tgindex
نوسەرێڪی بچووڪ 📚

نوسەرێڪی بچووڪ 📚

Статистика

‌ منیـان ڪــوژانـدەوە و دواتـر..!! گلـەییان لـە تاریڪیەڪەم ڪرد🖤 •𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نـوسەرێڪی بچـوڪ 𝑶𝑾𝑵𝑬𝑹 ✈︎ @masto1

Последний пост
15 авг.
Последнее чтение
15 авг.
Постов за неделю
5
Всего постов
23
Тип
открытый
Язык
ku
Категория
Криптовалюты (по похожим)
В каталоге с
14 авг.
Подписчики
3 687
−3 за 2 дн.
Сутки
0
0,00%
Неделя
 
Месяц
 
Просмотров на пост
457
21 постов
Вовлечённость
12,4%
к подписчикам
Постов в день
0,7
всего 23
Упоминаний
0
каналов
Охват размещения
оценка
1/24сутки в ленте
26
1/48двое суток
29
1/72трое суток
32

Оценка по просмотрам недавних постов: пост набирает почти всё за первые сутки.

Посты

  • Live stream started

  • без подписи

  • تێناپەڕێت،تەنانەت ئەگەر زۆریشی بەسەردا تێپەڕیبێت…!🖤🥀 ᗰᗩᔕTO  🖤 ♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲ ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ •𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 :✍️ نـوسەرێڪی بچـوڪ

  • 13 авг.удалён 15 авг.

    Live stream finished (47 minutes)

  • لەبیرت نەچێت بە ویستی خوای گەورە هەموو برینەڪان لە ڕۆژێکدا گوڵ دەگرن 🤍 ᗰᗩᔕTO  🖤 ♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲ ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ •𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 :✍️ نـوسەرێڪی بچـوڪ

  • Live stream started

  • بێ تۆ نەمن تاقەتی ژیانم ھــەیــە و نــە ژیانیش تاقەتی مرۆڤێکی وەک منی ھەیە سەیری نەبوونت چ مردنێڪی دروست کردوە ᗰᗩᔕTO  🖤 ♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲ ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ •𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 :✍️ نـوسەرێڪی بچـوڪ

  • کـەمـردیـن بـۆمـان مـەگـریــن بـەشی مـردنی خـۆشمـان گـریـاويـن ᗰᗩᔕTO  🖤 ♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲ ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ •𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 :✍️ نـوسەرێڪی بچـوڪ

  • اللـهم و عوضنا خیرًا عن کل خیبة کسرت قلوبنا،،🤲 خوایە بەچاڪ و خێرێڪ قەرەبوومان بڪەوە بۆ هـەموو ئەو نائومێدیانەی دڵیان شڪاندووین،،🤍 ᗰᗩᔕTO  🖤 ♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲ ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ •𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 :✍️ نـوسەرێڪی بچـوڪ

  • #چیـرۆڪـی 📝 #ئەو_ژنەی_لەسەر_وێنە_کۆنەکانی_تــەڵاق_درا بـــەشـــی کۆتایی 👋 { بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ } { بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }  وتی دە بزانە ئەوەی ڕویداوە بەسەرتا ئەگەر بێت و لەماوەی هاوسەریمان ڕوی نەدابا لێت خۆش دەبووم ئەوەی کردوتە پێش هاوسەرگیری و لەماڵی باوکت شتێکی ترە بەڵام چونکە تۆ هاوسەری من بویت و چوی ئەم کارەت کرد لەسەر ئەوە تەڵاقت دەدەم و دەتنێرمەوە ماڵی باوکت خۆزگە ئەوکاتەی کە کۆتا جار نەچوبایت لەگەڵی و بۆت باس کردمایە کێشەکەم لەگەڵ ئەم کوڕە حەل دەکردو بگرە زیاتریش خۆشم دەویستی بەڵام تازە ناتوانم لێت ببورم بەڵام شتێکت لەگەڵ دەکەم دەبێت ئەم کوڕە بەهەر شێوەیەک بێت بیگرم و لەشوێنک کەس بە هاواری دا نەیەت ئیشم پێیەتی و دەبێت چاری کەم مۆبایلەکەی لێساندم و ئیتر خۆی کەوتە قسە بەهێز هەر وایزانی بوو منم کە پێشی وتبوو خۆ پیاوەکەم هەر گوێشی لێ نەبوو ئەوەی بۆت ناردوە هەر قسەشی لەسەر نەکردوە دەی بەفێڵ شوێنێکی دانا تا لەویا لەگەڵ منا ڕابوێرت ئەوە هەەر وای دەزانی منم نەیدەزانی پیاوەکەمە ئیتر پیاوەکەم هەموشتێکی پێ وتم ئاواو ئاوا من چومە شوێنێک و بەهێز هات منی هەڵگرت و پیاوەکەشم بەداوامانەوە بوو بەشێوەیەک کە بەهێز هەستی پێنەدەکرد چوینە شوێنێک خوا نەبێ کەس نەیەزانی کوێیە چۆڵ کەسی لێ نەبوو ئیتر دابەزین ئەوەنەم زانی پیاوەکەم پەیابوو گرتی ئەوەنەی تێ هەڵدا ئەوەنەی تێ هەڵدا من ڕوحم چووبوو پڕ شەق و زلەی کرد وای لێکرد لەوێ کەوت پێڵاوی منی پێ ماچ کرد سەد جار وتی من گوم خوارد ناماقوڵیم کرد جارێ تر هەرگیز هەرگیز شتی وا ناڵێمەوە و نزیکی ناکەومەوە بەڵام بەس نەیکوشت پیاوەکەم دەنا نیوە مردوی کرد وتی گەر ژنەکەم بەهەڕەشە خۆی ڕادەستی تۆ نەکردبا هەرگیز وام لەتۆ نەدەکرد بەڵام تۆ ئەوەی بەدەستت هێناوە وەک درندەیەک و وەحشێک هەڵسوکەوتت کردوە هەر ئەوەت قابیلە ئیتر ڕۆیشتین و بەجێمان هێشت و چوینەوە ماڵەوە ماڵی مێردەکەم مەبەستم ئەو شەوە لەگەڵ پیاوەکەم وەک خێزانی خۆی مامەڵەی لەگەڵ کردم و هیچ،شتێکی ناخۆشی نەوت و نەکرد تا بەیانی بەیانیش منی بردەوە ماڵی باوکم و کۆتای بە نێوامان هات و تەڵاقی دام بەڵام من ئێستا زۆر زۆر خەمی ئەو پیاوە باشەی خۆمە بەڕاستی پیاوێکی زۆر مەرد و پیاوانە بوو خۆزگە قەد ئەوە ڕوی نەداباو هەر هاوسەری بام بەڕاستی پیاو بو بەداخەوەم بۆ ئەو جیابونەوەیە ئیتر ئاوابوو ژیان و چیرۆکی من ان شاء اللە سودی هەبوبێت بۆتان و پەندو وانی لێ وەربگرن زۆر سوپاس بۆ خوێندنەوەو ماندوبونی ئێوەش خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹 کــۆتـــایی 📚‌👋@masto1 جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇 https://t.me/nusarm

