نامەڪانـم🖤🃏
Статистикаبێدەنگی ئەو وشەیە بوو هەزاران وشەم تێیدا بێدەنگ کرد🖤.. -𝗢𝗪𝗡𝗘𝗥• @im_tevoo -𝗚𝗥𝗨𝗣 @caffe_64w -𝗖𝗛𝗮𝗡𝗮𝗟• @namak4nm @wnbueek @xaiallm @gif_maxrurm @maxrurm
- Последний пост
- 14 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 4
- Всего постов
- 22
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- Категория
- Криптовалюты (по похожим)
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 126
- 1/48двое суток
- 144
- 1/72трое суток
- 155
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
🚀 AlinaBeatzBot لێرەدایە! خێرا و متمانەپێکراو و پڕ لە تایبەتمەندی بۆتی گۆرانی کاڵی تێلێگرام. پلاتفۆڕمە پشتگیریکراوەکان : یوتیوب، سپۆتیفای، ئەپڵ میوزیک، ساوندکلاود، دیزەر، تویچ و زۆر شتی تر. ➕ زیادی بکە بۆ گروپەکەت: @AlinaBeatzBot 💬گروپی پشتگیری: @GroupAlina ---------------------- هەر پرسیارێکت هەیە حەزناکەی ناوت دەربکەوێت : ئێرە دابگرە @IQHKBOT : لێرە بیکە
مــن نــەدەبــوو وەك مرۆڤێك بێمە بەردەمت دەبوو وەك ‘ئازارێك’لە ناو دڵتدا لە دایك بوومایە،تا هیچ كات ناچار نەبیت بەجێم بهێڵیت.!🖤
Live stream finished (29 minutes)
без подписи
Call🖤
ئایا دەزانیت بۆچی ئەم هەموو ناڕەحەتییە ڕووبەڕووی دڵم دەبێتەوە؟ چونکە سەرسووڕهێنەرە کە مرۆڤ ئەم هەموو خۆشەویستی و سۆز و هەستە گەرمەی لە سینەدا هەبێت، کەچی کەسەکە بەرامبەری بێئاگا بێت لێی! ئاخر چۆن دەبێت من ئەم هەموو هەستە پاک و قووڵەم بۆت هەبێ، بەڵام تۆ هەستی پێ نەکەیت و لە قووڵایی چاوەکانمدا نەیخوێنیتەوە؟ هەندێک جار دەڵێن: "غرور و خۆبەگەورەزانی نایەڵێت"، بەڵام باوەڕ بکە، ئازیزەکەم، غرور کەی بوونی هەیە و لە کوێی ئەم هاوکێشەیەدایە کاتێک دڵ بە ڕاستی و لە نااخەوە عاشقم بووە؟ عەشق و غرور دوو دژە یەکن؛ کە عەشق دەرگا دەكاتەوە، غرور هەر لە بنەڕەتدا نییە و دەڕەوێتەوە. کاتێک مرۆڤ بە هەموو بوونییەوە کەسێکی خۆشبوێت، شتێک نامێنێت بە ناوی خۆبەگەورەزانی، چونکە لە خۆشەویستیدا مرۆڤ تەسلیم دەبێت، نەک خۆی گەورە بکات. ئەم ئێوارەیە، تەنها ویستبێتم ئەم پەیامە بگەیەنم: من لێرەم، لەم تاریکییە و لەناو ئەم هەموو بیرکردنەوەیەدا، تەنها تۆم هەیە لە مێشکدا، و دڵم بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی ساتێکە کە بێباکی تۆ بگۆڕێت بۆ تێگەیشتن و هەستکردن بەم ئەوینە بێوێنەیە🖤.!
