الحَمْدُ لِلّهْ عَلَى كُلِّ حَالْ
Статистикаفَلَا تَحزَن فَاللَّهُ لَا يَأتِي إِلَّا بِالخَيرِ بێتاقەت مەبە چونڪە الله ☝️ هیچ شتێڪ ناڪات خێری تیانەبی
- Последний пост
- 16 июн. 2025 г.
- Последнее чтение
- 14 авг.
- Постов за неделю
- 0
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- —
- 1/48двое суток
- —
- 1/72трое суток
- —
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
без подписи
زۆربونی ئافرەتانی نیقاب پوش بەبێ عەقیدەیەڪی پاڪ و سەلامەت هیچ مایی دڵخۆشێ نێە بگرە فتنەیەیەڪە ڕووی تێمان ڪردوە💔 سبحان اللە سەیری هەرشوینڪی دەڪەی فیتنەی بەناو نیقاب پۆشەڪانە اللە تعالی رحم بڪات سەیرم دیت ڪوا غیرەتی باوڪ وبراو هاوسەرەڪان؟؟ (کلکم راع وکلکم مسوول عن رعتە ) شەرم لەئافرەت جوانە غیرەتیش لەپیاو بەڵام بەداخەوە نەپیاوەڪان غیرەتیان ماوە نەئافرەتەڪانیش شەرم وحەیایان ماوە لەگەل ڕیزم
یونسی ڪوڕی عوبەید ـ رحمه الله ـ فەرموویەتی: ما رأیت أحدا أطول حزنا من الحسن فکان یقول: نضحک ولعل اللە قد أطلع علی أعمالنا فقال: لا أقبل منکم شیئا! " ڪەسم نەبینیوە وەڪ حەسەنی بەصری هەمیشە خەمبارو بێ تاقەت بێت ،، وە هەموو جار ئەیفەرموو: "سەیرە ئێمە پێ ئەڪەنین .. ڪێ ئەڵێ الله سەیری ڪردەوەڪانمانی نەڪردوە و نەی فەرمووە هیچیتان لێ قبوڵ ناڪەم..!" حلية الأولياء ۱۹/۳ ئیمەش قاقامان بەرەوئاسمان ئەڕوا وەڪو بلێ ڪردەوەی پڕڪەم و ڪوڕیمان پڕلەڕیامان قبول ڪرابیت لەاهلی بەهەشت بین💔ئاخر ئیمە جگە لەشەرمەزاری و سەرشۆڕی چیمان هەیە لەقیامەت بەرامبەر رب العالمین اللهم اغفر لي ذنوبي و خطاياي كلها،🤲
هەندێڪ لە سەلەف فەرموویانە: هەموو شتێڪ کورتڪراوەیەڪی هەیە وە ڪورتڪراوەی ڕێگای بەهەشت: سەڵاواتدانە لەسەر پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم. «"النوادر والنتف لٲبي الشیخ" ٧٦٣» اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد
دڵەڪانتان ئاو بدەن بەئاوی دوعا بەبێ پچڕان بێگومان ئێوە نازانن ڪام دوعایەتانە ڪە دەبێتە هۆی لیخۆشبون و دەرڪەوتنی گوڵی هیواڪانتان" تا کاتێڪ بۆ دوعاڪردن مابێت ئومێدتان بە گەیشتنی هیواڪانتان هەبێت... لەبیرتان بێت دوعا باشترینی بەندایەتیە بۆ خالقەڪەتان. پاڕانهوهو نزاو لاڵه لهدهرگای پهروهردگاردا بناغهی بڕواو دڵسۆزی نیشان دانه بۆیه پێغەمبەران علیە السلام بایهخێڪی زۆریان بهدوعا دهدا.🤲
بەهەشتی خوای گەورە ئەو پاداشتەیە ڪە هەرچی ئەعمالی ئێمە هەیە لەو دونیایە پێوانەی بڪەین بە تۆزقالیڪ ئەو پاداشتەش نابێت؛💔 هاوار بۆحالی ویرانمان هاوار بۆڪەم تەرخەمیمان ڪەڕۆژیڪی چەندە سەختمان لەپیشە ترس نامان گریت بۆ تینافڪرین ئەبێت دەفتەری اعمالمان چۆبێت.تۆبلیت بەدەستی ڕاست وەری بگرینەوە تۆبلی ڪردەوەڪانمان شایەنی بەهەشت بێت؟؟ - حەیف نیە بۆ شەهوەتی دوو ڕۆژی دونیا لەو ڕۆژەدا لە لیقای پەروەردگار️ﷻ و ڕەسولی خوا️ﷺ مەحڕوم ببین؟ ئاخر ئینسان ڪە بیرلەوە ئەڪاتەوە پاداشتی ئەمڕۆت بەهەشت بێت شەرم ئەڪەیت لە حزوری خوایا بە متاعی ڪەمی ئەو دنیایە دڵ بگریت اللهم انا نسألک الجنة وما قرب إلیها من قول وعمل، ونعوذ بک من النار وما قرب إلیها من قول وعمل.
