ڕەگاژۆ
Статистикаسەلام بۆ ئێوە هۆگرانی بەڕێزی ڕەگاژۆ، کۆمەڵە شێعری مەحەمەدفاتێح مەحەمەدی.«ف-نامۆ».بەڕێزان ئای دی پەیوەندی من لەگەڵ ئێوە ئەمەیە: @f_namo
- Последний пост
- 13 авг.
- Последнее чтение
- 15 авг.
- Постов за неделю
- 1
- Всего постов
- 21
- Тип
- открытый
- Язык
- ku
- В каталоге с
- 13 авг.
- 1/24сутки в ленте
- 20
- 1/48двое суток
- 22
- 1/72трое суток
- 24
Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.
Посты
سلاو #بەخێربێن_ئاڵوگۆڕ_کوردستان بۆ بەشداری لە لیست⬇️ @KORDVARE55 🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃 کانال کلیپ و آهنگ جوان کوردی @dfhjnjkmm هه‌وارگه‌ی دڵان @masazh000 غم دلم @zccfvbnn نیشتمان جوان @nishtimanakmm هەناسەی سارد @hanasaysard شیعر و دیکله‌مه @deklama_gham ڪَِــاَِنَِاَِڵیَِ دَِڵیَِ شَِـَِێتَِـ @Hahaskim زامه کانم @zamekanm ڪانال مانگ واستیرە @mang_asterh سقز موزیکال @saqezmusicaI کاناڵی ڕەسمی هونەرمەند محمد شندرەای @mohammad_shndrayi_2023 ڕ.ش هاوڕاز ... (سکڵــــی دڵ) @Skllidll2 ئێدریس مەڕانێ @edris_marani2022 سکاڵای دڵان @shorasewar کاناڵی شێعری ڕەگاژۆ @namopoem هەوارگەی شێعر @royaye_bad_borde1 کورد موزیک @kurd_Music2021 اهنگ وکلیپ کوردی فارسی غمگین @ahngkordifarsiklip1369 بژی کورد @menokhoda مهاباد موزیک @ssdddcvv کانال کوردستان @baranmmmmm کانال غمگین @dnialghaam خۆشترین کانال گۆرانی کوردی قەدیمی و نوێ @Rangavarang3 خۆشترین کانال گۆرانی کوردی زیره‌کی ده‌ستکرد Ai (هوش مصنوعی) @ZirekiyaDestkird 🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃🍃
شاره‌که‌ی من شاره‌که‌ی من، شاره خنجیلانه‌که‌ی من، شاری بێشکه‌ی خه‌ونه‌کانی منداڵێتیم. هاتوومه‌وه، چل ساڵێکی، سه‌ر نیوه ماش و برنجی. پڕ له شکۆی کریستاڵی هه سته‌کانی منداڵێتیم. تەژی بۆنی کاگڵی دیواره‌کانت. ڕۆژی باران. پڕله کۆمای به‌فری نێو کۆڵانه کانت، به ڕێبه‌ندان. تەژی هه‌موو وه‌رزه‌کانت. هاتوومه‌وه، تا جارێ تر بشنێمه‌وه، به‌ده‌م شنه‌ی شه‌وباته‌وه. به‌ده‌م که‌روێشکه‌ی ئاوه‌نیای، باڵاکردووی مه‌زراته‌وه. به‌دەم گەشەی بالاتەوە هاتوومه‌وه ، بم لاوێنێ، نه‌شه‌ی کازییوه‌ی به‌یانت. بزه‌ی گزنگی شاخانت هه‌وای بژوێنی کوێستانت. بئاخێوم ، له‌گه‌ڵ چرۆی داره‌کانت. ورێشه‌م بێ ، له‌گه‌ڵ سینه‌ڕێزی هه‌موو، ئه‌ستێره‌کانی ئاسمانت، له چۆمت دا ، تۆزی نامۆیی چه‌ن ساڵه‌م، بشۆمەوە. مێهره‌بانه‌نه پێڵاوی، ده‌ربه‌ده‌ریم بکه‌یته‌وه. پڕ قه‌باره‌ی حه‌ز و تاسه‌م، بۆنی"سنجوو"ت، بۆنی "هه‌زبۆ"ت، بداڵێته ناوهه‌ناسه‌م. هاتوومه‌وه، تا پلووسکی بانه‌کانت ، به‌چه‌پڵه ڕێزان ئاوازی، " باران بارانه " بخوێنن. گوڵی " نەورۆزە "ت نەورۆزم پێداتەوە "گه‌زیزه" که‌ت