  • #چیـرۆڪـی 📝 #ئەو_ژنەی_لەسەر_وێنە_کۆنەکانی_تــەڵاق_درا بـــەشـــی پێنجەم 5 { بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ } { بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }  بازاڕ وەختێکم زانی بەهێز لەمن پەیابوو وتی ها کانی خان خێرە فەیسبوکت نەماوەو ژمارەشت نەماوە تێڵت بۆ نایەت وتم بەهێز وازم لێبێنە ئیتر من تەواو مێردی خۆم هەیەو چیتر لەگەڵ تۆیا نابم وتی یەک داوات لێ دەکەم و تەواو وتم داوای هیچ لەمن مەکە وتی بەس ئەمجارە لەگەڵما وەرە ها ئەوە مۆبایلەکەم چی تیایە بیسڕوەوە هەر بابۆخۆت بێت مۆبایلەکەم ئیتر منیش کۆتای پێ دێنم و جارێ تر هەقم بەسەرتەوە نیە وتم مۆبایلەکەتم پێ دەدەی کە چی تیایە بیسڕمەوە وتی وەرە کن سەیارەکە لەدەرگای سەیارەکە سەرمەکەوە تا مۆبایلەکەمت پێ نەدەم وتم باش لەدڵی خۆمدا وتم من مۆبایلەکەیم بکەوێتە دەست و شتەکان بسڕمەوە هیچی تیا نەمێنێت ئیتر ئیسراحەت دەکەم و لەمەترسی ڕزگارم دەبێت وتم باش ڕێکەوتین و لە فڵان شوێن ئیدی سەرنەکەوتمە ناو سەیارەکەی تا مۆبایلەکەی پێ دام بەس من وتم مۆبایلەکەت نادەمەوە تا دەمهێنیتەوە ئێرە دامدەبەزێنیت ئەوجا دەتدەمەوە وتی قبوڵمە دەی مۆبایلەکەم ڕێک لێ فۆڕمات کرد و سەرکەوتم و ڕۆشتین بۆ هەمان شوێن کە یەکەم جارمان بوو ئێمە؟لەماوەی شوکردنم دا ژن بم و لەگەڵی بچمەوە ئەوێ ئیتر ئەوەی حەزی لێی بوو کردمان و بەئارەزوی خۆمان ڕامان بوارد بەڵام دڵم زۆر خۆش بوو بەوەی کۆتا جارە و شتەکانی لانەماوە هەڕەشەو شت نەما ئیتر کەتەواو بوین و ڕۆیشتین لەڕێگا سەیرم کرد مۆبایلەکەی هیچی تیا نەماوە مۆبایلەکەم پێی دایەوە و پێش ئەوەی دابەزم وتی لە فەیسبوک ئەدێکم بۆ بنێرە منیش وتم قەیچیەکات با بۆی بنێرم ئەگەر سنوری بەزاند بلۆکی دەکەم وەسەلام هەر ئەوەیە دەی ئەدم بۆی ناردو بوینەوە فرێندی یەکتر دوای ماوەیەک بەهێز نامەیەکی نارد چی ببینم خوایە سەیرەکەم ئەوکاتەی کەوا بەیەکەوە بووین و {.....} دەکردو هەموی تیا بوو کە من بێ ئاگابووم لەوەی کەوا کامێرەی بۆ داناوم چاوم تاریک بوو ڕێک وەخت بوو بمرم لەخەفەتا وتم چیتکردوە بۆ خاتری خوا وتی کردم با پێت بڵێم تۆ هەرگیز ناتوانی لە من ڕزگارت ببێ وتی کەی بڕۆین دیسان وتم هەرگیز نایەم ئەم شتانە بسڕەوە ئاخر چۆن شتی وات کردوە زۆر قسەم پێی وت وتی دڵنیابە نایان سرمەوە کەی دێی بڕۆین فڵان ڕۆژ بۆت دەکرێ وتم هەرگیز من نایەمەوە وتی زۆر چاکە کەوایە بۆ پیاوەکەتی دەنێرم کە فرێندیشمە وتم بۆی بنێری یاخود نا دڵنیابە نایەم بەڵام گوناهت دەگات ماڵی من وێران مەکە و لەخوا بترسە وتی بەخوا دەیکەم بۆی دەنێرم ئیتر بلۆکم کردو مۆبایلم داخست و ئەویش چوبوو هەموی بۆ مێردەکەم ناردبوو پیاوەکەم هاتەوە ئاگری لەچاوی دەباری وتی وەرە تۆ پێم بڵێ هەی خائین چۆن خیانەتت لەمن کرد چۆن ئەم کارەت کرد بەڵام دەستی لێنەدام لێمدات و ئەمشتانە منیش لەبەر دەستی پیاوەکەم هەڵدەلەرزیم ڕوحم چوبو دەستم کردە گریان وتم بەخوا حاڵ وحیسابی من ئاوابوە کەهەمویم بۆ باسکرد خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹 چـاوەرێی بـەشی کۆتایی بن 📚🌚 جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇 https://t.me/nusarm

