نَفَحات☁️
СтатистикаInstagram:- https://www.instagram.com/nafa7aat_?igsh=MTNuNGJ0N2VjenNyag%3D%3D&utm_source=qr
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 15
- Всего постов
- 26
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 76
- 1/48двое суток
- 87
- 1/72трое суток
- 93
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
﴿إِنَّ اللَّهَ يَرزُقُ مَن يَشاءُ بِغَيرِ حِسابٍ﴾ [آل عمران: ٣٧] ▫️پەیوەندییەکانی نێوان مرۆڤەکان بە بەرامبەره، هیچ شتێک نیە بەبێ نرخ.. بەڵام لەگەڵ اللە دا وەردەگریت بەبێ هەژمار.. یاڕەببی بماندەرێ، مەحرووممان مەکە. د.یحیی الشیخاني
مۆبایلەکانمان لابەین ؟ بچینه شوێنێکی تەنها ؟ دەستبکەین بە گرنگترین کار لە ئێستادا ؟ دوعای کۆتا سەعاتی جومعە، موعجیزە دەخوڵقێنێت، موستەحیلەکان دەکاتە واقیع … با یەکتریش لەبیر نەکەین لە دوعاکانماندا ..☁️
➿جاری وا هەیە تەنگانە ئەوەندە لەسەر بەندە توند دەبێت، تا نزیک دەبێتەوە لەوەی هیچ ڕێگەیەکی هەناسەدان نەدۆزێتەوە؛ بەڵام کە ڕوو لە قورئان دەکات، ئیدی تەنگی و ناخۆشیەکان دڵی بەجێدەهێڵن. ➿ 📖📖📖📖📖📖📖📖📖📖📖
без подписи
سەلامی خوات لێبێت … ❤️🩹
без подписи
❤️🩹 "ومِن خَفِيِّ عقوباتِهم: سَلْبُ حلاوةِ المناجاة ولذَّةِ التعبُّد". ابن الجوزي ❤️🩹 لە سزادانە شاراوەکانیان؛ لێسەندنەوەی شیرینیی موناجات و چێژی پەرستشەکانە !
ئەو کە گەورەترین و باشترین پەنادەری بەندەکانییەتی ..❤️🩹 با هەمیشە ئاگاداری ڕەفتار و وشەکانمان بین؛ وشەکانمان ببنە هۆکاری سڕینەوەی فرمێسک، نەک ڕشتنیان !! «پەروەردگارا .. بمانپارێزە لەوەی دڵی کەسێک بڕەنجێنین، وە ئارامی ببەخشە بەو دڵانەی کە جگە لە خۆت هیچ پەنایەکی تریان نییە...»☁️
без подписи
https://youtu.be/b2dB-5-1Le0?si=58oQ-Toh46ABd43g
(رَبِّ لَا تَذَرْنِى فَرْدًۭا) پهروهردگارا؛ من به تهنهای مههێڵهرهوه (نهوهیهکی چاک و پاکم پێ ببهخشه)❤️🩹🤲🏻
- ئەزانیت مافپێدان و ڕێزگرتنی مامۆستاکانمان واجبە و بە نەکردنی گوناهبار دەبین !؟ -چۆن ؟؟ -بفەرموو بە بەڵگەوە ..☁️
без подписи
اللهم آمين يا رب العالمين 😔❤️🩹
без подписи
ئەزانی چیم بەسەرهات ... ؟؟❤️🩹 پێش ئەوەی پێتان بڵێم چۆن و چی ڕوویدا، دەمەوێت تکا لە خۆم و لە ئێوەش بکەم: لە هەر بارودۆخێکدا بوون، هەرگیز واز لە قورئان مەهێنن! ئەگەر پێویستیشی کرد زۆر لە خۆتان بکەن؛ چ بە خوێندنەوەی بێت، چ بە گوێگرتن، یاخود بە هەر جۆرێکی کە لە جۆرەکانی چوونە خزمەتی کە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت. ئەوەی من ئەزموونم کرد شتێکی جیاواز بوو؛ سەرەڕای لاوازییەکی زۆری جەستەیی و دەروونی، و لەگەڵ بوونی هەزاران بیانوی نەفس، بە خۆمم وت: «نا... ناکرێت! ئیللا چارەسەرێک هەیە کە ئەبێت الله سبحانه وتعالى داینابێت» ئەمجارەیان چوونە خزمەتی قورئانم جیاوازتر بوو لە هەموو جارەکانی تری ژیانم، لە کاتێکدا هەستم ئەکرد هەموو دەرگاکانم لێ داخراون و بارێکی زۆر قورس لەسەر شانمە، بەڵام بە خۆمم وت: «من کە کتێبی (المنهاج)م خوێندووە، ئەگەر ئێستا لەوەی لێوەی فێر بووم جێبەجێی نەکەم، ئەی کەی بیکەم؟» لێرەوە دەستم کرد بە گوێگرتن لە قورئان... وردە وردە هەستم کرد ئەم دڵە ڕەقەم بەرەو نەرمبوون دەچوو ... پاشان دەستم کرد بە خوێندنەوەی، تا کار گەیشتە ئەوەی کەوتمەوە پێداچوونەوە و حفظ لە هەمان کات، سەرم سوڕمابوو لەو لاوازییەوە گەشتم بەچی!! لەناکاو هەستم کرد ئەو بارە قورسەی سەر شانم سووک بووە؛ نازانم بۆ، بەڵام دڵم بەجۆرێک خۆش بوو کە وەک بڵێیت بۆ یەکەمجارە لە ژیانمدا هەواڵێکی خۆشم پێ گەشتبێت. سەیری خۆمم کرد؛ هەر هەمان کەسی پێشوو بووم، هیچ لە مندا نەگۆڕابوو، تەنانەت بارودۆخەکەش وەک خۆی بوو، بەڵام ئەوە الله سبحانە وتعالی بوو کە بە هۆی قورئانەکەیەوە هێز و جێگیریی پێ بەخشیم بەسەر بارودۆخەکەدا !! هەر هەمان کەسەکەی جاران بووم، بەڵام گەرموگوڕتر لە عیبادەتەکانمدا؛ خودا بە قورئان ئاوی دڵمی دایەوە، زیندووی کردمەوە و هێزی پێدام، تاوەکو ئەو کاتەی بەڵێنی خودا دێتە جێ، منیش بتوانم خۆڕاگر بم. كتێبی (المنهاج) فێرت دەکات کە خوێندنەوە، گوێگرتن و لە خزمەت بوونی قورئان بە هەموو جۆرەکانیەوە، تەنها وەک عیبادەتێکی سادە یان چێژوەرگرتن لە دەنگێکی خۆشی قاریئێک نەبینیت؛ بەڵکو بە ئیزنی الله سبحانه وتعالى ، قورئان تێکەڵی سات بە ساتی ژیانت دەکات و دەیکاتە چارەسەر بۆ سەرجەم ئازار و کێشەکانت. تکاتان لێ دەکەم، هیچ شتێک مەکەنە بیانوو، بە زۆریش بێت زۆر لە خۆتان بکەن و خۆتان بخەنە خزمەت قورئانی پیرۆزەوە ... بڕوا بفەرموون، ئەنجامەکەی زۆر سەرسوڕهێنەر ئەبێت !! #☁️
без подписи
https://youtu.be/1EgcEWJ9mTY?si=CMa-RRxrWDd3NTf7
خوا پێم نەگرێت ئەڵێن .. 💬
без подписи