دەرکەی دەشتی خاکە لێوەم لێکاتەوە. هاتوومه‌وه، له به‌ر جۆگه‌ی به‌ر ئاشانت، جارێکی تر، گوڵ بچێنم. له‌گه‌ڵ پۆلی مه‌له‌کانت، یاری بکەم بچریکێنم. وه‌ک په‌پووله‌ی نێو باخانت، چڵاوچڵ که‌م. وه‌کوو مێش هه‌نگوێنه‌کانت، گوڵاوگوڵ که‌م. هاتوومه‌وه، ئه‌و شه‌وانه بدۆزمه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی هاوڕێ کانم ، یاریم ده‌کرد. تا دێره‌کات. شیرینیت ئه‌ڕشته زارم ، کوڵۆ کوڵۆ وه‌کوو نه‌بات. هاتوومه‌وه، ئه‌و ڕۆژانه‌ش ببینمه‌وه، کۆڵانه‌کانی تۆم یه‌ک یه‌ک، ده‌پێوی، ده‌مدا له‌پاوه. تۆشەم دەفرۆشت "های تۆشه " م بوو، به "پێنج شایی" به"په‌ناوه". شاره‌که‌ی من، هاتوومه‌وه، چل ساڵێکی، سه‌ر نیوه ماش و برنجی. شاڵاو گه‌ستوی، قاتوو قڕیی خۆشه‌ویستی. تا له کۆشی گه‌رمی خۆتا، جێم که‌یته‌وه. تۆزەکانی ئەم په‌ستیه‌م ، لێ که‌یته‌وه. هێوریه‌تیه که‌ی جارانم، پێده‌یته‌وه. به ڵام هه‌یهات، نه من منداڵه‌که‌ی جاران، نه تۆش شاره که‌ی جارانی. هه‌رچه‌ن هه‌روا ده‌ست و‌دڵ باز، هه‌رچه‌ن هه‌روا مێهره‌بانی. شاره‌که‌ی من! سیمای ئێستاکه‌ت، خه‌یاڵ وخه‌ونه‌کانی منداڵێتیم ئیتر مانا ناکاتەوە کەشی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مڕۆت. ئاوڕ لەدوێ ناداتەوە. به‌من ئه‌ڵێ: ڕابردوو وه‌ک ڕۆبارێکه، ناگەرێتەوە بۆ دواوە لە ڕابردووی تۆ مێژوویەک لەمنداڵی منیش خەونێک ده‌مێ ساڵه، بەجێماوە کەشی ئێستات هەڵناگرێ بێدەنگی و خەونەکەی جاران کەمتەرخەمی و کات خەساری. دەستەبەر ئەکا داهاتووت بەشێ لە ژیانی تۆیە جم و جووڵ و بێستاری شەو نەنووستن ڕۆژبێداری شارەکەی من شارەکەی من محەممەدفاتێح محەممەدی ف_نامۆ سه‌قز: به‌هاری 1365 لینکی کاناڵ👇👇👇👇👇 @namopoem
تۆ ماوەیەک بوو هەستم دەکرد شێعرەکانم زۆر گۆڕاون ئیتر وڕکم لێناگرن و کز لە شوێنێ دانانیشن شادی دەکەن لەناخەوە شەڵەژاون نەم دەزانی خۆشەویستم بە سەردانێ تۆ هاتوویوو خۆشی دنیات بۆ هێناون محەممەدفاتێح محەممەدی ف-نامۆ لینکی کاناڵ👇👇👇👇 @namopoem
پارچە شێعرێک لە ژێر ناوی قەسەم نامە بەرهەمی دواساڵەکانی دەیەی چلی کۆچی هەتاوی هۆنڕاوەی مامۆستا محەممەدفاتێحی محەممەدی دیکلەمەی هەستیاری مەزن مامۆستا عومەر ڕەسووڵی لینکی کاناڵ👇👇👇👇 @namopoem
بەشێک لە شێعرێکی مامۆستا محەممەدفاتێح محەممەدی (ف_نامۆ) ب دەنگی مامۆستای مەزن و هونەرمەند کاک عومەر ڕەسووڵی لینکی کاناڵ👇👇👇 @namopoem
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
без подписи
ڕێ و ڕەسمی ڕێزنان لە ناودارانی ئەم سەردەمەی شاری سەقز @namopoem
یەلدا پیرۆز هاوڕێ ،چلە واهاتەوە یەلدا پیرۆز دووربی لەخەمو نەدا لەژینت باهۆز هاودەنگیوهاوڕەنگیوهاوهەنگاوی قەت پانەبڕێ لەتۆی بەرێزودڵسۆز *باهۆز: گردباد محەمەدفاتێح محەمەدی ف-نامۆ @namopoem