без подписи
دونیا بۆ ئیماندار پڕلە غەم و ناڕەحەتیە باشترین شوێن قەبرەڪەیەتی. هەرگیز چاوەڕێ مەڪە دونیا بۆت ببێتە پارچەیەک لە خۆشگوزەرانی. تۆ بەردەوام لە تاقیڪردنەوە دایت وە ئەگەر لە ترسی ئەوەنەبوایە کە ئێمە نازانین حاڵمان چۆن دەبێت دوایی مردن ئەوە بەردەوام دوعامان دەڪرد زوو دەرچین لەم دونیایە. بەڵام سەرباری ترسەڪەمان ئومێدی ئەوەشمان بە ڕەحم و لێخۆشبوونی اللە سبحانه وتعالى هەیە. مەسرق دەفەرمووێت: هیچ ماڵێک بۆ ئیماندار لە قەبرەڪەی خۆی باشتر نییە کە ئیسراحەتی کردووە لە غەمی دونیادا و لە سزای(دونیایی) اللە تعالی سەلامەتە. وە بشر بن الحریث دەفەرموێت: قەبر شوێنی نیشتەجێبوونێکە نیعمەتە بۆ ئەوانەی گوێڕایەڵی اللە تعالی دەکەن. أهوال القبور لإبن رجب الحنبلي
ڪاتێ دڵت پڕە لەئازار سەختێ ژیان ئازارت ئەدات بچۆ سەیرێ جەنازەیڪ بڪە یان بچۆ گۆرستان دڵت ئارام ئەبیتەوە. ئەبینی بۆت دەرەڪەوێ هەمووسەختیڪ هەموو ئازاری ڪۆتایی هەێە مردن گەورەترین ئامۆژگارییە ئەگەر بگات بە دڵێڪی زیندوو...
без подписи
без подписи
یەقینۍ ڕاستەقینە ئەوە نیە تۆ دوعا بڪەیت و دوعاڪانت گیرا ببێت و تۆش یەقینت بە اللە تعالۍ هەبێت ، بەڵڪو ئەمە یەقینۍ مەرج دارە ، بەڵڪو یەقینۍ ڕاستەقینە بە اللە تعالۍ ئەوەیە تۆ دوعا بڪەیت بەڵام دەرگاڪان هەر بە داخراوۍ بە ڕوودا بمێنێتەوە ، تۆ ھەر دوعا بڪەیت ڪەچی ھەر ناڕەحەتۍ و بەڵا دێت بەرەو ڕووت!! تۆ ھەر دوعا بڪەیت ڪەچی ڕزقت ھەر تەسڪە ڪاروبارت هەرقورسە!! لەسەروۍ ھەموو ئەمانە تۆ لەمە زیاتر ناڵێۍ : ئەۍ اللەۍ من! تۆ چەن بە ڕەحمۍ ! دەبێ تۆ چ خێرێڪت بۆمن دانابێت! بەڵێ ئائەمەیە یەقینۍ ڕاستەقینە بە اللە تعالے.بەڕوودانی هەرسەختیڪ بەدڵیڪی پڕیەقینەوە ئەلێت خیری تیایە بۆم❤️هیچ ڪەسێڪ لەو ڪەسە ئارامتر نییە ڪە لەدڵەوە بڕوای وایە ڪەویستی خودا بۆ ئەو هەرشتێڪبێت هەر ئەوخێری تیایە❤️
کاتێڪ بە لای دوڪانی مریشڪ فرۆشێڪدا دەڕۆین، خێرا لووتمان دەگرین لەبەر بۆنی مریشکەکان، یان کە لە لادێدا بۆنی تەپاڵەی مانگایەک دەڪەین، هێڵنج دەدەین، یان کە گوێمان لە زەڕەی گوێدرێژێک دەبێت، بێزار دەبین و گوێمان دەگرین، چونڪە دەنگێکی ناخۆشە بەلامانەوە. بەڵام ئەگەر لەو ساتانەدا خودا دەرگای بۆگەنی نەفسمان واڵا بکات..! بە ڕووی چواردەوردا، ئەوا هیچ ناژەڵ و پەڵەوەرێک لە ناوچەکەدا نامێنن لەبەر بۆگەنی نەفسمان، هیچ بوونەوەرێک ئامادە نابێت ساتێک لامان دابنیشێت، زەڕەی هیچ گوێدرێژێک هێندەی زەڕەی نەفسمان بۆ خودەرخستن و شەهوەت ئیزعاج و بێزارکەر نییە! نازانم بۆچی قیز لە نەفسمان ناڪەینەوە، لە کاتێڪدا دەستی واڵایە بۆ ئەنجامدانی هەموو تاوانێڪ!