  • #چیـرۆڪـی 📝 #ئەو_ژنەی_لەسەر_وێنە_کۆنەکانی_تــەڵاق_درا بـــەشـــی چوارەم 4 { بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ } { بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }  زۆر بێ تاقەت و بێ هێز و بێ توانا بووم ئای چەند بێ ئەقڵ بووم چیم بەخۆم کرد بەڕاستی زۆر زۆر پەشیمان بووم ئێوارە هەر نانیشم نەخوارد بەڵام وامکردبوو کە ماڵەوە هەستم پێ نەکەن کە دڵ تەنگم شەو تێڵی بۆ کردم هەڵم نەگرت لەوانەیە دەجاریش تێڵی بۆم کردبێ ئەو شەوە مۆبەکەم زوو کوژاندەوەو نەچومە خەت سەرم کردە سەر سەرینەکەم و بەتانیەکەم دا بەخۆما ویستم بخەوم بەڵام خەوم لێ نەدەکەوت تا درەنگ هەر بەخەبەر بووم و حەپەسا بووم بەیانیش کە هەستام بۆ سبەی شەوەکە مۆبایلەکەم هەڵکردەوە بینیم بە سیمکارت نامەی ناردبوو نوسیبوی زۆر زۆر زەرورە ئیشم پێتە خێرا بلۆکەکە لابە خەنی بووم وتم ڕەنگە بڵێ دێمە داوات و گاڵتەم کردوە منیش باش نەمدەزانی بلۆک لابەم تێڵم بۆی کرد وتم ها چیتەوێ وتی بلۆکەکەم لابە وتم لای نابەم چیت دەوێ پێم بڵێ و تەواو وتی لایبە زەرورە بۆ ئەوەنە شێتی کانی خان منیش وتم نازانم لایبەم پێی وتم ئاواو ئاوا لایبە لامبردو نامەی نارد وتی تەواو پەیوەندی دەپچڕێنی وتم بەڵێ گەر نایەیتە داوام زۆر هەوڵی دا سودی نەبوو تا وێنەو هەموو شتێکی نارد وتی ئەوەتا با بۆ کەسەکانتی نەنێرم ئەی خوایە چەنێک ترسام وتم تخوا تخوا وام لەگەڵ مەکە بەهێز گیان دەنا خۆم دەکوژم بەخوا وتی واللە حەزەکەی دەمانچەت بۆ دێنم لەخۆتی بدە سەیری مۆبایلەکەم کرد کە وێنەو شتی ناردبوو کە خۆم ڕادەست نەکەم بۆ خزم و فرێندەکانمی دەنێرێت زۆر پاڕامەو و داوام لێی کرد کە شتی وانەکات بەڵام سودی نەبوو کاتێکی دانا وتی فڵان ڕۆژ دەبێت ئامادەبی تا بڕۆین و ڕابوێرین بەهەمان شێوەی پێشوتر کاتێکی دانا منیش وتم کەهاتم باش دەنا خۆم دەکوژم و تەواو وتی زۆر چاکە چاوەڕێم من مۆبایلەکەم داخستەوەو نەدەچومە خەت دوو ڕۆژی پێچو چومە خەت نامەو شتی نەناردبوو تێلیشی نەکردبوو وتم دەی ئۆخەیش ئەوە منی لەبیر کردوو وازی لێ هێناوم بەڵام شەو تێلی بۆم کرد وتی بەیانی دەڕۆین حازربە وتم تخوا وازبێنە دەست لەم کارە هەڵگرە وتی نا نەخێر منیش بۆ بەیانی بیرم کردەوە وتم نا با هەر بچم باشترە لەوەی حەیام بچێت خۆ کوشتنیش ئەوەنە کارێکی ئاسان نیە کاتی مەوعیدەکەمان نزیک بۆوە و وتم دایکە دەڕۆم بۆ بازاڕ وتی نا میوانمان دێت و پێویست ناکات زۆرم وت دایکە دایکم نەیهێشت بۆیە تێڵم بۆ بەهێز کرد کە دایکم نایەڵێت و بۆم ناکرێ وتی قەیچیەکات دوو بەیانی دەڕۆین منیش بەیانی بۆم ناکرێ دوو بەیانی ڕۆیشتم بۆ ئەو شوێنەی کە خۆی مەبەستیەتی و لەگەڵیا سەرکەوتم دەی ڕۆشتین بۆ هەمان باخ و خانو ڕۆیشتینە ژورەوەو لەوێ پێم وت تکایە وازبێنە تکایە ئەوە ئەمجارەش هاتوم چیت حەز لێیە بیکەو با کۆتایی بێت وتی نەخێر چو دیسانەوە خواردن و شتی هێنا بەڵام من هیچم نەخوارد ئەوجا ئەوەی ئەو حەزی لێ بوو لەگەڵما ئەنجامی دا ئەمجارە زۆر بە شێوەیەکی دڕندانە و ناخۆش ئازاری زۆری دام یەک بەخۆم دەم قیژاند و هاوارم دەکرد و دەگریام بەشێوەیەک (....) لەگەڵ دەکردم کە ژنی خۆشی بام بەم شێوەیە حەرام بوو هیوادارم تێ بگەن ئەو تەنها حەزی خۆی پڕدەکردەوە بەس ئەوە بوو ماڵی ئاوا بێت کچێنی نەبردم و تەواو تا بێزار بوو (....) ئیتر کە (....) بوو ڕۆیشتینەوە بەرەو ماڵ ئیتر ناچار خۆم ڕادەستی بەهێز کرد تا وای لێهات لەگەڵ بەهێز بوینەوە بە هاوڕێ و کەسی نزیکی یەکتری کارتی بۆ دەکڕیم هەدیەی جوانی بۆ دەکڕیم وام لێهاتبوو کە جاری وا بوو خۆم داوام لێی دەکرد کە بڕۆین و بچین ڕابوێرین ئیتر ڕۆژگار هات و ڕۆی ڕۆژێک یەکێ بەتەمابو بێتە داوام و هاوسەرگیرم لەگەڵدا بکات منیش بە بەهیزم وت کە داخوازیم هەیە وتم شو دەکەم وتی بەڕاست وتم بەڵێ وتی دەی زۆرم پێ خۆشە خوا بەختەوەرتان بکات ان شااللە وتم زۆر سوپاس وتی بەس لەبیرمان نەکەی ها کەشوت کرد وتم نانا خەمت نەبێت دەی وتی چاکە ئیدی هاتنە داوام شوم پێی کرد و زوو منی گواستەوە لەماوەی دەزگیرانیم دا تەنها مانگێک بوو لەم ماوەیە لەگەڵ بەهێز دا نەچوبومە دەرەوە پیاوەکەم منی گواستەوە بەڵام کوڕێکی تا بڵێی چاک و پیاو و مەرد بوو زۆر ئامۆژگاری دەکردم وای لێ کردبووم کە چاک گۆڕا بووم دڵی نەرم کردبووم کەسێکی زۆر قسەزان و خۆش بڵێ بوو کە قسەو نسیحەتی دەکردم حەزم دەکرد بەس گوێی لێ ڕابگرم بۆیە بەهۆی ئەم نسیحەتانەوە تەواو تەواو من گۆڕام و بومە کەسێکی تر ئەوجا فەیسبوکم سوتاند ژمارەکەم گۆڕی فەیسبوکێکی ترم بەناخێری ژیانم دانایەوە کە هەر فەیسبوک بوو ماڵی منی وێرانکرد ڕۆژگار هاتو ڕۆی ڕۆژێک چومەوە ماڵی باوکم لەوێوە چومە خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹 چـاوەرێی بـەشی 5 بن 📚 @masto1 جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇 https://t.me/nusarm