“چارەم نەبوو خۆشەویستمــ من لەبری ئەوەی خۆم لەسەر دەفتەرەکانی باران و فەرهەنگەکانی خاکدا بنووسم، خۆم لەناو گوناهەکانی تۆدا نووسی و لە لیستی ڕەشی عـاشـقەکەت دا مردم لە دەرگاکانی ئەبەدییەتەوە تا ئۆقیانووسە تاریکەکان نــــا ، کەس لە مانای ئەم گوفتارانە تێناگات، کەس باکی بە قەترەیەک شەونم نییە لە دۆزەخدا و کەس تێنەگەیشت لەو ئاورینگەی بەسەر دڵمەوە بوو ، ئێستا من سەیرترین ئــافرەتـی دنیام، نیشتەجێی کۆشکێک لە وەهمــم • #S
توڕە نیم کە چیتر قسە ناکەین تەنیا دڵتەنگم کە ناتوانم لە بیرت بکەم دڵخۆشم بەم یادگاریانەی لە نێوانمان دروس بوو دڵتەنگم کە ناتوانم هێندە بیریان لێ نەکەمەوە توڕە نیم لێت بۆ ئەوەی منت خۆشناوێت لە خۆم توڕەم کە تاکو ئێستاش تۆم خۆشەوێت توڕە نیم لەوەی کە ئیتر تۆم لەدەست دا دڵتەنگم چونکە ڕۆژانێک تۆم هەبوو توڕە نیم کە تۆ منت لە یاد کردووە دڵتەنگم کە من ناتوانم وەکو تۆ بکەم توڕە نیم لەوەی کە تۆ ناگەڕێیتەوە دڵتەنگم کە من هەمیشە بە هیوای گەڕانەوەتم چونکە بەڕاستی بیرت ئەکەم🖤.!
مەگری بۆ خەم و ئازاری خەڵكی مەگری ئەو فرمێسكانە هەڵگڕە بۆ ڕۆژی ڕەشی خۆت،فرمێسكت ڕاگرە بۆ ئەو ڕۆژانەی كە تەنیاو بێ هاودەمیت و بەدبەختی یەخەی گرتووی و كەسێكیش شك نابەی كە خەمخۆرت بێت.!🖤
نازانیت چەنیك خەفەت بارم و چەنێك دڵ تەنگم لەوانەیە تاكوو ساتی هاتنی تۆ من خنكابێتم.هێشتاش هەندێك جار دادەنیشم و دەگریم .من بە تەواوی لە ژیانی ڕابردووم دابڕاوم ،من زۆر بەدبەختم و هیچ كەسیش نازانێت،تەنانەت خۆشم نامەوێت بزانم چونكە كاتێ ڕوبەەڕوی ئەم كێشەیە دەبمەوە تەنیا كارێك كە دەتوانم بیكەم ئەوەیە خۆم لە پەنجەرەكە فرێبدەمە خوارەوە .من لێرە زۆر تەنیام.بەهۆی تەنیایمەوە خەریكم كار دەكەم و لە بیرم دەچێت كە تۆ نەماویت و هەرگیز ناگەڕێیتەوە.ئەمە ژیانە هەرچۆنێك بێت من تەنیام و تەنیا دەمخوات و دەمجوێت ، من ڕوخسارم زۆر شكاوەو قژم خەریكە هەڵ ئەوەرێ .بیر كردنەوە لە داهاتوو خەریكە دەمخنكێنێت بەڵام لە بەری بكە لە بیری بكە ژیان هەر ئەمە بۆ من، خۆ تۆ غەمبار نیت ماڵەكەم 🖤.!
без подписи
هیچ شتێک نییە کە ئارامم بکاتەوە جــگە لە تـۆ ، تۆش کە نیت.... هەزار و یەک شەو خەیاڵـم کرد بۆ تـۆیەک کە تەنانەت یەک شـەویش نەمبـوویت ، ئەوەی کە دڵـتەنگی تۆم دانپێـدانانی دەوێت مەگـەر؟ دڵـم دەیویسـت ببمە خانوویەک بـۆت کـە هەرکـات ماندوو دەبوویت بگەڕایتایەوە بـۆ مـن.... هیچ نەبێـت وەرە خەونـم دڵ کە نازانێـت تۆ ڕۆیشـتووی ، بەغەمـی تۆوە ئەسیرم تۆیەک کە ئاگات لـە من نییە ، مـن دەزانـم کە تـۆ مەحاڵیت بەڵام دیسانەوە هەر دەمەوێیت ، تـۆ نازانیت چ عەزابێک دەکێشـێت بێدەنگێک کە عاشقە! تۆ نازانیت هەنێک خۆشویسـتن هەیە مرۆڤ توانای جەنگانی نییە لەگەڵیدا ، بمبـووره ئەگەر خۆشمـدەوێیـت و هیچ کارێکـم لەدەست نایەت.. " خۆزگـه دەهاتـی و لەباوەشـت دەگرتم هێنده تووند کە هیچکەس نەزانێـت برین بەلاشەی مـنەوەیە یـان تـۆ.. " tevo