ڕێبوار ڕێبوارەکەی بیاوانەکانی تەنیایی سەرهەڵگرتووی هەڵەمووتەکانی شەیدایی من دەزانم چ ئازارێکت کێشاوە من دەزانم هەڵوەدای کامە ئامانج و گەیشتن بە کام دیاری کەمێک لەم مەنزڵگایە دا بمێنەوە ڕەنگە شەقامی ئەم شارە پێڵاوی ئاوارەیی تۆ بکاتەوە ڕەنگە کۆڵانی ئەم شارە ئارەقەی ماندوویەتی تۆ بسڕێتەوە لێرا دار ئەرخەوانەکانیش ئاشقن
فڕین فڕۆکە کاتێ هەڵفڕی کۆی جوانی لەگەڵ خۆ برد لەوبەر دنیا بوو بە بەهار لەمبەر دنیا، بەهارێ مرد ئێستێ ، دڵ خانەی ژاکاوی خەمێ زەردی ئاودامانە زەمەن، بەستێنی زریانی دەم بە هەڵپەی بێ ئامانە تەنیایی بیاوانێکە لەپێ ئاڵاوە وەک زنجیر بۆشایی لە دوای بۆشایی پەی نادا تێدا حزر و بیر مەخابن دەستێ دەرنایە قفڵی دووری بکاتەوە قورمی مەینەت بسڕێتەوە زاخاوی دڵ، بداتەوە فرۆکە کاتێ هەڵفڕی هەبوو نەبووی، ئاوەژوو کرد ڕەنگی زاڵی کارەبایی چی ڕەنگی دیکەی لە ڕوو برد محەمەدفاتێح محەمەدی ف-نامۆ لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇 @namopoem
شێعری بووکەشووشە (بۆ منداڵان) بووکەشووشەی شیرینم کۆرپەی جوان و ڕەنگینم بۆت دەکەم لایەلایە ئەمشۆ بۆن؟ خەوت نایە ئەگەر ئەمشۆ باش بنوی نەگریت و ئارام بگری ئەتبەم بۆ شاری یاری بۆ چەرخ و فەلەک سواری بنوە لە کۆشی دایە مەڵی نا خەوم نایە محەممەدفاتێح محەممەدی ف_نامۆ لینکی کاناڵ👇👇👇👇 @namopoem @shahriarsaqhez
بووکەشووشە (بۆ منداڵان) بووکەشووشەی شیرینم کۆرپەی جوان و ڕەنگینم بۆت دەکەم لایەلایە ئەمشۆ بۆ خەوت نایە ئەگەر ئەمشۆ باش بنوی نەگریت و ئارام بگری ئەتبەم بۆ شاری یاری بۆ چەرخ و فەلەک سواری بنوە لە کۆشی دایە مەڵی نا خەوم نایە محەممەدفاتێح محەممەدی ف_نامۆ لینکی کاناڵ👇👇👇👇 @namopoem
پشی خان (بۆ منداڵان) چەنێ خرپن چەنێ جوانی پشی خان بەناز و باز و شەرمانی پشی خان سمێڵت قیت و چاوت زیت و تووکن پشی خۆمی، پشیمانی پشی خان ئەڵێم مار چۆن ئەکا ،کلکت ئەجووڵێ ئەڵێی وەک مارە جووڵانی پشی خان کە بانگت لێدەکەم گوێ قوت ئەوەستی دەمێکی دی لەسەرشانی پشی خان میاوەت بێ ، میاوەت بێ ،میاوەت لە گوێم دا عەینی گورانی پشی خان محەممەدفاتێح محەممەدی ف_نامۆ لینکی کاناڵ👇👇👇👇👇 @namopoem
پشی خان (بۆ منداڵان) چەنێ خرپن چەنێ جوانی پشی خان بەناز و باز و شەرمانی پشی خان سمێڵت قیت و چاوت زیت و تووکن پشی خۆمی، پشیمانی پشی خان ئەڵێم مار چۆن ئەکا ،کلکت ئەجووڵێ ئەڵێی وەک مارە جووڵانی پشی خان کە بانگت لێدەکەم گوێ قوت ئەوەستی دەمێکی دی لەسەرشانی پشی خان میاوەت بێ ، میاوەت بێ ،میاوەت لە گوێم دا عەینی گورانی پشی خان محەممەدفاتێح محەممەدی ف_نامۆ لینکی کاناڵ👇👇👇👇👇 @namopoem
خەیاڵ دوێشەو خەیاڵت هاوەڵم بوو تا بەیانی بۆن و بەرامەی تۆم لە لە ئێخەی ڕادەمووسی هاوکۆکی یەک، ناوی "بەیانی" مان لەسەر شەو دیسان بەفۆنتی پڕ گەشەی کازیوە نووسی محەمەدفاتێح محەمەدی ف-نامۆ لینکی کاناڵ: 👇👇👇👇👇 @namopoem