  • #چیـرۆڪـی 📝 #ئەو_ژنەی_لەسەر_وێنە_کۆنەکانی_تــەڵاق_درا بـــەشـــی سێیەم 3 { بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ } { بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }  ڕاگرتنی ئەخلاق و شەڕەفیش زەرور ترە وەک لەوەی کاتی خۆش بە سەر بەریت دواتر هەردوکمان چوین بەرەو ناو خانوەکەو چوینە ژورێک دانیشتین کە ژورێکی زۆر خۆش بو فەڕشی جوان و قەنەفەو تیڤی و سپلیت هەمو شێک لەم ژورەدا هەبوو بەیەکەوە دانیشتین و بەخێرهاتنی کردم و منیش هەر چاوم دەگێڕا بە ناو ژورەکەیا لەدڵی خۆما دەموت تۆ بڵێی من ببم بە خاوەنی ئەم ماڵەو لەگەڵ بەهێز بەیەکەوە ژیان بەسەر بەرین ئەوجا بەهێز تۆزێ دانیشت لای من و کەوتنیە قسە وتی ئێرەت بەدڵە چۆنە خۆشە ناخۆشە وتم تابڵێی خۆشە بەڕاستی ماڵەکەتان ماڵێکی بێ سنور خۆش و دڵگیرە وتی خەمت نەبێت دەتکەم بە بوکی ئەم ماڵە منیش پێکەنیم و بەزەردەخەنەوە وتم ان شاء اللە خوا ئاسانی کات ئیتر ڕۆشتە دەرەوە لە ژورەکە و چو خواردن و شتی هێنا هەرچی خواردنی خۆش بێت هینای داینا میوەو سەردەمەنی زۆر شت منیش شەرمم دەکرد کە خواردنەکان بەباشی بخۆم هەر کەم کەم دەستم بۆی دەبرد دواتر لێم نزیک بۆوەو دەنکە ترێیەکی هێنا بۆ دەمم و کردی بەدەمەوەو منیش شەرمم دەکرد وتی ها بیخۆ کچێ خواردم و وتی خۆش بوو هی دەستی من وتم بەڵێ زۆریش دەی هەر وردە وردە دەیکرد بەدەمەوە وتم واز بێنە شەرم دەکەم بەس بەڕاستی لە لوتکەی دڵ خۆشیا بووم ئەوەنە دڵم خۆش بوو باس ناکرێ وتی دەی تۆش بیکە بەدەمەوە منیش کردم بەدەمی ئەوەوە زۆر مەست ببوم لە دڵ خۆشیا نەمدەزانی چی بکەم وتی ها کچێ زۆر دڵخۆش دیاری وتم چوزانی وتی بەڕوخسارتا دیارە بەڵام من لەتۆ دڵخۆشترم ههههه وتم باش هەردەم دڵخۆش بیت یاخوا وتی بەڕاست دەتەوێ من دڵ خۆش بم وتم بەڵێ بێ گومان وتی دەکەویە دڵخۆشی من بەدەست تۆیە و تۆ دڵخۆشم بکە وتم ان شااللە هەمیشە دڵخۆشت دەکەم وتی دەی ان شااللە گیانی وردە وردە دەستی گرتم و ماچی دەستەکانمی کرد و سەری پەنجەکانمی ماچ دەکرد و دەیگوشین و هەنێک وێنەی سێڵڤی گرت لەگەڵما و منیش هەر زیاتر دڵخۆش دەبووم ئەوەنە دەستی گوشیم و ماچی کرد تا وردە وردە نزیکتر بۆوەو تا منی لەباوەش گرت منی توند گرتە باوەشی ڕاستی بە باوەشی ئەو زۆر زۆر دڵخۆش بووم بەڵام من گلەی لەخۆم ناکەم چونکە منیش وەک ئەو هەستم هەیە ئارەزوم هەیە حەزو خۆشیم هەیە ئیتر ماچ کردن و ئەمشتانەی تێکەوت من چونکە ئەوەنم خۆش دەویست هیچ ڕەدێکی هیچی ئەوم نەدایەوە بەڵام بەس بیرم بۆ شتێک چوو وتم لەفەیسبوک شتێکم دەبینی بڵاو دەکرایەوە کەدەیان وت ئەگەر کەسێک بۆ هاوسەرگیری کەسێکی بوێت هەرگیز دەستی لێنادات وە ئەگەر دەستیشی لێبدات هەرگیز نایەوێت و وازی لێدێنێت بەڵام سودی نەبوو ئەم بیرکردنەوەیەم کە کاردانەوەم هەبێت بۆی بەس وتم تخوا منت بۆ هاوسەرگیری دەوێت وتی بەڵێ گیانم بێ گومانبە وتم ئاخر ئەگەر نا شتی وام لەگەڵ مەکە تخوا وتی نا بێ خەم بە ڕاستی من و ئەو هەردووکمان دڵمان ئەوەنە خێرا لێی دەدا بەتەواوی گوێمان لەترپەی دڵی یەکترو هاتوچۆی هەناسەکانی یەکتر دەبوو ئیتر ئەوەی کە خوا پێی ناخۆشە کردمان ئیتر تا درەنگ لای یەکتری بوین و وتی بابڕۆینەوە بتگەینەمەو ماڵەوە وتم باش کەوتینە ڕۆیشتن و بەرەو ماڵ ڕۆشتینەوە لەڕێگا شتێک بە فکرم داهات وتم بەهێز گیان باسی هاوسەرگیریەکە وتی هەر دەتهێنم خەمت نەبێ وتم دڵنیابم وتی بەڵێ وتم کەی وتی جارێ ڕاوەستە پەلەمەکە وتم تاکەی وتی بەخوا دەبێت جارێ ڕاوەستی و جارێ بۆم ناگونجێت ئیتر ئەوەتە بەیەکەوە هەرکات حەزمان کرد دێینە باخەکەو جەوێک دەگۆڕین و دەڕۆینەوە وتم ئاوا وتی بەڵێ بۆ بەدڵت نیە ڕێک دەستم کرد بەگریان و دڵم تەواو تەواو توند بوو هەرچی ئەم خۆشیەی هەمان بوو هەمیم لێ بوە ژەهری مار و هەمویم لێ بە دەقاتی ئەو بوە ناخۆشی بەڕاستی زۆر زۆر تا بڵێی بێ سنور دڵم تەنگ و خەمبار بوو هەر دەیوت کانی خان بۆ وای خێرە چی وا خەمباری کردوی وتم خۆت دەزانی هەی دڕندەی زاڵم هەی بێ وەفا ئەم هەموو درۆ و دڵخۆش کردنەت هەموو بۆ ئەوە بوو هەتا بمبەیت و .... وتی نا وانیە گیانم وتم ئەگەر ڕاست دەکەی وەرە داوام وتی نا جارێ پەلە مەکە وتم ڕاست دێیتە داوام یان نا وتی خوا دەزانێ وتم ئاوا وتی بەڵێ  ووتم باش باوابێ دەی لەشوێنێک منی دابەزاند کە لەوێوە بۆخۆم بڕۆمەوە بۆ ماڵ دابەزیم و وتم بەهێز گوێگرە جارێ تر نە دەمناسیت نە دەتناسم وتی باشە بۆ ئاخر چیم کردوە وتم هێشتا هیچت نەکردوە دەی دابەزیم و دەرگای سەیارەکەم تۆزێ بەقەوەت لێ داخستو ڕێک ڕۆشتم هەر دابەزیم بلۆکم کرد کە بەبیانوی شت کڕین ڕۆشتبووم هەنێکم شت کڕی و ڕۆشتم بەرەو ماڵ گەیشتمەوە ماڵەوەو زۆر خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹 چـاوەرێی بـەشی 4 بن 📚🌚@masto1 جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇 https://t.me/nusarm