کۆتا خاڵ و وێستگەی ژیان: لەسەر تەختە شۆرێک دەشۆرێیت جەستەیەکی سارد و بێ ڕۆح کفن دەکرێیت بە پارچەیەک قوماشی سپی بێ دورومان و نەخش لێت دەئاڵێندرێ دواتر دەتبەن بۆ گۆڕستانێک و قەرەباڵغی هەیە بۆ ناشتنت چەند کەسێک لەسەر شانی خۆیانت دادەنێن و گۆڕێکی قۆڵ لێدراوە و دەتخەنە ناوی ئیدی یان بلۆکێکت لەسەر دادەنێن و یان لەحدێکت بۆ کراوە و وردە وردە بە خۆڵ دادەپۆشرێی. بەڵێ ئەوەیە کۆتا خاڵ و وێستگەی ژیانێکی پڕ پڕ لە ماندویەتی و ڕاکە ڕاک و هەوڵ و خەم و ناڕەحەتی. قەدری هەنگاو بە هەنگاو بزانە ڪە دەتگەیەنێت بەم وێستگەیە ئیدی دوای وێستگەکە دەبێت بە پاداشتی هەنگاوەڪانی ئەمڕۆت. (وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ) البقرة:281
#حاڵی_سەلەف_لەگەڵ_قورئان أبي زائدة دەڵێت : شعبي ـــم بينی گوێچڪەی صالح صاحب الكلبي گرتبوو پێی دەوت : قورئان تەفسير دەڪەيت ڪەچی تۆ قورئان ناخوێنيت!؟ (مسائل صالح بن الإمام أحمد ١١٤) ئەی ڪێ گوێچکەی ئێمە بگرێ و بڵی هەستە لەسەر مۆبایل و خەریڪی کتابەڪەی اللە بە💔هاوار بەحالی ویرانمان
کۆتا خاڵ و وێستگەی ژیان: لەسەر تەختە شۆرێک دەشۆرێیت جەستەیەکی سارد و بێ ڕۆح کفن دەکرێیت بە پارچەیەک قوماشی سپی بێ دورومان و نەخش لێت دەئاڵێندرێ دواتر دەتبەن بۆ گۆڕستانێک و قەرەباڵغی هەیە بۆ ناشتنت چەند کەسێک لەسەر شانی خۆیانت دادەنێن و گۆڕێکی قۆڵ لێدراوە و دەتخەنە ناوی ئیدی یان بلۆکێکت لەسەر دادەنێن و یان لەحدێکت بۆ کراوە و وردە وردە بە خۆڵ دادەپۆشرێی. بەڵێ ئەوەیە کۆتا خاڵ و وێستگەی ژیانێکی پڕ پڕ لە ماندویەتی و ڕاکە ڕاک و هەوڵ و خەم و ناڕەحەتی. قەدری هەنگاو بە هەنگاو بزانە ڪە دەتگەیەنێت بەم وێستگەیە ئیدی دوای وێستگەکە دەبێت بە پاداشتی هەنگاوەڪانی ئەمڕۆت. (وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ) البقرة:281
سبحان اللە ئێمە چ ڕوویەڪمان هەیە بەرامبەرت پەروەردگارا،ئێمە چۆن چۆنی لە شوڪری نیعمەتەڪانت تێگەیشتوین..! ( ئەخر پێغەمبەری خوا️ ﷺ لە مەعنای ڕاستەقینەی شوکر تێگەیشتبوو، نەڪ ئێمەی پڕ کەموکورتی و تاوان و ڪەمتەرخەمی لەڪاتیڪا دونیای نیعمەتی پی بەخشێوین ڪوا سوپاسگوزاریمان بەرامبەرنیعمەتەڪانی؟ ڪوا تەوبەو داوای لیخۆشبونمان بەرامبەر گوناهە و تاوانەڪانمان؟ ئەی چ بەندەیڪی ڕوقایمین وەڪ بڵی موژدەی بەهەشتمان پیدرابێت 💔) قَامَ النبيُّ صَلَّى اللهُ عليه وسلَّمَ حتَّى تَوَرَّمَتْ قَدَمَاهُ، فقِيلَ له: غَفَرَ اللَّهُ لكَ ما تَقَدَّمَ مِن ذَنْبِكَ وما تَأَخَّرَ، قالَ: أفلا أكُونُ عَبْدًا شَكُورًا" (البخاری4836)