نیازم دانیشتن بوو بەڵام لەپاڵـت نەک لەچاوەڕوانیت! نیازم شکاندنی غروورم بوو بەڵام لەباوەشت نەک لەژێر پێـت! نیازم پیربوون بوو بەڵام لەگەڵت نەک لەدەستت لەدوای تۆ تاقەتێک نەما بۆ دووبارە عاشقبوونەوە، لەخەوتن مـاندووم ،پێویستم بە شتێکە کە زیاتر بێت لە خەوتن ، شتێکی وەک بێهۆش بوون بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ ، لەوانەشە لە بێداری ماندوو بووبێتم ، لەوەی کە دەخەوم و کۆتاییەکەی دیسانەوە هەڵدەستمەوە دیـسـان تـۆیـت و دیسـان تـۆیت #S ~ 27/7 ~ 4:44 Am
خراپترین جۆری وێرانبوون ئەوەیە... کە لە تاریکەدا،هاوار بۆ کەسێک بکەیت بە ناوی 'یار' کەچی بزانیت لەم گەردوونە پان و بەرینەدا، دەنگت دەگاتە گوێی هەموو کەس و شتێک تەنیا ئەو کەسە نەبێت کە بۆی ئەسووتێیت تەنیا پێویستم بە قسەکردنت نەبوو پێویستم بەوە بوو بزانیت کە چۆن لە بێدەنگی تۆیا من لێرە خەریکم وردە وردە وەک و مۆم ئەتوێمەوە و تۆش تەمومژ و تاریکییەکەی دەوروبەرم نابینیت تەنیایی و دڵتەنگی کاتێک لەگەڵ دڵت تێکەڵ ئەبن ، قورسترین بارگرانی دروست ئەکەن # S
بەپێچەوانەی تۆوە من بۆ تۆ زۆر بوێر بووم! سەیرکە بەدەست من نەبوو من نەمدەویست بڕۆم من گیانم دەرهات و دڵم بەجێما بەڵام ئیتر توانام نەما ، ئیتر نەمتوانی..سەخت بوو..ئەوەی کە خۆشەویستی ببەخشیت و خۆشەویستی وەرنەگریت بەئازار بوو ، ئەوەی کە سەد بیت سفر وەربگریتەوە بەئازار بوو بەڵام...لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا دیسانەوە هەموو هەوڵی خۆممدا ، هەمیشە وامدەزانی من خراپم کردووە و من تێکمداوە بەڵام لەکۆتاییدا تێگەیشتم هەرجارێک دەگەڕامەوە دەبمینی کە چەنێک ئازار دراوم بۆ شتێک کە هۆکارەکەی من نەبووم..تۆ هەموو ئەمانەت دەزانی بەڵام هەستت پێ نەکردوو مافت بەمن نەدا..ئێستا ئیتر ئازاری ویژدانم نییە ئەوە من نەبووم و کە بەڵێنەکەم شکاند...! وازهێنان لەتۆ کە ڕۆژانێک هەموو شتێکی من بوویت و تاقانەی من بوویت سەختە و باوەڕناکەم هیچکات بەسەریدا زاڵ ببم..بەڵام منیش ئیتر زۆر ماندووم لە چاوەڕێ کردن و باشبوونەوەی باروودۆخمان ، من ماندووم لە سەد جار ماڵئاوایی و سەدو یەک جار پەشیمان بوونەوە..ماندووم لەوەی کە شەو و ڕۆژ بیرت لێدەکەمەوە..قسە لەدڵمدا زۆر زۆرە دەتوانم تاکوو سبەی بۆت بنووسم بەڵام بائەمەش لەسووچێکی دڵمدا بمێنێتەوە وەک تەواوی ئەو قسانەی دەبوایە بمكردبایە و نەمكرد بوو بە ڕق و بوو بە بێدەنگی، خۆشم دەوێی،هەمیشە خۆشم ویستووی هێشتاش تا كۆتای خۆشم ئەوێیت،چونكە تۆ كۆتای منیت ،لە بیرت ناكەم.🖤!
خۆشویستنی کەسێک کە خۆشیناوێیت تاکە گوناهی گەورەیە کە لە پێناویدا ناچیتە دۆزەخ🖤!
без подписи
دەتوانم بۆ چەندین كاژمێر گوێ لە میوزیك بگرم و بیرلە تۆ بكەمەوە و لێی بێزار نەبم ، هەزار بارە ئەو پرسیارەم بە خەیاڵدا دێت و لە خۆم و خودا و سروشت و نیشتمانی دەكەم، تــۆ بۆ هــی مــن نـیت🖤.! Tevo
هــەوڵ ئەدەم لە بیــرت بــكەم لـە كاتــێكدا چــاوەڕوانیشتــم🖤.
без подписи