  • #چیـرۆڪـی 📝 #ئەو_ژنەی_لەسەر_وێنە_کۆنەکانی_تــەڵاق_درا بـــەشـــی دووەم 2 { بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ } { بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }  ڕاگرتنی ئەخڵاق و شەڕەفیش زەرور ترە وەک لەوەی کاتی خۆش بە سەر بەریت دوواتر بەهێز داوای کرد وتی دەبێت یەکتری ببینین حەزەکەم بتبینم هەر لە دورەوەش بێت ئاسایە شوێنێکی داناو وتی لەفڵان شوێن بەس چاوم پێت کەوێت ڕووبەڕوو تەواو بەسمە منیش وتم باش بەچاوان دەی کات و مەوعیدمان دانا و چوم بۆ شوێنێک شوێنەکە گشتی بوو تەنها بەلای یەکتریا تێپەڕین و سەلامێکمان لێکردو تەواو قسەو گفتوگۆو دانیشتن و شت نەبوو نامەیەکی نارد دوای ئەوە کە تێپەڕین بەلای یەکتریدا وتی دووبارە وەرەوە بەلای یەکتریدا بەهەمان شێوە تێپەڕبین و جابڕۆ وتم باش من لەوسەر گەڕامەوەو ئەویش بەپێچەوانەوە گەڕایەوەو یەکتریمان بینیەوەو ڕۆشتین ئەمە بینینی یەکەمجارمان بوو دوای وتی زۆر زۆر خۆشحاڵ بووم بە بنینیت بەڕاستی تۆ دڵت بردم تەواو تەواو ئاشقت بووم تخوا هەرگیز نەکەی واز لەمن بێنیت و بڕۆیتە لای کەسێکی تر چونکە من بێ تۆ دەمرم بەخوا منیش دەموت ئەوە بەڕاستە تۆ من چۆن لەگەڵ تۆیا بێوەفا دەبم هەرگیز شتی وا لەمن ناوەشێتەوە دەی وتی داوای شتێکت لێدەکەم نابێ دڵم بشکێنی وتم بڵێ گیان چیت دەوێ چۆن من دڵی تۆ دەشکێنم وتی پاسۆردی فەیسبوکەکەتم بدەرێ وتم بەسەر چاو ڕێک بۆم نارد و ئیتر فەیسبوکم کەوتە لای ئەو وتم تۆش بینێرە وتی من ناینێرم چونکە هاوڕێکانم زۆر بێ ئەدەبن ههههه شتی نەشیاوم بۆ دەنێرن پێشیان دەڵێم مەینێرن بەڵام هەر دەینێرن وتم دەی قەینا کێشە نیە گیان مەینێرە تۆ وتی زۆر سوپاس کە لێم تێگیستی دوای چەندین گفتوگۆو تێل و پەیوەندی داوای بینینی کردەوە بەڵام ئەمجارە جیاوازتر لەبینینی یەکەم جار وتی مەجالێکی باش وەرگرە چونکە دوو سەعاتێک دەمەوێت بەیەکەوە بین چونکە دەمەوێت بەباشی گفتوگۆ بکەین لەگەڵ یەکتری و بۆ مەبەستی پڕۆسەی هاوسەرگیری دەمەوێت قسەت لەگەڵ کەم اللە چەند دڵخۆش بووم کە وای وت منیش ڕازی بووم وتی بەڵام دەڕۆین بۆ شوێنێک بۆ ناو باخەکەمان دەی ڕازی بووم کات و شوێنی یەکتر بینینمان دیاری کرد کە لەکوێ لەگەڵیا سەرکەوم تا بچین بۆ باخەکەیان منیش ڕۆشتم و لەشوێنێک یەکتریمان بینی و سەرکەوتم ڕۆشتین بەرەو باخەکەیان و چوینە ناو باخەکەیان و سەیارەکەی بردەناو حەوشەو درگاو شتی باخەکەی هەموو داخست تەلبەند بوو مریشک و شتی تیا بوو وتی با نەڕۆنە دەرەوە بۆیە دایدەخەم وتم باش وتی بابڕۆینە ژورەوە کە خانوێکی خۆشی تیابوو وتم حەزەکەم لەدەرەوە بین و لەناو باخەکە بین چونکە من حەزم لەدەرەوە بوو باخەکەیان زۆر زۆر خۆش بوو وتی نا با یەکێک نەمان بینێت و بەهەڵە تێنەگات دوای ئەوەی کە کردمی بە هاوسەری خۆم بۆخۆمان هەر لێرە دەبین و بۆخۆت هەر لەناو ئەم باخەدا کات بەسەر ببە منیش پێکەنیم و لەخۆشیا وتم دەی با بچینە ژووروە و ڕۆشتین بۆ ناو خانوەکەو خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹 چـاوەرێی بـەشی 3 بن 📚🌚 @masto1 جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇 https://t.me/nusarm

