێسک بە چاوەکانم ئەهاتە خوارەوە، بەلام ئێستا وانیم, ئێستا بیرت ناکەم، ئێستا بۆ هیچ شتێکت بە پەرۆش نیم، ئێستا سەیری وێنەکانت ناکەم، ئێستا لام گرینگ نییە گەر بژیت, لام گرینگ نییە گەر دڵ خۆش بیت یاخود نا، ئێستا چاوەرێت ناکەم، ئیتر هیچ دلۆپێک فرمێسکم نەماوە بۆ رشتن، پێیان ئەوتم تۆ لەبیری ئەکەیت بە پێی کات، پێیان ئەوتم رادێیت و کەسێکی ترت خۆش ئەوێت، سەرەتا باوەرم پێیان نەئەکرد، نکۆلیم ئەکرد لەوە، ئەموت ئەمە مەحاڵە، بەلام قسەکانیان راست دەرچوو، بەڵێ ئەوان راستیان وت
لەدوای چەندەها ڕۆژ و حەفتە و مانگ دووری و دڵتەنگی هێشتا نەبوونیت ئازارم دەدات، وەکو یەکەم ئێوارە ناتوانم باوەڕ بێنم کە ئیدی تۆیەك نیت لەگەڵمدا، هەموو شەوێك و ڕۆژێکم بێتۆ بەسەر دەبەم، ڕانایەم هەستەکانم کاڵ نابنەوە بۆت، لە یەکەم ئێوارەدا ماومەتەوە و نەبوونیت تەواوی بوونمی هەراسان کردووە، ڕانایەم و تا ڕۆحێك لە جەستەمدا هەبێت هیوای چرکەساتێکی دوبارە ئەخوازمەوە بەتاڵ بێت لە گەردون و پڕبێت لە خۆم و خۆت
без подписи
без подписи
😞