عمر ڪوڕی خطاب دەفەرموێت: ڪچ بەشوودان بەندڪردنە، سەیربڪەن بزانن کچەکەتان لای کێ بەند دەڪەن. زید کوڕی ثابت دەفەرمووێت: هاوسەر لە قورئاندا سەرۆڪە پاشان ئەم ئایەتی خوێندەوە: {وألفيا سيّدها لدا الباب}. #كتاب_الفروع واتە: ئافرەت ڪاتێك هاوسەرگیری دەکات ناتوانێت هیچ کارێك بکات ئیلا بە ئیزنی هاوسەرەڪەی نەبێت، جا ئەگەر هاوسەرەڪەی باشبوو ئەوا بەختەوەر دەبێت لەگەڵی وە ئەگەر نا بە پێچەوانەوە......💔
تاریڪترین ڕۆژ لە مێژووی ئیسلامدائاخۆ ئەبی صحابەڪان چۆن تەحامڵێ ئەوڕۆژەیانڪردبێت💔 ئەنەس ڕەزی الله عنە دەفەرمووێت: والله ھیچ ڕۆژێڪم نەدیوە ڕووناڪتر و نورانی و باشتر بێ لەو ڕۆژەی ڕەسول الله ﷺ ھاتە لامان❤️ وە هیچ ڕۆژێڪم نەدیوە تاریڪتر و ناخۆشتر بێ لەو ڕۆژەی ڕەسول الله ﷺ تێیدا وەفاتی ڪرد.💔 اللّهُمَّ صَلِّ عَلَىٰ مُحَمَّد وَعَلَىٰ آلِ مُحَمَّد
بەڕاستی باشترین شت بۆتۆی ئافرەت لەم ڕۆژگارە دا...! دورڪەوتنەوەیە لەانستا و فیس و شتانەی توشی تیکەلاوێت ئەڪا خوشڪی بەڕیزم بەڕاستی کەوتوینە ڕۆژگاریڪ چەندێ دوربی خۆپاریزبێ هەرڪەمە.ئەوهەمووە خوشڪە لەسۆشیال میدیا دەبینێ و خۆیان حەرزڪردوە بۆتە چاولیڪەری بۆ اکتیڤ بۆناوبانگ نازانم چی و چی بەڕاستی هیج شەرم وحەیا نەماوە لەناو بەناو دیندارەڪان لەگەڵ ڕیزم بەناوی دینەوە چ دەردیڪ دەڪەن💔 بەداخەوە دعوەڪردنیش بۆتە فیتنە بەسەربرایانەوە خۆتان بەدوربگرن خوشڪانێ ئازیزم بەڕاستێ ڕۆژگاری فتنەێە مەبنەبار بەسەرڪەسانی تریشەوە گوناهی خۆمان ڪەم نیە باشترین شوین بەگونجاوی بزانم بۆدعوەڪردن کەنالێ تلیگرامە گەرمەبەستت دعوە ڪردن بی بەمەرجی دوربی لەڪۆمێت لەتێڪەلاوی لەپۆستی ناشەرعی دوربی دانانێ وینەو فیدیۆی ئافرەت چاتی حەرام هتد...بۆخۆت بەبیدەنگی دعوەی خۆت ئەڪەی ❤️ الله تعالی هیدایەتی گشت لایڪمان بدا .نەبینەبارسەر ئەم دینەوە.پەنا دەگرین بەاللە لەڪردەوەیڪ خۆمان پی ڕازیبین ئەو پێ ڕازینەبێت. یارب نەبینە بارلەسەرشانی هیج ڪەسێ نەبینە گوناهە لەمیزانی هیچ ڪەسێڪ🤲