  • #چیـرۆڪـی 📝 #ئەو_ژنەی_لەسەر_وێنە_کۆنەکانی_تــەڵاق_درا بـــەشـــی یـەکــەم 1 { بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ } { بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }  من ناوم کانیە لەتەمەنی نۆزدە ساڵی دا بووم وەک ئەو خەڵکە فەیسبوکێکم دروست کرد و ئیتر بەکارم هێنا بەڕاستی کە سەرەتا فەیسبوک دروست دەکەیت و بەکاری دێنیت زۆر زۆر خۆشە و خۆشت نازانی کە چۆن کاتت دەڕوات ئیتر ئەوەبوو کەوتمە بەکارهێنانی فەیسبوک و ڕۆژ و شەو هەر لەسەر خەت بوم و مەگەر ئیشێکم هەبا شەوانە تا درەنگ نزیک بەیانی لەخەت دەبووم ، ئەدم بۆ هاوڕێ نزیک و خزمەکانی خم دەنارد و زۆر خۆشحاڵ دەبووم بەوەی کەوا یەکێک لە خزم و ناسیاوەکانم ئەدد دەنرێ و یان کەدەمنارد وریان دەگرتم جار جار پۆستێکیشم دەکرد هەروەها ئاددم زۆر بۆ دەهات ئاددی نەناسراو ئەگەر کچ بایە وەرم دەگرت ئەگەر کوڕ بایە وەرم نەدەگرت سەرەتا وامزانی ئەوەی ڕەسمی کچی لەسەر بێت کچە نەمدەزانی کە هەنێک لە کوڕەکان فەیسبوکیان بەناوی کچ داناوە تاوەکو بگەن بە کچەکان دوواتر بۆم دەرکەوت کە کوڕن چونکە نامەیان دەناردو خۆیان دواتر دەیان وت کوڕین و وەرە ئیلاقەو شت ببەستین و کاتێکی خۆش بەسەر بەرین یاخود ڕێک وێنەیەکی ڕوت و نەشیاویان دەنارد ، بۆیە من ئەو ئاددانەی کە وەرم گرتبوون کچەکان کە نەمدەناسین و کوڕ بوون وامزانی بوو کچن وردە وردە پێداچوم تا هەمویانم سڕیەوە هەر ئاددم بۆ دەهات کچ و کوڕ ڕۆژێک چومە ناو پڕۆفایلی ئەو کچ و کوڕانەی کە ئاددیان ناردبوو یەکێ لەکوڕەکان چومە ناو پڕۆفایلەکەیەوە کە کوڕێکی جوان بوو زۆر خوێن شیرن و دڵگیر بوو دوو دڵ بوم وەریگرم یان نا دوای بیرکردنەوە وتم با وەری گرم قەیچێ کات وەرم گرت و بوین بە فرێندی یەکتری دوای ئەوە کە وەرم گرت نامەی نارد و سەرەتای نامەکەی ئەوە بوو کەنوسی بوی (سڵاو) منیش کە بینیم نامەی ناردوە جوابم دایەوە دڵم سەریع لێی دەداو دەستم لەرزۆک ببو وەک ئەوەی کە لەلای خۆم بێت یانی ڕووبەڕوو قسەی لەگەڵ بکەم دوای سڵاو داوای یەکتر ناسینی کرد و وتی حەزەکەم بتناسم منیش وتم بۆ بمناسی دە واز لەناسین بێنە فرێندم بەو فرێندت دەبم و تەواو وتی باش کەوایە با بەدڵی تۆ بێت خانم وتم زۆر سوپاس بەڵام ئەو زۆر بە زیرەکانە کەوتە گفتوگۆو قسەی خۆش و پێکەنین کە وەک ئەوەی زۆر لەمێژ بێت ناسیبم ڕاستی منیش زۆر زۆر دڵخۆش بووم لەگەڵیا و وامدەزانی ئەویش وەک من وایەو دڵخۆشە وامدەزانی ئەویش وەک خۆم دڵی بۆم خێرا لێدەدات لەگەڵیا کەوتمە گفتوگۆو چات نوسین خۆشم پێی ناساند و ئەویش خۆی ناساند وتی زۆر زۆر خۆشحاڵم بەناسینت منیش وتم زۆر زۆر خۆشحاڵم منیش دواتر داوای هاوڕێیەتی کرد و وتی دەمەوێت ببیتە هاوڕێیەکی نزیکم هاوڕێیەکی بەوەفا دەبم وتم بەخۆشحاڵیەوە ئیتر بووین بە هاوڕێ منیش هەر دەچومە ناو پڕۆفایلەکەی و سەیری وێنەکانیم دەکرد زۆر زۆر دڵم پێی ئاسودە دەبوو کە وشەی گیانی بەکار دێنا ئەوەنە دڵخۆش دەبووم وامدەزانی هەموو دنیا هی منە ڕاستیەکەی تەنانەت وێنەکانی ئەم کوڕەم ماچ دەکرد و دەمنا بەسینەی خۆمەوە بەتەواوی بیرو هۆشی بردبووم چونکە پێشتر قسەم لەگەڵ هیچ کوڕێکی تر دا نەکردبوو کە یەکەمجارم بوو گفتوگۆ و هاوڕێیەتم هەبێت لەگەڵ کوڕدا دەی بەردەوام گفتوگۆ کردن شەوێک داوای بینینی لێکردم بەوێنە وتی دەبێت وێنەیەکی خۆت بنێریت منیش زۆر زۆرم پێ خۆش بوو کە وای وت چونکە حەزم دەکرد بەڕاستی ببین بە خۆشەویستی یەکتری و پەیوەندی و ئیلاقە دروست بکەین و لەخەیاڵی خۆمدا دامنابوو ببێتە هاوسەرم منیش وتم باش وێنەی خۆم بۆی نارد و وتی زۆر زۆر جوانی بەڕاستی باوەڕم نەدەکرد کە ئەوەنە جوان بیت کە وایوت دڵم ئەوەنە خۆش بوو نەمدەزانی چۆن چاتی لەگەڵ دا بنوسم لەخۆشیا دڵم خێرا لێی دەداو دەستم کەوتبوە لەرزین دوای ئەوە وتی زۆر جوانی و ئەوانە پێم وت زۆر سوپاس زۆر خۆشحاڵم کە وام دەبینی هەر ئەوکات داوای وێنەی تری کرد منیش وێنەی ترم بۆی نارد لە دڵی خۆم دا وتم بەخوا کابرا تەواو ئاشقی من بووە ئیتر من بە کسێکی باش گەیشتم و تەواو دواتر ئەم کوڕە کە ناوی بەهێز بوو بەهێز داوای خۆشەویستی لێکردم و وتی بەراستی زۆرم زۆرم خۆش دەوێیت تەواو دڵم تۆی گرتوە و هۆگرت بووم منیش لەخۆشیا خەریکە باڵ دەگرم بەڕاستی زۆر زۆر بەئاسانی پێی ڕازی بووم و کەوتمە داوی خۆشەویستی و ئەوینی ئەم کوڕەوە شەو ڕۆژ هەمو کات بیرو هۆشم لای ئەم کوڕە بوو سوێند بەخوا شەو لە خەونیشدا چاتم لەگەڵیا دەکرد تەنانەت خەونەکانیشمی داگیر کردبوو ڕاستی من بۆ هاوسەرگیری خۆشم دەویست نەک بۆ مەبەستی ڕابوردن و کاری خراپ هەموو کەس حەزی لە کاری خراپ و ڕابواردنە بەڵام خوێنەرە بەرێزەکان هیوادارم چیرۆکەکانم بۆ زۆرترین هاورێتان فۆروارد بکەن تا ئەوانیش ببنە یەکێک لەخوێنەرە بەرێزەکانی چیرۆکاکانم بۆیە تا پێتان ئەکرێ Forward ی بکەن 🌹 چـاوەرێی بـەشی 2 بن 📚🌚 جۆینی جەناڵ بن  ❤️👇 https://t.me/nusarm

  • چیرۆڪــــی 📝 #ئەو_ژنەی_لەسەر_وێنە_کۆنەکانی_تــەڵاق_درا💔🙂 بـــــــــــــــــەم زووانـــــــــــــە.... Loding من ناوم کانیە لەتەمەنی نۆزدە ساڵی دا بوو وەک ئەو خەڵکە فەیسبوکێکم دروست کرد و ئیتر بەکارم هێنا بەڕاستی کەسەرەتا فەیسبوک دروست دەکەیت و بەکاری دێنیت زۆر زۆر خۆشە و خۆشت نازانی کە چۆن کاتت دەڕوات ئیتر ئەوەبوو کەوتمە بەکارهێنانی فەیسبوک و....هتد ......................................................... خوێنەری ئەم چیرۆکە بن لەکۆتایی چیرۆکەکە بەکۆمێنتێک لەسەر چیرۆکەکە بەشدار بە سوپاست ئەکەین 📚 ......................................................... ئەم چیرۆکە وەرگیراوە منیش بـۆ ئێوەی پۆست ئەکەم ئێوەش وەک وەفایەڪ بـۆ مـانـدوو بـونـم ئـەم چیرۆڪە #forward بڪەن🦋😇 ......................................................... هەرڪەس چیرۆڪی لەبارەی ژیانی خۆیەوە هەیـە بـا بینوسێتـەوەو بـۆمـی بنێـرێـت بـۆی پـۆسـت ئـەكەم @masto1 ) 🌻🤍 𝐍 𝐔 𝐒 𝐀 𝐑 : 𝐌 𝐀 𝐒 𝐓 𝐎 📚✍️ •𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 : 📚نوسـەرێڪی بچوڪ ‌‌

  • نارەحەتی کۆتایی دێت بەلام داخی هەندێ لەقسەکان بۆهەمیشە لەدلدا دەمێننەوە!!. ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹 ♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲ ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ •𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 :✍️ Flinko - فلینکۆ

  • 27 мар.1 09652

    هــەنــدێ جــار هـەمـووشتێڪ لـە نـاخت دا دەگـری تـەنهـا چـاوەڪـانت نـەبێـت🖤 ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹 ♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲ ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ •𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 :✍️ نـوسەرێڪی بچـوڪ

  • ‌درۆیــــــــــــان ڪـــــــرد 🥀 لـەئێمـە ئـازیـزتریان هـەبـوو🔐 ᗰᗩᔕTO ❤️‍🩹 ♡ㅤ   ❍ㅤ       ⎙ㅤ    ⌲ ˡᶦᵏᵉ  ᶜᵒᵐᵐᵉⁿᵗ    ˢᵃᵛᵉ     ˢʰᵃʳᵉ •𝒕𝒆𝒍𝒆𝒈𝒓𝒂𝒎 :✍️ نـوسەرێڪی بچـوڪ

  • #چیـرۆڪـی 📝 (#کــــــــــلارا) بـــەشـــی کـــۆتـــایــی 👋 { بِسْمِ اللَّەالرَّحْمنِ الرَّحیمِ } { بەنـاوی خوای بەخشندەو میهرەبـان }  دروست نەکات جونکە من ئەوەندەی ئەرکان بناسم ئەوکارەی ئەوان کردیان ئاوا نامێنێتەوە بەبێ وەڵام ئەرکان ڕۆشت بوو هەڕەشەی لە هاوڕێکەی ماریا کردبوو لەبەر ئەوەی خۆشەویستی هەبوو وتبووی بەبراکەت ئەڵێم جونکە براکەی هاوڕێی ئەرکان بوو لەماریاش بەهەمان شێوە ڕۆشتبوو قسەی لەگەڵ براکەی کردبوو جونکە ماریا لەبەر ئەوەی ئەرکانی خۆشدەویستت دەیویست خۆی یەکێک لەخزمەکانی من و ئەرکان بەەهەردوکیان دەیان ویست نێوانی من و ئەرکان تێکبدەن تەنها بۆ ئەوەی ماریا ئەرکان بەدەست بهێنێ لەکاتێکدا ئەرکان هیج هەستێکی بۆی نەبو جونکە من بەئەرکانم وت ئەگەر بێت و تۆ ماریات خۆشبوێت بیڵێ زۆر ئاسایە خەمی منت نەبێت کەئەو قسەیەم کرد زۆرلێم توڕەبو جونکە خۆشەویستیەکەی من و ئەرکان ڕۆژێک و دوو ڕۆژ نیە پێنج ساڵە بەهەر شێوەیەک بێت ئەوان وازیان نەدەهێنا دوای ئەوەی ئەوشتانە ڕویاندا ڕۆژێکیان لەدەوام بوو هاوڕێکەی داریام بینی بەتەنیشتم دا ڕۆشت مۆبایلەکەشی لەدەست بوو بەنهێنی دەیویست ڕەسمم بگرێ هیج خۆمم تێک نەدا هیجم نەوت جونکە ئەرکان زۆر زۆر داوای لێدەکردم قسەیان لەگەڵ نەکەم جونکە کەسانێک بوون هی قسەکردن نەبوون ئەوڕۆژە هاتمەوە نامەیەکم بۆ هاوڕێکەی  ماریا ناردم بەڵام دوای دوو خولەکی نەبرد ڕێک سڕیمەوە لەبەر خاتری تکاکانی ئەرکان بەڵام سوڕ دەشمزانی بینیویەتی بەڵام هەر سڕیمەوە من ئەو شەوە ستۆریێکم دانابوو بەیانیەکەی هەڵسام کچێک بەناوی ماریا سەیری کردبوو لام سەیر بوو جونکە من هیج شتێکی ئەوم پێنەبوو دواتر ئیهمالم کرد وتم لەوانەیە کەسێکی تربێت بەڵام دوای نیوەڕۆیەکە نامەیەکم بۆهاتبوو سەیرم کرد بینیم ماریایە خوێندمەوە داوای ئەوەی لێمکرد هیج نامە بۆ هاوڕێکەی نەنێرم نامەوێت توشی هیج کێشەیەک ببێت لەبەر ئەوەی جاری پێشو ئەرکان کێشەی بۆ دروست کردبوو نەیدەویست لەبەر خێزانەکەی دوابارە توشی کێشە ببێت  منیش پێموت کەوا هەڵی خۆتە ماریا لەکاتێکدا ئەرکان وتبوی قسەی لەگەڵ مەکە بەهیج شێوەیەک بەڵام کەنامەی نارد ناجار وەڵامم دایەوە قسەمان کرد پێموت بۆجی ئەوکارەت بەرامبەر من کرد وتی دەبو لەمێژبا بمکردبایە کەئەو قسەیەی کرد زوو زانیم بەکەڵکی قسەکردن ناێت ئەوڕەسمەشی بۆیە لەلابوو جونکە وازی لەئەرکان نەدەهێنا ئەرکانیش باسی من و خۆی بۆکردبوو تاقەناحەتی پێبکات ڕەسمی خۆمانی بۆناردبوو بەڵام ئەو هەر وازی نەهێنا تەنانەت ئێستاش بۆمن نامە دەنێرێت و دەیسڕێتەوە دەیەوەێت قسەی لەگەڵ بکەم بەڵام بۆجی نازانم بەڵام منیش ئیهمالم کردوە جونکە ئەکیدی بومەوە لەوەی ئەرکان هیج هەستێکی بۆی نیە و خۆشی ناوێت جونکە ئەگەر ئەم وشەیە لەلای ئەرکان بڵێم هەرجارێک لێم توڕە دەبێ بەڵام ئەوشتانە هەر تەواو نەبوون حەسود ئەوەندە زۆرە ناهێڵن خۆشی لەخۆمان ببینین لەکاتێکدا من لەبەشی دەرمان سازی دەمخوێن زۆر حەزم دەکرد ئاواتی مناڵیم بوو باوکم زۆر حەزی نەدەکرد بڕۆم بۆ زانکۆ بەڵام بەهەر ششێوەیەک بێت قەناحەتم پێی هێنا بەڵام دەورو بەرەکەی هەر وازیان نەهێنا هەرقسەیان کرد زانکۆ ئاوا و ئاوایە جەند جار ئەرکان قەناحەتی بەباوکم هێنا تەواوەکو بڕۆم و بخوێنم جونکە ئەویش دەیزانی ئاواتی مناڵیمە ڕۆژ هات و ڕۆی من هەر دەڕۆشتمە دەوام لەکاتێکدا هەمووکات باوکم هەرقسەی دەکرد تاوەکو نەڕۆم یانیش دەیوت لای هاوسەرەکەت بڕۆ بەڵام من و ئەرکانیش واڕێک کەوتبووین من ئەو دووساڵەی خوێندنەکەم تەواو دەکەم ئەوییش تائەوکات قەردەکەی تەواو دەکات جونکە دەستی بەکار کردبوو بەڵام ڕۆژێکیان تەواو بوو لەبەر ئەو حەسودانە لەبەر ئەوکەسانەی کەوا چاویان پێهەڵ نەدەهات تەواو بوو بۆ بەینانیەکەی تاقیکردنەوەی فاینەڵم هەبوو نەڕۆشتم لەوکاتەوە وازم هێنا هیج کات گەردەنی ئەوکەسانە ئازاد ناکەم کەوا بونە سەبەبی ئەوەی من لەئاواتی مناڵیم بکەن ڕاستە ئەوساڵیش نەبێت دەساڵیتر من هەر تەواوی ئەکەم بەڵام تەمەن خۆی دەڕوات نەمدەویست هەرگیز داببڕێم بەڵام هەندێک کەس هەن واها بێکارن بەس قسەە دەبەن و دەهێنن تەنها بۆئەوەی ژیانی ئەوانیتر تێکبدەن ئیتر تەواو بوو من ئێستا دانیشتم چاوەڕێی ئەرکان دەکەم ئەم دووساڵە ئەو خەریکی کارەکەیەتی کارەکەی و قەرزەکەی تەواو دەکات بەڵام ئەوەی پلانمان بۆدانابوو ئەوەی من سەری نەگرت من لەماڵەوە دەبێ دابنیشم بەئاواتەکەم نەگەیشتم بەڵام هیوادارێم هەموتان بەئاواتەکانتان بگەن هیج کات بێ هیوا مەبەن جونکە ژیان سەختی زۆری تێدایە گەر منیش پێی نەگەیشتم هیوادارم ئێوە بەئاواتەکانتان بگەن هیج کات باوەڕ بەدەورو بەرتان مەکە جونکە مرۆڤانێک ئەوەندە حەسودن ئیرەیت پێدەبەن بەس تا لێکتان بکەن لەگەڵ خۆشەویستەکەت بۆیە هیج کات باوەڕ بەدەورو بەرتان مەکەن ئەم چیرۆکە راستەقینەیە و رویداوە 🌸 هیوادارم چیرۆکەکەتان بەدڵ بوبێت 🌸 کـــۆتــایــی 👋 جۆینی گروپەکەم بن ❤️👇 https://t.me/nusarm